نوسینی:کەیوان ئازاد
ریشه و نه‌ژادی ماد یان میدییه‌كان
ماده‌كان وه‌ك یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌كانى مێژووى كورد و خاكى كوردستان، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین كه‌وتنه نێو ناوان. ده‌ركه‌وتنیشی بۆ به‌هێزى و لێهاتوویی كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ناوى (دیاكۆ)، كه له سه‌رچاوه یۆنانییه‌كاندا به (دیۆكس) هاتووه. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ی (دیاكۆ) توانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له یه‌كخستنى (شه‌ش) خێڵه گه‌وره‌كه‌ى ماد سه‌ركه‌وتوو بێت و به هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كى خێڵه‌كی هه‌ر (شه‌ش) خێڵكه، كه بریتى بوون له (بوزا، باریتاك، ستروخات، ئاریا، بودى، موغى) بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی دروست بكات. واته ئه‌و یه‌كێتییه خێڵه‌كییه بناغه‌ى یه‌كێتیی ماد و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه بوو. سه‌ره‌تا (میرنشینى ماد)ى لێ پێكهات و دواتر ده‌وڵه‌تى مادى لێ كه‌ته‌وه. یه‌كه‌مین ئاماژه‌ش به ناو و مێژووى خێڵه‌كانى میدی به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، له تۆمارێكى ئیمپراتۆڕى ئاشووریى (شهلمانسهرى سێیه‌م)دا هات، كاتێك له ساڵى (835پ.ز) په‌لامارى سنوورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دا و ئاماژه‌ى به ناوى چه‌ند خێڵێك به ناوى (ماد) كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیمپراتۆڕه ئاشوورییه وه‌ك له تۆماره‌كانى خۆیدا ئاماژه‌ى پێ داوه، توانیویه‌تى خێڵه‌كانى میدی ناچار بكات ساڵانه باج و سه‌رانه بده‌نه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى. لێره به‌دواوه تا ساڵى (708پ.ز) خێڵه‌كانى میدی له ململانێیه‌كى تونددا بوون له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌و باج و سه‌رانه زۆره‌ی له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه خرابووه سه‌ریان. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ى كاتدا به‌هۆی شكسته‌كانیان به‌رامبه‌ر ئاشوورییه‌كان ناچار بوون ساڵانه باج بده‌نه ئیمپراتۆڕێتی ئاشوورى. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ژیان و دۆخى ناوخۆیی خۆیان قورس كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕیشه و نه‌ژادی میدییهكانیش بۆچوونی جیاواز هه‌یه. سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ (یافپ كوڕى نوح)ى په‌یامبه‌رى ده‌گێڕنه‌وه و لایان وایه میدییه‌كان نه‌وه‌ى ئه‌و كوڕه‌ى نوحى په‌یامبه‌رن. گێڕانه‌وه‌ى ڕیشه‌ى میدیییهكانیش بۆ یه‌كێك له كوڕه‌كانى ئه‌و پهیامبهرهى مێژووى مرۆڤایه‌تى، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه لای عه‌ره‌به‌كان (یافپ) له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به! بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌و سه‌رچاوه عه‌ره‌بییانه بۆ ئه‌وه چووبن، كه (نوح كوڕى لامهك/ س.خ) نه عه‌ره‌ب بووه نه خه‌ڵكى نیشتمان و خاكى عه‌ره‌به‌كانیش بووه، به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكی شارى (ئور)ى سۆمه‌ری بووه و تا ئێستاش ئه‌وه ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كه سۆمه‌رییه‌كان سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن، یان لانی كه‌م نه‌ژادی چ نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ر زه‌وین. دیاره به‌ڵگه‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش به گێڕانه‌وه‌ى ریشه‌ی سۆمه‌رییه‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌وه بووه، كه شارى (ئور)ى زێدی ئه‌و په‌یامبه‌ره كه‌وتبووه باشوورى خۆرئاواى خاكی ئێراق و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش مه‌ڵبه‌ندێكی عه‌ره‌بى بووه له قۆناغى دواتردا. بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌وان سنوورى نه‌ته‌وه‌په‌رستیی خۆیان ببه‌زێن و ئه‌و ڕاستییه بخه‌نه ڕوو كه مێژووى نیشته‌جێبوونى عه‌ره‌ب بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی ئێراق كه‌وته (دوو هه‌زار) ساڵ دواى ده‌ركه‌وتنى سۆمه‌رییه‌كان له باشوورى ئێراق. نه‌ك به‌ر له‌و مێژووه‌وه، تا (نوح) و هه‌ر (سێ) كوڕه‌كه‌ى (سام، حام، یافپ)ى بۆ بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ر چى سه‌رچاوه هیندی و ئێرانییه‌كانن، له‌پاڵ تۆمارى خۆرهه‌ڵاتناسان باسیان له‌وه كردووه كه ڕیشه‌ى میدییه‌كان بۆ ئاسیاى ناوه‌ڕاستى ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌یه‌مى پێش زایین له ناوچه‌كانى بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند كۆچیان بۆ به‌شى خۆرئاواى خاكى ئێرانى ئیمڕۆ كردووه و له هه‌رێمى ماننا نیشته‌جێ بوون. دیاره ئه‌م تۆمارانه‌ش پێویستیان به شیكارى و راستكردنه‌وه هه‌یه، چونكه كاتێك به‌شێك له خێڵه‌كانى ئاسیای ناوه‌ڕاست وه‌ك (سكیپ، كیمیرى، لیدى،…تاد) كۆچیان بۆ ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به كوردستانیشه‌وه كردووه، چه‌ندین خێڵ و هۆز و كۆمه‌ڵى وه‌ك (سوئى، لۆلۆبى، گوتى، خورى، میتانى، كاشى، نائیرى، مانناى) له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ده‌ژیان و خه‌ڵكانى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌كه بوون، بۆیه هاتنى ئه‌و خێڵانه هۆكارى ده‌ركه‌وتنى میدییه‌كان بوون، نه‌وه‌ك ماده‌كان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى ناوچه‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست و (بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند) بووبن.
سه‌رچاوه كوردییه‌كانیش و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ى كورد پێیان وایه كه ماده‌كان كورد بوون و له بنه‌ڕه‌تیشدا خه‌ڵكى كوردستانن و له هیچ شوێنێكی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه نه‌هاتوون. ئه‌م بۆچوونه‌ى خۆشمان وه‌ك كورد جگه له هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى هیچی دی نه‌بووه. هه‌روه‌ك بۆچوونى عه‌ره‌به‌كان له گێڕانه‌وه‌ى نه‌ژادى (نوح) و هه‌روه‌ها ماده‌كان بۆ نه‌ژادى عه‌ره‌بى!
كاتێكیش به‌نێو ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا ڕٍۆ ده‌چین و به یه‌كتری به‌راوردیان ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه جارێك ده‌بێت ئه‌و بۆچوونه‌ى لای خۆمان ڕاست بكه‌ینه‌وه، كه میدییه‌كان كورد نین، به‌ڵكو نه‌ژادی كورده‌كان بۆ ماده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ده‌ركه‌وتنى (كورد) وه‌ك نه‌ته‌وه و وه‌ك ناو بۆ دواى ده‌ركه‌وتنى ماده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین، كه ده‌ركه‌وتنى ماده‌كان بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه زمانه‌وانى و كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى و فه‌رهه‌نگییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێوان خێڵه‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست وه‌ك (سكیپ و كیمیرى) و (مانناى و نائیرى و خورى و ئه‌وانى تر)، واته دانیشتوانی ڕه‌سه‌نى كوردستان ڕووی دا. (نۆ) سه‌ده دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش به‌هۆی یه‌كێتییه‌كى خێڵكی، ماده‌كان ده‌سه‌ڵاتێكى خۆجێیى له ناوچه‌ى (ئاكباتانا) واته شارى (هه‌مه‌دان)ى ئێستا له‌لایه‌ن (دیاكۆ)ه‌وه دامه‌زرا، كه دواتر بووه بناغه‌ى ده‌وڵه‌تى ماد. به‌وه‌ش ناو و مێژووى ماده‌كان كه‌وته نێو ناوان، كه ئێستا هه‌ر تاكێكى كورد شانازDى پێوه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1. ڤلادیمیر مینۆڕسكى: الكرد احفاد المیدیین.
2. دیاكۆنۆف: میدیا.
3. د. جمال احمد رشید و د. فوزی رشید: تاریخ الكرد القدیم.