ئەمڕۆ لە مێژوو دا
7 ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
332پ.ز: دامه‌زراندنی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسری.
1652: هۆڵه‌ندیه‌كان ناوچه‌ی (كاب)یان دۆزیه‌وه له ئه‌فریقیا.
1795: مێژووی سه‌ره‌تای پشت به‌ستن به سیسته‌می مه‌تری له فه‌ره‌نسه و به‌كارهێنانی یه‌كه‌ی پێوانه مه‌تریه‌كان وه‌ك مه‌تر و كیلۆگرام و ئه‌وانی تر.
1890: كۆتایی هاتنی كاره‌كانی جۆگه‌ی ده‌ریاچه‌ی (بیوا) له ئوتسو بۆ رووباری كامو.
1918: هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا پارێزگای (كه‌ركوك)یان داگیركرد به‌سه‌ركردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ (مارشاڵ ویلسن).
1922: یه‌كه‌م رووداوی پێكدادانی ئاسمانی له مێژووی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا له نێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌ی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له‌سه‌ر (بیكاردی) له باكوری پاریس، هه‌موو سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیمه‌كه‌دا كه ژماره‌یان 7 كه‌س بوون.
1939: ئیتالیا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌لبانیا له سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1947: دامه‌زراندنی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی له دیمه‌شق.
1948: دامه‌زراندنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان(W.H.O) ، سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ به‌رگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌ك و چاره‌سه‌ركردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان له‌جیهاندا.
1952: وڵاتی (كه‌مبۆدیا) سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌جیابوونه‌وه له‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند.
1953: هه‌ڵبژاردنی سویدی (دا‌غ همرشولد) به ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1956: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مه‌غریب له ئیسپانیا.
1963: راگه‌یاندنی كۆماری یوگوسلافیای فیدرال، و (جۆزیف بروز تیتۆ) كرا به سه‌رۆكی به درێژایی ژیانی.
1963: مۆركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی (الدوله الإتحادیه) له نێوان ڕژێمه‌كانی (میسر و سوریا و عێراق) له قاهیره، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش ئاڵای عێراق به‌رزكرایه‌وه كه ( ڕه‌ش و سپی و سوور)و سێ ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ڕاستی بوو.
1969: له‌دایكبوونی ره‌مزی تۆڕی ئینته‌رنێت.
1976: لیژنه‌كانی شۆڕشگێڕی له لیبا هه‌ستان به له‌سێداره‌دانی ده‌یان خوێندكار له ناو هه‌ردوو حه‌ره‌می زانكۆی (فاتح) له ته‌رابلوس و زانكۆی (قاریونس) له بنغازی.
1988: ده‌ستپێكردنی ئه‌نفالی (3) بۆ سه‌ر گه‌رمیان، تا (20/4/1988).
1988: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت رایگه‌یاند كه به‌نیازه بكشێته‌وه له ئه‌فغانستان.
1992: رزگار بوونی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی یاسر عه‌ره‌فات له روودانی تێكشانی فڕۆكه‌كه‌ی له بیابانی لیبیا له كاتی گه‌رده‌لولێكی لماویدا، كه رووداوه‌كه بووه هۆی وه‌فاتی دوو فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیارێكی فڕۆكه‌وانی.
1992: سربیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له یوگوسلافیا راگه‌یاند.
1993: دامه‌زراندنی پارتی ده‌یه‌په (DEP) له‌باكوور به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شار كایه.
1993: كوژرانی عه‌زیز محمد خۆشناو له‌شاری سلێمانی، كه سه‌رۆكی كارگه‌ی سلێمانی بوو.
1994: سه‌ره‌تای كرده‌ی جینۆسایدی به‌كۆمه‌ڵ له رواندا.
1994: كڵێسای سلێمانی قوداسێكی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كوژرانی خاتوو لیسی شمیته‌وه ئاماده‌كرد.
1995: سوتاندنی مزگه‌وت و مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری تورك له‌شاری هێنگۆڵی هۆڵه‌ندا.
2003: ڕزگاركردنی شاره‌دێی دێبه‌گه.
2003: سه‌ره‌تای رۆشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناو به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌تی وشكانی و ئاسمانی جه‌نگی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق.
2003: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چونه ناو شاری به‌غداوه و چه‌ند كۆشكێكی سه‌دام حسێنیان كۆنترۆڵ كرد.
2004: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌فه‌لوجه.
2004: هاوسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری مانگی سوور له موسڵ تیرۆركرا.
2005: ناونانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراقی.
2007: له گوندی به‌حزانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌عشیقه كچه كوردی تازه موسڵمان بوو (دوعا) به‌ردباران كرا‌و شه‌هید كرا.
2008: به‌رده‌وامی كاری توندوتیژی له شاری (المدینه الكبری) له میسر بۆ رۆژی دووه‌م دوای بانگه‌وازكردن بۆ مانگرتنی گشتی.
2010:زنجیره‌یه‌ك له كاری یاخیبوونی مه‌ده‌نی له قه‌رقیزستان كه بووه هۆی روودانی كۆده‌تای میللی به‌سه‌ر سه‌رۆك (قوربان بێگ باقیف) و به‌جێهێشتنی (بیشك)ی پایته‌خت، و ئۆپۆزسیۆنیش حوكومه‌تێكی ئینتیقالی پێكهێنا به سه‌رۆكایه‌تی (روزا ئوتونباییفا) دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیران .
2012: خاتوو (جویس باندا ) سوێندی یاسایی خوارد بۆ بوون به سه‌رۆكی مالاوی كه جێگری سه‌رۆك بوو ئه‌وه‌ش دوای راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌فاتی سه‌رۆك (بینجو وا موساریكا).
له‌دایكبوون:
1770: ویلیا‌م ووردز وورس، شاعیری ئینگلیزی.
1772: شارل فورییه، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.
1889: گبریالا میسترال، ژنه شاعیری تونسی و چیلی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1945ز.
1915: بیلی هولیدی، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1922: ئانا ماری شیمل، ژنه رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی.
1928: جیمس گارنه‌ر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1938: ئیدموند جیرالد براون، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1940: فه‌یسه‌ڵ نه‌دا، نوسه‌ری میسری.
1940: ئه‌میره فه‌وزیه، كچی مه‌لیكی میسر فاروقی یه‌كه‌م.
1944: گیرهارد شروده‌ر، راوێژكاری ئه‌ڵمانی.
1945: یه‌حیا فه‌خه‌رانی، ئه‌كته‌ری میسری.
1954: لویزه حه‌نون، ژنه سیاسه‌تمه‌داری جه‌زائیری.
1954: جاكی شان، ئه‌كته‌ری چینی.
1959: نه‌جات حسێن، ژنه ده‌رهێنه‌ری عێراقی.
1961: باسكال ئولمیتا، گۆڵچی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1964: راسل كر‌و، ئه‌كته‌ری نیوزیله‌ندی.
1973: ئه‌میره عایدی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1980: هیشام عه‌بدولره‌حمان، گۆرانیبێژ و راگه‌یاندكاری سعودی.
1980: ئیمان سه‌ید، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1983: فرانك ریبری، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
وه‌فات:
1498: مه‌لیك شارلی هه‌شته‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1947: هنری فۆرد، ته‌كنیكاری ئه‌مریكی و داهێنه‌ری ئۆتۆمبیلی (فۆرد).
1981: ناهیده شه‌ریف، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی نیشتمانی كه‌مبۆدیا (1975) .
رۆژی ته‌ندروستی جیهانی.
رۆژی ئافره‌تان له مۆزه‌مبیق.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی