به‌یاننامه‌ی 11ی ئــــــازار
(هۆكار. خستنه‌ڕوو. به‌رئه‌نجام)
كامةران بابان زادة
باسی یه‌كه‌م: بایه‌خی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا كه به‌یاننامه‌ی ئازار ناته‌واو بوو له به‌رانبه‌ر خواسته‌كانی گه‌لی كورد‌و خه‌باتی جولانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی دونیا, گه‌لی كورد له ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌یاننامه‌ی زیاتر ده‌ویست, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵی ئیجابی بوو بۆ گه‌لی كورد, له‌رووی سیاسییه‌وه یه‌كه‌م داننان بووه له مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراق به مافی كورد, حكومه‌تی عێراقی ناچاری داننان كراوه به كورد‌و مافی سروشتی خۆی وه‌كو دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراق, به‌ڵام به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار ئه‌و سنووره‌ی شكاند. روشن‌تر له پێشوو, بڕیارد را ده‌ستكاری ده‌ستووری عێراق بكرێت‌و له‌وێدا عێراق بكرێته عێراقی كورد‌و عه‌ره‌ب.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه وره‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به‌رز كرده‌وه, له بیر‌و هزری ئه‌واندا ئه‌وه‌ی چه‌سپاند كه له ئاكامی شۆڕش‌و خه‌بات ده‌توانرێ حكومه‌تی عێراق ناچار بكرێت دان به مافی گه‌لی كوردستان دا بنێت له سه‌ر ئاستی ناوخۆ له كوردستان‌و عێراق به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار پێشوازیه‌كی زۆری لێكردا, له شاره‌كانی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی عێراق به ئاههنگو خۆشی وه‌كو بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره پێشوازی لێكرا. له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانه‌وه له‌به‌ر كومه‌ڵێك هۆكاری زاتی‌و بابه‌تی له ناویانداشێوهی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك) ئه‌نجامی ده‌دا له‌گه‌ڵا حكومه‌تی عێراق ناكۆكی كه‌وتبووه ناو ریزه‌كانیه‌وه, دوو له‌ت بوو, له ئاكامی ئه‌و دوو له‌ت بوونه شه‌ڕی خوێناوی كاره‌ساتی له‌گه‌ڵا خۆیدا دروست كردبوو, لێكترازانی سه‌رانسه‌ری له بزاڤی سیاسی‌و چه‌كداری كوردستان په‌یدا بوو, به راگه‌یاندنی به‌یانی 11ی ئازای له سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد, پشتگیری شه‌قامی كوردستانی بۆ شۆڕِشو خه‌باتی بزاڤی سیاسی كوردستان په‌ره‌پێدا, له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ردوو باڵی (پ,د,ك) كوردستان لهبهرئهنجامهكانی به‌یانی 11ی ئازار رازی بوون‌و بوونه‌وه به‌یه‌ك. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ بووه به ئاراسته‌ی تهباییو یه‌كده‌نگی كورد. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وای كرد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه متمانه‌ی زیاتر به بزاڤی سیاسی كوردستان دروست ببێت.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه ناحه‌زانی بزاڤی كوردی نێگه‌ران كرد, ئێرانی شاهه‌نشایی ئه‌وكات زۆر به‌و هه‌نگاوه نیگه‌ران بووه چونكه دڵنیابوو, به‌و كاره بزاڤی سیاسی له كوردستانی ئێران په‌ره‌ده‌ستێنێت. توركیا به‌و هه‌نگاوه زۆر نیگه‌ران بوو, به‌ڵام له ئاستی وڵاتانی به‌ره‌ی سوسیالزمی ئه‌وكات پێشوازی گه‌رم له‌و كاره كرا, ئه‌وه‌ش له یه‌ك خاڵی گرنگدا پوخت ده‌بێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كێشه‌ی كورد له كوردستانی عێراق له ئاستێكی ناوچه‌ییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ ئاستێكی ده‌ولی.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه به‌یانی 11ی ئازار به رێكه‌وتنامه‌ی نهێنیو پرۆژه یاسای تایبه‌ت به ئۆتۆنۆمییه‌وه, ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی گرنگه, له‌به‌ر چه‌ند خاڵاێك له‌وانه:
یه‌كه‌م: له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان‌و خه‌باتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان هه‌تا ئهوكاتئ هه‌تا دوای رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق له 9/4/2003 و داڕشتنی یه‌كه‌م ده‌ستووری كاتی عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حوكم له چه‌سپاندنی فیدرالیه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق, ئه‌وه به‌یانی 11ی ئازای ساڵی 1970 باشترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری بووه, بۆ سه‌لماندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانی به‌سه‌را دابه‌شكراوه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هۆكارو وهردهكاریهكانی ئه‌نجامی به‌یانی 11ی ئازار ده‌بینین هێشتا هۆكاری سه‌ره‌كی له تێكچوونی پهیوهنید كورد‌و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌یانی 11ی ئازار به‌شی زۆری ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌و پرۆژه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌و به‌یانه, به‌ڵكو زیاتر هكاری بێ ئه‌نجام بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌و راستگۆ نه‌بوونی حیزبی به‌عس له‌گه‌ل ئه‌و به‌ڵگه‌نامه یاساییه گرنگه.
باسی دووه‌م:
ئه‌وه‌ی له به‌یانی 11ی ئازار جێبه‌جێ كرا.
راسته له دوای چوار ساڵا له گفتوگۆئ ئاگربه‌ست بۆ جیبَهجێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار, له دوای چوار ساڵا (ئازاری ساڵی 1970بۆ ئازاری ساڵی 1974) كه پێی ده‌وترێت ماوه‌ی نه‌شه‌ڕو نه ئاشتی, چونكه به ره‌سمی ئاگربه‌ست بووه‌و به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا بارزانی‌و حكومه‌تی عێراق ده‌بوایه له ماوه‌ی چوار ساڵا هه‌موو شتێك ببڕێته‌وه, به‌ڵام هه‌ر له دوای ساڵی یه‌كه‌مه‌وه, گرژی كه‌وته نێوان حكومهتو میلله‌تی كورد, به‌ڵام له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌ندێ هه‌نگاوی كرده‌یی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه جیبَهجێ كرا.له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئه‌و پۆسته كارگێریانهی دران به كورد له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا پۆستی سیادی گرنگ نه‌بوون به‌ڵام به‌ره‌سمی ئه‌و پۆستانه دران به كورد پێنج وه‌زیر, له ئاستی كوردستان هه‌رسێ پارێزگاری هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك دران به كورد. ئه‌وه بێجگه له ژماره‌یه‌ك پۆستی تری حكومی له‌و سێ پارێزگایه‌و ده‌روه‌ی ئه‌و سنووره.
دووه‌م: به پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوونه هێزێكی نیشتمانی ناونران هێزی پاسه‌وانی سنوور, له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا له سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌دا ناكۆكی كه‌وته نێوان (پ.د.ك)و حكومه‌تی عێراقی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا ماوه‌ی چوار ساڵا ده‌رفه‌تێكی له‌بار بوو بۆ (پ.د.ك) بتوانێت پاكسازیو گه‌شه‌پێدان له هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدات. گه‌رچی له‌وباره‌وه هه‌نگاوی نه‌هاویشت به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌و ده‌رفه‌ته زێرشینه كه‌م ناكاته‌وه وه‌كو ده‌ستكه‌وتێك ئه‌نجامی به‌یانی 11ی ئازار له‌گه‌ڵا خۆیدا هێنایه پێشه‌وه.
سێیه‌م: به‌یانی 11ی ئازار ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌ره‌پێدانی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌و فه‌رهه‌نگی كوردیه‌وه هه‌یه, گه‌رچی له به‌شێكیان دوای ساڵی 1975 په‌شیمان بۆوه‌و حكومه‌ت له هه‌وڵی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی برٍیارهكانی خۆیدا بووه, له باره‌ت خوێندن به زمانی كوردی‌و ته‌عریب كردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن به‌ڵام هه‌ندێ هه‌نگاوی جدی هه‌بوون حكومه‌ت نه‌یتوانی دواتریش لێی په‌شیمان بێته‌وه, وه‌كو كردنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی, دامه‌زداندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنی كوردی‌و كۆڕی زانیاری كورد‌و به كوردی كردنی خوێندن له سنووری ناوچه‌ی ئۆتۆنومی له كوردستان.
چواره‌م: لێبوردنی گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و گیراوه سیاسیانه‌ی له‌میانی به‌شداری له شۆڕِی كوردستان گیرابوون,
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای دابینكردنی بوجهیهك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان‌و شه‌هیدانه بۆ شه‌هدانی شۆڕِش.
سێیه‌م
ئه‌و خالانی جێبه‌جێ نه‌كرا
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا به‌شێك له ناوه‌رۆكی به‌یانی 11ی ئازار جێبه‌جێ كرا, به‌ڵام له پال ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك خاڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوون, كه له سه‌ره‌تاوه نیشانه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی لێ به‌دیار كه‌وتبووه, له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌بن, له‌و پاشهكشیهش هه‌ردولا تاوانباربن, سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی (پ.د.ك) به دوو شێوه تاوانبار بێت یه‌كه‌میان كاتی خۆی رازی بووه ئه‌و به‌ندانه‌ی زۆر گرنگه به‌و شێوه ناڕۆشنه دابڕێژرێت‌و دواتر لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌ڵبگرێت, وه‌كو مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی كه‌وته نێوان حكومهتو سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك), دواتر به ناوی ئه‌نجامدانی راپرشی به بێ دیاری كردنی كات بۆ ئه‌و راپرسیهو ئالیه‌تی راپرسیه‌كه دوایی هات, حیزبی به‌عس له دوای خۆبههێزكردنهوه یاری به‌و ده‌قه ده‌كرد كه چۆنیه‌تی ئه‌و كێشه‌ی پێ یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه, حكومه‌تی عێراقی به‌ڵێنی دابوو به رێگه‌ی سهرژمێریو راپرسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلایی بكاته‌وه به‌ڵام دوای خست‌و دوایی سه‌رژمێری ئه‌نجام نه‌دا. یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك) سازشی له به‌رانبه‌ریان دا كردووه یا به به‌بایه‌خی وه‌رنه‌گرتووه یان له بایه‌خیان حاڵی نه‌بووه, ئه‌ویش وه‌كو به‌شداری كورد له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له عێراق‌و ده‌زگا گرنگ‌و هه‌ستیاره‌كانی دهوڵهتو چاره‌نووس یان شوێنی كورد له‌و (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش) ی هه‌موو بڕیاره‌كانی راپهڕاندنو یاسادانانی به‌ده‌سته, به دهربڕینیكی تر, له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه (پ,د,ك) دروشمی (ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان‌و دیموكراتیه‌ت بۆ عێراق), له‌و خاڵه‌دا زۆر زه‌ره‌ری كرد كه له كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌یانی 11ی ئازار به‌لای بڕگه‌ی دووه‌می دروشمه‌كه‌ی خۆیدا نه‌چوو, خۆی دوور گرت له‌و بنه‌ڕه‌ته گرنگه كه به‌بێ چه‌سپاندنی سیتمی دیموكراتیه‌ت له عێراق ئۆتۆنۆمی له كوردستان ناچه‌سپێت.
له لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی عێراق تاوانباری سه‌ره‌كیه له جیبهجێنهكردنی بنه‌ڕه‌ته گرنگه‌كانی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار چونكه له‌سه‌ره‌تاوه نیه‌تی نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵا به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به‌سه‌ر دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پاشه‌كشه‌ی له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان ده‌كرد.
لێره‌دا ئه‌و خاڵانه‌ی جێبه‌جێنه‌كرا ده‌توانین له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه كورتی بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: داواكاری كورد له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌غداو وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان بێ به‌ش كرا. هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌بنده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی شۆڕِش كۆببۆوه كه كورد هیچ ده‌نگی له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌دا نه‌بووه.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك. كه به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردولا ده‌بوایه به‌پێی سه‌رژمێری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكرابایه‌وه به‌رم حكومه‌ت له‌لایه‌ك خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه دهدزیهوهلهلایهكی تر كه‌وته بهعهربكردنی كه‌ركوك‌و ده‌روبه‌ری له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌ری كورد له دامه‌زراوه‌كانی دهوڵهتو هاندانی نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له ناچه‌كه.
باسی چواره‌م
سه‌رهه‌ڵدانه‌ی گرژی‌و به تاڵبوونهوهی ناوه‌رۆكی به‌یانی 11ی ئازار,
له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوهركو بهندكانی رێكه‌وتنامه‌ی به‌یانی 11ی ئازار حكومه‌تی عێراقی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرته‌به‌ر كه كاریگه‌ری راستهوخۆو كارای هه‌بوو له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی له بنه‌مای رێكه‌وتن له‌گه‌ڵا كورد‌و داننان به مافه رهواكانیو كهشو هه‌وای گفتوگۆ له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد‌و حكومه‌تی عێراقی لێڵا كرد بۆ ئاراسته‌یه‌ك كه متمانه له نێوان هه‌ردوولا به‌یه‌كتری نه‌مێنێت. له گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه:
یه‌كه‌م: ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردی فه‌یلی له عێراق له‌ساڵی 1971, به‌و بیانوه‌ی كه له ئه‌سڵدا ئه‌وانه هاونیشتیمانی ئێرانین‌و ده‌یه‌وێ زیان له ئێران بدات. چونكه هاواكات ئێران له دوای كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سێ دورگه‌ی گه‌رووی هورمز كه كێشه‌ی له‌سه‌ر بووه له نێوان میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عهرهبو ئێران, هه‌روه‌ها ناكۆكی ئێران‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له عێراق ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای هاتنی حوكمی به عس له عێراق له ساڵی 1963.
ده‌ركردنی كورده فه‌یلیه‌كان له واقیعدا زیا ن نه‌بووه له حكومه‌تی ئێران به‌ڵكو به‌شێكی گرنگی بزاڤی سیاسی كوردستانیان پێك هێنا بوو, بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و بزاڤی سیاسی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێرانی به زیان گه‌یاندن بۆ سه‌ر خۆی حیساب كردبوو.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس له په‌نابردنه به‌ر تیرۆركردن, دیاره له ساڵی دووه‌می به‌یانی 11ی ئازاره‌وه حیزبی به‌عس هه‌وڵه‌كانی خۆی به شێوه‌یه‌كی نهێنی چڕ كرده‌وه له تیرۆر كردن‌و تۆچاندنی سه‌ركرده‌كانی (پ.د.ك), ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی ئیداری هه‌تا باری كوردستان بشێوێنێت‌و له‌و رێگه‌وه (پ.د.ك) بخاته قه‌فه‌زی تاوانباریه‌وه. هه‌نگاوی گه‌وه‌ره حكومهوت له‌و باره‌وه له ته‌مووزی ساڵی 1972 بۆ تیرۆكردنی مسته‌فا بارزانی, كه به‌ڕێگه‌ی چه‌ند میوانێك بۆ سه‌ردانی مسته‌فا بارزانی هاتبوون, به پیلانێكی توكمه به‌ڵام له دوای ته‌قینه‌وه‌كه مسته‌فا بارزانی به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچوو. ئیتر ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بووه له دورستكردنی بێمتمانه‌یی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك)و مسته‌فا بارزانی به حكومه‌تی عێراقی. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت دوباره بۆ هه‌تا گه‌یشته هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی ئیدریس كوڕی مسته‌فا بارزانی كه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕا له دوای باوكی بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی شۆرش. ئه‌وه سه‌ڕای تیرۆكردنی ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی تری حكومه‌ت بۆ تێكدانی باری ئاسایشی كوردستان‌و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و بێمتمانه‌یی نێوان شۆڕشی كوردستان‌و جه‌ماوه‌ری كورد.
سێیه‌م: به‌رده‌وام بوونی به‌عس له شاڵاوی به‌زۆر كۆچ پێكردنی كوردان‌و به عهربكردن له ناوچه‌كانی سنووری كوردستان, هه‌ر له ساڵی 1972 حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك گه‌ره‌كی شاری كه‌ركوكی به عه‌ره‌ب كرد, هانی ده‌ره‌به‌گه عه‌ره‌به‌كانی ده‌دا له ده‌رووبه‌ری كه‌ركوك زه‌وی بكڕن, له‌و ساڵه سه‌دان خێزانی له هۆزی داوده له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ركوك ده‌ركرد. 118 كریكاری كوردی له كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك دهركردو له جێی ئه‌وان كرێكاری عه‌ره‌بی لێ دامه‌زراند, هه‌ر له‌و ساڵه كه‌وته به عهربكردنی شه‌نگار.
حكومه‌تی عێراقی ماوه‌ی ئاگربه‌ستی به‌ده‌رفه‌ت زانی بۆ چه‌كداركردنی ژماره‌یه له سه‌رۆك هۆزی كورد بۆ دژایه‌تی كردنی شۆڕِشئ, هه‌روه‌ها له‌به‌ره‌ی بادینانه‌وه كه‌وتنه هێنانی هێزه‌كانی سوپا بۆناوچهكهو كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی شۆڕش, ئه‌و هه‌نگاوه‌ش شۆڕِشو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی وریا كرده‌وه له مه‌به‌ستی حكومه‌ت.
باسی پێنجه‌م
هۆكاری ده‌ره‌كی له تێكچوونی په‌یوه‌ندی كورد‌و حكومه‌تی عێراق
به‌یانی 11ی ئازار له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بووه بۆ دیبلۆماسیه‌تی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له عێراق. له‌به‌رانبه‌ردا وڵاتانی به‌ره‌ی رۆژاوا به تایبه‌ت ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌ران بوون, بڕیاریان دا به‌رانبه‌ر نفوزی په‌ره‌سه‌ندووی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه ده‌ست به‌كاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی نفوزی سۆڤیه‌تی له عێراق ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش بووه به‌كارهێنانی كاتی شۆڕِشی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هێنایه گۆڕێ.
عێراق به‌و په‌یوه‌ندیه به هێزه‌ی له‌گه‌ڵا یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت دای مه‌زراند ده‌روازه‌ی باشی بۆ كرایه‌وه بۆ كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو له سۆڤیهتو دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌لی دا. عێراق له خۆماڵی كردنی نه‌وت له حوزه‌یرانی ساڵی 1972 سوودی زۆری له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت وه‌رگرت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵا هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان شۆڕشی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق ئه‌و فرۆكه جه‌نگیانه‌ی عێراق له سۆڤیه‌تی وه‌رگرت بوو, به پشپۆڕی سۆڤیه‌تیشه‌وه رۆڵی زۆر خه‌راپیان بینی له شه‌ڕ دژی بزاڤی چه‌كداری كوردستان.
نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیهتو هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌شه‌ی كرد كه كارگه‌یشته پێكهێنانی (په‌یمانی دۆستایهتیو هاریكاری) له نێوان هه‌ردوو وڵات, ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای نیگه‌ران كرد, له‌به‌رانبه‌ردا مسته‌فا بارزانی له دۆستایه‌تی سۆڤیه‌ت بێ ئومێد كرد. ئه‌و بێئومێدیهش بووه ناچاری كرد بیر له رێگه‌چاره‌ی تر بكاته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ پاڵپشتی له شۆڕِشی كوردستان.
راكێشایه ناو هاوكێشه‌ی پشتیوانی كردن له شۆڕِشی كوردستان وه‌كو كارتی فشار له‌سه‌ر حیزبی به‌عسی له عێراق. هه‌ر له‌دوای ئه‌و سه‌فه‌ره ئه‌مریكا یارمه‌تی بۆ شۆڕِشی كوردستان ته‌رخان كرد.
ئێران یه‌كێك بوو له‌و وڵاته دراوسێانهی عێراق كه ناكۆك بووه له‌گه‌ڵا عێراق‌و گرفتی له‌گه‌ڵا عێراق دا هه‌بووه له‌سه‌ر ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب, ئه‌و نیگه‌رانیه له كاتی به‌یانی 11ی ئازار به زه‌قی نهدهشاردهوهو به‌و رێكه‌وتن‌و رازی بوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی شۆڕِشی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق زۆر نیگه‌ران بووه. هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ربگرێ چی تر ناتوانێت سوودمه‌ند ببێت له ناكۆكی نێوان كورد‌و حكومه‌تی عێراق. بۆیه به‌جدی له هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و پهیوهندیو رێكه‌وتنه دابووه. هانی مسته‌فا بارزانی داوه له‌دژی حكومه‌تی عێراقی شه‌ڕ ده‌ست پیبكاتهوه.
له دوای نزیكه‌ی مانگێك له ئیمزا كردنی په‌یمانی هاریكاری‌و دۆستایه‌تی له نێوان سۆڤیهتو عێراق هه‌ریه‌ك له نیكسۆن سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو كیسنجه‌ر راوێژكاری ئایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا گه‌یشتنه ئێران, له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ لای شای ئێران گه‌یشتنه وه‌رگرتنی بڕیارێك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق‌و سۆڤیه‌ت به‌وه به‌ره‌سمی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا, له‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه به‌نهێنی یارمه‌تی شۆڕش كوردستان بدات, ولایه‌ته یهكرگرتووهكانی ئهمریكاو ئێران به نهێنی كه‌وتنه هاوكاری شۆڕِی كوردستان, به چه‌ك به پاره به كار ئاسانی بۆ دونیای ده‌ره‌وه, به پاڵپشتی سیاسی‌و مه‌عنه‌وه‌ی, هه‌تا به شه‌ش مانگ دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان شۆڕِشی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراقی كاریگه‌ری ئه‌و ناكۆكیه ده‌ره‌كیانه له‌سه‌ر چاره‌نووسی شۆڕش‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شهر به ئاشكرا به‌دیاركه‌وت.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش به هاندان‌و ده‌ستخۆشانه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت (حشع) له ته‌موزی ساڵی 1972 بهرهكیان پێك هێنا به ناوی (به‌ره‌ی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتوخواز), كه حیزبی به‌عس به هاوكاری سۆڤیه‌ت (حشع)ی دابڕی له شۆڕِشی كوردستان.
ئێران‌و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه‌دا یه‌كیان گرته‌وه كه فشار به‌رێگه‌ی شۆڕشی كوردستان دروست بكه‌ن له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق. له‌لایه‌كی تره‌وه عێراق به هاوپه‌یمانیه‌تی تازه‌ی له خۆبایی بوو, كه په‌شیمان بێته‌وه له‌و به‌ڵێنانه‌ی له به‌یانی 11ی ئازار به سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك) دابوو, ئه‌وه رێگه‌ی خۆشكرد, له دوا دانیشتنی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك)و حكومه‌تی عێراقی له 8/ئازاری ساڵی 1974 نه‌گه‌نه هیچ ئاكامێك له‌بابه‌ت یاسای ئۆتۆنۆمی كوردستان, چونكه حیزبی به‌عس پرۆژه یاسایه‌كی گه‌ڵاڵه كردبووه كه زۆر دوور بووه له‌گه‌ڵا روحیه‌تی به‌یانی 11ی ئازار‌و مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد, له‌به‌رانبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك)یش به‌هه‌مان شێوه پرۆژه یاسایه‌كی گه‌ڵا كردبووه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست, هه‌ردوولاش له پاڵا هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌ره‌وه خۆیان به به‌هێز ده‌زانی, ئه‌وه بووه هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان شۆڕِشی كوردستان‌و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ.