Home / په‌رتووكخانه‌ / فەلسەفەی مێژوو / ئایا مارکس هێشتا زیندووە

ئایا مارکس هێشتا زیندووە

ئایا مارکس هێشتا زیندووە

1487575294461


 
تێڕوانینە مارکسیستیەکان کە لە هەندێ بابەتی بڵاوکراوەی سەرنجڕاکێشدا وەک مێژوو و

کۆمەڵناسی (سۆسیۆلۆجی) دا بڵاودەکرێتەوە، ئەمڕۆ دەبینرێ. کارەکانی کارڵ مارکس لەوانە ‘مانیفێستی کۆمۆنیست’ کە لەگەڵ فریدریک ئەنگلز دا لەساڵی ١٨٤٨ دا نووسراوە، دەگونجێ کاریگەری زۆر زیاتربێت لەوەی کە زۆرێک گریمان دەکەن، لەو خواستە بنەماییانەی مانیفیست، لەوانەیە چوار لەوخواستانە لە زۆرێک لە ووڵاتە دەوڵەمەندەکاندا بەدیهاتبن و لەوانەش (خوێندنی خۆڕایی بۆ گشت مناڵان لە قوتابخانە گشتی یەکاندا و ماڵیات یا زەریبەی دەرامەتی ڕووبە زیاد بوون بەپێی زیادبوونی دەرامەت. 
گارێث ستێدمەن جۆنزکە، لە زانکۆی (کوین مێری) لەندەن، کتێبێکی نووسیوە دەربارەی ژیانی  مارکس، تیایدا واوەسف دەکات کە مارکس لە هەژاریەکی بێدەرەتاندا ژیانی بردۆتەسەر. نووسەری ئەم کتێبە دەڵێ کە مارکس سێ یا چوار رۆژ لەسەریەک بە بێ خەوتن ئیشی کردووە وە بەردەوام نەخۆش بووە، خواردنی نەگۆڕی هەبووە کە بریتی بووە لە خواردنی پڕ داوودەرمان و ماسی بەدووکەڵ، کاڤیار، خەیارشۆر، لەگەڵ شەرابی مۆسیلی، بیرە و مەشروبی تر، کە ئەمەش بە زەحمەت یارمەتی دەدا.
نووسینە بایۆگرافیەکەی ستێدمان زیاتر گرنگی دەدات بە نووسینە فەلسەفی و سیاسی یەکانی مارکس تا بایۆگرافیەکەی (فرانسز وین) کەلە لە ١٩٩٩ دا نووسراوە. لە ساڵی ١٨٤١دا دکتۆرای فەلسەفەی تەواوکرد وە دەوردرابوو بە مشتوومڕ و گفتووگۆی گەرم وگوڕ سەبارەت بە ئاکامەکانی سەنعەتی بوون (بە پیشەسازی بوون) وە پێگەی ئایین لە جیهانی مۆدێرن دا. 
مارکس خوێنەرێکی بەپەرۆشی (ذه‌ ئیکۆنۆمیست ) بووە، وە ئەوەی ڕەتدەکردەوە کە وەک (ئۆرگانێکی ئەوروپی ئەریستۆکراسی مالی ) لەقەڵەمی بدا. بە پێچەوانەی ئەوەی کە گریمان دەکرێ مارکس داهێنەری کۆمۆنیزم نەبووە. ڕادیکاڵانی وەک پرۆدۆن (١٨٠٩-١٨٦٥) و بزوتنەوەی چارتیزم لە ئینگلتەرە ، لە مێژبوو زمانێکیان بەکاردێنا کە خوێنەرانی رۆژگاری نوێ یا مۆدێرن بە مارکسیستی ناوی دەبەن، لەو شتانە یەکسانی سیاسی و لەنێوبردنی خاوەندارێتی، سوپای یەدەکی کرێکاران وە شتی تر. کەواتە موساهەماتی ئەو چی بووە؟ زۆربەی کاتی ئەو سەرفی ئەوە کراوە کە ناڕازی بێت لەگەڵ ڕادیکاڵەکانی تردا. بەتایبەتی هێرشی کردۆتە سەر پرۆدۆن کە بەستوویەتیەوە بەیەکێک لە ئابووری ناسە بۆرژواییەکان. زۆر لەوەگرنگتر ئەو هەوڵی داوە کە وەسفێکی تیۆری گشتی بکات سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردی سیستەمی سەرمایەداری، بەتایبەت لە (سەرمایە/ کاپیتاڵ) دا کە لە ساڵی ١٨٦٧ بڵاوکرایەوە. 
 
وەسفی کاپیتالیزمەکەی زۆرجوانە لە سادەیی دا. هەررۆژە کرێکاران بەهای شمەکی زیاتریان دروستکردووە لەوەی کە پێویستە بۆ بژێوی خۆیان. سەرمایەداران ئەوەی ماوەتەوە دەستیان بەسەرداگرتووە. کرێکاران نەیانتوانیوە دەستبگرن بەسەر ئەو زێدەبەهایەدا چونکە خاوەنی سەرمایەنین (مەکینە و ئامێر، بینا و شتی تر). بەڵام بە بەرهەمهێنانی زیاتر، سەرمایەی زیاتریان پێکهێناوە، بەو شێوەیە کۆنترۆڵ و باڵادەستییان بەهێزترکردوە. سیستەمێک کە بە ڕواڵەت لەسەر بنەمای ئاڵووگۆڕی یەکسان و عادیلانەیە دەکرێ زێدە بەهایەک بە بەردەوامی بەرهەمبهێنێت بۆ یەکێک لەلایەنەکانی ئاڵوگۆڕەکە.
ئەم بابەتە لە هەفتەنامەی (ئیکۆنۆمیست ) دا بڵاوکراوەتەوە

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …