ئەفسەرێکی سوپای عوسمانی بوو ،باوکی کود بوو دایکی تورک ،دۆست و هاوڕێیەکی گیانی بە گیانی نزیکی مستەفا کەمال ئەتاتورکی خوێن ڕێژ بوو، وەک زۆڵە کوردێک و خیانەتکارێکی سەرسەختی کورد، پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی کورد جوڵایەوە .
دەستی کرد بە پەیوەندی کردن بەتەواوی شێخ و ئاغا کوردە پاتاڵ و خۆفرۆش و بودەڵەکان.کە بەشداریان کردبوو لەناوبردنی و کوشت وبڕینی زۆر لە ئەرمەییەکان و بەتاڵ بردن و فەرهوردکردنی سەروماڵیان، داگیرکردنی زه‌وی وزارییان ، بڕیاریدا کە دەبێ گەلی کورد دژی شەریف پاشا‌و دەوڵەتەکەی رابوەستێ و پشتیوانی لە مستەفا کەمال ئەتاتورک بکات،
بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی تورک و کوردی، نامەی لە یەک بەیەکیان وەرگرتوە بۆ دژایەتی شەریف پاشا‌و پشتیوانی لە ئەتاتورک، بەشێکیانی بردە کۆنفڕانسی تورک و کوردەکان و چاوی دەبەستن بۆ تۆرکەکان.
عیسمه‌ت ئه‌نینۆ له کوردان نابڕێت
عیسمه‌ت ئه‌نینۆ که‌سێکی به ڕه‌گه‌ز کورد و دووه‌م سه‌رۆککۆماری تورکیای که‌مالی بوو ، له هه‌مان کاتدا که‌سێکی هێجگاربهکرێگیراو و دژه‌کورد بوو .
کاتێک کۆنگره‌ی سیڤه‌ر له ساڵی 1920زاینی‌دا بڕیاری دروستکردنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتوو ده‌دات و له کۆنگره‌ی لۆزانی ساڵی 1923زاینی‌دا هه‌وڵی هه‌موارکردنی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی سیڤه‌ر ده‌ده‌ن ، ئه‌و کات عیسمه‌ت ئینینۆ وه‌کو که‌سێکی هێجگار شاره‌زا له بنکۆڵکردن و سه‌رکوتکردنی کوردان‌دا ده‌که‌وێته ئامۆژگاریکردنی ئه‌تاتورک که چ ڕێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر بۆ کۆتایهێنان به بڕیاره‌کانی سیڤه‌ر و وه‌رگێڕانی ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ونی شاعیران ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ڕله‌مانتارێکی کورد به‌ناوی حه‌سه‌ن خه‌یری ڕاده‌سپێرن که هه‌م به پۆشاکی کوردیه‌وه و هه‌م به زمانی کوردی لێدوان بدات و بڵێت “ئێمه ده‌خوازین له تورکیادا بژین – ده‌وڵه‌تی کوردیمان ناوێت کوردان ده‌خوازن تورکیا به یه‌کپارچه‌یی بمێنێته‌وه – هتد” .
عیسمه‌ت ئینینۆ، سه‌رۆکی پارتی کۆماری‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکی له (30)ی ئاوگۆستی ساڵی (1930)دا، له‌شاری (سیواس)ی باکووری کوردستانداو له‌ئاهه‌نگێکدا گوتبووی: (له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی تورک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای مافی نهتهوهییو ره‌گه‌زی خۆی بکاو هیچ ره‌گه‌زێکی دیکه ئه‌و مافه‌ی نییه). ده‌قی قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌دا له رۆژنامه‌ی (ملت)ی تورکی، ژماره (1636)، رۆژی (31.8.1930)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
عیسمه ئینینۆ، یه‌کێک بوو له هاوڕێ هه‌ره نزیک‌و دڵسۆزه‌کانی ئه‌تاتورک، له‌دوای مردنی ئه‌ویش له‌ساڵانی نێوان (1938-1950)دا سه‌رۆک کۆماری تورکیا بووه. ناوبراو له‌ساڵی (1923)دا سه‌رۆکی شاندی تورکی بوو بۆ کۆنگره‌ی لۆزان‌و له‌وێدا گوتبووی: (کورد هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ تورکداو، هه‌رچه‌نده به‌دوو زمان قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ره‌گه‌ز، نهریتو ئایینه‌وه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن‌و تورکن). جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌و بۆچوونی سه‌رکرده‌کانی تورک بێت له‌هه‌مبه‌ر کورددا، تورکی ئاسایی ده‌بێت چۆن بیربکه‌نه‌وه‌و، له‌ئاست ته‌نیا مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورددا که بریتین له‌قسه‌کردن به‌زمانی کوردی، خوێندن، نووسین، پۆشینی جلوبه‌رگ، بیرکردنه‌وه وه‌کو کوردێک، ده‌ربڕینی ههستو نه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان‌و هتد….، ههلوێستو په‌رچه‌کرداریان چۆن بێت؟ جارێ هه‌ر واز له‌باسی مافی چاره‌ی خۆنووسین‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردی بێنه له‌باکووری کوردستان، که ئه‌وان به‌خاکی تورکیا‌و نیشتمانی تورکی ده‌زانن!
مستەفا کەمال ئەتاتورک کە بۆی دەرکەوت عیسمەت ئینینۆ لە تورک باشتر کار بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی تورکی دەکات بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی سیڤەر، عیسمەت ئینینوی کردە سەرۆکی ئەو لیژنەیەی کە لەجیاتی مستەفا کەمال ئەتاتورک لەگەڵ ئینگلیز دادەنیشت.
لە (July 24, 1923,) نوێنەری وڵاتەکانی (THE BRITISH EMPIRE, FRANCE, ITALY, JAPAN, GREECE, ROUMANIA and the SERB-CROAT-SLOVENE STATE,) لە شاری لۆزان دانیشتنێک پێک دەهێنن لەگەڵ نوێنەری مستەفا کەمال ئەتا تورک کە لەو کاتەدا کەس باوەڕی بە دەوڵەتی تورکیادا نەهێنابوو.
پاش مەرگی کەماڵ مستەفا، عیسمەت ئینینۆ(کە خۆی کورد و یەکێک لە سەرکوتگەرانی بزووتنەوەی کورد بوو) دەبێتە جێگری. بەڵام بەهۆی ئەوەی کەماڵ مستەفا خۆی ئەفسەرێکی نیزامی بو، لەنێو بازنەی دەسەڵاتدا، بنەماکانی دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەرانی لەشکر و بەرە بەرە ئەگەرچی دەسەڵات بەناو لەسەر بنەمای دێموکراسی و پارلەمانی(یەک پارلەمان) بەڕێوە دەچی، بەڵام دەسەڵاتی ئەسڵی لە چنگی فەرماندرانی لەشکر دا دەمێنێتەوە. هەر ئەوەشە هەرکات ویستوویانە لەژێر ناوی پاراستنی “ئاسایشی کۆمەڵ” و کەماڵیزم، بە کودێتا دەوڵەتیان وەلا ناوە و خۆیان دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتوە. کە دەکرێ کودێتاکانی ساڵانی ١٩٦٠،١٩٧١ و ١٩٨٠ بەنموونە بێنینەوە. ئەڵبەت لە ساڵی ١٩٩٦یش دژی دەوڵەتی ئیسلامگەرای نەجمەدین ئارباکان( کە حیزبەکەی “ریفاە پارتیسی” توانیبووی بە ئی-ئتلاف دەوڵەت پێک بێنێ) بە هەڕشە و بێ ئەوەی لەشکر برژێننە شەقامەکان، کودیتا بەرێوە ببەن و دەوڵەتەکەی بڕڕووخێنن . کە ئەم کودێتایە بە “کودێتای پوست مودێرن” ناوبانگی دەرکرد.
عیسمەت ئینینۆش چەند کوردێک و نامەی شێخ و ئاغا کوردەکانی لەگەڵ خۆی برد‌و رۆیشت بۆ لۆزان، لەدانیشتنەکەدا بە بەشدارانی دانیشتنەکەی گوتبوو: من نوێنەری کوردەکانم، کورد دەوڵەتی سیڤەری ناوێ و ئێمە دەمانەوێ لەژێر سێبەری مستەفا کەمال ئەتاتورک دا بمێنینەوە، ئینگلیزیش کە زۆر دڵگران بوو لە هەڵوێستی شێخ و ئاغا کوردەکان لە نۆکەریان بۆ تورک و عەرەب و فارس، داواکەی عیسمەت ئینیۆی پەسند کردبوو و پەیمانی لۆزانی لەجێگای پەیمانی سیڤەر دانا، کوردستانی دابەش کرد بە پێنج بەش.
عیسمەت ئینینۆ، کەسایەتیەکی کوردی ناوچەی دەرسیمی (حەسەن هەیری) لەگەڵ خۆی بردوە بۆ دانیشتنەکەی لۆزان و پەرلەمانی تورکیا، پێی گوتوە کە جلوبەرگی کوردی لەبەر بکات، ئەوی جێگای سەرنجە، تورکەکان لەبەر ئەوەی عیسمەت ئینینۆ کورد فرۆشێکی باش و دایک تورک بوو، پێ بەپێ پلەی عیسمەت ئینینۆیان بەرز دەکردەوە تا گەیشتە سەرۆک وەزیری تورکیا، حەسەن هەریش کە کوردێکی بێخەبەر لە سیاسەتی کورد فرۆشتن و تورک بازی، تورکەکان لەداریان دا لەسەر ئەوەی کە جلوبەرگی کوردی پۆشیبوو.
لەشوباتی 1962 كۆمەڵێك ڕۆشنبیری چەپ كۆنگرەی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی توركیایان دامەزراند كەپێكهاتبوو لەهەموو چەپ و پێشكەوتنخوازو سۆشیالستەكانی كورد‌و تورك، لەم پارتەدا نوخبەی سیاسیە كوردەكان بونیان هەبوو چونكە دەستوری 1961 ڕێگەی نەدابوو بەوەی پارتێكی كوردی دابمەزرێ لەسەر بنەمای نەتەوەیی. چەندین یانەی ڕۆشنبیریان دروست كرد لەوانە یانەی ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵات، بەڵام ساڵی 1963 حكومەت 23 ئەندامی ئەم یانەی دەستگیركرد بەتۆمەتی چالاكی كردن بۆ دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆو هەمویانی لەسێدارەدا.
سەرۆکوەزیر عیسمەت ئینینۆ باسی ئەوەی دەکرد کە دەبێت لە دێرسیم ڕیفۆرمی تایبەتی بکرێت کە بەهاوکاری سووپا دەستبەر دەکرێت، دروستکردنی “ڕێگاوبان، خوێندگا و پۆلیسخانە”.
ئەم پلانانە رووبەرووی بەرهەڵستکاری بووەوە و هێڕشکرایە سەر یەکەمین پۆلیسخانە. زەحمەتە بزانی چەند کەس بەشداریان کردووە لە سەرەتای سەرهەڵدانەکدا، بەڵام لەسەرەتای ساڵی ١٩٣٧ دەوڵەت گەیشتە ئەو بڕوایەی کە شۆرشێکی گەورە بەرێوەیە. دەوڵەت دەستنیشانی ئەوەی کرد کە سەرکردەیەکی ئاینی بە ساڵاچوو، سەید ڕەزا، سەرۆکایەتی سەرهەڵدانەکە دەکات. هێڕشی گەورەی سەربازی لە مانگەکانی نیسان و گوڵانی ساڵی ١٩٣٧ بەرێوەچوون و لە ناوەڕاستی حوزەیرانیشدا گەیشتە چڵەپۆپە. زیاتر لە ٢٥ هەزار سەرباز و هێزی هەوایی و کچە بەخێوکراوەکەی ئەتاتورک، سەبیحە گۆکچین وەکو یەکەمین ژنەفرۆکەوانی تورکیا لە دنیادا ناوبانگی بڵاو بووەوە و وەکو نموونەی ژنی مۆدیڕنی تورکی ناسێنرا. بەگوێرەی هەوڵی رۆژنامەیەکی تورکی سەبیحە “دوا بۆمبی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فیودالیزم” بەردایەوە. بەگوێرەی وتارێکیش کە لە رۆژنامەی نیۆرک تایمزدا لە ١٧ حوزەیرانی ١٩٣٧ دا بڵاو کراوەتەوە، پێنج هەزار کورد تەنها لە مانگی یەکەمی هێڕشەکاندا کوژراون. بەڵام هێڕشەکان لە مانگی ئاب و ئەیلولی هەمان ساڵدا دەستیان پێکردەوە. سەید رەزای سەرۆک و چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران و لەسێدارە دران. بەڵام سەرهەڵدانەکە بەتەواوەتی خامۆش نەکرابوو.
(21 كانوونی یەكەمی 1953) عیسمەت ئینونو ڕێبەری پارتی گەلی كۆماری ڕایگەیاند:” هیچمان لەدەست نایەت جگە لە پشتیوانیكردنی حكومەت لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی كە پارێزگاری لە كیانی نەتەوە دەكات لە دەست جوڵانەوە كۆنەپەرستەكان”. لە وتارێكی تریشدا وتی:” حكومەت هەنگاوێكی باشی نا بە بڕیاردان لە چاكسازیەكانی كۆمار، ئەركی حكومەتە ڕێگە بگرێت لە بەكارهێنانی ئایین بە مەبەستی سیاسی، هەروەك چۆن ئەركی ئۆپۆزسیۆنە لە بەجێهێنانی ئەو ئەركەدا پشتیوانی حكومەت بكات” . لایەنگرانی پارتی كۆماریش لە (23 تەمموز 1953) لە بەرژەوەندی ئەو یاسایە دەنگیاندا كە دیموكراتەكان دایانڕشتبوو سەبارەت بە ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی ئایین بۆ مەبەستی سیاسی .
لە كاتێكدا دیموكراتەكان دەیانوویست ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ بكەن، لەناوخۆدا بەدەست كەرتبوونی ڕیزەكانیانەوە دەیانناڵاند، باڵی ڕاستڕەو لەناو پارتەكەدا دەركەوتن‌و كەوتنە دژایەتی باڵی موندریس، موندریس بێ دوودڵی كەوتە سزادانی ئەوانەی مەیلی ئایینی نزیكی كردبوونەوە لە كۆنەپارێزەكان ، موندریس ڕایگەیاند: “پاشگەزنابێتەوە لە جیاكردنەوەی ئایین لە دەوڵەت.” . ئەمەش مانای ئەوە بوو كە دیموكراتەكان وەكو پارتی گەل دڵسۆزی پڕەنسیپەكانی كەمالی بوون، بۆیە لە سەرەتای (1953) پارتی دیموكرات بە تۆمەتی لایەنگری لە هەندێ كۆمەڵەی نایاسایی كە بە دامەزراوەی ئایینی ئەژمار دەكران ژمارەیەك نوێنەری لەكارخست. هەروەها عەدنان موندریس لە كۆنگرەی پارتەكەیدا لە (شوباتی 1953) هێرشی توندی كردە سەر بوونی مەیلی ئایینی لە پارتی دیموكراتدا‌و وتی:” پارتی دیموكرات ڕەزامەندە بە ڕێزگرتنی ئیسلام لە توركیا، بەڵام دژایەتی حوكمەكانی شەریعەت دەكات، چونكە ئەو كارە لە ناوەڕۆكدا دەبێتە تێكدانی ئایین بە سیاسەتو ئەمەش شپرزەكردنی كاروباری ئایینە”
الاكی بزووتنەوەی نوورچی پاڵینا بە عیسمەت ئینینو سەرۆكی پارتی كۆماری كە لە (تشرینی یەكەمی 1965) حكومەتی توركیا لە چالاكی ئایینی بە ئاگابێنێتەوە، ئینینۆ وتی مەترسی نوورچیەت لە مەترسی كۆمۆنیست كەمتر نییە، بۆیە بزووتنەوەی نوورچیەت بە تۆمەتی كاركردن بۆ گۆڕینی سیستمی حوكم‌و دامەزراندنی دەوڵەتی ئایینی لەلایەن دەسەڵاتەوە تووشی تەنگپێهەڵچنین‌و ڕوبەڕوبوونەوە بوو، ئەمە وێڕای تۆمەتباركردنی كۆمەڵە ئایینیەكان بە بوونی پەیوەندیان بە ئیمپریالیزم بە تایبەتیش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .
دوای مردنی نوورچی بزووتنەوەكە تووشی پەرتەوازەیی بوو، بزووتنەوەكە بەسەر چەند كۆمەڵێكدا دابەشبوو، ئەم پەرتەوازەییە كاریگەری هەبوو لەسەر لاوازبوون‌و كەمبوونەوەی كاریگەری لە گۆڕەپانەكەدا، كۆمەڵێكیان هاوكاری پارتی دادیان دەكرد، هەندێكی تر لایەنگری ڕەوتی ئایینیان دەكرد كە لە شەستەكاندا بەناوی (سلێمانی) لە لایەن سلێمان سەیفوڵڵاوە بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێكی ئیسلامیی لە توركیا لەكاردابوون، دواتریش دەركەوت كۆمەڵێكیان پەیوەندیان هەبووە بە حیزبی تەحریری ئیسلامی كە بنكەی سەرەكی لە ئوردن بوو، لە هەندێ وڵاتی ئیسلامی لقی هەبوو لەوانەش توركیا. ئەم پارتە كاریدەكرد بۆ ڕزگاركردنی جیهانی ئیسلامی لەدەست ئەوەی پێوەی دەناڵێنێ، هەرچەندە لە نێوان ساڵانی (1968- 1989) ڕوبەڕوی گرتن‌و ڕاوەدونان بوونەوە، بەڵام تا ئێستا لە سەرانسەری توركیا بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەی (دەستوری ئیسلامی) كـە بڵاوكراوەیەكی تایبەتی ئەو پارتەیە .
هەروەها پەیوەندیەكی توندوتۆڵ هەبوو لە نێوان كۆمەڵێك لە نوورچیەكانو ڕێكخستنی پەیوەندی جیهانی ئیسلامیی كە ڕێكخراوێكی نهێنی بوو ساڵی (1939) سلێمان حلمی تونهات دایمەزراند، هاوكاری ئەو دوانە لە (1967) گەیشتە لوتكە، هەر ئەم كۆمەڵەیەش دروستكرد قوتابخانەی پێشنوێژ‌و وتارخوێنانی لە سەرانسەری توركیا. ئەم ڕێكخستنە لە (بەهاری 1969) تۆمەتباركرا بە وەرگرتنی كۆمەك‌و یارمەتی لە كۆمپانیای نەوتی عەرەبی ئەمریكی (ئارامكۆ Aramco) .
هێزانه‌ی له ئاواکردنی کۆمار‌دا رۆڵێکی سه‌ره‌کیان بینیوه، نوێنه‌رایه‌تی رێکه‌وتنێکی دیموکراتیان ده‌کرد. رێبه‌رایه‌تی مسته‌فا که‌مال، هه‌م هۆکار و هه‌میش ئه‌نجامی ئه‌و رێکه‌وتنه‌یه. ده‌ستوری”1921″ یه‌که‌مین پێکهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تورکیایه و ئه‌و رێکه‌وتنه زۆرباش ده‌ستنیشان ده‌کات. هه‌بوون و پاراستنی ئومه‌تی ئیسلام زۆر ئاماژه‌ی پێده‌درێت، دیاری ده‌کرێت که تورک و کورد دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌کی ئومه‌تن”ئومه‌ت به عه‌ره‌بی به‌واتای میلله‌ت دێت”، دژـ ئیمپریالیزم و باسی دۆستایه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌کرێت. له به‌ڵگه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا مرۆڤ راستی زۆرێک له‌و دیاریدانه ده‌بێت. سۆسیالیستبوون و کورد و کوردستانی بوون به‌سروشتی پێشوازی لێده‌کرێت. ئاشکرایه که هۆکاری شۆڕشی ژاکۆبهنیکی کۆمار، گوزارشت له رێکه‌وتنی گشتی کۆمه‌ڵگا ده‌کات. له‌م کاته‌دا ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی ئامانجی سه‌ره‌کی بوو. به‌ڵام کاتێک به شۆڕش رێگا له داگیرکهریگیرا، به‌ره‌و هه‌وڵدان بۆ سیسته‌مێکی نوێ دروستبوو، گروپێک له لاینگرانی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی کادیره ئیتیحادگهراکان، چ له ئالۆزیه‌که‌ی شێخ سه‌عید،چ به‌زۆرێک له گه‌له‌کۆمه و ئالۆزی و ههوڵدهکانیان له به‌رامبه‌ر مسته‌فا که‌مال هه‌تا هه‌وڵی کوشتنیشی له‌ناودا، له ساڵی”1925″ به‌دواوه قۆناخێکی گرنگی تێپه‌ڕاندوه. ئه‌و گرووپه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرایه‌تی عیسمه‌ت ئینینۆ هێشتا زیاتر به‌هێزبووه. ئینجا پێش نزیک بوونه‌وه‌ی له‌مردنی مسته‌فا که‌مال پاکتاوکردنی عیسمه‌ت ئینینۆ، ئه‌وا زۆر له ئه‌نجامه‌کان نه‌گۆڕێت.
دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مین، هه‌ژمونگه‌رایی جیهان که‌وته ده‌ست ئه‌مریکا، کاری ئه‌و گرووپه هێشتا ئاسانتر بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو تێروانینه بێلایه‌نه‌کانی عیسمه‌ت ئینینۆش، نزیکی ئه‌و گرووپه‌یه. خۆی له خۆیدا په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌رێبه‌رایه‌تی پارتی دیموکراته، رێبه‌رایه‌تی عیسمه‌ت ئینینۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێکردوه. هێشتا به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری ناتۆ بێت، گرووپێک ئه‌فسه‌ر، سه‌ره‌تا تورکیا ره‌وانه‌ی ئه‌مریکایان کردن و په‌روه‌رده‌کران. په‌یوه‌ندی له سه‌رده‌می پارتی دیموکراتی هێشتا خێراتربووه. له‌ساڵی”1952″دا، له زه‌مینه‌ی سوپادا یه‌کسه‌ر به‌پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریکا گرێدراوه به ناتۆ، رێکخستنی گلادیۆ دروستکراوه. له‌تورکیا گلادیۆ سه‌ره‌تا خۆی وه‌کو ده‌سته‌ی ته‌دقیقی هه‌مه‌لایه‌نه رێکخستوه. دارای و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه جێبه‌جێکراوه. له‌و ساڵانه به‌دواوه رێکخستن لقه‌کانی خۆی بڵاوکردۆته، گۆڕپانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، سه‌ربازی و کلتوریشی له‌ناودا، له‌هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کاندا خۆی بهڕێکخستنکردوه. وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌موو پارتی سیاسی کۆنتڕۆڵ کردبێ، چینی کرێکاریش له‌ساڵی”1952″وه له تورک ـ ئیش ئه‌وه‌ی له گلادیۆوه هاتۆته دامه‌زراندن، له‌ژێر کۆنتڕۆڵ دایه. له‌سه‌ر پارتی کۆمه‌نیستیش که درێژکراوه‌ی سۆڤیته له‌گه‌ڵ سه‌ندیکاکان فشارێکی بێ راده به‌ڕێوه‌بردن. خۆی له خۆیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان، کاتێک جولانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌نیست و سۆسیالیستی هه‌ره بچوکیش دروستبووه، یه‌کسه‌ر له‌ناویان بردوون. کوردایه‌تیش ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ستی کۆمه‌نیستی کراوه، رووبه‌ڕووی هه‌مان سه‌رئه‌نجامیش کراوه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌دا، له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش که تازه دامه‌زراوه، په‌یوه‌ندی ستراتیژی و شاراوه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چوون. له ناو کوردانیشدا به بنه‌ماڵه و که‌سایه‌تیه باو ئاینیه‌کان و مللیگهرای سه‌ره‌تایش، به‌شێوه‌ی گلادیۆ ئاسا په‌یوه‌ندی پێشدهخران. به رژێمی پاشایه‌تی عێراق و ئێرانیش هه‌مان په‌یوه‌ندی دروستده‌کران. “سه‌نتۆ” وه‌کو رێکخستنی چه‌تری ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌یه. ویسترا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین
بۆ ئه‌م نووسینه‌م سوودم له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتووه:
1_ڕاپەرینی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٧- ١٩٣٨ و پرسیار لەمەڕ کۆمەڵکوژی
نووسینی: پرۆفیسۆر داڤید گاونت
وەرگێرانی لە سوێدییەوە: کاوە ئەمین
2_سیڤەرو لۆزان و گۆڕانکاریەکی تازە
سەردار پشدەری
3_ئیسلامی سیاسی لە ئوپۆزیسونەوە بۆ پۆزیسیون
خەلیل غەزەڵی
4_دۆسێی ئیسلام ژماره 8
بزووتنەوەی نوورچی لە توركیای هاوچەرخدا
د. ئیبراهیم خەلیل ئەلعەلاف
5_جه‌مال نه‌به‌ز، بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی نه‌بیری قه‌ومیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی‌و نه‌بیری ناسیۆنالیزمی رۆژئاوایییه، بڵاوکراوه‌ی بنکه‌ی کوردنامه، چاپی دووه‌م، له‌نده‌ن، به‌ریتانیا 2002.
6_ هێنری کیسینجه‌ر: بۆ ئاشتی ناوچه‌که‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان، پێویسته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راده‌ستی تورک بکرێ!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
7_نه‌خشه‌رێگای ئۆجه‌لان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ـ به‌شی سێهه‌م