به‌شی یه‌که‌م
نوسینی: هۆمه‌ر
ده‌سپێک:
میله‌تیک که میژوی خۆی نه‌ناسیت مه‌حکوم به دوباره کردنه‌وه‌یه‌تی. هه‌ر کوردیک له سه‌ری پیویسته که میژوی خۆی بناسیت. ده‌بیت ئه‌وانه‌ی که له پیش ئیمه‌دا ژیرخانی ئه‌م وه‌ڵاته‌یان دارشتووه و فهرهنگ و کولتوریان دروست کردوه تا لینههاتویی و خه‌تاکانیان و سههوهکانیان بناسین و عیبره‌تی لی وه‌رگرین، بۆ ئه‌وه‌ی ئیستا بزانین چون وڵاته‌که‌مان ساز بکه‌ین و گه‌شه‌ی پیبده‌ین. تا دژمنانمان باش بناسین و بو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ریگا و وسیله و ئامراری دروست وه‌بینین. تابتوانین ساختاری میژویی، ئابوری، سیاسی،کۆمهڵایهتیمیلهت و حاکمانی سه‌رده‌ستمان بناسین. به‌داخه‌وه ئیمه‌ی کورد به تایبه‌ت ریکخراوهکانمان له‌م باره‌وه زۆر لاوازین. ئیستایش چاویک له دیدو ئیراده‌ی گه‌له‌وه دهخشکێنین به میژومانا تا کۆماری ئیسلامی. راستیه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ین مهتلهبهکان ده‌خه‌ینه به‌ر تیخی ره‌خنه و به ده‌لیل و حوجهتهکانهوه ده‌یخه‌ینه به‌ر قهزاوهتمان تا بۆمان روون بێته‌وه بۆ و، مه‌به‌ستیان چییه ئه‌م هه‌مو دروو و ده‌له‌سانه به قورگمانا ده‌که‌ن. من نه میژوو شناسم و نه میژوو نووسم. من هیوام ئه‌وه‌یه که ئه‌م کورتهنوسینه ببیته هۆی هاندانی گه‌ل و که‌سانی میژو ناس و پسپور بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرینگه !
مێژووی کۆن
کاتیک ئینسان وه‌سیله‌ی نیازی خۆی له به‌رد دروست کرد،که نیشانه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی زانین و ته‌مه‌دونی ئینسانه و به ده‌وره‌ی به‌ردینه (پاڕینه سهنگئ) ناسراوه ، سێ خۆله له خۆ ده‌گریت ١ ـ کۆن ٢ ـ مییانه ٣ ـ نوێ . به دوۆای ئه‌م ده‌وره‌دا، ده‌ورانی بانتر له “پارینه به‌ردی” ده‌ست پیده‌کات، ١٢ هه‌زار سال له‌مه‌و پیش له وڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتی نزیک، خولی (نوێ به‌ردینه) به ده‌سته‌مۆ کردنی ئاژه‌ڵ و پیک هێنانی دێ(گوند) و دروست کردنی سوۆاڵهت و معماری ورده ورد‌و زانینی خۆی گه‌شه پیده‌دا. واته ٥٠٠٠هه‌زار ساڵ پیش میلاد. ئاسه‌واری ئه‌م ده‌ورانانه له روبارو ته‌پوڵکه‌کانی خوزستان و لرستان وکرمانشا و شاری سهراب و زیوییه‌ی سه‌قز، شوش بینراوه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ک وه‌ڵاتانی ڕۆژ ئاوا ئاسن ده‌بیننه‌وه و نیشانه‌ی ئه‌م دهورهیش دروست کردنی شار و په‌یدا بونی خه‌ت و نیگار له سه‌ر ئاسن و گه‌شه کردنی معماری و بازه‌رگانی و هونه‌ر و ئه‌ده‌بییاته. و ئاساواریکیان له‌م ده‌وره دیوه‌ته‌وه وه‌ک زیگۆرات چغازنبیل و مه‌عبه‌دی باباجان .
نزیک به ٥٥٠٠ ساڵ پ.م هۆزێک له به‌ینی روباری دیجله و فوراتی ئه‌مروو و باشوری لورستان، تهمهدونیکیان به ناوی سومریه‌کان دامه‌زراند که خزمایه‌تییان له گه‌ڵ نیژاد و زمانه‌کانی تیره و نه‌ته‌وه‌کانی ئیمرۆ نییه و له ٣٠٠٠ ساڵ پ . م شاره‌کانی وه‌ک ئوورـ ئورووک ـ نیپور ـ کیش ـ لاگاش و ئهریدوویان و… سه‌ره‌رای ئه‌وه ئامراز و ئامێری کشت و کاڵ که گۆیای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌م قه‌ومه بینراوه‌ته‌وه زانیاری به ده‌ست هینانی ئاسنیان بووه و ئه‌وه‌ڵین قه‌وم بوون که به خه‌تیش ئاشنائییان بووه به ناوی خه‌تی بزماری و له ٢٠٠٠ ساڵ پ . م زمانی محاوهرهئی بوه . سومریه‌کان باوه‌ریان به خودای یه‌گانه و به سێ “ره‌ب و لنهوع”ی موشته‌ره‌ک بوه. عه‌قیده‌یان به رۆح بووه که سه‌رئه‌نجام خیر به سه‌ر شه‌ردا زاڵ ده‌بیت. پییان وابوو که خوداکان وه‌ک شاکان ژیانی خۆش و پر زرق و به‌رقیان هه‌یه بۆیه پهرستکانیان به زێر و جهواهیرات دهرازانهوه و پییان وابوو خوداکان له زه‌ویکی پاک و پیرۆز ده‌ژین به ناوی دیلمون و نوێنگه‌ی ڕۆشنایین. سومریه‌کان زانیاری و ئه‌ده‌بییات و ئه‌ساتیری خۆیان به خه‌تی بزماری له سه‌ر لوحههایک نوسیوه وه‌ک ئه‌فسانه‌ی گیڵگهمشن بریک له‌م ئاسارارهیان له ژیر خاک ده‌رهیناوه و ئه‌م ئاسه‌واره نیشان ده‌دات که له ٢٧٠٠ ساڵ له‌مه‌و پیشه‌وه سومریه‌کان کتیبخانه‌ی شه‌خسی و مه‌زهه‌بی و ده‌وڵه‌تییان بووه. بۆ نمونه کتیبخانه‌ی تلوو زیاتر له ٣٠٠٠٠ لوحه‌ی گڵی سوره‌وه کراوی هه‌بوه. ئه‌م له‌وحانه باسی بازه‌رگانی و کاروباری ئیداری و حقوقی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ڵین تیره بون که یاسا و سیستمی حکومه‌تیان دامه‌زراند پاشا به ناو بانگه‌کانی سومرهکان له هه‌زاره‌ی ٢١١٥ پ م له به‌ین ده‌چن .
ئهکدیها : له ٢٨٠٠ سال پ.م رویانکرده شاره‌کانی سومریان و له بریک شار بونه حاکم و نزیکه‌ی ٣٠٠ سال حکومه‌تیان کرد . ئهموریها : له نیوه‌ی دووه‌می هه‌زاره‌ی سێ ڕۆژئاوای فوراتیان داگیر کردوه. له ئاخری هه‌زاره‌ی سێ ٢١٢٢ بابلیان ته‌سه‌روف کرد. حه‌مورابی، هه‌ر له‌م قه‌ومه پیک هاتوۆه. ئاشوریان، له قه‌ومی سامی و زمانیان ریشه‌ی سامی وه‌ک عه‌ره‌بی و عبری هه‌بوه .کاسییه‌کان له ساڵی ١٥٣٠ به سه‌رۆکایه‌تی گانداش هیرشیان کرده سه‌ر حموراییهکان و دوایی ئیلامیان ته‌سه‌روف کرد و ده‌ستیان به سه‌ر شوشدا گرت و نزیک به ٤٠٠ ساڵ حکومه‌تیان کرد . له سالی ١٢٣٤ پ.م شوتروک ناخونتهی ئه‌وه‌ڵ کاسییهکانی تیک شکاند و بابلیان تاڵان کرد دوایی کاسییه‌کان تا ساڵی ١١٥٨ پ.م ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرته‌وه .
حکومه‌تی ئیلام : له ساڵی ١١٥٨ سپای ئیلام بابل ته‌سه‌روف ده‌که‌ن.
حکومه‌تی ئاشورییه‌کان سه‌ده‌ی ٧ ـ ٩ پ.م له ناوینی دیجله ده‌ژیان ئاشوور یه‌کیک له ناوچه‌کانی بابل بووه دوایی یه‌ک ده‌گرنه‌وه و له بابل جیا ده‌بنه‌وه. له ساڵانی ١٥٠٠ ـ ١٨٠٠ ده‌بنه جێنشینی ئهکدهکان دوای ساڵی ١٤٢٠ پ.م تیگلت پیلسر سێ٣ تا ساڵی (٧٤٥ ـ ٧٢٧ ) پاشای ئاشور ده‌بیت .
که‌لدانیه‌کان (٦٢٦ ـ ٥٣٨ ) له ساڵی ٦٢٦پ.م نیوپولاسر له بابلی نوی به قودره‌ت ده‌گات و ئیمپراتوری کهلدانیان له بابل دادهمهزرینیت (٦٢٦ ـ ٦٠٥ ) و بابل شکۆمه‌ندیی خۆی له سلسله‌ی که‌لدانییه‌کان به ده‌ست دینیته‌وه . ئاشورییه‌کان ٨٠٠ ساڵ حکومه‌ت ده‌که‌ن و له ساڵی ٦١٢ پ.م به ده‌ستی ماده‌کان له بین ده‌چن .
ماده‌کان :
ئاریائییهکان کۆمه‌ڵه خه‌لکیک له تایفه و عه‌شیره و ئیلهایهکی زۆر بوون که ٥٠٠٠ ساڵ له‌مه‌و پیش کاتیک له ئوراسیاوه له داوینی کێوه‌کانی ئورال له بینی ئاسیا و ئوروپاوه هاتن به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئه‌م ده‌وه‌ره (ده‌وروبه‌ری زاگروس و ئیلام) بونه سێ لقه‌وه. شاخهیکیان به‌ره‌و ڕۆژئاوا له ئیلام و داوینهکانی کێوی ئه‌ڵوه‌ند نیشته جي بوون و، سلسله‌ی مادیان پیک هینا. شاخه‌ی دیکه‌یان به‌ره‌و باکور(جنوب) و شاخه‌ی سێهه‌م به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات خوراسان ئه‌فغانستان و هیندوستان چوون (پارته‌کان وئشکانییهکان له‌م شاخه‌ن) . ئه‌وه‌ڵین حوکومرانی ماده‌کان له زاگروس دیوکس ( ٦٥٥ ـ ٧٠٨ ) دوایی دیاکۆ هه‌مو تیره‌کانی ماد کۆ ده‌کاته‌وه و له گه‌ڵ ئاشور به شهر دیت و پا شایه‌تی ماد داده‌مه‌رزێنێت. فرورتیش (٦٥٣ ـ ٦٧٥) خشتریته له ساڵی ( ٦٢٥ ـ ٦٥٣) هۆوخشتره ( ٥٨٥ ـ ٦٢٥)که سه‌رتاسه‌ری ئیرانی ئیمرۆی له ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆ گرت له ساڵی ٦٣٣ پیش میلاد ئاشور بانیبال ده‌مریت و هوهخشهتهره به پشتیوانیی له بابل له گه‌ل ئاشور به شهر دیت و له سالی ٦١٢ پاشایه‌تی ئاشور له نه‌ینه‌وا دهروخینیت. نیوپلسهر پاشای بابل له گه‌ڵ هوهخشهتهره په‌یمانی دۆستی ده‌به‌ستیت. به ڕه‌واڵه‌تی میژو ماده‌کان ١٥٠ تا ٣٥٠ ساڵ حکومه‌تیان کردوۆه.٣
هخامنشیهکان:
یه‌کیک له عشیره و تایفه‌کانی ئاریائییهکانن و له ساڵنامه‌کانی ئاشورییه‌کان له زمانی پاشایه‌تی سلمانسهری سێ له ساڵی ٨٣٤پ م به ناوی خاندانی پارسوا ناویان براوه و له لێکۆڵینه‌وه‌ی میژو ناسه‌کان وه‌ک “راولین سن” ناو و ئاسه‌واری ئه‌م تایفه له رۆژئاوای ئورومییه بینراوه‌ته‌وه و له لایکیترهوه له داوینی کێوه‌کان به‌ختیاری به‌شیک به ناوی پارسوماش هه‌بووه که به‌شیک له وڵاتی پاشایه‌تی ئیلام بوه و له نوسراوه بهردیهکانی ئاشورییه‌کان ئاشکرا دیاره که له کاتی پاشایه‌تی شلمنسهر(٧١٣ ـ ٧٢١ ) و پاشا ئاسارهادون (٦٦٣ ) سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی هۆزی پارسوا گوێڕایه‌ڵی ئاشور بوون و ئه‌م عشیره له ده‌ورانی ماده‌کان به تایبه‌ت له کاتی پاشایه‌تی فرورتیش (٦٣٢ ـ ٦٥٥) له ژیر سه‌یته‌ره‌ی مادهکانا بوون و له روی نوسراوه و ئاسه‌واری یونانییه‌کان به‌رونی دیاره که ده‌ڵین سه‌رزه‌وی که‌مه‌ند ئه‌ندازانی ساگارتی (زاکروتی،ساگرتی) ئوستانی کرمانشای ئیمرۆیه و به روونی باسکراوه ماده‌کانی ساگارتی لی ژیاهوهکه ناوه‌که‌ی به تیکه‌ڵ بونی بابلی و یونانی بوه‌ته زاگروس. هه‌ر ئه‌م ناوه له‌سه‌ر کوێستانهکای رۆژئاوای ئیران دانراوه و به جوانی دیاره که خانه‌دانه‌کان یان عه‌شیره و تایفه‌کانی ماد و پارسیو یان پاسارگات (پارس) هاو خوینن و پیوه‌ندی زمان و فه‌رهه‌نگیان هه‌یه. ئاخرین پاشای ماد ئاستیاگ (ئاژیدهاگ) چۆن کوری نابیت کچه‌که‌ی ماندانا ده‌بیته پاشا و به هوی پیوه‌ندی و تیکه‌ڵ بونی ئه‌م دوو عه‌شیره و تایفه یه‌کیک له کوره‌کانی سه‌روک عه‌شیره‌ی پارسیو ،پاسارگاد (پارس)کهمبوچییه، ماندانا کچی ئازیدهاگ و پاشای ماد دهخوۆازیت و پیوه‌ندیی خوینی له حاستی رابه‌ری ئه‌م دوو عه‌شیره پیک دیت. به هۆی لینههاتویی ئیشتوویگو (باپیری ماندانا) لاده‌به‌ن و به‌م شیوه‌یه له ساڵی ٥٥٠ پ م ده‌سه‌ڵات له ماده‌کانه‌وه دهگۆێزریتهوه بۆ پارسیو یان پارسه‌کان و و پاشایه‌تی له ماده‌کانه‌وه به کوروش ده‌گات هه‌ر ئه‌و شیوه و سیستمی ئیداری و خه‌ت و نوسینی ماده‌کان ئیدامه ده‌ده‌ن و، زمان و ئائینیان هه‌ر یه‌ک بوه. به هۆی پیوه‌ند بونی ئه‌م دوو عه‌شیره‌یه ئیمپراتوریکی به‌هیز و به‌رین پیک دیت . و کوروش به په‌ره پیدانی خاک‌و سه‌یته‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌هه‌مان سیاسه‌تی هوهخشهتهره پاشای ماد که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
که‌سایه‌تی ژن له ده‌ورانی ماده‌کان و هه‌خامه‌نشیه‌کان :
وتمان له ده‌ورانی “پاڕینه به‌ردی نووی” ئینسان له ئه‌شکه‌وت هاته ده‌ر و به کۆمه‌ڵ ده‌ژیان و ده‌ستیان کرد به خان‌و دروست کردن و ماڵ و خیزانیان پیک هینا و له جه‌مع و ژیانی پیکه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵانه هۆز و تیره‌یان پیک هینا، ناوه‌ندی قودره‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگانه بنه‌ماڵه‌کان بوون و منداڵ بوون هۆی به‌هیزبونی ئه‌م بنه‌ماڵانه و قه‌بیله‌که بوو ومنداڵ بونیش به شیوه‌ی سروشتی و زاتی به ئه‌ستوی ژن بووه و، له لایه‌کیتره‌وه له گه‌ڵ میرده‌که‌ی له کاری به‌رهه‌م هینانی کشتوکاڵ و ئازوقه و بۆ به ده‌ست هینانی پیداویستییه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌شدار و هه‌ڵسوراو بوه. پیاو زۆرتر راوی کردوه و به‌رهه‌می جه‌نگه‌ڵی هیناوه‌ته‌وه و ژن کشت و کاڵی سه‌رپه‌ره‌ستی کردووه.بارهێنانی مناڵه‌کانیشی له ئه‌ستۆ بوه.ئه‌مانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه که ژن پیگهیکی به‌هیزی له بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگایا هه‌بیت و، دابه‌شکردنی خۆراک و که‌ل و په‌ل و ده‌سه‌ڵات و به‌ریوه‌بردنی بنه‌ماله به ده‌ست ژن بوه و حوکم و قه‌زاوه‌ت و ڕه‌ئی کۆمه‌ڵگایش به ئه‌ستۆی ژن بوه. چ له بنه‌ماڵه و چ ل کۆمه‌ڵگادا ژن فه‌رمانره‌وا و ده‌سه‌ڵاتدار بوه ئه‌م خوله‌یه ده‌وره‌ی “دایک سالاری” ناو براوه واتا ژن ڕابه‌ری کۆمه‌ڵگا بوه
کۆمه‌ڵگه له سه‌رده‌می ماده‌کاندا:
کاتیک به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن وه‌ک کۆمه‌ڵگایکی ده‌ست نه‌خواردوی سروشتی ده‌میننه‌وه، ده‌سه‌ڵات به ئیراده‌ی خه‌لک به‌ریوه ده‌روات و ریش سپییان و ژنان و لاوان زۆر جێ ریزو و جیگای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه. ده‌ورانی ژن سالاری تا راده‌یک ماوه ئاینی زه‌ردوشت وه‌ک بیر‌و باوه‌ری گشتی و په‌یره‌وی پندار نیک ،گوفتار نیک،کرداری نیک بوون مۆغه‌کان زۆر ساحه‌ب ده‌سه‌ڵات نه‌بوون. ژن و پیاو فه‌رقیان نه‌بووه ژنان له زوربه‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدار بوون ته‌سمیمی ده‌سه‌لات به سه‌رپه‌رشتی ژن و کۆبونه‌وه و راوێژ و ره‌ئی ریش سپیان و مۆغه‌کان و نوینه‌ری لاوان بهریوهجۆوه. لاوان به جۆگان بازی و یاری و خوۆیندن و شمشیر بازی سه‌رقاڵ بوون. لیباسی ژنان هه‌ر وه‌ک پیاوان بوه.
هه‌خامه‌نشی و که‌ڵکوه‌رگرتن له ئایین بۆ خهرفاندنی خه‌ڵک
ماندانا ژنیکی ساحه‌ب ده‌سه‌ڵات و موده‌بیر و زانا و لیهاتو بوه. دایکی له سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌ی بکری کۆمه‌ڵگای ته‌بیعی ماده‌کان ئامۆژگاری کورشی ده‌کرد که عادڵ و میهره‌بان بیت و مافی مروڤ و میله‌تان به ره‌سمییه‌ت بناسیت. کورش ئحترامی دایکی بوو و تا راده‌یک رعایهتی دایکی ده‌کرد بۆ نمونه کرزوس پاشای لیدییه و خاڵی ماندانا بوۆه کورش داوای لی ده‌کات که بیته ژیر سه‌یته‌ره و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌وه به‌ڵام کرزوس قه‌بوڵی ناکات و له پتریوم پایه‌ته‌ختی هیتییه‌کان به گژ یکدا دێن ئه‌وه‌ڵ کرزوس سه‌رده‌که‌ویت به‌ڵام دوایی کرزوس شکست دینیت و هه‌ڵدیت بۆ سارد و له وی ده‌گیریت به هۆی ئه‌وه که خاڵی ماندانایه دوایی ده‌بیته گه‌وره‌ترین راوێژکاری هخامنشیهکان به‌ڵام ئامۆژگارهکانی ماندانا له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازیی کورش کاریگه‌ر نابیت. ئاینی زه‌ردوشت که ئاینیکی ساده و وه‌رگیراو له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه بوه، ده‌ست ده‌باته ناوی و موخ و موبه‌د و موبدان و کاتبینی بۆ دابین ده‌کات و به یارمه‌تی به‌کریگیراوانی گوێله مشتی ئاینی زه‌ردوشت له خزمه‌ت خۆ ده‌گریت و ،،خۆی ،،به پله‌ی خودائی ده‌گه‌ینی و ئههورامهزدایش ناودهنی خودای خوذاکان. خوی ده‌کاته واسته‌ی به‌ینی ئه‌هورامه‌زدا و خه‌لک. ده‌بیته هۆی گه‌رای جادو و خورافات و گه‌نده‌ڵی له ئاینی زه‌ردوشت. ئا له‌م ڕۆژه‌وه هه‌تا بهئیمرۆ ئاین بۆ ته‌فره‌دانی خه‌لک گورزی ده‌ستی پاشاکان وئهمیران، سه‌رمایه‌داران و زاڵمان و ده‌سه‌ڵاتداران بوه بۆ مه‌شروعییه‌تی خۆیان. بۆ نمونه له ساڵی ٥٩٧ پ.م به‌خت و نه‌سر ئیپپراتوری بابڵ سه‌رزه‌وی جووله‌که‌کان داگیرده‌کات و له دوره‌وه له ژیر حاکمییه‌تی وڵاتی که‌لدانییه‌کان ده‌بیت. کورش کوری ماندانا له ساڵی ٥٣٨ کهلدانیان ساتراپ دوای کوشتاریکی زۆر ته‌سه‌روف ده‌کات. بۆ نواندنی خۆی که خودای سه‌رزه‌مینه و نوینه‌ری ئه‌هورامه‌زدایه، ئه‌و جووله‌کانه‌ی که به دیل گیرابوون ئازاد ده‌کات و ده‌یان نیریتهوه بۆ مه‌مله‌که‌تی خۆیان و کۆن پارێزێکی جووی ئیرانی به پیا هه‌ڵدانی کورش تا ده‌ره‌جه‌ی خودائی و رهوایاتی دور له واقعییه‌ت ئهسالهتهکهی له بین چوه و هه‌مو ساڵیک رێوره‌سمێک بۆ یدکردنهوهی ئه‌م روداوه به رێوه ده‌به‌ن. هه‌ر ئیستا ئه‌م مه‌راسمه له موزه‌ی میله‌تی یه‌هود له ته‌لاویو به ریوهیه که دوساڵه خه‌ریکی رازانه‌وه‌ی جیگای ئه‌م مهراسمهن . پاشاکانی هه‌خامه‌نش بۆ به‌دیهێنانی ئارمانه‌کانی پاوان خوازییان له‌شکرێکی چه‌ند ملیونی و پیک هینانی هیزی تایبه‌ت له لاوانی باڵا به‌رز و دلیر و لیهاتوی ماد له شیمالی خوراسان پیک هینابوو که شه‌ری تایبه‌ت به شیوه‌ی پارتیزانییان ده‌کرد و ئیمرۆ به ناوی سپای جاویدانی بارگاکانی شا و پاوانخوازان ناو ده‌برین. کوروش ته‌واوی ئاسیای بچوک وه‌ک زرنگ ،مه‌رڤ، به‌لخ و ئاسیای میانه و بابل داگیر ده‌کات. کوروش ده‌بیته یه‌که‌م قودره‌ت له فه‌لاتی ئیران و خۆیان ناو ده‌نین هه‌خامه‌نش و ماندانا شاهدختی ماد ده‌بیته مه‌له‌که‌ی هخامه‌نشی .
کۆمه‌ڵگای هه‌خامه‌نشه‌کان له عه‌مه‌لدا ببوه دوو به‌ش، به‌شیکی خه‌لک و به‌شی دوۆهمی بارگا و ده‌موده‌زگای شا و شازاده‌کان و بنه ماڵه‌کانیان و هیچ پێوه‌ندیه‌کیان له گه‌ڵ خه‌لک نه‌بوو . له کاتێکدا پاشاکانی ماد پیویستییان له گه‌ڵ خه‌لک بووه حکومه‌ت و سپایان له کونفدراسیونی هه‌موو خه‌ڵک پیک هاتبوو. ته‌واوی پاشاکانی هخامنشیان هه‌مویان به سه‌رکوتکردنی خه‌لک و شه‌ری ناو خۆیی و شهر و به گژا جۆن له گه‌ڵ دراوسیکانیان وه‌ک میسر و یونان سه‌رقاڵ بون. هه‌ر وا گه‌نده‌ڵی و رقابه‌تی قودره‌ت دزی بۆ به ده‌ست هینانی زهروزیو و ده‌سه‌ڵات داوینی سیستمی ڕابه‌رایه‌تی داگرتبوو. له ناو شازاده‌کان دژمنایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی و پیلانگیری خیانه‌ت و ته‌ڵه‌نانه‌وه بۆ کوشتنی یه‌کتر په‌ره‌ی سه‌ندبوو و به درۆ خۆیان ده‌خسته جێ یه‌کتر وه‌ک موخ به‌ردیا (به‌ردیای دروغین)ئه‌م دژمنایهتییه و وخیانه‌ت کردنه‌ی ده‌سه‌ڵات به خۆ و به خه‌ڵک، بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه له هخامهنشهکانهوه تا ئیستا به‌رده‌وامه. خیانه‌ت به ماده‌کان و کوشتاری ناوخۆی شازاده‌کانی هه‌خامه‌نشی و خیانه‌تیان له شه‌ری یونان وله ده‌ورانی ئه‌شکانییه‌کان به شهر و کوشتاری ناوخۆیی له گه‌ل یه‌کترین و هه‌روا خیانه‌تیان له شه‌ره‌کانی ئیران و عه‌ره‌ب و سه‌یته‌ره‌ی ئیسلام و له ده‌ورانی خه‌لیفه‌کانی ئیسلام . خیانه‌ته‌کانی شا عه‌باس به گه‌لی کورد ئه‌نفال کردنی کورد و کوشتنی نادرشا و خیانه‌ت به خه‌ڵک و خاکی ئیران شه‌ره‌کانی ئیران و روس و خیانه‌تیان به سه‌ردارانی کورد له‌م شه‌رانه‌دا وه‌ک سه‌ردار عهوهزخان و قه‌ڵاچۆکردنی گه‌لی توالش و گیله‌ک و کوردی خوراسان و کوشتنی سه‌رداری جه‌نگه‌ڵ کوچک خان و و سه‌دان زانا و ئوستاد و توێژه‌ر و خه‌باتکار وه‌ک ئه‌میرکه‌بیر و ته‌قی ئه‌رانی، ئیعدامی قازی موحه‌ممه‌د و قتڵ وعامی ڕۆڵه‌کانی سیاهکه‌ڵ و سه‌دان شورشگیری چه‌پ و کوشتاری هه‌زاران کورد له پیشمه‌رگه و ماموستا و زانیار و شۆرشگیر و خه‌ڵکی ئاسایی و مه‌ده‌نی، که تا ئیستایش هه‌ر به‌رده‌وامه .واتا هه‌ر له بیدایه‌ته‌وه تا ئیستا ده‌ستیان له کوشتارو جه‌نایه‌ت و خیانه‌ت به گه‌ڵ بوه.له‌و سهدهمهوه تا ئیستا له حوکمڕانیدا غه‌یری شا و، ئیستایش وه‌لی فه‌قیه، هیچ که‌س نه‌یتوانیوه له کاروباری وه‌ڵاتدا ده‌خاڵه‌ت بکات .
بۆ دابین کردنی هه‌زینه‌ی ئه‌م شه‌رانه و عه‌یاشی و خۆشگوزه‌رانی کاخ نشینه‌کان ناچار به ته‌حمیل کردنی ماڵیاتی زۆر به سه‌ر خه‌ڵکا ده‌بن. به قه‌ولی “ریچارد .ن .فرای” له ده‌ورانی هه‌خامه‌نشه‌کان ماڵییاتهکان زۆر قورس بوون. بۆ هه‌مو شتیک ماڵیات دانرابوو. ماڵیاتی ده‌روازه‌کان و هاتوچوو وماڵیاتی سنوره‌کان و مالیاتی دادوستهد ماڵیاتی مه‌رو ماڵاتی ئاژه‌ڵ ماڵیاتی کشتوکاڵ و کسب و کار و کۆ کردنه‌وه‌ی شاباشی ساڵانه بۆ شا. سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو باج و ماڵیاتانه، خه‌رجی حاکمان و موباشیران ناوچه‌کانێ له سه‌ر شانی خه‌لک بوو و حاکمانی ئه‌و ناوچانه‌ی که خودموختار بوون بۆ دابین کردنی باج و خه‌راجی ساڵانه‌یان به شا، ده‌ستدرێژییان به هه‌ست و نیستی وه‌رزیران و زه‌حمه‌تکیشان ده‌کرد و ئه‌و غه‌نائیم و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که له شهرهکانا به ده‌ستیان ده‌هێنا زوربه‌ی زۆری له خزینه‌ی شا ئه‌نبار ده‌کرا و بریکیشی ده‌درایه که‌سانی ده‌ربار و فه‌رمانده‌کانی نیزامی و بۆ رازانه‌وه‌ی کۆشکه‌کانی خۆیان بهکاهیان ده‌هینا. وه‌ک قاڵی ئه‌یوانی مه‌دائن و دره‌فشی کاویان له ته‌ڵا دروستکرابوو. به‌گشتی عانهیک له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بکار نه‌ده‌رۆیی. دریژه‌ی هه‌یه
١٥ ـ ٠٤ ـ ٢٠١١
سه‌رچاوه و رون کردنه‌وه :
- ١ ـ سه‌ر چاوه: میژوی کۆمه‌ڵائه‌تی ئیران مورته‌زا راوه‌ندی
- ٢ ـ میسر باستان : به تهمهدونیک ده‌ڵین که ٣٠٠٠ ساڵ له پ م له روباری نیل پیک هاتبوو .
- ٣ ـ له نوسراوه‌کانی پیشوو باسم کردووه (سایتی هه‌ڵوێست)
٤ ـ ئه‌وه‌ڵین ده‌وله‌ت : ئه‌وه‌ڵین ده‌وڵه‌تی سومر که له میژودا سه‌بت کراوه etana که ٣٠٠٠ سال پ م حاکمی کیش دروستی کردووه
٥ ـ ئیگور میخائیلوویچ دیاکونوف میژوی باستانی ئیران
٦ ـ ئیگور میخائیلوویچ دیاکونوف میژوی ماد