که‌سایه‌تیه نموونه‌ییه‌کانی شاره‌که‌م
LAST_UPDAT
که‌سایه‌تیه نموونه‌ییه‌کانی شاره‌که‌م
کۆیه‌کی بچووکی لاچه‌پ، به‌دانیشتوانێکی که‌مه‌وه که‌چی هه‌میشه توانیویه‌تی شان به‌شانی شاره گه‌وره‌کانی کوردستان بوه‌ستێ وه به‌جۆرێک، پیرۆزی و کێشێکی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ، که تا ئیمڕۆش خۆ به کۆیی ناساندن، مایه‌ی شانازی بێ
ڕێکه‌ووت نیه که چه‌نده‌ها شاعیر و هونه‌رمه‌ند و سیاسی و نووسه‌ر و که‌سی به‌ناوبانگ له‌م شاره ههڵکهوون، به‌ڵکو ئه‌م که‌سه ناودار و پایه‌به‌رزانه به‌رهه‌می زه‌مینه‌ی شاره‌که‌ن وه په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆیه هانده‌ر بووه بۆ درووست بوون و ڕوخساندنی زه‌مینه‌که.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها که‌سی دیار و ڕه‌سه‌نی شاره‌که به‌رز ڕاده‌گیران، هه‌ر ئه‌م ڕه‌سه‌نانه نموونه‌ی ته‌بایی، خۆیاتی، کۆییاتی ، کوردایه‌تی، پیاوه‌تی و هه‌موو ڕه‌ووشت و ڕه‌فتارێکی پاک بوون، لێره‌دا باس له‌و که‌سه ناودارانه نیه که شاره‌که‌یان پێده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵکو باس له که‌سانی ئاساییه که بۆ به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌ن و گوزه‌رانی ژیانی خۆیانان ده‌ژیان وه له‌هه‌مان کاتدا بڕبڕه‌ی پشتی نه‌ڕێتی شاره‌که بوون.
تاوه‌کو ناوی ئه‌و که‌سه به‌ڕێزانه گوم نه‌بێ و گه‌نجه‌کانی ئیمڕۆی شاره‌که‌شمان به کۆییه ڕه‌سه‌نه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئاشنا ببن، وا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م بڕگه‌یه‌دا به‌ناوی
– که‌سایه‌تیه نموونه‌ییه‌کانی شاره‌که‌م –
چه‌ند زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌وکه‌سانه بخه‌مه به‌رچاو
ئه‌حمه‌دی مام یه‌حیا
ساڵی 1909 لە کۆیە هاتۆته دونیا
4.4.1988 هه‌رلە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد
سێ ژنی هێنابوو وە باوکی شه‌ش کچ و پێنج کوڕ بوو، دوو ژنی لە ژیاندا ماون بە ناوی
(خانەی گەورە و خانەی گچکە)
کاک ئه‌حمه‌د بهدهروهترین پیاوی بهرهباوکی مام یه‌حیا بوو وه ده‌تواندرێ به سه‌رۆکێکی ڕۆحی ئه‌م بهرهباوکه ڕه‌سه‌نه دابنرێ.
پیاوێکی پیاوێکی باڵابه‌رزی به ویقار بوو، ناسراو بوو له کۆیه و ڕێزی تایبه‌تی لێده‌گیرا، هه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بوو که‌چی به‌هۆی ئه‌زموونه فراوانه‌کانی، خاوه‌نی زانیاریه‌کی زۆر بوو، هه‌میشه به دڵ فراوان و دڵپاک و ته‌با و کۆیی دۆست ناوی ده‌هات.
زۆر کینی له ئاژاوه بوو وه چاو تێر و هه‌ژار دۆست و سه‌ڕاست و کوردپه‌روه‌ر بوو، رووخۆش و چاونه‌ترس و به گفت بوو، ڕێزی منداڵ و پیری ده‌گرت و زۆر حهرهمگران بوو، جا به نووسینی چه‌ند به‌سه‌رهاتێک ده‌تواندرێ که‌سایه‌تیه‌که‌ی بخرێته به‌رچاو
ساڵی ۱۹۷۱ چوو بۆلای بارزانی نه‌مر، وه هه‌رکه له که‌سی بارزانی بیست که پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رپرسه له کوشتنی کاک حه‌وێزی برای، نه‌یهێشت که‌سوکاری ناوی تۆڵه به‌سه‌ر ده‌میان دابێ،
هه‌ربۆیه‌ش بواری نه‌دا کێشه‌که قوڵ ببێته‌وه و گووتبووی
کۆیی زۆر کوژران به‌سه با که‌سی دی نه‌کوژرێ و با دوژمنایه‌تی له به‌ینی خێزانه‌کانی کۆیه سه‌رهه‌ڵنه‌دا.
ساڵانی هه‌فتاکان چه‌ند خێلهکیهک له‌ده‌وروبه‌ری (معسکەری کۆیە) خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو، خه‌ڵکێکی زۆر به دۆم و قەرەج بانگیان لێرا دەهێشتن، یەکێکیان لێ دەمرێ،مام ئەحمەد سفرەیان بۆ دە باتەوەو هاوبەشی خەمیان دەکا، جا له‌کۆیه بوو به مهسهلۆکه و ده‌گووترا ـ مام ئەحمەد خەمخۆری هەمووانە ـ
ئەگەر چووبا بۆ هەر شارێک وه‌کە سواری تەکسی دەبوو پارەی هەموو نەفەره نه‌ناس وناسیاوهکانی ده‌دا و دەیگووت عایدی مامی خۆتانە،جارێکیان لەبەردەم دوکانی نەسروڵای پرێمزچی یەکێك داوای یارمەتی لێ دەکات ئەویش هەست دەکات ئەو گوژمە پارەیەی ئەو داوای دەکات پێی نییە، دەچێ بۆی قەرز دەکات و دەیداتێ۰ هەربێگانەیەک رێی به شارەکه کهووتبا، کاک ئه‌حمه‌د خانه‌خوێی ده‌کرد، بۆ نموونە ئەو مودیرو مامۆستایانەی کە دەهاتنە کۆیە بۆ ( امتحانی وەزاری) هە مووی داوەت دەکردن به‌بێ ئەوەی بیاناسێ یان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی هه‌بێ له‌گه‌ڵیان
ساڵی 1982 به‌عس ده‌یانوویست به‌سه‌ریدا بسه‌پێنن و ناوبراو به فوجی خه‌فیفه‌ی بۆ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام کاک ئه‌حمه‌د زۆر به‌توندی وه‌ڵامی به ـ نا ـ دانه‌وه وه چه‌کی بۆ هه‌ڵنه‌گرتن، که ئه‌وکاته حکومه‌تی به‌عس بۆی هه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر یه‌ک – نا – خه‌ڵک بکوژێ، وه لە خێزانە بچووکه کەیەوە بیستراوه که زۆر جار یارمەتی پێشمەرگەی داوە ه لە ماڵەوە بە دزی نانی داونهتێێ و خزمەتی کردوون پێداویستیەکانیانی به گوێره‌ی توانای بۆ دابین کردوون.
ماڵی له هه‌ورازی دوکانی هه‌یبه‌ته گچکه‌ل و کاک زاهیر گچکه‌ل بوو، هه‌ر جارێک به‌به‌رده‌م دوکانه‌که‌یان ڕه‌ت بووبا دهکهووته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان، وه هه‌رکه درێژه‌ی به قسه‌کردن بدرابا، کاک ئه‌حمه‌د هه‌رگیز به‌وه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م خوشک و برا بچووکه نه‌ده‌دوا به‌ڵکو وه‌ک ڕیزلێنانک خۆی دادهنووشتاندهوه یان خۆی ده‌خسته سه‌ر ئه‌ژنۆ و ئه‌وجا دهکهووته ده‌مه‌ته‌قێی زیاتر له‌گه‌ڵیان
ئەم شیعرەش لەسەر کێلەکەی نووسراوه
ئەستێرەیەک
لەژوور سەری
لەش و لاری
شەوی تاری
شارۆچکەیەک
گڵۆپ ئاسا دا دەگیرسا
فرمێسکی چاوانی ئەو
تەلی رەشی بژانگی شەو و
رەنگی خۆری وە خۆ دەگرت
کە دەیجریوان
شەقەی باڵی کۆترە سپییەکانی ئاسمان
شەقشەقەی..
نێو دەست و پلی باو‌و زریانیان کپ دەکرد
کە دەیگرمان
هەور زاتی ئەوەی نە بوو سەر دەرێنێ
شەو کڕنوشی بۆ رۆژ دەبرد
تاکو نەرژا
بەسەر خەمی شارا پرژا
کەس نەیزانی
بۆ مرۆ دەژیا
بۆ مرۆ دەمرد