نه‌ته‌وه‌كان چۆن خۆیان له مێژووی تاڵ رزگار ده‌كه‌ن؟
دانێل مالۆی
ئاندی ئاخدیان، مێژوونووس‌و مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێ: سۆهارتۆ ساڵی 1965 به پشتیوانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ده‌سه‌ڵاتی گرته دهستو له‌و كاته‌شه‌وه ئیندۆنیسیا گه‌شه دهكاتو جێگیره. ئه‌مه له كتێبی میتۆدی خوێندنی قۆناغی ئاماده‌یی نووسراوه‌و خوێندكاران ده‌یخوێنن. نووهسرانی ئه‌و كتێبه هیچ باسی ئه‌و خوێن رشتن‌و كۆمهڵكوژییهیان نه‌كردووه كه دوای هاتنه سه‌ر حوكمی سۆهارتۆ رووی دا. له ته‌مووزی رابردوودا ئاخدیان چاوی به كۆمه‌ڵێك مامۆستا كه‌وت له سه‌رتاسه‌ری ئندۆنیسیادا، بۆ گفتوگۆ كردن لهبهبارهی میتۆدی خوێندنه‌وه‌و چۆن وای لێ بكه‌ن وێنه‌یه‌كی سێ ره‌هه‌ندی له‌باره‌ی سۆهارتۆوه بدات به خوێندكار. ئه‌و سۆهارتۆیهی دوای زیاتر له سی ساڵ حوكمڕانیی دیكتاتۆری‌و دڕندانه، ساڵی 1998 له‌سه‌ر حوكم لاچوو، هه‌رچه‌نده ئێستا له ئه‌رخه‌بیلی ئیندۆنیسیا كه 250 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی دیموكراسی بوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاسان نییه له‌و راستییه تێ بگه‌ین كه كه‌سایه‌تیه‌كی وا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له مێژووی وڵاته‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها قورسه چی له ده‌وروبه‌ری رووی داوه.
ئامانجه حكومییه‌كان
تاتانگ سوراتنۆ مامۆستای زانكۆی ئیندۆنیسیایه له بواری په‌روه‌رده‌داو ده‌ڵێ: سنووردار بوونی زانیاری‌و رێنمایی له قوتابخانه‌كاندا په‌یوه‌ندی به ئامانجی فراوانی حكومه‌ته‌وه هه‌یه، ئاشتی‌و یه‌كێتیی بۆ هه‌موو وڵات‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئایینی له‌و چوارچێوه‌یه‌دان. له‌ره ئه‌وه باشتر وایه باسی كوشتن‌و
خوێنڕشتن نه‌كه‌ین.
هه‌ر ئه‌ندۆنیسیا نییه كه به‌م شێوه‌یه ره‌فتار له‌گه‌ڵ رابردووی خۆیدا ده‌كات، هه‌ر وڵاته‌و به‌پێی پێكهاته‌ی خۆی هه‌وڵی داوه ئه‌و كاره بكات، بۆ نموونه له ئه‌مریكا به درێژایی كات باس كردنی مه‌سه‌له‌ی كۆیلایه‌تی‌و كریستۆڤ كۆڵۆمبس مشتومڕی له‌سه‌ر بوو. له جه‌زائیر وه‌ك دالیا غانم یزبك، توێژه‌ر له سه‌نته‌ری كارنیگی تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێ: باس كردنی (ده‌یه‌ی ره‌ش) قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رو 35 ساڵه‌وه‌یه خوێن رشتن‌و توندوتیژییه‌كانی ده‌یه‌ی نێوان 1991 بۆ 2002یان بیر ماوه، كه به‌هۆی توندڕه‌وییه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی گرتبۆوه. دالیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مێژوو له كتیبهكاندا تۆمار نه‌كراوه‌و ئامۆزاكانیشی كه ته‌مه‌نیان له خوار 22 ساڵه‌وه‌یه هیچ له‌باره‌ی ده‌یه‌ی ره‌شه‌وه نازانن. ئه‌و ده‌ڵێ: ئێمه شه‌ڕی تیرۆر جهنگاینو ته‌واو بوو، به‌ڵام مێژوویه‌ك نییه بخوێندرێت له باره‌ی هۆكاره ریشهییو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پشت ئه‌و رووداوانه كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران خه‌ڵكی جه‌زائیر دوای توندڕه‌ویی بكه‌ون، ئێمه باسی ناكه‌ین.
قوربانیان ده‌ترسن
له كه‌مبۆدیا تا ئێستاش پرۆسه‌ی دادگایی له باره‌ی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی رژێمی (خه‌میر روژ)ه‌وه به‌رده‌وامه، هێشتا برینه‌كانی كوشتاری ئه‌و رژێمه كه له 1975ه‌وه تا 1979 حوكمی كرد ساڕ‌ێژ نه‌بووه، به تایبه‌تی بۆ په‌یمانگه‌ی (سلیوك ریس)، كه له‌لایه‌ن كه‌سانی بیانییه‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرێ، له‌وانه‌ش ئه‌مریكا، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنن، ئه‌ویش له رێگه‌ی تۆمار كردنی كرده‌وه دڕندانهكانو گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی (خه‌میر روژ)ه‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ. یۆك چهانگ سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی (سلیوك ریس) رایگه‌یاند، باس كردنی ئه‌و رووداوانه له میتۆدی خوێندندا بۆخۆی ململانێیه‌ك بوو، تا له ساڵی 2009 واته 14 ساڵ دوای دامه‌زراندنی ئه‌و په‌یمانگه‌یه به‌ره‌سمی خرایه بابه‌ته‌كانی خوێندنه‌وه، له‌و ساڵه‌دا نیو ملیۆن كتبێبی میتۆدی خوێندن به‌سه‌ر خێندنگهكانی هه‌موو وڵاته‌كه‌دا دابه‌ش كرا، كتبێبهكانیش له‌لایه‌ن مێژوونووسی بێلایه‌نه‌وه وردبینی‌و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام حكومه‌ته به‌هێزه‌كه‌ی (هۆن سین) قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه ساڵانه مه‌شق به سێ هه‌زار مامۆستا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ربخات كه كه‌مبۆدیا تاكه وڵات نییه وای به‌سه‌ر هاتبێت، به‌ڵكو ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر كه‌مبۆدیا هاتووه، به‌سه‌ر روانداو بۆسنه‌و عیراق‌و ئه‌ڵمانیاشدا هاتووه. وانه‌كانیش له‌و ناوچانه‌دا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (خه‌میر روژ)ن به شێوه‌یه‌كی چڕتر ده‌خوێندرێن، له‌و ناوچانه‌دا زیاتر له نیوه‌ی خوێندكاران منداڵی ئه‌وانه‌ن كه تاوانه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌و كه‌متر له نیوه‌یان منداڵی قوربانییه‌كانن. زۆر جار مامۆستاكه یه‌كێكه له قوریانیانی ده‌ستی ()و وانه به پۆلێك ده‌ڵێته‌وه كه زۆرینه‌ی خوێندكاره‌كانی منداڵی تاوانبارهكانن. ئه‌و وانانه له پۆلی حه‌وته‌مه‌وه تا پۆلی 12 ده‌خوێندرێن.
له‌ناوبردنی ناسنامه
سیستمی خوێندن له كه‌نه‌دا لامه‌ركه‌زییه، ئه‌مه‌ش واته رێنمایی خوێندنی جیاجیا ده‌درێت، له باكووری ئه‌و وڵاته، خوێندنگه‌ی ماڵان بۆ دانیشتوانی ره‌سه‌نی وڵاته‌كه باوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌یه‌وێ ناسنامه‌ی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه ده‌ر نهكهوێتو ناچاری كردوون له ماڵه‌كانی خۆیاندا بخوێنن، ئه‌وه‌ش په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی مێژووییه به ناوچه‌وانی ئه‌و وڵاته‌وه. به‌ڵام ناوچه‌كانی تری كه‌نه‌دا، كه زۆر دووره له‌و خوێندنگانه‌ی ناو ماڵانه‌وه، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له دانیشتوانی ره‌سه‌نی وڵاته‌كه‌ن ئه‌و بابه‌ته ناوروژێنن.
له فه‌ره‌نسا منداڵان باسی شۆڕشه‌كه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یان بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام زۆربه‌ی جار مل په‌ڕاندنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به گیوتین، وا لێك ده‌ده‌نه‌وه، كه راسته رووداوێكی خوێناوی بووه، به‌ڵام پێویست بووه. له هه‌مان كاتدا كۆتایی هێنان به ئیمپریالیزمی فه‌ره‌نی نه‌خراوه‌ته‌وه میتۆدی خوێندنه‌وه، ته‌نها له كۆتاییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌ییدا نه‌بێت.
رابردوویه‌كی به‌ئازار
له وڵاتێكی وه‌ك هیندستان كه دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، تا ئێستاش له ململانێدان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێك كێشه‌ی له بابه‌تی ناسنامه‌ی ئایینی، وڵاتێكی سیكۆلار بێت؟ یان وڵاتێكی فره ئایین؟ كه‌مینه‌كان چ رۆڵێكیان هه‌یه؟ له هه‌موو جه‌نگێكی كه‌لتووریدا خوێندنگه‌كان ده‌بنه مه‌یدانی گه‌وره‌ی جه‌نگ، ئه‌گه‌ر باس له سه‌رده‌می داگیر كردنی هیندستان بێته گۆڕێ، هه‌ندێك كه‌س له‌و وڵاته به پێویستی ده‌زانن خوێندن به زمانی ئینگلیزی له‌و وڵاته‌دا نه‌مێنێت. كۆمۆنیسته‌كانی ویلایه‌تی خۆرئاوای به‌نگال ماوه‌یه‌ك به‌رگرییان له‌وه ده‌كرد، خوێندن به زمانی به‌نگالی بێت، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێك بوو بۆ سارێژ كردنی برینی داگیركارییه‌كه‌ی ئینگلیز بۆ وڵاته‌كه. ئێستا هه‌ندێك له به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌یانه‌وێ خوێندنی زمانی مردووی سانسكریتی كه ته‌نها به نووسین هه‌یه‌و قسه‌ی پێ ناكرێت به‌سه‌ر خوێندنگه‌و زانكۆكاندا بسه‌پێنن. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كان خۆیانی پێ له مێژووی تاڵیان رزگار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مێك، به‌ر له‌وه‌ی رووداوه ناخۆشه‌كان روویان دابێت.
موقع اوزی 8/2/2017