رووداوه‌كانى یازده‌ى سێپته‌مبه‌ر و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى
تایبه‌ت به‌ناوه‌ندی میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
نوسینی/ د.یوسف محه‌مه‌د صادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كودستان
پێشه‌كی:
روداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر ناسروشتى و بێ وێنه بوون چ له‌رووى قه‌باره و تایبه‌تمه‌ندى و ناڕۆشنیى راستییه‌كان، یان له‌رووى ده‌نگدانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كانیان. هه‌ندێك شوبهاندیان به‌هێرشى كتوپڕى یابان بۆسه‌ر كه‌شتیگه‌لى ئه‌مریكى له (بێلأ هاربه‌ر) له 1941، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌مریكا بڕیاریدا بچێته شه‌ڕى دووه‌مى جیهانییه‌وه‌و، بۆمبى ئه‌تۆمیشى دژ به‌یابان به‌كارهێنا. هه‌ندێك داوایان كرد كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كه‌ى 11ى سێپته‌مبه‌ر به‌هێزتربێت له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌مریكیى پاش بێل هاربه‌ر. ئیداره‌ى ئه‌مریكیش هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ری به‌راگه‌یاندنى شه‌ڕ دژ به ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌م دا و، جه‌نگی یه‌كه‌مى دژى تیرۆری له‌سه‌ده‌ى نوێ‌دا راگه‌یاند. به‌راستى ئه‌م هێرشانه به‌توندى ئه‌مریكا و جیهانى له‌رزاند و، ئه‌جێندایه‌كى نوێى به‌سه‌ر هه‌مواندا سه‌پاند.
ئه‌م رووداوانه بوونه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ته‌نگژه‌یه‌كى جیهانى و گشتگیر، ئه‌م ته‌نگژه‌یه جیهانى بوو چونكه چه‌ندین ده‌وڵه‌تى ئاڵاند و، كاریگه‌رییه‌كانى سنوورى نزیكى رووداوه‌كانى تێپه‌ڕاند. چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر رێكخراوى قاعیده (ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه‌مان سه‌لماند كه قاعیده ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كانه) و ئه‌مریكای تێپه‌ڕاند. هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌نگژه‌یه گشتگیریش بوو چونكه كاریگه‌ریى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر ئاسته جیاجیا سیاسى و ئابوورى و رۆشنبیرى و ده‌روونییه‌كان، زیاد له‌هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كى جیهانى.
لێره‌وه به‌گرنگى ده‌زانین كه به‌كورتى له‌م رووداوانه‌و كاریگه‌ییه‌كانیان له‌سه‌ر سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، رامێنین.
یه‌كه‌م / تایبه‌تمه‌ندیى رووداوه‌كان و ئاماژه‌كانیان
ئه‌و هێرشانه‌ى له 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 كرایه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بوو كه‌جیاى ده‌كردنه‌وه له‌هه‌ر رووداوێكى تر‌ى جیهانى له‌مێژووى هاوچه‌رخدا ته‌نانه‌ت له‌هه‌ردوو شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م و دووهه‌م. گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندى و جیاكه‌ره‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن:
1.ئه‌م هێرشانه (ئه‌مریكا)یان كرده ئامانج و، هه‌زاران هاوڵاتیى له‌ده‌ستدا و، چه‌ندین ملیار دۆلار زیانى پێكه‌وت (2 ترلیۆن دۆلار كه‌ده‌كاته نزیكه‌ى نیوه‌ى ده‌خلى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكى له‌و ساڵه‌دا). ئه‌مه‌ش بۆ گه‌وره‌ترین هێزى جیهانى كاره‌ساتێكى بێ وێنه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مریكا به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین هێزى بێ ركابه‌رى جیهان بوو له‌و كاته‌دا و، به‌ته‌نها كۆنترۆڵى سیستمى نێوده‌وڵه‌تیى كردبوو و ده‌یه‌ویست به‌رده‌وامى بدات به‌م كۆنترۆڵه تاكانه‌ییه.
2.سه‌ره‌ڕاى زیانه ماددى و مرۆییه گه‌وره‌كانى 11ى سیپته‌مبه‌ر، به‌ڵام زیان و وێرانكارییه مه‌عنه‌وی و ده‌روونییه‌كانى زۆر به‌هێزتربوون ، به‌تایبه‌ت لێدان له ناوبانگ و كیبریاى ئه‌مریكا وه‌ك به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر گۆى زه‌وى. زیاده ڕه‌وى نیه كه ئه‌و برینه‌ى ئه‌م رووداوانه له‌كیبریاى ئه‌مریكا دروستیان كرد زۆر گه‌وره‌تربوو له كاریگه‌رى شكستى ڤێتنام له‌سه‌ر هوشیاریى گشتى ئه‌مریكى و روانینى ئه‌مریكا بۆخۆى.
3.ئه‌وه یه‌كه‌مجاربوو كه ئه‌مریكا هێنده زیانى ماددى و مرۆیى و ده‌روونیى به‌ركه‌وێت له‌نێو سنووره‌كانى خۆیدا نه‌خوازه‌ڵا له‌هه‌ردوو پایته‌خته سیاسى و ئابوورییه‌كه‌ى. ته‌نانه‌ت هێرشه‌كانى بێل هاربه‌ر كه ئه‌م هێرشانه‌یان پێ به‌راورد كرا هه‌زاران میل له كه‌ناره‌كانىئه‌مریكا دوور بوون و، هێرش بوون بۆسه‌ر پێگه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌مریكىنه‌ك له‌سه‌ر خاكى خۆى به‌ڵكو له یه‌كێك له كۆلۆنیه‌كانى و، زیانه‌كانیش له‌نێو مه‌ده‌نییه‌كاندا زۆر كه‌متربوون. كه‌واته 11ى سێپته‌مبه‌ر بوویه هۆى هه‌ره‌سهێنانى وته‌زاى پارێزراو بوونى ئاسایشى ئه‌مریكا له‌هه‌ر هێرشێك، چونكه گرنگترین پێگه ژیانى و ستراتیژییه‌كانى ئه‌مریكاى تێدا كرایه ئامانج و زیانێكى گه‌وره‌ى كرد له‌ڕووى پێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌یبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
4.ئه‌نجامده‌رى رووداوه‌كان ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى نه‌بوو كه‌بتوانرێت دیارى بكرێت و تۆڵه‌ى لێبكرێته‌وه وه‌ك یابان.
5.سه‌ره‌ڕاى گه‌وره‌یى هێرشه‌كان به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى كه‌م و به‌بێ به‌كارهێنانى چه‌كى گه‌رم ئه‌نجام دران، به‌ڵكو ئه‌نجامده‌رانى هه‌ندێك ئامڕازى مه‌ده‌نیى دوور له‌هه‌ر گومانێكیان به‌كارهێنا بۆ خستنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین زیانى ماددى و مرۆیى كه ره‌نگه هه‌ندێك جار به‌هۆى مووشه‌كه نوێیه‌كانیش هێنده زیان نه‌كه‌وێته‌وه. ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كان به‌كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌تایى چه‌ند فرۆكه‌یه‌كیان فڕاند و وه‌ك چه‌ك بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئامانجه‌كانیان به‌كاریان هێنا كه‌ئه‌مه‌ش له‌مێژووى كرده تیرۆریستییه‌كاندا وێنه‌ى نه‌بوو. له‌هه‌مووى سه‌رسوڕهێنه‌رتر لێكدانى سه‌ره‌تایى ترین ئامڕاز و نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ئه‌نجامدانى بێ وێنه‌ترین هێرش، (مفارقه)ه‌یه‌كى بێ وێنه‌بوو.
6.USA وه‌ك لایه‌نى زیان لێكوتوو به‌هۆى هێرشه‌كان كه‌وته حاڵه‌تى ئاماده باشییه‌وه و له‌گه‌لأ خۆشی‌دا هه‌موو جیهانى خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به‌ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاریگه‌رى و ده‌ره‌نجامه‌كانى.
7.ئه‌م رووداوانه خاڵى وه‌رگه‌ڕان بوون له‌مێژووى هێزدا. چونكه 19 كه‌س به‌پاره‌یه‌كى كه‌م هه‌ستان به‌نغرۆكردنى گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین هێزى جیهان له‌نێو ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كى بێ وێنه. كه‌واته هێزى ره‌دعى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بێتوانایه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه نوێیه‌كانیان.
8.سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌م رووداوانه به‌ڵگه‌بوون له‌سه‌ر بێبناغه‌بوونى تیۆرى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوونى فاكته‌رى ته‌كنه‌لۆژى و زانیارییه‌كان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان (به‌تایبه‌ت ململانێكانى سه‌ر ئاستى خواره‌وه). چونكه هه‌روه‌ك چۆن شۆرشى ته‌كنۆلۆژى و زانیارییه‌كان بناغه‌كانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئامڕازه‌كانى ئیختراق كردنیشى فه‌راهه‌م هێناوه. هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ڕانه‌كرانه سه‌ر ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ناوه‌وه‌ى و له‌فرۆكه‌خانه‌كانى و ئامڕاز و ده‌زگا مه‌ده‌نییه جیاجیاكانیه‌وه ئه‌نجام دران.
9.ئه‌م رووداوانه بوونه هۆى هه‌ست كردن به‌ترس و نه‌بوونى ئاسایش له‌لاى تاكى ئه‌مریكى، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وێنه‌ى له‌مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گمه‌نه، راپرسییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه 2\3ى هاوڵاتیانى ئه‌مریكا هه‌ستیان به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كرد چونكه پێیان وابوو له‌داهاتوودا ره‌نگه ببنه ئامانجى كرده تیرۆریستییه‌كان.
10.ده‌زگا میدیاییه‌كانى جیهان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئه‌مریكا به‌شدارییه‌كى كارایان كرد له‌دروستكردنى حاڵه‌تێكى هه‌ست كردن به‌ترس. ئه‌م میدیایانه به‌تایبه‌ت بینراوه‌كانیان وه‌ك ته‌له‌فزیۆن واده‌رده‌كه‌وت كه‌ده‌یانه‌وێت وێنه‌ى روداوى – پێداكێشانى فرۆكه‌ى دووهه‌م به‌بیناى سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى – له‌نێو عه‌قلأ و دڵى هه‌موو هاوڵاتییه‌كى ئه‌مریكى بچێنن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه له‌بیر نه‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌درێژایى 5 رۆژ هه‌موو دوو خوله‌ك جارێك (به‌تێكڕایى) ئه‌م دیمه‌نه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش ئه‌م میدیایانه بوونه هۆكارێكى گرنگ بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م هێرشانه.
كه‌واته ئه‌م تایبه‌تمه‌ندى و جیاكه‌ره‌وانه‌ى رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر، وایان كرد كه ئه‌م رووداوانه بێ وێنه‌بن و له‌ئاستى جیهانى دابن.
دووهه‌م / ده‌رباره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌ران
چه‌ند گریمانه‌یه‌كى جیاجیا هه‌ن سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رانى رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
أ.ئوسامه بن لادن و رێكخراوه‌كه‌ى (ئه‌لقاعیده) هێرشه‌كانى یازده‌ى سێپته‌مبه‌ریان ئه‌نجامدا. ئه‌م رێكخراوه پێشتریش چه‌ند جارێك له‌شوێنى جیاجیادا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكاى كردبووه ئامانجى هێرشه‌كانى وه‌ك له‌سۆمالأ 1991 و، ته‌قینه‌وه‌ى ریاچ 1995، ته‌قینه‌وه‌ى خوبه‌ر 1996 و، ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه دژ به‌هه‌ردوو سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا له‌نایرۆبى (كینیا) و دار السلام (تانزانیا) له 1999 و، هێرش بۆسه‌ر كه‌شتیى سه‌ربازیى (كۆلأ)ى ئه‌مریكى له‌ئاوه ئیقلیمییه‌كانى یه‌مه‌ن. ئه‌م گریمانه‌یه گریمانه‌ى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا بوو له‌سه‌ره‌تاى رووداوه‌كانه‌وه.
ب.كۆمه‌ڵێكى تر پێیان وایه كه‌هه‌ندێك لایه‌نى ناعه‌ره‌بى و نائیسلامى به‌رنامه‌ڕێژییان بۆ ئه‌م هێرشانه كردووه و ئه‌نجامیان داوه، وه‌ك زایۆنیزمى جیهانى، راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانى ئه‌مریكا، سربه‌كانى بۆسنه…
ت.هه‌ندێكى دیكه پێیان وایه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا له‌پشت كاره‌ساته‌كه‌ى 11ى ئه‌یلوله‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیانوویان ده‌ست بكه‌وێت بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆگرامه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
پ.ناكرێت رێكخراوى قاعیده له‌رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر دوور بخه‌ینه‌وه،به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو گرت كه سه‌ركرده‌كانى ئه‌م رێكخراوه تائێستا چه‌ند جارێك به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ دانیان ناوه به به‌رپرسیارێتییان له‌م رووداوانه. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ناكرێت ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت كه هه‌ندێك زانیارى و راستى هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌مسه‌ره‌كانی ئیداره‌ى ئه‌مریكى ئاگادارى روودانى هێرشى له‌م شێوه‌یه بوون و، جا یان نه‌یانتوانیوه به‌رى پێبگرن، یان نه‌یانتوانیوه به‌رپه‌رچى بده‌نه‌وه، هه‌ندێك به‌ڵگه‌و زانیارى له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مانه‌ن:
1.راپۆرتێكى ستراتیژى ئه‌مریكى كه جه‌نه‌ڕالأ “هینرى شیلتۆن” (سه‌رۆكى پێشووى هه‌یئه‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى ئه‌مریكا) ئاماده‌ى كردووه و هه‌ردوو سه‌رۆكى پێشوو “كلینتۆن” و “بوش” په‌سه‌ندیان كردووه و به‌شێوه‌ى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى له‌ساڵانى 2000 و 2001گشتاندوویانه، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ئه‌مریكا خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕێكى نوێ ئاماده بكات كه‌به شه‌ڕى (نامتوازی) ناوزه‌دى كردووه و، وا پێناسه‌ى ده‌كات كه (هه‌وڵى لایه‌نێكى دوژمنى ئه‌مریكایه بۆ قۆستنه‌وه‌ى خاڵه لاوازه‌كانى به‌هۆى هه‌ندێك ئامڕازه‌وه كه‌هه‌رگیز پێشبینى نه‌كراوه).
2.(ئیلینۆرهیلأ)ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌شكستهێنانى ئیستیخباراتى ئه‌مریكا له‌رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر كه‌له‌لایه‌ن كۆنگرێسى ئه‌مریكاوه پێكهێنرابوو، ده‌ڵێت: ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌روودانى هێرشه‌كان به‌ر له‌روودانى و،…، هه‌ندێك له‌به‌رپرسان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه كه‌باسیان له‌ئه‌گه‌رى رفاندنى فرۆكه و پێداكێشانى بینا به‌رزه‌كان كردووه.
3.ریتشارد كلارك كه‌تایبه‌تمه‌ند بووه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریزم له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا وتى: ئیداره‌ى بووش هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوى قاعیده‌ى به‌هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت، سه‌ره‌ڕاى بوونى زانیارى ته‌واو سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه و،…، ته‌نانه‌ت راسته‌وخۆ پاش رووداوه‌كان بیریان له‌لێدانى عێراق كرده‌وه له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌بوو له‌نێوان هێرشه‌كان و عێراق.
4.كۆندالیزا رایسى راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆنگرێیدا سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر وتى: سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێش مانگێك له 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 نووسراوێكى هه‌واڵگریى پێگه‌یشت كه‌باسى له‌ئامانجه‌كانى ئوسامه بن لادن وبه‌رژه‌وه‌ندیى له‌هێرش كردنه سه‌ر ئه‌مریكا ده‌كرد و، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه‌ره‌نگه بن لادن فرۆكه بڕفێنێت و له‌هێرشه‌كانى دا به‌كارى بهێنێت.
5.واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئیداره‌ى ئه‌مریكا و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى ته‌نانه‌ت ئاگادارى ئه‌وه‌ش بوون كه‌له‌وانه‌یه سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى له‌نیویۆرك بكرێته ئامانج. جه‌نه‌ڕالأ تۆمى فرانكسى سه‌رۆكى پێشووى هه‌یئه‌ى ئه‌ركانى ئه‌مریكا له 7ى سێپته‌مبه‌رى 2001 (واته پێش 4 رۆژ له‌رووداوه‌كان) پرسیارى لێده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌كان، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ترس له‌هێرشێكى تیرۆریستى بۆ سه‌ر سه‌نته‌رى بازرگانیى جیهانی له نیویۆرك شه‌وانه خه‌و له‌چاوانم ده‌تۆرێنێت.
6.لانى كه‌م 11 ده‌وڵه‌ت پێش هێرشه‌كان زانیارى و ئاگاداركردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه داوه به ئه‌مریكا.
7.پاش چه‌ند رۆژێك له‌رووداوه‌كان ناوى ئه‌نجامده‌ران بڵاوكرایه‌وه كه‌هه‌ندێكیان به‌ناوه‌كانى خۆیانه‌وه و به‌پاسپۆرتى یاسایى خۆیانه‌وه رێبوارى فرۆكه‌كان بوون، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مانه پێشتر له‌لایه‌ن FBI داواكراوبوون.
سێهه‌م/ كاریگه‌ریى رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى
رووداوه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر به‌یه‌كێك له‌وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانى سیستمى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت له‌جیهانى پاش جه‌نگى سارد. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌كارى كرده سه‌ر تێكڕاى ئه‌و كارلێكه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى پاش هه‌ره‌سهێنانى جه‌مسه‌رى سۆسیالیستى هاتنه ئاراوه. وه‌ك فه‌رید هالیدایش ده‌ڵێت: ئه‌م رووداوه و ده‌ره‌نجامه‌كانى به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانى جیهانى بوون، چونكه هه‌م قوربانیان و هه‌م ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كان له‌ره‌گه‌ز و وڵات و زمانى جیاجیا بوون، سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رییه دورمه‌وداكانى له‌سه‌ر ئاسایشى سه‌ربازى و ئاسایشى رۆژانه‌ى تاك و، په‌یوه‌ندى نێوان ده‌وڵه‌تان و گه‌لان و كلتور و ئایینه جیاجیاكان.
بۆیه به‌گرنگى ده‌زانین كه‌باس له‌كاریگه‌ریى هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر بكه‌ین له‌سه‌ر سیاسه‌تى جیهانى به‌تایبه‌ت له‌كورت مه‌ودادا، واته راسته‌وخۆ پاش رووداوه‌كان.
أ.به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕى ئه‌فغانستان
هێشتا دووكه‌ڵى ته‌قینه‌وه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر دانه‌مركابوویه‌وه كه جۆرج بووشى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا شه‌ڕى دژى تیرۆر راگه‌یاند و، به‌م شێوه‌یه به‌یانى كرد (ئه‌م شه‌ڕه به‌رێكخراوى قاعیده له ئه‌فغانستان ده‌ست پێده‌كات به‌ڵام له‌وێ كۆتایى نایه‌ت، ئه‌م شه‌ڕه كۆتایى نایه‌ت تاهه‌موو گروپه تیرۆریستییه‌كان له‌جیهاندا ده‌دۆزرێنه‌وه و گه‌مارۆ ده‌درێن و تێكده‌شكێنرێن. له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لان و هه‌موو ناوچه‌یه‌كى جیهانیش پێویسته كه‌هه‌ر ئێستا بڕیارى خۆیان بده‌ن كه‌یان له‌گه‌لأ ئێمه‌ن یان له‌گه‌لأ تیرۆریستان…)
هه‌ر به‌زوویى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان پشتیوانیى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكایان كرد و، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ له‌بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش پاش رۆژێك له‌رووداوه‌كان به ژماره (1368)دا ره‌نگى دایه‌وه كه‌ئه‌مریكاى سه‌رپشك كرد له‌گرتنه‌به‌رى هه‌ر رێ‌و شوێنێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ده‌ستدرێژیكاران و به‌رپرسیاران له‌ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر ئه‌مریكا به‌پێى مادده‌ى (51) له په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌دان به‌مافى به‌رگریى شه‌رعى له‌خۆ ده‌نێت.
هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه پاش دوو رۆژ له‌رووداوه‌كان ئه‌ندامانى ناتۆ به‌كۆى ده‌نگ و بۆیه‌كه‌م جار له‌مێژووى ناتۆدا بڕیاریان دا كه‌مادده‌ى پێنجه‌مى په‌یماننامه‌ى رێكخراوه‌كه بخه‌نه حاڵه‌تى جێبه‌جێ كردنه‌وه كه‌تایبه‌ته به‌به‌رگریى هاوبه‌ش. به‌پێى ئه‌م مادده‌یه‌ش ناتۆ رایگه‌یاند كه “هێرش كردنه سه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر ناتۆ‌و پێویستى به‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌به‌رگریى به‌كۆمه‌لأ هه‌یه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نى ئاسایش (له‌ماوه‌ى حه‌وت سه‌عات وبه‌كۆى ده‌نگ)، بڕیارى ژماره 1373ى له 28\9\2001 ده‌ركرد كه‌پشت ئه‌ستووربوو به‌به‌شى حه‌وته‌مى په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
كه‌واته به‌له‌به‌رچاوگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى له‌پێشه‌وه باس كران ده‌توانین بڵێین كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بوو به‌كارى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ره‌تاى هه‌زاره‌ى سێهه‌م. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مریكا هه‌ستى به‌وه‌كرد كه‌پێویستى به‌بنیاتنانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى نوێ هه‌یه له‌گه‌لأ په‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى كه‌گرنگیى خۆى بپارێزێت، ئه‌م هاوپه‌یمانیه نوێیانه‌ش ده‌بوو ئه‌مریكا خۆى سه‌ركردایه‌تیى و ئاراسته‌یان بكات و له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش بارودۆخى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره بۆ ئیش كردن به‌م ئاراسته‌یه:
1.گرفتى تیرۆر هێنده ترسناك و گه‌وره بووه كه‌هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌توانایدا نه‌ماوه به‌ته‌نها خۆى به‌ره‌نگارى ببێته‌وه.
2.زۆربه‌ى ده‌وڵه‌تانى جیهان، به‌تایبه‌ت زلهێزه‌كان، به‌ده‌ست لاوازیى بارى ئه‌منییانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌ت كه‌به‌شێكیان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زه‌حمه‌ت بوونى پاراستنى ئاسایشى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌یان و، ئه‌مه‌ش هانده‌ریان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بێنه نێو ئه‌م هاوپه‌یمانیانه‌ى له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیى USA دروست ده‌كرێن.
3.بارودۆخى پاش 11ى سێپته‌مبه‌ر بووه‌ته هۆى پێكه‌وه گرێدرانى زیاترى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تان و ئاسایشى جیهانى. به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاسایشى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌شێوه‌یه‌كى ئۆرگانى به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌مه USA هه‌وڵى دا كه‌ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى له‌ناوچه جیاجیاكانى جیهان سه‌ر له‌نوێ دابڕێژێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌شێكى به‌رپرسیارێتى و ئه‌رك و تێچوونى شه‌ڕى دژه تیرۆر بگرێته ئه‌ستۆ. هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانرێت شه‌ڕى USA دژ به‌تیرۆر سنووردار بكرێت له‌ناوچه‌یه‌كى جوگرافیى دیاریكراو، ئه‌مه‌ش واته USA له‌چه‌ند ئاستێك دا كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌كات كه ئه‌مانه‌ن:
1.پشتیوانى كردنى ئه‌و سیستمى حوكمانه‌ى هاوكاریى شه‌ڕى دژه تیرۆر ده‌كه‌ن.
2.چالاك كردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تى ته‌وه‌رى كه به‌هاوكاریى USA هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆنترۆلأ كردنى كارلێكه‌كانى هه‌رێمه‌كه‌ى و، دژ وه‌ستانه‌وه‌ى هه‌ر هێزێكى ئیقلیمیى تر كه بیه‌وێت هه‌ژموونى خۆى بسه‌پێنێت و له‌لایه‌ن USA په‌سه‌ند نه‌بێت.
3.بنیاتنانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى گه‌وره‌ى تر ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌كاتى چوونه شه‌ڕ دژى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى ئه‌مریكا به(پاڵپشتى تیرۆر) ناوزه‌دیان ده‌كات.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى جه‌نگى دژه تیرۆردا USA ساڵانه ناوى رێكخراو و ده‌وڵه‌ته تیرۆریستییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌ڕاى ده‌وڵه‌ته پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ره‌كان بۆ تیرۆریستان بۆئه‌وه‌ى به‌هاوكاریى هاوپه‌یمانانى به‌پێى ئه‌م بنه‌مایانه‌ى خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك بكرێت:
1.دابڕین و فشارخستنه سه‌ر و ته‌نانه‌ت داگیركردنى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى یارمه‌تیى گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ گۆڕینى ئاراسته‌ى سلوكیان له‌م بواره‌دا.
2.هه‌ولأ دان بۆ بنبڕ‌كردنى كۆمه‌ڵه و گرووپه تیرۆریستییه‌كان و گه‌یاندنیان به‌دادپه‌روه‌رى (وه‌ك USA دیووت).
3.وتووێژنه‌كردن له‌گه‌لأ تیرۆریستان یان به‌ستنى هه‌ر سه‌فقه و رێكه‌وتنێكى نهێنى و ئاشكرا له‌گه‌ڵیان و، ملنه‌دان بۆیان.
شه‌ڕى ئه‌فغانستان بوویه ئه‌زموونێكى كرده‌یى سه‌رجه‌م ئه‌و ئالییه‌ت و بنه‌مایانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكرا.. USA هه‌ستا به‌دروست كردنى هاوپه‌یمانییه‌كى به‌رفراوان له‌ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك رووسیا و چین و، ده‌وڵه‌ته دراوسێكانى ئه‌فغانستان وه‌ك پاكستان و ده‌وڵه‌تانى ئاسیای ناوه‌ڕاست وه‌ك قیرقیرستان و ئۆزبه‌كستان و تاجیكستان و، ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانى تر‌ى جیهان وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و توركیا سه‌ره‌ڕاى هاوپه‌یمانیى باكوورى ئه‌فغانستان.
به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانییه جیاوازبوو له‌هاوپه‌یمانییه‌كانى پێشوو بۆنموونه وه‌ك هاوپه‌یمانیى شه‌ڕى كه‌نداوى دووه‌م له‌ساڵى 1991. رامسفێڵد (وه‌زیرى به‌رگریى پێشووى USA) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌جارى پێشوودا (هاوپه‌یمانیى شه‌ڕى كه‌نداو) لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى خۆیان ئامانج و كه‌ره‌سته و كاره‌كانى شه‌ڕه‌كه‌یان دیاری ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره (شه‌ڕی ئه‌فغانستان)، ئامانج و كه‌ره‌سته و كاره‌كانى شه‌ڕ، لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى دیارى ده‌كات.
له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌مه هاوپه‌یمانیى USA له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى دیكه‌دا له‌چوارچێوه‌ى كارێكى دیاریكراو و بۆماوه‌یه‌كى دیاریكراوى ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر په‌یوه‌ندیى نێوان USA و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌رابردوودا به‌رفراوان تریش بووبێت له‌م ساته‌وه‌خته (ساته‌وه‌ختى شه‌ڕى ئه‌فغانستان). به‌م شێوه‌یه‌ش په‌یوه‌ندیى نێوان USA و هاوپه‌یمانانى زیاتر له‌شێوه‌ى (تبعیه)بوو نه‌ك شه‌راكه‌ت.
به‌م شێوه‌یه USA چووه شه‌ڕى ئه‌فغانستانه‌وه كه ئامانجه ئاشكراكانى شه‌ڕه‌كه بریتى بوو له‌تێكدانى سه‌ربازگه‌كانى رێكخراوى قاعیده له‌و وڵاته و، كوشتن یان ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌م رێكخراوه و دیارترینیان (ئوسامه بن لادن) و (ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى)، سه‌ره‌ڕاى گۆڕینى رژێمى تاڵیبان له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌رگاى كردبووه‌وه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى هه‌زاران ئیسلامیى توندڕه‌وى دژ به‌ئه‌مریكا و داڵده‌دانیان و مه‌شق پێكردنیان.
به‌ڵام به‌پال هه‌وڵدان بۆ ئه‌م ئامانجانه، USA هه‌وڵى دا هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتى دیكه به‌ده‌ست بهێنێت له‌شه‌ڕی ئاشكراى دژى تیرۆر و له جه‌وله‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م جه‌نگه له‌ئه‌فغانستان. له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش ملكه‌چ كردن به ڕوسیا له ڕێگه‌ى ڕاكێشانى بۆناو جه‌نگى دژه تیرۆر (كه‌خۆشى ئیدیعای بۆ ده‌كرد كه‌له چیچان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت). لێره‌وه ڕوسیا ڕێڕه‌وى ئاسمانى بۆ فڕۆكه ئه‌مریكیه‌كان دابین كرد، ڕ‌ازى بوو له‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له ئاسیاى ناوه‌ڕاست. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌م شه‌ڕه یارمه‌تى پڕۆسه‌ى هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپا و نفوزى ئه‌مریكاى دا بۆكۆماره‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست كه‌پێشتر هه‌میشه ڕووسیا ئه‌م وڵاتانه‌ى به‌خه‌تى سوور بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى خۆى داده‌ناو ڕێی به‌هیچ بوونێكی سه‌ربازیى هیچ هێزێكى دیكه‌ى جیهان نه‌ده‌دا. به‌م شێوه‌یه‌ش USA توانیى ته‌وقى ڕووسیا بكات له‌ناوچه‌كانى ژێر نفوزى خودى خۆیدا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه USA توانیى بچێته نێو دڵى ته‌وه‌رى هاوبه‌یانى نێوان (ڕووسیا – چین – هیند) كه به‌ته‌وه‌رى سیاسی لێك نزیك بوونه‌وى دژ ناوزه‌د ده‌كرا كه ده‌وترا ((كۆمه‌ڵه‌ى شه‌نگه‌هاى))ى لێپێك هێنرا كه له حوزه‌یرانى 2001 دروستكرا و ئه‌م كۆمه‌له‌یه پێكهاتوه له ڕووسیا و چین وده‌وڵه‌تانى ئاسیای ناوه‌ڕاست (كازاخستان و قیرقیزستان).
USA ئه‌م سیاسه‌ت و جوڵه و هاوپه‌یمانییانه‌ى به‌ئاماژه‌كانى ده‌ركه‌وتنى جه‌مسه‌رێكی جیهانیى لێكدراوى نوێ داده‌نا كه ڕه‌نگه ببێته هۆى شكست هێنانی پڕۆژه‌كانى. بۆیه هه‌وڵی لاوازكردن و له‌باربردنو پچڕاندنى په‌یوه‌ندیی نێوانیانی ده‌دا. شه‌ڕی ئه‌فغانستان سه‌ره‌تاى كاركردن بۆ ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ی USA بوو بۆئه‌وه‌ى له‌ڕێگایه‌وه له‌نزیك كه‌ناره‌كانى ده‌ریاچه‌ى قه‌زوین بارگه داكوتێ و نزیك بێت له‌عه‌مباره‌كانى نه‌وت و غازى ئه‌و ناوچه‌یه و، له‌نزیكه‌وه چاودێریى هه‌ریه‌كه له چین و رووسیا بكات‌و، هیند له‌روسیا داببڕێت و، پاكستان له‌چین و، كۆماره‌كانى ئاسیاى ناوه‌راست بكاته ناوچه‌ى جێى نفوزى خۆى.
ده‌رئه‌نجام:
كه‌واته جه‌وله‌ى یه‌كه‌مى جه‌نگى دژه تیرۆر هه‌لى ره‌خساند بۆ USA كه‌رێگرى بكات له‌ده‌ركه‌وتنى جه‌مسه‌رى ركه‌به‌ر جا چ به‌شێوه‌ى تاك یان لێكدراو له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتى نزیك. ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا یه‌كێك بوو له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى بیروباوه‌ڕى 5ستراتیژیى ئه‌وكاتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
تێبینی/ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكیشه له نامه‌ی ماسته‌ری توێژه‌ر كه تایبه‌ت بۆ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی میلله‌ت-ی ناردووه