بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه له دوای 3 چاره‌كه سه‌ده به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه…
كامةران بابان زادة
بزوتنه‌وه‌یه‌كی “سۆفیگه‌ری” و ” كۆمه‌ڵایه‌تی” بووه، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له خانه‌قای شه‌ده‌ڵه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه, زۆربه‌ی مورشید‌و مه‌نوسبه‌كانی ئه‌و خانه‌قایه‌ی له ده‌وره كۆبوونه‌وه له ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی‌و سورداش و دۆڵی خه‌له‌كان‌و ده‌شتی كۆیه‌و ناوشوان‌و شێخ بزێنی.
ته‌ریقه‌ت له كوردستان:
قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر پێشینه‌یه‌ك بۆ مێژووی ئه‌و ئه‌فكارو بنه‌ماو بیروباوه‌ڕه‌ی زۆربه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كان هه‌یانه, بابه‌تێكه هه‌ڵوه‌سته‌ی زۆی ده‌وێ, به‌ڵام ته‌ریقه‌ت به هه‌موو لق‌و به‌شه‌كانیه‌وه, مۆركی دامه‌زرێنه‌ر یان نوێكهرهوهیهكیان به‌سه‌ردا بڕاوه, ته‌واو په‌یوه‌ندی نیه به مێژووی ئیسلامیه‌وه به‌ڵام له ژینگه‌یه‌كی ئیسلامی مۆرك‌و سیمای ئیسلامی وه‌رگرتووه. ئه‌گینا له ناوچه‌كانی هیندستانو باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا ئه‌وه‌نده‌ی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه‌م كردبێت, له‌وێ مۆری ئایینه باوه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌رگرتووه، به تایبه‌ت له هێندستان.
ته‌ریقه‌ت لێره كۆمه‌ڵێك خاڵی ئیجابی وه‌رگرتووه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردهواری، كه زۆر پێویست بووه بۆ سه‌ده‌كانی رابردووی جوتیارو رهشو رووتی كورد. وه‌كو تهوبهكردنو ته‌زكیه‌و پته‌وكردنی گیانی هاوكاری‌و پاراستنی رایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. له رووی سیاسییه‌وه له شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هریه‌وه هه‌تا بنه‌ماڵه‌ی شێح مه‌حمود حه‌فیدزاده, شێخانی ته‌ریقه‌ت سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی میللی به‌رفراوانیان كردووه دژی داگیركه‌رانی كوردستان…
له به‌ربڵاوترینیان هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی (نه‌قشبه‌ندی)و (قادری) بووه, رێبهرو نوێكهرهو بزوێنه‌ری ئه‌و دوو ته‌ریقه‌ته مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی (1779-1826ز) و شێخ مارفی نۆده‌یی (1753-1838ز) بووه له سلێمانی‌و له ناو گه‌رمه‌ی رووداوه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دارولموڵكی بابانه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده.
ئێمه ئێستا دیدو چاره‌نووسی ته‌ریقه‌تی قادری لێ دهگهڕێنو دێینه سه‌ر ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی, له‌سه‌ر ئه‌ویش ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندی به (بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه)ه‌وه هه‌یه, به‌و حیسابه‌ی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه له ناو هه‌ناوی یه‌كێك له خانه‌قا زیندووه‌كانی ئه‌و ته‌ریقه‌ته له دایك بووه.
شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه:
شێخ عه‌بدولكه‌ریم له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده له دایك بووه، حهوتهمین شێخی خانه‌قای شه‌ده‌ڵه بووه، یه‌كه‌م شێخی خانه‌قا شێخ ئه‌حمه‌دی سه‌ردار بووه, دوا شێخیان شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه بووه, كه له ساڵی 1942 كۆچی دوایی كردووه, له نێوان شێخی یهكهمو دوا شێخ, پێنج شێخی تر هه‌بوون, ئه‌وه‌ی زیاتر زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ پاشاگهردانیو دوایی په‌رتبوونی موریدو مه‌نسوبه‌كانی، راسپارده‌ی مه‌ولانا خالید بووه، بۆ شێخ ئه‌حمه‌دی سه‌ردار, كه‌زنجیره‌ی شێخایه‌تی ئه‌و خانه‌قایه له حهوتهمین كه‌س تێپه‌ڕ نه‌كات, رێك ئه‌مه له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولكه‌ریم كۆتایی دێت.
خانه‌قایه‌ك خاوه‌نی هه‌زاران موردید و مه‌نسوب بووه، له پانتایه‌كی فراوانی كوردستان باشووری پێگه‌ی هه‌بووه، له قۆناغی زیندووییدا، ئه‌و مافه‌ی نه‌بێ كه‌سێك به‌فه‌رمی به جێگره‌وه‌ی شێخ دابنێ، به‌شێك له‌ئاریشه لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
فاكته‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه:
ئایا شێخ عه‌بدولكه‌ریم دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه بووه؟، یان مامه‌ڕه‌زای (1961) دامه‌زرینه‌ری بووه؟, یان بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی شێخی شه‌ده‌ڵه‌و رانهسپاردنی كه‌س به میراتگری شێخایه‌تی له دوای خۆی به‌ده‌رفه‌ت زانیوه بۆ دروستكردی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه؟، یان ته‌ماعگیری موریدو مهنسوبه دیاره‌كانی خانه‌قای شێخی شه‌ده‌ڵه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یان له ناو ریزه‌كانی موریدو نهنسوبهكان دامه‌زراند؟
ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ریه‌كه‌و به شوێنی خۆی به‌شدار بێ له سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه.
بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه له گردبوونه‌وه‌ی هه‌قه‌كان له ساڵی 1944 رۆیشتنیان بۆ كه‌ركوك به‌ته‌واوی به‌رجه‌سته بوو، لێره‌وه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسراوو تۆكمه به‌دیار كه‌وت، به‌ڵام ئه‌م شێوه خه‌باته درێژه‌پێده‌ری گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میانه بۆ هه‌مان شوێن له كه‌ركوك له ساڵی 1934 بۆ ئازادكردنی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه, ده‌مارگیری موریده‌كانی خانه‌قای شه‌ده‌ڵه له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولكه‌ریمه‌وه ئه‌و روخساره‌ی وه‌رگرت، كه دواتر له هه‌قه‌كان به‌رجه‌سته بوو, ده‌بینین مه‌لای گه‌وره‌ش له تهفسیرهكهیو له شیعره‌كانی ئه‌و ره‌خنانه‌ی هه‌یبووه, ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كردووه، نه‌ك مامهرهزای كوڕی شێخ مه‌سته‌فای عه‌سكه‌ر, ئاراسته‌ی خانه‌قای شهڵهی كردووه نه‌ك خانه‌قای كه‌لكه‌سماق… له‌و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونانه‌ش له‌سه‌ر هه‌قه‌كان كراوه, شێخ عه‌بدولكه‌ریم به دامه‌زرێنه‌ر دادهنێنێن.
به راست ئه‌ی ئه‌وانه‌ی مامه‌ره‌زا وه‌كو دامه‌زرێنه‌ر نیشان ده‌ده‌ن, ئه‌مه‌ش به‌شێكی له‌راستی تێدایه، چونكه دوای مردنی شێخ عهبدولكهریمو دابه‌ش بوونی موردو مه‌نسوبه‌كانی به‌سه‌ر چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك، ئه‌وه مامه‌ره‌زا بوو زۆرینه‌ی له ژێر رابه‌رایه‌تی تازه‌دا كۆنترۆڵا كرد, ئه‌مه مامه‌ره‌زا بوو, كۆمه‌ڵێك رینوماییو ئاڕاسته‌ی تازه‌ی له ناو سۆفیه‌كانی خانه‌قای شه‌ده‌ڵه داهێنا، كه پێشتر نه‌بووه جه‌ده‌لی لادان له ئایین‌و نوێژنهكردنو زه‌كات نهدانو ..هتد له سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌دیار كه‌وت، كه دواتر بووه خه‌سڵه‌تی ناسینه‌وه‌ی هه‌قه‌كان.
شێخ عه‌بدولكه‌ریم له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی هه‌م ركه‌به‌ری له ناو هه‌قه‌كان بۆ په‌یدا بووه‌و هه‌م ئاراسته‌ی جیاواز، هه‌م كێشه‌ی میراتگری. دوای ئه‌وه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریم له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌ولانای نه‌قشبه‌ندی نه‌یتوانی جێگره‌وه راسپێرێ بۆ درێژه‌دان به ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی. له‌لایه‌كی تر ته‌مه‌نی شێخ ئاسانكار نه‌بوو بتوانی ئه‌و پهرتهوازهییو بیروبۆچوونه جیاوازانه كۆنترۆڵ بكات، ده‌كرێ لێره هۆكاری دیكه‌شی بۆ زیاد بكه‌م، ئه‌ویش شه‌پۆله تازه فیكریه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و كاریگه‌ری به‌سه‌ر مامهرهزاو كاراكته‌ره چالاكه‌كانی خانه‌قای شه‌ده‌ڵه، دوور نیه به‌شێك له‌و ئاماژانه‌ی لێره‌و له‌وێ ده‌وترێ له‌سه‌ر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی به‌سه‌ر ره‌وتی تازه‌ی ناو هه‌ناوی خانه‌قای شه‌ده‌ڵه..
به‌م دواییه به وردی هه‌ندێ كتیبم له‌سه‌ر “به‌هائی”یه‌كان خوێنده‌وه‌و لێره‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و رهوتو گروپه ئاینیانه‌ی له سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان دروست بوو، دواتر بارودۆخی ساڵانی نێوان كه‌وتنی به‌غدا بۆ هاتنی سهفهویو عوسمانیه‌كان له‌سه‌ده‌كانی هه‌شته‌م بۆ یازده‌هه‌م. شه‌پۆلێك ره‌وتی جۆراو جۆر ئێران‌و كوردستانی گرته‌وه.. بابه‌تی بانگه‌شه‌ی “پێغه‌مبه‌رایه‌تی”و “تهناسخو ئه‌رواح” و “هاتنی مه‌هدی”و جه‌ختكردنه‌وه لهگۆشهگیریو پاككردنه‌وه‌ی روح و ته‌زكیه‌و بێ بایه‌خكردنی ژیانی دونیا…هتد.
له هه‌موو ئه‌م حاله‌تانه كه‌سێك په‌یدا ده‌بێ بۆ رێبه‌رایه‌تی، لای موردیهكانی ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست ده‌خا، ته‌جاوزی هه‌ندێ هه‌قیقه‌ت بكات، كه عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بڕیوهیهتیهوه.
راستیه‌كی تر هه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو ئه‌و رهوتو گروپانه له مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به قۆناغه جیاجیاكانه‌وه، ئه‌ویش ئه‌و ژینگه‌یه كه ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی تێدا گه‌شه ده‌كات، یه‌كێك له خاڵه هه‌ر سه‌لبیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له كوردستان فه‌رامۆش كردنی قوتابخانه‌و خوێندن بووه, ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌مید (1876-1908) له‌ریگه‌ی قوتابخانه‌ی روشیدیهوه هه‌ندی هه‌نگاویش نرابێ, یه‌كه‌م زیاتر بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی بووه, دووه‌م ته‌نیا هه‌ندێ له‌شاره گه‌وره‌كانی گرتبۆوه، ئه‌ویش تایبه‌ت بووه به توێژێكی زۆر سنوورداری ئهرهستۆكراتی. رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری زۆر بووه, مه‌لایه‌كانی كوردستان زۆر دابڕاو بوون له هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بهئیسلامو بنهماكانیو له جیاتی ئه‌وه زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای كوردستان دینی له رێگه‌ی ته‌كیه‌و خانه‌قاكانی قادری‌و نهقسبهندیهوه وه‌رگرتووه، سیمای زاڵی بزوتنه‌وه‌ی دینداری له سه‌ده‌ی نۆزهو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، زاڵبوونی خه‌سله‌ته‌كانی سۆفیگه‌ری بووه.
له هه‌موو فاكته‌رانه‌ی وه‌كو سه‌ره‌داو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه خستمانه‌ڕوو, ده‌بێ ئه‌و شاهیدیهش بۆ مێژوو بده‌ین, ئه‌وانه‌ی خۆیان به موریدو مه‌نسوبی خانه‌قای شه‌ده‌ڵه زانیوه‌و خۆیان جیاكردۆته‌وه له خانه‌قای كهڵكهسماق, پابه‌ندی به‌دینداری له شكڵه سۆفیگهریهكهی زیاتر بووه.
له شێخ عهبدولكهریمهی شه‌ده‌ڵه‌وه بۆ شێخ هاوڕێ:
ئه‌گه‌ر گومان بكه‌ین له‌وه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریم بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه‌ی دامهزراندبێ, ئه‌وه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین، بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له سه‌رده‌می ئه‌و دامه‌زرابێ, له خانه‌قای ئه‌وو له ناو موریدو نهنسوبهكانی ئه‌و.
هه‌وڵه‌كان بۆ جێگره‌وه‌یه‌كی زۆر جیاواز له خه‌سڵه‌ته‌كانی رێبه‌رایه‌تی به گه‌رمووگوڕی له ئارا دابووه, دوور نیه له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی هه‌ر ئه‌و جیاوازیه‌ش بووبێته فاكته‌ر بۆ تهقهلێكردنیو برینداركردنی و دوایی كۆچی دوایی كردنی شێخ به برینی ئه‌و تهقهلێكردنهوه.
ئه‌گینا شێخێكی به‌ته‌مه‌نی سه‌لامه‌ت، كه زیانی بۆ كه‌س نه‌بووه, به پێی سه‌رچاوه‌كان له ئامۆژگاری‌و قسه‌ی نه‌رمونیان به‌ولاوه هیچی تری نه‌زانیوه, له ناو ژینگه‌ی ده‌ورووربه‌ری خۆی نه‌بێ ده‌بێ كێ دوژمنی بێ.
به‌هه‌ر حاڵ شێخ له ساڵی 1942 كۆچی دوایی كردووه، لێره‌وه به فه‌رمی موریدو مه‌نسوبه‌كانی دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر لایه‌نگرانی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی “مامه‌ڕه‌زا”ی برازایو “حهمهسوو” ناوێكو “حه‌ماغا” ناوێك, كه یه‌كه‌میان خانه‌قا ده‌گوزارێته‌وه گوندی كهڵكهسماقو دووه‌م ده‌یگوازێته‌وه گوندی كڵاوقوت له ناوشوان‌و سێیه‌م ده‌یگوازێته‌وه گوندی كانی تۆ له به‌ری مه‌رگه له پشده‌ر.
دوا جار پێڕی سێیه‌م وازیان هێنا یان گه‌ڕانه‌وه بۆ خانه‌قای شه‌ده‌ڵه به حیسابی خۆیان له‌سه‌ر ستایلی جاران, ده‌سته‌ی دووه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌مه‌سوور گوندی كڵاوقوت ده‌كه‌نه مه‌ڵبه‌ندی ره‌وته‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌مان به جوغزێكی بچوك ده‌مێنه‌وه، وه‌كو ره‌وتێكی زۆر جیاواز به‌دیاركه‌وتن، هه‌تا دواجار خۆیی‌و مریدهكانی بڕیار ده‌ده‌ن رێگه نه‌ده‌ن هێچ نه‌وه‌یان لێ بكه‌وێته‌وه.”ئه‌مه‌ش باسێكی تره”.
زۆرترین میراتی خانه‌قای شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه ده‌كه‌وێته ده‌ستی خزمه‌كانی به تایبه‌ت مامه‌ره‌زا, لێره‌وه دوای كۆچی دوایی شێخ عه‌بدولكه‌ریم ناونیشانی تازه به ناوی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه ده‌بێته ناونیشان‌و بهرگو ناوه‌ڕۆكی تازه‌و ده‌مارگیری تازه‌ی بۆ دروست ده‌بێ.
مێژوونووسان له‌بابه‌ت مێژووی شیعه‌وه ده‌ڵێن رووداوی كهربهلاو شه‌هیدكردنی حوسینی كوڕی عه‌لی خوای لێ رازی بووه هه‌وێنی یهكخستنو كۆبوونه‌وه‌ی شیعه‌كان, دیاره ئه‌وه‌ی له 1944 روویدا, سه‌عید قه‌زار له دوكان بانگی مامهرهزای كردووه‌و یه‌كسه‌ر دووری خستۆته‌وه بۆ كه‌ركوك, بۆچی حكومه‌ت ئه‌مه‌ی كردووه؟ هه‌تا ئیستاش پاساوی ئه‌و ده‌ستگیركردنه رۆشن نیه، به‌ڵام رووداوی دوورخستنه‌وه‌ی مامه‌ڕه‌زا بۆ كه‌ركوك‌و ئه‌و گردبوونه‌وه 8 هه‌زار كه‌سیه‌ی هه‌قه‌كانی لێكهوتهوه، كه زۆربه‌یان به ژن‌و منداڵه‌وه له ناوچه‌كانی سنووری خۆیانه‌وه به پێ رۆیشتن بۆ كه‌ركوك، له ساڵی 1944 و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 3 مانگ، كه ئه‌وكات “كاپتن لاین” وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌تی به‌ریتانی ده‌یانبینی.
دووباره ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره، ئه‌وكات به‌ریتانیه‌كان له عێراق به پێی رێكه‌وتنامه‌ی 1930 دانیان به سه‌ربه‌خۆیی حكومه‌تی عێراقی دا نابوو، 14 ساڵا به‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه تێپه‌ڕی بوو، بۆچی كابتن لاین دێته‌وه سه‌ر خه‌ت، ئه‌مه‌ش هه‌تا ئێستا هه‌ڵقه‌یه‌كی به‌تاڵه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
حكومه‌ت مامه‌ڕه‌زای ئازاد كرد به‌ڵام رێگه‌ی نه‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌لكه‌سماق، به‌ڵكو دووری خسته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێ 5 ساڵا هێشتیه‌وه…
له ساڵی 1949 له ناو جۆش‌و خرۆشی هه‌وادارنی دا مامه‌ڕه‌زا گه‌ڕایه‌وه كهڵكهسماق، دوایی سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كرد، كه په‌یڕه‌وكارانی بزوتنهوهكی لێ بوو. دوای 2 ساڵا مامه‌ره‌زا نه‌خۆشی كهوتو به‌و نه‌خۆشه‌وه مایه‌وه هه‌تا له ساڵی 1961 كۆچی دوایی كرد.
دوای مامه‌ره‌زا كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی “كاكهحهمهی مامه‌ڕه‌زا” جێی گرته‌وه, وه‌كو هه‌قه‌كان باسی ده‌كه‌ن, كاكه حه‌مه پیاوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خه‌مخۆری په‌یڕه‌وكارانی هه‌قه بووه، زۆر لێبڕاوانه خزمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كردووه، پیاوێكی به هه‌ڵویست بووه، كاكه حه‌مه‌ی مامه‌ره‌زا له ساڵی 1996 كۆچی دوایی كردووه. دوای خۆی شێخ هاوڕێی كۆڕی جێگای گرتۆته‌وه.
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی هه‌قه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد:
ده‌بێ ئه‌وه بزانین هه‌قه‌كان درێژه‌پێده‌ری رێبازی نه‌قشبه‌ندین, به‌ڵام به ده‌ستكاریه‌كی زۆره‌وه,, ئه‌وانیش به‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی گردبووبوونهوهكانیان ده‌ڵێن “خانه‌قا”و به موریده‌كانیان ده‌ڵێن “صۆفی”و هه‌ر زیكر‌و وێردێك بخوێنن به بێ ده‌نگی ده‌یخوێنن. هه‌روه‌ها وه‌كو نه‌قشبه‌ندییه‌كان زیاتر له ناو رهشو رووت‌و چینه هه‌ژارو كاسبهكانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری بڵاببونهتهوه، رێزلێگرتنی زیاد له پێویستی شێخ‌و سهردانو دیاری بردن بۆ خانه‌قا…
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه هه‌قه‌كان بایهخو به زێكرو نوێژ‌و رۆژوو ناده‌ن، پێیان وایه نوێژ‌و خواپه‌رستی به‌و شێوه‌ی مسوڵمانان ده‌یكه‌ن به‌شێكه له وه‌سوه‌سه‌و به‌دگومانی له ره‌حم به‌زه‌یی خوای گه‌وره.
هه‌تا ئیستا ئه‌وه ساخ نه‌بۆته‌وه هه‌قه‌كان وه‌كو ده‌قی نوسراو پشتیان به چی به‌ستووه، چونكه هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه هه‌قه‌كان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن وه‌كو رینومایی زاره‌كی له ناویاندا بڵاو بۆته‌وه، ئێمه زیاتر له رێگه‌ی گفتوگۆ‌و هه‌ڵسوكه‌وتیانه‌وه له هه‌ندێكی تێده‌گه‌ین.
بایه‌خه كۆمه‌ڵاتیه‌كانی هه‌قه‌كان:
ئه‌وه‌ی من له مێژووی هه‌قه‌كان لێ حاڵی بووم, چه‌ند بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكه‌وه‌ی به‌ستوونه‌ته‌وه, زیاتر له‌دیدو بۆچوونی ئاینیه‌وه نزیكه، له‌و قوناغه‌ی ناكۆكیه‌كانی دهرهبهگو جوتیارو جیاوازای هۆزایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی ماندوو كردووه, ئه‌وانه جه‌خیان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كردۆته‌وه‌و به‌كرده‌وه‌ش له نێوان خۆیاندا پیاده‌یان كردووه وه‌كو:
• برایه‌تی: گوزارشتی برای دینی‌و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی برای دینی له كاتی ته‌نگانه‌دا، هاریكاری یه‌كتری‌و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر له ناو هه‌قه‌كان زۆر بڕه‌وی پێ دراوه.
• باروبوو هاوكاری: هه‌قه‌كان له رێگه‌ی میكیانیزمێكهوه كه “برا سه‌یار”یان پێ ده‌وت، به‌سه‌ر ههقهكانهوه ده‌گه‌ڕان، هاوكاریان كۆده‌كرده‌وه بۆ خانه‌قا، له‌وێشه‌وه خزمه‌تی هه‌ژارو پیرو په‌ككه‌وته‌ی هه‌قه‌كانی پێ ده‌كرا, هه‌قه‌كان زه‌كاتیان نه‌ده‌دا به‌ڵام له جیاتی زه‌كات له شێوه‌ی كۆمهكو دیاری هاوكاری خانه‌قایان ده‌كرد.
• به‌شداری ژن له كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی: له ناو هه‌قه‌كان ژن به‌شداریه‌كی كارایان هه‌بووه له ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینیه‌كاندا، ، ژن به‌شدار بووه له مه‌جلیسی پیاوان‌و سه‌ردانی خانه‌قاو كۆكردنه‌وه‌ی كۆمهكو مه‌جلیسی راوێژ‌و قسه‌كردن… هه‌ر لێره‌وه هه‌قه‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری غه‌یری خۆیان
• خانه‌قای كه‌ڵكه سماق‌و كاری هه‌ره‌وه‌زی: خانه‌قا هێنده‌ی مه‌ڵبه‌ندی هاریكاری‌و كۆڕبهستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، هێنده ناوه‌ندی زیكر‌و ته‌سبیحاتی هه‌قه‌كان نه‌بووه, له‌وێدا هه‌قه‌كانی ناوچه جیاجیاكان یه‌كتریان ده‌ناسی, هه‌ندێ له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان دوای ته‌مه‌نی 60 ساڵی ده‌چوون له خانه‌قا ده‌مانه‌وه, رۆژانه هه‌ندێ ئه‌ركی وه‌كو هێنانی بارێك دار بۆ سوتاندن یان هه‌ندێ ئه‌ركی كشتوكاڵیان راده‌په‌ڕاندو ئه‌وێ ده‌بووه جێگه‌ی خواردن‌و خه‌وتنیان، لێره‌وه باسی باشی‌و خزمه‌تگوزاری كاكه حه‌مه‌ی مامه ره‌زا ده‌كرێ له به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی میوانه‌كانی خانه‌قا به‌تایبه‌ت پیرو په‌كه‌وته‌كان.
ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی له‌سه‌ر هه‌قه‌كان باس ده‌كرا:
كۆمه‌ڵێك پرسیار هه‌تا ئێستاش له بزاڤی هه‌قه‌كان وه‌كو ئیشكالیه‌ت ماوه‌ته‌وه, وه‌كو:
• وازهێنان له دروشمه عیبادیهكانی وه‌كو نوێژكردن‌و رۆژوو گرتن‌و دروشمه عیبادیهكانی تر، راسته لێرهوێ له‌سه‌ر زاری مامهڕهزاو هه‌قه‌كان ده‌وترێ كه ئه‌وان پشتیان به ئایه‌تی (فاعبد لربك حتی یأتیك الیقین) یان (فاسجد لربك حتی یأتیك الیقین)…گوزارشتی “لابردنی نوێژ له‌سه‌ر هه‌قه‌كان له‌لایه‌ن شێخهكهیانهوه” له سه‌رده‌مه باو‌و بووه، ئه‌مه وڵامی ته‌واوی ئه‌و پرسیاره نیه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه نه هه‌قه‌كان ئه‌وه‌نده له ئیسلام شاره‌زا بوون ئه‌و قه‌ناعه‌ته به‌ناوی شه‌رعی له دڵی خه‌ڵك جێگیر بكهنو نه كوردستان بێ مه‌لاو شاره‌زا بووه, وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و ئیشكالیه‌ته‌ی له‌و دوو ئایه‌ته‌وه وه‌ریانگرتووه زۆر روونه.. ئیستا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان له كوێ هێناو چۆن توانیان موریدو مه‌نسوبه‌كانی خۆیان قه‌ناعه پێ بكه‌ن، هه‌م به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو توانج‌و هێرشانه‌ی سه‌رده‌می خۆیان بگرن, بۆ زانین رۆژگاریك بووه له ژیانی هه‌قه‌كان زۆربه‌ی مه‌لایه‌كان رازی نه‌بوون ژنیانی لێ ماره بكهنو ته‌لقینی مردوویان بده‌ن.
له به‌رانبه‌ردا هه‌ندێ مه‌لای ناوچه‌كه هه‌بوون به فه‌رمی بوونه، كاراكته‌ره دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه.
• په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و دینیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه, له په‌یوه‌ندیه دینیه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، په‌یوه‌ندی ئه‌وانه به “به‌هائیه‌كان”، سه‌رچاوه‌ی دیدگای ئه‌وان بۆ (تناسخو الارواح) كه دووباره بووه‌وه‌ی چه‌ندان گروپ‌و بزاڤی ئاینی دیكه‌یه, له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كانه‌وه هه‌تا سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و نۆزه, هه‌روه‌ها (هاتنی مه‌سیح) و (هاتنی مه‌هدی) وه‌كو رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی له زوڵم‌و زۆرداری.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی ئه‌وان به ئینگلیز‌و رووس، زۆر چیرۆك‌و سه‌ره‌داو ده‌وترێ، به‌ڵام وڵامی دڵنیایی له‌و باره‌یه‌وه نیه, ئایا ئه‌و په‌یوه‌ندیه رووكشهیه كه له واقیعدا هه‌بووه یان په‌یوه‌ندی دیكه‌ی شاراوه هه‌بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه, هه‌قه‌كان به‌تایبه‌ت له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی زۆر پته‌ویان له‌گه‌ڵا حیزبی شیوعی عێراقی دا هه‌بوو, ئه‌م په‌یوه‌ندیانه راسته ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه به‌وه‌ی هه‌قه‌كان له ناكۆكی نێوان جوتیارو ده‌ربه‌گه‌كان زیاتر به‌لای جوتیارو كاسبكاردابوون به‌رانبه‌ر ئاغا‌كان، به‌ڵام په‌یوه‌ندی مامهڕهزاو متمانه‌ی به حیزبی شیوعی‌و دانانی مكانیزم بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی شانه حیزبیه‌كانی حیزبی شیوعی، بێجگه له ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كه‌ی ره‌هه‌ندی فیكری لێ ده‌خوێندرێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه.
• پرسی ژن لای هه‌قه‌كان یه‌كێكی تر بووه له‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی هه‌قه‌كان له‌و سه‌رده‌مه بۆخۆیان دروست كردبوو, ئه‌وه‌ی هه‌قه‌كان كردیان له تێكه‌ڵاوی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌و به‌شداری ژن له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێم وا نیه پارته سیاسییه چه‌په‌كان له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆیان نه‌كرابێ, هه‌ندێ جار بێ ره‌چاوكردنی دوور‌و نزیكی له‌یه‌كتره‌وه هه‌قه‌كان له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تێكه‌ڵاو ده‌بوون, زۆر جار ژن‌و پیاو پێكه‌وه له گونده‌كان ده‌گه‌ڕان به‌ناوی “برا سه‌یار”ه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ خانه‌قا یان یان گه‌یاندنی رێنومایی, خۆیان ده‌یانوت “خوشك‌و برای دینی”. ئه‌مه بۆ په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كان‌و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو موجافهیهكی گه‌وره بووه, ئیشكالیه‌ت لێره دایه، ئه‌و قهناعهتو فاكته‌رانه چی بوون, له‌و موجافه گه‌وره‌یه‌ی هه‌قه‌كان له به‌گه‌ڕخستنی ژن له كاروباری بزوتنه‌وه‌كه‌یان.
كاڵا بوونه‌وه له بنه‌مایه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه:
زۆر له بزوتنه‌وه ئایینه‌كان ئه‌وه‌ی له كتێبه مێژوویه‌كان به‌هه‌ندێكیان وتراوه “فیرهق” ماوه‌ی زیاتر به‌رده‌وامیان هه‌بووه به به‌راورد له مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه هه‌قه، په‌یڕه‌وكارانی نه‌وه دوای نه‌وه شێوازی پشتاوپشتی وه‌رگرتووه, له شوێن‌و له‌ناو خه‌ڵكانێكی دیاری كرا‌و به چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی هاوبه‌شه‌وه خۆیان له‌ئه‌وانی دیكه جیاكردۆته‌وه, دوایی چه‌ند جیل ورده ورده جیاوازیه‌كانیان له‌گه‌ڵا غه‌یری خۆیان كه‌م بۆته‌وه, هه‌تا جارێكی تر كۆمه‌ڵگا به سیفه‌ته هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ریگرتوونه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه‌ش له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌كو ره‌وتێكی جیاواز له ناو خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی شه‌ده‌ڵه به دیاركهوتو له سییهكانو چله‌كان بیروبۆچوونه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی به‌رجه‌سته كرد‌و له په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كان گه‌یشته لوتكه‌و له حه‌فتاكان‌و دوایی له هه‌شتاكان ورده ورده به‌ره‌و خاوبوونه‌وه چوو، له دوای راپهڕینو له‌ده‌روازه‌ی سه‌ده‌ی تازه, بزاڤی ههقهكانو خانه‌قای كهڵكهسماق زیاتر وه‌كو رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وتووه, ئه‌و ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هه‌ندێ له خانه‌دانه‌كانی ناوچه‌كه ده‌یگێڕن له سه‌ردانی نهخۆشو پرسه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی گرفته‌كانی هاوڵاتیان, رێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه‌و پیاوه دیاره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه زیاتر ئه‌و رۆڵه ده‌بیین.
دوای راپه‌ڕین ئه‌وانیش له ژێركاریگه‌ری بزاڤی دینداری‌و ره‌وتی ئیسلامه‌تی كوردستان‌و زیاتر ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ی مزگهوتو جومعه‌و جه‌ماعه‌ت، جیلی تازه‌ی هه‌قه‌كان نوێژ دهكهنو رۆژوو ده‌گرن.
ده‌كرێ هۆكاره‌كانی ئه‌م كاڵابوونهوهیه بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه كورت بكه‌ینه‌وه:
1- له‌سه‌ره‌تاوه تێكه‌ڵا بوونی رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه به ژیان‌و خه‌بانی سیاسی, له كۆتایی هه‌شتاكان هه‌قه‌كان تیپێكی تایبه‌تیان له ناو یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان هه‌بوو, كه شێخ هاوڕی سه‌ر تیپی بوو، كاك شیخ عومه‌ری برای به‌رپرسی ناوچه‌و كادری یه‌كیتی بوو. پێشتر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان له دێی “عه‌سكه‌ر” پیاوی دیاری ناو شۆڕشی ئهیلولو شۆڕشی نوێی، وه‌كو “عه‌لی عه‌سكه‌ری” لێ هه‌ڵكه‌وتبوو. به دڵنیایی به‌شداری له ژیانی سیاسی له‌سه‌ر حیسابی كاڵا كردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان بووه له‌گه‌ڵا غه‌یری هه‌قه‌كان.
2- بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه له رۆژگارێك سه‌ری هه‌ڵدابوو، كۆمه‌ڵگای كوردهواری لهگرفتو ئاریشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌ژیا، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و رینوماییو هه‌نگاوه به‌رجه‌سته كراوانه‌ی هه‌قه‌كان تازه بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م 60 ساڵ، به پێشڤه‌چوونی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌رووی جیاوازه‌كانه‌وه به تازه‌یی نه‌مایه‌وه، نه‌وه‌ی تازه‌ی هه‌قه‌كان به رێبه‌رایه‌تی تازهیشانهوه تێكه‌ڵا به ژیانی تازه‌ی كۆمه‌ڵگا بوون.
3- هه‌قه‌كان خاوه‌نی بنه‌مای نوسراو و جێگری نه‌بوون بۆ موریدو مهنسوبهكانیان، ده‌رهاویشته عهقیدهییو دروشمی دینداری هێنده جیاوازی له خۆ بگرێ, وا به ئاسانی نه‌تاوێته‌وه. ئه‌وجا هه‌قه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵا كاكه‌یی‌و هاواریو بههائیو یه‌زیدیه‌كانی كوردستان زۆر جیاواز نه‌بوون له ده‌رووبه‌ریان، ژن‌و ژنخوازیان له‌گه‌ڵا ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌كرد، نه‌وه‌ی تازه‌یان له‌گه‌ڵا منداڵاو گه‌نجی غه‌یری خۆیان تێكه‌ڵا بوون.
4- شوێنی جوگرافی هه‌قه‌كان فاكته‌رێكی دیكه‌ی خاوبوونه‌وه‌ی ههقهكانه، یه‌كه‌م ، هه‌قه‌كان دابه‌ش ببوون به‌سه‌ر ده‌یان گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌ی پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ولێرو كه‌ركوك، بۆ نمونه وه‌كو شوێنی “هاوار”یه‌كانی چه‌ند گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو. دووه‌م هه‌قه‌كان به خۆیان‌و شوێنهكانیانهوه له‌ناوجه‌رگه‌ی رووداوه سیاسی‌و پێشڤه‌چوونه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگیه‌كانی كوردستان بوون، نه‌ده‌كرا هه‌قه‌كان وا به‌ئاسانی تێكه‌ڵا به واقیعی تازه نه‌بن له‌گه‌ڵا دراوسێیه‌كانیان.
ئه‌م نووسینه پشت ئه‌ستووره به:
1- ئیدمۆندز: كورد، تورك، عه‌ره‌ب.
2- ریچ: گه‌شتنامه‌ی ریچ بۆ كوردستان
3- محمد امین زكی: تاریخ السلیمانیه و احائها.
4- موحه‌مه‌د ره‌ئوف زودی: بۆ ه هه‌قه كه‌وتنه ته‌قه.
5- موحه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی: عه‌له‌ویه‌كانی عه‌له‌ویه‌كانی زاگرۆس.
6- مسته‌فا عه‌سكه‌ری: ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه.
7- قاره‌مان نادر شیخ بزێنی: بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه “نامه‌ی ماسته‌ر چاپكراوه”
8- زانیاری مه‌یدانی نووسه‌ر له ناو كه‌لتووری هه‌قه‌كان… كه به‌شێكی خزم‌و كه‌سی نوسه‌ر له پهێرهوكارانی هه‌قه‌كان بوون.
Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه له دوای 3 چاره‌كه سه‌ده به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه…
Check Also
گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین
گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …