مێژووی دێرینی کوردستان
بەشی دووەم
نوسینی:فوئاد محمدی
تیره‌و هۆزه هه‌ره كۆنه‌كانی كوردستان
هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن تیره كۆنه‌كانی پێشوو كه “عیلام، كاسی، لۆللۆ، سۆباریو میتانی”یه‌كانن. ده‌سته‌ی یه‌كه‌مین كۆچه‌ران له دووهه‌زار ساڵ پێش زایین‌دا هاتوون، خوارو ژوور لهزاگرۆسهكاندا گیرساونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ “سومێر”و “ئه‌كه‌د”ه‌كاندا هاوكات بوون‌و به‌شه‌ڕو به‌ئاشتی كاتیان به‌سه‌ر بردووه. شه‌پۆلی دووهه‌م كه “ماد_مانایی_پارت_پارس_كاردۆخ_ئهفغانو هیند”ه‌كانن ، هه‌ردوولایان “ئاری”ن. ئه‌مانه‌ش له‌ناوچه‌ی به‌حری “خه‌زه‌ر”ه‌وه له سه‌ده‌ی ده‌یه‌می پێش زایینه‌وه هاتوون. ته‌نیا “ماد، پارس‌و كاردۆخ”ه‌كان بۆلای زاگرۆسهكان هاتوونو لای تیره كۆنه‌كان گیرساونه‌ته‌وه. ئه‌م تازههاتوانه سه‌رئه‌نجام حاكم بوون به‌سه‌ر تیره كۆنهكانداو له‌دواییدا تێكهڵو ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون. جا “كۆرد”و “پارس”و “هیند”و “ئه‌فغان”ی ئێستا، له‌م ئاوێته‌بوونه دروست بووه. پاشان كه شه‌پۆلی دوایی هاتووه، شه‌ش تایفه كۆنه‌كه كه هێشتا ماوه‌و زۆر ئاشكرایه كه ئه‌م ئارییه تازانه تێكه‌ڵ كۆنه‌كان بوو.
زمانی ئێستای “هیندوئهفغان_پارس‌و كورد” له‌دوای تێكه‌ڵ بوون دورست بووه. نه‌ته‌وه كۆنه‌كان ده‌وری مێژوویی خۆیان به‌جێهێنا بوو كه شه‌پۆلی دووهه‌م هات. هه‌رچی “سومێر”یه‌كانه، له‌پێش مێژوودا چوونه‌ته “عێراق”و ره‌گه‌زیان هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام پێویسته بزانرێت بناغه‌ی ئاوهدانیو خوێندهواریو نووسین، ئه‌م سومێریانه دایانهێناوه. هێشتا زاناكان بڕوایان به‌م تیۆرییه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م زانایانه‌ی كه دانه‌ری تیۆرییهكن زۆر ورد بوونه‌ته‌وه له تیۆرییه‌كه، چونكه راسته ده‌بێت نه‌ته‌وه‌كانی شه‌پۆلی یه‌كه‌میش “ئاری” بووبن، بۆیه به سووك‌و ئاسانی گونجاوو ئاوێته بوون، واته مه‌ینه‌تی تێكه‌ڵ بوونیان سووك بووه. ئه‌و كاته توركمان هێشتا په‌یدا نه‌بووه، تا بڵێین ده‌گونجێت توركمان بووبن. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو شه‌پۆله‌كه (گومانی تێدا نییه) بووه‌و ئاوێته بوونه‌كه‌شیان راسته، پێویسته له به‌سه‌رهاتی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كان هه‌ر دوو شه‌پۆله‌كه بنووسرێت لهمێژووهكهماندا، چونكه كورد ئه‌وسا تێكه‌ڵاوی ئه‌و تیره كۆنانه بوون، ئینجا بوون به كوردی ئێستا. بۆیه ده‌بێت بنچینه‌ی ره‌گه‌زی ئێمه له‌وانه‌وه ده‌س پێبكات. زۆر ده‌گونجێت كه شه‌ش تیره‌كه‌ی لای سه‌روو له‌ڕه‌گه‌زی سپی بن. چونكه كه‌س نایڵێتو باسی نه‌كردووه ئه‌وان “سامی”ن.
سهرورۆخسارو زمانیان سامی نه‌بووه له‌ناو زهویو زاره شاخاوییه‌كه‌ی “زاگرۆس” دا ژیاون، كۆچ‌و ده‌شتیان نه‌كردووه‌و له‌سه‌ره‌تای مێژووه هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنه. هیچ زانایه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه له‌پێش مێژوودا، تایفه‌ی مۆغۆل یان تورك هاتۆته ئه‌م ناوچه‌یه، كه وابوو رێگای تر نییه، شه‌ش تیره‌كه‌ی پێشوو ئه‌گه‌ر “ئاری” نه‌بن، ده‌بێت “قافقاس”بن. ده‌گونجێت ئه‌م ده‌سته “نه‌ته‌وانه” له‌ده‌ورانی “غڵاسیه یان به‌سته‌ڵه‌ك” كه له باكووری “ئۆراسیا” دا رووی داوه له‌ده‌هه‌زار ساڵ پێش زایین‌دا، له‌سه‌رمادا هه‌ڵاتوون بۆ لای گهرمیانو دواتر گه‌یشتوونه‌ته زاگرۆس. “سومێر” پاش ئه‌وان ( عیلام)و پاشان ئه‌وانی تریش گه‌یشتنه زاگرۆس‌و له‌وێدا وهستاونو دامه‌زراون، به‌ڵام دیجله‌یان په‌سه‌ند نه‌كردووه، چونكه ئاو نه‌یگرتۆته‌وه، ئینجا په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر فوڕات، له‌وێ نیشته‌جێ بوون، خۆیان له‌پێش مێژووه‌وه هاتوونو له‌هه‌رێمی مێزۆپێتامیا (بین النهرین) هاتوونه‌ته ناو مێژوو.
تیره‌یه‌كی ناودارن له‌مێژوو له (مه‌ده‌نییه‌تدا)، له‌گوێی فوڕات ده‌ستیان كردووه به كشت‌و كاڵ، ئاوه‌دانیان پێكه‌وه ناوه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك شاریان دورست كردووه، هه‌ر شاره حكومه‌تێكی جیاوازی هه‌بووه‌و سه‌ربه‌خۆ ژیاوه، ده‌ستووری سیاسه‌تی سومێرییه‌كان ئه‌و كاته وابووه، هه‌ر شاره حكومه‌تێكی جیاوازی هه‌بووه، له‌مێژوو ناونراون (حكومه‌تی شاران). ئه‌مانه ناكۆك بوون له‌گه‌ڵ یه‌ك. ئه‌نجامی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته، بووه به هۆی له‌ناوچوونی سه‌ربه‌خۆییی سومێرییه‌كان. له‌مێژوودا پێش هه‌موو قه‌ومه‌كانی سه‌ر زه‌وی، ( سومێر)یه‌كان نووسینیان داهێنا، له 3500 ساڵ پێش زایین‌دا ( وێنه_ سووره‌ت)ی شتی نووسراویان داهێنا. له‌دواییدا چوونه سه‌ر فۆڕمی “بزماری”. ره‌گه‌زو ره‌سه‌نی ئه‌مانه به‌ته‌واوی ساغ نه‌بۆته‌وه. ده‌ڵێن ره‌سه‌نی سپین “سامی”و “تورانی” نین.
به‌سه‌رهاتی تیره هه‌ر كۆنه‌كانی كوردستان :
1_عیلامییه‌كان: له‌ڕه‌سه‌نی سپییه كۆنه‌كانن. زۆر ده‌گونجێت عیلامییه‌كان له‌شه‌پۆلی “ئاری”یه‌كانی یه‌كه‌م بن. 3 تا 4 هه‌زار ساڵ پێش زایین ( 6هه‌زار ساڵ پێش ئێستا) له‌كه‌ناری رووباره‌ی “كارون” (كه‌رخه) دا بوون كه وا بریتیه له‌وڵاته‌كانی لۆرستان، ئیلام‌و به‌ختیاری ئێستا.
2_ گۆتی: گه‌لێك له‌ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان به ئاشكرا ده‌ڵێن قه‌ومی “گۆتیو كورتی” بنچینه‌و ره‌گه‌زی هه‌ره كۆنی نه‌ته‌وه‌ی كورده. له5 هه‌زار ساڵ پێشدا ئه‌و قه‌ومه گه‌لێك زۆردار بووه، سهردارهكهیان كه ناوی “ئانتاتۆم” بووه چووه به‌گشت عیلامو سه‌ركه‌وتووه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ناوبانگی گۆتییهكانی خستۆته مێژووه. ناوچه‌كه‌یان بریتی بووه له: ناوه‌ندی هه‌ردوو رووباره‌كه‌ی سیروان‌و زێی بچوك كه ناوه‌ندیان ئاراپخا (كه‌ركوك)ی ئێستا بووه.
3_ لۆللۆ: (سه‌ده‌ی 28ی پ.ز) لۆللۆكان له‌باكووری كاسییهكاندا بوون، له‌سلێمانی شاره‌زوور، زه‌هاوی ئێستا.
4_كاسی، له4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستاوه ناویان له‌مێژوودا هاتووه_ نیشتمانی قه‌ومیان وڵاتی “كرمانشان”و “لۆرستان”ی ئێستا بووه یه‌كێك له 6 قه‌ومی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردن.
5_ سۆباری: بۆ یه‌كه‌مجار ناوی ئه‌و قه‌ومه له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین له‌ده‌ست نووسی “لۆگاڵ ئانی مۆندۆ” هاتووه_ ناوچه‌كانیان بریتی بووه له ” باكووری عیلام تا چیای ئامانووس” (ئه‌م چیایه كه‌وتۆته نێوان ئه‌ده‌نه‌و ئهسكهندهرونه له‌باكوری كوردستان)
6_ میتانی: دواییین قه‌وم له 6قه‌ومی هه‌ره كۆنی مه‌نزومه‌ی زاگرۆس (بنچینه‌ی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد) دیاكۆنۆف ده‌ڵێت: وڵاتی میتانی له‌میانه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین له‌به‌شی باكووری دوو ئاوان (مێزۆپێتامیا) به‌شی باشووری فه‌لاتی ئهمهنیاو به‌شێك له‌سوریه تاكو موسڵ‌و كه‌ركوكی له‌خۆ ده‌گرت.
7_ مانایی. یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زایین لهساڵنامهكانی ئاشووری ناویان براوه. پێته‌ختیان شاری ئیزیرتۆ له‌په‌نجا كیلۆمه‌تری شاری سه‌قزه.
8_ نایری: ئه‌م قه‌ومه له‌ناو نهتهوهكۆنهكاندا ناوی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ده‌ی (12ی پ.ز) به‌دواوه له‌مێژووی ئاشووریدا ناویان ده‌ركردووه. له‌سه‌ده‌ی (10 پ.ز) دا هه‌رێمه‌كانی نێوان زێی گه‌وره‌و رووباری دیجله له‌ژێر حوكمیاندا بووه. (باكووری كوردستان).
9_ هیتی: له‌ناو قه‌ومه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی (ئه‌نادۆل)دا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه زۆر گرینگ‌و ناوداره. ئه‌مانه له‌و قه‌ومه مهدهنیو ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه له(كوردستان)ی توركیه‌ی ئێستادا 1500 ساڵ ژیاون.
10_ ئۆراڵتوو (خالیدی): له‌ساڵی (1250 پ.ز) به‌دواوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆل په‌یدا بوون. ئاشوورییه‌كان له‌هه‌رێمی رۆژئاوای گۆمی (ورمێ)و ده‌وروپشتی گۆمی “وان”نیان وتووه.
11_ كاردۆخۆ: ده‌وڵه‌تی ماد پێكهاتووه له‌پاشماوه‌ی ته‌واوی قه‌ومه ههرهكۆنهكانی زاگرۆس، كه له‌ساڵی (700 پ.ز) پێكهاتوو و دواتر له‌شكستی كیاسالار (كه‌یخه‌سره‌و) (633_584 پ.ز)دا بووه به ئیمپڕاتورییهك كه هه‌ر له ناوه‌ندی فه‌لاتی ئێرانه‌وه تا كو عێراق باكووری كوردستانی ئێستا‌و سنووری سوریه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دابووه. یه‌كێك له‌تیره گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ماد “كاردۆخۆ” بوو. كاردۆ_خۆ دوو وشه‌یه، كاردۆ ناوی تیرهكهیه (خۆ) كۆده‌نگه به زمانی ئه‌رمه‌نی. گزن فۆن له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (گه‌ڕانه‌وه) له‌ساڵی (400 پ.ز)دا ناویانی هێناوه. 6قه‌ومی یه‌كه‌می ئه‌م قهومانهیانی ( عیلامی، گۆتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری، میتانی) بنچینه‌ی ره‌گه‌زی ئێستای نه‌ته‌وه‌ی كورد پێك دێنن‌و هه‌ر كامه‌یان زۆرتر له10 هه‌زار ساڵه نیشته‌جێی زاگرۆسنو له 5 هه‌زار پێش ئێستاوه ناویان هاتۆته ناو مێژوو.
سه‌رچاوه‌كان:
1_كورد و كوردستان_پرۆفێسور ئه‌مین زه‌كی به‌گ”كوردی”
2_سێ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی_ساڵح قه‌فتان”كوردی”
3_كرد و كردستان_دوكتور سدێق سه‌فی زاده‌ی بۆڕهكهیی”فارسی”