مادایان(ماده‌کان)ئه‌وتایفانه‌ن که‌تایفه‌کانی کورده‌کانوو الوار(کورده‌کان ولوڕه‌کان) له وانن. هرودوت ده‌بێژێ: که ماده‌کان له ڕه‌چه‌ڵه‌و تۆره‌مه‌ی (ئار)ین، دواییه‌کانی خۆیان به ماد ناو دیرکردوه. مشیرودوله پیرنیاش له مێژووی ئیرانی کۆن. لاپه‌ڕه‌ی 49 ده‌نوسێ: (ماده‌کان پێشینان و ڕابوردوانی پارسه‌کانن)
ئاتوولله شێخ محه‌مه‌د مردوخ له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانی ده‌نوسێ: “گروپه‌کانی کورد خه‌ڵکانێکن(ئاری) آریا)ڕه‌چه‌ڵه له جنسی(هندوئوروپایی” هه‌روا پڕفسۆرمینورسکی ده‌نوسێ: “زۆر وێده‌چێ گروپی”کورد”له لایان ڕۆژهه‌ڵات(یانی رۆژهه‌ڵاتی ئیرانی ئه‌مڕۆ-ویل دورانتیش ئه‌و ئاقیدهیهی هه‌یه”بۆلای ڕۆژئاوا یانی(کوردستانی هه‌نۆکه)هاتووه نشته‌جێ بووبن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هاتنی ئه‌م گروپه کورده پێشگیری له‌مه ناکات که له چاخی هاتنی ئه‌وان گروپێکی دیکه‌ی(کورد)یش یان چه‌ند فرقه‌ی دیکه‌ی ئاویته وێکڕاو له گه‌ڵ یه‌کدی به ناوی(کاردو)به‌ر له‌مه کۆچیان کردبێ و بۆکوردستانی ناوندی هاتبن و ژیانیان کردبێت و دوایی له گه‌ڵ(کورده‌کانی) تازه‌هاتووه تێکه‌ڵاو ببن)
زوربه‌ی مێژوو نووسانی کورد،(کوردکانی) به‌شی هه‌وه‌ڵ به(کوردانی ڕۆژئاوا) یان (کوردانی ئارارانی) و کورده‌کانی به‌شی دووهه‌م به(کورده‌کانی ڕۆژهه‌لات) یان (مادایان)=مادکان) پێ گوتبن، که ئێمه‌ش له‌م کتێبه‌دا پاڵپشتی قسه‌ی وان ده‌که‌ین. که‌وایه ناکۆکیه‌ک نامێنێته‌وه، و هه‌ردوو دورستن،وپرفسۆرمینورسکیش ئه‌م بۆچوون وئاقیدهیه په‌سند ده‌کات،به‌ڵام کامیان زووترهاتوون هێشتابهڵگهیهکی باوه‌ڕپێکراو له ده‌ست دانییه.
له دایرهالمعارف ئیسلامی جلدپێنجهم هاتووه:(کوردستانی مهڵبهنێکی کۆن ودێرین …شوێنی خه‌ڵکانی کۆڵنه‌ده‌رو ماندوونه‌ناس ئۆقره‌نه‌گره که له به‌ره به‌یانی گزنگی مێژوو له گه‌ڵ شه‌پۆلی کۆچه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی هندو ئیرانی له چیای زاگروس دامه‌زراو نیشته‌جێ بوونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه تیکه‌ڵ بوونه‌و ماوه‌تنه‌وه.
هینری فیلد(لاپه‌ڕه‌ی 727) له‌کتێبی مرۆڤ ناسی ئیرانی ده‌نوسێ:(کورده‌کان لهمهڕزوان وقهڵافهت وقهواروههیکهل ئێرانین). ریپلی(لاپه‌ڕه‌ی 422و452)ش ئه‌م بۆچوون وئاقیدهی هه‌یه. هینری فیلد ههروالهقهولی پریچارد(لاپه‌ڕه‌ی 171)ده‌نوسێ: (کورده‌کان لهڕهچهڵهوڕهگهزی ئاریایین وله نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانین). راولینسون(ج 2.لاپه‌ڕه‌ی 307)ده‌نووسێ: (کورد‌و لوڕ لهمهڕهیکهل وقهوارهوشکل وشمائل وهمادهکانی دێرین ده‌چن). دانیلو ده‌نوسێ: (ههمووکوردهکان لهزبان وشکلی قاپیلکهرسهر وهیکدهچن. کورده‌کانی تورکییه‌ش لهمهڕزوان وقهڵافات وههیکهل له‌ش ئیرانین). لردکرزن(لاپه‌ڕه‌ی 399-وه‌رگیراو له‌کتێبی مێژووی به‌ختیاری له‌سه‌ردار ئه‌سعه‌د): زوانی کورده‌کان ولڕهکان و به‌ختیاریه‌کان که وه‌کوو زوانی فارسی ده‌چێت هینده تهوفیریای پێکه‌وه نییه(وه‌کوو لهبزهکانی ناوچه‌ی دیکه‌ی ئیران). مێژوونوسان دهڵنیان که هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پاشماوه‌ی به ڕاستی ئارینهکانن.(ئاریایی).(5)
هنری فیلد،مرۆڤ ناسی ده‌نگین وبه‌ناوبانگ له‌شوێنێکی دیکهدهنوسێ: (کورده‌کان به‌شێک له‌تۆره‌مه‌ی ئێرانین که‌له مهڕزبان،ئیخلاق،خووخده‌و عاده‌ت وشێوه‌ی ژیان ومهزهب له‌گه‌ڵ ئیرانیه‌کان لهههربارهوه هاوبه‌شن. به‌ڵام مه‌ڵبه‌ندی ژیان وچهنبهرو ئاقاری جهغرافیایی ڕووداوه‌کانی میژوویی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ڕهچهلهیی ئه‌وان کارتێکه‌ریکی زۆری له‌سه‌رداناون وله‌ئاکامدا ناکۆکیه‌کانی لهلهبزو مه‌زه‌ب وخووخده ئه‌وان په‌یدابووه.درک کنان،له‌کتێبی کوردوکوردستان،کورده‌کان لهتۆرهمهوبنهچهکهی ئێرانیان ولهڕهگهزی هندوئوروپایی ده‌ناسێت.(7)
ویلیا‌م.او. داگلاس،سه‌باره‌ت بهڕهچهڵهوڕیشهی ڕه‌گه‌زی کورده‌کان ده‌نوسێ: (کورده‌کان بۆخۆیان له‌سه‌رئه‌م باوه‌ڕه‌ن که حهسل ونهسهبی وان له‌تۆره‌مه‌ی ماده،که له ڕه‌گه‌زی حهسلی ئاریایین. زوانی کوردی له‌گه‌ڵ فارسی ڕیشه‌یه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه. به‌م تهوفیرهکه هێندیک وشه له‌زوانی عه‌ڕه‌بی وتورکیش واردی وی بووه.(8)
سمایل فه‌تاحی قازی له پێشه‌کی کتێبی کورد له دایرةالمعارفی ئیسلامی ده‌نوسێ: (کورده‌کان ئێرانی ڕهچهڵهن و له خورههلاتی نزیک نشته‌جێن). – یانی به‌شێک له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست(مهدیتهڕانه)–بریتی له: تورکیا،سووریا،لوبنان، ئیسرائیل،ئۆردن و جارجاره میسریشی ڕه‌گه‌ڵ ده‌خه‌ن. وه‌رگێڕی کوردی- ئه‌وان له به‌شێکی له وڵات زۆروکه‌م لائیکی تورکیه و هه‌روا ئیران و ئیراقی عه‌رب وسووریه وقهفقاز ده‌ژین که نزیکه‌ی حه‌وت هه‌تا هه‌شت میلیونن.(9) هه‌نۆکه کورده‌کان زێده له چل میلیونن، وه‌رگێڕی کوردی).
سه‌رچاوه‌کان:
5-غلامرهزا ئینساف پور. کتێبی ئێران وئێرانی. لاپه‌ڕه‌کانی 389-390
6-هنری فیلد،مرۆڤ ناسی ئێران. وه‌رگێڕاوه‌ی دکتورعهبدولله فریار.ل 67
- 7. The Kurds and Kurdistan21،
8-ویلیا‌م.او.داگلاس. مهلبهنی عه‌جایبات. وه‌رگێڕاوه‌ی فریدون سنجری.ل99
عه‌لی ئه‌زغه‌ری شه‌میم، له‌کتێبی کوردستانی خۆی ده‌نوسێ: (زۆربه‌ی قه‌ومه‌کان وقهبیلهکان که مه‌ڵبه‌نی پان و به‌رینی کوردستانی ئێران و دۆڵاوهی سه‌رووی دوو چه‌می ده‌جله‌و فهڕات و داوینهکانی ئاگریان(ئاڕاڕات)،کردۆته شوێنی نیشته‌جێی خۆیان وبه‌ناوی کوردناو ده‌برێن، له مهڕئاخافتن و زبان و ئیخلاق عاده‌ت و شێوه‌ی بهڕیچوون و بژی‌و و مه‌زه‌ب له گه‌ڵ ئێرانێیهکانی دیکه هه‌بووی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوبه‌شن. به‌خۆشیه‌وه به هۆی لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون و بهسهرداچوونهوهو متاڵاکردنی فره زانایانی ئاڵمانی و ئینگلیزی و فڕانسه‌وی،ڕهچهڵهی واقعی و به‌ڕاستی کورد ڕوون بۆته‌وه و ئه‌م پسپۆرانه به به‌ڵگه‌و به کتێبی مێژووویی سه‌رده‌می دێرین و کۆنی یونان و به‌شێک له نووسینه‌کانی مێژوونووسان و زانای جوغڕافیایی ئیسلامی و متاڵای شێوه‌ی ژیانی قهبیلهوهۆزهکانی کورد له ئێران و تورکیه و ئێراق،ئێرانی بوونی کوردانی به‌شێوه‌یه‌کی دوورلهشک و گومان وه‌ڕاست گه‌ڕاندوه.(10).
مراداورنگ ده‌نوسێ: (سه‌رچاوه‌کانی ڕهچهڵهیی و تۆره‌مه‌یی کورد و په‌یوه‌ندی ڕیشه‌کانیان به فارسه‌کان و لکه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی ڕوون و به‌رچاوه. کورده‌کان پاکترین کوڕاسلامانی سروشتی ئێرانی گه‌وره‌ن ولهڕۆژگارانی دوورودرێژ،پارێزگاردی گه‌وره‌یی و پایه‌به‌رزی وئابڕوو که‌رامه‌ت وفڕوشکۆی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی کۆن ودێرین ئارایی وپه‌روه‌رده‌ی ئایین وفه‌رهه‌نگ وزبانی ئێرانی بوودهاند. ڕاسپارده‌ی خوداماردوی فارسی زوان دێرین ئهشووزهردهشت،ته‌شت مینوی،لهناوئهوان سه‌ری ههلداوهوئایین ودینی خوداپه‌رستی هێناوه.(11)
هه‌روا مراداورنگ،سه‌باره‌ت به هۆکاری په‌یدابوونی هه‌وه‌ڵین کۆمه‌ڵگای کوردان به‌گێرانه‌وه‌ی شانامه ده‌نوسێ: (باش ده‌زانین که‌قسه‌کانی شانامه لهسهربناخهی نووسینه‌کانی په‌هله‌وییه که ئه‌وانیش له‌کتێبی ئاویستا سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووه. له‌به‌رئه‌مه یه‌کێک له بنچینه‌کانی قسه‌و ئاخافتنی ئێمه سه‌باره‌ت به کوردناسی،هه‌ر ئه‌م شانامه‌ی فردوسی توسییه.
یه‌که‌مین داستانێک که له شانامه به ناوی کورده‌کان وهبهرچاودهکهوێ، چێڕۆکی ئهژدهاکی تازییه که مێژوو ناوی وی به خه‌راپه باس لێوه ده‌کات.
له چێرۆکی ئه‌م پاڵشایه ده‌خوێنێنه‌وه که له سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌لا شانه‌کانی وی دوو برین په‌یدابوون که وه‌کوو ماردهچوون، و ئه‌ویان عه‌زاب ده‌دا و به‌ده‌ستووری دکتۆری وی،ڕۆژێ دوولاوایان ده‌کوشتن و مێشکی سه‌ری ئهوگهنجانهیان له سه‌ر ئه‌و برینانهدادهنان ئوقره‌ی ده‌گرت.
ئه‌ولاو کوژیه ساڵیانی ساڵی به‌رده‌وام بوو هه‌تا دوو که‌سی ئێرانی دڵ پاک به ناوه‌کانی”ئه‌رمایل”و گه‌رمایل” بۆ که‌مکردنه‌وه له‌م بێوجدانی وتاوانکارییه پێش قه‌ده‌م بوون و له ئاکام به ناوی چێشت که‌ر به سفرهداری باره‌گای پاشا ڕێگایان دۆزیه‌وه، و به کاری ته‌باغی خه‌ریک بوون.
ئه‌م دوو مێرخاسه هه‌مووڕۆژێ یه‌کێک لهودوولاوانهیان که بۆ کوشتن ده‌هێنا به نهێنی ئازاددهکرد و له جیاتی وی پهزهکیان سه‌ر ده‌بڕی و مێشکی سه‌ر کهڕهکهیان له‌گه‌ڵ مێشکی سه‌ری لاوه‌که تێکه‌ڵ ده‌کرد بۆ ده‌رمانی برینه‌کانی سه‌رشانی ئهژدهاکیان ده‌نارد.
بهمجۆرهههرمانگێک سێ لاو له‌کوشتن نه‌جاتیان دوبوو که بۆ خۆحاشاردان بۆچیاکان دهناردران. له ماوه‌ی ساڵه‌کانی دوورودرێژ ئه‌و لاوانه لهوکێوانه بۆخۆیان ماڵیان دورست کردوخهریکی کاسبی و کشت وکاڵ بوون. به گێرانه‌وه‌ی ئهوچێرۆکهی فیرده‌وسی کورده‌کان له زارۆکی ئه‌وکه‌سانه‌ن که ورده ورده زێدهیانکردوه و به‌م ناوه ناو دیر کراون.
فردوسی لهشێعرهکهیدائهوادهڵێت:
چنان بدکههرشب دومردجوان
چه کهتر چه از تخمه پهلوان
خورشگر ببردی بهایوان شاه
و زو ساختی راه درمان شاه
بکشتی و مغزش برون آختی
مرآن اژدهاراخورش ساختی
دووپاکیزه ازگوهر پادشا
دو مرد گرانمایه پارسا
یکی نامش” ارمایل”پاکدین
دگرنام”گرمایل” پیش بین
چنان بدکهبودندروزی به‌م
سخن رفت هرگونهازبیش وکم
زبیدادگرشاهوازلشکرش
ازآن رسم های بداندرخورش
یکی گفت مارابهخوالیگری
بباید بر شه شد ازچاکری
مگرزین دوتن راکهریزند خون
یکی را توان آوریدن برون
برفتندوخوالیگری ساختند
خورشهابهاندازهپرداختند
ازآن دوویکی رابپرداختند
جزاین چارهای نیزنشناختند
برون کردمغزسرگوسفند
برآمیخت بامغزآن ارجمند
یکی رابهجان دادزنهاروگفت
نگرتابیاری سراندرنهفت
نگرتانباشی بهآبادوشهر
ترادرجهان کوهودشت است به‌ر
ازاین گونههرماهیان سی جوان
ازایشان همی یافتندی روان
چوگردآمدندی ازایشان دویست
برآن سان کهنشناختندی کهکیست
خورشگربرایشان بزی چندومیش
بدادی وصحرانهادیش پێش
کنون کردازآن تخمهداردنژاد
کزآباد ناید به دل برش باد
مراداورنگ،له‌دوایی لێگێرانهوهی ئه‌م چێڕۆکهی شانامه ده‌نوسێ: (له‌م چێرۆکه‌ی شانامه‌ی به‌باشی ده‌زاندرێ که(بهههرجۆرهوهرگرتنێک)کورده‌کان له‌پاشماوه‌ی ئێرانیه‌کانی ڕۆژگاری پێشدادیانن. یانی ئێرانیه‌کانی هاوخوێن وهاوسروشتن ولهڕێشهیهک وڕهچهڵهوتۆرهمهونیژادێکن وههمووسهرجهم به‌ناوی ئاریا ناودبرێن وسه‌رچاوه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ده‌گاته‌وه”کهیومهرث” پاڵشا.
ئه‌م لێگێڕانهوهی شانامه به‌ریش له کتێبه‌کانی”ئه‌بن قتیبه”213هه‌تا272هیجری وکتێبی کۆچی به‌ناوی”المعارف” و کتێبی”مروج الذهب” و له دوایی فیردوسیش له کتێبی شهرهفنامهشداهاتووه)
مراداورنگ،له‌کتێبی ئیحسان نووری پاشا به‌ناوی”مێژووی بنه‌چه‌که‌ی تۆره‌مه‌ی کورد”دیسان ده‌ڵێت: “تههموورسی دیوبه‌ند” له‌به‌شێکی چێڕۆکی فریدون لهشانامهی فیرده‌وسی به‌ناوی”تههمورسی کورد”ناوی ده‌بردرێت. له‌وجێگایه که‌دایکی فریدوون لهڕيچهڵهی کوڕه‌که‌ی قسه‌ی دێنێته‌گۆڕ ده‌بێژێ:
توبشناس ازمرز ایران زمین
یکی مرد بد نام او آبتین
زتخم کیان بودو بیداربود
خردمندو گردو بی آزار بود
زتهمورس کرد بودش نژاد
پدربرپدر بر همیداشت یاد
زاڵ باوکی ڕۆسته‌میش کوردبوو. بۆیه زاڵ له سیفه‌تی گورد،بێ نیازبوو. چونکه له شانامه کورد له‌دوای پاڵه‌وانان که مانای گورد،ده‌دات هاتووه:
به‌گیتی درازپهلوانان کرد
پی زال زرکس نباید شمرد
یانی له نێوپاڵهوانهکانی کورد(که پاڵه‌وانیان ئیدی “گورد”پێ نه‌ده‌گوتن)نابی که‌سێک هاوسه‌نگی زاڵ بژمێردرێت.
له جلد یکه‌می (مێژووی مردۆخ)یش گوتراوه: زاڵ زه‌ڕ له(ماد)بوو. له به‌ر ئه‌مه په‌یوه‌ندی ئه‌وله‌گه‌ڵ کورده‌کان راسته و نوسه‌ری کتێبی شهرفنامهش ڕۆسته‌می بهرامبهرو هاوسه‌نگی وته‌ی شانامه له بنه‌ماڵه‌ی کورد ده‌زانێ و ده‌ڵێت: به‌ڵام چونکه شوێنی له دایک بوونی سیستان بوو له‌م ڕووه‌وه به رۆسته‌می زابلی ناو بردراوه. دیسان له شهرفنامهدا هاتووه: “بارامی چوبینهسهردارپاڵهوان و گورگینی میلادی کورد بوون و ئه‌و فه‌رهاده‌ی که ئاشقی شیرین بوو له بنه‌ماڵه‌ی کهڵهوڕه” (12)
مراداورنگ.کوردناسی. ل 24هه‌تا28.
ڕهشیدیاسهمی،له‌کتێبی خۆیداسهبارهت بهڕهچهڵه وڕه‌گه‌زی کوردان بهکتیبهکانی دوایی ئیسلام بریتی له”التنبیه” و”الاشراف” و”مروج الذهب” و”تاج العروس” کهههرسێ هی مه‌سعودین،ده‌نوسێ: “مه‌سعودی له‌رووی سه‌رچاوه‌کانی گرنگی ساسانی نه‌سه‌بێکی بۆکوردان هێناوه کهلهناوهرۆکی نیشانه‌ی په‌هله‌وییه. ئهوکوردهکان لهبنهچهکهی کورد کوری سفهندیاذبن مه‌نوچێهری پێشدادی ناوبردوه. له‌ڕاستیدا مه‌سعودی له‌هه‌رشوێنێک کهلهوهرگیراوهکانی په‌هله‌وی پهیروهوی کردوه کورده‌کانی لهبنهچهکهی پاشاکانی ئیرانی ناوبردوه به‌ڵام لهبابهتیك که‌ئه‌وان لهبنهچهکهوحهسل ونهسهبی ناوبرده‌وه،وه‌رگرتنی وی سه‌رزاره‌کی ولهلێگێڕانهوهی هاوچاخی عه‌ڕه‌ب بووه‌که وه‌ک خه‌لیفه ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیان کردوه ویستوویانهکوردهکان به‌خۆیان نیسبه‌ت بده‌ن.
به‌ڵام مه‌سعودی له‌وجێگایانه‌ی که کهلهڕاستایی وته‌کانی خۆی به‌روپێش ده‌چێ دیسان له‌قسه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت که(یه‌که‌مین که‌س له‌کوردان مهنووچێهربوو،و ئه‌و له مناڵانی ئهیرهجه.) ودیسان هیناویتی: (به‌بۆچوونی فرس(ئیرانیه‌کان)ئهوکوردانهن که له ڕهچهڵهی کوری کوری اسفهن یاذبن مهنووچێهرن وهکووعهشایری بازنجان،شوهنجان، شادنجان،مشاوره،بذیکان لوڕ،جورقان،جاوانیه،باسیان،جلالیه،مستکان، جاجارقه، جردغان، کیکان،ماجردان،هذبانیه،وجیالهوانه عه‌شایه‌ری دیکه‌ی کورد له‌فارس،له‌کرمان، سجستان،خوراسان،اسفههان،وکیوهکانی(ماهالکوفه- ماهالبصره،ماسبندان، کرج ابی ولف) وههمهدان،شاره‌زوور،درآباذ،سامغان،آذربیجان،ارمنیه،اران،بیلقان وهتد…وجودیان هه‌یه)
له به‌رامبه‌رکردن ولهبهریهکدانانی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که له سه‌ره‌وه له مه‌سعودی باسی کردوون، له گه‌ڵ ئه‌مه که له کتێبی دێکه‌ی وی”مروج اڵذهب”هاتووه‌و و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له”تاج العرس” له قه‌ولی مه‌سعودی گێڕدراوه‌ته‌وه،مه‌علووم ده‌بێ ئهوقهبیلانهش که به عه‌ڕه‌ب نیسبه‌ت دراون له گه‌ڵ هۆزه‌کانی دیکه‌ی ئیرانی یه‌کێکن..به‌ڵام چونکه هۆکاری سیاسی هه‌بووه ڕێگای شێکردنه‌وه بۆ ئه‌و نیسبه‌ته، جگه له چێڕۆک و خه‌رافات ناکرێ حیسابی له‌سه‌ربکرێت.
ڕه‌شیدیاسمی له دوایی هێنانی ئه‌م تورهمهنامهوڕهتهوه، قسه‌ی خۆی به‌م لێگێڕانهوهی فیرده‌وسی سه‌باره‌ت به ڕۆژی ئازادبوونی یه‌کێک له‌و دوو قوربانیانه درێژه‌پێده‌دا که بۆ ماره‌کانی سه‌رشانی زوحاکان ده‌هێنا و چێرۆکی ناردنی ئه‌وانی له گه‌ڵ پهزو بزن بۆ چیا‌و زۆزان و ده‌شت به وه‌سیله‌ی ئه‌و دوو میرخاس و جوامێره و له ئاکامدا به‌یتی ئاخری لێگێڕانهوهی فیرده‌وسی دێنێته‌وه و له شۆڕش کاوه‌ی ئاسینگر و گرتنی زوحاک و بردنی و زیندانی و به‌ند کردنی وی له چیایی “ده‌ماوه‌ند”یاد ده‌کات.
موریه Morier،له‌ساڵی 1812ی‌زایینی نووسیویه له21ی مانگی ئه‌وت له ده‌ماوه‌ند خه‌ڵک جه‌ژنێکیان گرت به‌بۆنه‌ی ڕزگاری ئیرانیان له‌زوڵم وسه‌ره‌ڕۆیی وزوحاک وئه‌م جه‌ژنه‌یان به‌جه‌ژنی کوردی ناوده‌برد(سه‌فه‌رنامه‌ی دووم. لاپه‌ڕه‌ی 357)
ڕهشیدیاسهمی،له به‌رده‌وام بوونی قسه‌کانیدا ده‌نوسێ: (هێندێک پێشوونیان (کورد)ی به کوڕی (مه‌رد) یان(مارد)ده‌زانن و به کوردی کوڕی مه‌ردی ناو بردووه له حالێک‌دا که مه‌رده‌کانیش وه‌کوو کورده‌کان هۆزیکن له فارس،و”استرابون”کێژوو نووسی یۆنانی سه‌رده‌می هه‌خامنشیان له قه‌ولی”اراتسن”ده‌ڵێت: له فارس هێندیک هۆزنیشتهجێن وه‌کوو(مه‌رد) وه‌کوو(مجوس) وهتد. له به‌ر ئه‌مه هێندێک مێژوو نووس پێیان وایه تایفه‌ی(مه‌رد)یان (مارد)له یارانی کورشی مه‌زن بووه، ئه‌و تایفه،یان عهشیرهیان به بابه گه‌وره‌ی کوردان و لوڕان ده‌زانن که به‌شێک له فارسن نشته‌جێ بوون و ئێستاش له‌وێن(13)
پۆلاکی ئێرانی ناسی ئاڵمانی ده‌نوسێ: (کورده‌کان شانازی بهمهدهکهن که ڕهچهڵهیان ده‌گاته‌وه ساسانیان که(تۆرهمهیان له کوردبوو)
توحدی(کانیمال)ده‌نوسێ: (ده‌بێ ده‌م پێدابێنین که هۆزه‌کانی کورد باشتر‌و زۆرتر له نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی ڕه‌چه‌ڵه،به پاراستنی گه‌لێک له ڕه‌وشت و عاده‌تی ئیرانی سه‌رکه‌وتوو بوونه و زۆر که‌متر له هۆزه‌کانی دیکه‌ی ئیرانی بونه‌ته گه‌مه و گورانکاریان به‌سه‌رداهاتووه.(15)
درک کنان ده‌لێت: (کورده‌کان له هه‌رشوێنێک که بن تایبه‌تمه‌ندی و سروشتی ڕهچهلهی ئێرانی بوونی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.(16)
ڕه‌شید که‌یخوسره‌وی ده‌نوسێ: (به بۆچوونی کوردان،له حهسڵدا فارس و کورد و بلوچ و ئازه‌ری و لوڕ و گیله‌کی و مازه‌نده‌رانی هه‌موو تیره‌کانی ئێرانین و هه‌موویان یه‌کێکن و سه‌رجه‌م ده‌بێ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی ناوی ئێران حهولبدهن.
کورده‌کان له کشت و کاڵ و پێشه‌وه‌ری و زانسته‌کان جۆراوجۆر‌و و پیشه‌و ئاوه‌دانی پێشڕه‌ون. کورده‌کان سه‌لاح ئه‌دینی ئه‌ییوبیان بۆ ڕیزی خه‌باتی ئیسلامی شانازی پێداو هه‌تا ئهمڕۆڕش له شه‌ڕی به سهرداسپاوو به‌رگری ممباره‌ک له هیچ تێکۆشانێک ده‌ستیان نه‌گێڕاوه‌ته‌وه ئێشتاش و بێ لێبڕانهوهی مێژوو،به نیشتمانه‌که‌یان وه‌فادار بوونه‌و ده‌بن.(17)
مراداورنگی کورد،سه‌باره‌ت به کورد‌و ڕهچهڵهی ئه‌و له پێشه‌کی کتێبی کوردناسی خۆی ده‌نوسێ: (به ودم و پاک و پیرۆز نیشتمانی ئێمه ئێران،به تێپه‌ڕینی ساڵانی دوورودرێژ ئیکجار له مێژینه و دێرین ،کوڕه‌کانی خاوه‌ن شه‌ريف و ئابڕوی له ڕاده‌به‌ده‌ری به ناوی جۆراوجۆربه هۆزو تیر‌و تایفه‌و هۆبه‌ی جۆراوجۆر له داوێنی محیبه‌تی خۆی په‌روه‌رده‌و گهورهکردوهو وێراگهیاندووه که یه‌کیک له‌و هۆزه به ناوی (کورد) ناوی لێده‌بردرێت.
کورده‌کان، هه‌ر ئه‌و مادانن، یان لکێکی گه‌وره له ماده‌کانن که له گه‌ڵ فارسه‌کان و لکه‌کانی دیکه‌ی ئیرانی ئاریایی له ڕێشه و تورهمهو ڕهچهڵهیهکن.
زۆرجێگای داخه که هێندیک له کوردان(له‌ولای سنووره‌کانی که داگیرکه‌ر دورستی کردوه) هێشتاپێناسی خۆی نه‌ناسیوه وله ڕابردووی شانازی پێکراوی خوی کهلهلهژێرتیشکی گه‌وریی ئیران ده‌بێت ئاگادارنییه،
سهرچاوهکام:
13-ڕه‌شیدیاسمی. کوردوپهیوهندییهکانی مێژوویی او.ل 114هه‌تا117
14-پۆلاک. سه‌فه‌رنامه. وه‌رگێراوی که‌یکاوسی جهانداری.ل 24
15-توحدی(کانیمال). بزوتنه‌وه‌ی مێژوویی کورد بهخوراسان.ج ا. ل 1.
16-درک کنان.کورد‌و کوردستان. وه‌رگێراوی هاتفی. ل 6
ڕهشیدکهیخوسرهوی. کوردستان وباوباپیرانی دێرینی کوردان. پێشه‌کی ل 17و18.
له‌به‌رئه‌مه‌یه که‌به‌شێک له‌وان به‌هۆی داویلکهیی وئاگاداری وبێ خه‌به‌ری تووشی دۆز‌و که‌ڵه‌کی بوغزله‌زگ ودڵپیس وغهرهزاوی ده‌بن وفریوویان ده‌خۆن نه‌ینۆکی دڵ وگیانی پاکی خۆی چڵکن ده‌که‌ن به‌بایه‌خ وئابڕوی ئه‌م گروپه‌ی دلێروخوێن گه‌رمی ئیرانی زهرروزیان ده‌گه‌یه‌نن…ودیسان گه‌لێک جیگای داخه بازێک برایانی کوردنازانن که‌کورده‌کانی خۆیان قه‌ره‌وڵ وپێشه‌نگی سه‌رکه‌وتن وپیرۆزی وشانازیهکانی ئێرانیانی دێرین وکۆن وکێژووی دوایی ئیسلام وپارێزگاردی ڕێگاوڕوش وفه‌رهه‌نگ وڕۆشنبیرو زبان وباوباپیرانی خۆیانن وبهوی فه‌خروشانازی ده‌که‌ن(18)
محه‌ممه‌د قازی کورد،وه‌رگێڕی به ناوبانگ و ده‌نگین و نووسه‌ری ئازادیخواز له وتووێژێکی تیر‌و ته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ هاواڵدهری ئیتلاعات،پێیان ده‌ڵێت: (ئه‌من کتێبێکی توژینهوهم سه‌باره‌ت به کوردانم نووسیوه که هه‌موو کورده‌کان خرو پتوون له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێرانین و هه‌موو ده‌بێ له کات و چاخی پێویست به ئیران بلکێن. ئینشاالله(19)
سه‌رچاوه‌کان:
18-مراداورنگ. کوردناسی. ل 1و3
19-محهممدقازی.ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات ڕیکه‌وتی 30ی ئابانی 1373.