قادياني كێيه ؟
نوسینی:هیمداد تەها
قاديان ناوي گوندێكه له هيندستان كه خه‌ڵكانێكي ده‌درێته پاڵ كه خاوه‌ني ديدێكي ئايني سه‌ربه‌خۆ يان خاوه‌ني ديدێكي ئايني هه‌ڵقوڵاو له‌ئيسلامه‌وه ن . وهقاديانيهكان هه‌ندێك جاريش به (ئهحمهديهكان) ناوده‌برێن , ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه باوه‌ڕيان به‌ڕێچكه‌ى ئايني داهێنراو له‌سه‌ر ده‌ستي (ميزا غولام ئه‌حمه‌د قادياني) هه‌يه .
ميرزا غولام ئه‌حمه‌د له‌ساڵي 1835 ز له گوندي قاديان له‌دايك بوه و هه‌ر لهمنداڵيهوه به خوێندني قورئان و فه‌رمووده و بابه‌ته ئاينيهكان گه‌وره بوه.
پێگه‌ى گه‌شه كردني قادياني هينستان بوه .(1)
بيرو باوهڕهكاني ئه‌م ڕێبازه ئاينيه:
له‌سه‌ره‌تا ميرزا غولام له‌سه‌ره‌تا دا وه‌ك ڕيفۆرم خواز و نوێگهري ئيسلام خۆي نيشان دا‌و چه‌ند بۆچۆني تازه‌ى هێنايه دونياى ئيسلامه‌وه له‌پاشان ميرزا غولام بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌و محمدي مههدييه كه پێغه‌مبه‌ري ئيسلام درودي خواى له‌سه‌ربێت مژده‌ى هاتني به ئومه‌ته‌كه‌ى داوه له‌كۆتاى زه‌ماندا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌پاشان وتي من عيسا پێغه‌مبه‌رم كه پێغه‌مبه‌ري ئيسلام له هه‌ندێك له فه‌رمووده كانيدا ئاماژه‌ى هاتنه خواره‌وه‌ى ده‌كات له‌ئاسمانه‌وه و چاكسازي باري ناههمواري موسولمانانه و سه‌روه‌ري بۆ ئيسلام ده‌گێڕێته‌وه .
ميرزا غولام به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رايه‌تي ده‌كات و به‌ڵكو خۆشي به بهڕێزترين پێغه‌مبه‌ر ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت كه جوبرهئيل ڕۆژانه سه‌رداني ده‌كات و وه‌حي بۆ ده‌هێنێت.
قاديانيهكان لێره‌دا ده‌بنه دوو گرۆههوه و گرۆهێكيان تاوه‌كو ئه‌و ئاسته له‌گه‌ڵي دێن و بڕواى پێده‌كه‌ن كه نوێگهري ئيسلام بێت و باوه‌ڕ به پێغهمبهرێتيهكهى ناكه‌ن.
گرۆيهكهى ديكه‌ش باوه‌ڕيان وايه ميرزا غولام پێغهمبهرێكهو خوا له پاش پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ره‌وانه‌ى كردوه.
وه گرۆهي دووه‌م ئه‌وانه‌ن كه ئێستا بانگهشهكاري ئه‌و ئاينهن و له tv و ئاينه‌كه‌ى سه‌رده‌خه‌ن.
ئه‌وه‌ى پاڵشتي گومان له هه‌بوني ده‌ستي ئينگليز له دروست بون و ته‌شه‌نه كردني قادياني هه‌يه ئه‌وه‌يه كه ميرزا غولام به‌شێوه‌يه‌كي ڕه‌سمي تێكۆشاني دژ به ئينگليزي قه‌ده‌غه كردن و به حه‌رام ي دانا ئه‌و كاته‌ى ئينگليز هندستانى داگير كردبو هه‌روه‌ها له پاش مردني ميرزا غولام كه ته‌مه‌ني ئاينه‌كه‌ى هه‌شت ساڵ بوو هه‌ستان به داناني خهليفه و
خهليفهش به زماني ئينگليزي ده‌دوێت و تهفسيرێكيش بۆ قورئان ده‌كات و بلاوي ده‌كاته‌وه.(2)
هه‌روه‌ها ميرزا غولام كوري پياوێك ده‌بێت كه كرێ گرته‌ى ئينگليزه‌كان بوه و ئينگليز له‌وكاته‌ى هينديهكان لهژي داگيركاريهكهى وه‌ستاونه‌ته‌وه په‌نجا چه‌كدار و په‌نجا ئهسپي به غولام ئه‌حمه‌د داوه و به‌كاريان هێناوه.
مرزا غولام هه‌ر له منداليه‌وه به كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتاري نامۆ و چه‌ندين نه‌خۆشي جه‌سته‌ى و دهرونيش ناسراوه.(3)
ده‌گێڕنه‌وه جارێك ميرزا غولام ويستويهتي نيشانه‌ى پێغهمبهرێتي نيشان بدات ده‌ڵێت هه‌رگيز نه‌خۆشي تاعون ڕوو له قاديان ناكات ئه‌گه‌ر حه‌فتا ساڵيش بلاو بێت, به‌لام ويستي خوا واده‌بێت كه خێزانه‌كه‌ى توشي تاعوون ده‌بێت و هۆكاري مردنهكهشي ئه‌و نه‌خۆشيه ده‌بێت.(4)
……………..
سه‌رچاوه كان:
1-أصول وتاريخ الفرق الإسلامية, موقع مكتبة صيد الفوائد, عبدالله محمد الغريب
2- موسوعة الرد على المذاهب الفكرية المعاصرة, جمع وإعداد الباحث في القرآ‌ن والسنة,علي بن نايف الشحود
3وقفة مع بعض الترجمات الإنجليزية لمعاني القرآ‌ن الكريم, الدكتور وجيه حمد عبد الرحمن
4- islamweb. net