غه‌زنه‌ویه‌كان (٣٥١-٥٨٢)
د.علي محمد الصلابي
ده‌وڵه‌تی غه‌زنه‌وی ناوی خۆی له یه‌كێ له شاره‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه وه‌رگرتووه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێ له‌و سه‌ركرده موسوڵمانانه‌ی كه ناسرابوو به (سه‌بكتكین)، ئه‌و له‌لایه‌ن سامانیه‌كانه‌وه ناوچه‌ی غه‌زنه‌ی گرته ده‌ست، پاشان سه‌بكتكین ده‌سه‌ڵاتی خۆی درێژ كرده‌وه بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی خۆراسانی گرته خۆ، ئه‌ویش ئه‌و هه‌رێمه بوو كه نووحی كوڕی مه‌نسووری سامانی له ساڵی ٣٨٤ك. دا وه‌ك ده‌ستگیرۆیی و ده‌ستخۆشیه‌ك بۆ سه‌بتكین له سه‌ر بنبڕكردنی شۆڕشگێرانی وڵاتی ڕووباڕ پێی دا. به‌ڵام سه‌بكتكین كارووباری خۆی ڕووكرده هیندستان و خۆی سه‌ڕقاڵ نه‌كرد به‌و وڵاته‌ی كه له بازنه‌ی سامانیه‌كاندا بوو, مه‌گه‌ر به خواستی خۆی نه‌بێت كاتێ له خۆراسان داوای یارمه‌تیان لێ‌كرد بۆ بنبڕكردنی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتیان ده‌رچوون، ئه‌ویش به هێزه‌كانی خۆیه‌وه خۆی گه‌یاندن نوحی كوڕی نه‌سری سامانی بۆ جه‌نگان دژ به له ڕێی ده‌رچوانی نێو خۆراسان. سه‌بكتكین و مه‌حموودی كوڕی توانیان له‌گه‌ڵ هێزه سامانیه‌كاندا سه‌ركه‌ون به سه‌ر ئه‌و ده‌رچوانه‌دا، هه‌روه‌ك سه‌ركه‌وتن به سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی (بوه‌یه)دا‌و شاری نه‌یسابووریان گێڕایه‌وه بۆ سامانیه‌كان، به گێڕانه‌وه‌ی نه‌یسابوور بۆ سامانیه‌كان، نوح مه‌حموودی كوڕی سه‌بكتكینی كرد به والی له سه‌ری، هه‌روه‌ك كردی به سه‌ركرده‌ی سوپاكانی خوراسان و نازناوی (سه‌یفودده‌وله) ی پێدا و نازناوی (ناسروده‌وله) یشی دا به باوكی. ١
سه‌بكتكین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشكی خۆی وه‌رگرت كه به‌شی هه‌رێًمه هیندیه‌كان بوو. ٢ئینجا جێپێی خۆی داكوتاو به هێز بوو و شاڵاوی ده‌برده سه‌ر ده‌ورووبه‌ری هیندو چه‌ند قه‌ڵایه‌كی فه‌تحكرد و چه‌ند داستانێكی له‌گه‌ڵ هینده‌كاندا تۆماركرد. ٣له‌گه‌ڵ یه‌كێ له پاشاكانیاندا – كه ناسرابوو به (جیپاڵ) -له چه‌ند جه‌نگێكی قورس‌دا پێكیاندادا و سه‌بكتكین توانی له ساڵی ٣٦٩ ك. دا شكستی پێبهێنێ و ناچاری كرد داوای ڕێككه‌وتن بكات به‌وه‌ی بڕێ پاره بدات و هه‌ندێ ناوچه‌ی بداته ده‌ست له‌گه‌ڵ په‌نجا فیل كه ئه‌و بڕه پاره و شمه‌كه هه‌ڵبگرن. ئه‌ویش ئه‌و كاره‌ی كرد و كۆمه‌ڵێ له كه‌سوكاری له لای سه‌بكتكین بارمته بوو بۆ به ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و ناوچانه. سه‌بكتكین له‌گه‌ڵ بارمته‌كاندا كه‌وته ڕێ و چوو، كاتێ دوور كه‌وته‌وه جێپاڵی پاشای هیند كه‌وته گرتنی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه له لای بوون له جیاتی بارمته‌كانی، كاتێ سه‌بكتكین ئه‌مه‌ی بیست چوو به‌ره‌و هیند و بیدایه به پاڵ هه‌ر شارێكدا وێرانی ده‌كرد، ئینجا ڕوویكرده (مغان) كه چاكترینی قه‌ڵاكان بوو و ده‌ستوبرد فه‌تحی كرد. په‌رستگای بته‌كانیشی وێران‌كرد و له‌و شوێنانه‌دا دروشمه‌كانی ئیسلامی به‌رپاكرد , پاشان گه‌رٍِایه‌وه بۆ غه‌زنه‌و به دوایدا جێپاڵ به سه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ره‌و كه‌وته ڕێ.
سه‌بكتكین چوو بۆی و شكستێكی گه‌وره‌ی تووش كرد‌و و ژماره‌یه‌كی بێ شوماری لێ به دیلگرتن و ماڵ و سامان و شمه‌كی به ده‌ستكه‌وت گرتن، له دوای ئه‌و جه‌نگه هینده‌كان لاواز و زه‌لیل بوون و ته‌نها ئاڵایه‌كیان هه‌بوو و به‌س، به‌وه‌ش ڕازی بوون كه نه‌چن به لای ناوچه دوور‌و كه‌ناره‌كانی دووره وڵاته‌كه‌یاندا، كاتێ سه‌بكتكین له دوای ئه‌و جه‌نگه به‌هێز بوو. ئه‌فغانه‌كان بوونه گوێڕایه‌ڵی.١ ده‌وڵه‌ته‌كه‌یشی ماوه‌ی نزیكه‌ی بیست سال ده‌بوو كه دادوه‌ریی و نه‌به‌ردی و خانه دانی و دلێریی و جۆره توندییه‌كی تێدا بوو. ٢پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی ٣٧٨ ك. دا مرد میرنشینه‌كه‌ی سپارد به ئیسماعیلی كوڕی و مه‌حمودی كوڕی توانی له دوای جه‌نگێكی ناڕه‌حه‌ت میرنشینه‌كه له براكه‌ی بۆ خۆی دابڕنێت. ٣
ا: مه‌حمودی غه‌زنه‌وی:
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی جێی په‌ژاره‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆرێ له ڕۆشنبیران و ده‌رچوانی زانكۆكان شتێ له باره‌ی ئه‌و سوڵتانه سوننیه گه‌وره‌یه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌فغاندا نازانن كه چه‌نده حه‌زی له ئیشكردن بووه و به هه‌ڵگرتنی ئاڵای بانگه‌واز و بلاوكردنه‌وه‌ی گیانی جیهاد و شه‌هاده‌تخوازی به‌نێو سه‌ربازه‌كانیدا و بڵاوكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و بنبڕكردنی بیدعه‌كان له خوا نزیكبۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ها باڵا ئیسلامیانه‌ی كه قووڵترین كاریگه‌رییان له گه‌شه سه‌ندنی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و په‌یوه‌ستی و ته‌بایی خۆشه‌ویستی و فیدا به‌خشی و وه‌فای خه‌ڵكه‌كه به ده‌وریدا هه‌بوو. ٤
ژیانی سوڵتان مه‌حمودی غه‌زنه‌وی و ده‌وڵه‌ته سوننیكه‌ی شیاوی ئه‌وه‌یه به تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ بكرێت و زانست خوازان و گرنگی پێده‌رانی مێژووی ئیسلامی بانگ ده‌كه‌ین تا به پێی مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه به‌و ئه‌ركه هه‌ستن تا كه‌له‌به‌رێكی نێو كتێبخانه‌ی ئیسلامی بگرێ و گرنگی په‌یوه‌ستی و سوننه‌ت و كاریگه‌ری ئه‌وه‌یش ڕوونبكه‌نه‌وه له به هێزی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا و ئه‌و درۆ‌و هه‌ڵبه‌سته‌و گومانه ڕافیزی و باتینیانه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه سوننیه گه‌وره‌یه دروستكراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌وه نابێته ڕێگری ئه‌وه‌ی به‌م په‌له‌یه باسی نه‌كه‌ین، ئیبن كه‌سیر به پاشای دادوه‌ری گه‌وره‌ی سه‌نگه‌رگیری سنووره‌كان و پاڵپشتی سه‌رخراوی موجاهیدییه‌مینوده‌وله ئه‌بولقاسم مه‌حموودی كوڕی سه‌بكتكین گه‌وره‌ی وڵاتی غه‌زنه و ئه‌و ناوچه گه‌ورانه و فه‌تحكه‌ری زۆربه‌ی ناوچه‌كانی و شكێنه‌ری به هێزی بت و په‌یكه‌ره‌كانیان وسه‌رشۆڕكه‌ری هینده‌كان و سوڵتانی هه‌ره گه‌وره‌یان وه‌سفی ده‌كات. ٥
له ناو هاوڵاتیانیشدا ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌سه‌ر ده‌برد و به ته‌واوی شان و شكۆی ئیسلامی په‌یڕَه‌و ده‌كرد، و فتوحاتێكی زۆری له وڵاتی هیند و ناوچه‌كانی تردا به‌پا كرد و شان و شكۆی ئیسلامی له ناو جیهاندا شكۆدار كرد و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رفراوان كرد و هاوڵاتیانی زیادیان كرد و رۆژگاره‌كانی درێژه‌یان كێشا. سوپاس و منه‌ت بۆ خوای گه‌وره‌یه. له هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا وتار بۆ خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی قادربیللاده‌خوێنرایه‌وه، نێردراوانی فاتیمه‌كان له ناوچه میسریه‌كاندا كتێب و دیاری و خه‌ڵاتیان بۆ ده‌نارد، ئه‌ویش ده‌یسووتاند و كتێبه‌كانی ده‌درَِین و سووك و ڕیسوای ده‌كردن. ١كاتێ تاهرتی بانگخوازی نێردراوی بانگه‌وازی فاتیمی له میسر هات بۆ لای سولتان و به نهێنی بانگی ده‌كرد بۆ مه‌زهه‌بی باتینی، تاهرتی سواری وڵاخێ بووبوو و هه‌ر ماوه‌یه‌ك و قسه‌یه‌كیان ده‌كرد، سوڵتان مه‌حموود زانی كه نهێنی بانگه‌شه‌كه‌یان چییه، بۆیه تووڕه بوو و تاهرتی پیسی كوشت و وڵاخه‌كه‌ی پێشكه‌ش به قازی ئه‌بوو مه‌نسوور مه‌حموودی ئه‌زدی شێخی هورات كرد و پێی وت سه‌ركرده‌ی مڵهوڕان سواری ئه‌مه ده‌بوو، با ئێستا سه‌ركرده‌ییه‌كتاپه‌رستان سواری ببێت. ٢
له باره‌ی فتوحاته‌كانیه‌وه، وای بۆ رێككه‌وت به شێوه‌یه‌ك فه‌تحی هیند بكات كه بۆ پاشاكانی تر ڕێك نه‌كه‌وت، نه ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و له دوای خۆی، ده‌ستكه‌وتێكی زۆری بێشوماری ده‌ستكه‌وت كه له تاو زۆری زێڕ و شمه‌ك و كۆیله و كه‌نیزه‌كدا ڕێك نه‌ده‌خرا. زۆرێ له بت و په‌یكه‌ره‌كانیشی شكاند، خوا ڕووی سپیكات و پایه‌ی به‌رز ڕاگرێت. له ناو ئه‌و بتانه‌ی كه شكاندنی، بتێكی گه‌وره‌ی هیندیه‌كان هه‌بوو پێی ده‌وترا (سومه‌نات). ٣
كه بێباوه‌ڕانی هیند پێیان وابوو ئه‌و ژیێنه‌رو مرێنه‌ره‌و سكاڵایان لا ده‌كردو گیانیان بۆ ده‌كرده قوربانی و ده هه‌زار گوند وابه‌سته‌ی بوون و خه‌زێنه‌كانی پڕ بووبوون له ماڵ و سامانی جۆربه‌جۆر، هه‌زار كه‌سیش له به‌رهه‌میه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌د جوقه‌ی موغانی پیاو و ئافره‌ت له خزمه‌تیدا بوون. له نێوان وڵاتی ئیسلام و قه‌ڵای ئه‌و بته‌دا ماوه‌ی مانگێ دووری بوو. سولتان به سی هه‌زاره‌وه به ڕێكه‌وت و خوای گه‌وره فه‌تحه‌كه‌ی بۆ ئاسان كردوو له سێ ڕۆژدا قه‌ڵاكه‌ی فه‌تحكرد، مه‌حموود ده‌ستی به سه‌ر ماڵ و سامانێكی بێ شوماردا گرت. ٤ئه‌و زێڕه‌ی ده‌ستی كه‌وت تیایدا گه‌یشته بیست هه‌زار دینار، پاشای گه‌وره‌شی هیندیشی شكاند كه پێی ده‌وترا (جیپال)، و پاشای گه‌وره‌ی توركیشی سه‌ڕشۆر كرد كه پێِی ده‌وترا ئه‌یله‌ك خان، و ئه‌یادی پاشای سامانیشی شكاند كه ماوه‌ی سه‌د سال خۆراسان وسه‌مه‌رقه‌ند و ده‌وروبه‌ریانی به ده‌ست بوو. پاشان له ناو چوون. له سه‌ر ( ڕووباری ) جه‌یحوونیش پردێكی بنیادنا كه یه‌ك ملیۆن دیناری تێچوو، ئه‌مه‌یش بۆ پاشاكانی تری جگه له‌و ڕێك نه‌كه‌وتبوو، له سوپاكه‌یشیدا چوارسه‌د فیلی هه‌بوون كه ده‌جه‌نگان،
ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ییه‌كی كه‌م وێنه و پله‌یه‌كی بڵند بوو، باس و ناوبانگێكی زۆر و درێژ ماوه‌یشی هه‌بوو، ئه‌و ئامانجی ئایین و بنیادی هه‌بوو. زانا و فه‌رمووده‌ناسانی خۆشده‌ویستن و ڕێزی ده‌گرتن وله‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشت و له‌گه‌ڵیاندا چاك بوو. خۆی سه‌ربه‌مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوو. پاشان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌بوبه‌كری قه‌فالی بچووك بوو به شافیعی‌مه‌زهه‌ب، ١ بوو له به‌رزكردنه‌وه‌و شكۆداركردنی ئاییندا نیازی ڕاستگۆیانه ، سه‌ركه‌وتوبوو، جه‌نگ و غه‌زای زۆری ده‌كرد، زیره‌ك و بێفیزو ڕادروست بوو، ئیبن فه‌وره‌ك چوویه لای سوڵتان مه‌حمود وتی: دروست نییه خوا به‌سه‌رێتی (فوقیه) وه‌سف بكرێت، چونكه ئه‌وكات وه‌سفی ژێرێتی (تحتیه) یش ده‌كرێت، چونكه گه‌ر دروست بێت سه‌ری هه‌بێت، كه‌واته دروسته ژێریشی هه‌بێت. سوڵتانیش وتی: من وه‌سفم نه‌كردووه تامن گیرۆده‌و په‌یوه‌ستی بم، به‌ڵكوو خودا خۆی وه‌سفی خۆی كردووه. ئیبن فه‌وزه‌ك له‌زمان كه‌وت، كاتێ چوویه ده‌ره‌وه مرد. ٢سوڵتان مه‌حموود ڕێزی سه‌ركرده و هاوه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌گرت، گه‌ر ئه‌و باوه‌ڕی به خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی هه‌بوو و ملی بۆ شان و شكۆی كه‌چده‌كرد و كیسی زێڕی بۆ ده‌نارد، به‌رامبه‌ر به قه‌رمه‌تی و ئیسماعیلی و موته‌كه‌لمین ( ئه‌هلی كه‌لام) توند و ڕه‌قبوو.٣ كاتێ (ڕه‌ی)گرته ده‌ست، نامه‌ی بۆ خه‌لیفه قادربیللا نووسی و باسی ئه‌وه‌ی بۆ كرد كه ئه‌و ده‌بینێ مه‌جدوده‌وله‌ی بوه‌یهی زیاتر له په‌نجا ئافره‌تی ئازادی هه‌ن و سی و ئه‌وه‌نده منداڵی له‌وان هه‌یه، كاتێ له‌و باره‌وه پرسیاری لێكرا. وتی: ئه‌وه نه‌ریتێكی پێشینه‌یه. ژماره‌یه‌كی زۆری باتینییه‌كانی له خاچدا و موعته‌زیله‌ی بۆ خۆراسان ده‌ركرد و كتێبه‌كانی فه‌لسه‌فه و ئه‌ستێره‌گه‌رایی سوتاند. ٤
ب: ململانێی غه‌زنه‌وی سه‌لجووقی :
سوڵتان مه‌حموودی غه‌زنه‌وی توانی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی خۆی فراوان بكات و له‌گه‌ڵ هینددا حه‌ڤده (١٧) جه‌نگ بكات و شاڵاوه‌كانی گه‌یشتنه بانی دكن و هه‌رێمی (بنجاب) یشی دایه پاڵ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و وڵاتی (غه‌زنه‌و هورات)ی ملكه‌چ كرد و قه‌ڵه‌مره‌وی خۆی بۆ وڵاتی ئه‌و دیو ڕووبار٥ درێژ كرده‌وه ، به‌و جۆره سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له باكووری هیند له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ عێراق له ڕۆژئاواوه ، وه له خۆراسان و ته‌خارستان و به‌شێكی وڵاتی ئه‌ودیو ڕووبار له باكووره‌وه بۆ سجستان له باشووره‌وه درێژ ده‌بوویه‌وه ، شاری لاهوریشی كرده مه‌ڵبه‌ندی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی له هیند و له‌وێ نوێنه‌رێكی (جێگر) بۆ ده‌ستنیشان كرد.٦ تا ئاستی خه‌ریكبوو بوه‌یهیه‌كان له به‌غداد له ناو ببات. ٧
هێزی سه‌لجووقیه‌كان له وڵاتی ئه‌و دیو ڕووباڕ له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجی كۆچی‌دا گه‌وره و به هێز بوون و ئه‌مه‌یش بێزاری و ورووژانی سوڵتان مه‌حموودی غه‌زنه‌وی لیَِكه‌وته‌وه و له ساڵی ٤١٥ ك. دا له ڕووباری جه‌یحوون په‌ڕیه‌وه تاله‌گه‌ڵیاندا بجه‌نگێ و توانی ئه‌رسه‌لانی سه‌ركرده‌یان و قتلشی كوڕی و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره هاوه‌ڵه‌كانی بگرێ و ئه‌رسه‌نی نارد بۆ هیند و له دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ساڵێ له به‌ندیخانه دابرده سه‌ر له به‌ندیخانه‌دا مرد ١ له‌دوای چوار ساڵ ٤١٩ ك. مه‌حموود جارێكی تر له سه‌ر داخوازی و سكاڵای دانیشتوانی هه‌ردوو شاری (نس و بارد) چوویه ده‌رێ بۆ جه‌نگان له‌گه‌ڵ سه‌لجووقیه‌كاندا و شكستێكی جه‌رگبڕانه‌ی تووش كردن.٢
ج: جه‌نگی دندانقان و به‌رپابوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجووقی :
سه‌لجووقیه‌كان له دوای ئه‌و شكسته بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له غه‌زنه‌ویه‌كان به دوای هه‌لدا ده‌گه‌ڕان ، ئه‌وه‌یشیان له دوای مردنی سوڵتان مه‌حموودی و گرتنه ده‌ستی كارووباری ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن مه‌سعودی كوڕیه‌وه له ساڵی ٤٢١ك. دا بۆ بوو وسه‌لجوقیه‌كان توانیان سه‌ركه‌ون به سه‌ر سوپاكانیدا.٣ به‌ڵام په‌یوه‌ندیان پێوه كرد و پێشنیازی ڕێككه‌وتن و چوونه ژێر گوێڕایه‌لَِی ئه‌وه‌یان بۆ كرد، ئه‌ویش ڕازی بوو و ویلایه‌ته‌كانی دا به سه‌ركرده‌كانیان و نازناوی پێبه‌خشین و ده‌رفه‌تێكی زۆری پێدان.٤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا غه‌زنه‌وییه‌كان ده‌یانزانی سه‌لجووقیه‌كان چ مه‌ترسیه‌ك له ڕوویاندا ده‌نوێنن، بۆیه سوڵتان مه‌سعوود له ساڵی( ٤٢٩ ك).دا فرمانی به كاربه‌ده‌ستی خۆی له سه‌ر خۆراسان كرد تا له‌گه‌ڵ سه‌لجووقیه‌كاندا بجه‌نگێ، بۆیه جه‌نگ له نێوان هه‌ردوولادا له نزیك شاری سه‌رخه‌س به‌ڕێوه چوو و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كۆتایی پێهات و دواتر به سه‌ركردایه‌تی ڕێبه‌ره‌كه‌یان (ڤفر) به‌گ به‌ره‌و نه‌یسابوور چوون و له‌وێ خۆی وه‌ك سوڵتانی سه‌لجووقیه‌كان ڕاگه‌یاند و له هه‌مان ساڵدا، ساڵی ٤٢٩ ك. له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان مه‌سعوودی غه‌زنه‌وی دانیشت.٥ له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا مه‌سعوود به سوپاكانیه‌وه به‌ره‌و خۆراسان كشاو له جه‌نگێكییه‌كلاكه‌ره‌وه و له شوێنیكدا كه به دندانقان ناسراوه له‌گه‌ڵ سه‌لجووقیه‌كاندا پێكیاندادا و به شكستی غه‌زنه‌ویه‌كان كۆتایی هات، ئه‌مه‌یش له ساڵی ٤٣١ ك. دا بوو. هێنده‌ی نه‌برد سوڵتان مه‌حموود له ساڵی ٤٣٢ ك. دا له ناو چوو و مه‌ودوودی كوڕی شوێنی گرته‌وه. سه‌لجووقیه‌كان له دوای جه‌نگی دندانقان بوون به گه‌وره‌ترین هێزی خۆراسان له كاتێكدا غه‌زنه‌ویه‌كان لاواز بوون له دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سوپاكانیان له ده‌ست دان و زۆرێك له ناوچه‌كانیان وێران بوون و غوریه‌كان توانیان له ئه‌فغانستان و له ساڵی ٨٥٢ ك. دا ده‌ستبه سه‌ر زه‌وی و شمه‌كه‌كانیان له هینددا بگرن. ٦
د: ئه‌نجامه‌كانی جه‌نگی دندانقان:
جه‌نگی ده‌ندانقان سنورێكییه‌كجاره‌كی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی غه‌زنه‌ویه‌كان له خۆراسان دانا‌و توغرول به‌گ له شوێنی جه‌نگه‌كه‌دا ته‌ختی دانا‌و له سه‌ری دانیشت و ناوداران هاتن و میرنشینی خۆراسانیان لێ پیرۆز كرد.
توغرول به‌گ نامه‌ی بۆ سه‌ركرده دراوسێكان نووسی و هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پێده‌دان. هێزه سه‌لجووقیه‌كان تا كه‌ناره‌كانی ڕووباری جه‌یحوون هێزه شكستخواردووه غه‌زنه‌ویه‌كانیان ڕاوه‌دوونان به ئامانجی ناچاركردنیان به ڕاكردن بۆ ئه‌ودیو ڕووبار تا به‌ڵگه‌یه‌كی دیاری سه‌ركه‌وتن نیشان بده‌ن.
جه‌نگه‌كه بوو به هۆی به‌رپابوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی نوێ، هه‌روه‌ك به یه‌كێ له جه‌نگه گه‌وره یه‌كلاكه‌روه‌كانی نێو مێژووی ئیسلامی داده‌نرێ ، به‌ڵكووو ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه جیهانی ئیسلامی تێپه‌ڕاند و كاریان كرده سه‌ر جیهانی سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاست. ١
مه‌سعود له لایه‌ن خۆیه‌وه له نامه‌یه‌كیدا بۆ قه‌راخانیه‌كان متمانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به یارمه‌تیدانیان له جه‌نگی داهاتوودا بۆ ڕیشه‌كه‌نكردنی سه‌لجووقیه‌كان ده‌ڕبڕی ، به‌ڵام ئه‌و گورزه زیاناویه به پله‌یه‌ك په‌شێو و شلۆقی كردبوو كه توانای به‌رگری له‌گه‌ڵدا له ده‌ستدا. جا بیری له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر ده‌بێ نه‌ك ته‌نها به‌ڵخ و ناوچه‌كانی سه‌ر به به‌ڵخ، به‌ڵكوو و غه‌زنه‌یش به جێبهێڵیت، له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌ی پایه جه‌نگیه‌كانی و گه‌وره پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵیاندا ڕازیبكه‌ن تا بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئه‌و مه‌ترسیانه نه‌هێڵن. ئه‌و بڕیاڕیدا به یه‌كجاره‌كی پاشه‌كشه بۆ هیند بكات. ٢
خێڵه سه‌لجووقیه‌كان له دوای جه‌نگه‌كه ئه‌و زه‌ویانه‌یان به‌شبه‌ش كرد كه ده‌ستیان به سه‌ردا گرتبوون. جفری شاری مه‌روی به‌ركه‌وت و تیایدا سه‌قامگیر بوو و كردی به پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی خۆراسانی گرته ده‌ست. ئه‌بوو عه‌لی حه‌سه‌نی كوڕی موسایش ویلایه‌تی بوست و هورات٣ و سجستان ٤ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ركه‌وت (قاور) ی كوڕه گه‌وره‌ی جفری ویلایه‌تی ته‌بس٥ و ناوچه‌كانی كرمانی ٦ به‌ركه‌وت. ئیبراهیمی كوڕییه‌نالیش هه‌مه‌دانی ده‌ستكه‌وت. ٧
هه‌روه‌ك یاقوتی (ئه‌بهو)ر ١ و (زنجان) ٢ و ناوچه‌كانی ئازه‌ربایجانی ٣ ده‌ستكه‌وت. قوتلمیشی كوڕی ئیسڕائیلیش جورجان و دامغان ٤ پشكی بوو. له ڕاستیدا بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنه‌كه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی موڵكداری و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی‌دا نه‌یار و ناته‌با بوو، به‌و وه‌سفه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هانی ده‌وڵه‌ت بێت. ئه‌مه‌یش سه‌باره‌ت به سه‌لجووقیه یه‌كه‌مینه‌كان نامۆ بوو. به‌ڵام به‌رپرسه سه‌لجووقیه‌كان له پشت ئه‌مه‌وه ئامانجیان ته‌نگپێهه‌ڵچنینی ده‌سه‌ڵاتی غه‌زنه‌ویه‌كان و رێگریكردنی له هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی خۆراسان بوو ، پاشان دڵنیاكردنی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی جه‌یحوون له پێناو هاتنی كۆچه‌ره غوزه نوێكاندا. ٥
-ساڵی ٤٢٩ ك. به سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی سه‌لجووقی له خۆراسان داده‌نرێت. چونكه توغرول به‌گ له‌و مێژووه وه ئه‌رك و كاره سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كارگێڕیه‌كانی ده‌ستپێكرد. به‌ڵام دانپێدانانی خه‌لیفه به‌وه‌ی توغرول به‌گ سوڵتان بێت و ئه‌وه‌ی دواتر هات له ساڵی ٤٣٢ ك. دا واقیعه‌كه‌ی نه‌گۆڕی و خه‌لیفه دانی به‌وه دانا كه ئه‌و دان به باری واقیعدا ده‌نێت. هه‌روه‌ك خه‌لیفه ته‌نها شێوه‌یی بوو بۆ دیدی شه‌رعی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵدراو هه‌تا خه‌ڵك له‌و ده‌سه‌ڵاته تازه‌یه ڕازی به‌بنه‌ڕه‌ته‌كان و فه‌رمانره‌واییه‌كه‌ی بكه‌ن، چونكه خیلافه‌ت هێزێكی ماددی نه‌بوو كه ڕێگه به ده‌ستێوه‌ردان و به‌شداری له ڕووداوه سیاسیه‌كاندا بدات. خه‌لیفه‌یش دانی به سوڵتانی سه‌ركه‌وتوو و ده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوودا ده‌نا. ٦
-به‌رپابوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجووقی كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له مێژووی ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌بوو ، چونكه ده‌سه‌ڵات له ئارَاسته كردنی ڕووداوه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و له ڕه‌سمی سیاسه‌تی فراوانخوازی به ئاراسته‌ی جیهانی نه‌سرانیدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی به‌شداریكرد. ٧– ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی توغرول به‌گ به دیهێنا، وای سه‌ركه‌شكرد كه به‌ره‌و عێراقی له دڵی جیهانی ئیسلامی پێشڕه‌وی بكات تا ده‌ستبگرێت به سه‌ر خیلافه‌تی عه‌بباسیدا و ده‌وڵه‌تێكی سه‌لجووقی دامه‌زرێنێ، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به شتێكی ئاسایی داده‌نرێت، جا هه‌ركه‌سانێ له پێش ئه‌و له‌خۆراسان ده‌سه‌ڵاتیان بووبێت، ویستوویانه به‌ره‌و
رۆژئاوا په‌ل بهاوێژن تا ده‌ستبگرن به سه‌ر به‌غدادا و هه‌ڵسوكه‌وت به كار‌و توانسته‌كانی خیلافه‌تی عه‌باسیه‌وه بكه‌ن. له هه‌وڵه‌كانی سامانی سه‌فاری و غه‌زنه‌ویه‌كاندا نموونه‌ی پێویستمان هه‌یه. زیاد له‌وه‌یش توغرول به‌گ ئانجه‌ی ڕزگاركردنی خیلافه‌ت و مه‌زهه‌بی سوننی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی بوه‌یهی شیعی هه‌بوو.