نهێنییە لەبن نەهاتوەکانی جەنگەڵی ئەمازۆن
دارستانی ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته نێوان سنووری وڵاتانی فه‌نزوێلا و كۆڵۆمبیا و به‌ڕازیل، یه‌كێكه له دارستانه چڕ و گه‌وره‌كانی دونیا و به‌پێی ڕووپێوی جوگرافی ڕووبه‌ره‌كه‌ی 135 ملیۆن هێكتار زه‌ویه، كه دوو هێنده‌ی ڕووبه‌ری وڵاتی فه‌ڕه‌نسایه، ئه‌و دارستانه یه‌كێكه له ویلایه‌ته گه‌وره‌كانی به‌ڕازیل له ئەمەریکای باشوور و 98%ـی ویلایه‌ته‌كه پێكده‌هێنێ.
ئه‌مازۆن كه له‌جیهاندا به سیحری سروشت ناسراوه، جگه له ملیۆنان جۆری ئاژه‌ڵی ناوازه و دره‌خت و زینده‌وه‌ر و سه‌دان هۆزی جیاجیا، شاره‌زایان ده‌ڵێن 20%ـی ئۆكسجینی گۆی زه‌وی دابین ده‌كات و دارستانه‌كه خه‌سڵه‌تێكی هه‌یه كه خۆی باران دروست ده‌كات و هه‌وای ئه‌مازۆن پاكترین هه‌وای دونیایه.
هۆزه مرۆڤخۆره‌كان
به‌پێی دواهه‌مین ئامار ده‌ركه‌وتووه 25 ملیۆن كه‌س له هۆز و تیره‌ی جیاواز، له‌ناو دارستانه‌كه‌دا ژیان ده‌كه‌ن، ڕێژه‌یه‌كی كه‌میان ئاشنای دونیای شارستانییەتن و، ئه‌وانی دیكه‌ش ئێستاش پێستی ئاژه‌ڵ بۆ داپۆشینی جه‌سته‌یان به‌كار ده‌به‌ن، ژیانی زۆربه‌یان له‌سه‌ر ڕاوشكار و خواردنی میوه‌ی نارگیل و ئهنانناس و مۆز و میوه‌جاتی دیكه‌ی جهنگهڵهكهیه، هه‌ندێك له‌و هۆزانه ئه‌وه‌نده دڕنده‌ن كه گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن! هۆزه‌كانی ئه‌م دارستانه پێكدێن له (پوچی كا، شامبرا، ئاپاچی، كوانچا، پی چی، هۆزی وه‌حشی، ئهتاوالوویی، پوچی، باشیییهكان، یالاشی، ئاوا گواجا، كۆنجۆ، ژنه وه‌حشیه‌كانی ئه‌مازۆن و …هتد) له‌نێو ئه‌م قه‌بیله و تیرانه‌دا هۆزی یالاشی كه به دڕندانه‌ترین تیره ناوزه‌د كراون، ته‌نیا له ساڵێكدا چه‌ند ڕۆژێك گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن و باوه‌ڕیان وایه خواردنی گۆشتی مرۆڤ به‌هێزیان ده‌كات و دژی نه‌خۆشی و ڕۆحه پیسه‌كان نه‌یاری ده‌كات، له‌نێو ئه‌مانه‌شدا هۆزی ئاپاچی باشتر له هۆزه‌كانی تر ده‌ژین، چونكه ئه‌وان قوماشی كرمی ئاوریشم دروست ده‌كه‌ن.
دانیشتوانی جه‌نگه‌ڵ به 12 زمانی جیا قسه ده‌كه‌ن و زیاترینیان زمانی ئه‌مازۆنییه، ئه‌وان جگه له زمانی قسه‌كردن، هاوكات به كوتانی ته‌پڵ و گامپ گامپی ده‌هۆڵ ده‌توانن قسه بۆ دروورترین هۆزی دارستان بكه‌ن و په‌یامیان بۆ بنێرن، ئه‌مه‌ش بۆ ڕووداوه له‌ناكاوه‌كاندا به‌كار ده‌برێت كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی هۆزه وه‌حشیه‌كانی تر یه‌خه‌یان ده‌گرێت
له‌ناو ئه‌م هۆزانه‌دا سنووری ده‌ستكرد هه‌یه كه كه‌سانی هۆزه‌كانی دیكه ناتوانن له‌و سنووره‌ی به‌پێی یاسای هۆزه‌كان دیاریكراوه ده‌ربچن و سنووری تیره‌یه‌كی تر بۆ ڕاوكردن ببڕن، ڕه‌نگه به به‌زاندنی سنوور تووشی گه‌وره‌ترین شه‌ڕی خوێنڕێژی ببنه‌وه. له هۆزه‌كانی پوچیكا و كوانجۆ مرۆڤ وای تێدایه پڵنگ له ڕاكردن نایگاتێ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شێر و تیمساح و گۆرێلاكان ده‌كه‌ن!
جوانترین ژنه‌كانی جه‌نگه‌ڵ
هۆزێك هه‌یه له‌ناو جه‌نگه‌ڵ، به‌ناوی هۆزی ژنه وه‌حشیه‌كانی ئه‌مازۆن كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ژنن، ئه‌وان له هه‌ره ژنهجوانهكانی دارستانن، له‌ش و لارێكی ڕێك و قه‌دێكی باریك و سمتێكی خڕ و چاو و ئه‌برۆی پڕ، قژ خورمایی و ڕه‌نگی پێستیان قاوه‌یی، نیگاكانیان وا له ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌كات له سهیركردنێكدا هۆگریان بێت و ئه‌وان به عیشقبازی و ناز و ڕاكێشانی سه‌رنج بێ هاوتان، ئه‌وان سه‌رۆكیان له ژنه و باڵاده‌ستیی به‌ڕێوه‌به‌ردنی هۆزیش له‌به‌رده‌ستی ژنهكاندان، هه‌ندێك له هۆزه‌كانی ئه‌مازۆن ژماره‌ی ژنان 20 به‌رانبه‌ری ڕێژه‌ی پیاوانه، له هه‌ر كام له پیاوه‌كان ده‌بێت 4 تا 10 ئافره‌تی هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه له‌وێ به هه‌مان شێوه‌ی مههاراجهكانی هیندی حهرهمسهرایهكی گه‌وره بۆ خۆیان ساز كردووه و سه‌دان ژنی جوانی جهنگهڵستانیان كۆكردووه‌ته‌وه و شه‌وی سووریا‌ن پێ ده‌ڕازێننه‌وه. له‌كاتێكدا له‌ناو هۆزی ژنانی ئه‌مازۆن ئه‌گه‌ر كوڕیان ببێت، سه‌ری ده‌بڕن و كچه‌كانیشیان به‌خێو ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌شیان كه‌له‌ناو هۆزه‌كانی ژنانی ئهمازۆندان، یان هاوسه‌ری ژنه‌كانن، یاخود به‌ند و كه‌نیزه‌ك و پاسه‌وان و جه‌للادی سه‌رۆك خێڵن.
له‌و هۆزه‌ی كه 4 تا 10 ژن بۆ پیاوێك دانراوه، له ساڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌ك كه‌نیزه‌ك خزمه‌ت و په‌رستاری له مێرهكانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ده‌بنه خاوه‌نی منداڵ و وه‌چه ده‌خه‌نه‌وه، پیاوی داماو نه‌ك ته‌نیا خزمه‌تی ژنه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت كه‌ره‌سته‌و پێدواستیی ژیان بۆ دایك و باوك و خوشك و برای هاوسه‌ره‌كه‌یشی له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
نهێنیی ناوازه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ناو دارستانی ئه‌مازۆن نزیكه‌ی 10 ملیۆن جۆری ئاژه‌ڵ و دره‌خت و ڕووهكی جیاجیا و 3 هه‌زار جۆری ماسی و 30 ملیۆن جۆری زینده‌وه‌ری بچووك هه‌ن.
بۆقی شووشه‌یی: ئه‌م جۆره بۆقه پێسته‌كه‌ی ڕوونه و تەنیا له ئه‌مازۆندا هه‌یه، هه‌ندێكیش له‌وانه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و هه‌ندێكیش بێ ڕه‌نگن، كاتێك كه‌سێك سه‌یری بۆقگهلی له‌م جۆره ده‌كات به ئاسانی ده‌توانێ ئه‌ندامی ناوه‌وه‌ی بۆقه‌كه ببینیێت.
ماسیی كاندیرۆ و شیوا: ئه‌م جۆره ماسییه هه‌رچه‌نده زۆر بچووكه، به‌ڵام پڕه له ژه‌هر، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ماسیی شیوا له ڕووباره‌كانی ئه‌مازۆن زۆره و جیا له ماسییه‌كانی تر، شیوا گۆشتخۆره و له ڕووبه‌رێكی بچوكی ڕووباره‌كاندا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی شیوا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بكه‌وێته نێو ئه‌م ماسییانه له ماوه‌ی 5 خولهك تەنیا ئێسكه په‌یكه‌ری ده‌مێنێته‌وه.
تاریكیی ته‌واو: له هه‌ندێك به‌شی دارستانه‌كه به‌هۆی چڕی دره‌خته زه‌به‌لاحه‌كان 99%ـی تیشكی خۆر ده‌شارنه‌وه.
ماری كاره‌بایی: هه‌رچه‌نده ناوی كاره‌باییه، به‌ڵام له‌راستیدا ماسیی چهقۆداره و وه‌ك مار مه‌له ده‌كات، له‌ناو ئاودا ڕووناكایی به‌كار دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له قوڵایی ده‌ریا و ڕووباره‌كانی ئه‌مازۆن پێش خۆی ببینێت.
دره‌ختی دینامیت: ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌م دره‌خته سه‌یر ده‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌یه كاتێك دره‌خته‌كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێ ده‌گات ناكه‌وێته خواره‌وه، به‌ڵكو ده‌ته‌قێته‌وه و تۆوه‌كه‌ی به‌دووریی 150 پێ ههڵدهپژێت.
قه‌باره‌ی ئه‌مازۆن: له نه‌خشه‌دا ڕووبه‌ری ئه‌مازۆن 2.12 ملیۆن میلی چوارگۆشه‌ی داپۆشیوه، ئه‌م ڕووبه‌ره‌ش به‌سه بۆ داپۆشینی نیوه‌ی زه‌ویه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا.
ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه‌كان
زۆرێك له زینده‌وه‌ر و گیانه‌وه‌ری دڕنده‌ی ده‌گمه‌ن له‌ناو دارستانی چڕی ئه‌مازۆندا هه‌ن له‌وانه:.
جاڵجاڵۆكه‌ی مرۆڤخۆر: ئه‌م جاڵجاڵۆكه‌یه قه‌باره‌ی نزیكه‌ی مه‌ترێك ده‌بێت و 20 تا 25 كیلۆگرام ده‌بێت، 3 دانه جاڵجاڵۆكه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ملی مرۆڤێك و له ماوه‌یه‌كی كورتدا خوێنه‌كه‌ی وشك بكه‌ن.
ئهنیكاتۆر و كرۆكۆدیلهكان: له زۆنگاوه‌كانی ئه‌مازۆندا له‌گه‌ڵ تیساحهكاندا ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان بوونه‌ته هۆی قووتدانی مرۆڤه وه‌حشییه‌كان، هاوكات ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌ش له كاتێكی كورت مرۆڤه‌كان تیكه تیكه ده‌كه‌ن.
ئهورانگوتانی: ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ گۆرێللاكان له دارستانه‌كه‌دا ده‌ژین و زۆر جار هێرش بۆ سه‌ر هۆزه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌كه‌ن و وه‌كو گۆرێللا ده‌توانێ به‌ردی زه‌به‌لاح بۆ دوژمنه‌كانی بهاوێژێت.
مێرووله سووره‌كان: له به‌شێكی دارستانه‌كه‌دا ئه‌م جۆره مێرووله‌یه ده‌ژین و مرۆڤ ناتوانێ به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی مێرووله‌كان له‌وێ بژی، هۆزه‌كان تەنیا به ئاگر و ئاو ده‌توانن خۆیان له‌م مێروولانه بپارێزن، زۆر جار یاسای خێڵه‌كی هۆزه‌كانی ئه‌مازۆن وایه كه كه‌سێك تاوانبار بێت به كرده‌وه‌یه‌ك به ده‌ستوپێ به‌ستراوه‌یی ده‌یده‌نه ده‌ست مێرووله سووره‌كان، له ماوه‌ی 10 خولهك ته‌واوی گۆشتی مرۆڤه‌كه ده‌خۆن.
ماره ترسناكه‌كان: ماری بوئا و ئه‌ناكۆندا و كوانا له هه‌ره مه‌ترسیدارترین ماره‌كانی دارستانی ئه‌مازۆنن و ژارهكهیان ده‌بێته هۆكاری ده‌ستبه‌جێ كوشتی ئه‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌دات، هه‌ندێك له‌وانه درێژیان له 15 مه‌تر زیاتره و مرۆڤ به ئاسانی قووت ده‌ده‌ن. ئه‌مانه ته‌نانه‌ت شێر و پشیله‌ی وه‌حشیش ده‌خۆن.
وههم په‌رستی
هۆزه‌كان له‌رێگای جادووگه‌رانه‌وه شتی پیرۆزیان هه‌یه و له‌ژیانێكی پڕ له ته‌لیسم و سیحر و نزا له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ر و شتی جۆراوجۆر ده‌خوێنن و ده‌ژین.
خودای جه‌نگه‌ڵ: یاساكانی خێڵ له‌ناو تیره‌كاندا ڕێزیان لێ ده‌گیرێ، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان خودای جه‌نگه‌ڵ هه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی یاسای خێڵ نه‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجومه‌نی هۆز، ئه‌وا ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسیی خودای جه‌نگه‌ڵ.
له‌ناو هه‌موو هۆزه‌كاندا په‌رستگا هه‌یه، له‌وێ نزا و پاڕانه‌وه له‌به‌ر خودای جه‌نگه‌ڵ ده‌خوێنرێ، ئه‌نجومه‌نی جادووگه‌ران ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی هۆز.
رۆحهپیسهكان: ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هه‌ر كاتێك ناخۆشی ڕووی له هه‌ر هۆز و تیره‌یه‌ك كرد، ئه‌وا له‌لایه‌ن خودای جه‌نگه‌ڵه‌وه كه‌وتوونه‌ته به‌ر دژایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆحه پیسه‌كان، كه له شوێنێكی نادیاره‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، له‌دواجاریش ده‌بنه هۆكاری ماڵوێرانی و خاپووربوون و له‌ناوچوونی هۆز به‌هۆی ڕوداوی سروشتییه‌وه.
دوعای كه‌ڵه‌شێر: جه‌للاده‌كانی هۆز كه‌ڵه‌شێرێك ده‌گرن و نزای له ده‌می ده‌خوێنن، پێشئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كه ده‌نووكی خۆی جیا بكاته‌وه، به‌یه‌ك خه‌نجه‌ر سه‌ری ده‌په‌ڕێنن و خوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌نه ناو قاپێك و له‌پێش ماڵی كه‌سی مه‌به‌ست دهیپڕژێنن به خاكدا به‌شێوه‌ی بازنه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر خوێنی كه‌ڵه‌شێره‌كه تێپه‌ڕی، گومانی تێدا نییه ده‌كوژرێت.
هه‌نبار: له‌ناو هۆزه‌كاندا شوێنێك هه‌یه پێی ده‌گوترێت (هه‌نبار) كه تەنیا جادووگه‌ران ده‌توانن ئه‌و شتانه‌ی له‌ناو ههنبارهكه هه‌ڵگیراون، بیبه‌خشن. له‌ناو ئه‌م ههنبارهدا شتی گرانبه‌های تێدایه كه به‌درێژایی سه‌رده‌می هۆزه‌كه له ئاكامی جه‌نگ له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تر و گه‌شتیاره‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه، شتی گرانبه‌های وه‌ك شمشێری زێڕ و مرواری و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی شارستانی و تیروكه‌وان و جلوبه‌رگی له چه‌رمی ماری بوئا و شتگه‌لێك كه تەنیا سه‌رۆك هۆزه‌كان بۆیان هه‌یه به‌كاری ببه‌ن. زۆرجاریش هه‌نبار بۆ شوێنی مۆمیاكردنی خودی جادوگهرانیش به‌كار ده‌هێنرێ.
مه‌ترسی و پاراستنی ژینگه
گۆڤاری سایه‌نسی ئەمەریکی ده‌ڵێت: دوای 10 ساڵ درێژه‌دان به كارێكی مێژوویی بۆ ده‌رخستنی ڕێژه‌ی داره‌كانی جه‌نگه‌ڵی ئه‌مازۆن، 100 شاره‌زا و پسپۆڕی جیاواز له بواری ژینگه، كه 88 دامه‌زراوه‌ی جیهانی به‌شدارییان كردووه و نزیكه‌ی هه‌زار و 170 فۆڕم به پرسیاری جیاجیا ئاماده كراون، ده‌ركه‌وتووه له‌ناو دارستانی ناوهێنراو 390 بلیۆن جۆری دار هه‌یه، كه به‌سه‌ر 16 هه‌زار جۆر دابه‌شیان كردوون، هه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه زانستییه‌دا ده‌ركه‌وتووه 6 هه‌زار داری ئه‌م دارستانه له جۆری هه‌ره ده‌گمه‌ن و ناوازهكانن و ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
ئێستا به بیانووی دروستكردنی ڕێگاوبان بۆ دارستانه‌كه و ئه‌نجامدانی كاری كشتوكاڵی و كاری بیناسازیی ته‌خته‌یی و به‌كارهێنانی داره‌كانی جه‌نگه‌ڵ بۆ بواری بازرگانی و كارگه‌كان، ساڵانه نزیكه‌ی 15 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا دار له‌ناو ده‌چێت كه به‌ناوبانگترین و زه‌به‌لاحترین داری دارستانه‌كه پێكدێن له داری (لیانا، هامۆجانی)، بۆیه زانایانی به‌ڕازیل ڕای ده‌گه‌یه‌نن ئێستا 60%ـی دارستانه‌كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌سا گرووپه مافیاكان به‌شێكی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
له‌م ساڵانه‌دا گرووپی پارێزه‌ری گۆی زه‌وی داوای له هه‌رسێ وڵاتی به‌رازیل و فه‌نزوێلا و كۆڵۆمبیا كرد، سنوورێك بۆ به‌بیابانبوونی دارستانی ئه‌مازۆن دابنێن به‌و پێیه‌ی دارستانه‌كه كه‌وتووه‌ته سنووری ئه‌و وڵاتانه، به‌پێی توێژنه‌وه‌یه‌ك كه گرووپه‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مازۆن به ته‌نیا خۆی 10%ـی باڵنده و ئاژه‌ڵه كێویه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌ویی له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووی زه‌وی هه‌یه.
رووباری ناپۆ كه گه‌وره‌ترین ڕووباری ئه‌مازۆنه به تاڤگه و ده‌ریاچه‌ی زۆری ئاوه‌كه‌ی دیمه‌نێكی سیحراوی به ئه‌مازۆن ده‌به‌خشێت.
وێنه‌كانی ئاوا گواجا
زۆر له گه‌شتیار و گه‌ڕیده به‌ناوی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییه‌وه سه‌ردانی جه‌نگه‌ڵه‌كانی باران و ئه‌مازۆنیان كردووه و تووشی ده‌رده‌سه‌ری و كێشه‌ی جۆراوجۆر بوونه‌ته‌وه، یان هه‌رزوو بوونه‌ته ئامانجی ڕمی هۆزه وه‌حشییه‌كان، یاخود به ددانی تیژی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانی ئه‌و دارستانه تیكه تیكه بوون.
له سه‌ده‌ی 21ـدا فۆتۆگرافه‌ری به‌نێوبانگی پورتوگالی، دانیال ڕۆدریگێرز به كامێراكه‌ی خۆی توانی بگاته ناوچه‌ی (ئه‌لتۆ تۆریاسۆ) به چاوی كامێراكه‌ی خۆیه‌وه شێوه‌ژیانی هۆزی (ئاواگواجا)ـی له‌ناو دارستانه چڕه‌كانی ئه‌مازۆن به دونیای شارستانییەت و ئینته‌رنێت گه‌یاند، هه‌ر ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره توانی بۆ یه‌كه‌م جار كامێرا و كۆمپیوته‌ر بباته نێو هۆزه‌كانی دارستانی ئه‌مازۆن. له چاوی كامێرای ڕۆدریگێرزهوه چه‌ندین وێنه‌ی نیوه‌ڕووتی ژنانی ئه‌م هۆزه و منداڵان و پیره‌ژن و پیاوه‌كانی ئه‌م دارستانه به‌دیار ده‌كه‌وێ.
6 ساڵ له‌ناو ژنه‌كانی جه‌نگه‌ڵدا
كاتێك جان تایله‌ر به‌شی مرۆڤناسی له په‌یمانگای میروسترون له ئەمەریکا ته‌واو ده‌كات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ یوری هاوڕێی بۆ گه‌شت و لێكۆڵینه‌وه، ده‌چنه جهنگهڵستانهكانی ئه‌مازۆن، جان كه گه‌شته‌كه‌ی كردووه‌ته بیره‌وه‌ری و مهنوچهێری مۆتیعی له به‌رهه‌مێكی دووبه‌شی چاپ و بڵاوی كرووهدتهوه، ده‌نووسێت: ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌سن كه بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ له‌ناو جه‌نگه‌ڵستانی ئه‌مازۆن و له‌ناو تیره و هۆز و خێڵه وهحشییهكانی ئه‌مازۆن ژیاون.
كارزانی له بواره‌كانی ژیان
ئێستاش یاسای خێڵ لای ئه‌وان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به‌ڵام له زۆر بواری ژیاندا توانیویانه زانیاریی باش له‌سه‌ر دارستان و جۆری ڕووه‌ك و هه‌مه‌جۆری زینده‌وه‌ری جه‌نگه‌ڵه‌كه به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌ش له بواری ته‌ندروستی و ده‌رمان و خۆپاراستن و زۆر له بواره‌كانی دیكه‌ی ژیاندا.