شەهید كردنی ئیمامی حوسین
ســـەرەتــایەك بـــۆ نــاسـانـــدنـی ئـــەم كێــــشەیــــە:-
دەتوانین بڵێن سەرەتایی ئەم فیتنەیە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (ئیمامی علی) و (معاوی كوری أبوسفیان) ،چونكە لە دوای شەهید كردنی (ئیمامی عوسمان) كێشە دەكەوێتە نێوان ئیمامی علی و معاویە،چونكە كاتێك ئیمامی عوسمان شەهید دەكرێت، بێگومان دەبێت ئیمامی علی ببێتە خەلیفەی موسلمانان، بۆیە لەم كاتەدا معاویە داوە دەكات لە ئیمامی علی دەبێت تۆڵەی ئیمامی عوسمان بكرێتەوە لە تاوانباران و ئەوكەسانەی كەبوونە هۆی شەهیدكردنی ئیمامی عوسمان، بەڵام ئیمامی علی نەیدەویست تۆلە بكاتەوە لەم كاتە ، چونكە نەیدەویست فیتنەو ئاژاوە لەنێوان موسلمانان و دەولەتی ئیسلامی دروست بێت ، چونكە لەم كاتەدا دەولەتی ئیسلامی لاوازبوو ، ئایە ئیمامی عەلی نەیدەویست تۆڵە بكاتەوە لەو كەسانەی كەبوونە هۆكاری شەهیدكردنی ئیمامی عوسمان ، بیگومان ئیمامی عەلی نیازی تۆڵەی هەبوو لە وكەسانە بەڵام لەو كاتەنا،بۆیە لەسەر ئەم بابەتە كێشەو ململانی شەر دروست دەبێت لە نێوان ئیمامی عەلی و معاویە، وەك شەری (سفین) كە لەم شەرە سوپای معاویە تێك دەشكێت، بەڵام دواتر جۆرێك لە هاوپەیمانی و نەرمی نواندن دێتە ئاراوە لەنێوان هەردوولا، بەڵام ئەهلی فیتنە و ئاژاوە هەر بەردەوام بوون لە كێشەنانەوە لە نێوان ئیمامی عەلی و معاویە،بۆیە لە كۆتایی بریاریان دا بەكوشتنی سێ كەس ئەویش (ئیمامی عەلی و معاویە وعمری كوری حاص) بەڵام لەم پیلانە تەنها ئیمامی عەلی ، شەهید دەكرێت،بۆیە دووبارە كێشەی كێ دووبارە بوونەوە بەخەلیفە سەرهەڵدەداتەوە، لە نێوان لاێنگرانی معاویە و ئیمامی عەلی ، لاینگرانی ئیمامی عەلی دەیان وێست كورەكەی ئیمامی عەلی ببێتە خەلیفە واتە(ئیمامی حسین بن عەلی) ببیًتەخەلیفە لەكوفە ، بەڵام (معاوی كوری أبوسفیان) بەیحەتی پێ نەدا كە ئەوكاتە لەشام فەرمان رەوە بوو ،ئەم كێشەیە بەردەوام دەبێت تا مردنی معاویە، دواتر كورەكەی دەبێتە فەرمان رەوا ، كە ناوی (یەزیدی كوری معاویە) بوو ، دووبارە كێشەی خەلافەت لە نێوان ئیمامی حسین و یزیدی كوری معاویە سەرهەڵدە داتەوە ، لەكۆتایی دا ئەو كێشەیە دەبێتە هۆی شەهید بوونی ئیمامی حسین، بیگومان زۆرترین لاێنگرانی ئیمامی عەلی و ئیمامی حسین لە شاری كوفە بوون ، دوای هاو سۆزێكی زۆر بۆ ئیمامی عەلی ، بەهەمان شێوە هاوسۆزیان دەربڕی بۆ ئیمامی حسین، بۆیە نامەدەنێرن بۆ ئیمامی (حسین ) كەوا ئێمەی خەڵكی كوفە هەموومان ئامادەین بەیعەت بەتۆ بدەین نەك یەزید بن معاویە ، بۆیە لەسەر بنەمای ئەم نامانەی خەڵكی كوفە ئیمامی (حسین ) بەرێدەكەوێت ، بۆ شاری كوفە،بیگومان ئەم بەرێكەوتنەی ئیمامی حسین بۆ كوفە لەهەمان كات بەرێكەوتن بوو بۆ رێگای مرگ .
چۆنێتی شەهیدكردنی ئیمامی حسین:-
دوای ئەوەی ئیمامی حسین بریاری دا بچێت بۆ كوفە ، چەند كەسایەتێك هەولیان دا ئیمامی حوسین پەشیمان بكەنەوە نەچێتە كوفە یەكێك لەوانە(عەبدوڵڵای كوری عومەری كوری خەتاب) كەبەرێ كەوت بەدوای حوسین بۆ ئەوەی قەناعەتی پێ بكات كەماوەی دووشەوی پێچوو تاگەیشتە لای ئیمامی حوسین گفتوگۆی لەگەل كرد كەبمێنێتەوە و نەچێتە كوفە بەڵام لە كۆتایی ئیمامی حوسین نەهاتە سەر ڕای عبدالله،هەر بەردەوام بوو وە چەندین كەسایەتی ترهەولیان دا پەشێمانی كەنەوە كەنەچێت بۆ كوفە وەك(عەبدوڵڵای كوری عەبباس و عبدالله ی كوری زوبێر) ئەم دووكەسایەتیە بەرێزە دەیان گوت بە ئیمامی حوسین كوری عەلی ، تۆ چۆن دەچێت بۆشاری كوفە ،چۆن پشت بەو خەڵكە دەبەستی كە باوكتیان كوشت ،بەڵام ئیمامی حوسین گوتی پەیمانم داوە بەخەڵكی كوفە كەدەجم بۆ چاك كردنەوەی بارودۆخەكە هەروەها پەیرەوكردنی سیاسەتی خەلیفە راشیدی یەكان كە بەشورا خەلیفە هەڵدەبژێردرا ،بەڵام لە سەردەمی ئومەی ویەكان هەلبژاردنی خەلیفە پشتاوپشت هاتە كایەوە، لێرە دا ئیمامی حوسین بەرێكەوت بۆ شاری كوفە كەگەیشتە نزیك شاری كوفە ، وە (عوبەیدوڵڵای كوری زیاد ) بەمەی زانی كەحوسین دەچێَت بۆ كوفە چەندبریارێكی دەركرد كە والی بوو لەم ناوچانە، هاتووچۆی كوفەی قەدەغەكرد ، هەروەها سوپاكەی خۆی لەدەوروبەری شاری كوفە جێگیركرد، هەروەها پارەی بەكارهێنا بۆ ئەوكەسانەی كەپالپشتی سوپای عوبەیدوڵڵا بوون،لەم كاتە ئیمامی حوسین نوێنەرێكی ناردبۆ لایان ئەویش ((موسلیمی كوری عوقیل))بوو بۆ ئەوەی بزانی هەواڵی ناوشار ی كوفە چۆنە بەڵام ئەم نوێنەرە گەیشتەنزیك شاری كوفە سەركردەكانی سوپای عوبەیدوڵڵا تەسلیمیان كرد و كوشتیان نوێنەری تریشیان نارد هەر كوشتیان،بۆیە ئیمامی حوسین كەوتەشك و گومان بۆچی هێچ هەوالێك نەبوو بۆیە اعرابیەك هەوالی كوشتنی موسلیمی بە ئیمامی حوسین راگەیاند ،بۆیە لەم كاتەدا ئیمامی حوسین بریاری دابگەرێتەوە بۆمەككە ،كەپێشتر زۆر هەولیان دا نەچێت بەڵام بێ سوود بوو، لەم كاتەدا (بەنی عوقەیل) هەستانەوە و وتیان تاتۆڵەی خۆمان نەكەینەوە ناگەرێنەوە، بەڵام لە كاتی گەرانەوە ، لەرێگا عوبەیدوڵڵا سوپایەكی نارد بۆلای حوسین كەژمارەیان هەزار سوار دەبوون بەسەركردایەتی حوڕڕی كوری یەزیدی تمیمی كەگەیشتە لای حسین كەوتنە گفتوگۆ ئیمامی حسین پێ راگەیاند نامەیەكی زۆرم پێگەیشتووە لە خەڵكی شاری كوفە بۆ ئەوەی بێم بۆ كوفە ، لەم كاتە الحوڕ بەحوسینی گوت من نازانم تۆ باسی كام نامانە دەكەیت حوسین هەموو نامەكانی دەرهێنا و لەبەرام بەری ئەوان خستیە سەرزەوی لەم كاتە حوڕ ووتی ئێمە لەو كەسانە نین كەنامەیان بۆتۆ نوسیووە بەڵكو ئێمە لەلایان عوبەیدوڵڵا ی كوری زیاد هاتووین فەرمانی پێ كردوین لە ئێوە جیانبینەوە تادەت بەین بۆ شاری كوفە، لە كاتی گفتوگۆ كردن حوڕ بۆی دەركەوت كەئیمامی حوسین لەسەر داوای خەڵكی كوفە هاتۆتە شاری كوفە،تەنانەت سەرچاوەكان باس دەكەن الحور زۆر ڕێزی لە حوسین دەگرت لەكاتی نوێژكردن ئیمامی حوسین پێش نوێژی بۆ سەربازەكان دەكرد، بۆیە لەم كاتە كەسایەتێك بەناوی (شمری كوڕی ز یلجەوشەن) دەروا بۆلای عوبەیدوڵڵا ی كوری زیاد پێ گوت تۆ سوپاێكت ناردوە بۆلای حوسین تاكو درەنگانی شەو قسەدەكەن و باسی قورئان و سوننەت دەكەن،بۆیە ئەمە وای لە عوبەیدوڵڵا كرد سوپایەكی تر بنێری بەسەركردایەتی (عومەری كوڕی سەعد ابی وەقاص) كەسوپایەكە ژمارەیان (4000)هەزار دەبوو ، دواتر حوسین گوتی ئەگەر ئەم سوپایە بۆ ئاشتی هاتبێ ئەو هەموو سەربازە نایەن ،بۆیە ئیمامی حوسین بە أنصارەكانی گوت ئێوە ئازادن گەر دەگەرێنەوە یان دەمێنەوە بەڵام أنصارەكان گوتیا تادوا هەناسە لەگەلت دەبێن ، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی لەگەل ئیمامی حوسین مانەوە ژمارەیان (82) كەس بوو لە كۆتایی ،دوای ئەوەی (عومەری كوری سەعد) سەركردەی سوپاكە بوو گەیشتە لای ئیمامی حوسین لێی پرسێ چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە حوسین لە وەڵام ووتی خەڵكی شارە بۆیان نووسیوەم تا بێمە لایان ،دواتر حوسین لە رێگای عومەری كوری سەعد چەند داواكارێكی ئاراستەی عوبەیدوڵڵا ی كوری زیاد كرد ،حوسین گوتی یان دەگەرێمەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی هاتووم واتە مەككە ، یان دەرۆم و دەست دەخەمە ناو دەستی یەزیدی كوری معاویە ،یان من دەرۆم بۆ سنوری یەكێك لەو سنورانەی موسڵمانان بۆخۆم جیهاد دەكەم ، پێش ئەمە (عومەری كوری سەعد) زۆر دلی بەمە خۆش بوو ،چونكە عومەرلە لایان عوبەیدوڵڵا بە زۆری نارد بووی ،كاتێك ئەم خالانە گەیشتە عوبەیدوڵڵا زۆر دلی پێ خۆش بوو ،بەڵام عوبەیدوڵڵا سەرەتا رازی بوو بەڵام دواتر شمربن زی ئەلجەوشن پەشیمانی كردەوە ووتی ئێستا ئەو لەسەر زەمینی تۆیە وە لە لای تۆ دا بەزیوە ، بۆ یەكێك لەسەر زەمینی تۆ كۆچ بكات و دەست نەخاتە دەستی تۆ ئەوە دەبێتە لاوازی تۆ ، بەهێز بوونی حوسین ، بۆیە دەبێت حوسین و هاوەڵەكانی سەر بۆ فەرمانی تۆ دابنوێنن، دواتر بە عوبەیدوڵڵای گوت كە حوسین و عومەر شەوانە بەگفتوگۆ لە ناو سوپاكە بەسەر دەبەن، بۆیە عوبەیدوڵڵا بەشمر نامەیەكی بۆ عومەری كوری سەعد رەوانە كرد كە پێی راگەیاند دەبێت گوێڕایەڵی فەرمانەكانی من بەبەحوسین پێشنیاز بكات،ئەویش ئەگەر حوسین رازیـبێت ئەوە لە رێگەی ئاشتی یەوە بۆ بارەگاكەی من رە وانەیان بكە ، ئەگەر رازی نەبون شەڕ یان لەگەل دەست پێ بكە،بەڵام ئیمامی حوسین بەم پێشنیازە رازی نەبوو ، وەحوسین پێشنیازی ئەوەی بۆ كردن وازی لێ بهێنن بگەرێتەوە بۆ ئەوە شوێنەی لێوەی هاتووە ، بەڵام ئیدی ئەوان گەڕانەوەیان لە حوسین قبووڵ نەكرد ، وە پێشنیاری ئەوەیان بۆ كرد بێتە ژێر فەرمانی عوبەیدوڵڵای كوری زیاد ، بەڵام حوسین بەمە رازی نەبوو ملكەچ بێت بۆ كەسێك كەخوێنی موسلمانان دەرێژێت واتە نە چووە كوفە،لەم كاتە دا الحور دەبێتە لایەنگری حوسین كەسەركردەی سوپای پێشوو بوو كە بۆ لای حوسین نێردرابوو ، بۆیە ئیمامی حوسین لەشەر زیاتر چارەیەكی نەما، بۆیە حوسین ئەو كەسانەی لەگەلی بوون كۆی كردنەوە هەندێك سەرچاوە دەلێن رجای لێكردن سوپاكە بەجێ بهێلن بەڵام ئەوان رازی نەبوون ،بۆیە شەر روویدا لە (10 موحەڕەمی ساڵی 60)ك لەنێوان هەر دوو لا كە ئەم ڕۆژە پێ دەگوترێ (عاشورا) شەرەكە زۆر خێرا رووی دا ئەوكەسانەی لە گەل حوسین بوون كوژران تەنها حوسین بە تەنها مایەوە ،كەس نەیدەوێرا لێی نزیك بێتەوە ، چونكە حوسین كەسێكی زۆر ئازا بوو ،لە كۆتایی ئیمامی حوسین شەهید دەكرێت ، وە زۆر كەس ناوی هاتووە لە كوشتنی حوسین ، بەڵام ئەوكەسی كە رۆڵی سەرەكی هەبووە لە شەهیدكردنی ئیمامی حوسین ئەوەیش شمرە ، وە ئیمامی حوسین بەخراپترین شێوە شەهیدكرا كەسەریان بڕی ،تەنانەت هەندێك لە سەرچاوەكان دەلێن سەرەكەی حوسین كەلەلای عوبەیدوڵڵا بوو،یەزیدی كوری معاویە فەرمانی پێ كرد كە سەرەكەی بنێرێتەوە بۆ لای دایكی كە لە مەدینە بوو ،هەندێك سەرچاوە ی تر دەلێن سەرەكەی ئیمامی حوسین لە دیمەشقە عەلەوی یەكان سەردانی دەكەن ، هەندێكی تر لە سەرچاوەكان دەلێن سەرەكەی ئیمامی حوسین لە كربلا یە ، بەڵام یەكێك لە سەرچاوە باوڕ پێ كراوەكان دەلێت سەرەكەی ئیمامی حوسین لە مەدینە لەلایان دایكی نێژراوە .
ئایەكێ تاوان بارە لە شەهیدكردنی ئیمامی حوسینی كوری ئیمامی عەلی :-
یەزیدی كوری معاویە بەدەرەجەی یەكەم،چونكە خەلیفە بوو دەی توانی بڵی دەست لەئیمامی حوسین مەدەن .
عوبەیدوڵڵای كوری زیاد كەوالی كوفە بوو .
خەڵكی كوفە كە داوایان لێ كرد ئیمامی حوسین بچێتە لایان ، كەچێ پشتییان لێ كرد .
عومەری كوری سەعد ، چونكە سەركردەی ئەو سوپایە بوو كە ئیمامی حوسینی شەهیدكرد .
هەروەها شمر بن زی ئەلجەوشن، كە دەوری سەرەكی هەبوو لە شەهید كردنی ئیمامی حوسین .
بۆیە سەردەمی خەلافەتی یەزیدی كوری معاویەلەمێژوو وەك پارچەیەكی رەش وایە،بەهۆی شەهیدكردنی ئیمامی حوسین .
نـــــوزاد عــەلــی ســلـێمــان
خــوێــندكـــاری دەرچــووی بـــەشـــی میــَژووی گـشتی