عەبدولڕەحمان قاسملۆ
(د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو) تێكۆشهرو سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌یه‌كێك له‌شه‌وه جوانه‌كانی زستاندا‌و له(شه‌وی یه‌ڵدا)ی ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ٢٢ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی (1930) زایینی، له‌شاری ورمێ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ست ڕۆیشتوو له‌دایك بووه، خوێندنی سهرهتاییو ناوه‌ندی، لهورمێو تاران ته‌واو كردوه.
هێشتا زۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ پرسی نهتهوهییو بابه‌تی سیاسی ئاشنا بووه، بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازانه له‌مێشكیدا دروست بووه. بۆ خۆی له‌مباره‌یه‌وه له‌كتێبی “چل ساڵ خه‌بات له‌پێناوی ئازادی”دا پاش باسی سه‌فه‌ری (٣٠) كه‌س له‌كورده‌كان بۆ باكۆ له‌سه‌ر بانگهێشتنی سۆڤیه‌ت، ده‌نوسێ:”هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته من ته‌مه‌نم یازده ساڵ بوو، به‌ڵام وه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه، سیاسه‌ت سه‌رنجی ڕاكێشابووم”.
له‌زمانی خۆیه‌وه، د. قاسملو ده‌گێڕێته‌وه “بابم یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو، زۆر باشم له‌بیره كه له‌باكۆ هاته‌وه، چه‌ندین قه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تاپڕێكی باشیشی پێ بوو. وادیاره سۆڤیه‌تییه‌كان قهندو تفهنگو شتی دیكه‌یان به‌دیاری دابوو به‌هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت. قه‌ند به‌تایبه‌تی زۆر به‌نرخ بوو، چونكه ئه‌وكاته له‌ئێران زۆر كهمو گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ سه‌یربوو، چونكه له‌ماڵی ئێمه، براكانمو ئامۆزاكانم كه له‌من گه‌وره‌تر بوون، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه چوون بۆ باكۆ، حهقو ئازادی كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه ڕاست‌و ڕه‌وان له‌بابم پرسی:”ئه‌دی مافی كوردان چی لـێ هات؟” ڕه‌نگه ئه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌و پرسیاره بوبێت كه دكتۆر قاسملو بخاته‌گه‌ڕ به‌دوای وه‌ڵامی گه‌یشتن بهئازادیو سه‌ربه‌خۆیی نهتهوهییو پرسی نه‌ته‌وه‌یی.
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ساڵی ١٣٢٤ وه‌ك سه‌ره‌تای چالاكیه‌كانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له‌شاری ورمێ دامه‌زراند، پاشان بۆ خوێندن چووه تاران. دواتر بۆ درێژه‌پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، گه‌یشتنی بهپاریس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن له‌شای ئێران. به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینی خوێندكاره ئێرانییه‌كان له‌پاریس پێكهات، له‌وێدا (د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو) به‌درێژی له‌دژی شا‌و ڕێژێمهكهی قسه‌ی كرد، له‌ئاكامدا خوێندكاران په‌یامێكی ناڕه‌زاییان بۆ محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی نارد. ئه‌مكاره بوو به‌هۆی فشاری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌سه‌ر حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر د. قاسملو، له‌ئه‌نجامدا ناچار بوو پاریس به‌جێبهێڵێت، پاشان وه‌ك یه‌كه‌م بورسیه‌ی ئێرانی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران چوو بۆ (پڕاگ)ی پایته‌ختی چێكۆسلۆڤاكیای ئه‌وكاته. هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا كه له‌فه‌ڕه‌نسا بوو، به‌هاوكاری چه‌ند خوێندكاری دیكه‌ی كورد، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردیان له‌ئه‌وروپا دامه‌زراند.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه لهپڕاگ خه‌ریكی خوێندنبوو، له‌تێكۆشانی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانیش‌دا به‌شدار بوو، ساڵی ١٣٣٠ هه‌تاوی، به‌نوێنه‌رایه‌تی خوێندكارانی ئێران له‌دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا كه له‌شاری پڕاگ به‌سترا به‌شدار بوو، هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری ئێران له‌زۆر كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیهانی لاوان له‌شاری (بودا پێست) پایته‌ختی مه‌جه‌رستان به‌شداریكردووه.
ئه‌و پیاوێكی زۆر دانا‌و زیره‌ك بووه، زمانه‌كانی (كوردی، فارسی، توركی، عه‌ره‌بی، فه‌ڕه‌نسی، ڕوسی، ئه‌ڵمانی) زانیوه، د. قاسملو دوای به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌وكاته، له‌ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان‌و به‌یارمه‌تی هاوه‌ڵانی، ده‌ستده‌كاته‌وه به‌زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی حزبی دیموكرات‌و له‌سێیه‌م كۆنگره‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، بوو به‌ئه‌ندام له‌كۆمیته‌ی ناوهندو دواتریش بوو به(سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، به‌هۆی لێهاتووییه‌وه له‌هه‌موو كۆنگره‌كاندا وه‌ك سكرتێری حزب ههڵدهبژێردرایهوه. ماوه‌ی 18 ساڵ‌و له‌سه‌ختترین قۆناغه سیاسیه‌كاندا خه‌باتی كردووه.
خه‌باتی سیاسی‌و چالاكیه بوێرانه‌كانی د. قاسملو خه‌رمانێكه كه مێژوو له‌هه‌گبه‌كه‌ی خۆیدا به‌قوڵی جێیكردۆتهوه، د. قاسملو هه‌ربۆ مه‌به‌ستی ئازادی‌و ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران‌دا له(13ی ته‌مووزی ساڵی 1989)دا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه به‌ره‌و ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێكه‌وتوه‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوهندیو نوێنه‌ری حزب له‌ئه‌وروپا ده‌چنه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له‌و كۆبونهوهیهداو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ د. قاسملو شه‌هید كرا.