میتۆلۆژیاى مێژووى خهلقى گه‌ردوون و ژیان و سۆڵهر سیستم
نوسینی:هیوا محمد
سه‌رنجێكى پهراگهندهى كورت: له‌سه‌ر میتۆلۆژیاى مێژووى خهلقى گه‌ردوون و ژیان و سۆڵهر سیستم
1-كیشه‌ى خه‌لق له دۆڵى دوو ئاوان “میسۆپۆتامیا”: له داستانێكى خهلقى سۆمه‌ریدا كه له 3000 سێ هه‌زار ساَڵى پێش مه‌سیح دا نووسراوه، زه‌وى و ئاسمان پێكه‌وه له‌دایكده‌بن “وه‌ك یه‌ك جه‌سته‌ى پێكه‌وه نووساو” هه‌مان چیرۆك له نیوه‌ى هه‌زارى دوومى پێش مه‌سیح لاى بابلییه‌كان دووباره ئه‌بێته‌وه، له نهصێكى بابلیدا كه مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌ده‌ى حه‌وتى پێش مه‌سیح ئهگهرِێتهوه، خواوه‌ند “نموو” كه خواوه‌ندى “ئاوى بیدائى” خه‌لقه پاش ئه‌وه‌ى سكپر ده‌بێت زه‌وى و ئاسمانى “كه پێكه‌وه لكاون” لێ له‌دایكده‌بێت، له ئه‌نجامى یه‌كگرتنى ئاسمان و زه‌وى خواوه‌ند “ئه‌نلیل” : خواوه‌ندى هه‌وا له‌دایكده‌بێت، پاشان خواوه‌ند ئه‌نلیل كه لاى بابلییه‌كان ناوى “مه‌ردۆخ”ه ئاسمان له زه‌وى دوور ده‌خاته‌وه و فاصیله ده‌خاته نێوانیانه‌وه، پاشان خواوه‌ندى مانگ “ئهنكى” كه لاى بابلییه‌كان ناوى “ئه‌یا” یه ، دوو مرۆڤى “یه‌كه‌م” كه بریتین له “نێرومێ ى یه‌كه‌م” له قورِ دروستده‌كات، تا عهبدایهتى و خزمه‌ت پێشكه‌شى خواوه‌نده‌كانى بكات و له هه‌مان كاتدا فێرى ئوسلوبى ژیان و ئیش و كاریشى ئه‌كات..
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى دانیشتوانى میسۆپۆتامیا پێیانوابوو زه‌وى وه‌ك” ده‌وری”یه‌كى ته‌خت وایه و به شوراى شاخین ده‌ور دراوه، كه ئه‌ویش زنجیره چیاكانى زاگرۆس له رِۆژههڵات و تۆرۆس له باكورو لبنون “لبنان” له رِۆژئاوایه، وه ئه‌م زنجیره چیایانه گۆمهزى ئاسمانیان له‌سه‌ر جێگیر بووه تا زه‌وى داپۆشێت و هه‌موو ئه‌ستێره‌كانیش له ده‌ورى ئهسورِێنهوه، واته لاى دۆڵى دوو ئاوان زه‌وى چه‌قى گه‌ردوونه و هه‌موو هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كانیش له ده‌روى ئهسورِێنهوه، به‌ڵام له وێنه‌یه‌كى تردا كه وێنه‌ى تهوزیحى سه‌رده‌مى سۆمهرییهكانه و تا ئیستاش له مۆزه‌خانه‌ى ئه‌ڵمانى “برگامۆن” پارێزراوه “خۆر” چه‌قى گه‌ردوونه‌و 12 هه‌ساره له ده‌رى ئه‌سورێته‌وه!.. هه‌روه‌ها لاى سۆمه‌رییه‌كان ئه‌م زهوىهى له‌سه‌رى ده‌ژین جیهانى زیندووه‌كانه‌و، جیهانى ژیره‌وه ” عالم السفلى” یاخود “أرض اللاعودة” يه كه مردووه‌كانى تێدا نیشته‌جێ بووه و لێوانلێوه له زوڵمه‌ت و سیخناخه به پیسى و لیته‌ى قورِ… بیرۆكه‌ى جیهانى ژێره‌وه لاى یۆنانییه‌كانیش باو بووه ئه‌فلاتوون له سه‌ده‌ى چوارى پێش مه‌سیح دا له كتێبى “كۆماردا”باس له‌وه ئه‌كات، هه‌ر مرۆڤێك رۆحى خراپ و شهرِانگێز بێت ئه‌وا رِۆحى به‌ره‌وه جیهانى ژێره‌وه كه لێوانلێوه له ئاگر سه‌فه‌ر ئه‌كات .
2-كۆسمۆس له دیدى یۆنانى كۆنه‌وه:. فه‌یله‌سوفى فیزیایى تالیس 640-550 پێش مه‌سیح وه‌ك سۆمه‌رییه‌كان پێیوابوو زه‌وى وه‌ك دهوریهك له‌ناو ئاودایه ، لێره‌وه ئاو بنهرِهتى هه‌موو شتێكه، هه‌روه‌ها ئهنكسیمانسن 585-525 پیێش مه‌سیح ِ رِایوابوو زه‌وى ته‌خته نه‌ك “گۆیى”. هه‌روه‌ها فترابۆس هه‌مان رِای هه‌بوو. به‌ڵام فیساگۆرسیهكان له یۆنانى كۆندا هه‌ر له سه‌ده‌ى شه‌شى پێش مه‌سیحه‌وه رِایانوابوو شكڵى هه‌موو گه‌ردون له شێوه‌ى “گۆیی”ه و هه‌موو هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كان له ده‌ورى ئاگرێكى بلئًسهداردا دهسورِێنهوه ، كه له چه‌قى گه‌ردووندا وه‌ك ماشێنى ههڵسورِێنهرى هه‌موو گه‌ردوون ده‌سوتێت… یه‌كه‌م كه‌س ئه‌م رِایهى ته‌رح كرد فیلولاوس كرۆتۆنى بوو، كه زانستیانه باسى سورِانهوهى زه‌وى ده‌كات به ده‌وى خۆى له رِۆژئاواوه بۆ رِۆژههڵات به‌شێوه‌ى بازنه‌یی، كه مانگ و خۆر هه‌ر پێنج هه‌ساره‌كه‌ى تریش كه ژماره‌یان “حه‌وت هه‌ساره‌یه لاى ئه‌و ” له مه‌دارى خۆیاندا ده‌جوڵین، ته‌نها ئه‌ستێره‌كانى تر نه‌بێت كه “جێگرن” و ناجوڵێن ..هه‌روه‌ها دیۆگنیس كه سه‌ر به قوتابخانه‌ى سینیكه رِایوایه وایه له دواى زه‌وى و خۆر‌و مانگ ئه‌ستێره جێگیره‌كان دێت… ئهناكساگۆراس 500-438 پێش مه‌سیح یه‌كه‌م كه‌سه زانستیانه باسى دیارده‌ى خۆرگیران ئه‌كات به‌وه‌ى كه مانگ ده‌كه‌وێته نێوان خۆر‌و زه‌وییه‌وه، دواى ئه‌ویش ئه‌رستۆ له سه‌ده‌ى سێى پێش مه‌سیح دا بابه‌تى خۆرگیران به وێنه‌وه رِوون ده‌كاته‌وه.. هه‌روه‌ها دیودرۆس كه سه‌ر به قوتابخانه‌ى گهردیلهیىه رِایوایه سه‌ره‌تاى گه‌ردوون ئاسمان و زه‌وى یه‌ك شێووه و شكڵیان هه‌بووه و دواتر جیا بونه‌وته‌وه، ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌ر وه‌ك پَشتر باسمان له داستانى ئه‌فسانه‌یى خهلقى سۆمه‌رى و بابلیدا ئاماژه‌ى پێ دراوه، له دواى یۆنانیش هه‌مان بیرۆكه له قورئاندا دووباره ئه‌بێته‌وه برِوانه سورةتى الانبياء أية/ 30 : ” الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّماواتِ وَالأرض كانَتا رَتْقًا فَفَتَقْناهُما وَجَعَلْنا مِنَ الما‌ء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلا يُؤْمِنُونَ (30)}..” قورئان هەمان هەڵەی یۆنانی کۆن لە سوڕانەوەی خۆر بە دەوری زەوی دووبارە ئەکاتەوە؛….
ئه‌فلاتوون 428-348 پێش مه‌سیح له كتێبى” تیماوس” دا “زه‌وى” به چه‌قى سۆلهرسیستم ده‌ده‌نێت، دواى ئه‌ویش خۆر‌و مانگ و پێنج هه‌ساره‌كه‌ى تریش دێن، كه ئه‌ستێره‌كانى تر له خولگه‌ى هه‌شتدا “جێگر‌و ئارامن” واته مهداریان نییه تا بسورِێنهوه، قوتابیهكهشى ئه‌رستۆ 384-322 پێش مه‌سیح له كتێبى “میتافیزك” دا رِایوایه زه‌وى “مه‌ركه‌زى گه‌ردوونه و جینهانى بۆ دوو به‌ش دابه‌شكرد، جیهانى سه‌روى مانگ و جیهانى خواره‌وه‌ى مانگ، جیهانى سه‌روى مانگ، جیهانى نه‌گۆرو نه‌مره واته سهرمهدیه و شته نه‌مره‌كانى لێیه…دواتریش به‌تلیمۆس كه ساڵى 78 پێش مه‌سیح له دایكدهبیت و له 150 زاینى ئه‌مرێت، رِایوابوو شێوه‌ى زه‌وى ته‌خته‌و جێگیره‌و ناجوڵێت و له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌قى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره و هه‌موو هه‌ساره‌كانى تریش بهخۆریشهوه له ده‌ورى ئهسورِێنهوه، … ئه‌م بۆچوونانه ى به‌تلیمۆس لاى كڵێساى مه‌سیحى ده‌بێته دۆگم و یاساى دینى كه بۆ ماوه هه‌زار ساڵ له ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانى نێوهرِاستدا سه‌رسه‌ختانه بهرگرىان له بۆچوونه‌كانى به‌تلیمۆس كرد له باره‌ى مهركهزییهتى جيو سهتهرى”زه‌وى” تا زاناى بۆڵهندى كۆپه‌رنیكۆس 1473-1543 زاینى بۆ یه‌كه‌مینجار تیۆرى جيو سهتهرى” خۆر ” رِائهگهیهنێت و تیۆره‌كه‌ى به‌تلیمۆس رِهتدهكاتهوه..
3-كولتوورى ژماره “حه‌وت” له مێژوودا!:. خواوه‌نده‌كانى بابل لاى ئه‌كه‌دییه‌كان له هه‌زاره‌ى سێهه‌مى پیێش مه‌سیح حه‌وت خواوه‌ند بوون، ئانۆ ، ئه‌نلیل، كی ، ئینكى، عه‌شتار، سین، ساما. ته‌نانه‌ت بابلییه‌كان پێیانوابوو زه‌وى له حه‌وت چین پێكهاتووه و دابه‌ش بووه بۆ چوار هه‌رێم “”عیلام له باشور و سوبارتو له رِۆژههڵات و ئه‌كاد له باكور، ئامور له رِۆژئاوا.. هه‌روه‌ها له ئاینه ئیبراهیمییهكانیشدا ژماره حه‌وت ده‌بێته دیارده‌یه‌كى باو، بۆ نموونه جه‌هه‌نه‌م حه‌وت ده‌رگاى هه‌یه، هه‌روه‌ها له كتێبه دینییه‌كاندا ناوى حه‌وت فریشته هه‌یه، كه سیانیان له ته‌وارتدا هاتووه ئه‌وانیش ، میخائیل و جبرائیل و رافائیل، سورئیل و سراكیئیل و سرا ئیئیل و ئهنانیئیل. هه‌روه‌ها له سفرى تكوینى ته‌وراتدا به‌شى خروج 8-20خودا له شه‌ش رِۆژدا ئاسمان و زه‌وى دروستده‌كان و له رِۆژى حه‌وته‌مدا كه شه‌ممه‌یه پشو ده‌دات! هه‌روه‌ها له ئاینه ئیبراهییمیهكاندا ئاسمان حه‌وت چینه، ده‌شێت ئه‌م حه‌وت چینه لاى ئاینه ئیراهیمییهكان هه‌مان حه‌وت هه‌ساره‌كه بێت، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره كه پێشتر لاى یۆنانى كۆن باسكراوه، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ئه‌رستۆ رِایوایه له سه‌روى مانگه‌وه دونیایه‌كى تر بوونى هه‌یه، حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ش لاى یۆنانى كۆن بریتین له زه‌وى ERTH مانگ moon عه‌تارد mercury زوهرهvenus خۆر sun مه‌ریخ mars مشته‌رىjupiter زوحه‌ل Saturn. هه‌روه‌ها ره‌جمى شه‌یتان به حه‌وت به‌رد ده‌كرێت، حه‌وت جار سورِانهوه به ده‌رى كه‌عبه‌دا له حه‌جدا،هه‌روه‌ها له ئاینى یه‌زیدیدا به هه‌مان شێوه حه‌وت فریشته هه‌ن كه یه‌كه‌میان فریشته تاوسه و گه‌ردوون خه‌لق ئه‌كات… دیاره حهوتهكان زۆرن رِهنگه زۆرمان بیر چووبێت*.
تێبینى/سودم له‌م كتێبانه وه‌رگرتووه بهشیئَوهى سه‌ره‌كى: جورج سارتون، تاريخ العلم،جزء1-2، ترجمة جوج حداد وأخرون،، ط4، دار المعارف، القاهرة، 1991. هةروةها الاب سهيل شاقا، أثر الكتابات البابلية في المدونات التوراتية، بيان، بغداد، 1998. هةروةها بريو شينكين، أسرار الفيزياء الفلكية والميتولوجيا القديمة، ت: حسان مخائيل اسحاق، دار علا‌ء الدين، ديمش، 2006. هةروةها جاكوب برونسكى، تطور الحضارى للانسان، ت: احمد حستشجر، القاهرة، 1987.