به‌درخان كێیه?
ڕه‌وشه‌ن خان له ساڵی 1909دا له دایكبووه و کچی ساڵح به‌درخان بووه و باپیری باوكی برای به‌درخان پاشای گه‌وره‌ی میری بۆتان بووه. بۆه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووبه جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان بكات، ناسناوی به‌درخانی به‌كارهێناوه چونكه میر كچ بووه. كه توركه عوسمانییه‌كان به‌درخانییه‌كانیان له توركیا دوورخسته‌وه، باوكی ناچار بوو به خاووخێزانه‌وه بچێته شاری دیمشق و لیی نیشته‌جێ ببێ و ڕه‌وشه‌نی كچی له قوتابخانه‌كانی دیمه‌شق خوێندوویه‌تی و په‌یمانگای مامۆستایانی ته‌واو كردووه و بووه‌ته مامۆستا، له په‌یمانگای كچان و له ساڵی 1935دا شووی به جه‌لاده‌ت به‌درخان كردووه و شازده ساڵی له‌گه‌ڵدا به ته‌بایی و خۆشی ژیاوه و له 1951دا جه‌لاده‌تی هاوسه‌ری كۆچی كردووه و ئه‌م ده‌وره نیشتمانییه‌كه‌ی ئه‌وی بینیوه خاتوو ڕه‌وشه‌ن گه‌لێك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نواندووه، له‌وانه له ساڵی 1957 بووه‌ته نوێنه‌ری میلله‌تی كورد له كۆنگره‌ی “دژی ئێمرپالیزم” كه له ووڵاتی یۆنان به‌ستراو هه‌رچه‌نده 6 كورسی بۆ نوێنه‌رانی كورد ته‌رخان كرابوون، كه‌چی له به‌ر ڕێ لێگرتنیان ته‌نیا ئه‌م وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كوردستان وه‌ك ئافره‌تێكی خه‌باتگێڕی كورد له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی كردوه و به توندی له دژی ئیمپریالیزم و دابه‌شكردنی كوردستان دواوه و داوای مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه و هه‌رچه‌نده له لایه‌ن تورك و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانه‌وه هێرشی براوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هه‌رقسه‌ی خۆی كردووه و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ر پێشكه‌ش به كۆنگرگرهكه كردووه.
خاتوو ڕه‌وشه‌ن به‌درخان له 01.06.1992دا ماڵئاوایی لێكردین و به‌ره‌و دنیای نه‌مران چوو.
خاتوو ڕه‌وشه‌ن به‌درخان جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی به چاكی زانیوه و ئاگاداریشی له زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیدا بووه. له بواری دانان و وه‌ڕگێڕنیشدا سێ په‌رتووكی به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه و به‌چاپی گه‌یاندوون كه ئه‌مانه‌ن:
1- صفات من الادب الكردي – بیروت 1954، 71 لاپه‌ڕه‌یه
2- غرامي و الامي – وه‌رگێڕانه له توركییه‌وه له ساڵی 1957 دا له دیمشق چاپكراوه و 85 لاپه‌ڕه‌یه
3- مذكرات امراة- له دیمه‌شق چاپكراوه و 140 لاپه‌ڕه‌یه