جینۆساید‌و زانستی سه‌لماندن
وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه: محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح تۆفیق
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
خوێنه‌ری به‌رێز
ئه‌م ریپۆرتاجه رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی (لویس سیمۆن) ساڵی 2005 له عێراق كردوویهتیو له كانونی دووه‌می 2006دا له گۆڤاری (ناشناڵ جوگرافیك (National Geographic بڵاو بووه‌ته‌وه، كه ته‌نها بابه‌تی زۆر بایهخدارو گرنگ له ئاستی جیهانیدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
بابه‌ته‌كه باس له‌و كاره زانستیه ده‌كات كه‌وا زانا‌و پسپۆره ئه‌مریكییه‌كان له بواری گۆڕ ههڵدانهنهوهو لێكۆڵینه‌وه‌كانی پزیشكی دادوه‌ری (فۆرێنسیك) له گۆره به كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق‌و روفاتی قوربانییه‌كاندا ئه‌نجامیانداوه‌و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئێسك‌و پرووسكی قوربانییه كورده‌كانی ئه‌نفالدا.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم خوێنه‌ری ئێمه ئاگای له هه‌ندێك له‌و كاره زانستیانه بێت كه له‌و ده‌مه‌دا گوزه‌راوه.
وه‌رگێڕ
ریپۆرتاژ: لویس سیمۆن
له بیابانه‌كانی عێراقدا توێژه‌رانی شوێنی تاوان به‌ڵگه‌ی نوێی فۆرێنسیكی رژێمه بكوژه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن ده‌دۆزنه‌وه. دۆزینه‌وه‌و ڕووههڵماڵینهكانی ئه‌وان ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كوشتاره به كۆمه‌ڵانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه له سه‌ده‌ی رابوردوودا، كه خوێناویترینه له مێژوودا‌و هیوای ئه‌وه ده‌به‌خشێت كه‌وا بكوژه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی پاشهرۆژ بهێنرێنه به‌رده‌می دادگا.
له سه‌د ساڵی رابوردوودا زیاد له په‌نجا ملیۆن كه‌س به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی كوژراون‌و مۆركی سه‌ده‌ی به‌كۆمه‌ڵ كوشتن‌یان پێوه ناوه: له ساڵی 1915تا 1923 توركه عوسمانییه‌كان زیاد له ملیۆنونیوێك ئه‌رمه‌نیان قه‌تڵوعام كردووه‌و له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌دا (واته سه‌ده‌ی بیست) نازییه‌كان شه‌ش ملیۆن جووله‌كه‌یان قڕ كرد‌و سێ ملیۆن دیلی جه‌نگی سۆڤیتیو دوو ملیۆن پۆڵهندیو چوار سه‌د هه‌زار خه‌ڵكی «ناشایسته» یان له‌ناو برد. ماوتسی تۆنگ سی ملیۆن خه‌ڵكی چینی كوشتووه‌و حكوومه‌تی سۆڤێتیش بیست ملیۆن هاوڵاتی خۆی كوشتووه. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1970 دا كۆمۆنیسته‌كانی خمێر ڕووج ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د هه‌زار هاوڵاتی كهمبۆدیان كوشتووه. له ساڵانی 1980 كان‌و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا حیزبی به‌عسی سه‌ددام حوسێن سه‌د هه‌زار كوردی كوشتووه‌و سوپای رواندا به سه‌ركردایه‌تی خێڵی هۆتۆی حوكمڕن هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌سی له كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تووتسی كوشتووه له ساڵانی 1990 كانداو تائێستاش جینۆساید له هه‌رێمی دارفووری سوداندا هه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت. بێگومان به ژماره‌دا دیاره كه ئه‌مانه‌و كوشتاره‌كانی تر سه‌ده‌ی بیسته‌میان كردووه‌ته خوێناوترین قۆناخی مێژووی مرۆڤایه‌تی. له ساڵی 1944 دا رافاییل لیمكین كه توێژه‌رێكی جووله‌كه‌ی پۆڵهندییهو نزیكه‌ی هه‌موو خێزانه‌كه‌ی له ده‌ستدا له هۆڵۆكۆستی نازیدا وشه‌ی»جینۆساید»ی كرده هاوناوی كوشتاری به كۆمه‌ڵ‌و له دوو بڕگه پێكهاتووه كه «جینۆس genos «به زمانی گریكی واتای خێڵ یان خێزان دهگهیهنێتو «ساید cide «به زمانی لاتینی واتای كوشتن ده‌گه‌یه‌نێت. چوار ساڵ دواتر‌و پاش دادگاییه‌كانی نۆێرمبێرگ تاوانی جینۆساید له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانی پێدانرا وه‌ك لهناوبردنو تێكشكاندنی ئه‌نقه‌ستی گروپێكی ره‌گه‌زی یان ئیتنیكی یان ئاینیی. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی جیهان كوشتاری سیاسیشیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م پێناسه‌یه.
پۆڵ رۆبنشتاین زۆرێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له هۆڵۆكۆستدا له دهستداونو كاتێ پێكه‌وه بووین‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌مان به نێو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی ده‌ئاژوا له نزیك به‌غدا به ئه‌سپایی پێیوتم» دواجار خه‌ڵكی وتیان هه‌رگیز نابێت ئه‌مه ڕووبداتهوهو وائێستا منیش هاوكاریی په‌ره‌پێدانی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره ده‌كه‌م» و پاش كه‌مێك بێده‌نگی وتی «بیهێنه به‌رچاوی خۆت كه‌وا كارێكی چه‌ند گرانه من ببمه پێشه‌نگی زانستی كوشتاره به كۆمهڵهكانو گۆڕستانه به كۆمه‌ڵه‌كان. ئه‌مه له‌م رۆژگاره‌دا نه‌ده‌بوو ڕووبدات».
رۆبنشتاین زانایه‌كی ئه‌نسرۆپۆڵۆجی (زانای مرۆڤ‌ناس-و)و كارمه‌ندێكی مه‌ده‌نییه له فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاریی سوپای ئه‌مریكیدا، هه‌روه‌ها جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه فۆرێنسیكهكانه له كه‌مپی سڵایهری نزیك به‌غدا (فۆرێنسیك forensic )به واتای پزیشكی دادوه‌ری یان عه‌دلی دێت بۆ پشكنینی ئێسك‌و پرووسكی قوربانییان له ڕووی جیاوازه‌وه و ئه‌ڵبه‌ته وشه‌ی فۆرێنسیك مانایه‌كی فراوانتر‌و فره ره‌هه‌ندتر ده‌دات له ده‌سته‌واژه‌ی پزیشكی دادوه‌ری -وه‌رگێر)
بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و ته‌نانه‌ت كاتێ ده‌ستوه‌شاندنی نه‌یاره عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار گه‌شه‌ی كردبوو، رۆبنشتاینو تیمێكی بچووكی زانایان و توێژه‌ران، كه زۆربه‌یان ئهمریكیو ژماره‌یه‌كی كه‌میشیان له وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه هاتبوون، گۆڕیان هه‌ڵده‌دایه‌وه‌و ئێسك‌و پرووسكیان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رده‌هێناو له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی فۆرێنسیكهوه به‌شه‌كانی په‌یكه‌ره ئێسكیان پێكه‌وه ده‌ناو پشكنینیان ده‌كرد بۆ پاشماوه‌ی جل‌و بهرگو ناسنامه‌و خشڵ‌و وێنه‌و فه‌رمانی ده‌سگیركردنی حكوومی، كه ئه‌مانه تێكڕا پێكه‌وه نهێنییه‌كانی ئه‌و مه‌رگه‌یان ئاشكرا كردووه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوربانییه‌كان كێ بوون‌و له كوێوه هێنراونو كێ كوشتوونیو چۆن‌و كهیو بۆچی. وه‌ك كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن كه‌وا له ساڵی 2004 وه سه‌دان ئێسكه په‌یكه‌ر له گۆڕ ده‌رهێنراون‌و راده‌ستی تیمی فۆرێنسیك كراون.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه زۆر كه‌مه له چاو تێكڕای ژماره‌ی كوژراوه عێراقییه‌كاندا به‌ڵام كۆششه‌كه پێشه‌نگێكی هێجگار گه‌وره‌ی كارێكی زانستییه‌و به تێكڕا ئامانجیان بنیاتنانی كه‌یسه یاساییه‌كان بووه به مه‌حكه‌می.
كاری فۆرێنسیك له كه‌مپی سڵایهردا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی ئهنجامدهدرێتو ئه‌ڵبه‌ته وه‌زاره‌تی داد پێشتر كاری خۆی له‌وه‌دا چڕ كردبووه‌وه كه بیسه‌لمێنێت كه‌وا سه‌ددام حوسێن بكوژی به‌كۆمه‌ڵه چون ئیداره‌كه‌ی بوش ئه‌وه‌ی ده‌رده‌بڕی كه هۆكاری هێرش كردنه سه‌ر عێراق (چه‌كی كۆكوژهو په‌یوه‌ندیی به 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه هه‌یه)و ئه‌مه‌ش درۆ ده‌رچوو. تائێستا هه‌رچه‌نده ژماره‌ی كوژراوان رۆژ دوای رۆژ زیاد دهكاتو مه‌زه‌نده‌ی كوژرانی 26 هه‌زار عێراقی‌و دوو هه‌زار ئه‌مریكی ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵی 2005، به‌ڵام گرنگی‌و بایه‌خی به‌های لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین جهنگو سیاسه‌تی تێپه‌ڕاندووه تا ئه‌م كات‌و ساته.
ئه‌گه‌ر پسپۆرانی فۆرێنسیك بیسه‌لمێنن كه سه‌ددام حوسێن‌و بكوژانی تری به‌كۆمه‌ڵ ده‌توانرێت به سه‌ركه‌وتوویی ببرێنه به‌رده‌می دادگا، پێده‌چێت هاوكار بن له بنیاتنانی خۆپارێزییه‌كی كاریگه‌ر دژ به جینۆسایده‌كانی داهاتوو. به هه‌رحاڵ ده‌كرێ ئه‌مه هیوایه‌كی ئایدیالیستی بێت.
ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی فۆرێنسیك به‌شێك له گۆڕه‌پانی كۆشكێكی جارانی سه‌ددام حوسێن ده‌گرێته‌وه، كه‌وا رۆژێك له رۆژان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و رابواردن بووه به مه‌له‌وانگه‌و ده‌ریاچه‌ی بهلهمهوانییهوهو ئێستا پڕه له ئانتێنو ئاریهڵی جۆراوجۆر‌و سینی سهتهلایتو له خزمه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی CIAوFBI و ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندایه. رۆبنشتاین به پیاسه‌و به‌نێو په‌رژینێكی سپی نامۆ‌و نه‌گونجاودا، كه مێخی داكوتراو بوون، بردمی بۆ كۆمه‌ڵه خێوه‌تێكی پڕ رۆشنایی‌و ساردی‌و گه‌رمی دابینكراوو لێره چاوم كه‌وت به‌و شاره‌زاو پسپۆرانه‌ی خه‌ریكی پشكنین‌و تیشكبهرداریو وێنه‌گرتنی په‌یكه‌ره ئێسكه‌كان بوون‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جل‌و بهرگو كه‌ره‌سته به‌جێماوه‌كانی وه‌ك خشڵ‌و جزدانو ناسنامه حكوومییه‌كانی قوربانییه‌كان بوون. هه‌روه‌ها نموونه‌ی ئه‌و كونه گوللانه‌ی كه‌لله سه‌ره‌كانی دابێژابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆشاكانه‌ی كه‌وا زۆرێكیان پانتۆڵی ده‌ڵب بوون‌و تایبه‌ت بوون به پیاوانی كورد. له‌م كاته‌دا به وردی سه‌رنجم ده‌دا له‌و كارتۆنانه‌ی پڕ بوون له كهللهسهرو پارچه‌یه‌ك كانزا به‌سترا بوو به هه‌ر یهكهیانهوهو له تووره‌كه‌ی پلاستیك كرابوون‌و له پڕ سه‌رنجم چووه سه‌ر به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به فۆرێنسیك چه‌شنی CSI و Jordan Crossing . ئه‌مانه‌ش له ڕاستیدا مایه‌ی خۆشنوودی نه‌بوون.
رۆبنشتاین به‌ته‌واوی سه‌رقاڵی زۆربه‌ی كاره‌كان بوو. من پێموایه ئه‌مه رێگه‌و شێوازێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه خۆی بپارێزێت نه‌ك ته‌نها له رۆژنامه‌نووسێكی تاقیبكهر به‌ڵكو له‌و مۆتهكهیهش كه رۆژانه له‌گه‌ڵی ده‌ژی. به‌م پێیه ئه‌و ده‌سبه‌رداری پاسه‌وانه‌كه‌شی بووبوو. له ده‌رده دڵێكدا ده‌یوت» كاتێ كه تۆ كار له‌سه‌ر قوربانییه‌كان ده‌كه‌یت، به‌تایبه‌تی منداڵان‌و جل‌و به‌رگیان، مه‌مكه مژه‌ی منداڵان‌و پێڵاوه بچووكه‌كانیان، رێك وه‌ك ئه‌و پێڵاوانه‌ی كه ئێمه پارساڵ بۆ منداڵه بچووكه‌كانی خۆمانمان كڕی‌و ده‌سته بچووكه‌كانیان هێند له مردن‌دا كاریگه‌رن، به‌ڕاده‌یه‌ك كه له په‌لوپۆ دهكهویتو ناته‌وێ بچیته ناو مێشكی ئه‌و ده‌عباو جانه‌وه‌رانه‌وه كه ئه‌م كاره‌یان كردووه. تۆ بڕوانه كڵاوقۆچكهیهكی جوان چنراوی منداڵێك كه دوو كونی فیشه‌كی پێوه‌یه‌و بیری لێبكه‌ره‌وه ئه‌مه هی منداڵه‌كانی خۆتن»
هه‌ندێ جار بكوژان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوو ژن‌و منداڵدا كردووه. رۆبنشتاین ده‌یوت» پیاوه‌كان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌یان پێوه دیاره‌و چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه ژنه‌كان به زۆری له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بوون‌و ڕه‌نگه جۆره به‌زه‌ییه‌كیان به‌رانبه‌ریان نواندبێتو پێكه‌وه گولله‌باران كرابێتنو خستبێتیاننه خهنهك یان چاڵێكی نزیكهوهو ئه‌مه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی روونی له‌سه‌ره نه‌ك گومان».
یه‌كه‌م هه‌نگاوی پشكنین‌و شیكردنه‌وه‌ی فۆرێنسیك ئه‌وه‌یه كه لابردنی جلوبهرگو هه‌ر شتێكیتری ناسینه‌وه له په‌یكه‌ره ئێسكه‌كه دابێت پێش ئه‌وه‌ی پسپۆڕان ده‌ست بكه‌ن به پشكنینی روفاته‌كه. ئه‌مه‌یان، جۆن بایزهوهی باسی ده‌كات كه ژنه زانایه‌كی ئه‌نترۆ پۆڵۆجیای فۆرێنسێكه له زانكۆی پیتسبورگو ده‌ڵێ بۆ دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه‌وا پسپۆران هیچ تهرهفدارییهك نه‌كه‌ن له‌باره‌ی قوربانیانه‌وه. بایزهوهی ئیشاره‌تی بۆ كونێكی لای سه‌ره‌وه‌ی كه‌لله سه‌رێك كرد كه گولله لێوه‌ی چووه‌ته ژووره‌وه‌و پاشان كونی شوێنی ده‌رچوونه‌كه‌ی لای چاڵی چاوی چه‌په‌وه له‌گه‌ڵ درزێكی لق‌و پۆ دار له لای روومه‌تی چه‌پیه‌وه ئه‌وجا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه‌و پسپۆره ئه‌نترۆ پۆڵۆجییهكانی تر زانیارییه‌كانیان پێكه‌وه گرێدا له پرۆفایلێكی بایۆگرافیدا بۆ نموونه» مێینه‌یه، له ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی ته‌مه‌ندایه، باڵای پێنج پێیه..تاد»، ئیدی ئێسكه‌كانیان پێكه‌وه نووساندو هه‌موو كه‌ره‌سته‌و پاشماوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان خسته‌وه تهكی.
چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ولای كاركردنی بایزهوییهوه، تیم ئه‌نسۆن، كه زانایه‌كی ئه‌نترۆپۆڵۆجیی ئوسترالییه له زانكۆی ئه‌ده‌لاید، به‌شێكی په‌یكه‌ره ئێسكێكی پیشاندام كه له گۆڕێكی نزیك حه‌زه‌ر ده‌رهێنرا بوو له دووریی 55 میل له باشووری رۆژئاوای مووسڵه‌وه. ئه‌وه‌ی به ئاشكرا دیار بوو له‌و په‌یكه‌ره ئێسكهدا ته‌نها به‌شی پشته‌وه‌ی كه‌لله سه‌ره‌كه مابۆوه. ئه‌نسۆن پێی وتم كه‌وا»ته‌واوی ده‌موچاوی په‌ڕێنراوه» هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌شی كرد كه باسكی قوربانییه‌كه هێشتا پێسته‌كه‌ی پێوه ماوه‌و شانه‌كانی وه‌ك مۆمیاكراو هێشتا ته‌ڕاییان تێدا ماوه‌و وای لێكدایه‌وه كه ته‌رمی ئه‌م كه‌سه له قووڵایی 12-14 پێدا نێژراوه‌و بۆیه له پاش بیست ساڵ له ژێر خاكدا هێشتا هه‌ندێ شوێنی ته‌رمه‌كه چهوریو شانه‌ی نه‌رمی پێوه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌شانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ن ته‌نها ئێسقانه رووتهكهیان ماوه‌ته‌وه.
له خێوه‌تێكی نزیكی ئه‌ولاتردا جیم كیستهری كارمه‌ندی تیشكبهرداری به ئامێرێكی فاكسیترۆن كاره‌كانی خۆی پیشانده‌داو له رێگه‌ی تیشكبهرداریی ئێسقانهكانهوه سه‌رچاوه‌ی شۆك‌و تراومای دیاری ده‌كرد. ئه‌و قه‌فه‌زه سینگێكی دابووه به‌ر رۆشناییه‌كی گه‌وره‌و له سندووقێكی تایبهتداو ئیشاره‌تی بۆ گولله‌یه‌ك دهكردو ده‌یوت «ئه‌م پیاوه یانزه گولله‌ی به‌ركه‌وتووه‌و به ئازارێكی زۆره‌وه كوژراوه».
كیستهر رای وایه كه‌وا تۆمه‌تباران له دادگاییه‌كانی به‌غدادا هه‌وڵده‌ده‌ن وایبگهیهنن كه ئێسكه شكاوه‌كان هی پاش مردننو به‌م پێیه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو له‌به‌رده‌ستدا نین، «به‌ڵام ئه‌م وێنانه چیرۆكێكی تر ده‌گێڕنه‌وه» وه‌ك كیستهر ده‌ڵێ: ئه‌ڵبه‌ته تیمی فۆرێنسیك ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی 15%ی په‌یكه‌ره ئێسكه پشكنراوهكانیان ده‌سنیشان كردووه بۆ كاركردن له‌سه‌ریان. ئه‌م ئه‌نجامانه له راپۆرتێكی گه‌وره‌دا كۆ ده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاریی سوپاوه‌و راپۆرته‌كه بڵاو ناكرێته‌وه بۆ رای گشتی تا دادگاییه‌كان كۆتاییان پێدێتو به بارێكی تردا چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی عێراق كه له ساڵی 1987وه ده‌ستیپێكردووه. كاتێ كه جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێدا هاته كۆتایی، سه‌ددام حوسێن فه‌رمانی دا به سوپا قاڵبووهكهی بۆ سزادانی كۆمه‌ڵی كه‌مینه‌ی كورد كه‌وا زۆرێكیان پاڵپشتیی ئێرانیان كردبوو. سه‌ددام حوسێن ئه‌م به‌شداری‌و تێوه‌گلانه‌ی كوردی كرده به‌هانه بۆ له‌ناوبردنی دانیشتووانه كورده‌كه‌ی، كه‌وا ده‌مێك بوو بووبوونه دڕكی ژێرپێی. له‌و ده‌مه‌دا په‌لاماره‌كه پاش زیاتر له ساڵێك نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌سی لێ كوشتن (هه‌رچه‌نده هه‌ندێ گرووپی په‌یوه‌ندیداری عێراق ژماره‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته 182 هه‌زار) كه هه‌زاران كه‌سی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاییش ده‌گرێته‌وه. زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی نهێنیدا شاردرانه‌وه.
له‌نێو ئێسك‌و پرووسكهكاندا چه‌ندین كه‌ره‌سته‌و شتی ژیانی ساده‌ی رۆژانه پهرشو بڵاو بووبوونه‌وه چه‌شنی سه‌تڵی سپی پلاستیكی ماست، گواره‌و ئه‌نگوستیله، ناسنامه، سه‌عاتی پلاستیكی، پێلاوی منداڵ.
ئه‌گه‌رچی باس‌و خواسی ئه‌م كوشتاره ده‌سبه‌جێ ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ ڕای گشتی، به‌ڵام له‌وكاته‌دا ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك رۆناڵد ریگانو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بێده‌نگییان لێ‌كرد، چونكه ئه‌و ئیداره‌یه له‌و ده‌مه‌دا چالاكانه پشتگیریی عێراقی ده‌كرد دژ به ئێران‌و حكوومه‌تی ئه‌مریكی بڕیاری دابوو سه‌ددام حوسێن گوناهبار نه‌كات. ئه‌و ره‌نگه بكوژی به كۆمه‌ڵ بێت به‌ڵام ده‌ردی قسه‌كه‌ی سه‌رۆك لیندن جۆنسن له‌باره‌ی ڤێتنامی باشووری هاوپه‌یمانه‌وه، ده‌بێ پشتیوانی بكوژی هاوپه‌یمانی خۆمان بكه‌ین.
رۆبنشتاین دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌م ئه‌ركه‌یدا زۆر به كه‌می گرنگیی داوه به دابینكردنی به‌ڵگه بۆ دادگاییهكانو رێكخستنه‌وه‌ی ئێسك‌و پرووسكی هه‌زاران ته‌رم پاش ده‌رهێنانیان له گۆڕه به كۆمهڵهكانو راده‌ست كردنه‌وه‌یان به خێزانه‌كانیان جێ بایه‌خی یه‌كه‌می ئیداره نیه (واته ئیداره‌ی ئه‌مریكی-و) ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه ره‌نگه بمێننه‌وه بۆ یارمهتیدانو هاوكاری كردنی عێراقییه‌كان. له‌م رووه‌وه رۆبنشتاین ده‌ڵێ « پێویسته ئه‌مه بۆ عێراقییه‌كان جێبهێڵرێتو ئێمه به‌شێكین له پرۆسه‌ی سزادانی یاسایی‌و بۆیه لێره‌ین كه‌وا هه‌مان ئاستی به‌ڵگه‌و سه‌لماندن دابین بكه‌ین كه له دادگاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت.»
له كه‌ناری باشووری به‌ریتانیا، كه جیهانێكی دووره له عێراقه‌وه به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی مهرگو كوشتاردا هاوبه‌شه له‌گه‌ڵی، من سه‌ردانی خاتوو مارگرێت كۆكسم كرد له حه‌ره‌مه نوێكه‌ی زانكۆی بۆرنماوس. كۆكس كه زانایه‌كی ئهنترۆپۆڵۆجیو شوێنه‌وارناسه، سه‌نته‌ری فۆرێنسیكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید به‌ڕێوه ده‌بات
)International Forensic Centre of Excellence for the Investigation of Genocide( (Inforce Foundation)
له ساڵی 2004 دا كۆكسو هاوكاره‌كانی راهێنانیان به 33 عێراقی كرد له بواری زانستی گۆڕههڵدانهوهو ناسینه‌وه‌ی روفاتدا.(له سه‌رده‌می حكوومه‌تی سه‌ددام حوسێن‌دا عێراق ژماره‌یه‌كی كه‌می پسپۆری فۆرێنسیكی هه‌بوو بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانێكی 26 ملیۆنی). له پاش كۆرسێكی راهێنانی پێنج مانگی و راهێنانی پراكتیكی له‌سه‌ر گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی وه‌همی كه په‌یكه‌ره ئێسكی پلاستیكیان تێخرا بوو گرووپه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق‌و له‌وێ كه‌وتنه كاركردن له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵی راستهقینهداو زانیارییه نوێكانیان ده‌گواسته‌وه بۆ عێراقییه‌كانی تر. له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مندا دوانزه راهێنراوی كارامه‌یان گه‌ڕابوونه‌وه بۆ بۆرنماوس، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌و شاره‌زاییان زیاتر په‌ره‌پێبده‌ن.
كۆكس هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیبوو كه ئه‌م زانستی پشكنین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و لێره خه‌ڵكی له‌سه‌ر ڕادههێنێتو فێریان دهكاتو به‌و پێیه زانا‌و پسپۆره‌كانی فۆرێنسیك ئه‌م بواره په‌ره پێدهدهنو چاوه‌ڕێی كاری زۆرباشیان لێده‌كرێت بۆ سه‌ده‌ی نوێ(واته سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك) و ده‌ڵێت» من به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌ڵگه‌ی فۆرێنسیكم كۆ كردووه‌ته‌وه‌و به ڕاده‌یه‌ك كه له‌باره‌ی خۆیه‌وه قسه بكات‌و تێگه‌یشتن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه فۆرێنسیك ده‌توانێت په‌رده له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ران هه‌ڵماڵێت ره‌نگه بایی ئه‌وه كاریگه‌ر بێت كه‌وا كرده‌وه‌یه‌كی جینۆساید رابوه‌ستێنێت پێش ئه‌وه‌ی روو بدات». ماوه‌ته‌وه بزانین چۆن ده‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر روویدا ئه‌وه فۆرێنسیك ده‌بێته به‌هێزو كاریگه‌ری ئه‌و زانسته‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤایه‌تدا ده‌كه‌وێته گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ كۆكس چووینه شارۆچكه‌یه‌ك كه چه‌ند میلێكی كه‌م له حه‌ره‌می زانكۆكه‌وه دوور بوو‌و له‌وێ چووینه ناو زنجیره‌یه‌ك بینای كۆگاو عه‌مباری ره‌نگ قاوه‌یی بێ ناونیشانه‌وه. له‌وێ كه هۆده‌یه‌كی رۆشنی دیوارسپی كه له شێوه‌ی مهیتخانهیهكی بچو‌وكدا چێكرابوو، كۆكس پیاوێكی عێراقی پێناساندم كه یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی خۆبه‌خشانه ده‌ستیان له پێشه و كاری جۆراوجۆریان هه‌ڵگرتبوو له به‌غداو هاتبوونه به‌ریتانیا بۆ فێربوونی ئه‌م زانسته ترسناكه.ئه‌و كه‌سه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد‌و لێره‌دا له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی به (س) ناوزه‌دی ده‌كه‌م، ئه‌وپه‌ڕی دڵگهرمو به‌ئومێد بوو سه‌باره‌ت به رۆڵی سێنتراڵ ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه له یارمهتیدانو هاوكاری كردنی ملیۆنان عێراقی تا دوا جار چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانه‌كانیان ده‌ربكه‌وێت كه بوونه‌ته قوربانی و لانی كه‌م بچووكترین ئاستی ئارامیی ده‌رونییان بۆ بگێڕدرێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، (س) به خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی كه له‌م چیرۆكه‌دا باسی بكرێت. به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كورت پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته پێیڕاگه‌یاندم كه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی كراوه‌و به‌و هۆیه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی بۆ وڵات دواخستووه. به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له لێكۆڵهرهوهكانهوه دهستمكهوتووه كاتێ كه له عێراق بووم به زۆری ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له‌لایه‌ن سوننه پشتیوانه‌كانی سه‌ددام حوسێنه‌وه ده‌كرێ كه‌وا له ههوڵو كۆششدان بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی دژ به دیكتاتۆری جاران.
له كاتی سهردانهكهمدا بۆ مه‌یتخانه بچووكه‌كه عێراقییه‌كانم بینی شان به شانی راهێنه‌ره به‌ریتانییه‌كان كاریان دهكردو خۆڵیان ده‌بێژایه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه ئێسقانو خه‌ریكی تاوتوێ كردنی فیلمه‌كانی تیشكبهرداری بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی گولله‌باران. (س) شتێكی بۆ باسكردم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له مێشكیدایهو باوه‌ڕی پێیه‌تی كاتێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵات و چۆن پلانی داناوه بۆ ره‌چاوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان جێبه‌جێیان كردووه‌و ده‌یوت»كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چه‌مكێكی نوێیه له عێراقدا و بۆ ئێمه‌ش داخ‌و ده‌ردمان بۆ مردووه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه.به‌ڵێ مردووه‌كان مافیان هه‌یه و پێویسته دادپرسییان بۆ بكرێت، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌م رووه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ دادگایی كردن ته‌نها سه‌ره‌تایه‌و ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین بۆ ژیانه».
هیچ كه‌س ناتوانێ به جیددی پرسیار بخاته سه‌ر حه‌زو خولیای (س) و ئاستبه‌رزیی ئامانجه‌كانی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئیداره‌ی بوش‌و نیازی بۆ كێشانه‌وه‌ی پسپۆره ئه‌مریكییه‌كان له پاش دادگاییه‌كانی به‌غدا هاوجووت بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ژیانی (س) و جیاوازیی (س) و ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی هاوكاره عێراقییه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی زیاد له‌سه‌د هه‌زار قوربانی كوژراو ئاسووده‌كردنی دڵه‌ڕاوكێ خێزانه‌كانیان له ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕو شۆڕێكی نه‌بڕاوه‌دا ده‌بێ به كارێكی زۆر بایه‌خدار بژمێردرێت.
ئه‌مریكییه‌كان، به هه‌موو توانای داراییانو پسپۆران‌و كه‌ره‌سته‌و ئامێر‌و دابینكردنی ئاسایش ته‌نها ئامانجی زۆر دیاریكراویان بۆ خۆیان ره‌چاو كردبوو. له عێراق من به سواری هێلیكۆپته‌رێكی بلاكهۆكی سوپای ئه‌مریكی چووم بۆ شوێن گۆڕه به كۆمه‌ڵێك له بیابانی موسه‌ننای نزیك سنووری عه‌ره‌بستانی سعوودی، كه نزیكه‌ی دووسه‌د میل له باشووری به‌غداوه‌یه. له‌به‌ر هه‌سته‌وه‌ریی له ڕاده به ده‌ریان سه‌باره‌ت به پاراستنی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ندییان به دادگایی كردنی سه‌ددام حوسێنه‌وه هه‌یه، ئه‌و كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكییانه‌ی یاوه‌رییان ده‌كردم زۆر شاره‌زاییان نه‌بوو له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌وه هه‌ر كه هێلیكۆپته‌ره‌كه به توندی له بازنه‌یه‌كدا وه‌رچه‌رخایه‌وه چاوم كه‌وته سه‌ر زه‌ریایه‌كی بۆری لم، كه خێوهتگهلێكی پهرتو بڵاوی سه‌ربازی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وتبوو به ئوتومبیل و بارههڵگرهكانیانهوهو ئه‌م شوێنه كه پێیده‌وترا كه‌مپ یان سه‌ربازگه‌ی بانكی به بازنه‌یه‌كی چڕی كۆنتراكتهری تایبه‌تی ئاسایش ده‌ور درابوو كه هه‌موو گه‌نجی دهمو دوو خۆش و به نه‌زاكه‌ت بوون به چاویلكه‌ی شووشه‌و قژی ستایڵ سه‌ربازییه‌وه و چه‌كی ئۆتۆماتیكییان هه‌ڵگرتبوو.
له‌لایه‌كه‌وه تارایه‌كی ته‌ڵخ سێبه‌ری كردبوو بۆ چاڵێكی ههڵكوڵراو له لمه نهرمو پۆدره ئاساكهدا. رۆژی پێشتر ئه‌مریكییه‌كان له كاتی چاڵ هه‌ڵكه‌ندن دا ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ره ئێسكیان دۆزیبووه‌وه كه لاقو ده‌ست تێكه‌ڵ بووبوو به‌سه‌ریه‌كدا و من نزیكه‌ی به 35 روفاتم دادهناو زۆربه‌یان لوولاقیان له ئه‌ژنۆوه به پێچه‌وانه‌وه شكا بووه‌وه‌و ئیسقانی باسكیان كه‌وتبوو به‌سه‌ریه‌كدا. كهشو هه‌وای وشك لێره به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی پارێزگاریی له روفاته‌كان كردووه‌و ته‌واوی په‌یكه‌ره ئێسكه‌كانی وه‌ك خۆی هێشتووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی جلوبه‌رگه ئاڵا‌و واڵاكهیان به شین‌و سوور‌و زه‌ردو پرته‌قاڵییه‌وه له‌و جۆرانه‌ن كه ژنی كورد حه‌زی لێیانه. هه‌ندێك له كه‌لله سهرهكان هێشتا هه‌ر به قژه سه‌ری درێژ داپۆشرابوون. یه‌كێكیان تاقمێك ددانی ده‌ستكرد به كاجێڕهیدا هه‌ڵواسرابوو و ریچی ده‌كرده‌وه. یه‌كێكی تر لای بڕبڕه ئێسكی ملیه‌وه ملوانكه‌یه‌كی موورووی ده‌سكرد هه‌ڵواسرابوو، چاڵی چاوه‌كان به ترسه‌وه له منیان ده‌ڕوانی، شهویلاكو كاجێره له شوێنی خۆیان ترازابوون. له‌نێو ئێسقانهكاندا كه‌ره‌سته‌و شتی ساده‌ی ژیانی رۆژانه پهرتو بڵاو بووبوونه‌وه چه‌شنی سه‌تڵه ماستی پلاستیكی سپی كه به‌كارده‌هات بۆ گواستنه‌وه شت‌و مهكیك له بازار ده‌كڕدرا بۆ ماڵه‌وه، جانتاو تووره‌كه‌ی ده‌ستچنی ده‌زوو بۆ جلی منداڵان، گواره‌و ئه‌نگوستیله، ناسنامه‌ی حكوومی، سه‌عاتی پلاستیكی، پێڵاوی زارۆ و كڵاو قۆچكه‌ی منداڵان.
مایكڵ تریمبڵ (سۆنی) له فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری به‌رپرسی تیمی فۆرێنسیكه.ئه‌و له وڵاتیش سه‌رپه‌رشتیاری په‌یكه‌ره ئێسكی شۆرهتداری پیاوه‌كه‌ی كێننهویك ( Kennewick Man) ه كه ته‌مه‌نی نۆ هه‌زارو دووسه‌د ساڵه‌و ساڵی 1996 له قه‌راخ رووباری كۆڵۆمبیا له نزیك كێننهویكی واشنتۆن دۆزراوه‌ته‌وه. تریمبڵ زۆر ناسراوه له بواری كاره‌كه‌یدا و چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین ته‌رم و روفاتی له گۆڕ ده‌رهێنراوی كردووه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و بۆسنیادا. ئه‌و ده‌یوت»ئه‌م خه‌ڵكه لێره‌دا 15-17 ساڵ لهمهوپێش كوژراون‌و گۆڕه‌كان به ده‌مه شۆفڵ هه‌ڵكه‌نراون كه هه‌ر یه‌كه‌یان 10-11 پێ پان‌و 35 پێ درێژنو ده تا سیانزه گۆڕی له‌م چه‌شنه له‌م شوێنه‌دا هه‌ن، كه تێكڕا هه‌زارو پێنجسه‌د ته‌رمیان له‌خۆ گرتووه‌و به گوێره‌ی جل‌و به‌رگه‌كانیان هه‌موویان كوردن‌و هه‌موویان به چه‌كی AK-47 (واته كڵاشینكۆف- و) ده‌سڕێژیان لێكراوه‌و ئێمه له قه‌راخی چاڵه‌كاندا قه‌وانه فیشه‌كێكی زۆرمان دۆزییه‌وه. پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌چووه.
هه‌ر كاتێ تریمبڵو پسپۆره ئه‌مریكییه‌كانی وڵاته‌كه به‌جێبێڵن ئه‌وه عێراقییه‌كان به‌ره‌وڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه‌و چون ناكۆكییه نیشتمانییه‌كان‌و چه‌ندین ده‌یه‌ی رق‌و كینه‌ی ئیتنیكی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. كه‌نعان مه‌كییه، كه نووسه‌رو پرۆفیسۆرێكی عێراقییه له به‌شی توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌ر به زانكۆی براندیس، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ناوه له‌م بواره‌داو سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگایه‌ك ده‌كات (واته ده‌زگای یاده‌وه‌ریی عێراقی- و) كه ملیۆنه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی حكومه‌تی كۆ كردووه‌ته كه‌وا په‌یوه‌ندیدارن به كۆمهڵكوژییهكانهوهو زۆرێكیان له دام‌و ده‌زگای پۆلیسی نهێنی (ئه‌من) به‌ده‌ستهاتوون له رۆژانی گه‌رماوگه‌رمی دوای رووخانی سه‌ددامدا. به‌ڵام هه‌ندێك به‌ڵگه بێمه‌به‌ستانه زیانیان پێگه‌ییوه له‌و كاته‌دا كه عێراقییه‌كان به ده‌مه شۆفڵ‌و پاچو بێڵ گۆڕه‌كانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڵگه‌رمانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی خزم‌و كه‌سوكاری لهدهسچوویان.
مه‌كییه ده‌ڵێ» به‌ڵگه‌و سه‌لماندن بۆ دادگایی كردن ته‌نها به‌شێكی بچووكه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه نه‌ك نمایش كردن‌و سزادانی ته‌واوی سیسته‌مه‌كه‌ی حوكومه‌ت بێت. تۆ ده‌بێ ئه‌وه بخه‌یته مێشكته‌وه كه‌وا تا ڕاده‌یه‌ك هه‌موو عێراقییه‌كان له‌م سیسته‌مه‌دا تێوهگلاونو به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه سیخورییان كردووه‌و راپۆرتیان له‌یه‌كتر داوه. ئێمه هه‌موومان، به كورد‌و شیعه‌و سوننه‌وه، ده‌بێ پێ له‌و هه‌لومه‌رجانه بنێین كه من ناوی لێده‌نێم چیرۆكه‌كانی ناكۆكی‌و پارچه‌پارچه بوون‌و كه بوون به مایه‌ی به‌رپرسیارێتیی تاكو ده‌بێ دان به تێوه‌گلانی خۆماندا بنێین. به پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز برینه‌كانمان ساڕ‌ێژ نابێت‌و كێشه‌كان بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه».
داهاتووی عێراق به ته‌واوی نازانرێت چۆن ده‌بێت له كاتێكدا یاخیبوون سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌و كه‌س به جیددی ناتوانێت ئه‌م باره قووڵه‌ی ئاشتی‌و ئاشته‌واییه تێبگات‌و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. به‌ڵام ئاخۆ عێراقییه‌كان به‌ره‌وڕوویان ده‌بنه‌وه، وه‌ك چۆن خه‌ڵكی باشووری ئه‌فریقیا له ساڵانی 1990 كاندا كردیان‌و ئه‌م پرسیاره‌یان به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
به‌و فڕۆكه هێلیكۆپته‌ره‌ی له موسه‌نناوه پێی گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌غدا 42 تووره‌كه پلاستیكی لۆككراومان له‌گه‌ڵ خۆمان هێنا كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌و پاشماوه‌و ئێسك‌و پرووسكهی تێدابوو كه له گۆڕه‌كان ده‌رهێنراون‌و ڕاده‌ستی تیمه‌كه‌ی كه‌مپی سڵایهرمان كردن.
من لێره‌دا به‌رده‌وام پرسیارێك مێشكی ده‌گوشیم ئاخر ئه‌و هه‌ڵه‌و ناته‌واوییه‌ی مرۆڤایه‌تی چییه‌و له كوێدایه كه‌وا رێگه ده‌دات جینۆساید چه‌ند باره‌و جار له دوای جار خۆی دووپات بكاته‌وه؟ زۆر له جینۆسایده‌كان له‌م چه‌رخه‌ی ئێستاماندا به‌رپا بووه‌و زیاد له هه‌ر چه‌رخێكی تر.هه‌روه‌ها له كاتێكدا ڕوویانداوه كه ئێمه وه‌ك ده‌وترێت له جیهانی شارستانیدا ده‌ژین، به گومان بین لێی یان رهتیبكهینهوه. حاڵه‌ته‌كه هه‌ر به‌م چه‌شنه بووه له عێراقیشدا.
له دیدی ئیلی ویسڵی شاعیر‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵه‌وه ئه‌وانه‌ی كهمتهرخهمو بێباكن، هه‌ر گوناهبارن وه‌ك بكوژان. ویسڵی ئه‌وه‌ی پێوتم» من زۆر باش له‌و تراجیدیایه تێده‌گه‌م، چونكه به شه‌خسی تێیدا بووم، ئه‌ویش هۆڵۆكۆست بوو كه جیاوازیی نه‌كرد له‌نێوان بكوژان‌و تهماشاكهراندا. تۆ چۆن ده‌بێته ته‌ماشاكه‌ر؟ ئێمه‌ی جووله‌كه نه‌ك به داخ و ده‌ردی ئه‌و سزا‌و ئهشكهنجهیهوه ده‌تلاینه‌وه كه ئه‌نجامده‌ران به‌سه‌رماندا سه‌پاندبوویان به‌ڵكو به هه‌مان شێوه به كهمتهرخهمیو بێباكی دۆسته‌كانیشمان ده‌تلاینه‌وه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێمه كه له كه‌مپه‌كاندا حه‌شار درابوون له‌و ده‌مه‌دا له‌وه گه‌یشتبوون كه‌وا دۆسته‌كانمان گێل‌و نه‌زان نین به‌ڵكو بێباك‌و كه‌مته‌رخه‌من، بۆیه تا په‌ڕی ئه‌و په‌ڕ نائومێدی دایگرتبووین».
لێره‌دا ویسڵ، كه پێده‌چێت باشترین كه‌سی جیهان بێت له ده‌سه‌ڵاتی نامرۆڤانه‌ی مرۆڤ تێگه‌یشتبێت به‌رامبه‌ر به‌هاو ڕه‌گه‌زی خۆی‌و ده‌ڵێ كه‌وا هه‌ندێ هۆكار هه‌ن باوه‌ڕیان پێبێنێت كه ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ قوربانیانی گۆرٍِه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراقدا كراوه ره‌نگه یارمه‌تیده‌ر بن له دڵنیابوون له‌وه‌ی كه له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا كه‌متر توندوتیژی به‌رپا بێت له‌وه‌ی كه له سه‌ده‌ی پێشتردا ڕوویدا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه كه» له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه تۆ ناوێك ناونیشانێك ده‌ده‌یته نه‌ك ته‌نها قوربانییه‌كه به‌ڵكو بكوژه‌كه‌شی، ئه‌وه خه‌ڵك به تێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌تر به ده‌مته‌وه دێن. ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دیارده‌كه سنوردار دهكاتو له سه‌رێكیشه‌وه به پێچه‌وانه‌وه ئاڵۆزه‌و تێگه‌یشتنی ئاسان نیه به‌هۆی قه‌به‌یی ژماره‌و گه‌وره‌یی حاڵه‌ته‌كه‌وه»
توانای ویسڵ بۆ گفتوكردن له‌سه‌ر ژیان له تاریكترین خاڵیدا له‌گه‌ڵ خۆشی‌و ئاسووده‌ییه دیاره‌كانیدا، وامان لێده‌كات هه‌موو رۆژ بكه‌وینه مشتومڕه‌وه تا ئاستی بێوره‌یی. به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و باشترین كه‌سی گه‌شبین بێت‌و لانی كه‌م باشترین كه‌سی پڕ له هیوا بێت كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردبێت. ویسڵ ده‌ڵێت» ته‌نها بنیاده‌مه كه ده‌توانرێ بمگه‌یه‌نێته نائومێدی‌و به‌ڵام ته‌نها بنیادهمیشه كه ده‌توانێ له نائومێدی رزگارم بكات».
سه‌رچاوه: گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیك كانوونی دووه‌می 2006