بزاڤ- مەردوخ-
و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
وه‌ك باسمان كرد به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویی و پاشماوه دێرینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه كورد له نه‌ژادی ئارییه و له رِهگهزی(هیندو ئه‌وروپ)یه.له سه‌رده‌مێكی نه‌زانراوا یانی چه‌ند هزار سالێك پێش زاین به‌ره‌و كوردستانی ئێستا كۆچیان كردوه كه ئه‌كه‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه و به كوردستان ناو ئه‌برێ. هۆزه‌كانی كورد له رۆژههلاَته وه به درێژایی رِوباری دیجله لهرِیزه چیاکانی زاگرۆس تا كه نداوی عه‌ره‌ب و كه‌ناری ده‌ریای عومان رِۆیشتون له رِۆژئاواوه به درِێژایی رِوباری فورات و كۆمه‌ڵه شاخی – تۆرسب – تا سوریا‌و شامات و كه‌ناری ده‌ریای سپی بلاَو بوونه ته‌وه.وه‌ك بۆمان رِوون بۆته‌وه ئه‌م هاتنه شه‌پۆله یه‌ك له دوای یه‌ك بوه‌و یانی به قۆناغ وله چه‌ند كاتێكدا نه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌و له یه‌ك كاتدا. لێره‌دا به ته‌واوی بۆمان رِوون نییه كه له كوێ وه هاتوون. برِێك له مێژوو نووسان ئه‌ڵێن كورد له خواروو یا له سه‌رووی ده‌ورو به‌ری ده‌ریای بهڵتیكهوه یه‌كسه‌ر به‌ره‌و قه‌فقازو ئه‌رمه‌نستان هاتوون و له شاخه‌كانی(جودی)(ئارارات)ه وه سه‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه. له رِۆژ ههلاَتهوه تا كه‌ناری ده‌ریای عومان و له رِۆژ ئاواوه تا كه‌ناری ده‌ریای سپی بلاَو بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێكی تر له مێژوو نوسان ئه‌ڵێن كورد له رۆژههلاَتهوه یانی ئاسیای ناوهرِاست به‌ره‌و خواروی ده‌ریای خه‌زه‌ر هاتوون(1)
1. ده‌ریای خه‌زه‌ر یانی ده‌ریای مازه‌نده‌رانی ئێستاورده ورده به‌درێژایی زنجیره شاخی زاگرۆس و ده‌ورو به‌ری دیجله بلاَو بوونه‌ته‌وه‌و تا نزیك ده‌ریای سپی رِۆیشتوون. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ناوچه‌ی (وان)یش جێگیر بوون كه پاشماوه‌ی دێرین و مێژینه‌یان له‌م ناوچه‌دا جێ هێشتوه كه‌نیشانه‌ی دهسهلاَتداری و فهرمانرِهواییانه. پرۆفیسۆر مینۆرسكی ئه‌لێت:- له‌وانه‌یه كورد لهرۆژههلاَتهوه یانی ئێرانی ئێستاوه هاتبن به‌ره‌و رۆژئاوا تا له كوردستانی ئیستادا جێگر بوون. له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیاندا یا له‌كاتی هاتنیاندا تووشی كۆمه‌ڵێك بووبن به‌ناوی (كاردۆ) كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌پاشدا تێكهلاَوی كورده تازه‌كان بوون. وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ رِۆێشتن و بلاَو بوونه‌وه‌ی كورد له‌سنووری ئێستایان تێپهرِیان نه‌كردوه، چه‌ند هۆیه‌كی سروشتی و رِامیاری رِێی لێ گرتبن كه‌ئه‌مانه‌ن. 1- له‌سه‌ره‌وه ده‌ریای مازه‌ندران(خه‌زه‌ر) و چیاكانی ئارارات.2- له‌خواره‌وه ده‌ریای عومان و ده‌وڵه‌تی عیلاَم.3- له رِۆژئاواوه ده‌وڵه‌تی(سۆمه‌رو ئه‌كه‌د) و له‌م لایشه‌وه ده‌ریای سپی هۆیه‌ی كی تر گل خواردنه‌وه‌یان بووه.
وتمان ده‌وله‌تی(سۆمه‌رو ئه‌كه‌د) له‌به‌رئه‌وی مێژووی كورد به‌پێی پاشماوه دێرینه‌كان له‌مێژووی(كلدان، ئاشور، پێش داد)ی كۆنتره. ئه‌و پاشماوه‌و به‌ڵگانه نیشانمان ئه‌ده‌ن كه‌چه‌ند هۆزیك له‌هۆزه بنچینه‌ییه‌كانى كورد كه بریتین له‌هۆزه‌كانی(لۆلۆ، گوتی، كاسی، هۆری) كه له رِیزه شاخه‌كانی زاگرۆس‌دا نیشته‌جێ بوون له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی(سۆمه‌ر، ئه‌كه‌د، عێلاَم) هاوسێ و هاوپه‌یمان بوون. تا ئه‌م كاته‌ش ناوی( كلدهو ئاشور) له‌ئارادا نی یه‌و كه‌یومه‌رس یه‌كه‌م فهرمانرِهوای پێش دادیه‌كان كه زه‌رده‌شتیه‌كان به( ابو البشر) ناویان ئه‌برد هێشتا له‌دایك نه‌بووه. هه‌ر به‌پێى ئه‌م رِایه ئه‌توانین بلێین هاتنی كورده‌كان و بلاَو بونهویان بۆ ئه‌م جێگای ئێستا زۆر پێشتره له هاتنی پێش دادیه‌كان بۆ ولاَتى پارسی ئیستا. هه‌رچه‌نده رِاو بۆچوونی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی كورد له رۆژههلاَته وه یا لای ژووروه‌وه هاتبێ، له‌هه‌ر لایه‌كیانه‌وه هاتبێ جێی گومان نیه رِاسته. لای ژووروه‌وه به‌ره‌و شاخه‌كانی ئارارات و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه به دووبه‌ش. به‌شێكیان له‌ده‌ورو به‌ری فورات وبه‌درێژایی شاخه‌كانی تۆرس تا كه‌ناری ده‌ریای سپی و سوریا و شام بلاَو بونه‌ته‌وه. به‌شه‌كه‌ى تر به‌درێژایی رِیزه چیاكانی زاگرۆس و ده‌وری دیجله و تا كه نداوی عه‌ره‌ب و كه‌ناری ده‌ریای عومان رِۆیشتوون، یاخود له‌به‌شی رۆژههلاَت یان ئاسیای ناوارِاست به رهو رِۆژئاواو خواروى ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و ناوچه‌ى ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان و كرماشان و لورِستان جێ گیر بوون به‌شی یه‌كه‌میان یاخود ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه هاتوون پێ یان وتون – گودی – یا –گوتی – یانی خه‌ڵكی شاخی جودی. ئارارات – كه‌عه‌ره‌ب پێ یان ئه‌ڵین – جودی – به‌شی دوه‌م پێ یان ئه‌وتن(كورتی – كوردی) له‌پاشدا پارسه‌كان پێ یان وتون – سیرتی(1) وه‌ك هێرۆدۆت ئه‌ڵێت له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زاین خۆیان ناو ناوه(ماد)(مادی گه‌وره)(مادی پچووك – سه‌رده‌می كه‌یقوباد). له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زاین فهرمانرِهوای ئاشوره‌كان(سه لمانانزاری دووم) له گه‌ڵیاندا كه وتۆته ناكۆكی. زۆربه ی مێژوو نووسه كان به شی یه‌كه‌می كورد ناو ئه نێن( كوردی رِۆژ ئاوا) یا( ئاراراتی) به شی دووم ناو ئه نێن( كوردی رِۆژ ههلاَتى) یا(مادایان).
1. سیرتی به‌هۆی ئازایه‌تی و دڕنده‌یی و ئازاردانی خه‌ڵك و به دهستهڵاتیانهوه پێیان ووتون سیرتی که (سرت) له هه‌ورامانی دا به‌مانای دڕک دێت.
پروفیسۆر مینورسكی – هه‌ر ئه‌و رِایهی سه روهى هه‌یه ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ڵێین به‌شی یه‌كه‌م یانی(كوردى رِۆژ ئاوایى) یا ئارارتی و به‌به‌شى دووه‌م ئه‌ڵێن (كورده رۆژههلاَتیهكان) یا( مادایان). تا ئیستا رِوون نییه ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه كامیان زووتر هاتوون، بهلاَم له‌مێژووی(سۆمه‌رو ئه‌كه‌د) به‌شی یه‌كه‌میان زیاتر باس ئه‌كرێت. برِێك له رۆژههلاَت ناسه‌كان هاتنى دووه‌م له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌مى پێش زایین ناو ئه‌به‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م رِایه رِاست بێت ئه‌وا جێ ی گومان نییه كه (گوتیه‌كان) یانی ئاراراتیه‌كان له‌پێش(كورتیه‌كان) یانی رِۆژ ههلاَتیهكاندا هاتوون
به‌ندی دووهمدهرباری رابووردوی كورد- به‌شێوه‌یه‌ى گشتى
به‌لگه مێژوویی و پاشماوه دێرینه‌كان وا ده‌ری ئه‌خه‌ن كه كورد به پێنج سه‌رده‌م دابه‌ش ئه‌بێت.
1- سه‌رده‌مى پێش مێژوو: له‌چه‌ند هه‌زار ساڵى پێش زاینه‌وه تا ساڵى(3600) پ ز كه فهرمانرِهوایی ” نه‌رامسین كوری سارگۆن ” ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستى(گوتى) ئاراراتى له‌ناوچووه لێره‌وه زنجیره‌ی فهرمانرِهوایی(گوتى) ده‌ست پێ ئه‌كات كه‌زیاتر له‌دوو سه‌ده پێش(سۆمهروئهكهد) فهرمانرِهواییان كردوه. تا ئێستا به‌ڵگه ی رِوون و ئاشكرامان نى یه.
2- ساڵی( 3600 تا 853) پ ز: یانى سه‌رده‌مى كورد له‌گه‌ل(سۆمه‌ر، ئه‌كه‌د، كلدی، ئاشور، عێلاَم) له‌كاتى فهرمانرِوایی(نه‌رامسین) تا په‌یدا بوونی كه‌یقوبادی كورد(سه‌رده‌مى دروست كردنى ده‌وله‌تى ماد) كه پارسه‌كان له‌م كاته دا به‌شێك بوون لهماد.
3- ساڵی( 853-550) پ ز: سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایى ماده‌كان تا په‌یدا بوونى كه‌یخوسره‌وی گه‌وره(سیروس الاعظم)ده‌وله‌تى ئێران له سیروس ه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات كه ماده‌كان له‌م كاته‌دا به‌شێك بوون له ده‌وڵه‌تى ئێران.
1- له‌سالى( 550) پ ز تا سه‌رده‌مى ئیسلام: له‌سه‌رده‌مى كهیخسرهوی گه‌وره تا پچرانى كورده‌كانى رِۆژئاوا له ئێران. له‌م كاته‌دا كورد جار جاره فهرمانرِهوایی گرتۆته ده‌ست، بهلاَم زیاتر ژێر دهستهبووه.
2- كورد له‌سه‌رده‌مى ئیسلام به‌دواوه:
(لێره‌دا باسه‌كه‌مان ته‌نها لهسىَ ده‌وره‌دا درێژه پێ ئه‌ده‌ین كه ده‌وره‌ی دووه‌م، سێ یه‌م ,چوارمه).
كورد له (3600 – 853) پ ز
له‌سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی(سارگۆنى یه‌كه‌م)ی ئه‌كه‌د هیچ باسێك ده‌رباره‌ی هۆزه كورده‌كان نه‌بوه، بهلاَم كاتێ(نه‌رامسین)ی كورِی فهرمانرِهوایی گرته ده‌ست په‌یوه‌ندی په‌یدا بوو له‌نێوان ئهكهدو كورده‌كاندا. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 36) پ ز نه‌رامسین شهر به‌هۆزی(لۆلۆ) ئهگێرِێ و به‌سه‌ریاندا زاڵ ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م(نه‌رامسین) به‌ده‌ستى(گوتى) یه‌كان كه هاورِهگهزی لۆلۆكانن تیا ئه‌چێ و فه‌رمانره‌وایی بابل (سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د) ئه‌كه‌وێته ده‌ست(گۆتى). له‌سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی(گۆتا) پێنجه‌م فه‌رمانره‌وایان (عێلاَمه)كانیش ئه‌كه‌ونه ژێردهستیانهوهو ده‌بنه باج ده‌ر. لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ له سه‌رده‌مى سارگونى (یه‌كه‌م) دا و پێش ئه‌ویش كورد هه‌بووه، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكۆكى و به‌ربه‌ره‌كانى نه‌بووه له‌نێواندا له مێژووی (سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د) داباسى نه‌كراوه. پێش نه‌رامسین لۆلۆكان له‌سه‌رده‌مى سارگۆنى یه‌كه‌مدا فهرمانرِهوا بوون، كه(لاسیراب) فهرمانرِهوا بوه له‌و كاته‌دا. پرۆفیسۆر- سپایزاریش – هه‌مان رِای هه‌یه.(1) 1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 186 وه هۆزه‌کانی مێسوپۆتامی.له‌كاتى هاتنى سارگۆنى دووه‌م (2800)پ ز كۆتایی هاتووه بهفهرمانرِهوایی گوتی و له ولاَتى بابل ده‌ری كردون هه‌تا گێرِاونیهتهوه بۆ بناری زاگرۆس، شوێنى پێشوی خۆیان. ولاَتى ماده‌كانى داگیر كردوه‌و هه‌موو(مادستان و كوردستان)ی خستۆته سه‌ر بابل و ماوه‌ی سێ سه‌ده – ماد‌و كوردیانى رۆژههلاَتى و ئاراراتى) باج ده‌ری بابل بوون. {لێره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ماده‌كان له‌سه‌ده‌ی(28)ی پ ز له ناوچه‌ی مادستان بوون}.ساڵی(2500)پ ز له كاتى وه‌رگرتنى فهرمانرِهوایی (ضحاك) پێش دادیه‌كان یانى(ماد + كورد) باجیان به كلدانیه‌كان داوه تا له‌ئه‌نجامدا (ضحاک) ده‌ستى به‌سه‌را گرتوون. (دونگى) فهرمانرِهوای سۆمه‌ر له‌سالى( 2450)پ ز هێرشى كردۆته سه‌ر عێلاَم و لۆلۆكانى خستۆته ژێر دهسهلاَتى خۆیه‌وه. له‌ساڵی( 2358)پ ز كه ده‌وڵه‌تى ئاشور پێك هات تا ساڵی( 2192) پ ز به‌هیچ جۆرێك باسى كورد نه‌كراوه. نه رۆژههلاَتى و نه ئاراراتى، بهلاَم كه‌یومه‌رس ساڵی( 3341)پ ز ده‌وڵه‌تى پێش دادی پێك هێناو شاری ده‌ماوه‌ندی كردۆته پایته‌ختى خۆی. ده‌وروبه‌ری ساڵی(2600)پ ز زوحاك لهبابلهوه سوپای بۆسه‌ر پیشدادیهكان هێناوه‌و له ده‌وروبه‌ری شاری (ئهستهخهر)ی پارس له‌گه‌ڵ جه‌مشیدی فهرمانرِهوای پێشدادی به‌یه‌كدا هاتون، له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌ریا سه‌ركه‌وت و فهرمانرِهوایی جه‌مشیدی پێشدادی كۆتایی هات. له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی “كۆدۆ ناخۆنتا”ی یه‌كه‌م فهرمانرِهوایی عێلاَمهكان كه‌به‌سه‌ر زوحاكدا سه‌ركه‌وتن. توانیان كۆتى دیلیهتى بپچرِن به‌یارمه‌تى فه‌ره‌یدونى پێش دادی و كاوه‌ی مادی ساڵی( 2192)پ ز ساڵی( 2018)پ ز فهرمانرِهوایی ئاشوروكلدهكان (نینه) له‌شكرێكى گه‌وره‌ی هێنایه‌سه‌ر ولاَتى ماد‌و فهرمانرِهواكهی گرت و له‌سێداره‌ی دا‌و هه‌تا ده‌وروبه‌ری شاری (به‌ڵخ)ی گرت، بهلاَم نه‌یتوانى قهلاَى شاره‌كه بگرێ تا له پاشدا شمارمى(سهمێرامێس)گرتى. له‌نێوان هۆزه‌كانى ئاسیای ناوهرِاست له‌كه‌ناری رۆژههلاَتى ده‌ریای رِهش چه‌ند به‌گژدا چونێك رِوویدا له‌نێوانیاندا له‌سه‌ده‌كانى(18، 19)ی پ ز له‌م كاته‌دا هێزێكى بچووك لهرِهگهزی ئاری (هیندو ئیرانى)، له‌لای سه‌ره‌وه په‌یدا بوو تا رِۆژئاوای كوردستانى ئێستا هاتن و جێگیر بوون. خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێک به‌ناوی(میتانى)یه‌وه ده‌وڵه‌تێكى پێك هێنا كه پایته‌خته‌كه‌ی له‌نزیك رِوباری خاپوره‌وه بوو، رۆژههلاَت ناسه‌كان ئه‌لێن ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش كوردن. له ده‌وروبه‌ری ساڵی(1760)پ.ز كورده‌كانى (كاسى) له‌گه‌ڵ هۆزه هاورهگهزهكانى خۆیان(گوتى – لۆلۆ) له‌ژێر فه‌رمانده‌ی(خاندێژ)ی كاسى له‌شكرێكى گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر ولاَتى كلدانهكان هێناو داگیریان كرد‌و ده‌وڵه‌تێكى به ده‌سه‌ڵاتیان له(لاگاش) دامه‌زراندا كه‌به ده‌وڵه‌تى( كاردۆینا) به‌ناوبانگ بووه، یانى ده‌وڵه‌تى كورده‌كان. كه شه‌ش سه‌ده به‌رده‌وام فهرمانرِهوا بوون. له‌و كاته‌دا ولاَتى ماد له‌ژێر سایه‌ى ده‌وله‌تى ئاشوردا ئه‌ژیاو باج ده‌ریان بوون، بهلاَم له‌نزیك شاری(به‌ڵخ) ده‌وڵه‌تێكى بچووك له‌ژێر دهسهلاَتى(تووسه) ناوێك‌دا كهیونانیهكان (دیوكس)یان پێ وتوه باجى نه‌داوه‌و سه‌ربه‌خۆ بوون. ئه‌و تووسهیه نه(تووسهی كورِی فه‌ریبه‌رزی مادی)یه كه كه‌یقوباد فهرمانرِهوا بووه نه( تۆش كورِی نهوزهرِ)ه. له‌سه‌ده‌ی( 16)پ ز میتانییه‌كان فهرمانرِهوایی هه‌موو كوردستانیان كردوه له رِۆژههڵاتهوه تا (ئارباخا) یانى كه‌ركوكی ئێستا و سنووری ولاَتى ئاشوورو ده‌شتى هه‌ولێر. ئه‌و پاشماوه دێرینه‌ی كه له شاری كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه مێژووی فهرمانرِهوایی میتانى ئهگێرِنهوه سه‌ده‌ی(15- 16) پ ز وا ده‌رئه‌كه‌وێ دانیشتوانى كوردستانى رۆژههلاَت باج ده‌ری ده‌وڵه‌تى كلدانى و ئاشوور بوون. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی و ناكۆكیه‌كی به‌تین له‌كوردستاندا بووه، بهلاَم له رِووی ئاین و خوو رِهوشتى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه یه‌ك بوون. سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 14) پ ز میتانیه‌كان هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر(هیتی) یه‌كان له سوریا به‌هۆی شهروشۆرِى ئه‌مانه‌وه ورده ورده دهسهلاَتى ئاشورریهكان په‌ره ئهسێنى. (ئادادنێراری) فهرمانرِهوای ئاشور ساڵی(1310 – 1281) پ ز ئه‌نووسێ سوپای (كاس – گوتى – لۆلۆ سۆباری)م شكاند. (پاشماوه‌یه‌كی دێرین) (سهلماتازاری یه‌كه‌م) فهرمانرِهوای ئاشوره‌كان ساڵی(1280) پ ز له‌گه‌ڵ گوتیه‌كان به‌یه‌كدا هاتووه. هه‌روه‌ك خۆی ئه‌ڵێ ده‌ری سه‌ریه‌كی زۆری به سه‌ردا هێناون. به‌هۆی هێرشى یه‌ك له‌دوای یه‌كی عێلاَمهكانهوه بۆسه‌ر خاكی بابل و په‌ل بلاَو كردنه‌وه‌ی ئاشور ورده ورده ده‌وڵه‌تى کاردۆنیای كوردی لاواز بووه. له سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی “تهگلاس نین”ی ئاشوردا ساڵی(1171) پ ز ده‌وڵه‌تى چه‌ند سه‌د ساڵه‌ى – كاردۆنیا- له ناو ئه‌چێ به‌هۆی چه‌ند روداوێكه‌وه كه لاَمان رِوون نییه. كورده‌كانى كاسى ئهگهرِێنهوه بۆ شاخه‌كانى(زاگرۆس) یانى لورِستانى ئهمرِۆ ماد‌و لۆلۆكان ئه‌كه‌ونه‌وه ژێر دهستهلاَتى بابل ه‌وه. له ساڵی(1100)پ ز ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م. فهرمانرِهوای بهدهسهلاَتى ئاشور چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ پارس و ماد‌و هۆزه‌كانى لۆلۆدا كه‌له ژێر دهسهلاَتى بابل دا بوون به‌یه‌كدا هاتوون و گه‌لێ جار باجى لهمادو پارسه‌كان سه‌ندوه، له خواره‌وه‌ش تا كه‌نداوی عه‌ره‌بى باجى لێ سه‌ندون له نێوان ساله‌كانى(1068) پ ز ئه‌م ئاشوریه مل هورِانه شهرِیشیان به كورده‌كانى شاخى(ئازۆ)(1) فرۆشتوه. تا له ئه‌نجامدا شكاون و سه‌ریان شۆرِ كردوه سه‌ده‌ی( 9) پ ز (ئاسور نازیرپال)ی فهرمانرِهوای ئاشوور گه‌لێك زوڵم و زۆر ئه‌كات له كورده‌كانى زاگرۆس و ئه‌یان چه‌وسێنێته‌وه. بۆیه ئه‌وانیش لێی ههلئهگهرِێنهوه و هانا ئه‌به‌نه به‌ر بابلیه‌كان و ئه‌یانخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.
1. درایوواری رۆژهه‌ڵات ناس ئه‌ڵێ شاخی ئازۆ بریتیه له هازۆ یانی ساسۆنی ئێستائه‌م كابرایه چوار جار له‌گه‌ڵ كورده‌كانى زاگرۆس به‌یه‌كدا هاتووه جاری یه‌كه‌م ساڵی(884) پ ز بووه. كه له‌شكری بۆ سه‌رخاكی لۆلۆ هێناوه بێ ئه‌نجام گه‌راوه‌ته‌وه. جارێكی تر له‌ژێر سه‌ركرده‌یی (سه‌لمانازار)ی كورِی دا له‌شكر ئه‌نێرێته سه‌ر خاكی لۆلۆه چه‌ند شارێك داگیر ئه‌كات.سوپای لۆلۆكان به سه‌ركرده‌یی (ئامێخا) رِوو ئه‌كه‌نه شاخ و دوور ئه‌كه‌ونه‌وه ئاشوریه‌كان به‌هیلاك ئه‌چن و سه‌رئه‌نجام رِێكهوتن نامه‌یه‌ك مۆر ئه‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌م سه‌لمانازاره له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی خۆیدا یانى له كۆتایی سه‌ده‌ی( 9) دا جارێك به‌ره‌و كوردستان ئه‌كه‌وێته رِێ. به‌نیازی شهرِكردن له‌گه‌ڵ پارس وماددا. دیسانه‌وه ساڵی(859)پ ز هێرشێكى هێناوه‌ته سه‌ر ویلایه‌تى (زاموا) و تاوه‌كو تاسڵوجه و گڵه‌زه‌رده‌ی گرتوه. هه‌روه‌ها ساڵی(884)پ ز سوپایه‌كی تری ناردۆته سه‌ر ویلایه‌تى(نامری) یانى ناوچه‌ی پشده‌رو سه‌رده‌شت. فهرمانرِهوای نامری رِای كردۆته شاخ و ناوچه‌كه‌ی به‌چێ هێشتوه. په‌یدابوونی كوردوهك باسمان كرد به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویی و پاشماوه دێرینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه كورد له نه‌ژادی ئارییه و له رِهگهزی(هیندو ئه‌وروپ)یه.له سه‌رده‌مێكی نه‌زانراوا یانی چه‌ند هزار سالێك پێش زاین به‌ره‌و كوردستانی ئێستا كۆچیان كردوه كه ئه‌كه‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه و به كوردستان ناو ئه‌برێ. هۆزه‌كانی كورد له رۆژههلاَته وه به درێژایی رِوباری دیجله لهرِیزه چیاکانی زاگرۆس تا كه نداوی عه‌ره‌ب و كه‌ناری ده‌ریای عومان رِۆیشتون له رِۆژئاواوه به درِێژایی رِوباری فورات و كۆمه‌ڵه شاخی – تۆرسب – تا سوریا‌و شامات و كه‌ناری ده‌ریای سپی بلاَو بوونه ته‌وه.وه‌ك بۆمان رِوون بۆته‌وه ئه‌م هاتنه شه‌پۆله یه‌ك له دوای یه‌ك بوه‌و یانی به قۆناغ وله چه‌ند كاتێكدا نه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌و له یه‌ك كاتدا. لێره‌دا به ته‌واوی بۆمان رِوون نییه كه له كوێ وه هاتوون. برِێك له مێژوو نووسان ئه‌ڵێن كورد له خواروو یا له سه‌رووی ده‌ورو به‌ری ده‌ریای بهڵتیكهوه یه‌كسه‌ر به‌ره‌و قه‌فقازو ئه‌رمه‌نستان هاتوون و له شاخه‌كانی(جودی)(ئارارات)ه وه سه‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه. له رِۆژ ههلاَتهوه تا كه‌ناری ده‌ریای عومان و له رِۆژ ئاواوه تا كه‌ناری ده‌ریای سپی بلاَو بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێكی تر له مێژوو نوسان ئه‌ڵێن كورد له رۆژههلاَتهوه یانی ئاسیای ناوهرِاست به‌ره‌و خواروی ده‌ریای خه‌زه‌ر هاتوون(1)1. ده‌ریای خه‌زه‌ر یانی ده‌ریای مازه‌نده‌رانی ئێستاورده ورده به‌درێژایی زنجیره شاخی زاگرۆس و ده‌ورو به‌ری دیجله بلاَو بوونه‌ته‌وه‌و تا نزیك ده‌ریای سپی رِۆیشتوون. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ناوچه‌ی (وان)یش جێگیر بوون كه پاشماوه‌ی دێرین و مێژینه‌یان له‌م ناوچه‌دا جێ هێشتوه كه‌نیشانه‌ی دهسهلاَتداری و فهرمانرِهواییانه. پرۆفیسۆر مینۆرسكی ئه‌لێت:- له‌وانه‌یه كورد لهرۆژههلاَتهوه یانی ئێرانی ئێستاوه هاتبن به‌ره‌و رۆژئاوا تا له كوردستانی ئیستادا جێگر بوون. له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیاندا یا له‌كاتی هاتنیاندا تووشی كۆمه‌ڵێك بووبن به‌ناوی (كاردۆ) كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌پاشدا تێكهلاَوی كورده تازه‌كان بوون. وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ رِۆێشتن و بلاَو بوونه‌وه‌ی كورد له‌سنووری ئێستایان تێپهرِیان نه‌كردوه، چه‌ند هۆیه‌كی سروشتی و رِامیاری رِێی لێ گرتبن كه‌ئه‌مانه‌ن. 1- له‌سه‌ره‌وه ده‌ریای مازه‌ندران(خه‌زه‌ر) و چیاكانی ئارارات.2- له‌خواره‌وه ده‌ریای عومان و ده‌وڵه‌تی عیلاَم.3- له رِۆژئاواوه ده‌وڵه‌تی(سۆمه‌رو ئه‌كه‌د) و له‌م لایشه‌وه ده‌ریای سپی هۆیه‌ی كی تر گل خواردنه‌وه‌یان بووه.وتمان ده‌وله‌تی(سۆمه‌رو ئه‌كه‌د) له‌به‌رئه‌وی مێژووی كورد به‌پێی پاشماوه دێرینه‌كان له‌مێژووی(كلدان، ئاشور، پێش داد)ی كۆنتره. ئه‌و پاشماوه‌و به‌ڵگانه نیشانمان ئه‌ده‌ن كه‌چه‌ند هۆزیك له‌هۆزه بنچینه‌ییه‌كانى كورد كه بریتین له‌هۆزه‌كانی(لۆلۆ، گوتی، كاسی، هۆری) كه له رِیزه شاخه‌كانی زاگرۆس‌دا نیشته‌جێ بوون له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی(سۆمه‌ر، ئه‌كه‌د، عێلاَم) هاوسێ و هاوپه‌یمان بوون. تا ئه‌م كاته‌ش ناوی( كلدهو ئاشور) له‌ئارادا نی یه‌و كه‌یومه‌رس یه‌كه‌م فهرمانرِهوای پێش دادیه‌كان كه زه‌رده‌شتیه‌كان به( ابو البشر) ناویان ئه‌برد هێشتا له‌دایك نه‌بووه. هه‌ر به‌پێى ئه‌م رِایه ئه‌توانین بلێین هاتنی كورده‌كان و بلاَو بونهویان بۆ ئه‌م جێگای ئێستا زۆر پێشتره له هاتنی پێش دادیه‌كان بۆ ولاَتى پارسی ئیستا. هه‌رچه‌نده رِاو بۆچوونی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی كورد له رۆژههلاَته وه یا لای ژووروه‌وه هاتبێ، له‌هه‌ر لایه‌كیانه‌وه هاتبێ جێی گومان نیه رِاسته. لای ژووروه‌وه به‌ره‌و شاخه‌كانی ئارارات و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه به دووبه‌ش. به‌شێكیان له‌ده‌ورو به‌ری فورات وبه‌درێژایی شاخه‌كانی تۆرس تا كه‌ناری ده‌ریای سپی و سوریا و شام بلاَو بونه‌ته‌وه. به‌شه‌كه‌ى تر به‌درێژایی رِیزه چیاكانی زاگرۆس و ده‌وری دیجله و تا كه نداوی عه‌ره‌ب و كه‌ناری ده‌ریای عومان رِۆیشتوون، یاخود له‌به‌شی رۆژههلاَت یان ئاسیای ناوارِاست به رهو رِۆژئاواو خواروى ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و ناوچه‌ى ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان و كرماشان و لورِستان جێ گیر بوون به‌شی یه‌كه‌میان یاخود ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه هاتوون پێ یان وتون – گودی – یا –گوتی – یانی خه‌ڵكی شاخی جودی. ئارارات – كه‌عه‌ره‌ب پێ یان ئه‌ڵین – جودی – به‌شی دوه‌م پێ یان ئه‌وتن(كورتی – كوردی) له‌پاشدا پارسه‌كان پێ یان وتون – سیرتی(1) وه‌ك هێرۆدۆت ئه‌ڵێت له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زاین خۆیان ناو ناوه(ماد)(مادی گه‌وره)(مادی پچووك – سه‌رده‌می كه‌یقوباد). له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زاین فهرمانرِهوای ئاشوره‌كان(سه لمانانزاری دووم) له گه‌ڵیاندا كه وتۆته ناكۆكی. زۆربه ی مێژوو نووسه كان به شی یه‌كه‌می كورد ناو ئه نێن( كوردی رِۆژ ئاوا) یا( ئاراراتی) به شی دووم ناو ئه نێن( كوردی رِۆژ ههلاَتى) یا(مادایان).1. سیرتی به‌هۆی ئازایه‌تی و دڕنده‌یی و ئازاردانی خه‌ڵك و به دهستهڵاتیانهوه پێیان ووتون سیرتی که (سرت) له هه‌ورامانی دا به‌مانای دڕک دێت.پروفیسۆر مینورسكی – هه‌ر ئه‌و رِایهی سه روهى هه‌یه ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ڵێین به‌شی یه‌كه‌م یانی(كوردى رِۆژ ئاوایى) یا ئارارتی و به‌به‌شى دووه‌م ئه‌ڵێن (كورده رۆژههلاَتیهكان) یا( مادایان). تا ئیستا رِوون نییه ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه كامیان زووتر هاتوون، بهلاَم له‌مێژووی(سۆمه‌رو ئه‌كه‌د) به‌شی یه‌كه‌میان زیاتر باس ئه‌كرێت. برِێك له رۆژههلاَت ناسه‌كان هاتنى دووه‌م له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌مى پێش زایین ناو ئه‌به‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م رِایه رِاست بێت ئه‌وا جێ ی گومان نییه كه (گوتیه‌كان) یانی ئاراراتیه‌كان له‌پێش(كورتیه‌كان) یانی رِۆژ ههلاَتیهكاندا هاتوونبهندی دووهمدهرباری رابووردوی كورد- به‌شێوه‌یه‌ى گشتىبهلگه مێژوویی و پاشماوه دێرینه‌كان وا ده‌ری ئه‌خه‌ن كه كورد به پێنج سه‌رده‌م دابه‌ش ئه‌بێت. 1- سه‌رده‌مى پێش مێژوو: له‌چه‌ند هه‌زار ساڵى پێش زاینه‌وه تا ساڵى(3600) پ ز كه فهرمانرِهوایی ” نه‌رامسین كوری سارگۆن ” ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستى(گوتى) ئاراراتى له‌ناوچووه لێره‌وه زنجیره‌ی فهرمانرِهوایی(گوتى) ده‌ست پێ ئه‌كات كه‌زیاتر له‌دوو سه‌ده پێش(سۆمهروئهكهد) فهرمانرِهواییان كردوه. تا ئێستا به‌ڵگه ی رِوون و ئاشكرامان نى یه. 2- ساڵی( 3600 تا 853) پ ز: یانى سه‌رده‌مى كورد له‌گه‌ل(سۆمه‌ر، ئه‌كه‌د، كلدی، ئاشور، عێلاَم) له‌كاتى فهرمانرِوایی(نه‌رامسین) تا په‌یدا بوونی كه‌یقوبادی كورد(سه‌رده‌مى دروست كردنى ده‌وله‌تى ماد) كه پارسه‌كان له‌م كاته دا به‌شێك بوون لهماد. 3- ساڵی( 853-550) پ ز: سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایى ماده‌كان تا په‌یدا بوونى كه‌یخوسره‌وی گه‌وره(سیروس الاعظم)ده‌وله‌تى ئێران له سیروس ه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات كه ماده‌كان له‌م كاته‌دا به‌شێك بوون له ده‌وڵه‌تى ئێران. 1- له‌سالى( 550) پ ز تا سه‌رده‌مى ئیسلام: له‌سه‌رده‌مى كهیخسرهوی گه‌وره تا پچرانى كورده‌كانى رِۆژئاوا له ئێران. له‌م كاته‌دا كورد جار جاره فهرمانرِهوایی گرتۆته ده‌ست، بهلاَم زیاتر ژێر دهستهبووه. 2- كورد له‌سه‌رده‌مى ئیسلام به‌دواوه: (لێره‌دا باسه‌كه‌مان ته‌نها لهسىَ ده‌وره‌دا درێژه پێ ئه‌ده‌ین كه ده‌وره‌ی دووه‌م، سێ یه‌م ,چوارمه). كورد له (3600 – 853) پ زلهسهردهمی فهرمانرِهوایی(سارگۆنى یه‌كه‌م)ی ئه‌كه‌د هیچ باسێك ده‌رباره‌ی هۆزه كورده‌كان نه‌بوه، بهلاَم كاتێ(نه‌رامسین)ی كورِی فهرمانرِهوایی گرته ده‌ست په‌یوه‌ندی په‌یدا بوو له‌نێوان ئهكهدو كورده‌كاندا. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 36) پ ز نه‌رامسین شهر به‌هۆزی(لۆلۆ) ئهگێرِێ و به‌سه‌ریاندا زاڵ ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م(نه‌رامسین) به‌ده‌ستى(گوتى) یه‌كان كه هاورِهگهزی لۆلۆكانن تیا ئه‌چێ و فه‌رمانره‌وایی بابل (سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د) ئه‌كه‌وێته ده‌ست(گۆتى). له‌سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی(گۆتا) پێنجه‌م فه‌رمانره‌وایان (عێلاَمه)كانیش ئه‌كه‌ونه ژێردهستیانهوهو ده‌بنه باج ده‌ر. لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ له سه‌رده‌مى سارگونى (یه‌كه‌م) دا و پێش ئه‌ویش كورد هه‌بووه، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكۆكى و به‌ربه‌ره‌كانى نه‌بووه له‌نێواندا له مێژووی (سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د) داباسى نه‌كراوه. پێش نه‌رامسین لۆلۆكان له‌سه‌رده‌مى سارگۆنى یه‌كه‌مدا فهرمانرِهوا بوون، كه(لاسیراب) فهرمانرِهوا بوه له‌و كاته‌دا. پرۆفیسۆر- سپایزاریش – هه‌مان رِای هه‌یه.(1) 1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 186 وه هۆزه‌کانی مێسوپۆتامی.له‌كاتى هاتنى سارگۆنى دووه‌م (2800)پ ز كۆتایی هاتووه بهفهرمانرِهوایی گوتی و له ولاَتى بابل ده‌ری كردون هه‌تا گێرِاونیهتهوه بۆ بناری زاگرۆس، شوێنى پێشوی خۆیان. ولاَتى ماده‌كانى داگیر كردوه‌و هه‌موو(مادستان و كوردستان)ی خستۆته سه‌ر بابل و ماوه‌ی سێ سه‌ده – ماد‌و كوردیانى رۆژههلاَتى و ئاراراتى) باج ده‌ری بابل بوون. {لێره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ماده‌كان له‌سه‌ده‌ی(28)ی پ ز له ناوچه‌ی مادستان بوون}.ساڵی(2500)پ ز له كاتى وه‌رگرتنى فهرمانرِهوایی (ضحاك) پێش دادیه‌كان یانى(ماد + كورد) باجیان به كلدانیه‌كان داوه تا له‌ئه‌نجامدا (ضحاک) ده‌ستى به‌سه‌را گرتوون. (دونگى) فهرمانرِهوای سۆمه‌ر له‌سالى( 2450)پ ز هێرشى كردۆته سه‌ر عێلاَم و لۆلۆكانى خستۆته ژێر دهسهلاَتى خۆیه‌وه. له‌ساڵی( 2358)پ ز كه ده‌وڵه‌تى ئاشور پێك هات تا ساڵی( 2192) پ ز به‌هیچ جۆرێك باسى كورد نه‌كراوه. نه رۆژههلاَتى و نه ئاراراتى، بهلاَم كه‌یومه‌رس ساڵی( 3341)پ ز ده‌وڵه‌تى پێش دادی پێك هێناو شاری ده‌ماوه‌ندی كردۆته پایته‌ختى خۆی. ده‌وروبه‌ری ساڵی(2600)پ ز زوحاك لهبابلهوه سوپای بۆسه‌ر پیشدادیهكان هێناوه‌و له ده‌وروبه‌ری شاری (ئهستهخهر)ی پارس له‌گه‌ڵ جه‌مشیدی فهرمانرِهوای پێشدادی به‌یه‌كدا هاتون، له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌ریا سه‌ركه‌وت و فهرمانرِهوایی جه‌مشیدی پێشدادی كۆتایی هات. له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی “كۆدۆ ناخۆنتا”ی یه‌كه‌م فهرمانرِهوایی عێلاَمهكان كه‌به‌سه‌ر زوحاكدا سه‌ركه‌وتن. توانیان كۆتى دیلیهتى بپچرِن به‌یارمه‌تى فه‌ره‌یدونى پێش دادی و كاوه‌ی مادی ساڵی( 2192)پ ز ساڵی( 2018)پ ز فهرمانرِهوایی ئاشوروكلدهكان (نینه) له‌شكرێكى گه‌وره‌ی هێنایه‌سه‌ر ولاَتى ماد‌و فهرمانرِهواكهی گرت و له‌سێداره‌ی دا‌و هه‌تا ده‌وروبه‌ری شاری (به‌ڵخ)ی گرت، بهلاَم نه‌یتوانى قهلاَى شاره‌كه بگرێ تا له پاشدا شمارمى(سهمێرامێس)گرتى. له‌نێوان هۆزه‌كانى ئاسیای ناوهرِاست له‌كه‌ناری رۆژههلاَتى ده‌ریای رِهش چه‌ند به‌گژدا چونێك رِوویدا له‌نێوانیاندا له‌سه‌ده‌كانى(18، 19)ی پ ز له‌م كاته‌دا هێزێكى بچووك لهرِهگهزی ئاری (هیندو ئیرانى)، له‌لای سه‌ره‌وه په‌یدا بوو تا رِۆژئاوای كوردستانى ئێستا هاتن و جێگیر بوون. خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێک به‌ناوی(میتانى)یه‌وه ده‌وڵه‌تێكى پێك هێنا كه پایته‌خته‌كه‌ی له‌نزیك رِوباری خاپوره‌وه بوو، رۆژههلاَت ناسه‌كان ئه‌لێن ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش كوردن. له ده‌وروبه‌ری ساڵی(1760)پ.ز كورده‌كانى (كاسى) له‌گه‌ڵ هۆزه هاورهگهزهكانى خۆیان(گوتى – لۆلۆ) له‌ژێر فه‌رمانده‌ی(خاندێژ)ی كاسى له‌شكرێكى گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر ولاَتى كلدانهكان هێناو داگیریان كرد‌و ده‌وڵه‌تێكى به ده‌سه‌ڵاتیان له(لاگاش) دامه‌زراندا كه‌به ده‌وڵه‌تى( كاردۆینا) به‌ناوبانگ بووه، یانى ده‌وڵه‌تى كورده‌كان. كه شه‌ش سه‌ده به‌رده‌وام فهرمانرِهوا بوون. له‌و كاته‌دا ولاَتى ماد له‌ژێر سایه‌ى ده‌وله‌تى ئاشوردا ئه‌ژیاو باج ده‌ریان بوون، بهلاَم له‌نزیك شاری(به‌ڵخ) ده‌وڵه‌تێكى بچووك له‌ژێر دهسهلاَتى(تووسه) ناوێك‌دا كهیونانیهكان (دیوكس)یان پێ وتوه باجى نه‌داوه‌و سه‌ربه‌خۆ بوون. ئه‌و تووسهیه نه(تووسهی كورِی فه‌ریبه‌رزی مادی)یه كه كه‌یقوباد فهرمانرِهوا بووه نه( تۆش كورِی نهوزهرِ)ه. له‌سه‌ده‌ی( 16)پ ز میتانییه‌كان فهرمانرِهوایی هه‌موو كوردستانیان كردوه له رِۆژههڵاتهوه تا (ئارباخا) یانى كه‌ركوكی ئێستا و سنووری ولاَتى ئاشوورو ده‌شتى هه‌ولێر. ئه‌و پاشماوه دێرینه‌ی كه له شاری كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه مێژووی فهرمانرِهوایی میتانى ئهگێرِنهوه سه‌ده‌ی(15- 16) پ ز وا ده‌رئه‌كه‌وێ دانیشتوانى كوردستانى رۆژههلاَت باج ده‌ری ده‌وڵه‌تى كلدانى و ئاشوور بوون. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی و ناكۆكیه‌كی به‌تین له‌كوردستاندا بووه، بهلاَم له رِووی ئاین و خوو رِهوشتى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه یه‌ك بوون. سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 14) پ ز میتانیه‌كان هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر(هیتی) یه‌كان له سوریا به‌هۆی شهروشۆرِى ئه‌مانه‌وه ورده ورده دهسهلاَتى ئاشورریهكان په‌ره ئهسێنى. (ئادادنێراری) فهرمانرِهوای ئاشور ساڵی(1310 – 1281) پ ز ئه‌نووسێ سوپای (كاس – گوتى – لۆلۆ سۆباری)م شكاند. (پاشماوه‌یه‌كی دێرین) (سهلماتازاری یه‌كه‌م) فهرمانرِهوای ئاشوره‌كان ساڵی(1280) پ ز له‌گه‌ڵ گوتیه‌كان به‌یه‌كدا هاتووه. هه‌روه‌ك خۆی ئه‌ڵێ ده‌ری سه‌ریه‌كی زۆری به سه‌ردا هێناون. به‌هۆی هێرشى یه‌ك له‌دوای یه‌كی عێلاَمهكانهوه بۆسه‌ر خاكی بابل و په‌ل بلاَو كردنه‌وه‌ی ئاشور ورده ورده ده‌وڵه‌تى کاردۆنیای كوردی لاواز بووه. له سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی “تهگلاس نین”ی ئاشوردا ساڵی(1171) پ ز ده‌وڵه‌تى چه‌ند سه‌د ساڵه‌ى – كاردۆنیا- له ناو ئه‌چێ به‌هۆی چه‌ند روداوێكه‌وه كه لاَمان رِوون نییه. كورده‌كانى كاسى ئهگهرِێنهوه بۆ شاخه‌كانى(زاگرۆس) یانى لورِستانى ئهمرِۆ ماد‌و لۆلۆكان ئه‌كه‌ونه‌وه ژێر دهستهلاَتى بابل ه‌وه. له ساڵی(1100)پ ز ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م. فهرمانرِهوای بهدهسهلاَتى ئاشور چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ پارس و ماد‌و هۆزه‌كانى لۆلۆدا كه‌له ژێر دهسهلاَتى بابل دا بوون به‌یه‌كدا هاتوون و گه‌لێ جار باجى لهمادو پارسه‌كان سه‌ندوه، له خواره‌وه‌ش تا كه‌نداوی عه‌ره‌بى باجى لێ سه‌ندون له نێوان ساله‌كانى(1068) پ ز ئه‌م ئاشوریه مل هورِانه شهرِیشیان به كورده‌كانى شاخى(ئازۆ)(1) فرۆشتوه. تا له ئه‌نجامدا شكاون و سه‌ریان شۆرِ كردوه سه‌ده‌ی( 9) پ ز (ئاسور نازیرپال)ی فهرمانرِهوای ئاشوور گه‌لێك زوڵم و زۆر ئه‌كات له كورده‌كانى زاگرۆس و ئه‌یان چه‌وسێنێته‌وه. بۆیه ئه‌وانیش لێی ههلئهگهرِێنهوه و هانا ئه‌به‌نه به‌ر بابلیه‌كان و ئه‌یانخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.1. درایوواری رۆژهه‌ڵات ناس ئه‌ڵێ شاخی ئازۆ بریتیه له هازۆ یانی ساسۆنی ئێستائه‌م كابرایه چوار جار له‌گه‌ڵ كورده‌كانى زاگرۆس به‌یه‌كدا هاتووه جاری یه‌كه‌م ساڵی(884) پ ز بووه. كه له‌شكری بۆ سه‌رخاكی لۆلۆ هێناوه بێ ئه‌نجام گه‌راوه‌ته‌وه. جارێكی تر له‌ژێر سه‌ركرده‌یی (سه‌لمانازار)ی كورِی دا له‌شكر ئه‌نێرێته سه‌ر خاكی لۆلۆه چه‌ند شارێك داگیر ئه‌كات.سوپای لۆلۆكان به سه‌ركرده‌یی (ئامێخا) رِوو ئه‌كه‌نه شاخ و دوور ئه‌كه‌ونه‌وه ئاشوریه‌كان به‌هیلاك ئه‌چن و سه‌رئه‌نجام رِێكهوتن نامه‌یه‌ك مۆر ئه‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌م سه‌لمانازاره له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی خۆیدا یانى له كۆتایی سه‌ده‌ی( 9) دا جارێك به‌ره‌و كوردستان ئه‌كه‌وێته رِێ. به‌نیازی شهرِكردن له‌گه‌ڵ پارس وماددا. دیسانه‌وه ساڵی(859)پ ز هێرشێكى هێناوه‌ته سه‌ر ویلایه‌تى (زاموا) و تاوه‌كو تاسڵوجه و گڵه‌زه‌رده‌ی گرتوه. هه‌روه‌ها ساڵی(884)پ ز سوپایه‌كی تری ناردۆته سه‌ر ویلایه‌تى(نامری) یانى ناوچه‌ی پشده‌رو سه‌رده‌شت. فهرمانرِهوای نامری رِای كردۆته شاخ و ناوچه‌كه‌ی به‌چێ هێشتوه.