ن: وه‌حید عابدی-و: مه‌جید مارابی:
له ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌ی “ناسنامه‌و ئامانجه‌کاندا” حزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران که له زمانی “کوردی‌دا” ناوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمه‌ڵه) به کار ده‌هێنێت؛ نوسراوه‌یه‌کی به ناوی ” حزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران: ناسنامه و ئامانج”؛ بڵاو کردۆته‌وه. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که له کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می ئه‌و رێکخراوه‌دا، خراوه‌ته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، ناوه‌رۆکه‌که‌ی په‌سه‌ند کراوه‌و دوای هه‌ندێ گۆڕانکاری بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م نووسراوه‌یه چه‌ند تێبینییه‌ک له سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له خۆ ده‌گرێت. له‌م نوسراوه‌یه‌دا له هه‌ر شوێنێک ناوی “کۆمه‌ڵه هاتووه، مه‌به‌ست ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ر له یه‌که‌مین جیابوونه‌وه و دابڕانی ساڵی 1990ده. مه‌به‌ست هیچ کام له‌و رێکخراوانه نیه که ئێستا به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه چالاکی ده‌که‌ن. له هه‌ر شوێنێک مه‌به‌ست “حزبی کۆمه‌ڵه ” بووبێت هه‌ر ئه‌و ناوه به کار هێنراوه.
پێشه‌کی:
“حزبی کۆمه‌له” له‌م “به‌ڵگه‌یه‌دا”، ریوایه‌تێکی نوێ له کۆمه‌ڵه ده‌خاته روو. ریوایه‌تێک که هه‌ڵبه‌ت له جۆری خۆیدا و له‌ناو ریوایه‌ته‌کانی تردا، شتێکی زیاتر له ریوایه‌تێکی جیاوازه. ریوایه‌تێک که زیاتر له جیهه‌تی پاساودانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و کرده‌وه ئه‌مڕۆییه‌کانی “حزبی کۆمه‌ڵه”دایه به بێ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی لۆژیکی له گه‌ڵ پراتیکێکدایه که ره‌وتی کۆمه‌ڵه له قۆناغێکی مێژوویی، له رابردوودا تێیپه‌ڕاندوه.
له‌م بهڵگهنهمهیهدا، دیسانه‌وه ئه‌و ئیدعایه هاتۆته ئاراوه که گوایا “حزبی کۆمه‌ڵه” هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ی بازسازی کراوه‌یه. ته‌نها به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی به ناو بازسازی کراو له بواری نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لیه‌وه ده‌یخاته رێڕوێکی ته‌واو جیاواز له رێڕه‌وی مێژوویی کۆمه‌ڵه و ئێدعای ئه‌وه ده‌کات که ئه‌وه هه‌مان رێڕه‌وه. له کاتێکدا وا نیه. له راستیدا به چاک یان خراپ ئه‌وه رێباز گۆڕینێکی ته‌واوه که له مه‌سیرێکی تردا بووه و ئێستاش هه‌یه. گۆڕینی رێگایه‌ک که له بواری مێژوویه‌وه گونجاندنی له ناو نه‌ریته فیکری، نه‌زه‌ری و پراتیکیه‌کانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌دا کارێکی سه‌خت و ئاسته‌مه.
بوونی ره‌وایه‌تی جۆراوجۆر له ته‌یفی کۆمه‌ڵه‌دا، له شیکردنه‌وه‌ی رابردوودا دیارده‌یه‌کی ئاساییه. کۆمه‌ڵه له ره‌هه‌ندی مێژوودا شتێکی زیاتر له ته‌شکیلاتێک و له راستیدا بزوتنه‌وه‌یه‌ک بوو. ئه‌و رهوایهتانهی که له هه‌وڵی داماڵین و دوورکه‌وتنه‌وه له ئیدئۆلۆژی ئه‌و رابردووهن، به‌ڵام له‌وپه‌یوه‌ندیه‌دا راشکاو و شه‌فاف نین، ئیتر ره‌وایه‌ت نین، به‌ڵکوو ههوڵێدانن له پێناو کڕینی “مه‌شروعیه‌ت” به پشت به‌ستن به رابردوویهکن که له‌گه‌ڵی تووشی ناکۆکی ئیدئۆلۆژی بوون. له وه‌ها دۆخێکدایه که به شێوه‌یه‌کی نه‌گونجاو، هه‌م ئیدعای ساغکردنه‌وه و هه‌م ئیدعای بوژانه‌وه و نوێکردنه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام له کۆتاییدا کارێک ناکه‌ن، جگه له‌وه‌ی که ده‌ری بخه‌ن، له وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی له کرده‌وه‌کانی رابردوویاندا کورتیان هێناوه. که داهاتووشیان به چاندنی تۆوی بێ متمانه‌یی ده‌نه‌خشێنن.
“حزبی کۆمه‌ڵه” به کرده‌وه و ئاکسیۆنه‌کانی رۆژانه‌ی ده‌ری خستوه که ئیتر له گه‌ڵ رابردووی مێژوویی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌ماوه.، به‌ڵام له بری دانپێدانان به‌و بابه‌ته و دیفاع کردنی راشکاوانه له کرده‌وه و ناسنامه نوێیه‌که‌ی، کرده‌وه‌کانی ئێستای به بێ که‌م و کۆڕی و له سه‌ر هه‌مان بنه‌ما و به‌رده‌وامی مێژوویی کۆمه‌ڵه و پرۆسه‌ی کامڵ بوونی، بانگه‌شه ده‌کات. که له جێگه‌ی خۆیدا، شێوازێکی دروست نیه و دووره له راستیه‌وه.
وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک چه‌ندین پرسیاری بێ وه‌ڵام له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. ره‌خنه‌ی “حزبی کۆمه‌ڵه” له رابردووی کۆمه‌ڵه وه‌کوو ره‌وتێک چییه؟ ئایا ره‌خنه‌ی له ئیدئۆلۆژی کۆمه‌ڵه هه‌یه؟ ته‌نها پێکهێنانی حزبی کومۆنیستی ئێران به هۆکاری ناکامیه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌زانێت؟ ئایا بڕوای به‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه که ره‌وتی کۆمه‌ڵه له رێگه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیدا لاوازی و ناکامی هه‌بووه که شیاوی باس کردنه؟ خۆیان کاتێک له بهڵگهنامهکهیاندا ئیدعای ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن و ئاماژه به لاڕێی پێکهێنانی “حهکا” ده‌که‌ن و به‌رده‌نگ بۆ مێژوو ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌و کات هێنانه ئارای وه‌ها پرسیارگه‌لێک نه‌ک هه‌ر رێگه پێده‌ده‌ن، به‌ڵکوو له پێناو روونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که، گه‌ڵاڵه کردنی پرسیاری تر ده‌که‌ن به پێداویستی. گه‌ڵاڵه کردنی ئه‌م پرسیارانه، ته‌نانه‌ت گه‌ڵاله‌ی پرسیاری تر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. پرسیاری تریش هه‌یه. ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه چ په‌یوه‌ندیه‌کی به سوسیال دموکراتی ئوروپاییه‌وه هه‌بوو؟ له سه‌ر بنه‌ما و به پشت به‌ستن به کامه بهڵگهنهمه و کرده‌وه له کۆمه‌ڵه ده‌بێت سیمایه‌کی لێ دروست بکرێت که گوایه کۆمه‌ڵه له رابردوودا دژی ئه‌مپریالیست و ده‌وڵه‌ته ئهمپریالیستهکهن له‌وانه ئه‌مریکا نه‌بووه؟ بوچی ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه بێده‌نگی بکرێت که کۆمه‌ڵه له چ روانگه‌یه‌که‌وه سوسیالیزمی روسی قه‌بووڵ نه‌بوو؟ له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ته‌نها به‌وه ئیکتیفا ده‌کرێت که کۆمه‌ڵه شۆڕشی ئۆکتۆبری قه‌بووڵ بوو، به‌ڵام سۆسیالیزمی ئۆردوگای قه‌بووڵ نه‌بوو. ئایا کۆمه‌ڵه و له به‌رده‌وامی لۆژیکیانهیدا و به هه‌ڵوێستێک که له مێژوودا هه‌یبوو، ده‌یتوانی له خه‌یاڵی ئه‌ندام بوون له “ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا” بێت؟ ئایا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه په‌یامێکه بۆ ره‌وته راسته‌کان له ئێران و له ئاستی جیهاندا که بڵێت “ئێمه ژییر بووین” له‌و رابرددوه دابڕاوین؟ یان په‌یامێکه بۆ ناسیۆنالیسته کورده‌کان و راکێشانی سه‌ره‌نجی ئه‌وان؟ و ….
مه‌به‌ستی ئه‌م نووسراوه‌یه وه‌ڵام دانه‌وه به سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه نیه، به‌ڵکوو خۆشکردنی زه‌مینه‌ی زهنیه بۆ گه‌ڵاڵه کردنی وه‌ها پرسیارگه‌لێک. هه‌ر چه‌ند له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌توانرێ بوترێت: ئه‌وه‌ی که ئاشکرا و به‌رچاوه چ پێویستی به باسکردن و ده‌ربڕین هه‌یه. به‌ڵگه‌نامه‌که ئه‌وه‌نده روونه پێوستی به شیکردنه‌وه‌و و ره‌خنه گرتن نیه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، مشتومڕی سیاسی (ئه‌گه‌ر به مانا راسته‌قینه‌که‌ی بێت و جه‌ده‌ل بێت) به‌شێکه له ژیانی سیاسی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له نه‌خشاندنی بۆچوونه سیاسیه‌کاندا رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت، له وه‌ها موناقشهیهکدا، مه‌سه‌له ته‌نها له سه‌ر نیشاندانی جیاوازیه‌کان نیه، به‌ڵکوو له هه‌مان کاتدا، زه‌مینه‌سازیه بۆ هه‌ڵبژاردنی وشیارانه‌تر و مومکین کردنی.
له پرۆسه‌ی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا به تایبه‌ت له‌وێدا که وشیاری مێژوویی رۆڵێکی گرنگ له رووداوه‌کانی دواتردا ده‌گێڕێت، مه‌ترسیه‌ک دایم له بۆسه‌دایه. ئه‌و مه‌ترسیه که مرۆڤ دایم له چوونه سه‌ری به‌رده‌وامی پرۆسه‌یه‌ک، ره‌وتێک، رووداوێکی مێژوویی، له ژێر ئه‌و ناوه‌دا که بابه‌تی سه‌ره‌کی دووپاتکراوه‌یه، ماندوو ببن. ئه‌و ئیتر ته‌نها قبووڵکردنی شکست له‌و پرۆسه‌یه‌دا نیه، به‌ڵکوو له هه‌مان کاتدا کۆتایی هێنان به وه‌ها هه‌وڵێک له به‌ده‌سته‌وه‌دانی شرۆڤه‌ی نوێ له به‌ر رووناکی رووداوه نوێیه‌کانه، پرۆسه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر راوه‌ستێت، به مانای ئه‌وه‌یه که ده‌ستمان له خودی بابه‌ته‌که شۆردۆته‌وه. وشیاری، ئاگادار بوون له رووداوێک و به ده‌ستهێنانی زانیاری ورد له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ره‌وتی رووداوه‌کان به جۆرێکی “یه‌ک جار به‌کارهێنان”(یک‌بار مصرف) نیه، به‌ڵکوو تێگه‌یشتنی مێژوویی رووداوه‌کانه. تێگه‌یشتنێک که به ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام له رۆشنایی ئه‌نجامه‌کانیدا ده‌توانێت بنه‌خشێنرێت و بازنه‌یه‌ک بێت بۆ تێگه‌یشتنی رووداوه‌کانی دواتر و ئه‌و کرده‌وانه‌ی که له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه.
به‌ڵام بابه‌تێکی زۆر گرنگیش هه‌یه که شیاوی سه‌رنجدانێکی زیاتره. ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که به‌رپرسیارێتی ئه‌و کارانه‌ی که کردوومانه و ئه‌نجامه‌کانی چۆن بگرینه ئه‌ستۆ. مێژوو خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌ک نیه که تێیدا هه‌موو رۆژێک مه‌دالیای شانازی به خۆمان بده‌ین و، به‌وه‌ی که کردوومانه، شانازی بکه‌ین. هه‌ر کرده‌یه‌کی مێژوویی ئاکامێکی هه‌یه که له هیچ که‌س شاراوه نیه. له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بێ ببینین که ره‌وتێک تا چ راده‌یه‌ک له قه‌بووڵ کردنی ئه‌نجامی کرده‌وه‌کانیدا به‌رپرسیاره. ئه‌مه پێشمه‌رجی متمانه و بێ متمانه‌یی و هه‌ڵبژاردنی وشیارانه‌یه. یان ره‌نگه به‌ته‌واوه‌تی خۆمان له بازنه‌ی ئه‌و مێژووه دوورکردۆتهوه و نامانه‌وێت ئیتر کارێکمان پێبێت، که ئه‌وه‌ش بۆ خۆی باسێکی تره. به‌م هۆکارانه، دبێ جه‌خت بکه‌مه‌وه که ئه‌گه‌رچی زۆر مه‌سه‌له رواڵه‌تێکی رۆشنیان هه‌یه و که‌سانێک پێیان وابێت پێویستی به باس کردن نیه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتێکی به ته‌واوه‌تی شه‌خسییه، باوه‌ڕێکه که هه‌ر که‌س بۆ خۆی هه‌یه‌تی، له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و له‌و جێگه‌یه‌ی که بۆچوون و باوه‌ڕه گشتیه‌کان ده‌گیرسێن، یان باشتره بڵێین شکڵی پێده‌ده‌ن، ئه‌وه ئیتر بابه‌تێکی شه‌خسی نیه، نابێت دڵ به رۆشن بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که خۆش بکه‌ین، ده‌بێت به به‌رده‌وامی بیخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، بیخه‌ینه باس و گفتوگۆوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببینین ده‌خمه تاریکه نه‌بینراوه‌کان له رێگه‌یه‌کدا که هاتووین، زۆر زیاتر بووه له‌مانه و ده‌شبێت. دهخمهگهلێک که له قۆناغی یه‌که‌مدا به‌رچاو ناکه‌ون، له رێره‌وی مێژوودا و له رۆشنایی رووداوه نوێیه‌کاندایه که ره‌نگی رووناکی ده‌بینن و سه‌رنجی ئێمه راده‌کێشن.
بچینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که، به‌ڵام به‌ر له‌وه، ده‌بێت خاڵێک روون بکه‌مه‌وه. هه‌ڵوێستی ئه‌م دۆستانه، هه‌ر چی بێت، په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه. پێداچوونه‌وه به باوه‌ڕه‌کانی رابردوودا به دیارده‌یه‌کی سروشتی ده‌زانم، به مه‌رجێک نه‌ک هه‌ر شه‌فاف و رۆشن و شیاوی جیاکردنه‌وه له بۆچوونه کانی رابردوو بێت، به‌ڵکوو له سه‌ر بنه‌مای ره‌خنه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌و رابردووه، چ له بواری نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لیدا راوه‌ستابێت. گرفته‌که لێره‌دایه که ناکرێت له هه‌موو بواره‌کاندا پێداچوونه‌وه بکرێت به‌ڵام پابه‌ندی بنه‌ماکانی پێداچوونه‌وه نه‌بین، و ئه‌وه‌ش نه‌ک به پێداچوونه‌وه به‌ڵکوو له‌ژێر ناوی “ساغکردنه‌وه” و بازسازی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بکه‌ین.
ده‌چمه‌وه سهربهڵگهنامهکه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که زیاترروون ببێته‌وه. بۆ کارئاسانی منیش ریزبه‌ندی نووسراوه‌که‌ی بهڵگهنهمهی “ناسنامه و ئامانج”م پاراستوه.
له وه‌سفی “زه‌مینه کۆمه‌لایه‌تی و سیاسیه‌کانی پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌دا”
ئا) دوو تێبینی بچووک
له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی یه‌ک و چه‌ن دێڕی یه‌که‌می ئه‌م نووسراوه‌یه‌دا هاتوه:
“کۆمه‌ڵه له پاییزی ساڵی 1348دا یان به شێوه‌یه‌کی وردتر له پێنجی ره‌زبه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا، له هه‌لومه‌رجێکی کوردستانی، ئێرانی و جیهانی تایبه‌تدا به‌زۆری له ناو خوێندکارانی کوردی زانکۆکان‌دا وه‌کوو رێکخراوێکی سیاسی چه‌پ پێی نایه مه‌یدانی بوونه‌وه و به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی دیکتاتۆری و ئیستبدادی پاشایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و قۆناغهداکه بچووکترین چالاکی سیاسی قبووڵ نه‌ده‌کرد، به ناچاری وه‌کوو هه‌موو رێکخراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌باتی ژێر زه‌مینی ده‌ست پێ‌کرد.”
هه‌ر له ده‌ستپێکه‌وه دوو تێبینی بچووک ده‌بینرێت که له خزمه‌ت جۆرێک له زهنیه‌ت سازیدایه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به‌کاربهێنرێت. ته‌نها ده‌ربڕینی شرۆڤه‌یه‌ک له پێکهاتنی کۆمه‌ڵه له نێوان شرۆڤه‌کانی تردا نیه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که دیاری کردنی زۆر به‌رجه‌سته‌ی رووداوێک له رۆژێکی دیاری کراودا ده‌توانێت له پێناو پاوان کردن و مه‌سره‌فی شه‌خسدا بێت، له‌و پرۆسه‌یه‌دا. دووه‌م، “کۆمه‌ڵه” وه‌کوو رێکخراوێکی سیاسی چه‌پ نه‌هاته کایه‌وه، به‌ڵکوو وه‌کوو رێکخراوێکی چه‌پی لایه‌نگری رێبازی سوسیالیستی، کومونیستی هاته کایه‌وه.
له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا، ده‌بێ بوترێت ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه له ناخی بێ مێژووییدایه. به‌کارهێنانی واتای”پێنجه‌می ره‌زبه‌ر” دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه روون و مێژوودار ناکات، لێره‌دا بونیادنانی ته‌شکیلاتێکه، قسه‌کردن له خواردنی نانی ئێواره و نیوهڕێیهک له‌گه‌ڵ دۆستان له وه‌ها رۆژێکدا، ته‌نانه‌ت نووسینی رێکه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان چه‌ند که‌سدا نیه. که گوایه له وه‌ها رۆژێکدا، چه‌ند هاوڕێ له نێوان کۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌کدا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن (کۆمه‌ڵه هاوڕێیهک که به‌ر له‌و واده‌یه، له پرۆسه‌یه‌کدا یه‌کتریان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون که پێکه‌وه هه‌ڵسووڕانی هاوبه‌ش بکه‌ن). بناغه‌یه‌ک داهمهزرێنن و دواتر له نێوان ئه‌وانی تردا ده‌ست ده‌که‌ن به ئه‌ندام گیری.
له هه‌ندێک له گێڕانه‌وه‌کاندا هاتووه که له مانگی ره‌زبه‌ردا کۆبوونه‌وه و کۆمه‌له بڕیار و په‌سه‌ندکراوێک هه‌بووه که له به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا (کۆنگره‌یه‌ک که دواتر ناوی کۆنگره‌ی لێ‌نرا). کۆبوونه‌وه یان کۆبوونه‌وه‌گه‌لێک که نه کۆنگره و نه کۆنفرانس بوون.به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه که زه‌مینه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ها کۆبوونه‌وه‌گه‌لێک، خۆی له ناخی پرۆسه‌یه‌کی درێژماوه‌تردا، هاتۆته ئاراوه. یه‌کێک له‌و کۆبوونه‌وانه (به به‌شداری که‌سانێکی دیاری کراو)، ده‌توانێت کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌و به‌رواره‌دا بووبێت. به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌موو ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی که به شێوه‌ی زاره‌کی یان نووسراو له چاوپێکه‌وتن و نووسراوه جۆراوجۆره‌کاندا له لایه‌ن که‌سه جۆراوجۆره‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌توانرێت لێکدانه‌ی تری بۆ بکرێت. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش، بۆ یه‌ک جاریش که بووه ده‌توانین ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که، به‌ڕاستی (به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که ئه‌و کۆبوونه‌وانه نه کۆنگره و نه کۆنفرانس بوون)، له واقعدا به سه‌رهاته‌که ده‌توانێت چی بێت؟ راستی به‌سه‌رهاته‌که ته‌نها له ناخی شیکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌ک دێته‌ده‌رێ، که هاوبیر بوون و یه‌کگرتنی له‌و بارودۆخه‌دا مومکین کرد.
که‌سانێک که له ساڵی 48دا به جۆرێک شکڵی رێکخراوه‌یی و ته‌شکیلاتیان به یه‌کگرتنه‌که‌یان دا، تازه یه‌ک دوو ساڵ دواتر(ساڵی 50) بوو، ناچار بوون نامیلکه‌ی “بۆچی پرژ و بڵاوین، چۆن یه‌ک بگرین”یان نووسی. باسێک که تا ده ساڵ دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بوو، که ئه‌مڕۆ ئیتر چیرۆکێکی دوور و درێژه سه‌باره‌ت به چۆن یه‌کمان گرت. له‌و نامیلکهیهدایه که بۆ یه‌که‌م جار بنه‌ما فکرییه‌کان و رێبازه‌کانی ئه‌م ته‌شکیلاته ده‌کرێت به نووسین. واتا به‌ر له پاییزی 48 په‌یوه‌ندیه‌ک پێک دێت، به جۆرێک به‌ره‌و نه‌زم و دیسیپلین ده‌چێت، له کۆتاییدا ساڵی 50 روانگه‌یه‌کی رۆشنتر به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت. که تا پاییزی 58 له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کار ده‌که‌ن.
رێکخستنی شانه سه‌ره‌تاییه‌کان (نه‌ک پێکهێنانی کۆمه‌ڵه) خۆی پرۆسه‌یه‌که که یه‌ک دوو ساڵێ ده‌خایه‌نێت. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌که که نه‌ک هه‌ر یه دوو ساڵێکی خایاندوه، به‌ڵکوو به‌شداری کردنی که‌سانێکی زۆر زیاتری له که‌سانی شانه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی ئه‌زموون کردووه. زۆر زیاتر له که‌سانی رێکخراو له شانه سه‌ره‌تاییه‌کان که به کار و هه‌ڵسوڕانی رێکخراوی خۆیان هه‌وڵیان دا “کۆمه‌ڵه” دامه‌زرێنن. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کان و زانیاری که‌سانی تر هه‌یه که له نووسراوه و وتووێژه جۆراوجۆره‌کاندا باس کراوه. به گوێره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه، بابه‌تێکی به ته‌واوه‌تی روونه که شانه سه‌ره‌تاییه‌کان به درێژایی پرۆسه‌یه‌ک پێکدێن. له راستیدا، شانه سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌ناو کۆمه‌ڵێکی زۆر فراوانتر له رۆشنبیرانی کورد، یه‌کده‌ست تر دێنه ده‌ره‌وه (به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و بابه‌ته‌ی که ئه‌و که‌سانه له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی تری ئێرانی و هه‌ڵسووڕاوانی زانکۆکان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، په‌یوه‌ندی نزیکیان هه‌بووه که ئاشنا بوونی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت، له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بووه).
ئه‌و رۆشنبیره “کوردانه‌ی” که به جۆرێک له گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه له په‌یوه‌ندیدا بوون، له مه‌ودایه‌کی حه‌وت هه‌شت ساڵه‌دا ده‌چنه زانکۆ. له کاتی رێکخستنی شانه سه‌ره‌تاییه‌کان، که‌سانێک له‌وان، خوێندنیان ته‌واو کردبوو، یان له ته‌واو کردن نزیک بوونه‌ته‌وه. که‌سانێک که که‌مێک دواتر هاتوون و که‌سانێک که له هه‌مان ساڵی جێی باس واتا (48) له یه‌که‌م و دووه‌م ساڵی خوێندندان . به‌ڵام له بواری سیاسیه‌وه ده‌توانین باسی دوو ده‌سته بکه‌ین. ده‌سته‌یه‌کی کۆنتر که په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی 46-47دا هه‌یه. ده‌سته‌یه‌کی جه‌وانتر که وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کیان نه‌بووه و کاتێک روو ده‌که‌نه چالاکی سیاسی که ئیتر قسه‌و باسی سه‌ره‌کی له سه‌ر شکستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. دوای ئه‌و شکسته، له نێوان “رۆشنبیرانی کورد”دا مشتومڕێک ده‌ست پێده‌کات.
مشت و مڕێک که له هه‌لومه‌رجێکی نوێ‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌لومه‌رجێکدا که بزوتنه‌وه‌ی کومونیستی له ئێران‌دا له گه‌شه‌کردن و ژیانه‌وه‌دایه. له‌م بزوتنه‌وه ساوایه‌دا، سه‌باره‌ت به رێگه تازه‌کانی خه‌بات، سه‌ربه‌خۆیی بۆچوون له جه‌مسه‌ری رووسی، وانه وه‌رگرتن له رووداوه مێژووییه‌کان و … قسه و باس له ئارادایه. چ ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی 46-47 په‌یوه‌ندی گه‌لێکیان هه‌بووه و چ ئه‌و لاوانه‌ی که تازه روویان له سیاسه‌ت کردبوو، نه‌ک هه‌ر خۆیان له ناخی ئه‌م گه‌شه و هه‌ڵدانه نوێیه‌دا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵکوو بنه‌مای یه‌کگرن و رێکخستنی خۆیان له ناخی ئه‌م پرۆسه تازه پێگرتووهدا، له بزووتنه‌وه‌ی دژه دیکتاتۆری ئێران‌دا ده‌بیننه‌وه. پرۆسه‌یه‌ک که تێیدا بۆچوونی چه‌پ و مارکسیستی رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه.
ده‌توانرێت بوترێت که ساڵی 47-48 و دوای ئه‌و شکسته، بۆ زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیره کوردانه‌ی که مه‌یلی چالاکی سیاسیان هه‌یه، ده‌سپێکێکی نوێ به ئاسۆیه‌کی نوێوه بوو. ئه‌و رۆشنبیرانه، بۆچوون و روانگه سیاسیه‌کانی خۆیان له سه‌ر بنه‌مای بزوتنه‌وه نوێیه‌کان که زۆرتر له ئاستی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری ئێران‌دا ده‌ستی پێکردووه، پێناسه ودوباره پێناسه ده‌که‌نه‌وه. به درێژایی وه‌ها پرۆسه‌یه‌ک، ده‌توانین بڵێین، دوو رووداو ده‌خولقێت. یه‌کێک ئه‌وه‌ی که پاکسازیهک ده‌کرێت، لایه‌نگرانی بۆچوون و رێگه چاره نوێیه‌کان، رێگه‌ی خۆیان له‌و که‌سانه جیا ده‌که‌نه‌وه که له ئه‌نجامی ئه‌و شکسته‌دا به جۆرێک بێ هیوا بووه یان له باشترین دۆخدا دوای چالاکی فه‌رهه‌نگی ده‌که‌ون. له‌و روانگه‌یه‌وه، کۆمه‌ڵی گه‌وره‌تر به کۆمه‌ڵی بچووکتر، به‌ڵام یه‌کگرتووتر ده‌گۆڕدرێت. کۆمه‌ڵێک که به درێژایی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌وه گه‌یشتوه که ده‌ست به چالاکی رێکخراو بکات. یان ئه‌وه‌ی که دوای وه‌ها پرۆسه‌یه‌ک و له ئه‌و مێژوهدایه که کۆمه‌ڵێکی بچووکتر له نێوان ئه‌وانه‌ی که به جۆرێک به پێویستی کاری هاوبه‌ش گه‌یشتوون، خۆیان له دۆخی په‌یوه‌ندی و بڕیاردانی باشتردا ده‌بینن هه‌وڵێک بۆ رێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی که‌سانێک که به پله‌یه‌کی هاوبیری زیاتر گه‌یشتوون، ده‌ست پێده‌که‌ن. حه‌ره‌که‌تێک که نه‌ک هه‌ر جێی ناڕه‌زایی که‌سه‌کانی تر نیه به‌ڵکوو بۆ ئاسان کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و پێشکه‌وتنی کاره‌کان ده‌بێته جێی په‌سه‌ندی ئه‌وانی تر. له راستیدا، به‌سه‌رهاته‌که به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌یه. بابه‌ته‌که، به له‌به‌رچاو گرتنی پرۆسه‌که‌ی پێشتر، ناتوانێت ئه‌وه بێت که گوایا چوار که‌س تهشکیلاتێکیان پێکهێناوه و ئه‌وانی تریان کردۆته ئه‌ندام. (هه‌ڵبه‌ت وه‌ها ئیدعایه‌ک، ناڕاسته‌وخۆ دێته ئاراوه)، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه په‌یوه‌ندیه‌ک له پێشدا دروست ده‌بێت و له ناخی وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کدا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، که نه‌زمێکی زیاتری به‌خۆوه گرتوه، شانه‌یه‌ک به به‌راورد به شانه‌کانی تر له دۆخێکی په‌یوه‌ندی باشتردا ده‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام درابێت (که به ناوی چوارگۆشه ناوی لێده‌برێت). به گشتی ئه‌نجام ئه‌وه‌یه که دیسیپلینێک جێگیر ده‌بێت. ئه‌وه‌کانی تریش له پێکهێنانیدا رۆڵ ده‌گێڕن.
واتا له پرۆسه‌یه‌کی دوور و درێژ و به به‌شداری سه‌ره‌تایی که‌سانێکی زۆر زیاتر له شانهسهرهتاییهکان، به شێوه‌ی جۆرێک له رێکخستن و مه‌رکه‌زیه‌ت دێته ده‌رێ. مه‌رکه‌زیه‌تێک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به گوێره‌ی په‌یوه‌ندی زاڵ، ته‌نانه‌ت مه‌رکه‌زیه‌ت به مانای ئه‌مڕۆیی نیه. (نه‌یتوانییوه به هه‌ڵبژاردنیش بێت). جۆرێکه له مه‌رکه‌زیه‌ت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ شانه‌کانی تر له دۆخێکی باشتردایه. به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌ی “پێناسه و ئامانجه‌کان” به جۆرێک ده‌یخاته مێشکمانه‌وه که له رۆژێکی هه‌تاویدا کۆمه‌ڵه پێکهاتووه.
مه‌به‌ست لێره‌دا حاشا کردنی ئه‌و راستیه نیه که له وه‌ها رۆژێکدا و له نێوان کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌تردا، کۆمه‌ڵێکی بچووکتر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام داوه یان نه‌یداوه، یان ره‌نگه له هه‌مان رۆژ و له شوێنێکی‌تر، که‌سانێکی تر هه‌بوون که کۆبوونه‌وه‌گه‌لێکی تری له‌و چه‌شنه‌یان هه‌بووبێت یان نه‌بووبێت (که شتێک چاره‌سه‌ر ناکات). لێره‌دا باس له سه‌ر ئه‌وه‌یه که به سه‌رنج دان له ته‌واوی پرۆسه‌که له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڕێوه بردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌و رۆژه‌دا (5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 48) نه‌یتوانیوه رۆڵێکی وه‌های بووبێت که وه‌کوو رۆژی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه زه‌ق بکرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ها رووداوێکیش هاتبێته ئاراوه، که‌سانی تر له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بووه، که دواتر گێڕه‌ره‌وه‌کانی بیره‌وه‌ریه سیاسیه‌کان ره‌واجیان پێداوه و ده‌یده‌ن.
سه‌لماندنی ئه‌م ئیدیعایه که من لێره‌دا باسم کردوه زۆر ساده‌یه. له‌و کاته‌دا، په‌یوه‌ندی که‌سه‌کان پێکه‌وه جۆرێکی تر بوو، تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه له چالاکی سیاسی به ته‌واوه‌تی جیاواز و ته‌نانه‌ت کرچ و کاڵ بوو. له ئه‌نجامدا من به بێ ئه‌وه‌ی که حاشا له به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌و رۆژه‌دا بکه‌م (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاگاداری چۆنیه‌تیه‌که‌ی نیم) ته‌نها ده‌توانم بڵێم که ریوایهتگهلی تر هه‌یه و ته‌نها له‌م مانایه‌دا ده‌بێ لێی تێبگه‌ین. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به سه‌رنجدان به ریوایه‌ته زاره‌کی و نووسراویهکان به گشتی، ده‌توانین بڵێین ته‌نها ئه‌و ریوایه‌تانه له‌گه‌ڵ راستیه‌کان نزیکترن که له سه‌ر بونیاتنانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه به درێژایی پرۆسه‌یه‌ک، که پشت قایمه به به‌شداری پراتیکی و چالاکانه‌ی که‌سانێک که ته‌نانه‌ت زیاتر له 12 که‌سن. کۆمه‌ڵه که‌سانێک که له‌و سه‌رده‌مانه‌دا تێگه‌یشتنێکی سه‌میمانه و هاوڕێیانه‌یان له په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌بوو. ئه‌وه‌ی که به درێژایی پرۆسه‌یه‌کی پڕ له هه‌وراز و نشێو له هه‌ڵسووڕان، که‌سانێک خۆیان به دامه‌زرێنه‌ر و خه‌ڵکی تر به که‌سانێک له قه‌ڵه‌م بده‌ن که وه‌کوو ئه‌ندام وه‌رگیراون ته‌نها ده‌بێت به ئه‌خلاقی “شێخی سیاسه‌ت” وه‌سف بکرێت. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ته‌واوی ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی که هاتوونه‌ته ئاراوه، سه‌ر زاره‌کی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵه‌یه که به‌داخه‌وه پشت قایم به هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک نین. گێڕانه‌وه‌ی وه‌ها ریوایهتگهلێک له‌م چاوپێکه‌وتن و ئه‌و نووسراوه‌ی شه‌خسیدا، گرفتێک نیه، حه‌تمه‌ن که‌سانێک په‌یدا ده‌بن که له کۆتاییدا گونجاوترین به گوێره‌ی هزر و زانیاری به‌ده‌ست هاتوو، به گونجاوتر بزانن (ئه‌گه‌ر له بنه‌ره‌تدا، باسکردنی به شیاوی باسکردن بزانن، بیری لێبکه‌نه‌وه که رۆشن بوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گرینگه)، به‌ڵام هێنانی یه‌کێک له‌م ریوایه‌تانه له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی تهشکیلاتیدا، نه‌ک هه‌ر ناتونێت له جیهه‌تی تێگه‌یشتنی ئه‌و مێژوه‌دا بێت، به‌ڵکوو له بنه‌ڕه‌دا له جیهه‌تی پاوان کردنی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه و قۆڕغ کردنیه‌تی.
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا، من داڕشتنی پلاتفۆرمی ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه‌م پێ باشتره که له راستیه‌وه نزیک تره. له لاپه‌ڕه‌ی 3ی ئه‌و پلاتفۆرمه‌دا هاتوه که:
“کۆمه‌ڵه به ئامانجی ئازادی خوازانه و سوسیالیستی له دیفاع له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و هه‌موو چه‌وساوه‌کاندا، به سوسیالیستی نه‌زانینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، ره‌تکردنه‌وه‌ی ئیراده‌گه‌رایی و ئاوانتوریسمی شۆڕشگێڕانه به گرتنه پێشی رێبازی جه‌ماوه‌ری له ساڵی 1348دا دامه‌زرا. ده‌ستپێکردنی خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران له دژی رژێمی په‌هله‌وی ئه‌و مه‌جاله‌ی به ته‌شکیلات وه‌کوو هه‌ر هێزێکی تر دا که به راکێشانی هێزی نوێ، ریزه‌کانی خۆی پته‌و بکات و به راگه‌یاندنی بوونی خۆی به ناوی کۆمه‌ڵه چالاکیه‌کانی په‌ره پێبدات، و به‌م جۆره ئاماده‌یی پێویست بۆ بوونی به رێکخراوێکی ناسراو و خاوه‌ن کاریگه‌ری دیاری که‌ر له رووداوه‌کانی دواتری کوردستاندا به ده‌ست بێنێت.”
به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند دێڕه وه‌کوو خۆی، گرفتی دواتری به‌ڵگه‌نامه‌ی “پێناسه”ش رۆشنتر ده‌بێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای ئه‌م دۆستانه له هه‌مان چه‌ند دێڕی سه‌ره‌تایی بهڵگهنهمهکه، کۆمه‌ڵه ته‌نها ره‌وتێکی چه‌پ نه‌بوو، بابه‌ته‌که به جۆرێکی تایبه‌تی له بهڵگهنهمهی “پێناسه‌دا” ده‌ستپێده‌کات. ده‌ڵێی نووسه‌ر یان نووسه‌ران نه‌یان ویستوه له دێڕی یه‌که‌مدا له زه‌وقی خوێنه‌رانی ئیحتماڵی بده‌ن که له بیستنی وشه‌کانی “سوسیالیزم” و “کومونیزم” بێزارن یان بێزار بوون. به‌م هۆیه له دێڕی یه‌که‌مدا پێیان باشبووه واتای چه‌پ به‌کار بێنن که گوایا مه‌عقوول تر و ئه‌مڕۆیی تره. له کاتێکدا ئه‌وه مێژووه. سه‌دان به‌ڵگه‌نامه له‌م پهوهندیهدا هه‌ندێکی به ئیمزای خودی نووسه‌رانی ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌یه که پێمان ده‌ڵێت: کۆمه‌ڵه ته‌نها رێکخراوێکی چه‌پ نه‌بوو. به‌ڵکوو دوای ئامانجێکی تایبه‌تی که‌وتبوو که دوا مه‌نزڵی ده‌بوایه سوسیالیزم و شۆڕشی سوسیالیستی بوایه‌ت. له په‌یره‌وی کردنی ئه‌و ئامانجه‌دا، بۆ خه‌بات له رێگه‌ی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه بوو که کۆمه‌ڵه دامه‌زرا. بگره له بارودۆخی ئێرانی یان کوردستانی‌دا بووبێت، به پێی ئامانجه‌که ئه‌وه جیاوازیه‌کی نه‌بوو؛ په‌یوه‌ندیه‌کیشی به بۆچوونه‌کانی ئه‌مڕۆی ئێمه له‌م باره‌یه‌وه نیه، ئه‌وه پێشینه‌یه‌کی تۆمار کراو و ئاشکرایه.
هه‌ڵبه‌ت له لاپه‌ڕه‌کانی دواتردا ئاماژه به بابه‌تی تایبه‌ت به سوسیالیسست بوونی کۆمه‌ڵه دراوه که له کاتی خۆیدا ده‌چمه سه‌ری، به‌ڵام جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر چه‌پ بوونی کۆمه‌ڵه له دێڕی یه‌که‌مدا و ته‌کید نه‌کردنه‌وه له سه‌ر سوسیالیست بوونی ئه‌م ره‌وته، خۆی جۆرێکه له زهنیه‌ت سازی. زهنیه‌تێک که ده‌بێت ئاماده‌یی پێویست بۆ وه‌رگرتنی بۆچونه‌کانی دواتری ئه‌وانی هه‌بێت. بۆچوونه‌کانیان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حزبی کومونیستی ئێران، ساغکردنه‌وه و چوونه‌ڕیزی ئه‌نترناسیۆنالیستی سوسیالیست و ئه‌ندام بوون تێیدا بۆ خوینه‌ری ئیحتماڵی و جێگه‌ی سه‌رنجیان جێگه‌ی تێگه‌یشتن بێت. واتا هێنانه ئارای مه‌سه‌له‌ی چه‌پ بوون له هه‌مان چه‌ند دێڕی سه‌ره‌تادا، نه‌ک له پێناو تێگه‌یشتنی ناوه‌رۆک و مێژووی “کۆمه‌ڵه”، به‌ڵکوو پاساودانه‌وه‌ی دۆخی ئێستای “حزبی کۆمه‌ڵه”یه. ده‌بێ له‌م مانایه‌دا لێی تێبگه‌یت.
ب) تێبینیه‌ک
له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی یه‌ک و چه‌ند دێڕی یه‌که‌مدا، به دوای نه‌قل قه‌ولێک که له سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئیدیعای ئه‌وه کراوه که:
“دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا، له زنجیره گۆڕانکاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی قووڵ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و ئێران سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له لایه‌کی دیکه‌وه خۆی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستیه‌ک بوو که به هۆی ئه‌م گۆڕانکاریانه‌وه خولقابوو.”
گرفت چییه؟ به پێی ئه‌زموون هه‌رکاتێک له ده‌ق و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی تهشکیلاتیدا له واتایه‌کی وه‌کوو “سه‌رچاوه‌گرتوو” و “وه‌ڵامدانه‌وه به پێویستیه‌کان” به کار ده‌هێنرێت ده‌بێ به پارێزه‌وه هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین. له‌وانه‌یه به لاڕێدا بچین. چوونکه به شێوه‌ی سروشتی سه‌رچاوه‌ی هه‌رشتێک، شتێکی تره: هه رهوتێکیش ئیدیعای ئه‌وه ده‌کات که فه‌لسه‌فه‌ی بوونی له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه به‌پێویستیه‌کی دیاری کراوه. ده‌بێ ببینین مه‌به‌ست چییه و وه‌ها ئیدعایه‌ک چ کاراییه‌کی هه‌یه، ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌مه. خودی ئێمه له پلاتفۆرمی “ره‌وت”دا ئه‌ویش سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی بوونی کۆمه‌ڵه وه‌هامان هێناوه که:
” وه‌ها راگه‌یاندنی مهوجودیهتێک به له‌به‌ر چاوگرتنی بارودۆخی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی نوێ بوو؛” و له شوێنێکی تردا وتوومانه: “کۆمه‌ڵه رێکخراوێکی چه‌پ و سوسیالیستی و له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه که …” ئێمه به داڕشتنی خۆمان، له‌گه‌ڵ ئاماژه کردن به ناوه‌رۆکی سیاسی کۆمه‌ڵه، ئاماژه به بوونی کۆمه‌ڵه وه‌کوو حه‌ره‌که‌تێک ده‌که‌ین که له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی سه‌رده‌می خۆی شیاوی تێگه‌یشتنه. به گشتی کۆمه‌ڵه‌مان به شێوه‌ی کۆنکرێت به به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زانییوه. زیاتر له‌مه له شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی جێی ئاماژه‌ش وه‌کوو بارودۆخی گیرسان و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه قسه و باسی زیاترمان نه‌کردووه. به‌و هۆیه‌ی که وه‌ها شیکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌ها پلاتفۆرمێکدا پێویست نه‌بوو (له‌و کاته‌دا وامان بیر ده‌کرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت به ده‌نگی زۆرینه). پیمان وابوو وه‌ها بابه‌تێک باسێکی جیدی تره و له‌هه‌مان کاتدا، جێگه‌ی وه‌ها باسێک له‌و نامیلکه‌و وتارانهدایه که تێیدا بتوانرێت به شێوه‌یه‌کی وردبیینانهتر باسی ئه‌و بابه‌ته بکرێت. له هه‌مان کاتدا پێویست نیه که شرۆڤه‌یه‌کی مێژوویی جێگه‌ی شرۆڤه‌یه‌کی تر بگرێته‌وه… نه‌ک له گشتیه‌ت و بنه‌مادا، به‌ڵام له‌وانه‌یه له شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتدا، جیاوازیگه‌لێک هه‌بێت و چ باشتر که بۆ وه‌ها جیاوازی لێکدانه‌وه‌ش جێگه‌یه‌کی کراوه بمێنێت.
جیاوازی له چییدایه؟ له‌مه‌دایه که کۆمه‌ڵه بۆ ئێمه، بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه. بزووتنه‌وه‌یه‌ک که له ناخی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری کۆمهڵهیهتیدا هاتۆته بوون. بزوتنه‌وه‌یه‌ک که له ناخی گۆڕانکاریه سیاسیه‌کاندا له کوردستانی ئێران گه‌شه‌ی کردوه. بزوتنه‌وه‌یه‌ک وه‌کوو کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به وه‌ها گۆڕانکاریه‌ک، خاوه‌نی پراتیکێکی مێژوویی و کارنامه‌یه‌که که ده‌توانین له باره‌یه‌وه داوه‌ریی بکه‌ین.
به‌ڵام “حزبی کۆمه‌ڵه” به واتاگه‌لێکی وه‌کوو “سه‌رچاوه‌گرتوو” و “وه‌ڵامدانه‌وه به پێویستیه‌کان” ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی که له دێره‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ده‌ریده‌خات که له به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌مکانه‌دا، که‌ڵکی له هامهن شێوازی زاڵ به سه‌ر حهکادا وه‌رگرتووه، ئه‌وه راسته که به گشتی هه‌رشتێک سه‌رچاوه‌که‌ی له شتێکی تردایه و هۆکارێکی له پشته. یان ئه‌وه‌ی که هه‌ر ته‌شکیلاتێک ئیدعای وه‌ڵامدانه‌وه به پێویستیه سیاسیه‌کان ده‌کات و خۆی به هاوته‌ریبی ئه‌و گۆڕانکاریانه ده‌زانێت که روویان داوه، به‌ڵام ده‌ربڕین و هێنانه ئارای وه‌ها ئیدعایه‌ک، شیکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی ئاسان نه‌کردووه، وه‌ها ئیدعایه‌ک ناسه‌لمێنێت. روون و ئاشکرایه که له لایه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه که ئاڵوگۆڕگه‌لێکی تێپه‌ڕاندووه و تێیده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام له لایه‌کی تر و له ناخی ئه‌م گۆڕانکاریانه‌دا، ته‌شکیلات و و رهوتێکیش به ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری کراوه‌وه پێک دێت. ناتوانرێت به شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد و ئوتوماتیک وه‌ها گۆڕانکاریه‌ک و پێکهێنانی وه‌ها ره‌وتێک که خۆشی یه‌کێکه له‌و گۆڕانکاریانه، به شێوه‌یه‌کی میکانیکی به‌یه‌که‌وه ببه‌سترێته‌وه، که گوایه ئه‌م دانه‌یه، له‌وانه‌ی تره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. که به هۆی هاوکات بوونیه‌وه، وه‌ڵامی هه‌مان ئه‌و پێویستیانه ده‌داته‌وه که ئه‌و کۆمه‌له گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیانه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاماژه پێکراودا پێکده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر وه‌هاش بێت، ده‌بێت بسه‌لمێنرێت. ته‌نها به هۆی هاوکاتییهوه، یان ئه‌وه‌ی که، ئه‌مه‌یان به دوای ئه‌وه‌ی تریاندا هاتووه، ماناکه‌ی ئه‌وه نیه که ئه‌مه‌یان له‌وه‌ی تریان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و …. ئه‌مه فه‌رزێک نیه که پێویستی به سه‌لماندن نه‌بێت. ئه‌گه‌ر وه‌ها بووایه‌ت، ئه‌وکات هه‌موو دیارده‌یه‌ک به شێوه‌ی ئوتوماتیک شیاوی تێگه‌یشتن و سه‌لماندن ئه‌بوو. پێویستیشی به به‌کارهێنانی میتۆد، به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و پرۆسه‌کان و مێژوو نه‌بوو.
به‌دڵنیایه‌وه، هه‌ر ره‌وتێک بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به ئه‌نجامی گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه و ره‌وتێک بزانێ که خه‌ریکه به پێداویستیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی سه‌رچاوه گرتوو له‌و گۆڕانکاریه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. واتا سه‌لماندنی بوونی له چوارچێوه‌ی مێژوو و گۆڕانکارییه مێژووییه‌کاندا گریمانه بکات، وه‌ها ئیدعایه‌ک دێنێته ئاراوه وپڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات. گه‌ڵاڵه کردن و بانگه‌شه‌ی رۆژانه و رووتینی وه‌ها ئیدعایه‌ک، به‌شێکی گرینگ له کاروباری سیاسی وه‌ها ره‌وتێک پێک ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر له راستیه‌وه دوور بێتم لانیکه‌م مه‌یله‌کانی ته‌شکیلاتی جێی باس پێک ده‌هێنێت که خۆی به به‌رهه‌می گۆڕانکاریه‌کان و وه‌ڵام دانه‌وه به پێداویستی گه‌لێک بزانێت، به‌ڵام به کرده‌وه و له گۆڕه‌پانی پراتیکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌ر رهوتێکیش تێده‌گات که کار به‌م ئاسانیه‌ش نیه. هۆکارگه‌لێکی گرینگ و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه که ئه‌و خه‌وه خۆشه تێک ده‌دات. یه‌کێک له‌وانه گۆڕانکاریه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی جێی ئاماژه و ئه‌نجامه‌کانیه‌تی. ئه‌وی تریش پراتیک و ئه‌نجامه‌کانی ته‌شکیلاتی مه‌به‌سته که وه‌کوو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، بوونی هه‌یه، به‌م هۆیه‌شه که ده‌که‌وێته به‌ر لێکدانه‌وه و تاوتوێ کردنه‌وه. … ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بدرێت که له هه‌ناوی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌دا، خودی پێناسه‌ی ئێمه‌ش تووشی گۆڕانکاری ده‌بێت. ئه‌نجامه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خودی بڕیاره سهلماوهکانیش ناچارن بکه‌ونه‌وه به‌ر داوه‌ری دووباره‌ی مێژوه‌وه. واتا هه‌موو کات پێویستیان به سه‌لماندنه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ره‌وتێک پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێکهاته و سه‌رچاوه‌که‌ی له گۆڕانکاریه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئێراندایه، سه‌ره‌تا ئه‌وه له‌گه‌ڵ فاکتۆره کۆنکرێته‌کان پێویستی به سه‌لماندن هه‌یه، دووه‌م ئه‌وه‌ی که، بابه‌ته‌که نابڕێته‌وه. ئه‌وه ده‌بێت بتوانێت له پراتیکی رۆژانه‌ی ئه‌و ره‌وته‌دا و له پرۆسه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریدا دیسانه‌وه بسه‌لمێنرێت، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه‌ی که ئیدعای وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستیه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌کات. کاتێک وه‌ها ئیدعایه‌ک له ئاستێکی فراوانتر و به‌ربڵاو تردا له ئاستی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا گه‌ڵاڵه ده‌که‌ین، بابه‌ته‌که نه‌ک هه‌ر ساده‌تر نابێته‌وه، به‌ڵکوو ئاڵۆز و پڕپێچ وپهناتریش ده‌بێت.
به له به‌رچاو گرتنی شیکردنه‌وه‌کانی سه‌ره‌وه، ده‌بێ ئیدعای ئه‌وه بکرێت که باسی سه‌رچاوه و وه‌ڵام دانه‌وه به پێداویستیه‌کانی سه‌رده‌م له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ته‌یفی “کۆمه‌ڵه”دا بووه‌ته پاساوێک له پێناو خۆلادان له‌و گۆڕانکاری و پراتیکه که ئه‌و ره‌وته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستیه‌کانی به‌رهه‌م هاتوو له‌و گۆڕانکاریانه هه‌یبووه، ئه‌م به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه به جۆرێک بووه‌ته خۆدزینه‌وه له ره‌خنه گرتن له کرده‌وه راسته‌قینه‌کان. ئه‌وه راسته که کۆمه‌ڵه له ساڵی 48دا بناغه‌که‌ی داڕێژرا و له پرۆسه‌یه‌کدا بوو به ره‌وتێکی ناسراو له کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی ئێران‌دا. ئه‌وه واتا هاوکات بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دوای ئیسڵاحاتی ئه‌رزی تێیده‌په‌ڕاند، سه‌رده‌مێکی مێژوویی که ئێمه تێیدا شایه‌تی شکڵ گرتن و گیرسانی ره‌وته سیاسیه نوێیه‌کان به تایبه‌ت له ته‌یفی چه‌پی کۆمه‌ڵگه‌داین. ده‌توانرێت له جۆری په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان پێکهێنانی ئه‌و ره‌وتانه و گۆڕانکاریه‌کان بدوێین. یا ئه‌وه‌ی که شکڵ گرتنی وه‌ها رهوتگهلێک له ریزی گۆڕانکاریه سیاسیه‌کاندا ببینین، به ڵام ئه‌مه به ته‌نهایی و به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نایسه‌لمێنێت که پێکهاتنی ئه‌و ره‌وتانه ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانکاریانه بوون و وه‌ڵامی پێداویستیه‌کانی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یان ده‌دایه‌وه. ده‌زانین که زۆربه‌ی ره‌وته‌کان پێکهاتن و له‌ناو چوون نه‌یان توانی وه‌ها ئیدعایه‌ک بکه‌ن. واتا وه‌ها پراتیک و مانهوهیهکیان نه‌بوو که به ئه‌وجێگه‌یه بگه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌توانرێت سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه وه‌ها حوکمێک بدرێت، ده‌بێ له هه‌ناوی شیکردنه‌وه‌ی مێژوویی پراتیکی کۆمه‌ڵه‌دا بیسه‌لمێنیت. واتا نه‌ک وه‌کوو ئه‌نجامی وه‌ها گۆڕانکاریه‌ک، به‌ڵکوو وه‌کوو حه‌ره‌که‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناخی وه‌ها گۆڕانکاریه‌کدا بوونه‌که‌ی شرۆڤه بکه‌ین. بۆ چی؟ چونکه باس ته‌نها ئه‌وه نه‌بوو که ئێمه هاوته‌ریبی سه‌رده‌م بووین، وه‌لامی پێداویستیه‌کانی سه‌رده‌ممان دایه‌وه. چونکه، هه‌م باسی هاوته‌ریبی، هه‌م باسی وه‌ڵام دانه‌وه به پێداویستیه‌کان، خۆی له هه‌ناوی روونکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویدا وه‌ڵام ده‌گرێته‌وه، که ئاکاره‌کانی ئێمه وه‌کوو بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی له شکڵ پێدانی‌دا رۆڵی گێڕابێت. ئه‌گه‌ر هێزێکی کاریگه‌ر بووبێتین. له وه‌ها حاڵه‌تێکدایه که پرسیاری سه‌ره‌کی قوت ده‌بێته‌وه، کۆمه‌ڵه به درێژایی ژیانی خۆی چ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر وه‌ها گۆڕانکاریه‌ک هه‌بوو؟ چۆن وه‌ڵامی پێداویستیه نوێیه‌کانی به‌رهه‌م هاتوو له‌و گۆڕانکاریانه‌ی دایه‌وه؟ باسی سه‌رچاوه گرتن له وه‌ها گۆڕانێک، تنها ده‌توانێت به جۆرێک یارمه‌تیده‌ری پاساودانه‌وه‌ی دۆخی مێژوویی بێت. که له ئه‌گه‌ری راست بوونیشدا( که تا راده‌یه‌کیش راسته) سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه که ئێمه دیارده‌یه‌کی سروشتی بووین. به گریمانه‌ی سه‌لماندنی ئه‌مه‌شه‌وه، ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا به شێوه‌ی سروشتیش مامه‌ڵه‌مان کردوه؟ ئه‌وه‌شمان له بیر بێت که باسه‌که‌ی ئێمه ئیتر ناتوانێت ته‌نها له سه‌ر پێگه‌و دۆخی کۆمه‌ڵه بێت، به‌ڵکوو پاش 40 ساڵ باسه‌که‌ی ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌شی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام به‌هه‌ڵه وه‌رنه‌گیرێت، مه‌به‌ست ته‌نها ئه‌وه نیه که گوایا هه‌ڵه‌یه‌ک له میتۆدی هه‌ڵسوکه‌وتدا روویداوه. نه‌په‌رژانه سه‌ر پراتیکی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه له هه‌موو باڵه‌کانیدا که خۆیان به کۆمه‌ڵه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، بوون به نه‌ریتێک به مه‌به‌ستی پاساوکردنی سیاسه‌ته‌کانی رۆژ و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به شکسته‌کان و قبوڵکردنی به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ریاندا. له‌م بواره‌شدا جیاوازیه‌کی نیه له چه‌په‌وه دێین یان له راسته‌وه، میتۆد و ئامانج یه‌کێکه. بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر نووسراوه‌که بزانینن که تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سهرچاوهخوازیه له حزبی کۆمه‌ڵه‌دا به تایبه‌تی، چ موعجزه‌یه‌ک ده‌خولقێنێت و له خزمه‌ت چ پراتیکێکدایه.
ب) ته‌مومژاوی کردنی مێژوو:
له لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می نووسراوه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ئاماژه کردن به گۆڕانکاریه جیهانیهکان هاتووه:
“گه‌شه‌ی خێرا‌و بێ راوه‌ستانی ئابووری دوای جه‌نگی جیهانی پاش نزیکه‌ی سێ ده‌یه له وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داریدا که له مێژوودا به ناوی سه‌رده‌می زێڕینی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌ناسرێت، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی مافی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران، چه‌سپاندنی ده‌سکه‌وته گه‌وره‌کانی وه‌کوو بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کان بۆ هه‌موان، په‌روه‌رده و بارهێنانی خۆڕایی، مافی یه‌کێتیه‌کان، مافی دایکان، منداڵان، بێکاران و هتد که له یه‌ک وشه‌دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی ریفاههوه بوو و له ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌وتوو بوو که له‌گه‌ڵ سوسیال دیموکراسی جیهانیدا ده‌هاته‌وه،… گه‌شه‌ی فمنیزم،… هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوه‌تی سیستمی ئیستعماری له ئاستی جیهاندا… چوونه سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی رۆڵی لاوان له کۆمه‌ڵگه و به‌دستهێنانی پله‌یه‌کی گه‌وره له سه‌ربه‌خۆیی ئابووری له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه … سه‌رهه‌ڵدانی چه‌پێکی نوێ و سه‌ربه‌خۆ له سیستمی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ئه‌وروپا..” و له کۆتاییشدا ته‌ئکید ده‌کرێته‌وه‌که: “ئه‌مانه گۆڕانکاری جیهانی بوون که کاریگه‌ریان کردۆته سه‌ر بۆچوون و ره‌فتاری ئینسان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و له سه‌ر رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و کوردستان له‌وانه کادره دامه‌زرێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه”
ئاماژه به گۆڕانێک ده‌کرێت که راسته‌قینه‌ن، ئه‌گه‌ر چی بێ موناقه‌شه‌ش نین، به‌ڵام روویان داوه. تا کۆتایی به بێ پێشکه‌ش کردنی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک، بوترێت که ئه‌مانه گۆڕانکاری جیهانی بوون که له سه‌ر هه‌مووان به‌تایبه‌ت کادیره دامه‌زرێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه کاریگه‌ری خۆیان به‌جێهێشتووه. نه ده‌توانین حاشا له‌و گۆڕانکاریانه بکه‌ین، نه‌ش ده‌توانین حاشا له کاریگه‌ری وه‌رگرتنی دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه بکه‌ین. که به دڵنیایه‌وه رۆژنامه‌یان ده‌خوێنده‌وه و به هۆی ئه‌وه‌ی که خوێندکار و په‌یجۆر بوون ئاگاداری وه‌ها گۆڕانکاریه‌کیش بوون، خاوه‌نی توانایه‌کی کاریگه‌ری وه‌رگرتنی به‌رز بوون، رێگه له هه‌ر جۆره به درۆخستنهوهیهک له ئێمه ده‌گرێت. چونکه قسه له کاریگه‌ری وه‌رگرتن نه‌ک شتێکی تر هاتۆته‌گۆڕێ. به درۆخستنه‌وه‌ی له لایه‌ن منه‌وه تا ئه‌و راده‌یه بێ مانایه، که وتنه‌که‌ی هه‌یه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گوایا دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری ”گه‌شه‌ی خێرای ئابووری”، “قۆناغی زێڕینی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری” (ئێمه‌ش ئاگادار نه‌بووین) و “ده‌وڵه‌تی ریفاه” بوون که له ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌وتوو بوون که له‌گه‌ڵ سوسیال دیموکراسی جیهانی ته‌داعی ده‌بنه‌وه. ئه‌مه، نه‌ک هه‌ر جۆرێکه له زیاده‌ڕه‌وی (به بێ خستنه‌ڕووی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک) له بواری کاریگه‌ری وه‌رگرتندایه، به‌ڵکوو (له بری گێڕانه‌وه‌ی راستیه‌کانی مێژوو) به جۆرێکی ئاشکرا سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م روانگه ره‌خنه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه له هه‌ڵوێستێکی کومونیستیهوه (به هه‌ر راده‌یه‌ک که بووبێت) له هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و دیاردانه‌دا. هه‌ڵبه‌ت شتێکیش جگه له پاساو هێنانه‌وه بۆ سیاسه‌ته ئه‌مڕۆییه‌کانی حیزبی کۆمه‌ڵه نییه. که به باش یان خراپ، نه په‌یوه‌ندیان به دامه‌زرێنه‌رانه‌وه هه‌یه، نه له پێناو تێگه‌یشتنی مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا که‌مترین یارمه‌تیده‌ری ئێمه ده‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت وتم که ناتوانرێت شتێک ره‌تبکرێته‌وه، چوونکه باس له‌سه‌ر کاریگه‌ری وه‌رگرتنه، به‌ڵام به پشت به‌ستن به مێژووی کۆمه‌ڵه ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی بسه‌لمێنرێت، که ته‌نانه‌ت خودی ئه‌م دۆستانه که وه‌ها ئیدعایه‌ک له ژێر ناوی، “زه‌مینه‌کانی شکڵ گرتنی کۆمه‌ڵه” دوای تێپه‌ڕینی 40 ساڵ دێننه ئاراوه، تاکوو سه‌ریان له به‌ردی نه‌دا، نه‌هاتنه ئه‌وروپاو و “له به‌هه‌شتی سوئێد‌دا” جێگیر نه‌بوون، نه‌ک هه‌ر له‌م کاریگه‌ری وه‌رگرتنه، له‌م شکڵ و ناوه‌رۆکه‌دا قسه‌یه‌کیان بۆ وتن نه‌بوو، به‌ڵکوو له رابردوودا، شتێکیان به‌ناوی “ده‌وڵه‌تی ئاسووده‌یی” به هه‌نگاوه‌کانی بۆرژوازی بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌باتی چینی کرێکار بۆ رزگاری هه‌ڵده‌سه‌نگاند. سوسیال دیموکراسیشی ئه‌گه‌ر وه‌کوو زۆربه‌ی ره‌وته چه‌په‌کان له ئێران، له ریزی خیانه‌تکاران به چینی کرێکار هه‌ژمار نهکردبایهت، به دڵنیایه‌وه ده‌یانیان خسته ریزی سازشکارانه‌وه. واتا ئه‌گه‌ر له لایه‌ک، ناتوانرێت کاریگه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاسووده‌یی له سه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه به‌درۆ بخرێته‌وه، له لایه‌کی تر ده‌توانرێت به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌کان ده‌ری بخه‌یت که ته‌نانه‌ت ئه‌م دۆستانه‌ش دوای بیست و چه‌ند ساڵ به‌وه گه‌یشتن که له کاریگه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاسووده‌یی له سه‌ر خۆشیان بێنه قسه، چ بگات به کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که له بنه‌ڕه‌تدا و به له به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌وه‌ی که له ژێر کاریگه‌ری چ دیاردهگهلێکدا بوون، له هه‌مان بنه‌ڕه‌ته‌وه به رێره‌وێکی تردا جگه له رێڕه‌وی سوسیال دیموکراسی ئه‌وروپایی ده‌ڕۆشتن.
له حاڵه‌ته‌کانی تریشدا هه‌ر ئه‌مه‌یه. ” گه‌شه‌ی فمنیزم”، داڕمانی یه‌کجاره‌کی سیستمی ئیستعماری له ئاستی جیهانیدا” و… ده‌کرێ بپرسی مه‌به‌ست له گه‌شه‌ی فمنیزم و کاریگه‌ریه‌کانی له سه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه چی بوو؟ ئێمه چۆن ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی به‌ڵگه‌دار ئه‌مه بۆ ئه‌و لاوانه‌ی که دێنه رێزهکانمانهوه و ده‌یانه‌وێت راستیه‌کان له زاری ئێمه‌وه ببیستن شی ده‌که‌ینه‌وه؟ مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه نیه که باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به پێویستی خه‌بات له پێناو یه‌کسانی ژن و پیاودا و هه‌وڵدانی (ده‌توانرێت بوترێت مێژوویی) کۆمه‌ڵه له کوردستانی ئێران له‌م بواره‌دا بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. به‌ڵام کاتێک ئاماژه به گه‌شه‌ی فمنیزم وه‌کوو یه‌کێک له گۆڕانکاریه‌کان ده‌ده‌ین که کاریگه‌ری له سه‌رمان هه‌بووه، ده‌بێت یه‌ک جاریش بووه، هه‌مان ئه‌و گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تیانه له خودی ئێرانیشدا ته‌نها له زه‌مینه‌ی هاتنه مه‌یدانی کاری ژنانه‌وه ببینین و وه‌ڵامێکی جیدی به‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، که کۆمه‌ڵه له‌م بواره‌دا و به‌رامبه‌ر به وه‌ها گۆڕانکاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، چۆن هه‌ڵسووکه‌وتێکی هه‌بوو؟ ئایا به شێوه‌یه‌کی لانی که‌می کاریگه‌ریه‌کانی ده‌خسته ژێر لێکۆڵینه‌وه؟ گه‌شه‌ی فیمینیزم پێشکه‌ش. ئایا به‌و جۆره نه‌بوو که ئێمه‌ش وه‌کوو چه‌په‌کانی تری ئێران هێشتا نهمهنتوانیبوو بگه‌ینه تێگه‌یشتنێکی دروست له فیمینیزم؟ مه‌گه‌ر جگه له‌مه‌یه که ” فیمینیزم” وه‌کوو زۆربه‌ی چه‌مکه‌کانی تر له چه‌پی ئێران‌دا، بۆ ئێمه‌ش خاوه‌نی لایه‌نی نیگه‌تیڤ بوو؟
مه‌به‌ست له داڕمانی یه‌کجاره‌کی سیستمی ئیستعماری له ئاستی جیهانیدا چییه؟ دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه به توندی له ژێر کاریگه‌ری بزوتنه‌وه رزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئاستی جیهاندا بوون (هه‌ڵبه‌ت 2 دێڕی خوارتر هه‌ر له‌م نووسراوه‌یه‌دا ئاماژه به په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌کانی جیهانی سێهه‌م دراوه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌رچاو نه‌گیرابێت). تا ئه‌و جێگایه‌ی له یادمه و به‌ڵگه‌کانیش به باشی ده‌ری ده‌خه‌ن، له بنه‌ڕه‌تدا بۆچوونێک سه‌باره‌ت به داڕمانی یه‌کجاری سیستمی ئیستعماری له ئاستی جیهانیدا وه‌کوو هه‌ڵسه‌نگاندنێک (تا کاتێک سه‌رمایه‌داری به‌رقه‌رار بێت)، له کۆمه‌ڵه‌دا بوونی نه‌بووه. بۆچوونی زاڵ ئه‌وه بوو تا کاتێک سه‌رمایه‌داری درێژه به بوونی خۆی بدات، سیستمی ئیستعماری له شێوازی نوێ‌دا بۆ به‌رده‌وامیدان به چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کان نۆژه‌ن ده‌بێته‌وه. واتا ئه‌وه‌ی که “سیستمی ئیستعماری”، له “سیستمی چه‌وسانه‌وه‌دا” چهمکدار ده‌بێت. هه‌ر به‌م هۆیه ئه‌گه‌ریش له ناو هه‌ر ئه‌م سیستمی ئیستعماریهدا رزگاری نه‌ته‌وه‌یی له مانا سیاسیه‌که‌دا به ده‌سته‌به‌ر بوو بزانیایه‌ت (ئه‌ویش دوای قۆناغێک ئاڵوگۆڕی فیکری له کۆمه‌ڵه‌دا)، دیسان بڕوایان به هه‌ره‌سهێنانی هه‌میشه‌یی نه‌بوو که له ژێر کارگهریهکهیدا بن. واتا ئه‌وه‌ی که دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و له ژێر کاریگه‌ری بۆچوونی چه‌پدا له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، به‌ده‌ر له هه‌ر جۆره کاریگه‌ری وه‌رگرتنێک به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته، خاوه‌نی راونگه‌یه‌کی تایبه‌ت بوون. به‌ڵام بۆچی له دێڕی جێی مه‌به‌ستدا ئاماژه به روانگه‌ی کۆمه‌ڵه له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه، به پێچه‌وانه‌وه “کاریگه‌ری وه‌رگرتن” به‌رجه‌سته ده‌کرێت؟ ده‌بێ ئه‌مه له ناوه‌رۆکی گشتی دێڕی په‌یوه‌ندیداردا ببینین.
ئه‌ده‌بیات و گوتاری نوێ به‌کار ده‌هێنرێت که ئه‌وه له خۆیدا گرفت نیه. به‌ڵام راستی به‌سه‌رهاته‌که ئه‌وه‌یه که له‌م گوتاره نوێیه‌دا نه‌ک له پێناو شیکردنه‌وه‌ی “زه‌مینه‌کانی پێکهاتنی کۆمه‌ڵه” به‌و جۆره‌ی که ئیدعا کراوه، به‌ڵکوو له پێناو پاساو کردنی سیاسه‌ته‌کانی ئێستای “حزبی کۆمه‌ڵه” به‌کار هاتووه. به‌کارهێنانی وه‌ها ئه‌ده‌بیاتێک به مه‌به‌ستی وه‌رگیران و بوون به ئه‌ندام له “ئه‌نتر ناسیوناڵ سوسیالیست‌دا”یه، که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیشی به مێژووی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه‌شه‌وه نیه. ئه‌و فرمولبهندیانهش که له پێناو په‌سه‌ند کردنی هه‌نگاوه پێشکه‌وتنخوازانه و مێژوویه‌کانی سوسیال دیموکراسی ئه‌وروپاییدا داڕێژراوه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دایه.
نووسه‌رانی به‌ڵگه‌نامه‌که له بری ئه‌وه‌ی بۆچوونه نوێیه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به سوسیال دیموکراسی بسه‌لمێنن، به په‌نا بردنه به‌ر شێوازێکی نه‌گونجاو مێژووسازیهک که په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه نیه، زه‌مینه‌کانی وه‌رگرتنی بیرۆکه نوێیه‌کانیان و پاساو کردنی مێژوویه‌که‌ی له ریزه‌کانیاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، هه‌رچه‌ند له‌م زه‌مینه‌یه‌شدا میتۆدێکی ئوسولیان نیه. نه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌چنه ناو باسی سوسیال دیموکراسی و مێژووه‌که‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه هۆکاری سوسیال دیموکرات بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، نه شێکردنه‌وه‌یه‌کی راستگۆیانه سه‌باره‌ت به مێژووی رادیکاڵی خۆیان له به‌رده‌م یارانی نوێی سوسیال دیموکراتیاندا ده‌خه‌نه‌ڕوو. کارێک که خودی سوسیال دیموکراته ئه‌وروپیه‌کانیش نه‌یان کردوه و ناشیکه‌ن. به‌ڵام سوسیال دیموکراته ئه‌وروپیه‌کان ئه‌مڕۆکه له هه‌ر شێوێنێک وهستابێتن، لانی که‌م ئه‌وه له بیر ناکه‌ن که له رابردوویه‌کی رادیکاڵه‌وه هاتوون. حاشا له رابردووی رادیکاڵیان و رێڕه‌وێک که پێواویانه ناکه‌ن.
به‌ڵام بزانین له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا چۆن ئاماژه به رابردووی رادیکاڵی کۆمه‌ڵه کراوه؟!
له لاپه‌ڕه‌ی سێهه‌مدا، دێڕی یه‌که‌م دوای ئاماژه‌یه‌ک به گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هاتووه:
“گۆڕانکاریه ئاماژه پێدراوه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا به سه‌رنجدانی تووندبوونه‌وه‌ی ئیستبداد و داخرانی سیاسی له لایه‌ن سیستمی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. بۆته هۆی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له چه‌مک و شێوازه‌کانی خه‌باتی سیاسی له پێکهاته و ئارایشی ئوپۆزسیۆنی سیاسی له ئێران‌دا. هێزه سونه‌تیه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی له ئێران‌دا، له ژێر کاریگه‌ر گۆڕانکاریه‌کان و رادیکاڵیزمی نوێ‌دا که له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات‌دا ده‌رده‌که‌وێت، به شێنه‌یی هه‌یمه‌نه‌یان دابه‌زیوه و په‌راوێز که‌وتوون و هێزێکی سیاسی نوێ جێگه‌که‌یانی پڕ کردۆته‌وه.”
له درێژه‌ی هه‌مان لاپه‌ڕه و له پاراگرافی دوه‌مدا هاتووه که: “ئه‌م بزاڤه سیاسیه نوێیه که له بنه‌ڕه‌تدا ژێرزه‌مینی بووه و ئه‌ده‌بیات و شێعر و فه‌رهه‌نگی سه‌رده‌می خۆی خستۆته ژێر کاریگه‌ریه‌وه، له بواری ئایدۆلۆژیه‌وه به گشتی چه‌پ و به ره‌نگاندنی شۆڕشگێڕیه‌وه بوو و له سه‌ر به‌ستێنی ریوایه‌ته‌کانی جیهانی سێهه‌م له مارکسیزم و دژه ئیمپریالیزم راوه‌ستاوه.”
له به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌می کۆمه‌ڵه‌دا، باس له بوونی رادیکاڵیزم له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا ده‌کرێت، وه‌کوو بازنه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ست بوون به رادیکاڵیزمی چینی کرێکار به کار ده‌هێنرێت. لێره‌دا رادیکاڵیزم (هه‌ڵبه‌ت له جۆری دژه ئیمپریالیزم و مارکسیستیهکهی) ئیتر دیارده‌یه‌کی ده‌ره‌کی، به ته‌واوه‌تی چه‌پ به ره‌نگاندنی توندی شۆڕشگێڕانه‌وه‌یه. لێره‌دا ئیتر باسه‌که گشتیه. لێره‌دا ئیتر روون نیه که ئایا ئه‌م جۆره له رادیکاڵیزم، کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵه یان نا. رادیکاڵیزم ده‌که‌وێته ناو فه‌زای سیاسی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه، فه‌زایه‌ک به ره‌نگاندنی توندی شۆڕشگێڕانه که که له‌وانه‌یه رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌شی خستبێته ژێر کاریگه‌ری ئه‌نجامه نیگاتیڤهکانیهوه. له کۆتاییشدا خوێنه‌ر تێناگات، که ئه‌م ده‌ربڕینانه بۆ ره‌خنه گرتن له وه‌ها فه‌زایه‌که؟ بۆ پاساو کردنی رادیکاڵیزمی ناو کۆمه‌ڵه نووسراوه؟ یان به جۆرێک فورموله کراوه که ده‌رگا له به کارهێنانی دواتری هه‌سته رادیکاڵه‌کانی لاوی کورد دانه‌خات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، به‌ڵگه‌نامه‌ی حزبێکه که هێشتا هێزی چه‌کداری هه‌یه. بۆ گه‌شه‌پێدانی خۆی له بارودۆخی کوردستانی‌دا، ناچاره له به‌کارهێنانی دواتری وه‌ها حه‌ز و داگه‌ڕانێک.
پرسی گرنگ ئه‌وه‌یه که تا ئێره به‌و جۆره‌ی که تێبینیتان کرد، ئاماژه به رادیکاڵیزم و مارکسیزم و ئیمپریالیزم کراوه و له شوێنێکیشدا ده‌وترێت:
“ئه‌گه‌ر چی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له روانگه‌ی زۆر که‌سه‌وه جه‌مسه‌ری جهیانی سوسیالیزم به ئه‌ژمار دێت و جیهانی خۆرئاواش ئه‌و ریوایه‌ته‌ی لا په‌سه‌ند بوو. به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا سۆڤیه‌ت و سیاسه‌ته‌کانی به پله و پێودانگی جۆراوجۆر له هه‌موو جیهاندا که‌وتبوویه به‌ر ره‌خنه‌ی چه‌پ به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه.”
به‌م جۆره ناڕاسته‌وخۆ نیشان ده‌درێت که کۆمه‌ڵه‌ش له ژێر کاریگه‌ری وه‌ها رهخنهگهلێکدا بووه، به‌ڵام دوای وه‌ها شێوه ههڵسووکهوتێکدایه که ده‌گه‌ینه یه‌کێک له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کان. له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی سێ‌دا، له بڕگه‌یه‌کی تردا هاتووه :
“گۆڕانکاریه ناوچه‌یی و کوردستانیه‌کانیش به درێژایی ئه‌و ساڵانه به ته‌واوه‌تی به‌ر چاو و کاریگه‌ر بوون یه‌کێک له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه گرینگه‌کانی گیرسانی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵه پێکده‌هێنێت. سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی چله‌وه که به شۆڕشی ئه‌یلول یان سیپتامبر ناسراوه، بووه هۆی هاتنه‌ئارای به‌ربڵاوی مه‌سه‌له‌ی کورد و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی له نێوان نه‌وه‌ی نوێ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌و ساڵانه‌دا.”
واتا تا ئێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌که، به هه‌ر شتێکی په‌یوه‌ندیدار و بێ په‌یوه‌ندی، وه‌کوو هۆکارێک که له سه‌ر رۆشنبیرانی کورد به تایبه‌ت دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه کاریگه‌ریان هه‌بووه، ئاماژه کراوه، به‌ڵام له “سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کان” قسه‌یه‌ک له گۆڕدا نیه (له‌وانه سه‌رچاوه‌ی فیکری و سیاسی “مارکسیزم”)، له ناکاو له قاڵبی باسی “گۆڕانکاریه ناوچه‌یی و کوردستانیه‌کان” رووبه‌ڕووی یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه ده‌بینه‌وه. که له ئێستادا ناچینه سه‌ری، به‌ڵام لێره‌دا ده‌توانین بپرسین، مه‌به‌ست له “سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه گرنگه‌کان لێره‌دا چییه؟ ئه‌گه‌ر ده‌وترا وه‌کوو رۆشنبیرانی کورد به توندی له ژێر کاریگه‌ری گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و کوردستانیاکاندا بووین ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئیحساسات، بۆچوون و کرده‌وه سیاسیه‌کانمان به شێوه‌ی سروشتی کاریگه‌ری داده‌نا به توندی کارتێکراو ده‌بووین، هیچ قسه‌یه‌ک نه‌بوو. ئه‌مه ده‌ربڕینی راستیه‌کی ئاشکرا و له هه‌مان کاتدا حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو. روون و ئاشکرایه که بیرکردنه‌وه‌کان و سیاسه‌ت کردنه‌کانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه به هۆی ئه‌وه‌ی که کورد بوون له کوردستاندا چالاکیان ده‌کرد، له ژێر کاریگه‌ری وه‌ها هۆکارێکدا بوون و ده‌بن. به‌ڵام له‌م سۆنگه‌یه‌وه ناتوانرێت به بێ هۆ خۆمان بخه‌ینه داوێنی یه‌کێک له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه گرینگه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئێمه خه‌ریکین سه‌باره‌ت به ره‌وتێکی سیاسی و چۆنیه‌تی شکڵ گرتنه‌که‌ی قسه ده‌که‌ین، نه ته‌نها که‌سانێک دامه‌زرێنه‌ریش بووبن که بۆچوونه‌کانیان له ژێر کاریگه‌ری هۆکاره جۆراوجۆره‌کاندا شکڵی گرتووه. یان نا، مه‌به‌ست شتێکی بانتر له “گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و کوردستانیه‌کان” و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌وانه؟ گوایا، بابه‌ته‌که بڕێک جیاوازی هه‌یه.
به‌ر له پێکهێنانی کۆمه‌ڵه و له دایکبوونی سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه‌ش، کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له تایبهتیاکانی خۆیدا بووه. له‌م کوردستانهشدا، وه‌کوو هه‌موو شوێنێکی جیهان بیرۆکه‌ی سیاسی به “سه‌رچاوه‌ی فیکری و سیاسی” جیاوازه‌وه تێیدا ره‌واجیان هه‌بووه.
هه‌رجۆره گۆڕانکاریه‌ک له هه‌ر به‌شێکدا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م سه‌رچاوانه ده‌بینرێن و ده‌که‌ونه به‌ر داوه‌ریه‌وه. به‌دڵنیایه‌وه جه‌ماوه‌رێکی خه‌ڵک هه‌بوون (وه‌کوو هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی تر که ئه‌م گۆڕانکاریانه‌یان به تایبه‌تی ده‌بینی و ئه‌زموونیان ده‌کرد، ده‌که‌وتنه ژێر کاریگه‌ریه‌وه و سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ناچار به تێفکرین بوون، به دڵنیایه‌وه “رۆشنبیرانی کورد”یش به‌م شێوه‌یه ئه‌زموونیان کۆدهکرهوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که رۆشنبیر بوون، ناتوانرێت بوترێت که ته‌نها ئه‌زموونیان ده‌کرد، به‌ڵکوو ئه‌زموونه‌کانیان لێکده‌دایه‌وه. ئه‌ویش به یارمه‌تی و به‌کارهێنانی “سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه” کان که فێری بوون و یان فێری ده‌بوون. کاتێک باس له سه‌ر شکڵ گرتنی ته‌شکیلاتێکه، واتا خه‌ریکین سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک له‌و رۆشنبیرانه قسه ده‌که‌ین که نه‌ک هه‌ر ئه‌زموونیان کردووه، به‌ڵکوو به هاوکاری و کۆمه‌کی سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه ناسراوه جیهانیهکان لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌شیان کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له کۆتاییدا به ئه‌نجامێک بگه‌ن (ئه‌نجامێک که ئه‌وانی به‌ره‌و کاردانه‌وه‌ی هاوبه‌ش بردووه)، واتا له نێوان ئه‌وه‌ی که ئه‌زموون کراوه، و جێگرتنی ئه‌و ئه‌زموونانه له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کانی ته‌شکیلاتێکدا، ده‌بێت به جۆرێک خودی ئه‌م ئه‌زموونه به هاوکاری سه‌رچاوه فکریه‌کان پێوانه کرابێتن. واتا خودی ئه‌و ئه‌زموونه ده‌بێ به هاوکاری سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کانی هه‌ر ئه‌م رۆشنبیرانه، له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کانی ته‌شکیلاتێکدا جێگه‌یان گرتبێت. ئایا ده‌کرێت بپرسی که دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه به هاوکاری کامه له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه گرینگه‌کان، ئه‌م گۆاڕانکاریهیان ئه‌زموون ده‌کرد و کاری تێده‌کردن؟ له‌م باسه‌ش تێده‌په‌ڕین که ته‌نانه‌ت هه‌ر تاکێکیش به بۆچوونێکی دیاری کراوه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌زموون کردنی هه‌ر دیارده‌یه‌ک، چ بگات به کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخراوێک، که دوای ئه‌زموون کردنه هاوبه‌شه‌کان ده‌بێت گه‌یشتبێتنه لانیکه‌مێک له زمانی هاوبه‌ش، ئه‌گینا ئه‌زموونه‌کانیشیان ناتونێت زۆر هاوبه‌ش بێت.
تا ئه‌و جێگایه‌ی له‌بیرم مابێت، ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه به‌ده‌ر له “سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کانی جیهان، له هیچ سه‌رده‌مێکی ژیانیدا هه‌ڵسوکه‌تی نه‌کردوه و نه‌یتوانیوه بیکات، له یه‌ک قسه‌دا، نووسه‌رانی وه‌ها سه‌نه‌دێک، باشتر وابوو که سه‌رڕاست و بێ شاردنه‌وه ده‌یان نووسی که ئه‌وه ته‌نها مارکسیزم وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی فیکری و سیاسی نه‌بوو که له‌سه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه وه‌کوو یه‌کێک له سه‌رچاوه فیکری وسیاسیه‌کان کاریگه‌ری داده‌نا، به‌ڵکوو ناسیۆنالیزمی کورد و پرسی رزگاری گه‌لی کوردیش کاریگه‌ری هه‌بووه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌نها قسه له گۆڕانکاری و کاریگه‌ریه‌کانیان ناکات، به‌ڵکوو ئاماژه به یه‌کێک له سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه کاریگه‌ره‌کان ده‌کات). ئه‌و کات ده‌کرا به شێوه‌یه‌کی تر باس بکرێت، ره‌وایی و ناڕه‌وایی و راده‌ی وه‌ها ئیدعایه‌ک له مه‌حه‌ک بدرێت. ئه‌و کات ده‌توانرێ بوترێت و نیشان بدرێت که “مه‌سه‌له‌ی کورد”، “بزوتنه‌وه کوردیه‌کان”، “ناسیونالیزمی کورد”، “عه‌لاقه‌یه‌ک که به کوردستان هه‌یه” له هه‌مان سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌وه کاریگه‌ریه‌کی گرینگی له سه‌ر گیرسانی بیرۆکه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵه هه‌بوو. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که راستیه‌کانمان له‌م باره‌یه‌وه وتبێت، نابێت گومانێک بهێڵرێته‌وه، که سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه له سه‌رده‌می رێکخستنی ته‌شکیلاتدا و دوای ئه‌وه‌ش، ته‌واوی ئه‌م راستیانه، چه‌مک و گوتاره‌کان به زۆری له به‌ر رۆشنایی یه‌کێک له “سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه” ناسراوه جیهانیهکان، که ره‌نگی چه‌پ و مارکسیستی هه‌بوو، شرۆڤه‌یان ده‌کرد. ئه‌مه له راستیه‌وه نزیکتره. به دڵنیایه‌وه ئه‌وه به مانای حاشاکردن له کاریگه‌ری رێبازه فیکریه‌کانی تر نیه، ئه‌وه‌ی که وه‌ها کاریگه‌ریه‌ک تا چ راده‌یه‌ک بێ گرێ و گۆڵ په‌تی بوون؟ خۆی باسێکی تره. یان ئه‌وه‌ی که له چ ساته‌وه‌ختێکدا، کامه له رێبازه فیکری و سیاسیه ناسراوه‌کان کاریگه‌ریه‌کی زیاتری هه‌بوو؟ ئه‌وه بابه‌تێکی تایبه‌ت به کاری لێکۆڵینه‌وه‌یه. به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به هێنانه ئارا و بره‌ودان به وه‌ها لێکدانهوهگهلێک، ناتوانێت رێنوێنێکی شه‌فاف بێت بۆ ئێمه له‌م بواره‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له باشترین حاڵه‌تدا، له‌کاری ته‌مومژاوی کردندا له به‌رژه‌وه‌ندی ئایدۆلۆژیایه‌کی ناڕوونتردایه.
به “سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق له ده‌یه‌ی چل” ئاماژه ده‌کرێت، که گوایا “بۆته هۆی هێنانه ئارای مه‌سه‌له‌ی کورد و بوژانه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان نه‌وه‌ی نوێ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌و ساڵانه‌دا.” تاکوو به پشت به‌ستن به حوکمێکی گشتی که ده‌توانێت رواڵه‌تێکی دروست و لۆژیکیشی هه‌بێت، ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه بخاته مێشکی خوێنه‌ره‌وه که، پێکهێنانی کۆمه‌ڵه به جۆرێک و له‌وانه ئاکام و ئه‌نجامی هه‌وراز و نشێوه‌کانی بزوتنه‌وه کوردیه‌کان و کامڵ بوونی وه‌ها پرۆسه‌یه‌ک بووه. هه‌ڵبه‌ت، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که گوایا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌بووه که “ره‌خنه‌ی له‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌بووبێت” و ئه‌زموونی له شکسته‌کان وه‌رگرتبێت، گوایا به یارمه‌تی وه‌رگرتن له “روانگه‌ی نوێ و پته‌وه‌کان” که بێ ناوونیشانن.
له روانینی یه‌که‌مدا، خوێنه‌ر پێی وایه به شێوه‌ی سروشتی ئاماژه به بزوتنه‌وه‌یه‌ک له کوردستان و کاریگه‌ریه‌کانی کراوه. له راستیه‌کی مێژووی که به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر زۆرکه‌س له‌وانه دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه. کاریگه‌ریه‌ک که به دڵنیاییه‌وه بوونی هه‌بووه و ده‌توانرێت ئاماژه‌ی پێبکرێت. مه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌وه‌یه که بزوتنه‌وه جۆراوجۆره کوردیه‌کان له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا کاریگه‌ری له سه‌ر به‌شه‌کانی تر داناوه و دایده‌نێت؟! به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به گوێره‌ی ئه‌م حوکمه گشتیانه شیاوی سه‌لماندن بن، ئیتر گرفتێک نه‌ده‌بوو. وه‌ها حوکمگه‌لێک ده‌بێ له شوێنی خۆیاندا قه‌زاوه‌تیان له سه‌ربکرێت. لێره‌دا، باس له سه‌ر پێکهێنانی کۆمه‌ڵه، و یه‌کێک له “سه‌رچاوه گرینگه سیاسی و فیکریه‌کانی” کاریگه‌ر له سه‌ری و په‌یوندی کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ی کوردیه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش کاتێک ئاماژه به وشیاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌وه‌ی نوێ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت، ئه‌ویش به هۆی بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ک که “سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق” بووه. ده‌بێ ئه‌مانه بخاته ناو ده‌قی مێژووی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راستی و دروستی راده‌که‌ی دیاری بکرێت. جگه له‌مه، ئێمه ته‌نها له‌گه‌ڵ زهنیه‌ت سازیه‌کی بێ بنه‌ما به‌ره‌وڕووین، که له‌وانه‌یه به مه‌به‌ستی سیاسی تایبه‌تی راگیرابێتن.
هه‌ر له‌و بڕگه‌یه‌دا، ده‌ستبه‌جێ پاش ئه‌و بابه‌ته هاتووه که:
“دواتر گۆڕانکاریه‌ک که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تێیپه‌ڕاند وشکستی تاڵ و تراژیکی ئه‌و له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی په‌نجادا، ده‌رفه‌تی دا به پێداچوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد به گوێره‌ی روانگه نوێیه‌کان و به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌و ته‌جره‌به‌یه ”
له لایه‌ک قسه له به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێک له سه‌رچاوه گرنگه فیکری و سیاسیه‌کان ده‌کرێ، له لایه‌کی دیکه به شکستی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی که ئه‌و شکسته “به پێداچوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد به گوێره‌ی روانگه نوێیه‌کان و به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌و ته‌جره‌به‌یه ده‌رفه‌تی ده‌دا” ئاماژه ده‌درێ. که ده‌ریده‌خات نووسه‌ر ته‌نانه‌ت له بیری رێساکانی یاریدا نیه، به ته‌واوه‌تی پشتی به بێ ئاگایی خوێنه‌ر (خوێنه‌رێک که له‌وانه‌یه نه‌زانێت بابه‌ته‌که چییه) به‌ستووه. به‌ڵام مه‌به‌ست چییه؟
له مه‌ودای مێژوویی نێوان “سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق” و شکستی هه‌ر ئه‌و بزوتنهوهییهی که مه‌ودایه‌کی ده ساڵه و زیاتریشه، له کوردستانی ئێرانیش به دیاری کراوی رووداوگه‌لێک ده‌قه‌ومێت. واتا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق به شێوه‌ی سروشتی، بووه هۆی جمووجۆڵێک له کوردستانی ئێران. له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌ویی له نێوان نه‌وه‌ی جه‌وان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا کراوه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که روون نیه باس له کام کوردستان ده‌کات. کوردستانی عێراق دۆخی رۆشن بوو، له‌وێ بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست کوردستانی ئێرانه، جووڵانه‌وه‌که له عێراق و به شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی له به‌شی باکوری و به‌تایبه‌ت به‌شی رۆشنبیری سه‌ر به حزبی دیموکرات، بوو به هۆی جمووجۆڵگهلێک. له وه‌ها دۆخێک‌دا ئه‌و حیزبه هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رێک بخاته‌وه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به درێژایی یه‌ک ده‌یه له‌تمه‌ی قورسی به‌ر که‌وتبوو). که له خودی بهڵگهنامهکهشدا ئاماژه‌یه‌کی پێکراوه. به‌ڵام زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری “خه‌ڵکی کورد” له کوردستانی ئێران، له بارودۆخێکی زۆر جیاواز له عێراق ده‌ژیان. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکدا به‌ره‌وڕوو بوون، که دووباره سه‌قامگیری سیاسی (دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین قه‌یرانی جیدی) له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵات‌دا جێگیر کردبوو. به پێچه‌وانه‌ی عێراق که دوای رووخانی رژێمی پاشایه‌تی هاتنه سه‌رکاری عه‌بدولکه‌ریم قاسم و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هاتنه سه‌رکاری حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان، هه‌لوومه‌رجێکی قه‌یرانی تێده‌په‌ڕاند. ئێران “به‌وجۆره‌ی که له بهڵگهنامهکهشدا ئاماژه‌ی پێکراوه” قۆناغی دوای چاکسازی زه‌ویوزاری تێده‌په‌ڕاند وبه‌شێکی زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له کوردستانی ئێران (ئه‌گه‌ر رێگه پێدراو بم هه‌موو پارێزگا کوردنشینه‌کان له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا به ئه‌ژمار بێنم) زیاتر له ژێر کاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانکاریه نوێیه‌دا بوون. بۆ هه‌موو پرسه‌کان له‌وانه “وشیاری نه‌ته‌وه‌یی” له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به شێوه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز له خه‌ڵکی کوردی ئه‌و به‌ری سنووره‌کان ده‌یان روانی و… که له شوێنی خۆیدا هۆکاره‌که‌ی جێگه‌ی مشت‌ومڕ و لیکۆڵینه‌وه‌یه. ناکرێت ئه‌م دۆخه جیاوازه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی جادویی بابه‌تگه‌لێکی وه‌کوو”به‌رزبوونه‌وه‌ی وشیاری نیشتمانی” و “جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک” بسڕدرێته‌وه و له به‌رچاو نه‌گیرێت، که گوایا له‌م بواره‌دا (به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی) له کوردستانی ئێرانیش ده‌نگۆگه‌لێک بووه و ته‌نها له ئێمه باشتره‌کان ئاگاداری هه‌ن.
له ناخی وه‌ها گۆڕانێکدا، به‌شی رادیکاڵ و لاوتری حزبی دیموکرات (کومیته‌ی شۆڕشگێڕ) که له راستیشدا له‌و حزبه به جۆرێک دوور که‌وتبوه‌وه، به‌و جۆره‌ی که له سهنهدهکهشدا ئاماژه‌ی پێکراوه، بڕیاری رێکخستنی جوڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه ده‌دات که به جوڵانه‌وه‌ی 46-47 ناسراوه و له کۆتاییدا شکست ده‌هێنێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که رابه‌رانی وه‌ها جوڵانهوهیهکیش تووشی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بوون. ره‌نگه یه‌کێک له لێکدانه‌وه‌کانیان ئه‌وه بووبێت که “به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه له کوردستانی عێراق”، “هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی له ناو نه‌وه‌ی نوێ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا به‌رزبۆته‌وه”. ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی لێکدانه‌وه‌ی خۆیانیشیان به کرده‌وه تاقی کرده‌وه. ته‌شکیلاتێک که ساڵێک دوای ئه‌و شکسته دامه‌زرا و دواتر ناوی کۆمه‌ڵه‌ی له خۆ گرت، به‌رێکه‌وت و به پشت به‌ستن به “روانگه نوێیه‌کان”، گه‌یشته ره‌تکردنه‌وه‌ی وه‌ها بۆچوون و لێکدانه‌وه‌یه‌ک. به ئه‌زموون وه‌رگرتن له وه‌ها جوڵانه‌وه‌یه‌ک، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن که ئه‌و جۆره هه‌نگاوه پارتیزانیه ئه‌نجامێکی نیه جگه له شکست. به‌ڵام ره‌تکردنه‌وه‌ی رێبازی پارتیزانی ته‌نها لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌که بوو، ئه‌وان له هه‌مان کات و له‌و ساته‌وه‌خته‌دا، ئه‌وه‌یان کردبووه ته‌جره‌به که هێشتا “هه‌ستی نه‌ته‌وه خوازی له ناو خه‌ڵکی کورددا له ئێران تا ئه‌و ئاسته گه‌شه‌ی نه‌کردوه ببێته ته‌وژمێک بۆ گه‌شه‌ی خێرای وه‌ها جوڵانه‌وه‌یه‌ک و.. له لایه‌کی دیکه‌وه، کۆمه‌ڵه به دوای ئه‌و ئه‌زموونه‌دا، ئیتر له چاوه‌ڕوانیدا نه‌بوو تا چه‌ند ساڵ دوای ئه‌وه و به دیتنی شکستی جوڵانه‌وه له کوردستانی عێراق به یارمه‌تی روانگه نوێیه‌کان به ئه‌نجامێکی تر بگات. واتا پێکهاتنی خودی کۆمه‌ڵه، له هه‌مان رۆژی یه‌که‌مه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌و سه‌رده‌مدا پشت قایم بوو که نیشتمان په‌روه‌ری له کوردستانی ئێران هێشتا لاوازه (ته‌نانه‌ت له ژێر کاریگه‌ری به‌رده‌وامی جوڵانه‌وه له‌و به‌ری سنووریش). بۆچوونێک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌م له سه‌ر بنه‌مای دیتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی راسته‌قینه بوو، هه‌م ئه‌وه‌ی که له رۆژی یه‌که‌مه‌وه پشت ئه‌ستوور بوو به به‌کارهێنانی روانگه‌ی نوێ. واتا نه له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ له کوردستانی ئێران و نه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له روانگه نوێیه‌کان، رۆشنبیرانی کورد و له‌وانه دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه ئیتر ماتڵ نه‌بوون تاکوو جوڵانه‌وه‌که‌ی کوردستانی عێراق هه‌ره‌س بهێنێت. ئه‌وان به‌ر له وه‌ها شکستێک به وه‌ها ئه‌نجامێک گه‌یشتن. ئه‌نجامێک که به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی تازه‌ی حزبی کۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌وه‌ش مێژووی خه‌باتی کۆمه‌ڵه و ناوه‌رۆکه‌که‌ی له ده‌یه‌ی یه‌که‌می وه‌ها هه‌ڵسووڕانێک ده‌سه‌لمێنرێت. راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی 46-47دا هه‌بوو. ئه‌وه‌ش جۆری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه پێناسه ده‌کات و کردوویه‌تی که له شوێنی خۆیدا شیاوی تاوتوێ کردنه. به‌ڵام پێکهێنانی کۆمه‌ڵه و به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که ده‌ریخستووه، له بنه‌ڕه‌تدا و له هه‌مان سه‌ره‌تای له‌دایک بوونه‌وه، به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجی کوردستانی ئێران هاوته‌ریب بوو، واتا راستیه مێژوویه‌کان به ئێمه ده‌ڵێن که شکستی جوڵانه‌وه له کوردستانی ئێران به‌ر له پێکهاتنی کۆمه‌ڵه، بوه هۆی دابڕانی کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ کوردستانی عێراق و مه‌سه‌له‌کانی له سه‌رده‌می پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌دا، له عێراق جوڵانه‌وه هێشتا به‌رده‌وام بوو هیچ باسێک له شکست نه‌بوو، کۆمه‌ڵه کار و چالاکیه‌کانی خۆی به پشتبه‌ستن به روانگه نوێیه‌کان، خسته سه‌ر ره‌وتێکی تر. کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، تێگه‌یشت که ئاستی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌گه‌ر وه‌کوو به‌ڵگه‌نامه‌که، ته‌نها له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین) تا ئه‌و راده‌یه نیه که بتوانێت بزوتنه‌وه‌یه‌ک به‌رپا بکات. بۆیه زۆر به ساده‌یی، شکستی دواتری جوڵانه‌وه‌که له کوردستانی عێراقیش له “ته‌شکیلاتدا” وه‌کوو دیارده‌یه‌کی سروشتی که ده‌کرا پێشبینی بکرێت، قبووڵکرا. دوای ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌یه‌کی تر له کوردستانی عێراق سه‌ری هه‌ڵدا (دوای شکستی جوڵانه‌وه له کوردستانی عێراق)، ئه‌م جاره کۆمه‌ڵه هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بگرێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه ئه‌و جوڵانه‌وه نوێیه به جوڵانه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه به‌رامبه‌ر به جوڵانه‌وه‌که‌ی پێشتر ده‌زانی. به‌تایبه‌ت رێکخراوی سه‌ره‌کی چالاک له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا، بانگه‌شه‌ی مارکسیست بوونی ده‌کرد؛ هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌و په‌یوه‌ندی گرتن هانده‌دا. له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانرێت زۆر زیاتر قسه بکرێت، به‌ڵام با بزانین خودی به‌ڵگه‌نامه‌که چۆن درێژه‌ی پێده‌دات.
له لاپه‌ڕه‌ی چواردا، له بڕگه‌یه‌ک به‌ر له کۆتاییدا، دوای ئاماژه کردن به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و گرفته‌کانی و شکستی بزوتنه‌وه‌که و کاریگه‌ریه‌کانی هاتووه که:
“به‌م جۆره مه‌سه‌له‌ی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کوردیش له کۆمه‌ڵگه‌دا و له لای نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و سه‌رده‌مه مانا و ناوه‌رۆکێکی نوێی هه‌بوو. نه‌وه‌ی نوێ ئیتر به روانگه‌ی سونه‌تی و رێگه‌چاره‌ی سونه‌تی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رازی نه‌ده‌بوون. نیشتمان په‌روه‌ریی کورد ئێستا ده‌بێت راشکاوانه به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین و هه‌روه‌ها به ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌زه‌ری نوێووه، به پێشکه‌وتنخوازی، دیموکراسی خوازی، مافی شارۆمه‌ندان، مافی ژنان و به شێوازی مۆدێڕن و سونه‌تی نه‌بوونی رێبه‌ری هاوته‌ریب بکرایه‌ت. کۆمه‌ڵه هه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پێویستیه و وه‌ڵامده‌ره‌وی شه‌فاف به مه‌سه‌له‌ی میلی له روانگه‌یه‌کی نوێ خوازانه‌و دیموکراسی خوازانه‌وه بوو.”
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی کۆتایی له شیکردنه‌وه‌ی “زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی پێکهاتنی کۆمه‌ڵه‌دا”یه. له راستیدا ئه‌و به‌شه به هێنانه ئارای ئیدعایه‌کی پۆزه‌تیڤ سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه کۆتایی دێت و لانی که‌م ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که کۆمه‌ڵه کهژاوهیهکه بۆ گواستنه‌وه‌ی نوێخوازی و … له “بزوتنه‌وه‌ی کورد” بووه (له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا و له درێژه‌دان به کار و چالاکیه‌کانی تری کۆمه‌ڵه ئاماژه ده‌کرێت که به‌وانیش ده‌گه‌ین).
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر باس له سه‌ر “زه‌مینه‌کانی پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌یه، ئه‌مه نابێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌کانی دواتری مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا تێکه‌ڵ بکرێت، ده‌بێ بوترێت که شکستی جوڵانه‌وه له کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه خوازی دوورخسته‌وه. ته‌نها به‌و ئه‌نجامه نه‌گه‌یشتبوون که رێگه‌چاره سونه‌تیه‌کان دڵ رازی که‌ر نین. دوورکه‌تنه‌وه و ره‌خنه‌گرتن له رێگه‌چاره سونه‌تیه‌کان چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میلی ده‌خه‌نه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا. له لایه‌کی تر، به‌کارهێنانی واتای “وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌فاف” به مه‌سه‌له‌ی میلی و گشتاندنی له‌گه‌ڵ ته‌واوی قۆناغه مێژوویه‌کانی حه‌یاتی کۆمه‌ڵه، جێگای باسی هه‌یه. به‌ڵگه‌نامه و رووداوه‌کان له کۆمه‌ڵه‌دا باس له ناکۆکی له‌و باره‌یه‌وه ده‌کات. تا ئه‌و جێگایه‌ی که بیرم مابێت، یه‌کێک له ره‌خنه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که حزبی کۆمه‌ڵه‌یان دامه‌زراند (جیابوونه‌وه‌ی ساڵی 2000)، بوونێکی ناشه‌فاف له هه‌ڵوێستی رێبه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵه بووه. باش یان خراپ، ئه‌وه‌ش که له‌م بڕگه‌یه‌دا هاتووه به گشتی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مڕۆی حزبی کۆمه‌ڵه‌یه که له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رده‌مه‌کانی حه‌یاتی کۆمه‌ڵه و ئه‌ده‌بیاته‌که‌یدا زۆر نایه‌ته‌وه.
بۆ رۆشنبوونه‌وه‌ی رای گشتی له‌و باره‌یه‌وه ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که ره‌وتی کۆمه‌ڵه به زۆری دوای ده‌وره‌یه‌ک له ههڵسوواڕانی نهێنی له نێوان چین و توێژه کرێکاری، زه‌حمه‌تکێشی و رۆشنبیراندا، کۆکردنه‌وه‌ی هێزی پێویست، به‌شداری کردن له راپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران له دژی رژێمی پاشایه‌تی و به ده‌ستهێنانی توانای به‌کارهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانی له کوردستانی ئێران، خۆی له دۆخی گواستنه‌وه‌ی وه‌ها پێداویستیهکدا بینی که هه‌م وه‌ڵامێکی شه‌فاف به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بداته‌وه، هه‌م ئه‌وه‌ی که ناوه‌رۆکێکی نوێ به جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ببه‌خشێت. ئه‌وه‌ی که چی کرد؟ تا کوێ چووه پێش و ئه‌نجامه‌که‌ی چی بوو؟ له کۆتاییشدا چی به سه‌ر خۆدی کۆمه‌ڵه‌دا هات؟ بۆ خۆی باسێکی تره.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه‌ی کۆتایی سه‌باره‌ت به گشتیه‌تی ئه‌و راپۆرته بکه‌ین، ده‌بێ بڵێین که له به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندیداردا له ئاماژه کردنیدا به زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ئاماژه به چه‌ند خاڵێکی گرینگ کراوه، که من به هۆی ئه‌وه‌ی که ئاماژه‌یه‌کی دروست بوون، تێمپهڕاندوه. له به‌رئه‌وه‌ی که به ئه‌نقه‌ست و له گۆشه‌نیگای خستنه‌ڕووی که‌م و کورتیه‌کان و ئه‌و لێکدانه‌وه هه‌ڵانه‌ی که به ده‌سته‌وه دراون، رۆشتوومه‌ته پێش. سه‌رباری ئه‌مانه و له‌وێوه که ئه‌م دۆستانه، به ئه‌نقه‌ست بۆچوونی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینانه‌دا تا ئێره‌ی راپۆرته‌که فه‌رامۆش کردوه، به شێوه‌یه‌کی ته‌م ومژاوی باس له “سه‌رچاوه فیکری و سیاسیه‌کان ده‌که‌ن”، تا ئێره و له هیچ شوێنێک (له‌م به‌شه‌دا)، ناڵێن که کۆمه‌ڵه به چ روانگه‌یه‌که‌وه دوای پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌وت، له هه‌موو شوێنێک باس له کاریگه‌ری دانان و کاریگه‌ری وه‌رگرتنه، ناتوانرێت تا ئێره ئاماژه دروسته‌کانیش به ئه‌ژمار بێنیت. له‌مه‌دا گومان نیه که ئه‌مانه رووداوگه‌لێک بوون که له جیهان و ئێران و هه‌موو شوێنێک روویان داوه، نه‌ک هه‌ر پێشکه‌وتنخوازه‌کان به‌ڵکوو کۆنه په‌رسته‌کانیش که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ریه‌وه. باس ئه‌مه نیه. باسی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که چۆن هه‌ڵسووکه‌وت بکرێت و بۆ چی؟ چونکه باس له زه‌میینه‌کانی شکڵ گرتنی ره‌وتێکی سیاسیه. له خودی سه‌نه‌ده‌که و له جێگایه‌ک وتراوه که، کۆمه‌ڵه دهیبیینی و ئه‌وه‌ش له سه‌ر کرده‌وه‌کانی دوایی کۆمه‌ڵه کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو. تازه ده‌توانرێت بپرسرێت که مه‌گه‌ر که‌سانی تر نه‌یان ده‌بینی و کاردانه‌وه‌یان نیشان نه‌ده‌دا؟ مه‌گه‌ر هه‌مان زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گه‌شه و بوژانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی تریش نه‌بووه؟ جیاوازی له چیدا بوو؟
له هیچ شوێنێکیش ئاماژه به دۆخ و پێگه‌ی کۆمه‌ڵاتی خودی کۆمه‌ڵه ناکرێت (ئه‌گه‌ر نه‌مه‌وێت باس له پێگه‌ی چینایه‌تی بکه‌م، که له‌وانه‌یه له لای ئه‌و دۆستانه وه‌کوو به‌کارهێنانی زاراوه‌یه‌کی “کۆنه‌بوو” له لایه‌ن منه‌وه لێکبدرێته‌وه). به هه‌ڵه وه‌رنه‌گیرێت، مه‌به‌ست لێره‌دا، به‌کارهێنانی زاراوه‌ی ”مارکسیستی” و چاوه‌ڕوانی وه‌ها شتێک نیه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م دۆستانه ده‌ریان خستووه که لێی دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه. چاوه‌ڕوانی ئێمه له‌و ئاسته‌دایه خوێنه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تای چوونه ناو بابه‌ته‌که‌وه، بزانێت باس له زه‌مینه‌کانی چ ته‌شکیلاتێک ده‌کرێت. به جۆرێک که بتوانرێت جیاوازی حزبه‌کان له هه‌ڵسووکه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م زه‌مینانه لانی که‌م شیاوی تێگه‌یشتن بکات. به‌و ده‌ستپێکه که کۆمه‌ڵه چه‌پ بوو، به‌و کۆتاییه‌ش که ناوه‌رۆکێکی نوێخوازانه‌ی داوه‌ته مه‌سه‌ڵه‌ی میلی، ته‌نها ده‌توانرێت یه‌ک لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت که کۆمه‌ڵه ته‌شکیلاتێک بوو که له باڵی “چه‌پی ناسیونالیزمی کورد”دا بووه . تا ئێره و له به‌شی زه‌مینه‌کاندا ئه‌وه ده‌سه‌لمێت. به دوای ئه‌وه‌ی که وتراوه، بابه‌تێکی تریش هه‌یه که پێی ده‌گه‌ین. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیدعایه له هه‌ڵسه‌نگاندنێک راسته‌قینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ته‌نها ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه‌مان ته‌نها له چوارچێوه‌ی ناسیونالیزمی کورددا دابێته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه. له کاتێکدا، کۆمه‌ڵه له هه‌مان کاتددا، ته‌شکیلاتێک به ئیدعای ئه‌نترناسیۆنالیستی و سوسیالیستیه‌وه بووه. ته‌واوی بنه‌ما سیاسی و نه‌زه‌ریه‌کانی ته‌نانه‌ت له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی کورد و جوڵانهوهکانیدا، له‌م ئیدعایه و ئه‌م روانگایه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه بوترێت له‌م به‌شه‌دا ئاماژه به زه‌مینه‌کان نه‌ک شتێکی تر کراوه، نه‌مان ویستووه که مێژووی کۆمه‌ڵه بنووسین که له چوار لاپه‌ڕه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له چه‌ند شوێنێکی تری ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، ئاماژه‌مان به بابه‌ته‌کانی تریش کردووه، پرسیاری سه‌ره‌کیش لێره‌دا دێته‌پێش: که واته تایبه‌تمه‌ندی ئاماژه‌دان به زه‌مینه‌کان تا ئێره‌ی بابه‌ته‌که چییه؟ ئه‌م بابه‌ته، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رخوردی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌خوازی کورد روونه. کۆمه‌ڵه کوردستانی بوو، له ژێر کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کوردستاندا بوو، په‌رچه‌کرداری نیشاندا، شکستێکی دیوه، ئه‌زموونی کرد و له کۆتاییدا له ناوه‌رۆک به‌خشین به مه‌سه‌له‌ی کورد و نوێخوازی تێیدا، کۆمه‌ڵه هه‌ڵگرێک بۆ گواستنه‌وه بوو. هه‌مووی ئه‌مانه‌ش له هه‌مان به‌شی زه‌مینه‌کاندا هاتووه. هه‌ر خوێنه‌رێکیش تێده‌گات که کوردستانی بوونی کۆمه‌ڵه چ کاردانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌م بوارانه‌دا بووه. بابه‌ته‌کانی تر چی؟ له پێش زه‌مینه‌کاندا ئاماژه‌یه‌کیان پێکراوه که گوایا کۆمه‌ڵه که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ریانه‌وه؟ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، کۆمه‌ڵه ئیدعای کومونیست بوون و دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکارانی هه‌بوو (له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا ته‌نانه‌ت ئاماژه به زیادکردنی هه‌قده‌سته‌کان له ئه‌وروپا له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا کراوه). ئایا له‌م زه‌مینه‌یه‌شدا کۆمه‌ڵه کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو، نوێخوازی کرد؟ به گوێره‌ی روانگه‌ی پێشووی کۆمه‌ڵه، لانی که‌م ده‌بێت له‌م چینه بۆ نوێخوازی له جوڵانه‌وه‌ی کورددا که‌ڵک وه‌رگیرابێت؟
بابزانین له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی فیکری نوێ‌دا که بونیادیان ناوه، روانگه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵه چۆن له‌به‌ر چاو گیراون. به‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چیینه سه‌ر به‌شه‌که‌ی تری به‌ڵگه‌نامه‌که.
“ده‌یه‌ی خه‌باتی ژێر زه‌مینی”
له به‌شی تایبه‌ت به چالاکیه ژێر زه‌مینیه‌کان، له لاپه‌ڕه‌ی پێنج دا، بڕگه‌ی سێهه‌م، به‌ندی الف، هاتووه:
“کۆمه‌ڵه یه‌کێتی سۆڤیه‌تی به جه‌مسه‌ری سوسیالیزم و ئۆلگوی نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لی خۆی نه‌ده‌زانی و هه‌ر ئه‌م سنووربهندیهش ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ جۆره وابه‌سته بوونێک به گێڕانه‌وه‌ی تیۆری ئه‌و جهمسهرهشی نه‌بووه، گێڕانه‌وه‌که له بنه‌ڕه‌تدا له خزمه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا بووه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌رچی دژه ئه‌مریکایی بوایه‌ت به پۆزه‌تیڤ و شۆڕشگێڕانه‌ی به ئه‌ژمار ده‌هێنا. ئێمه سوسیالیزم و شۆڕشی ئۆکتۆبرمان قه‌بووڵ بوو به‌ڵام سیستمی دوای ئه‌ومان قه‌بووڵ نه‌بوو.”
ئه‌مه ده‌سپێکی به‌سه‌رهاتی باسکردنی روانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه به‌بێ هیچ ناڕوونیه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا. به رواڵه‌ت هیچ کێشه‌یه‌کی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاماژه به راستیه‌کان له‌و بواره‌دا دراوه. به‌ڵام ده‌ڵێی وتووێژکارێکی دژه کومونیست و سوسیالیست، که ژماره‌یان زۆر زیاتر بووه له کاتی پرسیار کردندا ژستێکی زۆر بیرمه‌ندانه ده‌گرنه خۆ و به سوکایه‌تیه‌وه سه‌یری به‌رامبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن (که گوایا وتووێژ له‌گه‌ڵ کراوه‌که له ژیانیدا تووشی تاوان بووه)، ده‌پرسێت: کاکه تۆ که پێشتر کومونیست بوویت. جه‌نابیش که به ته‌واوه‌تی ئاڵۆزکاوه، له وه‌ڵامدا که ده‌مده‌کاته‌وه، سه‌ره‌تا شتێک ره‌تده‌کاته‌وه و دواتر که ده‌زانێت وه‌ڵامه نیگه‌تیڤه‌که‌ی وه‌ڵامێکی شیاوی نه‌بووه، زیادی ده‌کات که هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان سوسیالیزم و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریان قه‌بووڵ بووه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دوای ئه‌و ره‌تده‌که‌نه‌وه. واتا ئه‌وه‌نده‌ش که ئێوه بیری لێده‌که‌نه‌وه، که‌سانێکی خراپ نه‌بووین. ئه‌ویش به‌م گێڕانه‌وه و به‌ڵگه‌یه‌کی له جۆری قه‌بووڵنه‌کراو، که گوایا کۆمه‌ڵه به‌و هۆیه قه‌بووڵی نه‌بووه که گێڕانه‌وه‌ی تیوری سه‌رچاوه گرتوو له‌و، له خزمه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌کی سۆڤیه‌تدا بووه. گێڕانه‌وه‌گه‌لێک که گوایه هه‌رچی رێگه‌ی دژه ئه‌مریکایی بووه، به پۆزه‌تیڤ و شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌زانی. کۆمه‌ڵه؟! نا، بۆ ئه‌و قسانه نه‌ده‌بوو و … له هه‌مان دێڕ و له درێژه‌دا هاتووه‌که:
“هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو که چه‌ندین ساڵ دواتر له سه‌روبه‌ندی داگیرکردنی باڵیۆزخانه و له کاتێکدا زۆر که‌س به نموونه‌ی شۆڕشگێڕی به ئه‌ژماریان ده‌هێنا له ژێر کاریگه‌ری شه‌یدابوونی گشتی ده‌ستیان ده‌کرد به ستایش و په‌سه‌ند کردنی، کۆمه‌ڵه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا به بێ هیچ دودڵی و راڕاییه‌ک ئه‌وه‌ی به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکی کۆنه‌په‌رستانه له‌قه‌ڵه‌مده‌دا که ته‌نها له خزمه‌ت پته‌وکردنه‌وه‌ی دیکتاتۆری و … تێکشکاندنی ئۆپۆزسیۆندا بوو.”
ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی که له شیکردنه‌وه‌ی سوسیالیست بوونی کۆمه‌ڵه‌دا به ره‌تکردنه‌وه‌ی سوسیالیسم بوونی سۆڤیه‌ت ده‌ستپێده‌کات، له‌سه‌ر دووری کردن له “گێڕانه‌وه‌ی دژه ئه‌مریکی” ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، له کۆتاییدا ده‌بێت له چه‌ند ده‌هه چالاکی کۆمه‌ڵه له ژێر ناوی سوسیالیزم و کومونیزمدا (باش یان خراپ) بگاته ئێره که خۆی ناچار به شیکردنه‌وه‌یه‌کی ناپێویست له بهڵهگهنامهیهکی بنه‌ڕه‌تیدا بکات، که ئێمه له داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا دوورمان گرت. (گوایا دادگایه‌که. کۆمه‌ڵه‌یان به هه‌ڵه گرتووه، تۆمه‌تبار خه‌ریکه به‌رگری له خۆی ده‌کات، که “قوربان ئێمه نه‌بووین” ئه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌که به‌م ساده‌ییه‌ش نه‌بێت. له‌وانه‌یه حزبی کۆمه‌ڵه له بواری سیاسه‌تدا له ئێران خۆی له دۆخێکی تایبه‌تدا ده‌یبێت. له‌و رووه‌وه‌یه که ناچار به ره‌تکردنه‌وه بووه). ده‌کرێت بپرسی هۆکاری ئه‌م زه‌حمه‌ت به خۆدانی نه‌زانانه، ئه‌ویش له وه‌ها به‌ڵگه‌یه‌کدا نه‌ک له وتووێژێکدا یان نامیلکه‌یه‌کی شیکاری چییه؟ ئه‌مه ده‌توانێت چوونه سه‌ر کۆمه‌ڵه و روانگه‌که‌ی بێ؟ یان هه‌وڵێکه له پێناو سڕینه‌وه‌ی رابردوویه‌ک که له‌بواری روانگهییهوه نه‌ک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان پێوه نه‌ماوه، به‌ڵکوو وه‌کوو مزاحمێکی سیاسی له پرۆسه‌کانی داهاتوودا بیخه‌ینه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه که ده‌بێت به جۆرێک پاساو یان بسڕدرێنه‌وه. که‌سێک نه‌بوو که به‌م دۆستانه بڵێت، چ پێویستیه‌ک به‌م هه‌موو پێچ و په‌نایه هه‌بوو، بۆچی سه‌رڕاستانه، نه‌تان وتووه که ئێمه له باوه‌ڕه‌کانی پێشوومان دابڕاوین. روانینی ئێمه بۆ جیهان له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو، ئێمه ئیتر ئه‌وه نین. ئایا ئه‌مه راستگۆیانه‌تر نه‌بوو؟ ئه‌گه‌ر لۆژیکێک له شێوازه نوێیه‌که‌دا هه‌یه؟ بۆچی سه‌ربه‌خۆ باس و دیفاعی لێنه‌کرد؟
له به‌ندی ب هه‌مان به‌شدا هاتووه:
“کۆمه‌ڵه بڕوای به پرسی شۆڕش، واتا پێویستی روخاندنی رژێمی پاشایه‌تی هه‌بوو و…”
کۆمه‌ڵه به پرسی شۆڕش له گۆشه‌نیگای شۆڕشه کرێکاریه‌کان و کۆمونیستی و سوسیالیستی بڕوای هه‌بوو و ته‌نانه‌ت شۆڕشی دیموکراتیکی وه‌کوو قۆناغی راگوزار بۆ ئه‌و شۆڕشه ده‌ویست. هه‌ڵبه‌ت وه‌ها روانگه‌یه‌ک و به‌م رۆشنیه له هه‌مان رۆژی یه‌که‌مه‌وه جێگه‌ی نه‌کردبووه‌وه. کۆمه‌ڵه به درێژایی یه‌ک ده‌هه به‌و راشکاویه گه‌یشت. ئه‌وه ناوه‌رۆکی باوه‌ڕی کۆمه‌ڵه و لێکدانهوهوی بۆ شۆڕش بونیات ده‌نا. واتا شۆڕشگێڕیه‌که‌ی دروست یان نادروست، ئه‌مڕۆ قبوڵمانه یان نا، خاوه‌نی ناوه‌رۆکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بوو. له‌وانه‌یه که‌سێک له دۆخی ئێستادا، بڕوای به مسۆگر بوونی وه‌ها شۆڕشگهلێک نهبێتک لهوهانهیه چاوخشاندنه‌وه‌مان به لێکدانه‌وه‌کانماندا کردبێته‌وه، ده‌توانرێت ده‌ست بۆ بووژانه‌وه‌ی تیۆری وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌ک له به‌ر تیشکی رووداوه نوێیه‌کاندا برێت، به‌ڵام رێگه‌پێدراو نین مێژووی کۆمه‌ڵه چه‌واشه بکه‌ین و بۆچوونه‌کانی ئه‌مڕۆمان به مێژووی کۆمه‌ڵه‌وه گرێ بده‌ین. له یه‌ک وته‌دا گۆڕینی پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه له شۆڕشگێڕبوونهوه بۆ هه‌وڵدان بۆ روخاندنی رژێمی پاشایه‌تی گۆڕینی مێژووی کۆمه‌ڵه و تایبه‌تمه‌ندیه شۆڕشگێڕیهکهیهتی.
هه‌ر له‌م دێڕه و دێڕکانی دواتردا، هه‌ڵبه‌ت به بابه‌تگه‌لێکی وه‌کوو باوه‌ڕ به جه‌ماوه‌ری بوونی شۆڕش، پێگه‌ی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له بیرۆکه‌ی رابردووی کۆمه‌ڵه‌دا و هه‌وڵی کۆمه‌ڵه بۆ چاره‌سه‌ری دوورکه‌وتنه‌وه‌ی رۆشنبیران له کرێکاران و هه‌نگاوه پۆزه‌تیڤه‌کانی تر که کۆمه‌ڵه له چه‌ند ده‌هه‌ی رابردوودا هه‌یبووه، ئاماژه کراوه که له شوێنی خۆیدا شتێکی باشه، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌مانه له نه‌بوونی روانگه‌یه‌کی رۆشندا چ له مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ مێژووی کۆمه‌ڵه و چ له ده‌ربڕینی پێناسه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ له خۆی ده‌یکات، حوکمی به‌کارهێنانی رێگه پێنه‌دراو له وه‌ها مێژوویه‌کیان هه‌یه.
ئه‌م به‌شه‌ش به ئه‌زموون وه‌رگرتنێک له مێژوو کۆتایی دێت، له‌م ئه‌زموون بردنه‌دا له به‌ندی “د” ته‌ئکید ده‌کرێته‌وه که کۆمه‌ڵه:
“له بایه‌خدان به باوه‌ڕی فیکری و سیاسی پته‌و که به زۆری له رێگه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی میژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان، ئێران و جیهان و لێدوان و… به‌رده‌وام له مه‌حه‌ک ئه‌درا.”
ده‌بینن که کۆمه‌ڵه له بایه‌خدان به باوه‌ڕه فیکری و سیاسیه پته‌وه‌کان کورت ناهێنێت. ده‌ڵێی حزبی کۆمه‌ڵه به ئه‌نقه‌ست بڕیاری داوه که یان باسی ئه‌م باوه‌ڕانه نه‌کات یان به که‌م و کورتی و ناڕۆشنی باسی بکرێت. یان ره‌نگه به‌نیازه به‌م جۆره ئاماژه ته‌مومژاویانه، رابردووی ئیدئۆلۆژیکی بسڕێته‌وه. به به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ش له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت که ئه‌وه کامه باوه‌ڕی فیکری و سیاسیه که شیاوی وه‌رگرتنی پێناسه‌ی پته‌و قایم بن؟ ئه‌وه‌ش خوا ده‌یزانێت. ئه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به رابردوو به گوێره‌ی شیکردنه‌وه‌که‌ی سه‌ره‌وه بینیمان، چاوه‌ڕێ بین، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا زیاتر له‌گه‌ڵی ئاشنا ده‌بین.
خودی نووسراوه‌که، دوای په‌رده پۆشکردنێکی نه‌زه‌ری زۆر سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه، ناچار به ته‌سلیم بوون به رابردوویهکه که به‌شێکی پێکهێنانی حزبی کومونیستی ئێرانه. له‌م رێگایه‌وه (نه له رێگه‌ی باسکردنی خودی کۆمه‌ڵه)، له کۆتاییدا ره‌مز و رازی یه‌کێک له‌م باوه‌ڕه قورس و قایمانه بۆ ئێمه ده‌کاته‌وه. به‌ڵام نه وه‌کوو باوه‌ڕێکی فیکری، به‌ڵکوو وه‌کوو تێگه‌یشتنێک که له گه‌ڵ لێکدانه‌وه سیاسیه‌کان هاوڕێ بووه. پێی ده‌گه‌ین.
به‌ندی دواتری تآیبهت به (کۆمه‌ڵه له شۆڕشی ئێران و بزوتنه‌وه‌ی کوردستاندا) که شرۆڤه‌یه‌کی به‌سه‌رهاته‌کانه. به‌سه‌رهاتگه‌لێک که روودانیان و کاریگه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵه تێیاندا دیار و به‌رچاوه. که به هۆی درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که و دوورنهکهتنهوه له باسێک که تا ئێره هاتووه لێی تێده‌په‌ڕم:
پێکهێنانی حزبی کومونیستی ئێران
له هه‌مان 2 دێڕی سه‌ره‌تادا هاتووه که:
” کۆمه‌ڵه؛ به سه‌رنجدان به تێگه‌یشتنه‌کانی ئه‌و رۆژه خۆی پێکهێنانی حزبی کومونیستی کرده به‌شێک له ئامانج و رێبازه‌کانی، به‌ڵام ئه‌مه هه‌لومه‌رجی سیاسی بوو که وه‌ها کرده‌وه‌یه‌کی به په‌له خسته به‌رنامه‌ی کاری کۆمه‌ڵه‌وه.”
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که تا ئێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌که، “چه‌پ” بوو، که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری هه‌موو شتێکه‌وه وکاریگهریشی کردۆته سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه، که پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نادیاری هه‌یه ته‌نها به خۆشه‌ویستی کادره‌کانی توانیویه‌تی کاریگه‌ری بکاته سه‌ر خه‌ڵک، (بگه‌ڕێوه سه‌ر به‌ندی پێش ئه‌مه له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا)، که به شێوه‌یه‌کی ناڕۆشن “باوه‌ڕێکی فیکری و سیاسی توندوتۆڵی هه‌بووه، ته‌نها به شێوه‌ی هێنانه زه‌ینی ئه‌و رۆژه‌ی خۆی” پێکهێنانی حزبی کومونیستی کرده به‌شێک له ئامانجه‌کانی خۆی له پێناو رێبازه‌کانی خۆیدا دایده‌نا، ئه‌م شرۆڤانه به ئێمه ده‌ڵێن که پێکهێنانی وه‌ها حزبێک له ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا نه‌بووه، ساویلکانه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت، واتای “لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و رۆژه” به هه‌ڵه به کار هێنراوه یان ته‌نها پێکهێنانی حزبی کومونیست ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه به وردی ئاماژه‌یه به پێناسه کردنه‌وه‌ی خودی کۆمه‌ڵه، ناوه‌رۆک و ئامانجه‌کانیه‌تی. پێناسهکردنهوهیهک که له‌گه‌ڵ حزبی کۆمه‌ڵه‌دا دێته‌وه که ئیتر وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ئامانجه‌کانی خۆی نیه و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مووان رۆشنه. به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رده‌می پێکهێنانی حزبی کومونیستدا نایه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه له‌م فرمۆله کردنه‌دا بوونێکه که ئامانج و رێبازی هه‌یه (ناڕۆشن) که خاوه‌نی تێگه‌یشتنێکه له‌م ئامانجانه له‌و رۆژه‌دا و په‌یره‌وی کردن له رێبازه‌کان (؟)یه، که پێی وابوو پێکهێنانی وه‌ها حزبێک له پێناو وه‌ها ئامانج و رێبازێکدایه. خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که راستی و دروستی وه‌ها ئیدعایه‌ک له مه‌حه‌ک بدات، ده‌بێت زه‌حمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه (که خودی کۆمه‌ڵه‌ییه‌کان نووسیویانه، یان ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه) بخوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که بۆی ده‌رکه‌وێت تا چ راده‌یه‌ک به‌کارهێنانی واتای تێگه‌یشتنی ئه‌و رۆژه له وه‌ها شرۆڤه‌یه‌کدا رێگه پێنه‌دراوه.
روون و ئاشکرایه که له هه‌ر دیارده و باوه‌ڕێک لێکدانه‌وه‌یه‌کمان هه‌بووه و هه‌مانه. به‌ڵام له‌و رۆژه‌دا لێکدانه‌وه‌ی ئێمه له هه‌نگاو بۆ پێکهێنانی حزبی کومونیست ئه‌وه بوو که خه‌ریکین له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه کومونیستیهکانی کۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین. ته‌نات پێمان وابوو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان، کۆمه‌ڵه بوون به‌س نیه، ده‌بێ حزبی کومونیست بونیاد بنێین.
گوایا کۆمه‌ڵه به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی و به په‌له وه‌ها ههنگاوێکی هه‌ڵگرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بووبێت، مه‌سه‌له‌که ته‌نها ئه‌وه نیه که هه‌ڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له بواری سیاسیه‌وه رووی دابێت. به‌ڵکوو زیاتر، ده‌بوایه رێبه‌ری کۆمه‌ڵه له‌و رۆژانه‌دا، ئه‌ندامه‌کانی خۆیی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبێت. رێبه‌ری له‌و سه‌رده‌مه‌دا باوه‌ڕه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی که‌ڵک ئاوه‌ژوو کردووه؟! که به بڕوای من وه‌ها نیه. رێبه‌ری کۆمه‌ڵه، له‌م بواره‌دا به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه کومونیستیهکانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به لێکدانه‌وه‌یه‌ک لێی هه‌یبوو هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌کرد. ئه‌مڕۆ هه‌ر که‌س چۆن بیر ده‌کاته‌وه باسێکی تره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێکهێنانی وه‌ها حزبێک (ته‌نانه‌ت به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی و وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌ک که به‌دڵنیایه‌وه بوونی هه‌بووه)، لایه‌نێکی ئایدۆلۆژی بووه. به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی وه‌رده‌گرین یان وه‌ریناگرین ئه‌وه شتێکی تره. هێشتا بڕوامان به وه‌ها ئایدۆلۆژیایه‌ک هه‌یه یان نا، باسێکی تره. . له درێژه‌دا هاتووه که:
“کۆمه‌ڵه له‌و بڕوایه‌دا بوو که به له‌به‌رچاو گرتنی پێگه‌ی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له کوردستان به پێکهێنانی حزبی کومونیستی ئێران هێزه چه‌پ و ئازادی خوازه‌کانی تر له پرژ و بڵاوی و داڕمان رزگار ده‌کات. خه‌باتی یه‌کگرتوانه له دژی کۆماری ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا په‌ره پێده‌دات. به تایبه‌ت پێده‌چوو که شه‌پۆله‌کانی دواتری شۆڕش به‌م زوانه باروبنه‌ی کۆماری ئیسلامی که به‌داگیرکه‌رانی شۆڕش ده‌ژمێردران هه‌ڵده‌پێچن وزۆری پێناچێت که ئێمه به هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌کی نوێ له بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا، به‌ڵام ئه‌م جاره له چوارچێوه‌ی پێشکه‌وتن خوازانه و ئازادی خوازانهیدا، رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. له هامهن کاتدا به‌ڵگه‌نه‌ویسته له‌م سناریۆیه‌دا کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستانیش له بوونی هاوپه‌یمانێکی به‌هێز وه‌کوو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی له ئێران‌دا به‌هره‌ی بردووه و له سه‌پاندنی یه‌کلایه‌نه‌ی فشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی رزگار ده‌بوون. هاوشێوه‌ی ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه به بێ شکڵی چه‌پ، له پێکهێنانی شورای میلی مقاومه‌ت و به‌شداری هه‌ندێک له لایه‌نه کورده‌کان له‌ودا بوونی هه‌بوو.”
کۆمه‌ڵه پاساوهێنانه‌وه‌یه‌ک که له جۆری هه‌مان وتووێژ کردنی وێناییه، که وتووێژ لێکراو له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: “رووداوێکی گرنگ نه‌بوو، له بواری سیاسیه‌وه له‌م باره‌یه‌شه‌وه به هه‌ڵه تێگه‌یشتبووین”، که گوایا کۆمه‌ڵه له سیمای بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری دوای ئه‌و، هاوپه‌یمانێکی بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ر له‌وه نه‌ی ده‌بینی؟ خۆی به گوێره‌ی باوه‌ڕ، سه‌ر به‌و چینه نه‌ده‌زانی؟ وه‌ها بڕوایه‌ک دوای ئه‌م لێکدانه‌وه هه‌ڵانه سه‌ری هه‌ڵدا؟ که له کۆتاییدا به په‌یوه‌ست بوونی حزبی دیموکرات به شورای میلی مقاومهتیش به‌راورد بکرێ. بۆچی؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رده‌نگه‌کانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه کۆمه‌ڵه‌ییه‌کان نین، به‌رده‌نگه‌کانی به‌ڵگه‌که، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک که له چه‌ند ده‌یه‌دا پشتیوانیان له کۆمه‌ڵه کرد نیه. به‌رده‌نگه‌کانی که‌سانێکن، که رێبه‌رانی”حزبی کۆمه‌ڵه” و رابردووی کومونیستیان رۆژانه ده‌خه‌نه ژێر فشاره‌وه که ئێوه وه‌ها رابردوویهکتان بووه.
نابێت ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت که پرۆسه‌ی گۆڕینی باوه‌ڕ، خۆی پرۆسه‌یه‌کی به‌ئازاره، به تایبه‌ت له‌وێوه که دۆسیهیهکت هه‌بووبێت باوه‌ڕه‌کانی رابردووت وه‌کوو تووش بوون به تاوان ببینی. به‌ڵام كارتێکراویش ده‌بێت، ئهگهرنهتهوێت لێبڕوانه دیفاع له‌وه که ئه‌مڕۆ ده‌ته‌وێت ببیت، ساویلکانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت پشت له به‌کارهێنانی رابردوویه‌ک ببه‌ستی که ئیتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کت پێوه‌ی نه‌ماوه. خراپتر له ساویلکانه بیرکردنه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر کات به هێوری تێپه‌ڕێت، نه‌توانیت بۆ سه‌رمایه‌گوزاریه‌کی نوێ که کردووته پاڵپشتێکی زه‌مینی بدۆزیته‌وه. بابه‌ته‌که له‌م باره‌یه‌وه ده‌رێژه ده‌دات:
“له قسه‌یه‌کدا، له ئاستی کوردستاندا، حزبی کومونیستی ئێران نه‌ک هه‌ر خزمه‌تی به کۆمه‌ڵه نه‌کرد به‌ڵکوو بۆ چه‌ندین ساڵ کۆمه‌ڵه‌ی تووشی گرفت و سارد بوونه‌وه کرد و پرژو بڵاوی خسته ریزه‌کانیه‌وه که ته‌نانه‌ت ئێستاش ئاکامه‌کانی به ته‌واوه‌تی له ناو نه‌چووه و… لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و خه‌ڵکی و راستگۆیانه‌کانی کۆمه‌ڵه له ژێر باری ئایدۆلۆژی و فه‌رهه‌نگی حزبی کومونیستدا زیانی پێده‌گه‌یشت، بزوتنه‌وه‌ی کوردستان خه‌ریک بوو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو که شایه‌تی له ناوچوونی هێزی پێشڕه‌و به به‌ڵێنی خۆی بێت.”
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که ئاماده‌ی وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی هه‌نگاوه باش و خراپه‌کانی خۆی نیه و وه‌ها داماو و لاواز بووه به دڵنیایه‌وه له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا نه‌یده‌توانی رۆڵێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت. له هه‌ر حاڵه‌تێکدا دهربڕینهکهنی سه‌ره‌وه هه‌ر چی بێت، شیکردنه‌وه‌ی مێژووی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه نیه. ته‌واوی جیهان ته‌نانه‌ت ته‌واوی ئه‌وانه‌ی که چاوی دیتنی کۆمه‌ڵه‌یان نه‌بوو، وتیان و به دروستیش وتیان که کۆمه‌ڵه حزبی کومونیستی ئێرانی دروست کرد. ئه‌و حیزبه له سه‌ر کۆڵی کۆمه‌ڵه دروست بوو. متمانه و هه‌یمه‌نه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌و کاره به‌کار هێنرا. به شێوه‌ی راسته‌قینه‌ش له ته‌واوی سه‌رده‌مه‌کانی ژیانی ئه‌و حزبه‌دا، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌یی بوون، ئه‌و کات ده‌وترێ حهکا له کوردستاندا هیچ خزمه‌تێکی به کۆمه‌ڵه نه‌کردووه، کۆمه‌ڵه‌ی تووشی گرفت و دابڕان و فڵان و فیسار کرد. که‌سێک نیه بپرسێت، مه‌گه‌ر ئه‌م حزبه بۆ ئه‌وه دروست کرابوو، که له کوردستاندا خزمه‌تێک به کۆمه‌ڵه بکات؟ له شوێنێک ئیدعای ئه‌وه ده‌کرێت که کۆمه‌ڵه هه‌یمه‌نه و هه‌ژموونی خۆی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌پی پرژ و بڵاو به‌کار هێنا، له لایه‌کی دیکه قسه له کۆمه‌ڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین که چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هاوکارییه له ده‌ستانی غهیبیهوه.
کۆمه‌ڵه له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئێران‌دا به هۆی رێبه‌رایه‌تی کردنی به‌شێک له بزوتنه‌وه‌ی کوردستان ببوو به خاوه‌ن ئیدعایه‌ک، هه‌ژموونی هه‌بوو، به‌م هۆکارانه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ رژێمی ئیسلامی، له بیری گه‌شه‌پێدانی خه‌باتدا بوو، به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه له بیری په‌رپێدانی پرۆژه‌که‌یدا له ئاستی ئێرانیشدا بوو. به گوێره‌ی ئامانج و باوه‌ڕێک که هه‌یبوو، له‌م رێگه‌یه‌دا هه‌نگاوی هه‌ڵگرت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانرێ بوترێت که هه‌ڵه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌بوو. ته‌نانه‌ت ده‌توانرا بوترێت تووشی خۆشباوه‌ڕی ببوو. ئه‌وه‌ش بارێکی قورستری هه‌بوو. سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی که شێوازی خراپی گرتبووه به‌ر. پرۆژه‌که‌ی نه‌ک هه‌ر رووبه‌ڕووی بن به‌ست بووه‌وه، به‌ڵکوو له خودی بزوتنه‌وه‌ی کوردستانیشدا ئیتر توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته‌کانی نه‌بوو. توانای زاڵ بوون به‌سه‌ر گرفته‌کانی نه‌مابوو. جگه له‌و گرفتانه‌ی که له بزوتنه‌وه‌ی کوردستان به‌ره‌وڕووی بوو، گرفتی به‌رده‌وامبوون له کاروبار و شکسته‌کانی حزبی کومونیستیش داوێنگیری بوو. مه‌گه‌ر ناتوانرێت به قبووڵ کردنی به‌رپرسیارێتی له گۆشه‌نیگای کۆمه‌ڵه و ستراتیژهکهیهوه باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌یت؟
ده‌وترێت “لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و خه‌ڵکی و راسته‌قینه خوازانه‌کانی کۆمه‌ڵه له ژێر باری ئایدۆلۆژیا و فه‌رهه‌نگی حزبی کومونیستدا زیانی پێگه‌یشتووه.” ئه‌گه‌ر وه‌ها ئیدعایه‌ک راست بێت، که نیه، خودی رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه له خولقاندنی وه‌ها فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیایه‌کدا چ رۆڵێکیان هه‌بووه؟ ئه‌م ئایدۆلۆژی و فه‌رهه‌نگه، چ ره‌گ و ریشه‌یه‌کی له بنه‌ما فیکریه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا هه‌بووه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه باسێکی جیدیه، ده‌کرێ بپرسیت که ئه‌م لایه‌نه پۆزه‌تیڤی خه‌ڵکی و واقعگهرایانهی کۆمه‌ڵه، چی بوون که به پێکهێنانی وه‌ها حزبێک زیانیان پێگه‌یشت؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌و کارانه‌یه که به‌ر له پێکهێنانی حهکا کۆمه‌ڵه ئه‌نجامی داوه دوای پێکهێنانی ئه‌و ئیتر ئه‌نجام نه‌دراوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه، که واته رۆڵی دوو دۆخی به ته‌واوه‌تی جیاواز چی ده‌بوو. ئایا ئه‌وه ئینسافه و لۆژیکانه‌یه، که مرۆڤ هه‌ڵسووڕان له سه‌رده‌می نهێنی و سه‌رده‌می شه‌ش مانگه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران و سه‌ره‌تاکانی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان و … له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێکهێنانی وه‌ها حزبێک ئه‌ویش له شاخ و کێوه‌کانی سه‌رده‌شت، پاشه‌کشه‌ی به‌رده‌وامی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌کان، به‌راورد بکرێت؟ له‌وه‌ش وه‌ها فورموول و شیکردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌یت، ئایا مه‌به‌ست گۆڕانی روانگه‌کانی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه له کوردستان؟ ئه‌وه که باسێکی دیاری کراوه، هه‌موو به‌سه‌رهاته‌که له خۆ ناگرێت. تازه مه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌وه‌یه که هه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستێک به په‌سه‌ند کرانی له لایه‌ن خودی رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌بوو به سیاسه‌ت؟ زۆر زیاتر له‌مانه، ئه‌مه چ بووژانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌که که ده‌بێ له سه‌ر بزواندنی هه‌ستی دواکه‌وتوانه له کۆمه‌ڵه‌دا سه‌رمایه‌گوزاری بکات؟
بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ خوێنه‌ری ئه‌م دێڕانه، خراپ تێگه‌یشتن روونه‌دات، ناچارم شیکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به خۆم و بۆچوونه‌کانم له‌م باره‌یه‌وه بکه‌م. من کاتی خۆی به‌و پرسیارنامهیهی که بۆ پێکهێنانی حزبی کومونیستی ئێران له ئاستی ته‌شکیلاتدا بڵاویان کرده‌وه، ده‌نگی نه‌خێرم دا. هۆکاره‌که‌م ئه‌وه بوو که فۆرمالیزمێک له‌و کاره‌دا هه‌بوو. به یه‌که‌مین جیابوونه‌وه له حیزب‌دا، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستم له‌کار کێشایه‌وه و له‌و بڕوایه‌دا بووم که کۆمه‌ڵه‌ییه‌کان ده‌بێت له بیری ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا بن، ده‌بێ پرۆژه‌ی حزبی کومونیست به کۆتایی هاتوو له‌قه‌ڵام بده‌ن. ئه‌و پرۆژه‌یه تووشی شکست بووه. له‌و کاته‌شه‌وه هه‌میشه جۆرێک له هاوبۆچوونیم له‌گه‌ڵ ره‌وته ره‌خنه‌گره‌کانی ناوخۆی ئه‌و حیزبه هه‌بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بووم که هه‌ر دیارده‌یه‌ک ده‌بێت له کاتی خۆیدا هه‌ڵسه‌نگێندرێت. بۆ من ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کیش گرنگی هه‌بێت، ره‌خنه گرتن له خودی کۆمه‌ڵه و چالاکیه‌کانیه‌تی. ئه‌وه راستگۆیانه‌تره. له‌و بڕوایه‌دام که ده‌بێت له سیاسه‌تدا خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی بیت. ئه‌وه ده‌سپێکی ئه‌خلاقی پۆزه‌تیڤه. چ خه‌ڵکی بێت، چ ئه‌وه‌ی که هێشتا خه‌ڵکی نه‌بووبێته‌وه. ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌خلاقی خه‌ڵکی بوونی کۆمه‌ڵه.
ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه
له‌م به‌شه‌دا هاتووه:
“به پرۆژه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه که خۆی به دوای چه‌ندین ساڵ باس و کاری فیکری و سیاسی‌دا له ساڵی 1379دا به ئه‌نجام گه‌یشت، وه‌کوو سێهه‌مین ساته‌وه‌ختی گرنگ له ژیانی کۆمه‌ڵه‌دا دێته ئه‌ژمار… به پێداچوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌ندێک له روانگه‌کان، سیاسه‌ت و میتۆده‌کانی رابردوو… حیزبی کۆمه‌ڵه جارێکی تر پێگه‌ی شیاوی خۆی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و ئێران ده‌سته‌به‌ر بکاته‌وه… تا ئه‌و جێگایه‌ی که ره‌وتی روداوه‌کان و ئه‌زموونی زیندووی کوردستان به درێژایی ده‌یه‌ی رابردوو به تایبه‌ت به درێژایی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازی ساڵی 1388 هه‌قانیه‌تی سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زیاتر له جاران ده‌رخستووه و پێگه‌که‌یی له ناو چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازیدا له سه‌رتاسه‌ری ئێران پته‌و کردووه.”
ئه‌مانه ئیدعاکانی حزبی کۆمه‌ڵه‌یه. هه‌ر حزبێکیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیدعای ئه‌م کار و ئه‌و کار بکات. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێت که‌سانێک له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌که‌ی هه‌ن که له‌م باره‌یه‌وه داوه‌ری ده‌که‌ن. من سه‌باره‌ت به‌م پرۆژه‌یه، له نووسراوه‌یه‌کدا به ناوی جیابوونه‌وه‌یه‌کی تر له کۆمه‌ڵه‌دا و له نووسراوه‌یه‌کی تردا له هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی کۆمه‌ڵه، بۆچوونه‌کانی خۆم ده‌ربڕیوه، پێویست به دووباره کردنه‌وه ناکات. هه‌نگاوی ئه‌م حزبهم له باشترین حاڵه‌تدا به جیابوونه‌وه‌یه‌کی تر له کۆمه‌ڵه‌دا زانیوه. لێره‌دا ته‌نها چه‌ند خاڵێکی پێ زیاد ده‌که‌م (هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ره‌وته تا کاتێک که هێشتا له حهکادا بوو و هێشتا ده‌ستی نه‌دابوویه جیابوونه‌وه، وه‌کوو ره‌وتێکی ره‌خنه‌گر له ته‌یفی کۆمه‌ڵه‌دا به ئه‌ژمار ده‌هات. له‌م بواره‌دا چالاکیشی ئه‌نجام دا له بڵاو کراوه‌کانی ئه‌و حیزبه‌شدا ده‌ستی دایه بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونگه‌لێک. بۆچوونگه‌لێک که له کاتی خۆیدا سودمه‌ند بوون، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه رێره‌وێکی تری گرته‌به‌ر).
ساغکردنه‌وه و بوژانه‌وه له بواری نه‌زه‌ری و سیاسیه‌وه مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. واتا له‌گه‌ڵ وه‌فادار بوون به ئامانجه‌کان، بنه‌ما و پرنسیپه فیکری و تیۆریه‌کان، به بێ هه‌ر جۆره چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، هه‌مان بنه‌ما فیکری و بۆچوونه‌کان له به‌ر تیشکی رووداوه نوێیه‌کان (له هه‌مان کاتدا پێشکه‌وتنه نه‌زه‌ریه‌کان) له بواری سیستماتیکه‌وه به جۆرێکی تر فرموله کراوه وپێشکه‌ش ده‌کرێت. به جۆرێک که کارامه‌یی تیۆری بچێته سه‌ره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له تێگه‌یشتنی گۆڕانکاریه تازه‌کاندا گرفتێک نێته ئاراوه. له بواری تهشکیلاتیدا، واتا نوێکردنه‌وه‌ی رێکخراو له‌و بوهارانهدا که چالاکی تێدا بووه. له بواری مێژوویه‌وه واتا بوژانه‌وه‌ی توانای کاریگه‌ری دانان له هه‌مان ئاستدا که پێشتر هه‌تان بووه و هتد…
نوێکردنه‌وه له بواری تیۆریدا له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌ش جیاوازه. واتا به پێداچوونه‌وه خوازی که کاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له هه‌ندێک پرنسیپ و بنه‌مای فکری‌دا پێداچوونه‌وه بکات له‌م رووه‌شه‌وه ده‌ست ده‌داته چاوپێداخشاندنه‌وه. چاوپێداخشاندنهوهگهلێک که به‌نده به هه‌لومه‌رجی، رێگه پێدراو رێگه‌پێنه‌دراوه‌وه. ئه‌وه‌ی که نابێت هه‌نگاوی پێداچوونه‌وه خوازانه له پێناوێکدا بێت که کار له پێداچوونه‌وه خوازیش ترازابێت. له‌و دۆخه‌دا ئیتر، نه ساغکردنه‌وه، نه پێداچوونه‌وه، به‌ڵکوو له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕینی ناوه‌رۆکێکی 180 پله‌یی ده‌بێت. واتا له‌و بازنه‌یه‌ش ده‌چێته ده‌ره‌وه. وه‌کوو ئه‌نترناسیۆنالیست سوسیالیسته‌کان به‌و حیزبانه‌وه که ئه‌ندامیه‌تی. حزبگه‌لێک که سه‌رده‌می پێداچوونه‌وه خوازیشیان تێپه‌ڕاندوه. ده‌مڕاستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و لایه‌نگری بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای سیسته‌مه سیاسیه‌کانی ئێستان.
پێویست به وتن نیه که کۆمه‌ڵه ئه‌مڕۆ ته‌یفێکی به‌ربڵاوه به بۆچوونی سیاسی جۆراوجۆره‌وه. هه‌ر به‌شێکیش ناوی خۆی هه‌یه. دووپاتکردنه‌وه‌ی وه‌ها ئیدعاگهلێک نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ راستیه‌کاندا هاوسه‌نگ نیه، ته‌نها له پێناو که‌ڵک وه‌رگرتنی پاوانخوازانه‌ی رابردووی کۆمه‌ڵه‌دایه، ئه‌م رابردووه ته‌نها به ئیدعا کردن نابێته نه‌سیبی که‌س. هه‌ر بالێک ده‌بێت نانی روو به داهاتووی خۆی بخوات. “حزبی کۆمه‌ڵه”، چاک یان خراپ، حزبی کۆمه‌ڵه‌یه. له ساڵی 2000دا دامه‌زرا. به دڵنیایه‌وه ریشه‌ی له مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه، له ناخیه‌وه ده‌رهاتووه، به‌ڵام ئایا درێژه‌ی هه‌مان رێگایه؟ هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌ها ناڵێن. کرده‌وه‌کانی رۆژانه‌شی، به گوێره‌ی دانپێدانانه‌کانی خودی رێبه‌رانی ئه‌و حزبه شتێکی تره. زیاتر له هه‌وڵی دیپلۆماسی و له هیوای چوونه ریزی “ئه‌نترناسیۆناڵی سوسیالیستن”، بیره‌وه‌ریه‌کان ده‌مێنن، که باشتر وایه به شێوازێکی شایسته‌تر بپه‌رژێینه سه‌ریان، ئه‌مه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی کوردستان کارێکی سودمهندتره، تاکوو ئیدعای ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه و دووپاتکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی، که له‌گه‌ڵ راستیه‌کاندا نایه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی که گوایا راستی سیاسه‌ته‌کانی “حزبی کۆمه‌ڵه” به درێژایی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازی ساڵی 88، هه‌م بۆ چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران جێی په‌سه‌ند بووه وئه‌و حزبه‌ی خستۆته دۆخێکی باشتره‌وه. سه‌باره‌ت به توێژه‌کانی خه‌لکی کوردستان ئامارێکم به ده‌سته‌وه نیه، تا راده‌یه‌ک ئاگاداری دژکرده‌وه‌ی رۆشنبیرانی کورد له ده‌ره‌وی ئه‌و حزبهم، جگه له هه‌ندێکیان که خۆشیان خاوه‌نی چه‌ندین به‌سه‌رهاتن، له‌وانه هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ لۆبیه سیاسیه جۆراوجۆره‌کان، به گشتی له کاره‌کانی حزبی کۆمه‌ڵه (باڵێکی حزبی دیموکراتیش)، به توندی ناڕازی و توڕه‌ن. له بنه‌ڕه‌تدا، لێکدانه‌وه‌ی خراپیان له‌و سیاسه‌تانه هه‌یه، که باسکردنی له‌م نووسراوه‌یه‌دا به گونجاو نازانم، به‌ڵام مه‌به‌ست له هه‌ڵسووڕاوان له سه‌رتاسه‌ری ئێران، ده‌بێ ئاغای نووری زاده، سازگارا و بێژه‌ره‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ئامریکا وهتد… بن. پێرۆز بێت. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌چێت که په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه.
ده‌ربڕینی زیاتر له نووسراوه‌ی “حزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران: “پێناسه و ئامانجه‌کان”، له سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی دوو ده‌هه‌ی رابردوودا هه‌یه. که به توندی له ژێر کاریگه‌ری لێکدانه‌وه‌ی رواڵهتیانهدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی دوو ده‌هه‌ی رابردوو سه‌باره‌ت “کومونیسم” و چاره‌نووسه‌که‌ی هتدن، که بۆ رێگرتن له درێژبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ش بووه باسی ناکه‌م. ته‌نها یه‌ک دوو خاڵێکی تریش سه‌باره‌ت به پێناسه‌کردنه تازه‌کان له سه‌ر حزبی کۆمه‌ڵه ده‌ڵێم و کۆتایی به بابه‌ته‌که دێنم.
له به‌شی ئامانجه سیاسیه‌کاندا
ته‌ئکید ده‌کرێته‌وه:
“حزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران حزبێکه سوسیالیستی … که خۆی به ده‌ربڕ و پشتیوانی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران و کارمه‌ندانی که‌م داهات، ژنان، لاوان و چین و توێژه سته‌ملێکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌زانێت و … کۆمه‌ڵه خه‌ریکی چوونه ریزی ئه‌نترناسیۆناڵی سوسیالیسته و خۆی به‌و جه‌مسه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه به نزیک ده‌زانێت.”
ئه‌وه‌ی که، ئه‌م حزبه خۆی به سوسیالیست ده‌زانێت، پشتیوانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران و کرێوهرگرانی که‌م داهاتن، باشه. ده‌ریده‌خات که هێشتا له کوردستان حزبێک پێک نه‌هاتووه و ره‌نگه ناتوانێت پێک بێت که خۆی به سوسیالیست و لایه‌نگری کرێکاران نه‌زانێت. ئێمه‌ش سوسیالیستین. حزبی دیموکراتیش سوسیالیسته و …
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ناسینی وه‌ها سوسیالیزمێک ده‌بێ بوترێ له هه‌ژده لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، یه‌ک دێڕ سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تیه‌ی که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا سه‌پاندوویه‌تی بوونی نیه، یه‌ک وشه باسی چه‌وسانه‌وه نه‌کراوه، واتایه‌ک بوونی نیه که نیشانه‌یه‌کی له دیتنی ناکۆکی وناتهباییهکانی ئه‌م جیهانه‌ی تێدا بێت. ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ناکۆکیه‌کانی باکور و باشور چاره رهشیهکانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانیش شتێک نه‌وتراوه. له کاتێکدا له خودی به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا، ئاماژه‌یه‌کی زۆر به ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریه ورد و گه‌وره جیهانی و ئێرانی و … کراوه. هه‌ڵبه‌ت نابێت چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر هه‌بێت. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه خودی سهنهدهکهیه که له چه‌ند شوێنێک، درێژ دادڕی کردوه و چاوه‌ڕوانی و گرفتی پێکهێناوه. ئه‌م سه‌نه‌ده بێ به‌شه له هه‌ر جۆره روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه ته‌نانه‌ت له گۆشه نیگای سوسیال دیموکراتێکی واقع بین و به باوه‌ڕ چه‌پیشه‌وه.
بۆ نمونه له کۆی به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا، سێ جار ئاماژه به سه‌رمایه‌داری دراوه، واتا ئه‌م چه‌مکه به کارهێنراوه.
یه‌کێک له واتای: “کێشرانی ته‌واوه‌تی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی و پێداویستیه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی و …”
دوو جاریش له واتای: گه‌شه‌ی خێرا و بێ وه‌ستانی ئابووری دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی به درێژایی نزیکه‌ی سێ ده‌یه له وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داریدا که له مێژوودا به ناوی قۆناغی زێڕینی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری ناسراوه:
له په‌نای ئه‌مانه، جارێکیش وتراوه: ” به بۆچوونی ئێمه دابین کردنی گه‌شه‌ی ئابووری خاوه‌ن بنه‌ما له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ژینگه، سیاسه‌تی ئابووری دروست بۆ ئێران پێک ده‌هێنێت”
له‌و که‌سانه‌ی که له ناخی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌رهاتوون، ئیدعای گۆڕانکاری فیکری ده‌که‌ن و ده‌ڵێن دوای کارێکی فیکری و نه‌زه‌ری زۆر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون (بگه‌ڕێوه بۆ بهڵگهنهمهکه)، روانگه‌یه‌ک که پێشکه‌وتنه‌کانی سیستمی سه‌رمایه ده‌بینێت، قۆناغی زێڕینه‌که‌ی به گوێماندا ده‌داته‌وه، له کۆتاییدا به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه که له دڵی ئه‌م سیستمه‌دا (هه‌ڵبه‌ت به هۆی هه‌مان پێشکه‌وتنه نهزهریهکانهوه) دابین کردنی گه‌شه‌ی ئابووری جێگیر له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵه‌یه‌تی مومکینه و ئه‌وه‌ی بۆ ئێرانیش ده‌وێت. (به هۆی وه‌ها دهربڕینگهلێکهوهیه که ئیدعای ساغکردنه‌وه‌ی روانگه واقعبینانهکانی کۆمه‌ڵه‌شی هه‌یه)، ده‌بێ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ش هه‌بێت، که لانی که‌م بوونی قه‌یران و ناکۆکیه‌کان له‌و سیستمه‌دا ببینێت. لانی که‌م ئه‌وه ببینێت که گه‌شه‌پێدانی ئابوری پایه‌دار (ته‌نانه‌ت به بێ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی) له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا له ناخی قه‌یران و ناکۆکی زۆر و چه‌وسانه‌وه‌وه و … تێده‌په‌ڕێت، چ بگات به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێت (ره‌نگه لێکدانه‌وه‌شمان له دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو یه‌ک نه‌بێت). له وه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کدا جێگه‌ی ئه‌وه هه‌یه که ئاماژه به بره‌وی سه‌رمایه‌داری له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا بدرێت، به‌ڵام به قه‌یرانه‌کانی ئێستا نا، ئیتر جێگای ئه‌وه نیه؟ مه‌گه‌ر جگه له‌مه‌یه که له وه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کدا ته‌نانه‌ت ئاماژه به بابه‌تگه‌لێک ناپێویست دراوه و جێگه‌یه‌کی له په‌نای مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا پێبدراوه؟ بڕگه‌یه‌ک ته‌رخان کراوه به داگیر کردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا و ره‌تکردنه‌وه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی ئه‌وتۆی هه‌بێت، دیسان به شێوه‌یه‌کی بێ ره‌بت به مێژووی کۆمه‌ڵه، لاپه‌ڕه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی ستالین نووسراوه، به‌ڵام جێگه‌ی دوو دێڕی روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه به‌تاڵه!؟
په‌یوه‌ست بوون به ئه‌نترناسیۆناڵی سوسیالیست، ئیتر نه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ست بوون به جه‌مسه‌رێکی سوسیالیست نیه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ست بوون به ریزی حزبگهلێکه که له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپیدا (و هه‌ر کاتێک بچنه ناو ده‌وڵه‌ته‌وه) له ریزی پێشه‌وه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆیاندان. هه‌ڵبه‌ت حزبی کۆمه‌ڵه له به‌ڵگه‌نامه‌کانی تری‌دا، هه‌ڵگرتنی وه‌ها هه‌نگاوێک له پێناو وه‌رگرتنی کورسیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رگری کردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و لایه‌نی سیاسیه‌که‌ی نه‌ک ئایدۆلۆژیه‌که‌ی به‌رجه‌سته ده‌کات. واتا بۆ هه‌نگاوه‌که‌ی خۆی له باخه‌ڵی خه‌ڵکی کورد خه‌رجی کردوه و وه‌ها ئیدعایه‌کی هه‌یه. له کاتێکدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بێت، ئاو له هاوه‌ندا کوتانه. ئه‌نترناسیۆناڵی سوسیالیست له‌و بواره‌دا چێشتێکی زار سوتێنیش نیه. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ئۆرگانه‌یه که یه‌کێک له رێبه‌رانی حزبی دیموکرات له میوانیهکهیدا، تیرۆر کرا، نه‌یتوانی کارێکیش بکات، که هه‌ڵبه‌ت باسی سه‌ره‌کی من نیه، باسی سه‌ره‌کی له سه‌ر سوسیالیزمهکهیهتی، که له لای خۆشیان ئیتر کڕیاری نیه، چ بگات به مشته‌ری نوێ. ویستم بڵێم، ئه‌مه نه په‌یوه‌ست بوونه به جه‌مسه‌رێکی سوسیالیستی و ته‌نانه‌ت سوسیال دیموکراتی جیدی، به‌ڵکوو په‌یوه‌ست بوونه به ریزی دیپلۆماته بێ که‌ڵکه‌کان له چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کانی جیهاندایه. واتا دیپلۆماسیه‌تێکی به‌هێزیش نیه. ده‌وترێت که:
“کۆمه‌ڵه حزبی پارێزه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فره‌چه‌شن و فه‌رهه‌نگی پێشڕه‌وه له کوردستان و ده‌رکه‌وته‌ی باوه‌ڕه ئازادی خوازانه و دیموکراتیک و نوێخوازانه‌کانی خه‌ڵکی کورده”
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، پارێزه‌ری ناوێت، بوونی هه‌یه و خۆشی پارێزه‌ری خۆیه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی نه‌ریته فیکریه‌کانی کۆمه‌ڵه و باو له جیهاندا، هه‌ڵبه‌ت له جۆری “نه‌ریته فیکریه پته‌وه‌کان”، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خۆیدا خاوه‌نی ناکۆکییه. شوێنی به‌یه‌ک گه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندیه جۆراوجۆره‌کانه. حزبه سیاسیه‌کان له‌وێدا و له ئه‌نجامی وه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کدا دروست ده‌بن، باشتر وایه که مرۆڤ، له بری ئه‌نجامدانی ئه‌رکی به‌رگری، له‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه‌دا بۆ مانه‌وه‌ش بووه، به ناسینی راسته‌قینه‌ی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و نه‌ک لێکدانه‌وه‌ی بێ بنه‌ما له‌و، له بیری مانه‌وه‌ی خۆیدا بێت، عه‌قڵی سالم ئه‌و حوکمه ده‌کات.
بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر ده‌رکه‌وێت که جیاوازی و ناکۆکیه‌کان له هه‌ندێک حاڵه‌تدا له سه‌ر چییه، دوو پاره‌گراف له نووسراوه‌که‌ی شوعه‌یب زه‌که‌ریایی، له کتێبی “مێژووی دۆڕاو” (ره‌خنه‌یه‌ک له “مێژووی زیندوو” له نووسینی حسێن مرادبه‌یگی) لێره‌دا ده‌هێنمه‌وه، که خوێنه‌ر، هه‌م له‌گه‌ڵ ریوایه‌تێکی ره‌سه‌نتر ئاشنا ببن، هه‌م ئه‌وه‌ی که منیش بۆ به‌ڵگه هێنانه‌وه سه‌باره‌ت به ئیدعاکانم له‌م نووسراوه‌دا، نه‌قلی قه‌ولێکم هێنابێته‌وه.
شوعه‌یب زه‌که‌ریایی له لاپه‌ڕه‌ی 53ی نووسراوه‌که‌یدا، “مێژووی دۆڕاو” سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کۆمه‌ڵه ئاوای نووسیووه:
“ئه‌م رێکخراوه کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری نیه (و هه‌موو رێکخراوه‌کانی نه‌سڵی ئێمه که له سه‌رده‌می خه‌فه‌قانی رژێمی پاشایه‌تیدا پێکهاتن وه‌ها بوون)! به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوی راست بین— که نه‌ک رواڵه‌تی راکێشه‌ر و له‌وانه‌شه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، به‌ڵکوو راستیه‌کان و قوڵایی رووداوه‌کانی ده‌وێت و تێیده‌گات— له‌کاردابێت، تێده‌گه‌ین که له راستیدا جۆرێک “کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ریش” هه‌بووه! به‌و جیاوازیه‌وه که کۆنگره‌یه‌ک بووه رانه‌گه‌یه‌ندراو چه‌ندین ساڵیشی خایاندووه!…”
له پاره‌گرافی دواتردا هاتووه:
“ئێمه‌ش وه‌کوو خه‌ڵکانی تر به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بووین. په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له ئێران و گه‌شه‌ی خێرای رێژه‌ی کرێکارانی کرێگرته به تایبه‌ت دوای چاکسازی زه‌ویوزاری ده‌هه‌ی 40، زیاتر له جاران بارودۆخی چینی کرێکار و مه‌سه‌له‌کانی ئه‌و چیینهله په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی گرفته کۆمه‌ڵه‌یه‌تیه‌کان ده‌بات. له هه‌مه‌ن کاتدا ژماره‌ی خوێنده‌واران تا ئاستی رۆشتن بۆ زانکۆ له سه‌رتاسه‌ری ئێران، له‌وانه ناوچه کوردنشینه‌کان چونهسهرهوهیهکی نائاسایی ده‌بێت. زۆربه‌ی خوێندکارانی کورد زمان چ له ژێر کاریگه‌ری ژینگه‌ی سیاسی – رۆشنگه‌ری زاڵ له زانکۆکان (به زۆری ئێران) و چ له ژێر کاریگه‌ری ژینگه‌یه‌ک که تێیدا سه‌ریان هه‌ڵدا بوو (کوردستان)، له سه‌رنجدان به پرسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دوور نامێنن و که‌سانێک که له کامڵ بوونی هه‌ڵسووڕانی خۆیاندا، خۆیان له “رێکخراودا” به هاوڕێی یه‌کتر ده‌زانن، ئه‌وانه‌ن که ئاڵای ئازادی جه‌ماوه‌ری کرێکار و زه‌حمه‌تکێشیان له هه‌ر جۆره سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک کردۆته ئامانجی خۆیان: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رێبازه و گرتنه‌به‌ری وه‌ها مه‌به‌ستێک ته‌نها سه‌رچاوه گرتوو له هه‌بوونی چینی کرێکار له وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا نیه، به‌ڵکوو له ژێر کاریگه‌ری هه‌وڵه جیهانیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کومونیستیشدا هه‌یه و له‌و رووه‌وه‌یه که ئه‌م ته‌شکیلاته، سوسیالیزم (سه‌ندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و ده‌سه‌ڵات له بورژوازی و دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاری و خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی) و له کۆتاییدا کومونیزم (کۆمه‌ڵه‌گه‌ی ئازاد کراو له ناکۆکی چینایه‌تی) کردۆته ئامانجی خۆی. به‌ڵام”که عه‌شق سانای کرد سه‌ره‌تا مانه‌وه گرفته‌کان “! …” (مێژووی دۆڕاو لاپه‌ڕه‌ی 54)
واتا ئه‌وه‌ی که له کۆتاییدا، پرس و گرفته‌کان شیاوی حاشا لێکردن نین، له رۆشنایی پراتیکێکدا که هه‌مان بوو، شیاوی باس و تاوتوێ کردن و هاوسه‌نگی و تاقیکردنه‌وه و… هه‌ن. به مه‌رجێک که له پرۆسه‌یه‌کدا که هاتووینه‌ته به‌ره‌وه، له لۆژیکی ده‌روونی خۆیدا جێ که‌وتبێت.
دوا قسه
پێم وانیه که پێویست به کۆبه‌ندی چڕ و پڕ بێت. به کورتی و له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی بده‌ین. من به هێنانه‌وه‌ی نه‌قل قه‌ولی پێویست ده‌رم خست، که له بواری بنه‌مای تیۆری و سیاسی‌دا، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ رابردووی “کۆمه‌ڵه”، ئه‌م به‌ڵگه‌یه کارێکی جگه له ته‌ماوی کردن و دروستکردنی مه‌ته‌ڵ نیه. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته نوێیه‌کانی “حزبی کۆمه‌ڵه‌شدا” له هه‌مان ته‌مومژاوی کردنه‌وه ده‌ستی پێکردوه و له بری شیکردنه‌وه‌ی سیاسی – تیۆری هه‌ڵوێسته نوێیه‌که‌ی به به‌رجه‌سته کردنی چه‌ند بابه‌تێکی لاوه‌کی وه‌کوو داگیرکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا و تاوانه‌کانی ستالین و راگه‌یاندنی وشک و به‌تاڵی سه‌ر به جه‌مسه‌رێک بوون که شتێک له سوسیالیزمهکهی نه‌ماوه‌ته‌وه، ده‌ری ده‌خات که له رێڕه‌وی داهاتووشدا، به پێچه‌وانه‌ی ئیدعا زاره‌کیه‌کانی سه‌باره‌ت به هه‌بوونی روانگه‌ی نوێ و ساغکراوه و پته‌و، ره‌وتێکی بێ بنه‌مای بیرلێکراوی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بارودۆخی خهباتهکهیدایه، به‌م هۆیه‌ش له کرده‌وه‌دا، جگه له بواری دیپلۆماسی و هه‌نگاوی نمایشی قسه‌یه‌کی بۆ وتن نیه. کارێک که سه‌رکه‌وتن تێیدا، له گره‌وی هه‌بوونی بنه‌مایه‌کی قایمدایه له بواری سیاسه‌تی راسته‌قینه‌دا.
دابڕان له روانگه ره‌خنه‌ییه‌کان، راستڕه‌وی، خۆشباوهوڕی و شوێن که‌وتنی بێ ره‌بت له سیاستدا له ئه‌نجامه‌کانی وه‌ها گۆڕینی رێڕه‌و به وه‌ها ناوهرۆکێکهوهیه.
گه‌لاوێژی ساڵی 1390