مێژوو چییه؟
ئه‌وانه‌ی به رابردووی خۆیاندا نه‌چنه‌وه ده‌بێ دووپاتی بکه‌نه‌وه. ((جۆرج سانتایانا))
مێژوو چه‌مکێکی له کهودراوه که لانی که‌م دوو واتا به ده‌سته‌وه ده‌دات: جار هه‌یه چاوه‌دێری کاره‌سات و رووداوه‌کانی رابردوویه و هه‌ندێ جار بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی سه‌ر به‌سه‌رهاته‌کان و له که‌و دانهوهیانه. که‌وابوو، هه‌م به زانستی مێژوو و هه‌م به سهرباسهکانیشی (مێژوو) ده‌وترێ. بۆ لێک هه‌ڵواردنی ئه‌م دوو بابه‌ته، به شێوه‌یه‌کی سه‌رزاره‌کی مێژوو به مێژوو و زانستی مێژووش هه‌ر به مێژوو ناو ده‌برێت.
مه‌به‌ست له واتای یه‌که‌می مێژوو، سه‌رجه‌م رووداوه‌کانی فه‌رهه‌نگی، سروشتی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، رامیاری و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌یه که له رابردوودا و له سه‌رده‌م و شوێنی ژیانی مرۆڤه‌کان و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا روویان داوه. ئه‌و رووداوانه کۆمه‌ڵێک بابه‌تی وه‌کوو کرده‌وه‌کان و ده‌سکه‌وته مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی مرۆڤ له‌خۆ ده‌گرن که وتراون و به خه‌یاڵ و بیردا هاتوون و کراون. واتای دووهه‌می مێژوو، چۆنیه‌تی چاوه‌دێری به‌سه‌ر سه‌ربورده ساکاره‌کان و رهگاژۆکردنی دیارده دیاریکراوه‌کانه که له فکر و بیری مێژوونووساندا چێ بووه و به جۆری یه‌که‌می ناسیاری ده‌ژمێردرێ. به واتایه‌کی تر، (مێژوو) بارودۆخی خۆناسی بۆ مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنێت و تێگه‌یشتن و راژه له (مێژوو) زانست ناسییه. ویلیا‌م هنری مێژوو به گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو رووداوه‌کانی رابردووی مرۆڤ ده‌ناسێنێ، به شێوه‌یه‌ک که نه‌ته‌نیا مرۆڤ شاره‌زای رووداوه‌کان ده‌کا؛ به‌ڵکوو له چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیشیان ده‌گه‌ینێت. به وته‌یه‌کی تر، ئامانج و مه‌به‌ستی مێژوو وێڕای خۆبه‌خۆ ناساندنی مرۆڤه‌کان، شاره‌زاکردنیان به چۆنیه‌تی پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می رابردووشه‌وه هه‌یه. مه‌به‌ست له (کۆمه‌ڵایه‌تی) له کۆدا بریتی له هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌یه که له ژیانی مرۆڤدا شوێن دانهرن. وه‌کوو به‌شی ئابووری، ئایینی، رامیاری، هونه‌ری، یاسایی، چه‌کداری و زانستی. ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌وانه‌ی که له سه‌ر مێژوو ده‌نووسن، به مێژوونووس ناو ده‌برێن. ئه‌گه‌رچی زۆرتر ئه‌و به‌شه‌یان له زانست به لکێک له زانستی ئینسانی یان زانستی کۆمه‌ڵاتی داناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێ وه‌کوو پردێکی نێوان ئه‌و دوو لکه ناو ببردرێت، چونکه پێداچوونه‌وه‌ی زانستیه‌کانی مێژوو له هه‌ر دوو لکی ناوبراو سه‌رچاوه ده‌گرێت. مێژوو وه‌کوو رێچکه‌یه‌کی زانستی خاوه‌نی گه‌لێک لک و پۆی لاوه‌کی زۆره. مێژوونووسان له کۆنه‌وه هه‌وڵیان داوه تا ولامه مێژووییه‌کان له لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کاندا بدۆزنه‌وه و بیانقۆزنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێکۆڵینه‌وه‌کانی مێژوویی له‌و سه‌رچاوانه‌دا کورت نابنه‌وه. له‌سه‌ریه‌ک، ده‌کرێ سه‌رچاوه زانستیه‌کانی مێژوویی به سه‌ر سێ ریزدا دابه‌ش بکرێن: سه‌رچاوه نووسراوه‌کان، سه‌رچاوه گوێزراوه‌کان و سه‌رچاوه ماکییهکان. مێژوونووسان له‌سه‌ریه‌ک له هه‌ر سێ به‌شه‌که که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
ئی.ئێج. کاری زانستی مێژوو به کاری زانست ناسی و راژه‌ی رابردووی مرۆڤه‌کان له ژێر تیرێژی ئێستادا ده‌بینێ که به پێی شێوه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌کان و راژه‌کاری مێژوونووسان وه‌ده‌س دێت و پێش بینی گشتی لێ ناکرێ، به‌ڵکوو مه‌رجدار و سه‌ره‌تایی و به رێکه‌وته.
مێژوونووسان له به‌ستێنی سه‌رده‌می خۆیان و به گوێره‌ی بۆچوونه زاڵه‌کان و چۆنیه‌تی راڤه‌ی رابردوو، ده‌س به نووسین ده‌که‌ن و گه‌لێ جارگهلێک وانه‌ی فێرکاری له‌بۆ کۆمه‌ڵگای خۆیان ده‌نووسن. به وته‌ی – بندیتو کروچه- ((ته‌واوی مێژوو، مێژووی هاوچاخه)). مێژوو، له هه‌ڵێنجانی ((راوێژێکی بێ توێکڵ له رابردوو)) له رێگه‌ی ره‌نگاندنی گێڕدراوه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی رووداوه‌کانی رابردووی تایبه‌ت به به‌ره‌ی مرۆڤ، وه‌ها سانا گووراوه.
هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی که له ژماره‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ی جێ متمانه‌دا تۆمار کراون و پارێزراون، شێوازی به‌دیهاتنی راپۆرته مێژووییه‌کانیان پیشان داوه. ئه‌رکی راوێژی مێژوویی، ناساندنی ئه‌و سه‌رچاوه و کانانهیه که ده‌توانن به باشترین شێوه بارودۆخی که‌ڵک وه‌رگرتن له راستیه شاراوه‌کانی رابردوو ده‌رببڕن.
به‌شی مێژوو، هه‌ندێ جار به لکێک له زانستی مرۆڤایه‌تی و له هه‌ندێ شوێن و شێوه‌دا وه‌کوو لکێک له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسێنراوه. وێڕای ئه‌وه‌ش مێژوو ده‌توانێ وه‌کوو پرد و ئامیانێک له نێوان ئه‌و لک و پۆیانهدا ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بێت. هه‌ندێ له مێژوونووسانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وپه‌ڕی پێشوازی له‌و بۆچوون و بیرانه ده‌که‌ن.
به پێی نه‌ریت، مێژوونووسان باس و خواسه‌کانی تایبه‌ت به رابردوو کۆ ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر دوو نه‌ریتی مێژوونووسی نووسراو و سه‌رزاره‌کی له هه‌وڵی ئه‌وه دان وڵامی پرسیاره مێژووییه‌کان بده‌نه‌وه. بۆ ده‌سپێک، مێژوونووسان له سه‌رچاوه‌کانی تری وه‌کوو ئاسه‌واری که‌ونارا، به‌رده نووسراوه‌کان و وێنه‌کانیش که‌ڵک وه‌رده‌گرن. ئاسه‌وارناسی به‌شێکی زانستییه که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی خه‌ریکی تۆژینه‌وه و که‌ند و کۆڵ له گۆڕه‌پانه‌کانی قه‌دیم و شتوومه‌که دهرکهوتووهکانه و یارمه‌تی نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌دات. به‌ڵام که‌وناراناسی به ده‌گمه‌ن ده‌توانێ به ته‌نیایی که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ، به‌و واتایه که بۆ ده‌رخستنی ئه‌و زانسته؛ پێویسته که‌ڵک له سه‌رچاوه نووسراوه‌کانی مێژوویی وه‌ربگیرێت. له راستیدا، که‌وناراناسی پێکهاته‌یه‌کی جۆراوجۆر له شێوه ناسین و شته سه‌ره‌تاییه‌کانه که هیچ کامیان مێژوو ناگرنه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه که به‌شی که‌وناراناسی هیچ کام له که‌لێن و بۆشاییه‌کانی مێژوویان پێ پڕ ناکرێته‌وه. له راستیدا، که‌وناراناسی مێژوویی لکێکی تایبه‌تی له کهوناراناسییه که زۆربه‌ی ده‌رکه‌وته‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه نووسراوه‌کان ده‌ڵێن؛ یه‌ک ناگرنه‌وه.
مێژووناسان زۆرتر ئاماژه به گرنگی نووسراوه مێژووییه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌و پێداگریهش بۆته هۆی ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی به‌رله مێژوو بێته ناو نووسراوه‌کان که تایبه‌ت به‌و رۆژگاره‌یه هێشتا ئهلف و بێی پێ نووسین دانه‌هێنراوه. دابه‌شکاری مێژوو به شێوه‌ی به‌ر له مێژوو و مێژوویی پێوه‌ندێکی زۆری به بابه‌تی به‌ر باسه‌وه هه‌یه، چونکه نووسین له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی دنیا و له سه‌رده‌م و چاخه جیاوازه‌کاندا به‌دی هاتووه.
پێداچوونه‌وه به رابردووی مرۆڤ بۆته هۆی دابه‌شکاری سه‌رده‌م به‌سه‌ر به‌شه کورتکراوه‌کانی پێڕاگهیشتندا. گه‌لێک رێگای دابه‌شکاری رابردوو له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه که له‌و نێوه‌دا ده‌کرێ ئاماژه به به‌شه‌کانی مێژووژمێری، کۆمه‌ڵایه‌تی و بابه‌تی بکرێت. ئه‌و سێ به‌شه دابه‌شکاریه پاوانکراو نین و به پێی پێویست ده‌کرێ لک و پۆی جیاوازیان لێ بکرێته‌وه. پێداگری له‌سه‌ر شوێن، سه‌رده‌م یان بابه‌تێکی تایبه‌تی له نێوان مێژوونووساندا شتێکی ئاساییه و ده‌بێته هۆی پترقاڵ بوونه‌وه له کاری مێژوونووسیدا. مێژوو بۆ خه‌ڵکی، به واتای ده‌سته‌واژه‌یه‌کی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شتێک له مه‌ڕ مرۆڤه‌کانی زووه‌وه چاو لێ ده‌کرێ، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و سنووره‌ش له لایه‌ن به‌شه‌کانی وه‌کوو مێژووی ههمهلاگرهوه له کێشه‌وبه‌ره ده‌که‌وێت. له سه‌رده‌می رابردوودا مێژوویان به ئامانجه‌کانی زانستی یان هزری ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام له‌مڕۆدا به هیوای تێفکرینی فکریش ده‌خوێندرێته‌وه.
به واتایه‌کی تر مێژوو زانست و کۆڵینه‌وه له رووداوه‌کانی رابردوویه. زانستێک که به هۆی ئه‌وه‌وه مرۆڤ ئه‌و بار و دۆخه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێ که بڵێ رووداوه‌کانی مێژوویی له زنجیره سه‌رده‌مێکدا روویان داوه. پێناسه‌کردنی مێژوو و زانستی مێژوو به لای پێشینیان و هاوچاخانهوه شتێکی تازه‌داهاتوو نییه و له نیگایه‌کی سه‌رپێیدا له‌سه‌ر واتای سه‌رده‌م پێداگریه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌ر پێناسه‌یه‌ک که ده‌کرێ له روانگهیهکهوهیه که له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه تێیه‌وه ده‌ڕواندرێ.واتای مێژوو له کۆمه‌ڵه واتایه‌کی وه‌کوو رابردوو، سروشت و هه‌ستی جیاوازه. مێژوو له‌سه‌ر رابردوویه به‌ڵام قازانجی مێژوو بۆ رابردوو نییه، به‌ڵکوو له ئێستا و داهاتوودا ره‌نگ ده‌داته‌وه و شوێن داده‌نێت. مێژوو نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی رابردوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ڵگه و قهباڵهکانه و ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه و قه‌باڵه چییه و به چ شتێک ده‌گوترێن باس و دوانێکی هه‌تا بڵێی گرنگ له زانستی مێژوو دایه. هه‌ر بۆچوونێک که نووسه‌رێک ده‌یهێنێته گۆڕێ، ده‌بێ به ئاگاداری کۆی نووسه‌ران بگات و ئه‌وانیش پێی قایل بن. ئه‌گه‌ر کۆی نووسه‌ران له سه‌ر بۆچوونێک ساغ بوونه‌وه و کۆک بوون ئه‌و بۆچوونه به راستێکی مێژوویی ده‌ردێت و جێ ده‌که‌وێت.
مێژوونووسین
مێژوونووسین، وه‌کوو ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تایبه‌تی؛ به واتای راڤه و تۆمارکردنی شێوه جۆراوجۆره‌کانی ژیان و چۆنیه‌تی گوزه‌رانی ئینسان له گۆڕه‌پانی رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی دایه. به واتایه‌کی تر، مێژووی مێژوو و نموودی مێژوو و نیشانه ناسییه که چۆنیه‌تی وه‌ده‌سهێنان یان راگوێزی زانستی رابردوو وه‌به‌رچاو ده‌گرێت.
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو
ده‌سته‌واژه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می زایین له لایه‌ن (ولتر)ه‌وه هاته گۆڕێ. مه‌به‌ستی ناوبراو له‌و ده‌سته‌واژه‌یه، شتێکی به‌ده‌ر له مێژووی ره‌خنه‌یی و زانستی نه‌بوو؛ واتا شێوه‌یه‌ک له تێفکرینی مێژوویی که تیایدا مێژوونووس له بری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکانه‌ی له کۆنه په‌ڕتووکاندا ده‌یاندۆزێته‌وه، خۆی به داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه خه‌ریک بکا که روویان داوه. ئه‌و ناوه به هۆی (هێگل) و نووسه‌رانی تره‌وه، له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا به‌کار برا، به‌ڵام ئه‌وان واتایه‌کی هه‌تا بڵێی جیاوازیان له‌و ده‌سته‌واژه‌یه لێ دایه‌وه و به واتای مێژووی گشتی یان جیهانیان به‌کار برد. بۆ سێهه‌م جار به‌کاربرانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له نووسراوه‌کانی هه‌ندێ له پۆزیتیوستهکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا به‌رچاو ده‌که‌وێت. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌رکی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و یاسا و نه‌ریته رهمهکیانه بوو که به‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه گێڕدراوه‌کانی مێژوونووساندا زاڵن. ئه‌رکێک که ولتر و هێگل له ستۆی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوویان ده‌په‌ستاوت، له رێگه‌ی مێژووشه‌وه ده‌کرا؛ به‌ڵام پۆزیتیوستهکان هه‌وڵیان ده‌دا له‌و رێگایه‌وه، مێژوو به فه‌لسه‌فه نا، به‌ڵکوو به زانستی ئه‌زموونی له قه‌ڵه‌م بده‌ن. له هه‌ریه‌ک له‌و به‌شانه‌دا به‌کارهێنانی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو واتایه‌کی تایبه‌تی له فه‌لسه‌فه له‌به‌ر چاو بوو. رووناکبیرانی ئورووپایی که هیچ ئومێدێکیان به سروشت نه‌مابوو، روویان له تۆژینه‌وه له‌سه‌ر مێژوو کرد. ئه‌گه‌رچی مێژوو لێواولێو له رووداوه‌کانی به‌دوور له ئاوه‌ز و ده‌ریایه‌ک رازی دهرنهخراوی ده‌نواند، به‌وحاڵه‌ش پتر له مێژوو پێوه‌ندی به ویست و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤه‌وه هه‌بوو. به واتایه‌کی تر فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو واتا به ئاگا بوون له ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر و یاساکانی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاریانه‌دا.
سه‌رچاوه: ویکیدپیدیا
هێرش بێتووشی