بنەماڵەی بەشار ئەسەد کوردن!!
K24 – هه‌ولێر
پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ رایدەگەیەنێت، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له سوریا بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی یارسانن و به بنه‌چه خه‌ڵكی خانه‌قینن.
“شام و حه‌ڵه‌ب” ناونیشانی ئه‌و بابه‌ته‌ی دكتۆرعیزهدین مسته‌فایه كه له رۆژنامه‌ی “كوردستانی نوێ” بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ: “ئەم بنەماڵە (یارسان)ە كوردە (بنەماڵەی ئەسەد) لە بنەچەدا خانەقینی حوكمدارن”.
ورژاندنی ئه‌و پرسه یان هه‌وڵدان بۆ خستنه‌ڕووی راستی ئه‌م پرسه له لایه‌ن ئه‌و ئه‌دیب نووسه‌ره ناسراوەی كورد، له كاتێكدایه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد، به‌تایبه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق هه‌یه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له ساڵی 1971 به دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیكتاتۆری له چوارچێوه‌ی حزبی به‌عس حوكمی سوریا ده‌كه‌ن و له ساڵی 2000 پاش كۆچی دوایی حافیز ئه‌سه‌د، كوڕه‌كه‌ی، به‌شار ئه‌سه‌د بووه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و له ساڵی 2011 له چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی شه‌ڕی ناوخۆ له‌م وڵاته ده‌ستیپێكرد و به‌هۆیه‌وه زۆرێك له ناوچه‌كانی سوریای له‌ده‌ستدا.
خێزانی ئه‌سه‌د له عه‌له‌وییه‌كانی لازقیه‌ن و سه‌ر به هۆزی “كلبیه”ن و ناوی خێزانی ئه‌سه‌د بۆ ساڵی 1927 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی عه‌لی سلێمان (1875-1963) ناسناوی ئه‌سه‌دی بۆ خۆی دانا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د خۆیان به نه‌وه‌ی عه‌لی سلێمان و ژنی دووه‌می ئه‌و دەزانن كه له گوندێكی كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای سوریا هاتووه.