مێژووی تەمومژاوی فڕۆکەی Blackbird لە جەنگی 1973 !
جەنگی ئۆکتۆبەرى 1973 (جهنگی ڕۆژی لێخۆشبوون – Yom Kippur War) تەنھا ڕووداو و جهنگێكی ھەڵاوێردەی تێپەڕیوو نەبوو ، بەڵکو لە مەیدانی جەنگەوە گۆڕا بۆ مەیدانی توێژینەوە و شیکاری بە تەواوی ورد و درشتیەوە، نھێنیەکانیش دوایی نایەن تابزانی بەڕاستی چی ڕویداوە ، بەتێپەڕبوونی کاتیش ڕۆڵی تەکنەلۆجیا نھێنیەکان دەرکەوتن. لەم ووتارەشدا : ڕۆڵی باڵندەی ڕەشی ئەمریکیتان بۆ دەردەکەوێت ، لە جەنگی ئۆکتۆبەری 1973. فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکی «SR-71» کە بە «Blackbird» یش ناوزەند دەکرێت – یەکێکە لە پێشکەوتووترین و پڕ نھێنیترین فڕۆکەکانی مێژوو بەڕەچاوکردنی ئەو ئەرکە ھەستیار و تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەی تێدا بەکارھاتووە .
دروستـبــوونـی :
بیرۆکەکەی ھاتە کایەوە ، کاتێک دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا «CIA» ڕوویکردە پەرەدان بە فڕۆکە سیخوڕییە پێشکەوتووەکان ، لە سایەیی پڕۆژەیەکی پڕنھێنیدا – کە ئەو کات بە «Skunk Works» ناوزەند دەکرا – ئاماژە بوو بۆ ئەو تیمەی بەشێوازێکی پێشکەوتوانە کاریان لەسەر چەندان پڕۆژە دەکرد ، تاوەکو بگەنە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو.
وێنهیهك له كاتی دروستكردن و ههڵبهستنی SR-71 له ساڵانی شهستهكان.
ئەم بیرۆکەیە زۆر پێویستبوو ، بەھۆی ئەوەی ئەمریکا پێویستی بە فڕۆکەی سیخوڕی پێشکەوتووتر لە فڕۆکەی سیخوری «U-2» بوو – کە بە «Dragon Lady» یش ناوزهند كرابوو ، چونکە لە ساڵی 1960 و لەمیانەی جەنگی سارد و لە نزیک شاری «Sverdlovsk» لەلایەن دوژمنە سەرسەختەکەی یەکێتی سۆڤێت خرایه خوارەوە . سەرەڕای ئەوەی «U-2» بەوە جیادەکرایەوە کە دەیتوانی خۆی لە ڕادار و ئامێرە دۆزەرەوەکانی ئەوکات بشارێتەوە ، بەڵام ھێشتا بەس نەبوو تا خۆی لە ھێزی ئاسمانی یەکێتی سۆڤێت لابدات . لە 22ی دیسەمبەری ساڵی 1964 دا ، «SR-71» یەکەم فڕینی لە بنکەی ئاسمانی «Palm Dale» لە کالیفۆڕنیا ئەنجامدا ، فڕۆکەکە زیاتر لە کەشتییەکی ئاسمانی دەچوو نەک فڕۆکەیەکی سیخوڕی ، بەدەر لەو توانا سەرسوڕھێنەرەی ھەیبووی لە خۆحەشاردان و ھەڵھاتن بەخێراییەکی باوەڕپێنەکرا لە چنگی ھێزە ئاسمانیەکان گەر ئاشکرابوایە.
ھاوکاری یەکێتی سۆڤێت بۆ ئەمریکا بەبێ ئەوەی بزانێت :
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە یەکێتی سۆڤێت یارمەتی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکای دا تا سیخوڕی بەسەرەوە بکات ، ئەویش بەھۆی ھاوکاریکردنی بوو لە لە بونیاتنانی «Blackbird» دا ، لە %92 ی ھەیکەلی فڕۆکەکە لە ناوەوە و لە دەرەوە لە تیتانیۆم دروستکراوە ، کاتێکیش ئەمریکا بڕیاری دروستکردنی فڕۆکەکەیدا ، ماددەی خامی پێویستی نەبوو کە پێیدەڵێن «TiO2 » – بەھۆیەوە تیتانیۆم دروستدەکرێت – چونکە تەنھا لە چەند شوێنێکی کەمی جیھان دەست دەکەوێت . به ڕێكهوتیش یەکێتی سۆڤێت ھاوردەکارێکی سەرەکی ئەو ماددە خامەبوو لە وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژھەلاتی ناوهڕاست بەبێ ئاگاداری ئەو وڵاتانە خۆیان و بەھۆی بازرگانی نھێنیەوە ، بەس سۆڤێتییش بۆی ھەبوو ئەو ماددە خامە ھاوردە بکات و باریبکات بۆ ئەمریکا بۆ بونیاتنانی «Blackbird»، بەم شێوهیەش ئەمریکا لە ژێرەوە ئەم فڕۆکەیەیی درووستکرد.
ژمارە سەرسوڕھینەرەکان :
لە 21 ی مارسی 1968 ز ، ھەردوو فڕۆکەوان «Jerome O’Malley» و «Edward Payne» یەکەم ھەستانیان بە فڕۆکەی «SR-71» لە بنکەی ئاسمانی « Cadena»ی شاری ئۆکیناوای ژاپۆن ئەنجامدا . سەرەڕای تێپەربوونی 5 دەیە ، بەڵام ھێشتا «Blackbird» وەک ھونەرێکی ئەندازەیی بێ وێنە ماوەتەوە ، وە تائێستاش خێراترین و بەرزفڕترین فڕۆکەیە کە فڕۆکەوانێک بیفڕێنێت لەناو ھەسارەی زەوی دا ، سەرەڕای ئەوەی فڕۆکەی «X-15» لەو خێراتر و بەرزفڕترە . بەڵام «X-15» زیاتر وەک کەشتییەکی ئاسمانی سەر بە ئاژانسی «NASA» دەپۆلێنرێت نەک وەک فڕۆکەیەک ، چونکە ئەم فڕۆکەیە بۆ گەڕانی زانستی و پەرەدان بەبوارەکانی بۆشایی دروستکراوە ، «X-15» لە ساڵی 1970 خزمەتی تەواوکرد ، بەڵام «SR-71» لە ساڵی 1998 خزمەتی تەواوکرد .
گەر ویستمان جۆرەکانی فڕۆکە جیاوازەکان بەپێی بەرزی و خێرایی پۆلێن بکەین ، ئەوا سەرجەم فڕۆکەکانی ھێڵە ئاسمانیەکان و فڕۆکە بازرگانیەکان لە پلەی کۆتا دەژمێردرێن ، چونکە لە 45000 پێ زیاتر و خێرایی 970 کم/ کاتژمرێک تێناپەڕن . لەپلەی دووەمدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکان دێن ، ئەوان بەرزترین بەرزیان 65000 پێیە و ئەو پەڕی خێراییشیان 3000 کم/کاتژمێرێکدا . بەڵام لە پلەی یەکەمدا «Blackbird» دێت ، چونکە دەتوانیت تا بەرزی 85069 پێ بەرزبێتەوە و ئەو پەڕی خێراییشی 4042 کم/کاتژمێرێکدا ، پێشی دەڵێن «Mach Number» ، ئەویش پەیوەندی نێوان تەن و خێرایی دەنگە کە بە 1225 کم/کاتژمێرێکدا دەخەمڵێنرێت . «Blackbird» دەتوانێت تا مەودای 258999 کم چوار گۆشە بڕوات لە کاتژمێڕێکدا واتا 72 کم چوارگۆشە لەماوەی چرکەیەکدا دەبڕێت ، لەماوەی 64 خولەکیشدا ھەموو ولایەتە یەکگرتووەکانی بڕی ، لە سەرەتای فێبرایەری ساڵی 2016 دا و لەدوای تێپەڕبوونی 5 دەیە بەسەر دروستکردنی «Blackbird» دا ، درێژترین ماوەی فڕین فڕۆکەی «Boeing 777-200LF» ئەنجامی دا کاتێک لەشاری دوبەی کیشوەری ئاسیاوە بەڕێکەوت بۆ پەنەمای کێشوەری ئەمریکایی باشور ، ئەم فڕۆکەیە توانی 13821 کم لە ماوەی 17 کاتژمێر و 35 خولەکدا ببڕێت ، بەڵام «Blackbird» دەتوانێت بەھەموو جیھاندا بفڕێت بەبڕینی مەودای چێوەی زەوی لەسەرهتای ھێڵی یەکسانیەوە کە 40074 کم لەماوەی تەنھا 10 کاتژمێردا !.
تەکنەلۆجیایی پێشکەوتوو :
ئەرکی سەرەکی «Blackbird» فڕین بوو بەسەر ئامانجەکاندا ، پاشان ئامێرێکی ڕۆبۆتی زۆر زیرەک و پێشکەوتوو بەھۆی کامێرایەکی بێ ئەندازە ورد و پێشکەوتوو ، سەدانە وێنەی ئەو ئامانجەی دەگرت و دەیناردەوە بۆ «CIA» ، کەسیش بۆی نەبوو تەماشای ئەو وێنانە بکات مەگەر بە ڕێپێدانی ئەوان ، ئەو تەکنەلۆجیایەیی لە کامێراکەیدا بەکارھاتبوو لەبواری وێنەگرتندا پێیان دەگووت : «Technology LOROP» یان تەکنەلۆجیایی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی دوور مەودا لە گۆشە شکاوەکانەوە ، سەرەڕای ئەوەی فڕۆکەکە لەبەرزی 80000 پێ دەفڕی ، بەلام کامێرایی «LOROP» ھێندە پێشکەوتوو و ورد بوو دەیتوانی وێنەی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت و ژمارەکانی بە وردییەکی ئێجگار بەرز بگرێت .
ھەیکەلی دەرەوەی فڕۆکەکە لە تیتانیۆم دروستکرابوو ، دەیتوانی بەرگەی 300 پلەی سیلیزی بگرێت کە بەھۆی لێکخشانی نێوان لاشەی فڕۆکەکە و ھەواوە دروست دبوو کاتێک 3 ھێندەی خێرایی دەنگ زیاتر دەفڕی ، ئەو ڕووپۆشە ڕەشەی بۆی کرابوو دەیتوانی تیشکی ڕادار ھەڵمژێت. فڕۆکەوانی «Blackbird» جل و بەرگێکی تایبەتی لەبەرە کە ھاوشێوەی جل و بەرگی ئاسمانەوانەکانە ، ئەم جل و بەرگە ئۆکسجین و ھاوسەنگ کردنی پەستانی ھەوا دەبەخشیتە لاشەی فڕۆکەوانەکە. ھەروەھا پارێزگاریش لە شلەکانی ناو لەشی فڕۆکەوانەکە دەکات تاوەکو نەکوڵێن : کە بەھۆی دیاردەیەکی فیسۆلۆجیەوە ڕوودەدات پێیدەڵین «Armstrong’s line» ،ھەموو کەسێک پێویستە ئەو جل و بەرگە لەیەر یکات کاتێک لەبەرزی 60000 پێیە ، ئەمە بەدەر لە کوڵانی ئەو شلانەی لەشیان کە بەھۆی کەمی پەستانی ھەواوە ڕوودەدات ، گەر لەبەری نەکەن ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە .
ئەرکی جەنگی ئۆکتۆبەر :
زۆر کەس ڕۆڵی دیاری «Blackbird» نازانێت لە جەنگی ئۆکتۆبەری 1973 کە تێدا سوپای عێڕاق و میصر و سوریا وانەیەکی قورسی سوپای ئیسڕائیلیان دا . یەکێک لە فڕۆکەوانە خانەنشینبووەکانی «Blackbird» بەناوی «Richard Graham» لە کتێبەکەی «SR-71Blackbird: Stories, Tales and Legends» دا ، بە وردی ئەو ئەرکە سیخوڕییەیی ئهفسهر «James Shelton» و موقەدەم «Gary Coleman» پێیھەستان باسکردووە. جەیمس گوتی پڕتێچووترین ئەرک تاوەکو ئێستاش باسی دەکەم لە 13ی ئۆکتۆبەری 1973 بوو ، کاتێک ئاگری جەنگ لەنێوان میصر و ئیسڕائیل ھەڵگیرسا ، لەو کاتەدا حوکمەتی ئەمریکا ویستی ڕاستی ئەو وەزعە بزانێت کە لەمەیدانی جەنگ ھەڵگیرسابوو ، کاتێک سۆڤێت لەڕێی مانگێکی دەستکردی تایبەتەوە سیخوڕی دەکرد و زانیاری زیاتری کۆدەکردەوە لەبارەی شەڕەکەوە ، بۆیە داوایان لە جەیمس کرد ئەرکی ھەستانی «Blackbird» لە ئەستۆ بگرێت .
Richard Graham
جەیمس گوتی داوا لە من و ھاوڕێکەم ( گاری ) لە بنکەی ئاسمانی «Beale» کرا تاوەکو ئەو ئەرکە بەئەنجام بگەیەنین ، دوای ئەوەی زۆر بەباشی لە ئەرکەکەمان کۆڵییەوە و سەرهتاش وادیاربوو کە ئاسنە ، پلانوابوو لە بنکەی ئاسمانی «Beale» ی کالیفۆڕنیاوە ھەستین و بەسەر دەریایی ناوەڕاست و خواروی کەنداوی سویسدا بفڕین ، پاشان فڕەیەک بەلای ڕاستی شاری قاھرەدا لێبەین ، ئنجا بڕۆینەوە بۆ باکوری ڕۆژئاوا بە ئاراستەی ئیسڕائیلدا ، دوای ئەوە بەسەر دەریایی ناوەڕاستدا بێینەوە و لە وێستگەی ھێزی ئاسمانی شاھانە بنیشینەوە لەشاری میلدنھالی ئینگلتەڕا ، تەواوی ئەم گەشتە 8 کاتژمێر و 45 خولەکی دەخایاند ، بڕیاریش بوو لە نیوەشەودا دووبارە ھەستیەنەوە تاوەکو بەسەر زەویەکانی میصڕدا بفڕین ، لە نێوان کاتژمێر 11ی بەیانی و 1 پاش نیوەڕۆ تاوەکو باشترین وێنەی ئامانجەکان بگرین ، دوای تەواوبوون لە خۆئاماددەکردن بۆ ئەرکەکە ، لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی باڵای دەزگای ھەواڵگری ئەمریکی «CIA» دا کۆیووینەوە ، ئامۆژگاری کردین سەرمان نەسوڕمێت گەر سوپای میصر یان ئیسڕائیل موشەکی سامی تێگرتن یان فڕۆکەی جەنگی بۆ دژتان ھەستان تاوەکو لەناوتان بەرن ، چونکە ئەم ئەرکە زۆر نھێنییە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەھیچ وڵاتێک ناڵێت کە ئەو ئەرکە ئەنجام دەدەن تەنھا ئینگلتەڕا لێی ئاگادارە ئەویش بۆ ئەوەی ڕێگاتان بەن بنیشنەوە لەو فڕۆکەخانەیان ، بەڵام لە ڕۆژی دواتردا توشی شۆکبووین کاتێک بیستمان ئیگلتەڕا ڕەتیکردۆتەوە ڕێگابدات بە فڕۆکەکەمان تا بنیشنەوە لە خاکەکەیدا ، ئەویش لەترسی پچڕانی ئەو پەیوەندیانەیان کە بە وڵاتانی عەرەبییەوە دەیبەستنەوە بەھۆی پشتبەستنی بە پەتڕۆڵەوە ، ئەمەش وایکرد ئەرکەکە ڕۆژێکی دیکە دوا بکەوێت ، ناچاریشبووین پلانەکە بەتەواوی بگۆڕین ئەویش بەھەستانبوو لە فڕۆکەخانەی «Griffiss» ی شاری نیویۆرک و دووبارە گەڕانەوەمانبوو بۆ ھەمان فڕۆکەخانە ، بەمەش گەشتەکە 11 کاتژمێر و 30 خولەکی پێدەچوو ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەبێت 6 جار لە ھەوا سووتەمەنی تێبکرێت لە چەند خاڵێکی دیاریکراودا ، تاوەکو ئەرکەکە تەواو بکەین ، بۆیە ئەمە قورسترین ئەرکە «Blackbird» پێی ھەستابێت .
کردارییەن من و ھاوڕێکەم گاری لە ڕۆژی 13ی ئۆکتۆبەری 1973 بەفڕۆکەی «Blackbird» و لە بنکەی ئاسمانی گریفیس ھەستاین و ملی ڕێمان گرت بەبێ کێشە تاوەکو نزیکی کەنداوی سوێس کەوتینەوە بەخێرای 3.15 ماخ واتا 3856 کم/کاتژمێر ، کاتێک گەیشتینە سەر کەنداوی سوێس ھاوڕێکەم گاری پێی گوتم پێگەیەکی موشەکی سامی میصری شوێنمان کەوتووە ، بەڵام ھیچمان نەکرتد و بەھەمان ڕیتمی خێرایی بەردەوام بووین ، لەبەری ئەوەی تەنھا دواکەوتن ھیچ مەترسییەک دروستناکات ، کاتێکیش بەھەمان ئاراستە و بەرەو باشور بەردەوامبووین ، خۆش بەختانە موشکە مێڕییەکان چیتر دوامان نەکەوتن ، دوای ئەوە بەئاراستەی ڕۆژئاوای میصر فڕهیەکمان لێدا بەدەوری شاری قاھیرەدا ، جارێکی دیکە موشەکی سامی میصری شوێنمان کەوتەوە ، ھاوکات سەیری لایەکی جامەکانی فڕۆکەکەم کرد کۆمەڵە ھەورێکم بینی کە بەھێڵێکی ڕاستبوون و پێیان دەگوترێت «Condensation Trails» لە خوارووی ئێمەوە بوو نزیکەی 40000 پێ ، ئەم ھەورانە دروست دەبن لە دەرئەنجامی تێکەڵبوونی ھەوای گەرم و شێداری دواوەوەی فڕۆکەکە لەگەڵ ھەوای ئاسایی ، چونکە پەستان و پلەی گەرمی ھەوای ئاسایی کەمترە بەراورد بە فڕۆکەکە لە چینە بەرزەکانی ھەوا .
جەمیس گوتی ئەمە ڕەنگە فڕۆکەی شەڕکەری میصری بێت و دەیەوێت بمان دۆزێتەوە و بەرمانداتەوە ، بۆیە دەستبەجێ لەو شوێنە دورکەوتیەوە لەناو دڵهڕاوكێ و چاودێرییەکی تووندا تاوەکو ئیسڕائیلمان پەڕدا و ملی ڕێمان گرتەوە بەرەو فڕۆکەخانەی گریفس

هەسارەی شەشەم
ئامادەکردن و توێژانەوە : Gauss
ڕێكخستن و پێداچوونهوه : Maxwell
سەرچاوەکان :
lockheedmartin
wikipedia
pacificcoastairmuseum
bbc
livescience
physlink
wvi
google-patents
ئامادەکردن و توێژانەوە : Gauss
ڕێكخستن و پێداچوونهوه : Maxwell
سەرچاوەکان :
lockheedmartin
wikipedia
pacificcoastairmuseum
bbc
livescience
physlink
wvi
google-patents