یەکەم كوده‌تای سه‌ربازیی کام کودەتا بوو
د. عهكاف یوسف ئهلركابی
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هالی له‌گه‌ڵ سوپادا، ته‌نها له رێگه‌ی حیكمه‌ت سلێمان-ه‌وه بوو، كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ده‌كرد به به‌كر سدقی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی دووه‌مه‌وه، هه‌ردووكیان پلانیان بۆ لابردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یاسن ئه‌لهاشمی هه‌بوو، به‌ڵام زۆر به وریایی كاریان ده‌كرد له تری چاودێری، ته‌نانه‌ت به‌كر سدقی په‌یوه‌نی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هالی دابڕیبوو، چونكه ئه‌وان چاودێرییان له‌سه‌ر بوو. ده‌رفه‌ت هه‌ڵكه‌وت بۆ جێبه‌جێ كردنی كوده‌تاكه، ته‌ها ئه‌لهاشمی فه‌ریقی یه‌كه‌م، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1936دا چوو بۆ توركیا، به‌كر سدقی بووه بریكاری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنترین ئه‌فسه‌ر بوو، مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی پاییزی سوپای عیراقیش كه بڕیار بوو سێی تشرینی دووه‌م له ناوچه‌ی نێوان خانه‌قین‌و دیاله‌دا بكرێت، ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سوپای عیراق له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا كۆ بێته‌وه.
23ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 به‌كر سدقی قسه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ریق عه‌بدولله‌تیف نوری كرد، كه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی یه‌كه‌م بوو، بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات به‌شدار بێت له‌و كوده‌تایه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌م بوو، پاراستنی به‌غدا له‌ده‌ست ئه‌ودا بوو، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش خۆی بێزار بوو له‌وه‌ی كه حكومه‌ت وه‌ك پێویست ئاوڕی لێ نه‌داوه‌ته‌وه‌و هاوكاری نه‌كردووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها به‌كر سدقی قسه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌واد موقه‌ده‌می فڕۆكهوانو هاوڕێی نزیكی خۆی كرد، كه فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی بوو، دواتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌شدا كرد كه ژماره‌یان كه‌م بوو. دوای ئه‌وه‌ی رازی بوون، رۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 به‌كر سدقیو عه‌بدولله‌تیف نوری له باره‌گای یه‌كه‌می عه‌بدولله‌تیف له وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆ بوونه‌وه، هه‌ردوو له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی كوده‌تاكه‌وه رێكه‌وتن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حیكمه‌ت سلێمان سه‌رله‌به‌ری پلانی كوده‌تاكه‌ی بۆ روخاندنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌لهاشمی كرده هی خۆی‌و وتی: «یاسین ئه‌لهاشمی سه‌رۆك وه‌زیر به ته‌واوی شكستی هێناوه، هیچ رێگه‌یه‌كیش نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆڵی بكه‌ینه‌وه، چونكه په‌رله‌مان له لایه‌نگرانی خۆی پێك هاتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه تاكه هیوا هه‌ر سوپا بوو، دوای ئه‌وه‌ی پلانمان دانا، داوامان له سوپا كرد جێبه‌جێی بكات له ماوه‌ی سێ رۆژدا، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌متردا جێبه‌جێی كرد‌و كه‌متر له سێ سه‌عاتی خایاند».
هه‌رچه‌نده حیكمه‌ت سلێمان له لێدوانه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه خۆی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ دانانی پلانی كوده‌تای سه‌ربازی، به‌ڵام پێ ناچێ ئه‌و قسه‌یه راست بێت، چونكه ئه‌و له بواری سه‌ربازیدا نه‌بوو، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌لهاشمی-دا لای ئه‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و هه‌ر ئه‌ویش به‌كر سدقی به‌كێش كردووه بۆ گۆڕه‌پانی رووداوه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ئه‌ندازیاری كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 1936ی عیراقه‌و هه‌ڵه‌یه گه‌ر بیده‌ینه پاڵ به‌كر سدقی. به‌ڵام دانانی پلانی سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌كر سدقی به هاوكاری فه‌ریق عه‌بدولله‌تیف نوری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی یهكهمو به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری گه‌وره بووه كه پشتی پێ به‌ستبوون.
له‌و كاته‌دا كه به‌كر سدقی پلانی دادهناو ئه‌فسه‌رانی لێ ئاگادار ده‌كرده‌وه، حیكمه‌ت سلێمان دوو سێ رۆژ به‌ر له كوده‌تاكه له ماڵی كامل ئهلچادرچی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هالیدا كۆبۆوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هالی راگه‌یاندن كه به‌كر سدقیو عه‌بدولله‌تیف نوری په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه‌و ورده‌كاری پلانهكهو كاتی جوڵه كردنیان پێ وتووه، كه رۆژی 29ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 ده‌بێت. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا حیكمه‌ت، جه‌عفه‌ر ئهبولتممهن، كامل ئهلچادرچی، محه‌مه‌د حه‌دید، به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌میان ئاماده كرد، كه به‌كر سدقی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی چاكسازی نیشتمانیی ئیمزای دهكاتو له ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، (هێزی چاكسازی نیشتمانی) ناوی ئه‌و هێزه بوو كه كوده‌تاكه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی دووه‌میشیان ئاماده كرد كه به‌كر سدقیو عه‌بدولله‌تیف نوری ئیمزایان له‌سه‌ر دهكردو دواتر له‌لایه‌ن حیكمه‌ت سلێمان-ه‌وه پێشكه‌شی مه‌لیك ده‌كرا.
له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌مدا هاتبوو: «سوپا له‌وه زیاتر بێده‌نگ نابێت له ئاست سیاسه‌تی حكومه‌تی ئێستادا كه گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی دهداتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی پشتگوێ خستووه، له‌به‌ر ئه‌وه داوای له مه‌لیك كرد وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر كار لا ببات‌و وه‌زاره‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت به سه‌رۆكایه‌تی حیكمه‌ت سلێمان، كه به هه‌ڵوێسته باشه‌كانی ناسراوه.». هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ئامانجی ئه‌م داوایه به‌دیهێنانی خوشگوزه‌رانییه بۆ گهلو به‌هێز كردنی قه‌واره‌ی وڵات. به‌یاننامه‌كه داوای له خه‌ڵكیش كردووه به هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانی له سوپا بكهنو داوای له كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تیش كردووه كه هیچ كارێكی حكومه‌ت نه‌كه‌ن، تا وه‌زاره‌تێكی نوێ پێك ده‌هێنرێت، به‌یاننامه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه، كه ره‌نگه سوپا ناچار بێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌ندێك رێوشوێن بگرێته‌به‌ر، له‌وانه‌یه زیان به‌و كه‌سانه بگه‌یه‌نێت كه به‌ده‌نگ ئه‌م داواكارییه‌وه نایه‌ن.
حیكمه‌ت سلێمان هه‌ردوو به‌یاننامه‌كه‌ی نارد بۆ به‌كر سدقی، ئه‌ویش 27ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 سه‌ردانی عه‌بدولله‌تیف نوری كرد، كه باره‌گا سه‌ربازییه‌كه‌ی له به‌له‌د روز-ی سه‌ر به دیاله بوو، له‌وێ بارودۆخه‌كه‌یان تاوتوێ كرد‌و ئه‌وه‌ی پێویست بوو بكرێ قسه‌ی له‌باره‌وه كرا، هه‌ردوو بهیاننامهكهیان ئیمزا كرد‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌م كۆپی كرد بۆ بڵاو كردنه‌وه. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پێكهێنانی وه‌زاره‌ته نوێیه‌كه‌ش كرا، له دوای سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه. ده‌وترێ حیكمه‌ت سلێمان ویستوویه‌تی نوری سه‌عید-یش به‌شدار بێت له وه‌زاره‌ته نوێیه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئینگلیز مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام كامل ئهلچادرچی نه‌یهێشتووه. حیكمه‌ت سلێمان هه‌روه‌ها ویستوویه‌تی جه‌میل ئه‌لمه‌دفه‌عی، ناجی شهوكهتو نوسره‌ت ئه‌لفارسی-یش له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا هه‌بن، به‌ڵام ئه‌وان داوای لێبوردنیان كرد‌و به‌شدارییان نه‌كرد، پێ ده‌چێ له‌وه ترسابن كوده‌تاكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت. وا ده‌رده‌كه‌وێ حیكمه‌ت سلێمان‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هالی هه‌موو لایه‌نه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌یان تاوتوێ كردبێت، ته‌نها پلانیان بۆ یه‌ك شت دانه‌ڕشتووه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ری شكستی كودهتاكهیه.
28ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 یه‌ك رۆژ به‌ر له واده‌ی كوده‌تاكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له مانی عه‌قید شاكر ئه‌لوادی كرا، كه حیكمه‌ت سلێمان، عه‌بدولله‌تیف نوری‌و محه‌مه‌د عه‌لی جه‌واد ئاماده‌ی بوون، له‌و كۆبوونه‌یه‌دا دوا پلان‌و رێكاره سه‌ربازییه‌كان باس كرا‌و به‌یاننامه‌و ئاگادارییهكانیش وه‌رگیران بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كوده‌تاكه‌دا بڵاو بكرێنه‌وه، بڕیاریش درا په‌یوه‌ندی بكرێت به هه‌ندێك له ئه‌فسه‌رانه‌وه، بۆ ئه‌وه بچنه پاڵ ئه‌و یه‌كانه‌ی سوپاوه كه به‌ره‌و به‌غدا ده‌كشێن. حیكمه‌ت سلێمان هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ كوده‌تاكه‌دا بوو، وه‌ك سێبه‌ر كه له خاوه‌نه‌كه‌ی جیانابێته‌وه، به‌و شێوه‌یه رۆڵێكی مه‌ترسیدارو وردی هه‌بوو، له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌فسه‌رانی سوپا‌و مه‌ده‌نییه‌كاندا.
28ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 عه‌بدولله‌تیف نوری سه‌ردانی به‌غدای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هه‌واڵی جموجۆڵهكهیان تا كوێ رۆیشتووه، له‌گه‌ڵ حیكمه‌ت سلێمان كۆبۆوه‌و ئه‌و بهیاننمایهشی دایه ده‌ست كه به ئیمزای هه‌ردوو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌وه ئاراسته‌ی مه‌لیك كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی كوده‌تاكه‌دا راده‌ستی مه‌لیكی بكات. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌و بهیاننامهیهشی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كانی لایه‌نگری خۆیاندا دابه‌ش كرد، كه ئاراسته‌ی گه‌ل كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی كوده‌تاكه به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوی بكه‌نه‌وه.
29ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 بۆ جوڵه‌ی ده‌ستپێكی كوده‌تا ده‌ستنیشان كرا، حیكمه‌ت سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هالی له‌و واده‌یه ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وانیش له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی سبه‌ینانی رۆژی دواتریان دابه‌ش بكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیری پێشووش بانگ كرابوو، به‌ڵام نه‌یتوانی زۆر له خۆی بكات كه له‌گه‌ڵ ركابه‌ره سیاسییه‌كانیدا كۆبێته‌وه. حیكمه‌ت سلێمان داوای له جه‌عفه‌ر ئهبولتممهن كرد جارێكی تر هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندی بكات به جه‌میل ئه‌لمه‌دفه‌عی-یه‌وه‌و پلانه نهێنییه‌كه‌ی پێ بڵێت، به‌ڵام جه‌عفه‌ر ویستی زۆر به وریایی بابه‌ته‌كه‌ی پێ بڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك باسی كوده‌تاكه‌ی بۆ كردبوو، وا دیاره ئه‌لمه‌دفه‌عی هه‌ر لێی تێنه‌گه‌یشتبوو.
سه‌عات شه‌شی به‌یانی 29ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 حیكمه‌ت سلێمان له ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد، كه كۆمه‌ڵه‌ی ئههالیو جه‌میل ئه‌لمه‌دفه‌عی-ش ئاماده‌ی بوون، جه‌میل، جه‌عفه‌ر ئهلتممهن شه‌وی رابردوو چووبووه ماڵه‌كه‌ی‌و بانگهێشتی كردبوو. حیكمه‌ت سلێمان پێی راگه‌یاندن كه كوده‌تاكه به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی به‌كر سدقیو عه‌بدولله‌تیف نوری دایانناوه، له ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێ. پاشان گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و رێوشوێنانه‌ی كه پێویسته له‌و رۆژه‌دا بیكه‌ن، تا سوپا ده‌گاته پایته‌خت. دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه، حیكمه‌ت سلێمان چوو بۆ ماڵی ره‌ئوف ئهلچادرچی هاوڕێی، كه راوێژكاری یاسایی كۆمپانیای نه‌وتی عیراق بوو، دۆستێكی نزیكی یاسین ئه‌لهاشمی بوو، پێشتر هه‌وڵی دابوو حیكمه‌ت رازی بكات به‌شداری بكات له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌لهاشمی-دا، ئه‌م جاره‌ش دووباره داوای لێ كرده‌وه كه به‌شداری بكات له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌لهاشمی-دا، به‌ڵام ئه‌م گاڵته‌ی به قسه‌كانی هاتو پێی وت: «یاسین ده‌یه‌وێ 10 ساڵ حوكمی مه‌مله‌كه‌ت بكات، ئیتر بۆچی هه‌وڵ ده‌دات ئۆپۆزسیۆن رازی بكات». پاشان كه چاوی كه‌وت به فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاسمانی به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه‌و زانی ئاماژه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی كوده‌تاكه ماڵاوایی له هاوڕێكه‌ی كرد‌و وتی: «یاسین ده‌یه‌وێ 10 ساڵ حوكمی مه‌مله‌كه‌ت بكات، به‌خوا به‌گم 10 رۆژ، یان 10 سه‌عات، یاخود 10 ده‌قه‌ش نایكات».
حیكمه‌ت سلێمان چوو بۆ كۆشكی مه‌لیك، بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی سوپا بگهیهنێتو به‌یاننامه‌كه‌ی كه ناوی نابوو نامه‌ی سوپا، له كۆشكی زوهور راده‌ستی رۆسته‌م حه‌یده‌ر-ی سه‌رۆكی دیوانی مه‌لیكی كرد‌و داوای لێ كرد بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی مه‌لیك غازی‌و كۆشكی جێ هێشت.
له‌و كاته‌دا كه سوپا به‌ره‌و پایته‌خت ده‌كشا، هه‌ندێك له فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی به فه‌رمانده‌یی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌واد له ئاسمانی به‌غداوه به‌یاننامه ئاماده كراوه‌كه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا به‌رده‌دایه‌وه. سه‌عات 10ی به‌یانی 29ی تشرینی یه‌كه‌م مه‌لیك غازی بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (ئارچیباڵد كلارك كێر)ی باڵیۆزی بریتانیادا تاوتوێ كرد‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له یاسین ئهلهاشمیو نوری سعید وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده بوون، دوای كه‌مێكیش جه‌عفه‌ر ئه‌لعه‌سكه‌ری وه‌زیری به‌رگری هاته كۆبوونه‌وه‌كه‌وه.
یاسین ئه‌لهاشمی به ئاماده‌بوانی راگه‌یاند، كه له ته‌له‌فۆندا به توندی قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌كر سدقی كردووه‌و به‌كریش پێی راگه‌یاندووه كه سوپا به ئاگاداری‌و ره‌زامه‌ندی مه‌لیك جوڵاوه، مه‌لیك غازی به توندی ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كاتێكیش یاسین به مه‌لیكی وت رێگری له‌و كوده‌تا سه‌ربازییه بكات، مه‌لیك پێی وت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست له كار بكێشێته‌وه له وه‌زاره‌ت، له‌وانه‌یه بتونێ دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. نوری سه‌عید-یش پێی باش بوو رێكه له‌و كوده‌تا سه‌ربازییه بگیرێت، له رێگه‌ی ته‌ده‌خولی راسته‌وخۆی باڵیۆزخانه‌ی بریتانیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه كوده‌تایه په‌ك بخات، به‌ڵام ئارچیباڵد-ی باڵیۆز ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه، به‌و بیانووه‌ی كوده‌تا مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆییه‌و په‌یماننامه‌ی 1930یش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بریتانیا له كاتی ده‌ستدرێژیی ده‌ره‌كیدا ته‌داخول ده‌كات.
وه‌ك دواههوڵێك یاسین ئه‌لهاشمی پێشنیازی بۆ مه‌لیك كرد، حیكمه‌ت سلێمان بانگ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا تاوتوێ بكه‌ن، له‌و كاته‌دا حیكمه‌ت سلێمان له ژووری سه‌رۆكی دیوانی مه‌لیك دانیشتبوو، چونكه هاتبوو نامه‌كه‌ی به‌كر سدقی بگه‌یه‌نێت كه تیایدا داوای كردبوو له ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا یاسین ئه‌لهاشمی له‌سه‌ر كار لاببرێت‌و حكومه‌تێك به سه‌رۆكایه‌تی حیكمه‌ت سلێمان دابمه‌زرێنێت، كاتێك رۆسته‌م حه‌یده‌ری سه‌رۆكی دیوان پێی به حیكمه‌تی وت بچێته ژووره‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌و ره‌تی كرده‌وه‌و كۆشكی جێ هێشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگهێشته‌كه له‌لایه‌ن مه‌لیكه‌وه نه‌بوو، یاسین ئه‌لهاشمی بانگی كردبوو، كه به بڕوای خۆی له‌وانه بوو تووشی ده‌مه‌قاڵێیه‌كی بێ سوود ببوایه له‌گه‌ڵ یاسین-دا، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه لای سوپا یه‌كلایی بۆته‌وه كه حیكمه‌ت جێگه‌ی یاسین بگرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له نامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی مه‌لیك كراوه‌و خۆی راده‌ستی كردووه، ئاشكرایه.
یاسین هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌مابوو جگه له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه زانی مه‌لیك دوودڵه له دژایه‌تی كردنی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و مه‌لیك-یش ده‌ستبه‌جێ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی. سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی 29ی تشرینی یه‌كه‌می 1936 مه‌لیك غازی هه‌ر به‌ده‌می حیكمه‌ت سلێمانی راسپارد وه‌زاره‌تێكی نوێ پێك بهێنێت، به‌ڵام حیكمه‌ت داوای كرد ئه‌و راسپاردنه به نووسراوی ره‌سمی بێت له‌لایه‌ن مه‌لیكه‌وه، كاتێكیش رۆسته‌م حه‌یده‌ر-ی سه‌رۆكی دیوان پێی وت داواكاری له‌و جۆره پێشتر له عیراقدا رووی نه‌داوه، حیكمه‌ت سلێمان كۆشكی زوهوری جێ هێشتو چوو بۆ لای جه‌عفه‌ر ئهلتممهن، ئه‌ویش داواكارییه‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو، چونكه پێكهێنانی وه‌زاره‌ت له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا پێویستی به نووسراوی ره‌سمی به ده‌سخه‌تی مه‌لیك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه ده‌ستووری بێت.
راستیه‌كه‌ی حیكمه‌ت سلێمان كه ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه وه‌زاره‌ت پێك بهێنێت، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی یاسین ئه‌لهاشمی به نووسراوی ره‌سمی له‌به‌ر ده‌ستدا بێت، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌كه یارییه‌كی ده‌ستووری بێت، بۆ به‌ده‌ستهێنانی كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لهاشمی هێز كۆ بكاته‌وه‌و به‌ره‌نگاری كوده‌تاكه بێته‌وه، بیانووه‌كه‌شی له جێی خۆیدا بوو، چونكه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌لهاشمی له خۆ ئاماده كردن‌دا بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ره‌شید عالی گه‌یلانی وه‌زیری ناوخۆ، كه شوێنی كاره‌كه‌ی خۆی جێ نه‌هێشتبوو، له په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ موتهسهڕیفهكانی سه‌ر به حكومهتو داوای لێ ده‌كردن به پشتیوانی عه‌شیره‌ته‌كان یارمه‌تی حكومه‌ت بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هێزی پۆلیسی له‌به‌رده‌ستدا نه‌ما، بیری له‌وه‌ش كرده‌وه پایته‌خت بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له مقاوه‌مه كردن، هه‌روه‌ها بروسكه‌ی نارد بۆ هێزه‌كانی سه‌ر سنوور كه بێن بۆ به‌غدا، جه‌عفه‌ر ئه‌لعه‌سكه‌ری-ش پێش ئه‌وه‌ی بچێته كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌لیكه‌وه، هه‌ندێك له ئه‌فسه‌رانی بانگ كرد‌و فه‌رمانی پێ كردن كه نامه بنێرن بۆ ئه‌و فه‌رماندانه‌ی سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كه‌ی كه به‌ره‌و به‌غدا ده‌كشێن ده‌كه‌ن، تا هانیان بده‌ن له‌و بزوتنه‌وه‌ی كوده‌تایه پاشه‌كشه بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا فه‌رمانی كرد هه‌رچی هێز له‌به‌رده‌ستدایه له به‌غدا كۆ بكرێته‌وه.
هه‌رچۆنێك بوو، هێزه‌كانی سوپا به فه‌رمانده‌یی به‌كر سدقی به‌رده‌وام بوو له پێشڕه‌وی كردن به‌ره‌و به‌غداو سه‌عات چوار‌و نیوی پاش نیوه‌ڕی رۆژی كوده‌تاكه چووه ناو به‌غداوه، ئه‌و كاته‌ش مه‌لیك به ده‌ستخه‌تی وه‌زاره‌تی نوێی به حیكمه‌ت سلێمان سپارد، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخه‌كه ههڵدهسهنگێنێتو به زووترین كات رای خۆی پێ ده‌ڵێ، دواتر مه‌لیك نامه‌ی ره‌سمی نامه‌یه‌كی پێدا كه تیایدا داوای له حیكمه‌ت سلێمان كردبوو وه‌زیره‌كانی هه‌ڵبژێرێت.
له نامه‌ی (رۆڵی حیكمه‌ت سلێمان له سیاسه‌تی عیراقدا)وه وه‌رگیراوه.
المدی