دەوڵهمهندترین كه‌سانی جیهان له مێژووی كۆن‌و نوێ‌دا
عه‌بدولكه‌ریم شێخانی
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گۆڤاری (تایم ) ی ئه‌مریكایی لیستێكی به‌ناوی چه‌ند دهولهمهندێك له مێژوودا بڵاوكرده‌وه . بێ گومان ئه‌مانه زۆربه‌یان كه‌سانی زۆر پێش ئێستانو نه‌ماون و ته‌نیا ناویان ماوه . گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ :
1) (مانسا موسای یه‌كه‌می ) مه‌لیكی مالی له‌ئه‌فریقا كه ئه‌وسا غاناشی له‌سه‌ر بووه‌و له سه‌ده‌ی چوارده‌مدا ژیاوه , به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س داده‌نرێت له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیداو سامانه‌كه‌ی به‌دراوی ئێستا گه‌یشتووه‌ته (400) ملیار دۆلاری ئهمریكاو هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ژماره نه‌هاتووه‌و وڵاته‌كه‌ی به زۆریی كانه زێڕ به‌ناوبانگ بووه .
2) ( ئۆكتافیۆس تهس )ی دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی به‌پله‌ی دووه‌م دێت . ئابووریزانان ده‌ڵێن سامانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 6/9 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مریكا .
3) ( شین تسۆنگ )ی ئیمپراتۆری چین به‌پله‌ی سێیه‌م دێت . ئه‌و سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان بووه له‌رووی ئابوورییه‌وه‌و راده‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاڵا‌و كه‌لوپه‌ل له سه‌ده‌ی سیانزده‌یه‌م له‌و وڵاته‌دا 30% به‌رهه‌می هه‌موو جیهان بووه .
4) چواره‌م كه‌س ( ئه‌كبه‌ری یه‌كه‌م)ی ئیمپراتۆری مه‌غۆله كه له‌سه‌ده‌ی شانزده‌یه‌مدا ژیاوه‌و سامانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی چواریه‌كی به‌رهه‌مه‌كانی جیهان بووه .
5) (جۆزیف ستالین ) ی سه‌رۆكی زۆر پێشووتری سۆڤیه‌ت به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت كه ده‌ستی به‌سه‌ر قه‌به‌ترین ئابووریی جیهاندا گرتبوو. هه‌رچه‌نده ئه‌و سامانه هی خۆی نه‌بوو , به‌ڵام ده‌یتوانی به‌ئاره‌زووی خۆی‌و چۆنی بوێ به‌كاری بێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی هی خۆی بێت .
6) ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ئه‌مریكایی به‌پله‌ی شه‌شه‌م دێت كه خاوه‌نی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی ئاسن بوو سامانه‌كه‌ی گه‌یشتبووه(372) ملیار دۆلار .
7) (ئالان ئۆبرۆن) ی سواره‌ی هه‌رێمی (بریتان) به‌پله‌ی حه‌وته‌م دێت كه سامانه‌كه‌ی (194) ملیار دۆلار بوو .
8) هه‌شته‌مین كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند ( بیڵ گیتس) ه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌و سامانه‌كه‌ی (9/78 ) ملیار دۆلاره .
كه ناوی ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده‌م خوێنده‌وه , به‌راستی ئێره‌ییم پێ بردن . ئاخر چۆن ده‌كرێ ئه‌و ههمووسامانه به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكه‌وه بێت‌و به‌ملیۆنان كه‌سیش نانیان ده‌ست نه‌كه‌وێ ورگی خۆیانی پێ نیوه‌تێر كه‌ن ؟!به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاواتم خواست كه میراتگری (مانسا مو‌سا) بوومایه كه وڵاته‌كه‌ی به (كانه زێڕ) به‌ناوبانگه‌و سه‌رده‌مێك ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهان بووه , به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا یه‌كێكه له‌وڵاته هه‌ژاره‌كانی ئه‌فریقا . به‌ڵێ خۆزگه‌م خواست برازای ئه‌و پیاوه بوومایه , به‌ڵام به دوو مه‌رجی زۆر بچووك ..یه‌كه‌میان وه‌كو ئه‌و ڕهشو كونه لووت فش نهبوومایهو دووه‌میان میراتهكهم له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا وه‌رگرتایه نه‌ك له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌و چونكه به‌كه‌ڵك نایه‌و ده‌بێ منیش وه‌كو ئه‌و مردوو بوومایه ومن سهروهتو سامانم بهمردوویهتی بۆ چییه ؟ ئینجا هه‌واڵیان بۆ بهێنامایهو بیانگوتایه : مامت چووه‌ته ره‌حمه‌تی خوا‌و له‌تۆ به‌ولاوه هیچ میراتگرێكی دیكه‌ی نییه‌و ئه‌و هه‌موو سامان‌و خێر‌و بێره بۆ تۆ ماوه‌ته‌وه . به‌دڵنیایی كه هه‌واڵه‌كه‌م وه‌رده‌گرت , جارێ كه‌مێك واقم وڕدهماو بیرم ده‌كرده‌وه و له دڵی خۆمدا ده‌مگوت : ئه‌رێ گه‌لۆ له‌خۆشییان شێت بم و سێ جرتهكی كه‌مێك هه‌ڵپه‌ڕم به‌ڵام به‌مه‌رجێ كه‌س چاوی لێ نهبێو پێم بڵێن شێت بووه , هه‌رچه‌نده پیاو شێت بوون به‌ده‌ست خۆی نییه . بیرێكی وردم كرده‌وه‌و گوتم : كوڕه نه‌كه‌ی شێت بیت , ئه‌گه‌ر شێت بیت دیاره شێتی بۆیه شێت بووی .. دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر شێت بیت , پاره‌و سامان به‌كه‌ڵكی چی دێت . ئیدی ناوی خوام لێ دێنا‌و بڕیاری بنهبڕم ده‌دا كه شێت نه‌بم , به‌ڵام بۆ ههڵپهڕینهكه ئه‌وه مافی خۆمه هه‌ڵپه‌ڕمو گۆرانیش بڵێم به‌ڵام له‌به‌ر خۆمه‌وه‌و به ده‌نگی به‌رز نا . پێم وایهلهوانه بوو خه‌ڵكی دیكه زۆر له‌وه زیاتریان بكردایه .
دوای بیرم له‌شتێكی دیكه كرده‌وه كه ده‌بێ زۆر به‌زوویی جێ به‌جێ بكرێت . ئه‌مڕۆ قه‌یرانی دارایی‌و مووچه هه‌رێمی كوردستانی سه‌رقاڵ كردووه رۆژانه خه‌ڵكه‌كه ده‌یڵێنه‌وه‌و لهبرسانو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه چه‌ند مانگێكه فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه‌و ئه‌گه‌ر چه‌ند قرۆشێكیشیان پاشه‌كه‌وت هه‌بووبێ ئه‌وا ههڵتهكیان لێ داوه‌و وه‌كو حوشتر چه‌وریی ناو كۆپارهكهیان تواندووهتهوهو خواردوویانهو داد‌و بێدادیانه‌و ( زگی برسیش هیچ ناپرسی) و هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستی گه‌وره , وه‌كو من و خه‌ڵكه رهشو رووته مووچه دواكه‌وتووه‌كان تینیان نهگهییوهتێ , چونكه وه‌كو ده‌ڵێن :»تێر ئاگای له برسی نییه , و ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕێ نه‌بێ شمشێری تیژه «, یه‌كه‌م شت كه ده‌مكرد , لیژنه‌یه‌كم له‌پسپۆڕانی ئابووری‌و دارایی پێك دێنا , نه‌وه‌ك منیش وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم تووشی هه‌ڵه‌ی گهورهبمو ئه‌و پاره‌یه به‌فیڕۆ بدهمو دوایی په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگهزمو وه‌كو ده‌ڵێن :» پاشی تڕێ خه‌مشه‌ی بڕێ « و ده‌مگوت جارێ پێش هه‌موو شتێك لیستی مووچه‌ی هه‌موو وهزاڕهتهكان بێنن , به‌ڵام ده‌خیلتان هه‌وڵ بده‌ن دوو مووچهكانو به‌رسێبه‌ر ببڕن‌و له‌پێشه‌وه لهوهزاڕهتی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن وهه‌موو مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان بدهنێو له‌به‌ر ئه‌و خۆراگرییه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌و كوێرهوهرییهی دیویانه ده‌مگوت مووچه‌یه‌كی زیاده‌شیان پێ بدهنو ئه‌مه یه‌كه‌م جار‌و دوا جارم ده‌بوو كه خۆم فهرمانو مهرمان دهركهمو كاروبارم به‌كه‌سانی پسپۆڕ‌و لێهاتووی دڵسۆز‌و ده‌ستپاك دهسپاردو بۆ خۆم لێی داده‌نیشم دوای ئه‌وه‌ی به‌ناوی لیژنه‌ی دابه‌ش كردنی مووچه بانگهوازێكم بڵاو ده‌كرده‌وه‌و به‌پێی ئه‌و په‌نده كوردییه‌ی ده‌ڵێ : ( جووعه بۆ وا زۆرزانی ؟ ده‌یگوت هه‌ر ئاقله لهخهسارهكی) و ده‌مگوت : ده‌خیلتان بم به پێی پێویست خه‌رجی كهنو حكوومه‌تی هه‌رێم ئاسا ته‌خشان و په‌خشانی مهكهنو شتێكیش بۆ رۆژی ره‌ش هه‌ڵگرن . بێ گومان به‌و شێوه‌یه بازاڕ دهبووژایهوهو گهرمو گوڕییه‌كی باشی تێ دهكهوتهوهو دڵی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موو خۆش ده‌بوو منداڵان كه‌مێك ئاواته‌كانیان ده‌هاته دی . دوای ئه‌وه داوام له‌پسپۆڕانی بواری ئابووری‌و بازرگانی‌و كشتوكاڵ‌و گه‌شت وگوزار ده‌كرد له‌نێوان خۆیان كۆببنه‌وه‌و له هه‌ر بواره‌و لیژنه‌ی تایبه‌ت پێك بێنن , به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ن ژماره‌یان زۆر نه‌بێ , چونكه له وڵاتی ئێمه وا باوه كه لیژنه دانان زیاتر بۆ كار بهڕێوهنهبردنه نه‌ك بۆ كار به‌ڕێوه بردن , جگه له‌وه‌ش زۆریی ژماره‌یان كاره‌كه دوا ده‌خات , چونكه لهكۆبوونهوهدا هه‌ندێكیان ئاماده نابن , دوای ئه‌وه‌ش كورد گوته‌نی(چێشت كه كابانی زۆر بوو یا سوێره یان بێ خوێیه). هه‌وڵم ده‌دا ئه‌گه‌ر پێیان باش بێ لیژنه‌كان ده‌سته‌ی پێنج كه‌سی بن بۆ سه‌رپه‌رشتیی بواره‌كانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی بره‌ودانو پێش خستنی ئه‌و بوارانه‌و دانانی رێوشوێنی گونجاو بۆ كار به‌ڕێوه بردن به‌و پێیه‌ی خۆیان به‌باشی دهزاننو ئه‌گه‌ر پێیان باش بوو هه‌ندێك بنه‌ما بۆ كاره‌كانیان‌و به‌رنامه‌ی كردارییانه دابنێن‌و خاڵێك له به‌رنامه‌كانیان جێگیر بكه‌ن كه هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا ده‌ست بۆ هه‌ر پاره‌یه‌كی ته‌رخان كرا‌و بۆ هه‌ر بوارێك له‌بواره‌كانی كاركردن بهرێو نائه‌مینی له‌كاره‌كه‌ی خۆیدا بكات قورسترین سزا بدرێت‌و سزاكه‌ش خۆیان دایبنێن . به‌م شێوه‌یه هه‌وڵم ده‌دا كه كه‌رتی كشتوكاڵ‌و پیشهسازیو بازرگانی‌و هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی داهات بۆ وڵات په‌یداو مسۆگه‌ر بكات , پیش بخرێت تا دوای چه‌ند ساڵێك ئه‌و كه‌رتانه ده‌كه‌وتنه سه‌ر پێی خۆیان‌و داهاتیان بۆ خه‌زینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دابین دهكردو ئیدی ئه‌وه‌نده چاومان ته‌نیا له نه‌وت چڕنهدهكردهوهو حكوومه‌ت ده‌یتوانی بودجه بۆ وڵات دابین بكات . جگه له‌وه‌ش هه‌وڵم ده‌دا لیژنه‌ی پسپۆڕ‌و تایبه‌ت بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی پێك بهێنرێت بۆ پێش خستنی ئه‌و بوارانه بێ ئه‌وه‌ی چاو له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه بكهنو سیسته‌مه‌كه‌ی ئه‌وان وه‌كو خۆیان پیاده بكه‌ن . دوا هه‌وڵ دانیشم ئه‌وه ده‌بوو كه هیچ وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستێكی شكست خواردوو سه‌رنه‌كه‌وتووم نه‌ده‌خسته هیچ لیژنه‌یه‌ك , چونكه ده‌زانم وه‌ك له‌مه‌و به‌ر هیچیان نه‌كردووه , ئێستاش هیچ ناكه‌ن .
من ده‌زانم ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه نایه‌ته دیو ته‌نیا خه‌یاڵ پڵاوهو هیچی دیكه نییه , به‌ڵام خۆ ئاوات خواستن بۆ چاكسازی و وڵات پێش خستن
قه‌ده‌غه نییه .