یه‌ك شه‌ممه‌ , كانونی یه‌كه‌م 1 2024
Home / مێژووى جیهان / نوسراو و فەرمانى پاتشا : شوو سين لە نەوەى ئاورى سێيەم

نوسراو و فەرمانى پاتشا : شوو سين لە نەوەى ئاورى سێيەم

نوسراو  و فەرمانى پاتشا  : شوو سين لە نەوەى ئاورى سێيەم

fb_img_1480502078338

 

با بزانين لەم نووسراوە شانامەيەدا  چەند ووشەى کورديە کە لە (١٠) ووشە پێك هاتوە :

 

نەوەى ئاورى سێيەمى نێوان ساڵانى ٢١١١ بۆ ٢٠٠٣ى پاش زاين لە فەرمان ڕەوايەتى شانشينى پاتشا : شووو سين لە نێوان ساڵانى ( ٢٠٣٧ بۆ ٢٠٢٩ ) ى پێش زاين لە سەردەمى سۆمەرى درەنگ لە گەرميانى ميسۆپۆتاى ( دووزێ) ئەم نووسراوەى بۆ بەجێهێشتوين دەربارەى نوسراوى شاهانەى فەرمانى پاتشايەتيە و تيايدا ئەم ووشە کورديانە دەخوێنينەوە :

لاو کەڵ :   ( لاو : پياو ) ، ( کەڵ : مەزن ) پاتشا

هەلا : هەلا هەلا ( بوون ) : کەرتبوون

ما دا : ماد : خاك : نيشتمان

نوو جێ ڕيك : ناوجێ(شووێن)ڕێك (خەر) : باخەوان

و : و :   ( من –  و – تۆ ) ى پەيوەندى بەنمونە

ئو مميا : ئەميان ( ئەميانە ) بێجگەى لێدەرکردن

ئا – بالا : ئا : ئاو ،( باڵا : بەڕەڵا ) کردن: هەمووى دەکاتە ئاوبەرەڵاکردن

 

چەند ووشەکەى تر پێ ئەچێ ئەکەدى بێ ، کە ديارە کارى گەرى داگيرکارى سەردەمى ئەکەديەکانيان لە سەرە بوە .

 

دەربارەى ئەم نووسراوە بە دووجار نووسەرەکە ئامادەى کردوە : يەکەم جار بە سلندەرى ( خول خوولۆکە) ى ووێنەکەى پيادا خشاندوە  و پاشان بۆ جارى دووەم نووسراوى لەسەر نوسيوەتەوە !؟ وە  ووێنەکە  پاتشا شووسينە بە دانيشتوويى لەسەر تەپڵەکێکى چوورا پێچکەيى سادە و کەواى لەبەردايە و يەشماغى ( ئاشـماغ ) ى بەستوە وو ڕيشيكى دريژ درێژى هێشتۆتەوە و  لە پشتيەوە کەسێ ( يارى دەدەرە  ژنە ) ڕاوەستاوە و پايەدارى ئەکات و لەپشت ئەميشەوە گياندارێ ( ڕەنگە شێر يان سەگ بێ ) ڕاوەستاوە ( بەهەر هەموو ووێنەکە پايەدارى پاتشايە وەك نوێنەرى خواوەندى ) فەرمان ئەدا

ئەم نووسراوە لە ساڵى ١٩٩٦ لە ئەشبيليا موزيومى بريتانيا تۆمار کراوە و لە ساڵى ٢٠١١ دا خوێندراوەتەوە ( ئين گاودن ) ، بە تۆمارى   :  پى : ١٤٢٧٠٩

About زريان احمد

Check Also

دەزگای هەواڵگری ساواک(1957-1979ز)

گەرمیان حەسەن دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری ساواک:محەممەد ڕەزاشا لە ساڵی 1941 جێگەی باوکی گرتەوە کە دامەزرێنەری …