گەنجە کوردەکان
بەشی یەکەم
نوسینی:فەرهاد پیرباڵ
ئه‌م وتاره هه‌وڵدانێكه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕیشه ئه‌پستمۆلۆژی و په‌لوپۆ مه‌عریفییه‌كانی ئه‌و نه‌وه گه‌نجه ڕاچه‌نیوه كورده‌ی كه هاوهه‌نگاوی اگه‌نجه توركه‌كانب، له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و له سه‌ره‌تای بیسته‌مدا له‌ژێر كاریگه‌ریی كولتووری ئه‌ورپیدا له‌دایك بوو و فه‌رهه‌نگی كوردی تازه كرده‌وه.
عوسمانییەكان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان له ئه‌وروپا نزیك بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان (هه‌ر له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه) له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌بوو. بۆیه‌ش تورك له زۆر زووه‌وه ( پێش كورد و عه‌ره‌ب و فارس) توانیویانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا دروست بكه‌ن.
ساڵانی ( 1839-1876) له مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا به قۆناغی اTenzimatب ناو ده‌برێت كه بریتی بوو له هه‌وڵدان بۆ ڕیفۆرم له‌ناو ده‌وڵه‌ت و نهخشهدانانێكی چاكسازیی فراوان له ئاستی كولتوور و ژیانی دارایی میلله‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. ئه‌مه‌ش تا ساڵی 1876 درێژه‌ی كێشا، واته تا ئه‌و كاته‌ی مه‌دحه‌ت پاشا جڵه‌وی حكوومه‌تێكی ده‌ستووریی گرته ده‌ست.
له‌و زه‌مانه‌دا هه‌رچی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی و كولتووری له ئه‌وروپا دروست ببوایه، یه‌كسه‌ر له توركیا ده‌نگی ده‌دایه‌وه و سوودی لێ وه‌رده‌گیرا. ئه‌م قۆناغه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به قۆناغی بووژانه‌وه‌ی سیاسی و كولتووری و شارستانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له ژیانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا. چه‌ندین نووسه‌ر و ڕوناكبیری عوسمانی (تورك و كورد و عه‌ره‌ب و چه‌ركه‌س..) كه ماوه‌یه‌كی زۆری ژیانیان له ئه‌ورپا و بەتایبەتیش له فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر بردبوو، به نووسین و وه‌رگێڕان و كار، ته‌كانێكی گه‌وره‌یان دایه ڕۆشنبیری و داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنی بیر و زانست، له‌وانه: د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت، ئیسحاق سكووتی، ڕه‌زا گۆگالب دیاربه‌كری، ئیبراهیم شیناسی 1826-1871).
نامیق كه‌مال – (1840-1888)، عه‌لی به‌گ (-1844 1899)، ئه‌حمه‌د مه‌دحه‌ت ئه‌فه‌ندی ( 1844-1912)، شه‌مسه‌دین سامی (1850-1907)، مه‌حمود ئه‌كره‌م ڕه‌جایی زاده (1847-1913)، محه‌مه‌د ڕه‌فعه‌ت (-1851 1907)، ئه‌بو زه‌یا تۆفیق (1849-1913)، تۆفیق فیكره‌ت (1867-1915)، جه‌ناب شه‌هابه‌دین (-1870 1934)، عه‌بدولحه‌ق حامد (1825-1937).. ده‌یانی دیكه‌ش.
ئه‌مانه له ڕێگه‌ی داهێنانه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆژئاواوه، كوڕێكی تازه و ناوه‌ڕۆكێكی مۆدێرنییان به‌خشییه بزاڤی ڕوناكبیری و ئه‌ده‌بیات.
له‌و سه‌رده‌می تهنزیماتهدا، یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه پیشه‌ییه ئازادیخواز و ڕیفۆرمیسته‌كان یه‌كه‌مین قوتابخانه و تیپی شانۆیی و یانه و چاپخانه و په‌یمانگه و زانكۆ و ڕۆژنامه و گۆڤار و شانۆنامه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین بیرمه‌نده ڕۆشنگه‌ره عوسمانییەیهكان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ناو له خۆیان ده‌نێن عوسمانییه نوێیه‌كان، كه پاشتر ئه‌م بزاڤه ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر ناوی اتهركه گهنجهكانب ده‌ناسرێته‌وه، به فه‌رنسی Jeunes Turcs.
ناونانی ئه‌و وه‌چه ئازادیخواز و ڕیفۆرمیستهی كورد به اگه‌نجه كوردهكانب لاساییكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی اگه‌نجه توركه‌كانب نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك ئه‌ڵمان و فه‌رنسی و تورك و ئیتاڵییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ناو ژانی نوێبوونه‌وه‌یه‌كی كولتووریدا ژیاوه، ویستویه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌پستمۆلۆژیی هه‌بێت و ڕێنسانسێكی كولتووری به‌رپا بكات.. ته‌نانه‌ت خودی ئه‌م گه‌نجه كوردانه چه‌ند توخمێكی بنه‌ڕه‌تی بوون بۆ خوڵقاندنی بزاڤی اگه‌نجه توركه‌كانب و بناغه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌و پڕۆژه مه‌عریفییه مه‌زنه‌ی كه سه‌رتاپای داروپه‌ردووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت كه ڕوناكبیرێكی كورده و خۆی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی گه‌نجه توركه‌كانه و ڕۆڵی له به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی بزاڤی ڕۆشنبیرانه‌ی گه‌نجه توركه‌كانیش هه‌یه (دائیره‌تولمه‌عاریفی ئیسلامی له چاپه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی به هه‌شت له‌په‌ڕه باسی ڕۆڵ و چالاكییه‌كانی ده‌كا)، یه‌كه‌مین كه‌سێكه كه له‌سه‌ر وه‌زنی (گه‌نجه توركه‌كان)ـ له وتاری “بیر خطاب” له ژماره(1)ی (ڕۆژی كورد) له ئه‌سته‌مبۆڵ ساڵی 1913 ناو له‌م نه‌وه كورده ده‌نێ(گه‌نجه كورده‌كان)، ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ش چونكه نه‌سله تازه‌یه بووه پردێك له نێوان ئه‌ورپا و كوردستان، كولتووری دنیای ڕۆژئاوای به توركیاشه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا گه‌یانده كوردستان.
ئنجا حاجی موسای سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كۆرچیخان یارمه‌تیده‌ری ڕێكخراوی هێڤی گوتویه‌تی: ائهگهر گه‌نجه كورده‌كان كووره‌یه‌ك دروست بكه‌ن، ئێمه ئاماده‌ین ببین به دار و خۆمان له‌و كورهیهدا بسووتێنینب. له به‌ستێنی ئه‌كادیمیشدا كوردناسی ڕوس، ڤ. ئه. گهردلیڤسكی به هه‌مان شێوه زاراوه‌ی (گه‌نجه كورده‌كان) ی به‌رامبه‌ر (گه‌نجه توركه‌كان) به‌كارهێناوه.
فاكته‌ر و هۆكاره‌كانی دروستبوونی بزاڤی
(گه‌نجه كورده‌كان)
گه‌نجه كورده‌كان، ئه‌و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و ڕوناكبیره گه‌نجه كوردانه‌ن، كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای بیسته‌مدا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی مه‌عریفی و كاری ڕێكخراوه‌ییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی نه‌ته‌وه‌ییماندا یه‌كه‌مین هه‌نگاویان هه‌ڵنا به‌ره‌و به مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، وه‌ك د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت ده‌ڵێ: یه‌كه‌مین ئه‌و پردانه‌یان دروست كرد كه ده‌مانگه‌یه‌نن به ئاقاره‌كانی ئازادی و ڕیفۆرم و نوێبوونه‌وه، ڕاستیهكهیشی ئه‌گه‌ر باس له مێژووی مۆدێرنیزم بكرێت له چاوارچێوه‌ی كولتووری كوردستانیدا ئه‌م بزاڤه باس لێنهكراوهی گه‌نجه كورده‌كان به یه‌كه‌مین ده‌روازه‌كانی نوێبوونه‌وه و مۆدێرنێته‌ی كورد ده‌ژمێردرێت.
ئه‌و گه‌نجه ڕۆشنبیرانه له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌ند فاكته‌رێكی جۆراوجۆردا به‌ری داری بارودۆخێكی شارستانیی تازه بوون، ڕاستییه‌كه‌یشی خودی خۆشیان له هه‌مان كاتدا خوڵقێنی ئه‌و بارودۆخه و هۆكارانه بوون به‌سه‌ر یه‌كتر، كهریگهرییان وه‌رده‌گرت و له هه‌مان كاتیش‌دا دهیانبهخشیهوه.
كه‌واته فاكته‌ره‌كانی دروستبوونی ئه‌م بزاڤه خودی بیركردنه‌وه‌ی یاخیگه‌رانه‌ی ئه‌و گه‌نجانه بوو له هه‌مبه‌ر دۆخه سواوهكه بۆیه ده‌توانین ده‌ستنیشانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌وان و بارودۆخ فاكته‌ره‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 19مه‌وه تا سه‌ره‌تای بیسته‌م هه‌ستی ناسیۆنالیستی و ڕاپه‌ڕینه چه‌كداری و نیشتمانییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندبوو: میرنشینی سۆران (1784 ئابی 1836)، میرنشینی بابان (1851)، بادینان (1837)، بهدرخانییەكان (1847 كه له 1842 ئاڵا‌و دروای خۆیشی دامه‌زراندبوو)، هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕینه‌كانی یه‌زدان شێر (53-1855)، شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری (1878-1882)، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی (-1907 1914)، سمكۆ ئاغای شكاك (1913)، ڕاپه‌ڕینه‌كانی شێخ مه‌حمود (1918-1923)، هه‌روه‌ها ئه‌وانی ده‌رسیم له سه‌رتای ساڵانی (1920)، ئنجا ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له 1925، تا ده‌گاته ساڵی 1919: داخوازینامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی شه‌ریف پاشا له كۆنفڕانسی ئاشتی له پاریس بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.. هه‌موو ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ناسیۆلیستانه زه‌مینه‌یان خۆش كرد تا نه‌وه‌ی نوێی گه‌نجی كورد (نووسه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌نووس، ڕوناكبیران و قوتابیان..) به شێوه‌یه‌كی جیاواو بیر بكه‌نه‌وه به ئاوایه‌كی مۆدێرن خه‌بات بكه‌ن.
كه‌واته به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێمان، بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه مه‌عریفییه‌ی گه‌نجی كورد له به‌ستێنی مۆدێرنیزم و نوێكردنه‌وه‌دا لای (گه‌نجه كورده‌كان) بریتی بووه له پڕۆژه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازیی نیشتمانی كه له كۆتاییدا ڕای پێچاون به‌ره‌و چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك: دادپه‌ره‌وه‌ری، ڕیفۆرم، مافی ئافره‌ت، ئازادیی ڕاده‌ربڕین، دیموكراسی، مه‌ده‌نییه‌ت.. تاد. شاعیری بیسته‌كان فایه‌قی تاپۆ، ده‌ڵێ:
(ده هه‌ڵسن تاكو ئێمه‌ش ده‌وڵه‌تێكی كوردی ته‌شكیل كه‌ین… وه‌كو قه‌ومی یه‌هوود و سرب و بوڵگار، ئه‌رمه‌ن و یۆنان)
فاكته‌رێكی دیكه‌ی بێداربوونه‌وه‌ی گه‌نجی كورد، بریتی بووه له زوڵمی تاوخۆی ده‌سه‌ڵاتی كورد (به‌تایبه‌تی زوڵمی ئاغا و مه‌لا و میری كورد به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه ڕهشوڕوتهی كوردستان) به هه‌نجه‌تی دین و به پاساوی گه‌وره و بچوكییه‌وه، ئه‌م زوڵمه ناوخۆییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ئاشكرا له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و گه‌نجه كورده ڕاچهنیوانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆیه ده‌بینین گوتاری شاعیرانی گه‌نجی كورد (حاجی قادری كۆیی، بێكه‌س، قانیع، مه‌لای گه‌وره..) گوتارێكی مه‌عریفی و ڕه‌خنه‌گرانه بووه.
چونكه مه‌لا و میر و موفتی و ئاغای كورد، به درێژایی سه‌ده‌كانی ڕابردوو له بنه‌ڕه‌تدا گه‌نجێتیان له كۆمه‌ڵی خۆیاندا سه‌ربڕیبوو، وایان كردبوو تا هه‌تایه ته‌نیا عه‌قڵی پیر و زه‌وقی پیر و ئه‌خلاقی پیر ده‌سه‌ڵاتدار بێت، وه‌ك حاجی كۆیی ده‌ڵێ: اسهد شێخ و مه‌لا و ئه‌میر و خانی/ بۆ له‌ززه‌تی عه‌یش و زینده‌گانی/ له‌ولاوه ئه‌وان به حیلهسازی/ له‌ملاوه ئه‌مان به تهقڵهبازی/ قوڕیان به هه‌موو وڵاته‌وه دا/ تا موڵك و ڕه‌عیه پاكی فهوتاب.
ئه‌م زوڵم و دواكه‌وتووییه ئه‌م داخراوییه‌ی عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، له سه‌رده‌می هیچ نه‌سلێكی ڕابردوودا وێڕای ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر، نه‌یهێشتووه هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌سه‌ر هیچ كولتوورێكی ڕۆژئاوایی (غه‌یری كولتووره ئیسلامی) بكرێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ ڕۆژنامه و گۆڤارێك و چاپخانه‌یه‌ك یان هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی (غه‌یری شیعر) به زمانی كوردی نه‌ده‌نووسرا كه بێت ژیانی ئه‌و زه‌مانه پیر و پهڕشكاوهمان بۆ بگێڕێته‌وه.
به‌ڵام له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ملاوه، شاعیرانی گه‌نجی كورد بێ‌دار ده‌بنه‌وه و وێنه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی گشتیمان پێ ده‌به‌خشن له‌باره‌ی دواكه‌وته‌یی و سته‌م، حاجی قادری شاعیری دنیادیده، كه سهرگهڤازی نه‌وه‌ی تازه‌ی گه‌نجه كورده‌كانه و ماوه‌یه‌كی درێژی ته‌مه‌نی خۆی له ئه‌سته‌مبۆڵ به‌سه‌ربردووه، گازانده له میلله‌ته‌كه‌ی خۆ ده‌كات له‌وه‌ی كه خۆیان ته‌نیا له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆن و سواوی گونده‌كانی خۆیاندا ئابڵووقه داوه و ناچن بزانن ئاخۆ گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان گه‌یشتوونه‌ته چ به‌خته‌وه‌ری و ئازادی و پێشكه‌وتنێك له سایه‌ی زانست و ته‌كنۆلۆژیا.. پێیان ده‌ڵێ:
یه‌كتان نه‌چوونه گه‌ردش وا تێده‌گه‌ن له دونیا
هه‌ر پادشاهی ڕۆمه و شاهی عه‌جه‌م له تاران
یان به گله‌ییه‌وه ده‌ڵێ: انیسبهتی ئێمه و ئوڕوپا قه‌تره‌یی ده‌ریا نییه..ب.
ئینجا هانی گه‌نج و خوێندكار و ڕۆشنبیرانی گه‌نجی كورد ده‌دات بچن ده‌روازه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان به‌سه‌ر جیهانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپادا ئاوه‌ڵا بكه‌ن و بێن سوود له ئه‌زموون و زانست و هونه‌ر و ته‌كنۆلۆژیای گه‌لانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا وه‌ربگرن:
بۆ فه‌ننی خهڕب و سنعه‌ت بۆ زهبگ و ڕه‌بگی میلله‌ت
ده‌ینێرنه ئۆروپا گه‌وره و بچووكی خۆیان
به‌م شێوه‌یه وه‌رگرتنی ئه‌وروپا وه‌ك مۆدێلێك بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان و وه‌ك مۆدێلێك بۆ دروستكردنی كه‌سایه‌تیی كورد، لای زۆربه‌ی نووسه‌ر و ڕوناكبیره گه‌نجه كورده‌كان، ڕه‌وتێك و خاسیه‌تێكی بیركردنه‌وه بوو.