چوار شه‌ممه‌ , كانونی یه‌كه‌م 4 2024
Home / په‌رتووكخانه‌ / مه‌وسوعه‌ی جودی

مه‌وسوعه‌ی جودی

1506639_1084931748188318_4210806293522391055_n

مه‌وسوعه‌ی جودی
بۆ چه‌مك و زاراوه‌كانی سه‌رده‌م
دانای : مسعود عبدالخالق
بڵاوكراوه‌ی : التفسیر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن.

ئێستاو پێشانیش،شیكردنه‌وه‌و ده‌رخستنی مانا ڕاستیه‌كانی هه‌ر زاراوه‌و چه‌مكێك، زۆر پێویسته‌ بۆ كاری هزری.
چه‌مكو زاراوه‌كان،هیچ ساتێك وه‌ك ئێستا بێ سه‌روبه‌ری و لاڕێی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌. ئێمه‌ش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دواكه‌وتوودا،كه‌زێدی گشت پێغه‌مبه‌ره‌كان و ژیاره‌ مه‌زنه‌كانی مرۆڤایه‌تیه‌، له‌واقیعمان و ڕابردوومان،دابڕێنراوین و،هیچ پلانێكی به‌رچاوڕونمان نیه‌ بۆ داهاتوومان.نه‌یاره‌كانمان، هه‌ركات ویستبێتیان ماناو مه‌به‌سته‌كانی هه‌ر چه‌مك و زاراوه‌یه‌ك بسه‌پێنن، ئه‌وابه‌پێی حه‌زو مه‌رامه‌ ناحه‌زه‌كانیان، دایان ڕێژتوه‌و به‌ڕازاوه‌یی و ساخته‌، به‌سه‌ر ئێمه‌یان داسه‌پاندوه‌. دیاره‌ زاراوه‌كان به‌هێزترین و كاریگه‌رترین چه‌كی هزریان بوو، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ڕوبه‌ڕومان بونه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مووبوارێكه‌وه‌ داگیریان كردوین.ڕوداوه‌ گه‌وره‌وهه‌ژێنه‌كانی دوایی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، وه‌رچه‌رخانێكی زۆری بۆچون و ململانێ ی هزری و ژیاری توندوتیژی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.توندترین هێرش، كه‌ بۆ سه‌ر هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك بكرێ،هێڕشی فیكریه‌،كه‌له‌ڕێی چه‌مك و زاراوه‌كان پیاده‌ ده‌كرێت،بۆیه‌ داگیركه‌ر به‌ر له‌ داگیر كردنی جێگه‌یه‌ك،هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ بێ هێز بكات.ئه‌م چه‌كه‌ش بۆ تزویركردنی ڕۆشنبیری فیكروهزری كۆمه‌ڵگا به‌كاردێنێت،به‌مه‌به‌ستی زاڵ بوون و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به‌ ئاسانی.له‌نیشانه‌ هه‌ره‌زه‌ق و دیاره‌كانی ڕابوون و بێداری هه‌ر میلله‌تێك،هه‌ست به‌ خۆ كردن و ئاگاله‌خۆبوونه‌بۆ پاراستنی هزرو مێژوو و داب و نه‌ریتی جوانی تایبه‌ت به‌ خۆی.جاگه‌وره‌ترین هه‌نگاوله‌م ڕێگایه‌،گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌مك و زاراوه‌كانه‌ بۆ واتا ڕاسته‌قینه‌كانیان و، هێنانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ڕاسته‌ شه‌قامی خودی خۆیان .

كلیك بكە بۆ دابەزاندن

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شه‌ڕی ناوخۆی كورد بۆچی سه‌ری هه‌ڵدا، چۆن گه‌شه‌ی كرد ؟، سه‌رئه‌نجام

شه‌ڕی ناوخۆی كورد بۆچی سه‌ری هه‌ڵدا، چۆن گه‌شه‌ی كرد ؟، سه‌رئه‌نجام نووسینی صلاح رشید بڵاوكار …