“سەدامم بینی لەسەر پێخەفێکی عەسکەری ئەمەریکی
خەوتبوو”.. ئەحمەد چەلەبی .. بەغدا مانگی 12 ی 2003
*دوای ده‌سگیركردنی سه‌دام چی روویدا ؟
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانمان له ده‌سگیركردنی سه‌دام ئاگادار كرده‌وه، بریمه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم‌و داوای لێكردم له‌گه‌ڵی بچم بۆ بینینی سه‌دام، من‌و عه‌دنان پاچه‌چیی‌و عادل عه‌بدولمه‌هدیی‌و مۆفه‌ق روبه‌یعیی‌و ژه‌نراڵ سانشیزی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق‌و سكۆت كارینتهر رۆیشتین بۆ ناوچه‌ی سەوز، به فرۆكهیهكیش به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداو له‌وێشه‌وه بردینیان بۆ نهۆمی یه‌كه‌می بینایه‌ك.
كاتێك چوومه ژووره‌وه بینیم سه‌دام له‌سه‌ر پێخه‌فێكی عه‌سكه‌ریی ئه‌مریكیی نوستووه، سه‌ربازێكی ئه‌مریكیی خه‌به‌ری كرده‌وه، كاتێ سه‌دام سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و بینی له ژووره‌وه‌م راچڵهكا، له‌سه‌ر كورسیه‌ك نزیك له سه‌دام دانیشتم نیو مه‌تر نێوانمان بوو، پاشان ئه‌وانی دیكه هاتنه ژووره‌وه.
*مۆفه‌ق روبه‌یعیی چی به سه‌دام وت؟
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی: مۆفەق به سه‌دامی وت تۆ له دونیا‌و قیامه‌تدا مهلعونیت، سه‌دامیش وتی بێده‌نگبه ئه‌ی خائین ئه‌ی به‌كرێگیراو، مۆفه‌ق وه‌ڵامیدایه‌وه من خائین‌و بهكرێگیراوم ؟ سه‌دام وتی به‌ڵێ ئه‌ی له‌گه‌ڵ ئا ئه‌وانه‌دا نه‌هاتوویت ؟ سه‌دام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان كرد. سه‌دام مۆفه‌ق روبه‌یعیی نه‌ناسی به‌ڵام هه‌ركه چوومه ژووره‌وه منی ناسی.
*ئه‌ی عه‌دنان پاچهچیی قسه‌ی كرد ؟
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی: ته‌بعه‌ن سه‌دام داوای له من كرد ئه‌وانه‌ی له‌وێن پێی بناسێنم، سه‌یری كرد‌و وتی دكتۆر پاچهچیی تۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌بوویت؟ وتی به‌ڵێ، پاچەچی روویكرده سهدامو وتی بۆچی پاشه‌كشه‌ت نه‌كرد له كوه‌یت دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتووی له جه‌نگی ئێران هاتیته ده‌ره‌وه‌و جیهان له‌گه‌ڵ تۆ بوون‌و ئیمكاناتت هه‌بوو، سەدام وتی دكتۆر عه‌دنان ئایا تۆ ته‌یدی ئه‌وه ناكه‌یت كوه‌یت به‌شێكه له عێراق ؟
دكتۆرعهدنان كتێبێكی هه‌یه له‌باره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی له نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو تێیدا به‌رگری له هه‌ڵوێستی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌كات به‌وه‌ی كوه‌یت به‌شێكه له عێراق، عه‌دنان پاچهچیی وه‌ڵامیدایه‌وه پێشتر پێشتر وابوو.
* سه‌دام له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدیی قسه‌ی كرد، شتێكی تر وترا؟
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی: به‌ڵێ، به‌ڵام مۆفه‌ق روبه‌یعیی پرسیاری كرد بۆچی سهدرت كوشت؟ سه‌دام وتی كێ ؟ ئه‌ویش پێیوت سه‌ید محه‌مه‌د باقر سه‌در، سه‌دام وه‌ڵامیدایه‌وه هه‌موویان خائین بوون‌و شایسته‌ی مردن بوون. پاشان عادل عهبدولمههدییش وتی ئەی بۆچی عه‌بدولخالق سامهراییت له‌سێداره‌دا ؟ سه‌دام وتی عه‌بدولخالق به‌عسی بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵی ئەوە په‌یوه‌ندی به تۆوه نییە.
تێبینێ یەکەم:
ـ ئەمە بەشێکی گفتوگۆی رۆژنامەنووس غسان شربلە لەگەڵ ئەحمەد چەلەبیی، بە هەشت بەش لە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاوکراوەتەوە ساڵی 2009 تێیدا چەلەبیی بیرەوەرییەکانی خۆی لە منداڵییەوەو دەگێرێتەوە.
رۆژنامەنوسیش “دانا ساڵح “چوار بەشی بە کوردی بڵاوکردۆتەوە كه په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه قسه‌كانی.
تێبینی دووەم:
مۆفەق ڕوبێعی لەوکاتەوە دیارە سیاسیەکی بێ عەقڵە.. چەلەبی زۆرزان بوو، پاچەچی و عەبدولمەهدیش مەعقوڵن.