دوا رستەی سەدام بەر لەسێدارەدانی دەربارەی ئێران چی بو؟
سەدام حسێن كە 10 ساڵ لهمهوبهر، لەبەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا لەسێدارە درا، موفەق روبەیعی دەڵێت “بەر لەسێدارەدانی چهندینجار هاواری كرد مەرگ بۆ ئێرانو ئێرانییە ئاگرپەرستەكان”.
موفەق روبەیعی، سیاسەتمەداری ناسراوی شیعەی عێراق، بەكەناڵی “ئاسیا”ی راگەیاند كە كاتێك سەدامم بردە ژوری دادوهر بۆ ئەوەی حوکمەكەی بۆ بخوێنێتەوەو بیبەین پەتی سێدارەی بكەینە مل، بەردەوام هاواری دەكرد مەرگ بۆ ئێرانو ئێرانییە ئاگرپەرستەكانو ئەم رستەیەی چهندینجار دوبارە كردەوە”.
روبەیعی دەڵێت “سەدام تا دوا ساتەوەختی ژیانی، خۆی بە بەهێزیی دەرخست، بەئەندازەیەك كە ئەو كاتەی چوینە ژوری لەسێدارەدانو پەتی سێدارەكەی بینی، روی تێكردمو وتی: دکتۆر ئەمە هی پیاوی جوامێرە”.
دەشڵێت سەدام تا دواساتی ژیانی خوێنسارد بو، كاتێك پەتەكەی كرایە مل بیرمان خستەوە كە شایەتمان بهێنێت، بەڵام نەیتوانی تەواوی بكاتو لەنیوەی شایەتمانەكەیدا ژێر پێی خاڵی كراو پەتەكە لەملی توند بو خنكا”.
روبەیعی باس لەوەش دەكات كە رۆژی لەسێدارەدانەكەی سەدام، زۆربەی كاربەدەستانی عێراق وڵاتیان بەجێهێشت تا لەبەرپرسیاریەتی لەسێدارەدانیدا هاوبەش نەبن، تەنها نوری مالكی مابۆوە كە دوای جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدانەكەی، تەرمەكەیمان بەهەلیكۆپتەر گواستەوە بۆ ناوچەی سەوز تا ئەو بیبینێت، پاشان بەمەبەستی بەخاك سپاردنی گواستمانەوە بۆ پارێزگای سەلاحەدین.
روبەیعی دەڵێت “تا كاتی لەسێدارەدانی، گوشارێكی زۆرمان لەسەر بو، هەم لەلایەن حكومەتەكانی ناوچەكەو هەم لایەنە نێودەوڵەتیەكانو تەنانەت بەشێك لەدامەزراوەكانی ئەمەریكاش بۆ ئەوەی سەدام لەسێدارە نەدرێت”.
ئاوينة.
گؤرةكةى سةدام حوسين