نیسان حسن
ژیانی مینۆرسكی:ناوی ڤلادیمیرڤیودوروڤیچ مینۆرسكی له5/2/1877ز له‌شارۆچكه‌ی كورجیڤای سه‌ر ڕووباری ڤولگاله‌باكوری ڕۆژئاوای مۆسكۆله‌دایك بووه.
مینۆرسكی له‌مۆسكۆ خوێندنی ته‌واوكردووه‌وپێ گه‌یشتووه،وه‌پاشان چوه‌ته‌كۆلێجی یاساله‌زانكۆی مۆسكۆله‌ساڵی1900زداخوێندنی ته‌واوكردوه،دواترچووه‌ته‌ئامۆژگای خوێندنی زمانهڕۆژههلاَتیهكانی لازاریف له‌هه‌مان ساڵ له‌مۆسكۆكه‌ماوه‌ی (3)ساڵ له‌ئامۆژگای لازاریف ماوه‌ته‌وه‌هه‌رله‌وێشه‌وه‌چاوی به‌ڕێگای توێژینه‌وه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه ڕۆژههلاَتیهكان كرایه‌وه، له‌م ئامۆژگایه‌دازمانی(فارسی،توركی،عه‌ره‌بی)تێداخوێنراوه.دواترچووه‌ته‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیابۆماوه‌ی دووساڵ ،پاشان بووه‌ته‌ڕاوێژكارله‌سه‌فاره‌تی كۆنسوڵخانه‌ی ڕوسیاله ئه‌سته‌مبول،وه‌له‌ساڵی1913زكراوه‌به‌نوێنه‌ری ڕوسیاله‌لیژنه‌ی چوارقۆڵی پێك هاتوه له‌نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی وئیرانی وبریتانی وڕوسیابۆچارهسهركردنی كێشه‌ی سنوری عوسمانی وئیرانی،وهمینۆرسكی یه‌كێك بووهلهوانهی كه‌دژایه‌تی خۆی بۆشۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917زدهربڕیوه،وه‌له‌دوای كاری سیاسی ڕووی كردوهتهكاری زانستی،وه‌له‌ساڵی1944ز خانه‌نشین كراوه،وه‌چه‌ندین بڕوانامه‌ی وهرگرتوهلهدهزگا ئه‌كادیمیه‌كان،وه‌به‌شداری له‌چه‌ندین كۆنگره‌ی ڕۆژههلاَتناسی دا كردوهلهبروكسل له‌ساڵی1938ز،وهلهمۆسكۆلهساڵی1960ز، دواتریش له‌ساڵی1966زلهلهندهن كۆچی دوای كرد.
بۆچونی مینۆرسكی لهسهرنهژادی كورد:نه‌ژادی كورد دهگهڕێتهوهبۆسهركاردۆخیهكان له‌كتێبی كوردلهساڵی 1915زدهڵێ كورده‌كان نه‌وه‌ی كاردۆخیهكانن.بهلاَم له‌كۆنگره‌ی بیسته‌می ڕۆژههلاَتناسی كه‌له‌ساڵی 1938زبهسترا پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه كورده‌كان دهباتهوهسهرمیدهكان كه‌ده‌ڵێت:كوردهئێرانیهكان خه‌ڵكی دێرینن له‌به‌شه‌كانی باشوور، وه‌ڕاستی وایهئهوان ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵه‌ی میدییهكۆنهكانن،كه‌له‌ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئهوولاَتهدا ده‌ژین،وهتادواساتهكانی ژیانی له‌سه‌رئه‌م ڕایهماوهتهوه.وه‌ده‌ڵێ كورده‌كان پێش كاردۆخیه‌كان له‌ناوچه‌ی میدیای بچوك بلاَوبونهتهوهلهسهدهی 4پ.زوهلهم ناوچهیهدادوودهوڵهتی به‌هێز هه‌بوون (ئاشوری،خالدی)ئه‌مانه له‌ململانێ دابوون بۆگه‌یشتن به زنجیره‌چیاكانی زاگرۆس.ههروههالهدهوروبهری (گۆلی ورمێ)ئاشوریه‌كان ناوی (پارسه‌كان، كاشیه‌كان،میدهكان)ده‌به‌ن دواتر پارسه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن بۆباشووری میدهكان ده‌بنه دهسهلاَتداری ناوچه‌كه،بهلاَم له‌سه‌ده‌ی 8ی پ.زباری سیاسی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێ دواتر داگیركه‌ری تازه له‌باكوره‌وه هاتن وسیمریهكان توانیان ده‌وڵه‌تی ئۆرارتوبڕوخێنن.پاشان سكایتیهكان دێن كه‌بۆماوه‌ی 28ساڵ حوكمی ئاسیادهكهن ئه‌م گروپانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ونه ململانێ هه‌مووشیان دژی ئاشووربوون،دواتر میدهكان توانیان خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و سكایتیهكانیان له‌ناوبرد،دواتربههاوكاری پاشای بابل توانی ئاشورلهناوبهرێ له612پ.ز،بهلاَم به‌ڕوخانی ئاشوور بۆشایه‌ك دروست ده‌بێ له‌م كاته‌دا دهسهلاَتی میدی دروست ده‌بێ وهبهتێكهڵ بوونی مانیه‌كان له‌گه‌ڵ كیرتوایهكان كهلهمیدیای بچوك بوو،دواتركوردهكان كۆچ ده‌كه‌ن بۆناوچه‌كانی دیكه.
بۆچونی مینۆرسكی له‌سه‌رئاینی كورد:مینۆرسكی پێ ی وایه كه‌كوردستان مه‌ڵبه‌ندێك بووه‌كه بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆری وه‌ك(ئاینی زه‌رده‌شت،ئاینی مه‌سیحی،ئاینی ئیسلام)یه‌زیدی وه ههروههاههندێ لهجولهكهش له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا ده‌ژیان وهبڕوای وایه كهههولێرله پێشه‌نگی ئهوشارانهدایه كه‌ئاینی مه‌سیحی له‌دوای نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زاینی تێدا بلاَوبوهتهوه.بهلاَم به‌ده‌ركه‌وتن وهاتنی ئیسلام بۆناوچه‌كه كه‌كورده‌كان نه‌خشه‌یه‌كی كاریگه‌ریان له‌به‌رگری كردن وچه‌سپاندنی ئه‌وئاینه بینی.وهمینۆرسكی ده‌ڵێ:زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردموسولمانن له‌سه‌رئاینی ئیسلامن ئه‌مه‌ش وای كردوهكهتوركهكان لهشهڕهكانیاندا دژی فارسه‌كان سودیان لێوه‌رگرتووه،له‌ناو كوردادووئاین هه‌بوو،یه‌كه‌میان:ئاینی یه‌زیدی یه كه‌شه‌یتان په‌رستن وهمهلهكهتاوس بهپیرۆزدادهنێن وه‌ده‌ڵێن ههمووبونهوهرلهیهك سه‌رچاوه‌وه هاتووه.وهدووكتێبی ئاینیان هه‌یه(جلیوا،مهصحهفی ڕه‌ش)كه‌سایه‌تیه‌ك به‌ناوی شێخ عادل كتێبی (جلیوا)ی نوسی یه‌وه.دوه‌میان:وهئاینێكی دیكه‌ش ئاینی(علی ئیلاهیه‌كان)كه‌ئه‌مانه‌ش له‌ناوچه‌كانی ڕۆژههلاَتی كوردستان پارێزگای دێرسیمی توركیاههن ئه‌م ئاینه بڕوایان وایه كه خوداحهوت جار خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات كه‌یه‌ك جارله(علی)داخۆی به‌رجه‌سته‌كردووه.
بۆچونی مینۆرسكی له‌سه‌رزمانی كورد:مینۆرسكی ده‌ڵێ زمانی كوردیهكێكهلهزمانهكانی باكوری ڕۆژئاوای ئێران كهلهبنهماڵهی زمانه ئاریهكانهزمانی كوردی سهربهخۆیهوفارسی نی یه زمانی كوردی بهستراوهتهوهبهزمانی ئاڤێستاوهزمانی كوردی دابه‌ش ده‌بن بۆسهرچهند دیالێكتێی جیاوازلهیهكتر.بهلاَم سه‌ره‌ڕای دابه‌ش بوونی ئه‌م دیالیكتانهكهچی زمانی كوردی یه‌كگرتووی خۆی پاراستووه،مینۆرسكی (زازاوگۆران)به‌كوردی دانانێ ده‌ڵێ ئه‌م دووزاراوه‌یه كوردی نین بهلاَم كوردقسهی پێ ده‌كات.مینۆرسكی مافی ئۆتۆنۆمی ده‌دا بهكوردودهڵێ: كورده‌كان لهزماندایهك ده‌گرن بهلاَم شه‌رت نی یهههمووكوردهكان به‌یه‌ك زمان قسه‌بكه‌ن ئه‌گینا نیشتمان ومێژوویهكی په‌رتیان نه‌ده‌بوو.بۆیهزمانی هاوبه‌ش خاڵێك نی یه بۆكوردبوون بهلاَم ئه‌وه‌ی یه‌كیان ئه‌گرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌خۆیان به‌كورد ئه‌زانن.
هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی مینۆرسكی:
_لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌هلی حه‌ق.
_چهندوتارێك له‌دائیره‌ی مه‌عاریفی ئیسلامی كوردوكوردستانی لوڕی گهورهولوڕی بچوك له1927ز.
_ئهلف وبێ ی كوردبهلاتینی 1933ز.
_هۆزانی ڕۆژئاوای ئێران1945ز.
_گۆران1943ز.
_كێشه‌ی موصل1926ز.
Check Also
گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین
گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …