و.هۆگر خه‌مانی
هۆراشیۆ ساوسگێت 1812-1894
هۆراشیوَ له 5 – 7- 1812ز له شاری پۆرتلاند له ئه‌مریكا له دایك بووه, وه له سالی 1832 كۆلیجی Bowdoin ی له شاری برونزویك ته‌واوكردوه,پاشان خوێندی له كۆلیژی ئاینی له شاری ئه‌ندوڤر , وه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1834 به ره‌سمی كرا به ئه‌ندامی كه‌نیسه‌ی قدیس پیتر له شاری بوستن له لایه‌ن سه‌رۆكی قه‌شه‌كان گریسوولد له مه‌راسیمیكی تایبه‌تدا, وه كرا به دیكۆن ( پله‌یه‌كه له كه‌نیسه) ی كه‌نیسه له شاری بوستن. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م دیاریكرا به دهسهلاتپێدراوی نیرده‌ی ده‌ره‌كی بۆ لێكۆلینه‌وه له پیره‌وانی ئیسلام له ناوچه‌كانی ده‌وله‌تی عوسمانی و ئیرانی , له پاش گه‌شته‌كه‌ی له سالی 1840 كتێبێكی له ژێر ناوی (Narrative of tour in Turkey and Persia) له دووبه‌رگدا بلاوكردۆته‌وه به زمانی ئینگلیزی. له‌ساڵی 1894 له ماله‌كه‌ی خۆی له ئه‌ستۆریا دونیای جێهێشت و كۆچی دوایكرد.
هۆراشیۆ باسی شاروشارۆچكهو ئاوه‌دانیه‌كانی كوردستانی كردوه له كتێبهكهیداو كه باسی چیرۆكی گه‌شته‌كه‌ی ده‌كات به نێو ئه‌رمینیا, كوردستان, ئیران ومیسوپۆتامیا. یه‌ك له‌و شارانه‌ی كه سه‌ردانی كردوهوهو وێنه‌ی كێشاوه شاری هه‌ولێره, قهلاومنارهی وێنه كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا بلاوكراوه‌ته‌وه‌و ده‌بینرێت. هۆراشیۆ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان له ناوچه‌كانی هه‌مه‌دان ه‌وه هاتۆته خاكی كوردستان, دێ به دێ وشار به‌شار به سواری ئه‌سپ,باسی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و سیاسی وبیناسازی وداب ونه‌ریت و پێگه‌ی ئافره‌تی له نێودانیشتوانی كوردستان كردوه. له دوای جێهێشتنی رۆژهه‌لاتی كوردستان, رووی كردۆته ناوچه‌كانی باشوری كوردستان و له دوای كفری و كركوك وپاشان ئالتون كۆپری, روویكردۆته قوشته‌په.
هه‌روه‌ك له لاپه‌ره 214 به‌رگی دوومدا ده‌ڵێت (له درێژه‌ی رۆیشتن, گوێمان له ناله‌و لوره‌ی سه‌گان بوو, یه‌كسه‌ر چوینه ناو قوشته‌په‌ی گوندی كوردان, بینینی دووشارۆچكه له به‌یانیه‌وه (مه‌به‌ستی كه‌ركوك و ئالتون كۆپرییه), بینینی دووسروشتی سه‌رنج راكێش وده‌گمه‌ن كه هه‌ستی زانین ده‌رباره‌یان ده‌خولقاند, وه رۆیشتن نزیكه‌ی شه‌ست میل, به ئاسانی ئهپارتمانێكمان ده‌سكه‌وت بۆ خۆمان و ئه‌سپه‌كان. ئاگرمانكردهوه, ده‌وروبه‌ری نیوه له‌و كوردانه یارمهتیانداین. وه‌ك ئاسایی قسه‌یان زۆردهكرد, وه زۆربه‌یان نۆێژیان ده‌خوێند, كورده‌كانیش باوه‌ریان هێناوه‌و بوون به موسلمان, وه زۆر موسرو دهقیقترن له توركه‌كان له كردنی نوێژه‌كانیان. سكالای ئیهانهكردنیان كرد كه دهیاننالاند به ده‌ست سوپای نانیزامی پاشاكه(مه‌به‌ستی ده‌سه‌لاتی عوسمانیه), گروپی نایاسی پیاوان كه به ناوچه‌كه ده‌سورانه‌وه له خزمه‌تی گه‌وره‌كانیان وئازاردانی گوندنیشینه‌كان له هه‌ر كوێیه‌ك كه بۆی ده‌چوون. شێوه‌ی له‌جۆره درێژه‌ی هه‌یه له لایه‌ن زۆربه‌ی پاشاكانهوه كه له هه‌رێمه دووره‌كانن, وه به‌كاردێن بۆ هه‌ر خزمه‌تێك كه گه‌وره‌كانیان دیاریده‌كه‌ن بۆ ناردنه سه‌ریان. ئه‌وه سیمای سیسته‌می كۆنه كه هێشتا ماوه. وه سه‌رچاوه‌ی قه‌له‌قی وناره‌حه‌تی یه بۆ گوندنیشینانی هه‌ژار كه له خهمیاندابن هه‌ركاتێك ده‌ركه‌ون, وه هه‌مووشتێكیان بۆ دابین بكه‌ن كه داوای ده‌كه‌ن. گوندییه‌كانی قوشته‌په له ترسان له خانوه‌كانی پێشویان رۆیشتبوون وه شوینێكی دیكه‌یان دیاركردبوو كه ئێمه دۆزیماننه‌وه مه‌سافه‌یه‌ك دوور له رێگای سه‌ره‌كی, به مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له خراپه‌كاران وئازاربهخشان كه به دهسایانهوه دهیاننالاند. به‌لام رایان نه‌كردبوو, وه داواكاری به په‌له‌و به هێزیان له من بۆ فشار خستنه سه‌ر پاشا‌و رازیكردنی بۆ پاریزگاریكردنیان له ناره‌حه‌تی وسزا وچاره‌سه‌ركردنیان. كاتێك من پالكهوتم بۆ نوستن, محمد ئاغا یه‌كێكی له‌وانی دانا له لای سه‌رم وه یه‌كیكی دیكه له ده‌رگا, ئه‌وانی دیكه‌شی نارده شوێنی دیكه.
له قوشته‌په‌وه بۆ هه‌ولێر(Erbil) ده‌وروبه‌ری (10) میل ده‌بێت, ناوچه‌یه‌كی كراوه, ده‌وله‌مه‌ند و بهرزونزمه. من ناوی شارۆچكه‌كه‌م نوسیوه به گوێره‌ی رێنوسه ئه‌سلیه‌كه بهلاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌لك ته‌له‌فوزی ده‌كه‌ن به (Evril), ئه‌وه هه‌مان شته له‌گه‌ڵ ئهربیلای كۆن, نزیك ئه‌و شوێنه كه شه‌ره گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه كه‌ی نێوان ئه‌سكه‌نده‌رو داریوش به‌رپابوو, له‌م لاپه‌رانه به‌سه‌ری داناچمهوه, به‌لام ده‌مه‌وێ ووشه‌یه‌ك بلێم كه په‌یوه‌سته به‌و كاتێك دیمه نزیكتر له شوێنی راسته‌قینه‌ی شه‌ره‌كه. شاری ئێستای ئه‌ربێلا Arbela ههلكهوتووه وه‌ك كه‌ركوك, له‌سه‌ر گردهكی سه‌رته‌ختی خر, ده‌وروبه‌ری 150 پێ به‌رزه, دیواره‌كه‌ی كه به ده‌وری تۆپهلی سه‌ره‌وه‌ی گردهكهوهیه باشتره له‌وه‌ی كه‌ركوك,ده‌وری 1000خانووی داوه, وه 500 خانوی دیكه له بنی گردهكهوهیه, ده‌رناكه‌وێ هه‌مووی هه‌رچه‌نده تۆ نزیك ده‌بیته‌وه له شوێنه‌كه. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو جوله‌كه هه‌یه له شارۆچكه‌كه, به‌لام مه‌سیحی لێنیه. بازاره‌كانی ده‌كه‌ونه ژێره‌وه, زۆر سه‌رنج راكیش ده‌رده‌كه‌وێ له‌وه‌ی به‌شه‌كانی له خۆی ده‌گرێ, كه جه‌وێكی سازگارو رووناكی په‌سندی پێ به‌خشیوه, ئه‌گه‌رچی كه‌متر رێره‌وی ژێر قنگرهی كه‌رپوچ یا به‌ردی هه‌یه. سێ چاره‌گه سه‌عات باكوری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه Enkeva (عه‌نكاوه) یه, گوندی مه‌سیحیان, وه‌ك خواستم بوو بۆ بینینی ئهوخهلكانه ئه‌وه‌نده‌ی بگونجێت. بریارمدا به‌رده‌وام بم بۆ چوونه ئه‌و شوێنه, پاشمانه‌وه بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له هه‌ولێر, وه به‌سه‌ربردنی پاشماوه‌ی رۆژه‌كه له نێو ئه‌وان. ئێمه گه‌یشتینه ئه‌وێ له نیوه‌رۆ, وه چوومه ناو گونده‌كه به دلێكی خێرا له بیركردنه‌وه‌ی به‌سه‌ربردنی دانه رۆژێ له نێو خه‌ڵكی مه‌سیحی. شوێنیكم زوو دۆزیه‌وه له خێزانیكدا, وه به‌ته‌واوی هه‌ستمكرد له‌ماڵم. هه‌مووشتێك به جیاواز له‌وه‌ی كه من له‌و ماوهدرێژهدا پێ ی ئاشنابووم ده‌ركه‌وت, له وێ موسلمانی به‌فیزو دووره په‌رێز نیه. ئافره‌ته‌كان به روو دانه‌پۆشراوی ئاماده‌كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌ركه‌كانی ماله‌وه‌یان, پیاوه‌كانیش یارمه‌تی چاودێریكردنی منداله‌كانیان ده‌كرد, وهگفتوگۆكردن ی به ئازادی و به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان. ئه‌وه شتێكی وه‌ك كریستانیهتی نیشانده‌دا. له‌وێ هه‌ندێك خێزانی كورد هه‌ن له گونده‌كه, له‌گه‌ڵ شه‌ست خێزانی مه‌سیحی.
سه‌رچاوه‌كان:
– The New York Times, 13 April 1894
– Horatio Southgate, Narrative of tour in Turkey and Persia, New york, 1840.