نامه‌ی ئه‌لبێرت کامۆ بۆ مامۆستاکه‌ی
ئا: ڕێبه‌ر ڕه‌شید حه‌مه
له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆماننووس ئه‌لبێرت کامۆ (١٩١٣-١٩٦٠)، به‌بیریدا هات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی دوو که‌سایه‌تی بکات، یه‌که‌میان، دایکی “کاسرین هێلین” دووهه‌میان، مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایییه‌که‌ی بوو، کامۆ ده‌ستی کرد به نووسینێک له سوپاس و سۆز و ڕێز و ستایشێکی به‌نرخ بۆ مامۆستا “لویس جێرمین”، که له‌ساته‌وه‌ختی له دایکبوونی کامۆ و له‌ده‌ستدان و کۆچکردنی باوکی “لوکین کامۆ” له ساڵی ١٩١٤ به ساڵێک له‌دوای له‌دایکبوونی، مامۆستاکه‌ی په‌روه‌رده‌ی کرد و هێنایه سه‌ر ئه‌و ڕێگه و پله‌یه‌ی که له کۆتاییدا کامۆ بووه گه‌وره‌ترین نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ناسراو له جیهاندا و به‌رامبه‌ر به داهێنانه‌کانی چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی به‌نێوبانگی پێدرا. له‌ساڵی ١٩٥٧ کامۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی پێبه‌خشرا، له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌ی په‌رتووکی (The Stranger) واتاکه‌ی به کوردی(نامۆ) له‌گه‌ڵ په‌رتووکی (The Myth of Sisyphus )¡ له‌و ساته‌دا كامۆ، پارچه‌کاغه‌زێکی ده‌ستنووسی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ له‌به‌رده‌م هه‌زاره‌ها که‌سایه‌تیدا ده‌کاته‌وه و ده‌یخوێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ناوه‌ڕۆکی ده‌ستنووسه‌که‌یه وه‌کوو خۆی:
١٩ نۆڤێمبه‌ری ساڵی١٩٥٧
ئازیزم به‌ڕێز جێرمین… داوام له هه‌ست و سۆزی به‌هێزم کرد، که که‌مێک بێته‌وه سه‌ر خۆی و ساتی بێده‌نگ بێ که من له‌ناخی دڵمه‌وه له‌گه‌ڵت ده‌دوێم، ئه‌وه‌تانێ شه‌ره‌فێک و ڕێزێکی گه‌وره‌م به‌ده‌ست هێنا، ڕێزێک و شه‌هامه‌تێک، که هه‌رگیز له باوه‌ڕمدا نه‌بووه، ئاره‌زووشم نه‌بوو بۆی. به‌ڵام که بیستم من خه‌ڵاته‌که‌م برده‌وه و به‌ده‌ستم هێناوه، یه‌که‌م ته‌زوو که به زه‌ین و بیرمدا هات، له‌دوای دایکم، تۆیت، ئه‌ی مامۆستا، به‌بێ تۆ، به‌بێ ئه‌و ده‌سته به‌سۆزه‌ی که په‌نجه‌کانی منداڵێکی بێ باوکی گرت، به‌بێ وانه‌کان و ئامۆژگاریه‌کانت، که ڕێنیشانده‌رێک بوون بۆ من، به‌بێ تۆ، ئه‌مه هه‌رگیز ڕووی نه‌ده‌دا. هه‌رگیز ئه‌م پله به‌رز و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌م به ده‌ست نه‌ده‌هێنا هه‌میشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌م هه‌له به‌هه‌ند وه‌ر بگرم و بیقۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه و نرخی تۆی پێ ده‌ر ببڕم له ڕابردوو و ئێستاشدا. دڵنیات ده‌که‌مه‌وه، که كۆششه‌کانت و کرداره‌کانت و به‌ڵێنه‌کانت ئه‌ژین له جه‌سته‌ی یه‌کێک له قوتابیه بچکۆله‌کانت، که سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م هه‌موو ساڵه، هه‌رگیز نه‌وه‌ستاون له بوونیان به فێرخواز و قوتابییه‌کی باش بۆ تۆ… له‌باوه‌شت ده‌گرم، به‌ته‌واوی تێکڕای دڵم.
واژۆ
ئه‌لبێرت کامۆ ١٩٥٧
ئةنديشة