کچێکی کورد ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ خوێندنی دکتۆرا چۆتە ئەمریکا، وێنەکانی ببینە!
خێزان
کچێکی کورد بە ناوی سەبات ئیسلامبولی کە کوردێکی جولەکەی لەدایكبوی دیمەشق بووە، لە ساڵی ١٨٨٣ چووەتە ویلایەتی پەنسیلڤینیای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو لە کۆلێجی پزیشکی ژنانی زانکۆی درەکسێل وەرگیراوە.
نوسەر و ڕۆشنبیر سەعید کاکەیی لە بارەی ئەو کچەوە وتویەتی”سەبات ئیسلامبولی لە ساڵی ١٨٩٠دا بڕوانامەی دکتۆری پزیشکی لەو کۆلێجە بەدەستهێناوەو پاشان گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشقو لەوێشەوە پاش چەند ساڵێك بەرەو شاری قاهیرەی پایتەختی میسر ڕۆیشتووە و لە ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە”
کاکەیی وتوشیەتی” لە ١٠ی ئوکتۆبەری ١٨٨٥دا وێنەیەکی ناوازەی بۆ گێراوە لەگەل دوو خوێندکاری دیکەی بیانی کە یەکیان خەڵکی یابانو ئەوەی تریان خەڵکی هیندوستان بووە. ئەم وێنەیە لە ئەرشیفی ڕاگرانی کۆلێجی پزیشکی ژناندا پارێزراوە”