شيخ محمودى حه فيد:
ه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژووی کوردا بخشێنین ده‌بینین که‌سانێک هه‌ن که‌ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌و زوڵم لێکراوه شانازی به‌نه‌به‌زی و به‌رخودانییه‌وه بکه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا مه‌لیک مه‌حمود وه‌ک سیمبوولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و تێکۆشان به‌رجه‌سته ده‌بێت، مه‌لیک خۆی هه‌ڵقوڵاوی ناخی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ‌و کورد په‌روه‌رن کوڕی شێخ سه‌عیدی شێخ محه‌مه‌ده بچکۆله‌ی کاک ئه‌حمه‌دی شێخی کوڕی شێخ مارفی نۆدێیه، ساڵی (1881) له‌شاری سلێمانی له‌دایکبووه، مامۆستای تایبه‌تی وه‌ک خواجه ئه‌فه‌ندی ده‌رسی دین و زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی پێ خوێندووه، له‌ساڵی (1901) له‌گه‌ڵ باوک و مام و خزم و چه‌ند ناودارێکی شار چووه‌ته ئه‌سته‌مبوول و دوای سێ مانگ هاتووه‌ته‌وه، له‌ساڵانی (1906-1907) دووجار له‌ناوچه‌کانی سلێمانی چووه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی‌دا، له‌ساڵی (1909) والی موسڵ باوک و مامی و خزمانی بردووه‌ته موسڵ، لهپیلانێکدا باوکی کوژراوه‌و خۆی برینداربووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌وه سلێمانی.
شێخ سه‌رکرده‌ی هێزێکی به‌شداری شه‌ڕی رۆژی (14/4/1915)ی شوعه‌یبه بووه دژی ئینگلیز له‌جه‌نگی یه‌که‌م جیهانیدا، سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی دژی روسیش کردووه له‌به‌ره‌ی پێنجوێن، به‌ر له‌داگیرکردنی که‌رکوک په‌یوه‌ندی به‌ئینگلیزه‌وه کردووه، دوای کشانه‌وه‌شیان له‌که‌رکوک ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک گرتوویانه‌و له‌به‌ر هه‌ندێک هۆ به‌ردراوه، بهبڕانهوهی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی تورک کاروباری سلێمانی پێسپاردووه، جارێکی تر په‌یوه‌ندی به‌ئینگلیزه‌وه کردووه، ئیتر (ویلسن)ی بریکاری حاکمی گشتی شاهانه له‌به‌غدا، مێجه‌ر نۆئێلی ناردووه‌ته لای بۆ سلێمانی، (17/11/1919) شێخ مه‌حمودی له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی به‌رده‌رکی سه‌رادا بهحوکمداری ناوچه‌ی نێوان زێی گه‌وره‌و رووباری سیروان ناساندووه‌و خۆیشی بووه به‌راوێژکاری، کهمێجهرسۆن جێی نۆئێلی گرته‌وه، شێخ نێوانی له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا تێکچوو، (21/5/1919) هه‌موو ئینگلیزه‌کانی شاری به‌هاوکاری هێزی مه‌حمود خانی دزڵی ده‌ستگیرکردو دیلکردووه.
رۆژی (18/6/1919) له‌شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیاندا به‌برینداری ده‌ستگیرده‌کرێت و براوه‌ته به‌غدا، دادگا رۆژی (25/7/1919) حوکمی ئیعدامی داوه، دوایی بۆیکراوهته (10) ساڵ به‌ندیی و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ هیندستان، گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌می حوکمی راسته‌وخۆی ئینگلیز کارێکیان کرد شێخ مه‌حمود بهێنرێته‌وه، ئه‌وه‌بوو (30/9/1922) گه‌یشته‌وه سلێمانی و (10/10) کابینه‌یه‌کی تازه‌ی حوکمی راگهیاندو رۆژنامه‌ی (رۆژی کوردستان) بووه زمانحاڵی، خۆیشی بووه مه‌لیکی کوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند شێخ له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا تێکچووه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورک‌دا به‌ست رۆژی (21/2/1922) وه‌فدێکی بۆ دانان به(خودموختاری کوردا) نارده ئه‌نقه‌ره، دواجار (4/3/1922) شه‌وه‌که‌ی سلێمانی چۆڵکردو روویکرده ناوچه‌ی سورداش، له‌وێ دوو ژماره‌و پاشکۆیه‌کی له‌ڕۆژنامه‌ی (بانگی حه‌ق) ده‌رکرد، که‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی یان به‌یاننامه‌و رێنوێنین خۆی نووسیونی.
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی چاپخانه کهمێجهرسۆن یه‌که‌م سه‌رده‌می حوکمی راسته‌وخۆی ئینگلیز له‌سلێمانی (19/6/1919-5/9/1922) فێری چاپی کردبوون و پێگهیهنرابوون، ده‌ورانی دووه‌م حوکمی کوردستانی جنوبی (10/10/1922- 3/3/1923) چاپخانه‌که‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌مشێوه‌یه: (شێخ عه‌بدولمه‌جیدی شێخ عارف به‌ڕێوه‌به‌ری چاپخانه، محه‌مه‌د ئه‌دیب عه‌زیز سهرمورهتیب، محه‌مه‌د تۆفیق- موره‌تیب، محه‌مه‌د ته‌یب- مه‌کینه‌چی، ئه‌مانه وه‌ک له‌قسه‌ی ئه‌حمه‌د خواجهدا ده‌رده‌که‌وێت، له‌ڕۆیشتنه عموومیکهی رۆژی (17/6/1923)دا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان و دووهه‌زار که‌سێکدا شاریان رووه‌و که‌رکوک به‌جێهێشتبووه، چاپخانه‌که میلێکی لێدهرهێنرابوو، وه‌ستا ساڵحی سلێمان جهژنێی چه‌خماخساز به‌دوو رۆژ دروستیکردهوه، شێخ مه‌حمود له‌بری (60 روپێ، 200 روپێی) دایه محه‌مه‌د زوهدی تاقه که‌سێکی شاره‌زای چاپ و ئیشپێکردنی مه‌کینه‌ی چاپهکهبووه، خۆی به‌ته‌نیا پیتچنین و رێکخستن و له‌چاپدانی رۆژنامه‌که‌ی به‌چه‌ند رۆژێک جێبه‌جێکردووه، به‌یه‌ک رۆژیش رایده‌کێشا، که‌یه‌که‌م ژماره ده‌رچوو شێخ (150) روپیه‌ی خهڵاتکردو، مووچه‌که‌ی له (45)ه‌وه بۆ کرده (100) روپێ، شێخ به‌ده‌نگدانه‌وه‌ی رۆژنامه‌که، بڕیاریدا چاپخانه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له‌ئه‌ڵمانیاوه بهێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخه‌که بۆی نه‌چووه‌سه‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مهحمودو ئینگلیزه‌کان به‌ته‌واوی پچڕا، رۆژی(3/3/1923) سلێمانی بهفڕۆکهکانی ئینگلیز بۆردومان کرا. شێخ ناچار به‌یانی رۆژی (4/3/1923) زوو به‌هێزێکه‌وه شاری چۆڵکردو روویکرده ناوچه‌ی سورداش، به‌ڵام شێخ حه‌مه‌غه‌ریب له‌گه‌ڵ ره‌زا به‌گ و ئه‌وره‌حمان ئاغای ئه‌حمه‌د پاشادا. به‌پاڵپشتی که‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند مایه‌وه‌و ماوه‌یه‌کی تر به‌ناوی شێخه‌وه حوکمی سلێمانی کرد، ئه‌و وه‌فده‌ی شێخ که‌ڕۆژی (3/3) به‌سه‌رۆکایه‌تی شێخ قادری برای و ئه‌ندامێتی مسته‌فا پاشای یاموڵکی و ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌تاح به‌گ و که‌ریمی عه‌له‌که‌و حه‌مه‌ئاغای ئه‌وڕه‌حمان ئاغای چووبووه که‌رکوک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا، (21/3) گه‌یشته به‌غدا، شێخ عه‌بدولکه‌ریمی قادر که‌ره‌میش چووه پاڵیان (هێزی دۆبسیان) بینی.
ئه‌گه‌رچی جه‌ختیان له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی راوێژکاره‌که‌ی ئینگلیز کرده‌وه بۆ سلێمانی، هیچ شتێک له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژه‌وه گه‌ڵاڵه نه‌کرا، رۆژی (23/3)یش چاویان به(مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ) که‌وت.
کاتێک ئینگلیز له (17/6/1923) به‌ناچاری سلێمانی به‌جێهێشته‌وه شێخ ئاخرو ئۆخری ئه‌و مانگه هاته‌وه ناوشار، ته‌شکیلاتی نوێی بۆ حکومه‌ته‌که‌ی دانایه‌وه، رۆژنامه‌ی (ڕمیدی استقلالی) کرده زمانحاڵی خۆی، سێ جار بۆردومانی توندی شار‌و گوشاری زۆری سه‌ر ئه‌م سێیه‌م حکومه‌ته به‌وه دواییهات، که‌هێزه‌کانی عیراق و ئینگلیز له (19/7/1924)دا شاریان گرته‌وه، شێخ و هێزه‌که‌شی په‌ڕیوه‌ی ناوچه‌کانی سه‌رسنوور بوون تا له (19/1/1927)دا به‌پێی چه‌ند مه‌رجێک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئینگلیز‌و عیراقدا پێکهات له‌دێی پیران دابنیشێت، بهقهومانی شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی له (6/9/1930)دا‌و په‌یوه‌ندیکردنی سێ ئه‌فسه‌رو چه‌ند کورد په‌روه‌رێک پێیه‌وه، رێکه‌وتنی ناوبراوی شکاند‌و هاته‌وه ئه‌مدیوو چووه گه‌رمیان، دوای شه‌ڕی ئاوباریک له (5/4/1931)دا دیسان کشایه‌وه بۆ سه‌رسنوور تا له (14/5/1931)دا ته‌سلیم به‌حکومه‌تی عیراق بووه، سه‌ره‌تا برایه شاری (حلله)و دوایی ناسریه‌و عانه لهڕومادی و پاشان به‌غدا، لهههراکهی ره‌شید عه‌لی گهیلانیدا (1941) له‌به‌غدا هه‌ڵات و گه‌یشته‌وه گوندی سیته‌ک و که‌وته‌وه رێکخستنی جووڵانه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام مه‌رامی نه‌هاته‌دی و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا، پاشماوه‌ی ژیانی له‌گوندی داریکه‌لی به‌سه‌ربرد، رۆژی (9/10/1956) له‌نه‌خۆشخانه‌ی حهیدهریهی شاری به‌غدا کۆچی دوایی کرد‌و ته‌رمه‌که‌ی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌خاک سپێردرا