ئەهرامەکانی میسر بۆچی دروستکران؟
مسريه کۆنه‌کان بيروڕايان وابوو که پادشاکانيان له بنه‌ماڵه‌ي خواوه‌نده‌کان و خه‌ڵکي ئاسايي به‌رزترن و ده‌بێت بپه‌رسترێن ، بۆيه باوه‌ڕيان وابوو پادشاکانيان دواي مردنيان ده‌چنه ڕيزي خواوه‌نده‌کانه‌وه له‌و دنيادا . له ئه‌نجامي ئه‌م بيروباوهرهدا داب و نه‌ريتي زۆر په‌يدا بوو پادشا تا له ژياندا بوو گۆڕێکي زۆر گه‌وره‌ي بۆ خۆي ئاماده ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ي دواي مردني تيايدا بنێژرێت نمونه‌ي ئه‌م گۆڕانه‌ش به ( ئه‌هرامات ) ناسرا که شێوه‌يه‌کي سێگۆشهي هه‌يه .دروستکردنيشي پێويستي به ڕێژه‌يه‌کي زۆر له‌به‌رد هه‌بوو به‌ڵام ئه‌و ژورهي که پادشا تيايدا ئهشاردرايهوه له ژێر هه‌ره‌مه‌که‌دا دروست ده‌کرا ئێستا له ميسردا نزيکه‌ي حه‌فتا هه‌ره‌م هه‌يه که به‌ناوبانگترينيان سێ ههرهمهکهي نزيکي جزيرهي نزيکي قاهيرهيه گه‌وره‌ترين ئه‌و سێ هه‌ره‌مه‌ش ههرهمي خۆفۆيه که به‌يه‌کێک له حه‌وت سهرسوڕهێنهرهکاني جيهان داده‌نرێت
پسپۆڕان مهزهندهيان کردووه که لهنێواني ساڵاني 2690 و 2560 پێش زايين درووست کرابێت بۆ شوێني ن…اشتني پادشا‌و شازاده‌کان کهلهگهڵياندا سامانه زۆرهکهشيان خراوه‌ته گۆڕهکانيانهوه مسريه کۆنهکانيش پێويستيان به کاتێکي زۆر هه‌بوو تا هونه‌ري دروستکردني ئيهراماتهکانيان په‌ره‌پێدا ، چونکه بهردهکانيان له کانه بهردهکاني ديوي ڕۆژهه‌ڵاتي نيلهوه ده‌هێنا و ههرهمهکهشيان له‌سه‌ر بنکه‌يه‌کي چوار گۆشه دروست ده‌کرد .
سێ ههرهمي به‌ناوبانگي ميسر ئه‌مانه‌ن ههرهمي خۆفۆ ( 481 ) پێ ههرهمي خه‌فره‌ع ( 471 ) پێ و ههرهمي مونهقيع ( 215 ) پێ به‌رزن . بهرزترينيان ههرهمي خۆفۆيه که پاني ( 756 ) پێيه و ڕووبهرهکهشي جێگه‌ي 13 دۆنم زه‌وي داگير کردووه ، قورسيهکهشي به 5500000 ته‌ن مه‌زه‌نده ده‌کرێت ژماره‌ي ئه‌و پارچه به‌ردانه‌ش که تيايدا به‌کار هاتوه 2.300.000 پارچه به‌رده ، دروستکردنهکهشي نزيکه‌ي سي ساڵي خاياندوه
له ديواره‌کاني ناوه‌وه‌ي ئه‌هرامه‌کان هه‌ندێک ڕێنمايي نوسراوه بۆ ڕێپيشانداني گياني مردوان که ئاگاداريان ده‌کاته‌وه له‌و مهترسيانهي توشيان ده‌بێت له‌ماوه‌ي ڕۆشتنيان بۆ ئه‌و دونيا .
رؤشنبيرى و هونةرى