پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان
و بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزم
ماجید خه‌لیل
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌سپێكی خه‌باتی كۆمه‌ڵه و رێكخراوه كوردییه‌كان
باسی یه‌كه‌م :
كورد و كۆمه‌ڵه‌ی (الاتحاد والترقی)
تاوه‌كو شۆڕشی ده‌ستووری توركه‌لاوه‌كان ده‌ستیپێنه‌كرد، ژیانی پارتایه‌تی و رێكخراوه‌یی له كوردستاندا ده‌ستیپێنه‌كرد، واته تا كوده‌تای توركهلاوهكانی 1908ز(1)، به‌ڵام پێشتر كورد له نێو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵه و پارتهكانیتردا كه گوتارێكی ناسیۆنالیستیان نه‌بوو، ئاماده‌یی به‌رچاویان هه‌بوو(2)، دیاره هێزه كوردییه‌كان به كاریگه‌ر له‌و ره‌وشه نوێیه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هاتبوویه گۆڕێ، ئه‌وانیش لاوه رۆشنبیر و خوێندكاره‌كانیان له نێو پێكهاته‌ی بنه‌ماڵه‌كان و هۆزه‌كانه‌وه كاریگه‌ربوون به دنیای خۆرئاوا و بیركردنه‌وه دهستوورخوازی و مۆدێرنه‌كانی دنیا، له سه‌ره‌تادا كورد به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵا تورك و چه‌ركه‌س و نهتهوهكانیتر، به‌شدارێكی كارا بوون له كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحادوتهرهقیدا، كه پارتێكی نهێنی سیاسی بوو، ئامانجی لابردنی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستووری لابراوی ساڵی 1876ز بوو(3) .
له‌م باره‌یه‌وه فلجفسكی رووسی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد ده‌به‌ستێته‌وه به په‌یدابوونی ئیتیحادوتهرهقییهوه(4)، هه‌ربۆیه سه‌رچاوه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له مایسی 1889ز له لایه‌ن دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت*و سیان له هاوڕێكانی له‌وانه ئیسحاق سكوتی دیاربه‌كری* و ئیبراهیم ته‌مۆ و محه‌ممه‌د ره‌شید جهركهسییهوه دامه‌زراوه. هه‌موو ئه‌مانه رێكخراوێكی سیاسی نهێنیان له سه‌ره‌تاوه به نێوی یه‌كێتی عوسمانلی پێكهێنا، كه دواتر ژۆنتوركهكانیشی له‌خۆگرت، ئه‌وان له پێشتردا هه‌بوون و له لایه‌ن فازڵا پاشای كوڕه‌زای محه‌ممه‌د عه‌لی میسره‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستكار كاریان ده‌كرد، كه به عوسمانییه ئازادیخوازه‌كان نێویان ده‌بردن، ئامانجیشیان چاكسازی ده‌ستوور بوو، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان له توركه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵا بوون(5) . سه‌رچاوه‌گه‌لێك پێیانوایه كه ئه‌م توركهلاوانه رێكخستنێكی دیاریكراویان نه‌بوه و ته‌نها كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی تووڕه له سیاسه‌ته‌كانی بابی عالی بوون و له كۆتایی سه‌رده‌می سوڵتان عهبدولمهجیدهوه ده‌ستیانداوه‌ته چالاكی، به‌ڵام دواتر هه‌ر ئه‌مانه بوون بوونه هه‌وێنی ئیتیحادوته‌ره‌قی، رهسوڵا هاوار به ئاماژه گۆڤاری هیلالی ئه‌رمه‌نی باسی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیتیحادوته‌ره‌قی كردووه، ده‌ڵێ: 1893ز به دواوه ئازادیخوازه‌كان كه‌وتنه جموجووڵا و ده‌ربڕینی بێزاری به‌رامبه‌ر به حوكمی سوڵتان، ئه‌وان چواریان له قوتابیانی كۆلێژی پزیشكی بوون له‌وانه: ( عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت، ئیسحاق سكوتی، حیكمه‌ت ئه‌مینی، محمد ره‌شید چه‌ركه‌س) بوون هه‌ر ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دروستكرد(6) لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه دامه‌زرێنه‌رانی به‌رایی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه تورك نه‌بوون، هه‌روه‌كو عه‌بدولجه‌بار جبوری ده‌ڵێ: دامه‌زرێنه‌ران به ره‌گه‌ز تورك نه‌بوون، به‌ڵام نووسه‌ره كورده‌كان بێ‌ئاگا باس له توركبوونیان ده‌كه‌ن و بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كورده‌كان كاراترینی كۆمه‌ڵه‌كه بوون(7) . ئه‌حمه‌د باوه‌ڕیش ده‌ڵێ: كورد رۆڵی له به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگای توركی و عه‌ره‌بیدا دیوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیتیحادوته‌ره‌قی به نموونه دێنێته‌وه، كریس كۆچیرا ده‌ڵێ: له ساڵی 1889ز كۆڕێكی سیاسی تورك به نێوی (كمیتهی یه‌كه‌تی و ته‌ره‌قی) له شاری ئه‌سته‌مبوڵا پێكهات، كه دوو ئه‌ندامی كورد بوون و دوانهكهیتریان تورك(8)، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سه‌ره‌تا له شاری ئه‌سته‌مبوڵا بوو، پاشان ساڵی 1894 هه‌ستا به ناردنی كۆمه‌ڵێ قوتابی پزیشكی بۆ پاریس، تا له‌وێ لقێكی كۆمه‌ڵه‌كه هه‌بێ، ئه‌وه بوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو پهیوهندییانكرد به ئه‌حمه‌د ره‌زاوه كه به‌رپرسی لقه‌كه بوو، ئه‌وانیش (ئه‌حمه‌د وه‌ردان، د.نازم، عه‌لی زوهدی به‌گ) بوون(9)، به‌مجۆره له نێو نه‌ته‌وه جۆر به جۆره‌كاندا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی و سیاسی گه‌شه‌یكرد، له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات،(10)، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی چوار قۆڵی نێوده‌برێ، چونكه له نێوان (عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت، سكوتی، ئیبراهیم، محه‌ممه‌د ره‌شید) به‌سترا بوو، پاشان كۆبوونهوهیهكیتری ناسراویان له ژێر داری زه‌یتوندا كرد كه (12) كه‌س ئاماده بوون، له‌وێدا عه‌لی ره‌شید پاشایان به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه و دكتۆر عهبدوڵڵاشیان كرده سكرتێری سه‌رۆك(11) .
كۆمه‌ڵه‌كه به كاریگه‌ر به بیری ئازادی خۆرئاوا له‌دایكبوو، د.ئه‌رنست.أ . دامروز ده‌ڵێ: رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌كه له چه‌شنی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی كاربووناری ئیتالی بووه كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا دامه‌زرا بوو(12)، هه‌ربۆیه دروشمهكانیشی بریتیبوون له بانگه‌شه‌كردن بۆ دادگه‌ری، سه‌ربه‌ستی، برایه‌تی، كه ئه‌مانه‌ش بارگاوی بوون به دروشمه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان گۆڕینی ئیداره‌ی عوسمانی و دامه‌زراندنی رژێمێكی نوێ بوو، كه سیسته‌مێكی عه‌لمانی بێت(13)، سه‌باره‌ت به رۆڵی كوردیش له‌م رێكخستنه نهێنییه‌دا، ده‌توانین بڵێین رۆڵێكی به‌رینی داگیركردبوو، ئه‌و ده‌مانه مه‌سه‌له‌ی كورد له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی زیاد بوو بوو(14)، تا ئه‌و كات میرانی كورد خاوه‌نی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بوون، هه‌ربۆیه كه مۆدێلی پارتایه‌تی روویكرده وڵات ئیتر رووناكبیرانی تورك و كورد پێكه‌وه كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش كه وایكرد، كوردان سه‌ربه‌خۆ كارنه‌كه‌ن، ئه‌وه بوو كه كورد رووناكبیره‌كانی له پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌تدا بوون(15) .
له لایهكیترهوه هه‌ستیان نه‌گه‌یشتبووه ئاستێك سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی كاركه‌ن و به دروشمی تۆرانییه‌كان فریودرابوون(16)، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵا تورك بیریان له ئایندهی هاوبه‌ش ده‌كرده‌وه، له‌م پێناوه‌دا رووناكبیرانی وه‌كو عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت و ئیسحاق سكوتی و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان و شه‌ریف پاشا ره‌نجی زۆریان دا له گه‌یاندنی ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه به خه‌ڵك و ده‌ره‌وه، ئه‌وه بوو رۆژنامه‌ی كوردستان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی بوو كه ئامرازی بانگه‌شه و مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بوو، په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵا گروپی رۆژنامه‌ی عوسمانلی زمانحاڵی ئیتیحادوته‌ره‌قی هه‌بوو(17)، ته‌نانه‌ت له رووی رێكخستنه‌وه له یه‌كه‌وه نزیكبوون، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵا ده‌ڵێ: چه‌ند ژماره‌یه‌كی كوردستان له چاپخانه‌ی ئیتیحادوته‌ره‌قی چاپكراوه(18)، هه‌ردوو لا یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو، كه ئه‌ویش هاوخه‌باتی به‌درخانییه‌كان و ئیتیحادییه‌كان بوو، قنسوڵی رووسیا له به‌دلیس، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئیتیحادییه‌كان له به‌دلیس زۆرینه‌یان كورده ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوداره‌كان بوون(19) .
بوونی ئه‌و كوردانه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له رووی ئابووریه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه به‌جێهێشتبوو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی كورد به هۆی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌وه دووچاری به‌ندكردن بوون و ئاواره‌یی بوون، له‌وانه هه‌ر دوو ناوداری كورد جه‌وده‌ت و سكوتی، هه‌روه‌ها عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانیش بێبه‌ش نه‌بوو له ئازار، شێخ عه‌بدولقادری كوڕی شێخ عوبهیدوڵڵایش له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا به‌شدار بوو، ئه‌ویش ساڵی 1896 تۆمه‌تبار كرا به پیلانگێڕان بۆ لابردنی سوڵتان(20)، عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت پاش هه‌ڵهاتنی 1895، چووه پاریس و په‌یوه‌ندیكرد به رۆژنامه‌ی (مشوره)، دواتر ساڵی 1897ز له‌گه‌ڵا ئیسحاق سكوتی رۆژنامه‌ی عوسمانلی ده‌ركرد، كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به زمانی توركی و ئینگلیزی ده‌رده‌چوو(21)، ئه‌م رۆژنامه زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌كه بوو، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ساڵی 1902ز له پاریس، چل و حه‌وت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ئاماده بوون، له‌وێ میر سه‌باحه‌دین كرا به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه، نوێنه‌رانی كوردیش بریتیبوون له عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان و ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یسی بابان(22)، سه‌باره‌ت به لقه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش كوردان ئاماده‌ی به‌شدارییه‌كان بوون.
له شاره كوردییه‌كاندا كۆمه‌ڵه لقی هه‌بوو، شه‌ریف پاشای باڵوێزی عوسمانی له پاریس له ژێره‌وه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵا ئیتیحادوته‌ره‌قی هه‌بوو(23)، كۆمه‌ڵه‌كه هه‌وڵی زۆری ده‌دا ناودارانی كورد رابكێشێ بۆ ناو خۆی، شێخ سه‌عیدی نه‌وڕه‌سی بڕوای وابوو كه گروپی دهستوورخواز، شوورا داده‌مه‌زرێنێ، ئیتر تاكڕه‌وی نامێنێ، ئه‌و به‌م بۆچوونانه‌ی ستایشی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئیتیحادییه‌كان گرنگ بوو(24)، له كۆنگره‌ی دووه‌می ساڵی 1907ی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا له پاریس دیسانه‌وه كورد به‌شدار بوون، بۆ دووه‌مجار، عه‌بدوڕه‌حمانی به‌درخان به‌شداربوویه‌وه به مه‌به‌ستی كاركردن بۆ گۆڕینی حكومه‌تی عوسمانی، هه‌روه‌ها ئیسماعیل شاوه‌یس له بابانییه‌كان له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدار بوو(25)، به‌مجۆره رووناكبیرانی كورد به هاوبه‌شی تورك و نهتهوهكانیتر، بیریان له رێكخستنی سیاسی و ته‌نانه‌ت راپه‌ڕینی سیاسی و چه‌كداریش ده‌كرده‌وه، هه‌ربۆیه ساڵی 1905ز كوردانی ده‌رسیم به پاڵپشتی ئه‌م كۆمه‌ڵه راپه‌ڕین(26)، به‌ڵام دواتر بۆ كوردان مه‌رامی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه روونبویه‌وه كه تۆرانییه‌ت دهیجووڵاند، ئیتر هێدی هێدی كوردانی لێدهتهكایهوه، له پێش هه‌موویانه‌وه عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌تی دامه‌زرێنه‌رانی هه‌ستیكرد . ئه‌وه بوو ئیتر له جیاتی رۆژنامه‌ی عوسمانی روویكرده ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ی (ئیجتیهاد)ی لێكهوتهوه، دواجار توركه‌لاوه‌كان كوده‌تایان كرد، ئیتر لێره‌وه بێپێچوپه‌نا روونبوویه‌وه كه توانای پێكه‌وه‌ژیان نه‌ماوه، هه‌ربۆیه ئه‌م خاڵه به ده‌سپێكی پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ داده‌نێین .
باسی دووه‌م:
كوده‌تای توركه‌لاوه‌كان و ده‌سپێكی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی كورد
هه‌موو ئه‌و كورده لاوانه‌ی له زانستگاكانی قوسته‌نتین و مه‌نفادا له فه‌ڕه‌نساو سویسرا خوێندبوویان، بیریان له ئه‌زموونێكی نوێی خه‌باتكردن كرده‌وه كه ده‌كرێ به ده‌سپێكی جووڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی سیاسییانه دایبنێین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان، ئه‌وان به سوودوه‌رگرتن له كوده‌تای توركه‌لاوه‌كان و خواستی ده‌ستووری ئه‌وان له برایه‌تی و یه‌كسانیدا كاریانكرد بۆ دامه‌زراندنی رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ(27)، هه‌موو ئه‌و رووناكبیرانهش له‌و قۆناغه‌دا بریتیبوون له كۆڕانی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان و بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كانی سلێمانی و له‌گه‌ڵا رووناكبیره‌كانی مه‌نفا، كه خواستی سه‌ره‌كی ئه‌مانه ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو(28)، هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین شۆڕشی 1908ز توركه‌لاوه‌كان، كه سه‌ره‌تای سێهه‌مین قۆناغی ناسیۆنالیزمی كورده، بووه هۆی دامه‌زراندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه په‌روه‌رانه‌ی كورد به‌تایبه‌تی له شاری ئه‌سته‌مبوڵدا(29) .
بله‌ج شێركۆ ده‌ڵێ : نیشتیمانپه‌روه‌رانی كورد، ئه‌وانه‌ی له تێكڕای شۆڕشه‌كانی كورد سه‌رنه‌كه‌وتن، بۆ رزگاری له چنگی تورك و به دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاریاندا قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و له مه‌یدانی سیاسی و زانستیدا كار بكه‌ن(30)، له لایهكیترهوه له دوای كوده‌تا توركه‌لاوه‌كان ده‌ستیانكرد به بزواندنی ده‌ماری جیاوازی و ره‌گه‌زی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له هۆشیاری كورد و عه‌ره‌ب و نهتهوهكانیتردا هێنایه‌گۆڕێ، هه‌ریه‌ك له لایه‌ك كه ده‌یانه‌وێ ته‌نانه‌ت له مزگه‌وته‌كانیش تورك خۆی به ئاغا و ئه‌وان به نۆكه‌ر ده‌زانێ، ئیتر له نێو خۆیاندا كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیان هێنایه‌بوون(31)، پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین به ده‌ر له دروستبوونی پارتی كوردی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌سته‌مبوڵدا نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری كورد هه‌بوون ده‌چوونه ریزی حیزبی نارازی وه‌ك حیزبی حورییه‌ت و ئیئتلاف، یه‌كێك له رێبه‌رانی ئه‌م حیزبه مه‌ولا نزاد ره‌فعه‌تی بوو كه بڵاوكه‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی بوو له‌م رۆژنامه‌دا نووسه‌رانی كوردی وه‌كو كامه‌ران به‌درخان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو، یهكێكیتر له نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ران نێوی ( رواندولو خالی زادلهر) بوو كه سكرتێری گشتی حیزبی حورییه‌ت و ئیئتلاف بوو، ئه‌م پیاوه به سوودوه‌رگرتن له پێگه‌كه‌ی توانی 150 كوردی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، سه‌ڕه‌رای ئه‌م حیزبه لوتفی فیكری توانی ساڵی 1910ز حیزبی حورییهتپهروهری ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێنێ و رۆژنامه‌ی ته‌نزیماتی ده‌ركرد(32)، به‌ڵام به ده‌ر له‌م مۆدێله پارت و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌م قۆناغه‌دا توانیان رۆڵی به‌رچاو ببینن كه تاوه‌كو قۆناغی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به نهێنی چالاكانه كاریانده‌كرد دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی توركه‌لاوه‌كان .
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی به‌رزی و پێشكه‌وتنی كورد
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ساڵی 1908ز له ئه‌سته‌مبوڵا دامه‌زرا، دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بریتیبوون له (میر ئه‌مین عالی به‌درخان، ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف، شه‌هید سه‌ید عه‌بدولقادری شه‌مزینان، ئه‌وه‌ی كه‌مالییه‌كان له دیاربه‌كر له سێداره‌یاندا، داماد ئه‌حمه‌د، زولكهفل پاشا و چه‌ندانیتر)(33)، دكتۆر جه‌بار قادر ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ڵێ: له رۆژی 25ی ئه‌یلولی 1908زدا خۆی به خه‌ڵك ناساند، له‌م رۆژه‌دا یانه‌ی كۆمه‌ڵه له ئه‌سته‌مبوڵا كرایه‌وه و نزیكه‌ی 500 كه‌س له ئه‌ندام و میوان لایه‌نگریی گه‌رمی خۆیان بۆی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ك ده‌ڵێ” نوێنه‌ری شاری موش (ره‌شید به‌گ) وتاری كۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وه(34)، ناوبراو ده‌ڵێ: هه‌نگاوێكی گرنگی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئۆرگانی تایبه‌تی خۆی بوو كه له سه‌رچاوه‌كاندا به رۆژنامه‌ی كورد ناوی هاتووه، خاوه‌نه‌كه‌یشی تۆفیق به‌گه، كه ره‌نگه پیره‌مێردی شاعیر بوو بێ، سهرنووسهركهیشی ئه‌حمه‌د جه‌میل پاشا بوو كه له بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل پاشای دیاربه‌كر بوو(35) ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئیتیحادییه‌كان بوو، ئامانجی سه‌ره‌كیش پێشكه‌وتنی كوردستان و په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو، له رووی فیكری و رۆحییه‌وه هه‌یئه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌كه (6ـ13) ئه‌ندام ده‌بوون، عه‌بدولعه‌زیز یاملكی ده‌ڵێ: ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئامانجێكی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی بوو بۆ رزگاری گه‌لی كورد له سته‌می عوسمانی، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا كوردستانێكی گه‌وره نه‌خشی سه‌ره‌كی كاره‌كانیان بوو(36)، ره‌مزی قه‌زاز ده‌ڵێ: كه توركه‌كان به‌م كۆمه‌ڵه‌یان زانی رۆژبه‌رۆژ لایه‌نگریان زیاد ده‌كات، ئیتر قهدهغهیانكرد، ئه‌مه‌ش له هه‌مان ساڵی راگه‌یاندنیاندا بوو، به‌مجۆره ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه به نهێنی كاریانده‌كرد، به‌ڵام ئیتیحادییه‌كان حوكمی ئیعدامیان بۆ ده‌ركردن و دواجار شه‌ریف پاشا و ئه‌مین عالی به‌درخان هه‌ڵهاتن(37)، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پرۆگرامێكی تایبه‌تی هه‌بوو كه جه‌ختی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی بوو، یهكێكیتر له ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌رمه‌ن بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زمانی كوردی خه‌می گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه بوو، كۆمه‌ڵه‌كه هه‌رچه‌نده له رواڵه‌تدا سیاسی نه‌بوو، به‌ڵام دامه‌زرێنه‌رانی هه‌موویان سیاسی بوون، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م مۆدێله له رێكخراوه عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی عه‌هد و فه‌تاتی عه‌ره‌بیدا هه‌بوو(38)، چالاكییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه تا جه‌نگی جیهانی به‌رده‌وامبوو، له‌و ماوه‌یه‌دا لقگهلێكی زۆری له ناوچه‌كانی ئهنادۆڵێش هه‌بوو، هه‌روه‌ها له دیاربه‌كر و به‌غداد و موسڵا و موش و ئهرزڕۆمیشدا لقیان هه‌بوو، یانه‌كانی به‌دلیس بوونه گه‌وره‌ترین یانه‌ی رووناكبیرانی و به ئاشكرا دژایه‌تی ئیتیحادییه‌كانی ده‌كرد(39)
دووه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عاریفی كورد
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ئه‌سته‌مبوڵا دامه‌زراوه، له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و له گه‌ڕه‌كی (جنبرالی تاش)دا وانه‌گه‌لێكی په‌یوه‌ست به فێربوونی منداڵانی كورد ده‌وترایه‌وه، هه‌ر ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ش نێوه‌ندی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌كه بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئیتیحادییه‌كان به كۆمه‌ڵه‌كه‌یان زانی قوتابخانه‌كه‌یان له ساڵی 1909ز داخست، ئیتر ئه‌وانیش به نهێنی كاریانده‌كرد(40)، سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌كه كه ناوی (ئه‌حمه‌د رامز به‌گ) بوو دوورخرایه‌وه بۆ دیمه‌شق(41)، سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانیان، ده‌توانین بڵێین ئامانجێكی ته‌ربه‌وی و ئه‌ده‌بی بوو به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی كه كاریانده‌كرد (سه‌ید خه‌لیل خه‌یالی) بوو كه خوێندكاری كوردی په‌ناهه‌نده‌ی له ئه‌سته‌مبوڵا په‌روه‌رده ده‌كرد، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف ده‌ڵێ: له پرۆگرامی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا دیاره ئامانجیان بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژوو و جوگرافیا و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كورد بوو(42)، پیره‌مێرد ده‌ڵێ:
ئه‌م كۆمه‌ڵه رۆژنامه‌یه‌كیان به كوردی و توركی ده‌ركردووه كه یه‌كه‌م ژماره‌ی له (9/7/1908ز)دا بووه، هه‌روه‌ها جه‌لیلی جه‌لیلی ده‌ڵێ: پێكهێنانی ئه‌م كۆمه‌ڵه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان له بۆنه‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوودا جۆشپێبدرێن، كه به وته‌ی (ئهكیمۆفیچ) ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی به‌درخانییه‌كان و بابانه‌كان و شهمدینانهكان بوون(43) .
سێهه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی هێڤی
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له ساڵی 1908ز بناغه‌كه‌ی دانرا و ساڵانی 1910 ـ 1912 هه‌ڕه‌تی لاوی بوو، به‌ڵام له كاتی جه‌نگدا به‌ره‌و نه‌مان چوو، خه‌لیل خه‌یاڵی دیارترین هه‌ڵسوڕاوی كۆمه‌ڵه‌كه بوو، هه‌ریه‌ك له قه‌دری و ئه‌كره‌م و مهمدوحیش له دامه‌زرێنه‌رانی بوون(44)، بله‌ج شێركۆ ده‌ڵێ: ئه‌م كۆمه‌ڵه ساڵی 1910 به یارمه‌تی خه‌لیل خه‌یاڵی له ئه‌سته‌مبوڵا له قوتابخانه‌یه‌كدا دروستبوو، هه‌ریه‌ك له عومه‌ر قه‌دری، فوئاد ئه‌مۆ به‌گی وانلی، زه‌كی به‌گ كه خوێندكاری كشتوكاڵ بوون له ئه‌ستانه له دامه‌زرێنه‌رانی بوون(45)، كۆمه‌ڵه‌كه تا به‌شداری توركیا له جه‌نگی جیهانی به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام به هۆی چوونی ئه‌ندامه‌كانی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ له چالاكی كه‌وت (46) هه‌رچۆن بێ به وته‌ی عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دووه‌م رێكخراوی سیاسی كوردی بوو، هه‌وڵی زۆری‌دا لقی له وڵاتانی ئه‌وروپا بكاته‌وه، زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌كه بریتی‌بوو له گۆڤاری رۆژی كورد، كه به زمانی كوردی و توركی ده‌رده‌چوو، دواتر ناوی ئه‌م گۆڤاره بوو به هه‌تاوی كورد كه خاوه‌نه‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم ئه‌فه‌ندی بوو(47)، به گوته‌ی ئۆڵسنیش هێڤی رێكخراوێكی خوێندكاری بوو، كه له لایه‌ن ده‌رچوانی حه‌میدییه دامه‌زرا بوو ڤان بروئین سن ده‌ڵێ” ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كوڕانی كاریگه‌ر بوون به ئه‌شرافی شارنشینی عوسمانی، ئه‌مانه سه‌ر به هه‌مان ئه‌و توێژه بوون كه توركهلاوهكانی لێوه هاتبوون، هه‌ربۆیه ناسیۆنالیستی رۆمانسیی ئه‌م لاوانه هه‌مان ناسیۆنالیزمی توركه‌لاوه‌كان بوو(48) .
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م حیزبه به یه‌كه‌م حیزب داده‌نرێ كه ده‌وری راسته‌وه‌خۆی له كاروانی نیشتیمانی كوردیدا دیوه، هێڤی له شاری لۆزانی سویسرا لقی هه‌بووه له ساڵی 1912ز، به پێی سه‌رچاوه‌كانی پاش مۆدرۆس دیسان حیزبه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌درخانییه‌كان ده‌ستی به چالاكی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات ئه‌كره‌م جه‌میل پاشا سه‌رۆكی فه‌خری بووه، به‌ڵام كه مسته‌فا كه‌مال هاته‌گۆڕێ دووباره لهكاركهوتهوه(49) .
چواره‌م: كۆمهڵهكانیتر
چه‌ندین یانه و كۆمهڵهیتر چالاكانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاریان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی كوردیدا هه‌بوو، له‌وانه (میر عه‌بدولڕه‌زاق به‌ردخان) كه له ئه‌سته‌مبوڵدا قوتابخانه‌یه‌كی كوردی كردبوویه‌وه به ناوی قوتابخانه‌ی ده‌ستووری(50)، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵانی 1908ـ 1914 چه‌ندین رێكخراوی سیاسی‌تر هه‌بوون، له‌وانه: كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی ژنانی كورد له ئه‌سته‌مبوڵا و دیاربه‌كر، كۆمه‌ڵه‌ی ئهلئوممه ئهلكوردییه (الامه الكردیه)، حیزبی دیموكراتی كوردی، كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌سته‌مبوڵا كه به‌هێزترین رێكخستنی له ده‌رسیم هه‌بوو(51).
به‌شی دووه‌م
بزووتنه‌وه‌ی مسته‌فا كه‌مال و دامه‌زراندنی كۆماری توركیا
(1918 ـ 1923ز)
باسی یه‌كه‌م:
بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزم و رۆڵی كورد
پاش هه‌ره‌سهێنانی ئیتیحادییه‌كان و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌ڵێننامه نهێنییه‌كانی كاتی جه‌نگ، هه‌ریه‌ك له رووسیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسای بۆ وڵاتی دۆڕاوی عوسمانی سازوئاماده كردبوو(52)، ئیتر بستێك زه‌وی عوسمانی نه‌ما بوو هاوپه‌یمانانی تیادا نه‌بن، ته‌نانه‌ت ئاڵای سه‌ركه‌وتنیان له ئه‌سته‌مبوڵیش به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام له نێو ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا زۆری نه‌برد یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی راپه‌ڕی(53) مسته‌فا كه‌مال سه‌ركرده‌ی دیاری نێو ئیتیحادوته‌ره‌قی بوو(54)، دیاره ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی مسته‌فا كه‌مال باكگراوندێكی كۆنی هه‌بوو له بیری تۆرانیزم، بزووتنه‌وه كه كه‌وتبووه ژێر ركێفی كۆنه ئه‌ندامه‌كانی توركه‌لاوه‌كان و سه‌ركرده ئاینییه پارێزگاره‌كانه‌وه(55)، مسته‌فا كه‌مال خۆی هه‌ڵگری ره‌گه‌زێكی تۆرانی سه‌خت بوو، ئه‌و ساڵی 1881ز له ساڵۆنێك له یۆنان هاتووه‌ته دنیاوه و كۆلێژی سه‌ربازی خوێندووه، دواتر بووه به ئه‌فسه‌ر له ریزی سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا بووه به ئه‌ندام له ریزی كۆمه‌ڵه‌ی توركهلاوهكاندا و به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كردووه، ساڵی 1918، كه سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی ته‌سلیم بوو، هاوپه‌یمانان ئه‌سته‌مبوڵیان داگیركرد، مسته‌فا كه‌مال كه‌وته بیری یاخی بوون و راپه‌ڕین(56)، ئه‌وه بوو سه‌ره‌تای ئه‌م بیره‌ی به كه‌ڵكوه‌رگرتن بوو له‌و فه‌رمانه‌ی سوڵتان مه‌حمود وه‌حیده‌دین (محمد السادس)، به ناردنی بۆ ئه‌نادۆڵا وه‌كو سه‌ركرده‌ی گشتی سوپای عوسمانی، تا له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌وڵی پاراستنی ئاسایشی بدات، ئه‌و ده‌مانه سوڵتان رازی بوو بوو به ته‌واوی به‌نده‌كانی هاوپه‌یمانان و زۆرینه‌ی سوپای عوسمانی ته‌سریح بوو بوو، به‌ڵام به ناردنی مسته‌فا كه‌مال بۆ ئه‌و ویلایه‌تانه، زه‌مینه‌ی سازكرد بۆ كردنیان به مه‌ڵبه‌ندی چالاكییه‌كانی، هه‌ر له‌وێدا رایگه‌یاند ئیتر رازی به شكستی توركیا نییه، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی لایه‌نگرانی بڕیاڕی بهرگریاندا و بوونه به‌رهه‌ڵستكاری كاری هاوپه‌یمانان و هێرشیانكرده سه‌ر سوڵتان و حكومه‌تی، دیلی ئهستهمبوڵیشیان به كۆیله‌ی هاوپه‌یمانان نێویان ده‌برد(57) دیاره خه‌لیفه له ئه‌سته‌مبوڵدا ته‌نها بریتی‌بوو له قاوغێكی وشكی مردوو، له هیچ كاروبارێكدا هه‌نگاوێك به بێ رازیبوونی هاوپه‌یمانان نه‌ده‌نرا(58)، چونكه له مۆدرۆسدا هاتبوو كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئه‌سته‌مبوڵا به‌سه‌ر شوێنهكانیترهوه نه‌ماوه و هێزی عوسمانیش هه‌ڵوه‌شابوویه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا زه‌لیلی باڵی به‌سه‌ر دنیای توركاندا كێشا بوو، نووسه‌ر و ئه‌دیبه نێودارهكانی توركیش ده‌ستی قه‌ڵه‌میان شكا بوو، ئیتر ئه‌و توركانه‌ی خه‌وی ده‌وڵه‌تی دایك و تۆرانیزمیان ده‌بینی ئێستا پایته‌خته‌كه‌یان له ژێر حوكمی قه‌ره‌قوشی سوێندخۆرهكاندا بوو، ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی تورك خۆیان شاردبوویه‌وه، سوێندخۆرهكانیش به چاوێكی سووكه‌وه ده‌یانڕوانییه تێگه‌یشتووه‌كانی تورك، هه‌ربۆیه بزافی مسته‌فا كه‌مال به ده‌مه‌وه‌چوونی لایه‌نگرانی ناسیۆنالیستی بۆ زیاتر بوو، ورده‌ورده ئه‌فسه‌ر و خوێنده‌وار و نیشتیمانپه‌روه‌رانی تورك چاره‌یان جگه له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه لا نه‌ما بوو، ئه‌وان مه‌رگیان لاباشتر بوو، بۆیه بڕیاری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری تورك زه‌مینه‌ی بۆ ره‌خسا، ئه‌وه بوو خۆیان بۆ شه‌ڕ دژی هاوپه‌یمانان تاودا(59) ره‌فیق حلمی ده‌ڵێ: بیركردنه‌وه‌ی تور‌كان له‌گه‌ڵا عه‌قڵا و مه‌نتیقدا نه‌بوو، به‌ڵام زه‌لیل و كوێره‌وه‌ری میلله‌ت و سوكوسهلیمی له‌شكره ژێركهوتووهكهیان گه‌یشتبوویه بینه‌قاقا، له‌به‌رئه‌وه په‌نایانبرده به‌ر مه‌رگ، ئه‌وسا فریشته‌ی به‌خت هیوابڕاوهكانی به ئامانج گه‌یاند”، دیاره ئه‌و كات به پێی په‌یمانی سایكسبیكۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی له نێوان به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا دابه‌شبوو بوون، به‌و پێیه میزۆپۆتامیا بۆ به‌ریتانیا و سوریا و ناوچه‌كانی كلیكیا بۆ فه‌ڕه‌نسا بوو، ناوچه‌ی ئهدالیاش تا كلكیا بۆ ئیتالیا بوو له‌گه‌ڵا مه‌ڵبه‌ندی ئه‌زمیر، به‌مجۆره چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌ناتۆلیا و چه‌ند رێڕه‌وێك كه ده‌یگه‌یاندنه سه‌ر ده‌ریای ره‌ش و ئیجه بۆ توركیا مابوویه‌وه(60)، دیاره هۆكاره‌كانی ئه‌م توندییه‌ی توركیا له‌و سته‌مه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌هات، كه پهلكردنی عوسمانی و داگیركردنی شاره گه‌وره‌كانی لێكهوتبوویهوه، هه‌ربۆیه به جێگه‌یاندنی پلانه نهێنییه‌كانی كاتی جه‌نگ، پێڕاكێشانی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانی وه‌كو ئه‌رمه‌ن و یۆنان، هاتنی هێزی یۆنانی بۆ ئه‌زمیر و كوشتوبڕی تور‌كان و هه‌ڵكردنی ئاڵای سپی له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه تۆڵه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مبوڵی سه‌رده‌می محه‌ممه‌د فاتحی ده‌هێنایه یادی هاوپه‌یمانان، وێنه‌كان به جۆرێ بوون پیاوان له شه‌قامه گشتییه‌كاندا ده‌سته‌كانیان به‌رز كردبوویه‌وه بۆ سه‌ر سه‌ریان و ئاڵای سپی هه‌ڵكرا بوو، یۆنانییه‌كان گاڵته‌یان پێده‌كردن، جێگیربوونی یۆنان له ئه‌زمیر، هه‌ستی زیندووبوونه‌وه‌ی ئیمپراتۆری بیزه‌نتی، هه‌موو ئه‌مانه رۆحی به‌رگری لای تورك زیاتركرد، ئه‌وه بوو له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1918ز، كۆمه‌ڵه گه‌لێكی نیشتیمانی كه ناوی خۆیان لێنابوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافه‌كان دامه‌زران، ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵانه به‌رگری بوو له دژی هاوپه‌یمانان و لقه‌كانیان له ئه‌زمیر و توركیا و كلیكیا بڵاوكردنه‌وه، له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش ترسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نی كێشه‌یه‌كیتر بوو، له‌به‌رئه‌وه له‌وێش زۆرێك له كۆنه ئه‌ندامی ئیتیحادییه‌كان و پیاوانی ئاینی و جوتیار هاتنه ناو بزووتنهوهكهوه(61)، لێره‌وه مسته‌فا كه‌مال له ئه‌نادۆڵه‌وه ئاڵای ئازادی به‌رزكرده‌وه و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیای بچووكی كرد به مه‌ڵبه‌ندی هێزكۆكردنهوه و خۆرێكخستن، ئه‌و توانی له مانگی ئابی 1919ز سی و پێنچ هه‌زار سه‌رباز له شاری سیواس كۆكاته‌وه و هه‌ر له‌و كاته‌شدا بۆ یه‌كه‌مجار دۆزی كورد و كوردستان كه‌وتبوویه نێو لێدوان و سه‌ر مێزی گفتوگۆكان له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا بوو شه‌ریف پاشا له (10/12/1919ز) به هاوكاری له‌گه‌ڵا نوێنه‌ری ئه‌رمه‌ن بهعوز پاشا یاداشتێكیان دابوویه كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس و داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكیان بۆ كورد و ئه‌رمه‌ن كردبوو، له‌م كاته‌شدا مسته‌فا كه‌مال له حوزه‌یرانی 1919ز له ئهماسییهوه بۆ ته‌واوی ده‌وروبه‌ر هۆشیاریدا كه
1ـ حكومه‌تی ئه‌سته‌مبوڵا توانای به‌رپرسایه‌تی نییه و سه‌ربه‌خۆیی له مه‌ترسیدایه .
2ـ پێویسته له‌م پێناوه‌دا كار بۆ دامه‌زراندنی رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی بكرێ .
3ـ پێویسته هه‌ر شوێنێ 30 نوێنه‌ر به نهێنی بنێری بۆ سیواس(62) .
ئه‌سته‌مبوڵیش هه‌موو ئه‌م بڕیارانه‌ی مسته‌فا كه‌مالی به ده‌رچوو له یاسا زانی و بڕیاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا، مسته‌فا كه‌مال په‌یوه‌ندیكرد به ته‌واوی سه‌ربازه بهجێماوهكانهوه له تراقیا و ئه‌نادۆڵ، هه‌روه‌ها خواستی خۆپیشاندانی هه‌بوو دژی دابه‌زینی یۆنان بۆ ئه‌زمیر، بڕیاری یه‌كخستنی ته‌واوی كۆمه‌ڵه به‌رگرییه‌كانی دا(63)، دیاره مسته‌فا كه‌مال به‌رله‌وه‌ی بكه‌وێته دژایه‌تی هاوپه‌یمانان، نامه‌ی شه‌خسی بۆ زۆر له كه‌سایه‌تییه كورده‌كان و میر و ئاغا‌كان نارد و داوای لێ‌كردن كه په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانییه‌وه بكه‌ن(64)، كورد له‌م ره‌وشه نوێیه‌دا ده‌رفه‌تێكیان ده‌ستكه‌وتبوو تا ده‌ست به خه‌باتی خۆ بكه‌ن له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا، ئه‌ویش له رێگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵا هاوپه‌یمانانی سه‌ركه‌وتوو له لایه‌ك و له لایهكیترهوه ده‌یانویست كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئه‌م بزافه نوێیه‌ی مسته‌فا كه‌مالدا بكه‌نه‌وه، كورد هه‌وڵیاندا به پێی توانا هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، تا دڵسۆزی و یه‌كپارچه‌یی خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یی توركیا بسه‌لمێنن، میری كوردی به‌ساڵاچوو (كامه‌ران به‌درخان) كه له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م دووفاقییه‌ی ئامانجی كاره سیاسییه‌كانی كورد كردووه له ساڵی 1977ز، ئه‌و له نوسینێكدا باسی ره‌وشه‌كه ده‌كا و ده‌ڵێ: له‌سه‌ر داوای لیژنه‌یه‌كی به‌ریتانی من و براكه‌م ساڵی 1919ز سه‌ردانی كوردستان‌مان كرد تا حاڵی كوردان بزانین، ئه‌و ده‌مه هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا بوو كه دانبنێن به كورددا وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، كه‌چی كورد پێی نه‌نگ بوو له‌و ره‌وشه‌دا پشت له تورك بكه‌ن و له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له تورك بده‌ن، له لایهكیترهوه مسته‌فا كه‌مال له چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه كورد له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیادا ده‌گه‌ن به هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی كه هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیان پێداون(65)، ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 1919ز مسته‌فا كه‌مال راگه‌یه‌نراوی په‌یوه‌ست به به‌رگری له نیشتیمان له به‌رامبه‌ر هێرشه ده‌ره‌كییه‌كاندا دانا ، شه‌ریف فورات ده‌ڵێ: هیچ یه‌كێ له فه‌وجه‌كانی حه‌میدییه یان ئه‌ندامانی ئه‌م فه‌وجانه مه‌یلی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕیان نه‌بوو، ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌مانه به دزی بڕیاریاندا بوو پشتیوانی له ناسیۆنالیستی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن و بڕیاریان دابوویه خالد به‌گی جبران، ڤان بروئین سن ده‌ڵێ: قسه‌ی فورات كه ته‌نها عه‌له‌وییه‌كان به پیر بانگه‌وازی مسته‌فا كه‌ماله‌وه چووبن بۆ رزگاری نیشتیمانی ناڕاسته، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه هه‌موو هێزه عه‌شایه‌ره‌كان، چ ئه‌ندامی حه‌میدییه‌ی كۆن بووبن یان نا، په‌یوه‌ندیان به هێزه نیشتیمانییه‌كانه‌وه كردووه، ته‌نانه‌ت توندی هێرشی فه‌وجه عه‌شایه‌ره‌كان بۆ سه‌ر رووس و ئه‌رمه‌ن ده‌رخه‌ری ئه‌م به‌شدارییه‌یه(66)، بروئین سن ده‌ڵێ: هێزه‌كانی كورد ئیتر شیعه بن یان سوننی، حه‌میدییه و ناحهمیدییه هه‌مووی له پاشه‌كشه‌كردن به هێزه‌كانی ئه‌رمه‌ن بۆ قه‌وقاز له‌گه‌ڵا نه‌ته‌وه‌په‌رستانی توركیا هاوكارییانكردووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: له رۆژی سه‌ركه‌وتنی كوتایی به‌سه‌ر ئه‌رمه‌ندا هه‌موان كه‌یفخۆش بوون، دیاره پشتیوانی كورد له كه‌مالیزم حاشا هه‌ڵنه‌گره، ته‌نانه‌ت مسته‌فا كه‌مال پێشوازی كوردانی له سیواس له به‌یانی 28ی حوزه‌یرانی 1919ز وه‌كو جه‌ژنێك باسدهكات، ئه‌وان ده‌یانوت دژی كوفر و داگیركه‌رانی عوسمانین، مسته‌فا كه‌مال به جبه و عه‌مامه‌وه ده‌گه‌ڕا و كوردانی هانده‌دا و بۆ خه‌لیفه‌ی دیل فرمێسكی هه‌ڵده‌ڕشت(67)، ئه‌و له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تی یه‌كێتی تورك و كوردی له پێشچاو گرتبوو، ً وه‌كو سه‌رله‌شكری ئه‌ماسییه له (24/6/1919ز) په‌یامێكی نارد بۆ كازم قه‌ره‌به‌كر پاشا له ئه‌رزڕۆم و ده‌ڵێ: كاپتنێكی ئینگلیز به ناوی Mr.Moril له شاری ئۆرفهوه كاتێ رۆشتووه به ناوچه كوردییه‌كاندا له‌گه‌ڵا عه‌شیره‌ته میللییه‌كاندا چاوپێكه‌وتنێكی سازداوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئورفه، له‌وێ دژی عوسمانی گه‌لێ پڕوپاگه‌نده‌ی خراپی كردووه‌و له وه‌رگرتنی وه‌ڵامی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان دڵخۆش نه‌بووه، چونكه كورده‌كان گوتوویانه ئێمه به دڵنیایه‌وه له برا توركه‌كان جیا نابینه‌وه، تا مردنیش له‌م پێناوه‌دا ده‌جه‌نگین، هه‌روه‌ها ئینگلیزه‌كان ویستویانه پاره و پوڵیان بده‌نێ، به‌ڵام وه‌ریاننه‌گرتووه(68)، هه‌روه‌ها مسته‌فا كه‌مال له (24/9/1919) له سیواسه‌وه ڕاپۆرتێكی وردی ناردووه بۆ جهنهڕاڵا هارد بۆردی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و تیایدا ده‌ڵێ: پارچه‌كردنی ئیمپڕاتۆرهكه و دروستكردنی شه‌ڕی براكوژی كورد و تورك له پلانی كوردستانی سه‌ربه‌خۆدا كوردی پڕكردووه، بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆریان سه‌رفكردووه، فه‌رماندارێكی ئینگلیز به ناوی مۆد (نوێل) ماوه‌یه‌كی زۆر له دیاربه‌كر هه‌وڵیداوه‌و په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر هه‌موو كارێ، به‌ڵام هاوڵاتییه كورده‌كان هه‌ستیان به یارییه‌كه كردووه‌و ئه‌وانه‌ی به پاره‌ش خه‌ڵه‌تا بوون له هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌ریان كرد له‌گه‌ڵا نوێڵدا(69)، به‌مجۆره سیاسه‌تی مسته‌فا كه‌مال كوردی ڕ‌اكێشا بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی توركیا، له راستیدا كورد دڵسۆزانه چوونه جه‌نگ بۆ توركه‌كان، ته‌نانه‌ت جوتیاری كورد زۆرینه‌ی ئه‌و هێزه بوون كه به‌ریتانیایان له ئورفه ده‌ركرد(70)، به‌مجۆره مسته‌فا كه‌مال بانگه‌شه‌ی كۆنگره‌ی نیشتیمانی كرد له ئه‌رزڕۆم، كه له دوو كۆنگره‌دا به ناوی ئه‌رزڕۆم و سیواس كوردان نوێنه‌رێكی زۆریان به‌شدار بوون، هه‌ر له‌وێدا میساقی نیشتیمانی به‌سترا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهات و یه‌كه‌م دانیشتنی له ئه‌نقه‌ره له 23ی نیسانی 1920ز گرێدا و مسته‌فا كه‌مال بوویه سه‌رۆكی، له‌م كۆنگره‌دا 72 كه‌سایه‌تی كورد ئاماده‌ییان هه‌بوو(71)
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بوو بڕیاره‌كانی ئه‌رزڕۆم و سیواس جێبه‌جێبكات، كه نیشتیمانی تورك یه‌كپارچه‌یه و حكومه‌تی ئه‌سته‌مبوڵا شه‌رعی نییه و ده‌بێ حكومه‌تی كاتی له ئه‌نادۆڵا دروستبكرێ، هه‌روه‌ها ئینتیدابی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه 350 نوێنه‌ر بوون كه 270یان له دانیشتوانی ئه‌نادۆڵا بوون و 72 كه‌سیان كورد بوون‌و 68یان له نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی عوسمانی پێشوو بوون، 12یان له به‌رهه‌ڵستكاره دوورخراوه‌كانی ماڵتا بوون(72)، مسته‌فا كه‌مال جگه له به‌كارهێنانی كورد په‌یوه‌ندیكرد به سۆڤیه‌ته‌وه له 12ی ئازاری 1921ز، هه‌ربۆیه هاوكاری سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو لا مۆر كرا، به‌مه‌ش دڵنیایی سنووری باكوور به‌خشرایه ئه‌نقه‌ره، هه‌روه‌ها چه‌كی رووسی درایه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره(73)، دیاره رێكه‌وتنی مۆسكۆ له ئاداری 1921 و قارس له تشرینی یه‌كه‌می 1921 ده‌ستكه‌وتگه‌لێكی مێژووییدایه كه‌مالییه‌كان، ئه‌و دوو رێكه‌وتنه سنووری هه‌میشه‌یی توركیای له‌گه‌ڵا سۆڤیه‌ت دیاریكرد، به هه‌رسێ كۆماره‌كه‌ی جۆرجیا و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجانه‌وه(74)
هه‌ر ئه‌م رێكهوتننامانهش بوون رێگایان بۆ لۆزان دروستكرد، هه‌روه‌ها نیشتیمانییه توركه‌كان له‌گه‌ڵا فه‌ڕه‌نسا رێككه‌وتن، له 20ی تشرینی 1921 كهرێكهوتنهكه له 13 مادده پێكهاتبوو، ئه‌مه‌ش ئاشتیه‌كی تاكلایه‌نه بوو له‌گه‌ڵا فه‌ڕه‌نسا، كه تیایدا فه‌ڕه‌نسا تهنازولیكرد بوو له ناوچه‌ی (دیاربه‌كر و ماردین)، له‌گه‌ڵا نیوه‌ی درێژكراوه‌ی نێوان سنوری ئێستا و چیای ته‌رتووس كه ولایه‌تی ئه‌ده‌نه ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵا مرسین و گرسوس، واته فه‌ڕه‌نسا ته‌نازولی كرد له ناوچه‌یه‌كی نێوان 10ـ18 كم2، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا مافی ئه‌سكه‌نده‌رۆنه درایه سوریا و فه‌ڕه‌نساش چه‌كی دایه توركیا كه یارمه‌تیده‌ری بوو بۆ شكستی یۆنان(75)، هه‌موو ئه‌م رووداوانه كاریگه‌ریان هه‌بوو له به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی توركی، فه‌ڕه‌نسا حه‌زی به به‌هێزی به‌ریتانیا نه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا، رازیش نه‌بوو به زاڵی یۆنان، هه‌روه‌ها تورك به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا رووسیا ئه‌رمینیای له نێودا كه له قه‌وقاز دروست بوو بوو، عیسمه‌ت ئینون كشانی یۆنانی له جه‌نگی ئینونودا وه‌ستاند له ساڵی 1921ز، پاش شكستی ئه‌رمه‌ن ئیتر ڕوو كرایه خۆرئاوا‌و له جه‌نگی 13ی ئه‌یلولی 1921 كه مسته‌فا كه‌مال ته‌واو سهركهوتنو مسته‌فا كه‌مال نازناوی غازی پێدرا، ئیتر تورك چووه‌ته ئه‌زمیرو شكستیان به یۆنان هێنا، به‌مجۆره له 24ی ته‌مووزی 1923 ڕێكه‌وتی لۆزان له سویسرا به ناوی لۆزان به‌سترا له نێوان توركیا و هاوپه‌یمانان كه تیایدا دانرا به سه‌ربه‌خۆیی توركیا و سیاده‌ی تورك به‌سه‌ر تراقیای رۆژهه‌ڵات و به‌نده‌ره‌كانی و ئه‌سته‌مبوڵا و نیمچه دورگه‌ی خالی بولی و ئه‌زمیر و كلیكیا و ولایه‌ته‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵا و ئه‌ده‌نه‌و هه‌ندێ دورگه‌ی بچوكی ئاسیا، ئه‌ویش تهنازولیكرد له عێراق و سوریا و له فه‌له‌ستین و میسر(76)، زنار سلۆپی (قه‌دری جه‌میل پاشا) له كتێبه‌كه‌یدا فی سبیل كردستان ده‌ڵێ: له كۆبوونه‌وه‌كانی لۆزاندا عیسمه‌ت ئینونو كه نوێنه‌ری توركه‌كان بوو له‌گه‌ڵا خۆی دوو نوێنه‌ری ئاماده‌كرد بوو، هه‌ردووكیان به‌رامبه‌ر به نوێنه‌رانی كۆنگره‌كه گوتبوویان ئێمه به ناوی گه‌لی كورده‌وه قساندهكهین، ئێمه و تورك براین و هیچ جیاوازی له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا نییه كه توركن، ناشمانه‌وێ جیابینه‌وه، له خاڵی 38ی بڕیاره‌كه‌ی كۆنگره‌ی لۆزاندا هاتووه كه كۆماری توركیا به‌ڵێنده‌دا، هیچ كۆسپی ناخاته رێی دانیشتوانی توركیا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی رۆژانه‌یان، له رووی سه‌رفرازی ئایین و باوه‌ڕ و رۆژنامه و كتێب و زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و پاراستنی دابونه‌ریت و كلتوری خۆیاندا ئازادن(77)، به‌ڵام پاش جێپێقایمكردن و دامه‌زراندنی توركیا مسته‌فا كه‌مال ڕایگه‌یاند له توركیادا جگه له تورك چ كهسێكیتر نییه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌تاتورك خۆی له‌خۆیدا سیفه‌تی نمه‌كحه‌رامی و سپڵه‌یی ئه‌م پیاوه‌ی ئاشكراكرد(78)
باسی دووه‌م: راگه‌یاندنی كۆماری توركیا و سیسته‌می تاكحیزبی
له مێژووی توركیادا قۆناغی (1918ـ1923ز) داده‌نرێ به قۆناغی رزگاری خوازی نیِشتیمانی، ئه‌م قۆناغه بایه‌خێكی زۆری بۆ مێژووی ده‌ستوری توركیا هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستكارییه‌كی زۆری ده‌ستوور كرا، پاش ئه‌وه‌ی هێزی داگیركاری هاوپه‌یمانان چه‌ندین په‌رله‌مانتار و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی توركی گرت و كوشت و راونا، مسته‌فا كه‌مال له 18ی مارتی 1920ز داوایكرد ده‌سته‌یه‌كی گۆشكراو بۆ كۆبوونه‌وه له ئه‌نقه‌ره پێكبهێنرێ، ئه‌م ده‌سته‌یه نێونرا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره‌ی تورك و له په‌رله‌مانی عوسمانی جیاكرایه‌وه، ئیتر هه‌م ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن بوو، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له ساڵی 1921ز ده‌ستی به داڕشتنی ده‌ستوور كرد، كه له 23 مادده پێكهاتبوو، له‌وێدا بۆ یه‌كه‌مجار ناوی پره‌نسیپی سه‌روه‌ری نیشتیمانی هات، لێره‌وه ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری له بواری یاسا و راپه‌ڕاندندا هه‌بوو(79)، ده‌توانرێ نه‌بوونی حیزبی سیاسی و رێك‌وپێك و كه‌می سه‌ركرده‌ی حیزبی له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیدا (1919ـ1923) به یه‌كێ له هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م باڵا ده‌ستییه‌ی ئه‌نجومه‌ن بژمێردرێ، پاش راگه‌یاندنی كۆمار له 29ی ئۆكتۆبه‌ری1923ز و بارودۆخی پێویست به داڕشتنی ده‌ستوور دهستورێكیتر هاته‌گۆڕێ، چونكه ئه‌وه‌ی تا ئه‌و كات كاری پێده‌كرا ده‌ستوور نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بوو بۆ مشوری گیروگرفته ده‌ستورییه گرنگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، به گشتی ده‌ستوره تازه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی نیشتیمانی په‌سه‌ند كرا، لێره‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پڕه‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی ده‌ستوری ساڵی 1921ز هێشته‌وه، ئه‌م ده‌ستووره به ناوهڕۆك ده‌ستورێكی دیموكراتی بوو، له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی میللی‌دا كه‌مال وتی: (منم كه ئه‌م ئهنجومهنهم كۆكردووه‌ته‌وه، منم كه دروستمكردووه، هه‌یه حه‌ز بكات ده‌ستكردی خۆی پوخت نه‌بێ.؟ ئێوه ته‌نها ریز له ئه‌نجومه‌ن ده‌گرن، به‌ڵام من بێجگه له‌وه ریز له ده‌ستووری خۆشم ده‌گرم(80) به‌مجۆره له توركیادا ساڵی 1923ز به رێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتداره عه‌لمانییه‌كان ده‌ستورێك دانرا، دیاره له مه‌ڕ راگه‌یاندنی كۆماری توركیا ده‌بێ بگوترێت، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ساڵی 1923ز چوونه ئه‌سته‌مبووڵه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره یاسایه‌كی نوێی ده‌ركرد، له‌وێدا شاری ئه‌نقه‌ره كرایه پایته‌ختی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌مه‌ش له جیاتی ئه‌سته‌مبوڵا بوو، ئه‌و شاره‌ی یاده‌وه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌خۆگرتبوو(81) له 29 تشرینی یه‌كه‌می 1923ز ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنێكی مێژوویی به‌ست و تیایدا كۆماری توركیا راگه‌یه‌نرا، له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا مسته‌فا كه‌مال هاوڕێكه‌ی خۆی (عیسمه‌ت ئینۆنۆ)ی راسپارد به دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت له سه‌رده‌می كۆماری‌دا، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر له ئه‌ستۆی ئه‌ودا بوو، وه‌زیری ناوخۆش درایه ئه‌حمه‌د فه‌رید و سه‌ید به‌گ وه‌زیری داد و كازم پاشایش وه‌زیری به‌رگری نیشتیمانی بوو، مسته‌فا فهوزیش كاروباری ئایینی پێ‌سپێردرا، له 3ی ئازاری 1924ز ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره كۆبوویه‌وه و له‌وێدا خه‌لافه‌ت و خه‌لیفه عه‌بدولمه‌جید ئه‌فه‌ندی كوڕی سوڵتان عه‌بدولعه‌زیز كه له 29ت 1922ز دیاریكرابوو دوورخرایه‌وه بۆ نیس له فه‌ڕه‌نسا، ئیتر خه‌لافه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌م خه‌لیفه‌یه له پاش هه‌ڵهاتنی سوڵتان محه‌ممه‌د وه‌حیده‌دین (محه‌ممه‌دی شه‌شه‌م) دیاری كرابوو، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیشه‌وه رێگای پێ‌درابوو ببێت به خه‌لیفه، به‌ڵام لێره‌وه دووفاقی له حوكمدا نه‌ما و ئه‌نقه‌ره بوو به ته‌نها حكومه‌تی حكومڕان له توركیادا، له 20ی نیسانی3 192ز ده‌ستوری نوێ كه له 105 مادده پێكهاتبوو راگه‌یه‌نرا، ئه‌م ده‌ستوره تا راده‌یه‌كی زۆر له ده‌ستوری لیبراڵه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ده‌كرد و ئامانجی سه‌ره‌كی نوێگه‌ری بوو له وڵات‌دا، ده‌یه‌ویست بڵێ ده‌سه‌ڵاتی باڵای گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره‌یه (په‌رله‌مان) كه هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و ته‌نفیزی كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی دابوویه سه‌رۆك وه‌زیران، كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان بوو(82)، به‌مجۆره ساڵی 1924ز توركیا بوو به ده‌وڵه‌تێكی سیسته‌م كۆماری و رژێمی خه‌لافه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه(83)، ئیتر ئاره‌زووی عوسمانییه‌كان بۆ بونیادی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، لێره‌وه زه‌مینه بۆ كه‌مالییه‌كان ره‌خسا تا نه‌ته‌وه‌گه‌ریه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان زیندوو بێته‌وه، هه‌ربۆیه یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م میانه‌دا بوونه ئامانج كورده‌كان بوون(84)، دیاره شۆڕشی كه‌مالی به‌شێكی زۆری له میلله‌تی كورد جووڵاند كه دڵسۆزانه چوونه پاڵپشتی بۆ ئازادكردنی نیشتیمانی هاوبه‌ش له دژی بێگانه، له‌مباره‌وه دیبلۆماسی ئه‌مه‌ریكی ولیه‌م ئیگلتن نوسیویه‌تی: (هه‌رچۆنێك بێت ئه‌تاتورك نه‌یده‌توانی گوێ بداته پشتگوێخستنی هێزه كوردییه‌كان له خه‌باتدا له قۆناغی (1920ـ1923ز)(85)، به‌ڵام كه‌مالییه‌كان وه‌ك نوێنه‌ری چینی بۆرجوازییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی جێگه پێی خۆیان قایمكرد هه‌مو شتیان له یادكرد ئه‌مه‌ش به‌شێكی گرنگی جیانه‌كراوه‌ی سیاسه‌تی گشتیان بوو به‌رامبه‌ر ژیانی دیموكراتی و چینه چه‌وساوه‌كان، ئه‌وه بوو له لایه‌كه‌وه كه‌وتنه گیانی پرۆلیتار و جوتیاری توركیا، له لایهكیتریشهوه به‌ربوونه نهتهوهكانیتر، به‌تایبه‌تی كورد، كه دوای تورك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یان پێكده‌هێنا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دیوهكهیتری ئه‌و سیاسه‌ته بوو كه له سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا له‌و خه‌باته پڕ له قارهمانییهتهدا خۆی نواند كه ئاڕاسته‌ی هێزه ئیمپریالییه داگیركه‌ره‌كان بوو كرابوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مسته‌فا كه‌مال پێویستی به‌وه هه‌بوو هه‌موو ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چینی بۆرجوازی كۆبكاته‌وه و له‌و رێگایه‌وه دیكتاتۆری خۆی دامه‌زرێنێت، ئه‌وه بوو له ئابی 1923ز حیزبێكی تایبه‌تی دروستكرد كه ناوی میلله‌تی لێنابوو، له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 265 ئه‌ندامی له كۆی 286 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لێههڵبژێردرا، ئه‌مه هێنده‌یتر ده‌سه‌ڵاتی دا به كه‌مال ئه‌تاتورك تا نوێنه‌ری چینی بۆرجوازی تورك بێت(86)، دیاره ئه‌م حیزبه پێش راگه‌یاندنی كۆمار راگهیهنڕاو له كاتی دانوستانه‌كانی لۆزاندا له‌دایكبوو، له پڕۆگرامی ئه‌م حیزبه‌دا بوونی توركیا وه‌كو وڵاتێكی هاوچه‌رخ داكۆكی له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها حیزب دانینهدهنا به جیاوازی چینایه‌تی و تایفی و ره‌گه‌زی ئایینی له نێو تاكه‌كاندا له ماف و ئازادییه‌كاندا، حیزب هه‌ر چوار ساڵ جارێ كۆنگره‌ی ده‌به‌ست، یه‌كه‌م كۆنگرهیشی له تشرینی یه‌كه‌می 1927ز، له‌وێدا چوار ئهركانهكهی حیزب ره‌نگدانه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی پێكهێنا، له‌وانه كۆماری، میللی، گه‌لی، عه‌لمانی، له كۆنگره‌ی 1931زدا دوو رووكنیتر زیادكرا، له‌وانه (الدوله، الانقلابیه) بنه‌ماكانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تیش بریتیبوون له‌وه‌ی كه توركیا بریتییه له كۆماری گه‌لی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی ئینقلابی(87)، لێره‌وه ئه‌و مسته‌فا كهمالهی كورد و توركی وه‌كو یه‌ك نێو ده‌برد و تا ماوه‌یه‌كیش بۆ خه‌لیفه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری ژێر چنگی بێگانه ده‌گریا و دهكڕوزایهوه و هاواری ده‌برده به‌ر هاریكاریكردنی له‌گه‌ڵا كورد بۆ رزگاربوونی خه‌لیفه‌ی ئیسلام، ئیتر دروشمه‌كانی روونبوونه‌وه(88)، محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی له كتێبه‌كه‌یدا نه‌خشه‌ی توركیای نوێی بۆ دوو شت گێڕاوه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م: تواندنه‌وه‌ی نهتهوهكانیتری غه‌یری تورك له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركدا
دووه‌م : له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی هه‌رلایه‌ك بهرهبهركانێی ئه‌وانی كردبێت(89)
هه‌ربۆیه ده‌بینین پێش مه‌رسومی كۆماری یاسا و زمانی و نووسینی كوردی قه‌ده‌غه‌كرا و ده‌ستیانكرد به گۆڕینی ناو و شوێنی ناوچه‌كانی كوردستان(90). ته‌نانه‌ت مسته‌فا كه‌مال رایگه‌یاند میلله‌تێ به نێوی كورد بوونی نییه و دانیشتوانی رۆژهه‌ڵات و باشووری توركییه، ته‌نها توركی چیاین، كه گومڕا بوون و فه‌رهه‌نگ و زمانی توركیان فه‌رامۆشكردووه و له ژێر كاریگه‌ری نه‌ته‌وه ئێرانییهكاندان و زمانێكی شێوه ئێرانیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌و ده‌یووت، ئه‌سڵه‌ن ناوی كورد ریشه‌یه‌كی زاراوه‌ی توركی هه‌یه و به واتای (كورت كورت) دێت ، ئه‌مه‌ش به واتای ده‌نگێ دێ كه له كاتی رۆیشتندا به‌سه‌ر به‌فر دروستده‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه دانیشتووی سهربهفرن، هه‌ربۆیه ئه‌م ناوه‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه(91)، مسته‌فا كه‌مال له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا، ناوی ناوچه‌كانی كورد‌و شار‌و لادێ‌و شاخه‌كانی گۆڕی، ته‌نانه‌ت ناوی سه‌رچاوه‌و ڕووباره‌كانیشی كرد به ناوی توركی، چونكه پێیوابوو پێویسته مه‌ساری راسته‌قینه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه، هه‌ربۆیه ده‌رسیمی كرد به (تونجلی) (پالو)ی كرد به (ئهلازیك)، ئامهدیشی كرد به دیاربه‌كر، (سرهشیار) كرا به دوغو بایزید، له هه‌مووی گرنگتر كوردستانی باكوور كرا به باشووری رۆژهه‌ڵات و خه‌ڵكه‌كه‌یشی به خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵات نێوده‌برا(92) ئیتر لێره‌وه كوردان ناچاربوون كه نازناوی توركی له خۆیان بده‌ن، خوێندن و نووسین به زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌كرا و قسه‌كردن به زمانی كوردی ته‌نانه‌ت له دانیشتنه تایبهتییهكانیشدا قه‌ده‌غه‌كرا، بۆ كه‌سانێك كه به‌م زمانه قساندهكهن جه‌ریمه‌یه‌كی قورس داده‌نرا و زیندانی به دواوه بوو، ته‌نانه‌ت له‌به‌ركردنی پۆشاكی كوردی قه‌ده‌غه بوو، چه‌ندین دانیشمه‌ند و رۆشنفكری كورد ئیعدامكران، زۆرێك له شوێنه‌واری مێژوویی كه ته‌عبیر بوون له شووناسی كورد رووخێنران(93)،و شوێنه‌واری نووسین و نووسراوه كوردییه‌كان سووتێنران، جگه له‌وه‌ی كه له ترسی له‌نێوچوون ده‌شاردرانه‌وه، هه‌ربۆیه له مێژووی دامه‌زراندنی كۆماری توركیادا زیاد له 21 جه‌نگی چه‌كداری له‌گه‌ڵا سوپای توركیادا كراوه كه حه‌ڤده‌یان راسته‌وه‌خۆ جه‌نگی كورد و كۆماری توركیا بوون(94)، ئه‌مه بردنه‌سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌تاتورك بوو كه له‌ساڵی 1917ز وه ئه‌و كاتانه‌ی له دیاربه‌كر و سیواس بو جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشی و ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌یدا بوو له‌گه‌ڵا كچی یه‌كێ له بنه‌ماڵه به تواناكانی كورددا زه‌ماوه‌ند بكات(95) له‌به‌رئه‌وه بیرته‌سكی كه‌مالییه‌كان له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی شۆڕشی بۆرجوازی دیموكراتی جێبه‌جێبكه‌ن كه ئه‌ویش نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه، به‌ڵكو به ته‌واوه‌تی رێگایه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شیان گرته‌به‌ر، سه‌ره‌تای ئه‌م رێگایه‌ش له‌وه‌دا بوو كه سیاسه‌تیان گه‌یشته پله‌یه‌كی شۆڤینی و توركیای كرده توركیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی(96)، پرۆفیسۆر ئارنۆڵد توێنی مێژوونووسی ئینگلیزی به‌ناوبانگ دوو ساڵ پێش راپه‌ڕینه‌كه چووه‌ته توركیا و گفتوگۆی له‌گه‌ڵا كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كان و سیاسیه‌كانی كردووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ڵێ: هه‌وڵده‌درێ كورد بتوێنرێته‌وه، رۆژێكیش دێ ئه‌م سیاسه‌ته ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و ناخۆشی له‌لایه‌ن كورده‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره، به راده‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كاتی خۆی ئه‌لبانه‌كان بۆ عوسمانییه‌كانیان ده‌نایه‌وه، وا بزانم مسته‌فا كه‌مال حیكمه‌ت ده‌نوێنێ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م كێشه‌یه نه‌هێڵێ و له‌گه‌ڵا كوردا یه‌كسانبێت(97)، سه‌باره‌ت به سیسته‌می حیزبایه‌تیش له توركیادا ده‌بێ له ئایدیۆلۆژیای كه‌مالیزمدا ئه‌وه پێشچاوبخرێ كه حیزب گروپێكی ئایدیۆلۆژییه، هه‌روه‌كو پێیانوابوو حیزب كۆمه‌ڵه كه‌سێكن یه‌ك بیر‌و باوه‌ڕیان هه‌یه، هه‌ربۆیه توركیاش ئه‌و سیسته‌مه‌ی كرده مۆدێل له ساڵی(1923ـ1946ز) (98) .
به‌شی سێیه‌م
پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان له توركیای كه‌مالیدا
باسی یه‌كه‌م: رۆڵی پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان له ناساندنی كێشه‌ی كورددا
رێكخراو و كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان به‌ده‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌وڵیانده‌دا، به پشتبه‌ستن به‌و ره‌وشه نوێیه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه سیاسییانه داوا ره‌واكانی خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌ربۆیه گه‌لێك له‌و رێكخراوه كوردییانه‌ی كه دامه‌زران دڵیان به ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتوو خۆش‌بوو، به تایبه‌ت به‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه چوارده خاڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی (ویدرو ویلسۆن)ی له خۆگرتبوو، كه تیایدا به‌ڵێنیدابوو بنه‌ماكانی ئاشتی دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بناغه‌ی مافی پیرۆزی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیدا دابینبكرێ(99)، هه‌ربۆیه دوای راگیرانی شه‌ڕ و شكستی ئیتیحادییه‌كان، حكومه‌تێكی شێوه مامناوه‌ندی له ئه‌سته‌مبوڵا پێكهات، گه‌لانی سته‌مدیده و گه‌لی كوردیش ئاتاجێكیان به بهرداهاتهوه، ئیتر كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی ئه‌ستانه و شوێنه‌كانیتریش كه‌وتنه‌وه چالاكی نواندن بۆ سه‌رخستنی كێشه‌ی كورد، چالاكییه‌كانیشیان خۆی له بیروڕا دڵگیر و شیرینه‌كانی ویلسندا ده‌بینییه‌وه، تاوه‌كو له‌وێوه به مافه‌كانیان بگه‌ن، بۆیه ئه‌م كۆمه‌ڵانه به ره‌سمی داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد و سه‌ردانی ئه‌و لیژنانهیان كرد، كه ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان له ئه‌ستانه بۆ كاروباری داگیركردنیان پێكهێنابوو، هه‌روه‌ها چوونه لای ئه‌و لیژنه ئه‌وروپی و ئهفریقیانهش كه پێكهێنرابوون بۆ راوه‌رگرتنی ئه‌و گه‌لانه‌ی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی ده‌رده‌چن، ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ی كورد ته‌نها به‌م ته‌قه‌للا سیاسییانهشهوه دانهكهوتن، به‌ڵكو چالاكییان له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه نواند كه لقیان له ناوخۆی كوردستانیشدا كرده‌وه و لیژنه‌یان له سه‌رانسه‌ری شوێنه دووره‌كانی كوردستان پێكهێنرا و ده‌نگی داواكارییان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رزكرده‌وه، ئه‌وكاتانه توركیش كه پێیوابوو به هۆی جه‌نگی ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵا هاوپه‌یمانان سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له لوتكه‌ی شكستدا خۆیان ده‌بینییه‌وه(100)، میسیۆ كلیمهنسۆی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی ئاشتی بۆ پاریس، به ناوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاوه وتی : تورك زۆر به ئاشكرا سه‌لماندیان، كه به هۆی به‌ڕێوه‌بردنی خراپه‌وه توانای ئه‌وه‌یان نییه و شایسته‌ی ئه‌وه نین ره‌گه‌زی ناتورك به‌ڕێوه‌به‌رن، پێویسته نه‌هێڵین هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ژێر ده‌ستی توركدا بێت”، هه‌ربۆیه ئه‌م وتاره گرنگه و چالاكی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان له‌و ده‌مه‌دا بابی عالی پهژارهكرد و كه‌وته بیركردنه‌وه له فێڵێك بۆ رێگاگرتن له جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له بابی عالی و سه‌ربه‌خۆیی له ئیداره‌یی تورك، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی تورك كه‌وته یادی كورد و كه‌وتنه باسی برایه‌تی ئیسلامی، ده‌ستبه‌جێ بابی عالی كه‌وته پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌ت كه له كێشه‌ی كورد بكۆڵێته‌وه له چوارچێوه‌ی كێشه‌ی كورد له قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی‌دا(101)، ئه‌و ده‌مانه ته‌واوی كۆمه‌ڵه‌كان له ئه‌سته‌مبوڵ له تهقهلادابوون، له‌وانه ئه‌ندامه پێشووه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی و سه‌ركه‌وتنی كورد، ئه‌وان به ئاشكرا له ده‌ره‌وه هاتنه‌وه و به ڕه‌سمی داوای حكومه‌تی كوردیان ده‌كرد، سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان پاڵیاندا بوو به وه‌سیقه‌كه‌ی وڵسن و داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد، ئه‌م لیژنه وه‌زارییه كه دانرا بۆ كێشه‌ی كورد و ئه‌رمه‌ن ته‌نها له ترسی ئه‌وه بوو، كورد و ئه‌رمه‌ن له بابی عالی جیانه‌بنه‌وه، چونكه حكومه‌ت ئاگاداری په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كانی كورد بوو له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی خۆرئاوا و شاره گه‌وره‌كانی كورددا، بۆیه بابی عالی ویستی به سیاسه‌ت و به هێمنی له‌گه‌ڵا كورددا بجووڵێیته‌وه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا وته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌ڕه‌نسا، به ته‌واوی توركیای پهشۆكاند(102)، لێره‌دا كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد كه له ئه‌ندامه پێشینه‌كانی هێڤی پێكهاتبوو خۆی ئاشكراكردهوه، كه لقیشی له دیاربه‌كر و به‌دلیس و خه‌ربوت هه‌بوو، هه‌روه‌ها مهڵبهندیشی له ئه‌سته‌مبوڵا بوو، ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دامه‌زراندنی كۆده‌نگییه‌ك بوو له خواستی ده‌وڵه‌تی كوردیدا له ژێر چاودێری هاوپه‌یمانان، سه‌ركرده‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سه‌ید عه‌بدولقادر شه‌مزینی و ئه‌ندامه‌كانیتری كوڕانی به‌درخان به تایبه‌تی ئه‌مین عالی به‌درخان و فه‌رید فوئاد پادشا و فه‌رید جه‌وه‌ری پاشا و سه‌ید عه‌بدوڵڵا و چه‌ندانیتر له زۆربه‌ی شاره كوردییه‌كاندا كاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرد(103) دواجار حكومه‌تی ئه‌سته‌مبوڵا لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا له (شێخولئیسلام حه‌یده‌ریزاده ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی و عهبدوق پاشای سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌شغال و عه‌ونی پاشای سه‌رپه‌رشتیاری زه‌ریا) له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵه‌ی به‌رزی كوردستان له میر ئه‌مین عالی به‌درخان و موراد به‌درخان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ید عه‌بدولقادر ئه‌فه‌ندی پێكهات، ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ر به وه‌زارییه له بابی عالی كۆبوویه‌وه و چه‌ند دانیشتنێكیان كرد و تێكڕا له‌سه‌ر ئه‌مانه رێككه‌وتن:
یه‌كه‌م/ سه‌ربه‌خۆیی بدرێ به كوردستان، به مه‌رجێ كورد قایل بێ هه‌ر له عوسمانی‌دا بمێنێته‌وه
دووه‌م/ هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه جێبه‌جێبكرێ و به گورجی ده‌ستبكرێ به ئه‌نجامدانی، به‌ڵام هه‌فته دوای هه‌فته و مانگ له دوای مانگ، به گۆڕینی سه‌ردی ئه‌عزه‌م بۆ فه‌رید پاشا وایلێهات ژێرپێنراو هیچی جێبه‌جێنه‌كرا(104)، به‌مجۆره فه‌رید پاشا لیژنه‌كه‌ی پشتگوێخست، له‌به‌رئه‌وه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان دووباره روویانكردهوه كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی پاریس، ئه‌وه بوو هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌ی كوردی كه له‌م كۆمه‌ڵانه پێكهاتبوون:
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵی ته‌عالی كورد
دووه‌م: كۆمه‌ڵی ته‌شكیلاتی ئیجتماعی
سێیه‌م: كۆمه‌ڵی سه‌ربه‌خۆیی كورد
شه‌ریف پاشای خه‌ندان له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌وه دیاریكرا وه‌كو نوێنه‌ری تایبه‌ت، بۆ داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئازادی قه‌ومی كورد، به‌مجۆره شه‌ریف پاشا ده‌نگی كوردی گه‌یانده كۆنگره‌ی ئاشتی، ئه‌مه به هۆی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانه‌وه هاتبوویه گۆڕێ، كه له ئه‌نجامدا سێ به‌نده‌كه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر، به‌ندی (62ـ63ـ64)، له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه ته‌رخانكرا بۆ كێشه‌ی كورد و دواتریش هه‌ر به هۆی ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌وه بوو په‌یمانه‌كه به فه‌رید پاشا سه‌دری ئه‌عزه‌م ئیمزاكرا(105)،
دیاره به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌رودڵی گرتبوو، بریتی‌بوو له به‌شداری ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ناوداری كورد له كۆنگره‌كانی سیواس و ئه‌رزڕۆم، بۆیه له سه‌ره‌تای ساڵی 1920 حكومه‌تی به‌ریتانیا وا خۆی پیشاندا كه ده‌یه‌وێ بایه‌خ به كورد بدات، لوید جۆرجی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا وتبووی كورد مافی رزگاری‌و ئازادی هه‌یه، رێكخراوه‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته سوپاسنامه‌یان نارد له (26/2/1920) بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا، ئه‌وانه‌ی تهلهگرافهكهیان كردووه، ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌مین عالی به‌درخان ـ جێگری كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد
دووه‌م: سه‌لیم به‌كر سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان
سێیه‌م: سه‌بری رێكخراوی قوتابیانی كوردستان
چواره‌م: به‌كر به ناوی نه‌شری مه‌عارف
پێنجه‌م: كه‌مال فه‌وزی به ناوی رۆژنامه‌نووس.
له كۆتاییدا وتراوه، ئێمه كه ناومان هاتووه به ناوی رێكخراوه كوردییه‌كان سوپاستاندهكهین بۆ ئه‌و وتانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار له په‌رله‌مانی ئێوه كرا، هیوامان وایه كورد له سایهتاندا به مافه‌كانی بگات(106)
به‌ڵام مسته‌فا كه‌مال ئه‌م خه‌ونه‌ی كوردی تێكڕا مراند، ته‌نانه‌ت كورده‌كان خۆیان كه‌وتنه شوێن بانگه‌شه تۆرانییه‌كانی برایه‌تی تورك و كورد و زۆر سادانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و په‌یمانه‌كه‌یان له گۆڕنا، ته‌نانه‌ت ژه‌نه‌ڕاڵا (یاك اندو)ی فه‌رمانده‌ی ئینگلیز له كوردستان به كوردی به‌یانی بڵاوده‌كرده‌وه و ده‌یووت هێزه‌كانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ دان به خۆتان بگرن و مافتان له په‌یمانی سیڤه‌ر ده‌درێ، به‌ڵام رۆشنفكران پشتگیری مسته‌فا كه‌مالیان ده‌كرد و تا دواتر خۆیان زهرهریانكرد(107)، ئه‌گه‌ر مسته‌فا كه‌مال سهرپێچینهكردایه و كوردی فریونهدایه له‌وانه بوو له ئاسیای بچووك له جێی جمهوریه‌تی توركی ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆی كورد دامه‌زرایه و خه‌یاڵاتی پارته كوردییه‌كانیش ده‌هاته‌دی كه له كۆنفرانسی ئاشتی پاریس هاتبوو، ئه‌و كات توركیش له دوای حوكمێكی خوێناوی (600) ساڵ بۆچی نه‌ده‌كرا بكشێنه‌وه ناوچه بچووك و تهنگهكهیان و ئه‌ماره‌ته‌كه‌ی خۆیان، هه‌روه‌كو چۆن له خۆرهه‌ڵاتی دووره‌وه به عه‌شیره‌تێكی چوار سه‌د سوارییه‌وه هاتبوون(108)
باسی دووه‌م: رۆڵی رێكخراوه كوردییه‌كان له شۆڕشه‌كانی كورد
په‌یمانی لۆزان مرۆ كرا و له توركیادا له كورد زیاتر ره‌گه‌زێكی گه‌وره‌تری تیا نه‌بوو، لۆرد كرۆزنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلته‌ره و سه‌رۆكی نوێنه‌ره‌كان له لۆزاندا چه‌ندجار دووپاتیكرده‌وه كه گوایا پارێزگاری له مافی كورد نه‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ر دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موسڵ له نێوان توركیا و ئینگلیز، گفته‌كانی له یادكرد و په‌یمانی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵا به‌سترا، به‌مجۆره تورك به‌رنامه‌ی دۆزهخداخستنی بۆ كورده‌كان ده‌ستپێكرد، ئیتر هه‌موو شتێكی كوردی قه‌ده‌غه‌كرا(109)، بۆیه لێره‌وه رێكخراوه كوردییه‌كان شتێكیان شك نه‌ده‌برد بێجگه له په‌نابردن بۆ هێز كه تاكه رێگای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ی تورك بوو به‌رامبه‌ر نیشتیمانه‌كه‌یان(110)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مجاره مۆدێلێكیتری خه‌بات و شۆڕشی چه‌كداری به پشتبه‌ستن به پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان و به ره‌چاو كردنی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه هاته‌ئاراوه، هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌و ده‌مانه چه‌ندین راپه‌ڕین و شۆڕشیتر هه‌بوون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكخستنیان نه‌بوو شكستیانهێنا، له‌وانه راپه‌ڕینی مه‌لاتیه، كه تا ڕاده‌یه‌ك خالد به‌گی جبران له كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد رۆڵی هه‌بوو تیایدا هه‌روه‌ها راپه‌ڕینی ده‌رسیمی یه‌كه‌م كه عه‌له‌وییه‌كان ده‌رسیم كردیان له‌گه‌ڵا راپه‌ڕینی كۆچگیری كه هیچ رێكخراوێك رێكینهخستبوو، ئه‌مه وایكرد ته‌نها ناوچه‌یی بن و زوو شكستبهێنن، له‌به‌رئه‌وه پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی، كه به گوته‌ی مارتن ڤان برونسن كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوون، گه‌وره‌ترین راپه‌ڕینی كوردیان رێكخست، كه شۆڕشی سه‌عیدی پیران، دواتر كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون كه راپه‌ڕینی ئاگری داخی رێكخست، هه‌موو ئه‌مانه مۆدێلێكیتری خه‌باتی رێكخراوه‌یی بوو كه پارته‌كان دواتر كردیانه نه‌ریتێك له شۆڕشه‌كاندا و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شۆڕش و جووڵانه‌وه‌ی پارتهكانیتریش له پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌بوو
باسی سێیه‌م: پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان و ئامانجه‌كانیان
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان (حیزبی سه‌ربه‌خۆیی)
پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، كورد لاوازی عوسمانییه‌كانی به ده‌رفه‌ت زانی، هه‌ربۆیه سه‌ید عبدولقادری نه‌هری هه‌ڵسا به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له ئه‌سته‌مبوڵ, ئه‌مه‌ش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی به‌درخان و موحه‌ممه‌د عه‌لی و خه‌لیل رامی و كامه‌ران له كوڕانی به‌درخان پاشای گه‌وه‌ره, هه‌روه‌ها فوئاد پاشا و حیكمه‌ت پاشا و حیكمه‌ت حسین و شكری و محه‌ممه‌د له بابانییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌بدوڵڵا و ره‌مزی پاشای خه‌ربوتلی و هاوكات له‌گه‌ڵ دكتۆر شوكری محه‌ممه‌د و مه‌مدوح سه‌لیم و حه‌سه‌ن حامد و حسه‌ین عه‌ونی و محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی و محه‌ممه‌د نه‌دیم پادشا و فه‌ریق مسته‌فا پاشای سلێمانی هاته‌گۆڕێ , هه‌روه‌ها سهرچاوانێك ده‌ڵێن فه‌ریق ئه‌حمه‌د پاشا, قائیمقام و محه‌ممه‌دئه‌مین بهكرسلێمان و شێخ عه‌لی ئهلشیرولی, سه‌ید شه‌فیق ئهلخهیزهران به‌شداربوون, هه‌موو ئه‌وانه له‌ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان لقی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كرده‌وه, ئه‌مانه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان ده‌ستیانكرد به چالاكی، ئه‌م پارته تاوه‌كو داگیركردنی ئه‌سته‌مبوڵیش له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌ماله‌وه هه‌ر كاریانده‌كرد، له گرنگترین چالاكیه‌كانیشیان ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك بوو به ناوی رۆژی كورد كه زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌كه بوو(111)، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف ده‌ڵێ: ئه‌م كۆمه‌ڵه جاری وا هه‌بوو پێیوتراوه یانه‌ی كوردی یان حیزبی سه‌ربه‌خۆیی كورد یان حیزبی دیموكراتی كورد، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و دیكۆمێنته‌ی ئه‌رشیفی به‌ریتانیا دروسته كه به كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستا نێویدهبات، به پێی باسه‌كه‌ی دكتۆر عه‌بدولستار ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دواتر له نێو خۆیاندا تێكچوون، به‌ر له تێكچوونیان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه شێخ عه‌بدولقادر بووه و ئه‌مین عالی به‌درخانیش جێگری بووه(112)، رۆبه‌رت ئۆڵسن پێیوایه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی (جمعیتی كورد تعالی ترقی) بووه، كه ساڵی 1908ز ئیتیحادییه‌كان دایانخستبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره گه‌لێ له پیاوه عه‌شایه‌ره‌كان تیایدا به‌شداربوون ئه‌و باسی میر ئالای كۆڵۆنێل خالد خه‌ڵكی ده‌رسیم ده‌كات كه به‌شداربووه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌مین زه‌كی ده‌كات كه به‌شداربووه تیایدا، له پیاوه ئاینییه‌كانیش باس له عه‌لی ئه‌فه‌ندی و شه‌فیق ئه‌فه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رواس و گهلێكیتری وه‌كو فوئاد به‌گی بابانزاده و فه‌یزوڵا به‌گی بازرگان و شوكری محه‌ممه‌د ده‌كات كه به‌شداربوون، عه‌لی شان به‌گی خه‌ڵكی كۆچگیری، یه‌كێك بووه له نه‌خشه‌كێش و راپهڕینهری كۆچگیری ساڵی 1920ز(113)، عه‌بدولستار باس له تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كات، كه به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ریتانی له رۆژی(30/5/1920) باسیكردووه و ده‌ڵێ: لیستی به‌درخانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاقمی عه‌بدولقادر نا كۆك بوون كه بێگومان سه‌رۆكه‌كه‌یان ئه‌مین عالی به‌درخان بووه(114)، ئه‌م حیزبه له نێوان ساڵانی (1919ـ1922) رۆڵێكی گرنگیان گێڕا، پاش ئه‌وه‌ی نییه‌تی كه‌مالییه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت(115)، به‌ڵام له پاش به‌شبوونی حیزبه‌كه، به‌درخانییه‌كان هه‌ستان به دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان) یان (كۆمه‌ڵه‌ی رابیته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد) ئه‌م ، كۆمه‌ڵه‌یه له به‌ڵگه‌نامه بهریتانییهكاندا به كوتله‌ی به‌درخانییه‌كان ناوبراوه كه موعاره‌زه‌ی عه‌بدولقادر بوون، ئه‌ندامه‌كانیان بریتیبوون له (عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت له خه‌ربوت، شكری بگ بابان له سلێمانی، شكری محه‌ممه‌د له دیاربه‌كر، ئه‌مین عالی له دیاربه‌كر، مه‌مدوح سه‌لیم له وان، حسین به‌گ له ئورفه، نه‌جمه‌دین حسین به‌گ له كه‌ركوك)، بنكه‌ی كاتی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش له نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ی ژین بوو له شاری ئه‌بوسه‌عد له رێگای بابی عالی(116)، چالاكییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه جگه له ده‌ستنیشانكردنی شه‌ریف پاشا، ناردنی موزهكهرهیهك بوو بۆ هاوپه‌یمانان له ئازاری 1920 كه داوای كیانێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردیان كردووه، به جۆرێ ناوچه كوردییه‌كانی ئێرانیش له‌خۆبگرێ، شه‌ریف پاشاش له كۆنگره‌ی ئاشتی دوو ریساله‌ی عه‌بدولقادری پێ‌بوو كه درایه لیژنه‌كه، ئه‌و له ناوه‌ڕۆكی ناوه‌كاندا ره‌فزی دابه‌شكردنی كوردستانی كرد بوو(117)، هه‌روه‌ها ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس ده‌ڵێ: له باكووری كوردستان پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م پێنچ رێكخراو هه‌بوون كه ئه‌مه ناوهكانیانه:
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی و ته‌عاونی جه‌معیه‌تی
دووه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی ئیستقلالی كوردستان
سێیه‌م: كۆمه‌ڵی دیموكراتی كوردستان، كه ئه‌ندامانی تاقمێ لاوی رادیكاڵ بوون
چواره‌م: كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان سوشیالیستی و تهرهقیپهروهران، كه قوتابیانی كورد بوون
پێنجه‌م: جه‌معیه‌تی بوژانه‌وه‌ی كورد، كه به پێی وته‌ی زنار سلۆپی بریتیبوون له ئه‌ندامانی جارانی (هێڤی)، ئه‌مانه هه‌موویان دوای جه‌نگ له مزگه‌وتی (قه‌ره حاجی) له دیاربه‌كر كۆبوونه‌وه و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یان دروستكرد، ئه‌مانه خه‌ڵكێكی زۆر پشتیوانیان بوو وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل پاشا زاده، قاسم به‌گ و به‌كر سدقی به‌گی نه‌قیب ئه‌شراف، شێخ ئه‌حمه‌دی گوڵشینی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بێزارییان نیشاندا له به‌رامبه‌ر وه‌زیری ناوخۆ (عه‌لی كه‌مال)، كه وتبووی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان ده‌یانه‌وێ خاكی كورد بكه‌ن به ئه‌رمه‌نستان، ئیتر له‌و كاته‌وه ئه‌كره‌م جه‌میل پاشایان كرده ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن، به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌ندامانی یانه‌كه له دیاربه‌كر گه‌یشته هه‌زار كه‌س، چه‌ند لقێكی له شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریدا كراوه، غه‌نی زاده‌ش كه له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه هاتبوو بوو به ئه‌ندام، به‌مجۆره ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن دوای هه‌ڵبژاردن جه‌میل پاشا زاده قاسم به‌گیان كرده سه‌رۆك و دكتۆر غه‌نی زاد ئه‌فه‌ندیش كرایه موسته‌شاری، ده‌سته‌ی بهڕێوهبهرێتیش: عومه‌ر، ئه‌كره‌م، فیكری بوون، ئه‌م جه‌معییه به پێی زنار سلۆپی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ هه‌بوو ئه‌م كۆمه‌ڵانه دوو رۆژنامه‌یان ده‌ركرد، یه‌كه‌میان (ژین) بوو كه توركه‌كان پێیانده‌وتن (جن)، ئه‌ویتر كوردستان بوو، كه سادق شه‌ره‌فكه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی ئیستیخلاسی كوردستان نێوی ده‌بات(118) دووه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی ئافره‌تانی كورد
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 1919ز له ئه‌سته‌مبوڵا پێكهات، كه ئامانجی پێشكه‌وتنی ژنی كورد و دابینكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیان بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هه‌تیو و ژنانی بێوه‌ژن راده‌كێشا، ئه‌وانه‌ی به هۆی ته‌هجیر و كوشتن و ماڵوێرانی ده‌ربه‌ده‌ر بووبوون، له مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆگرامه‌كه‌یاندا به‌مجۆره ئامانجه‌كانیان هاتووه: پێشكه‌وتنی ژنی كورد به عه‌قڵی مۆدێرن و دابینكردنی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژیانی خێزان و دابینكردنی كار بۆ هه‌تیوان و بێوه‌ژنان(119)
سێهه‌م: كۆمه‌ڵی ئازادی
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی مهلاتییه, ده‌رسیم, كۆچگیریدا, رێكخراوێكی وانه‌بوو, رووبه‌ڕووی سوپای تورك بێته‌وه, هیچیان له سنووری بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌یی به‌ولاوه تێنه‌په‌ڕین و له ئاكامدا كورد ته‌نها ماڵوێرانی بۆ مایه‌وه، هه‌ربۆیه رووناكبیرانی كورد بیریان له رێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ری كرده‌وه، هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه بتوانێ سه‌رپه‌رشتیاری راپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری بكات، حكومه‌ت به چالاكییه‌كانی زانی، بۆیه له‌به‌ر ده‌ستپێكردنی نه‌خشه‌كان بۆ شۆڕش، ئه‌ندامه چالاكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی له سێداره‌دران، رۆبه‌رت ئۆڵسن ده‌ڵێ: ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 1921 له ئه‌رزڕۆم دامه‌زراوه‌و پێیده‌وترا ئازادی، سه‌باره‌ت به دروستبوونی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش، مارتن بروئین سن ده‌ڵێ: كۆمه‌ڵی ئازادی له ساڵی 1923ز دروستبوو، به‌ڵام وڵسن ده‌ڵێ : ساڵی 1921ز دروستبووه، حه‌سره‌تیان پێیوایه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ناوی سه‌ربه‌خۆیه و ساڵی 1921 دروستبووه، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن نه‌خشه‌كێشی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه (خالد به‌گی جبران) بوو، كه به هاوكاری یوسف زیا به‌گ شۆڕشی ئه‌نجامیداوه، كه دیاره ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش بووه(120)، دیاره خالید به‌گ هه‌ر له ساڵی 1919ز له شاره‌كانی ناوچه‌ی ده‌رسیم پله‌وپایه‌یه‌كی حكومی هه‌بوو، هه‌ربۆیه له ساڵی 1920 بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی كه‌مالییه‌كانی له ناو شێخ و مه‌لاكانی كورداندا ده‌ستپێكرد و كوردی هانده‌دا به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و داستانهكانیان بره‌وپێبده‌ن و زیندووبكه‌نه‌وه، به قسه‌ی شه‌ریف فورات، خالد به‌گ دوای په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له ته‌واوی هاوین و پاییزی 1920زدا له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد و سه‌ید عه‌بدولقادردا په‌یوه‌ندی هه‌بوو، ئه‌م هاوكارییه‌ش پێش دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی كورددا بوو(121)، ئه‌وه بوو خالد به‌گ سه‌ردانی هۆزه‌كانی ده‌كرد و له ناوچه‌ی وارتۆ، بولانگ، مه‌لازگرد، خونس، قه‌ره تیوا، سولمان، چاپاك و ته‌واوی هۆزه‌كانی هۆشیاركردهوه، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و هۆزانه بوون كه له راپه‌ڕینی شێخ سه‌عیدی پیران به‌شداریانكرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵا مه‌لا و كوێخا و گه‌وره‌ی گونده‌كان گفتوگۆی كرد، به‌ڵام له نێو هۆزه عه‌له‌وییه‌كاندا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا راپه‌ڕینی كۆچگیری روویدا، كه نوێنه‌ری لقی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد، خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه بوو و به ناوی نوری ده‌رسیمی راپه‌ڕینه‌كه‌ی رێكخست، ئه‌مه‌ش ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه له نێوان كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد و لقه‌كانی ئه‌نادۆڵا په‌یوه‌ندی هه‌بووه هه‌ربۆیه یه‌كه‌م شۆڕشی كورد له ده‌رسیم راگه‌یه‌نرا، نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانی كورد له ئه‌نادۆڵ و ئالازیك و مهلاتییهوه چوون به هانایه‌وه و داوایان له ئه‌نقه‌ره ده‌كرد سه‌ربه‌خۆیی بداته كورد(122)، ئیتر زه‌مینه بۆ دروستبوونی كۆمه‌ڵی ئازادی له‌بار بوو، ئه‌م رێكخراوه ساڵی 1923ز دامه‌زراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له رووداوی (بیت الشباب) ده‌ستگیركران، ده‌ڵێن كۆمه‌ڵه‌كه ساڵی 1921ز له ئه‌رزڕۆم دامه‌زراوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م رێكخراوه له ئه‌نادۆڵ سه‌ریهه‌ڵدا، زۆریش نهێنی بوو، هه‌ربۆیه زانیاری له‌باره‌یه‌وه كه‌مه، ته‌نها توێژه‌رێك به بایه‌خه‌وه باسیبكات (ڤان بروتین سن)ه ئه‌و هۆكاری دامه‌زراندنی ده‌به‌ستێته‌وه به‌و رووداوانه‌ی ساڵانی (1921ـ1923) له ناوچه‌كانی كۆچگیری و ده‌رسیمدا روویاندا له نێوان كه‌مالییه‌كان و كورد، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م رێكخراوه خالدبه‌گی جبرانه، چونكه ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆردووی ئه‌رزڕۆم بووه، ساڵی 1921ز، له‌وێوه چه‌ندین لق و په‌لیشی له ناوچهكانیتر بڵاوبوونه‌وه، كه بریتین له (بتلیس، ده‌رسیم، قارس، خنس، موش، ئهرزنجای، مه‌لازگرد، خاربوت، وان) له‌واندا حه‌وت لك هه‌بوو، كه لكی به‌یتولشه‌باب یه‌كێك بوو له‌و حه‌وت لكه، كۆی هه‌موو لكهكانیش بریتی‌بوو له بیست و سێ لك(123)، ئه‌وانه‌ی كه له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا به‌شداربوون سه‌رچاوه‌كان به مانه ناویانده‌به‌ن خالد به‌گی جبران (ئه‌رزڕۆم)، جه‌میل حه‌یده‌ران، سه‌رۆكی لكی مهلازگورد، خالد به‌گی هۆزی حه‌سان كه سه‌رۆكی لكی ڤارتو بوو، یوسف زیا به‌گ كه سه‌رۆكی لكی به‌تلیس بوو، حاجی مو‌سا به‌گ سه‌رۆكی هۆزی موتكی و كویته، بیت حاجی بایرام (هۆزی شرناك)، ته‌یوب به‌گ له ماردین و له هۆزی میلانه، فارس عیسا ئیبراهیم له هۆزی داكۆری، مه‌حمود به‌گ ئیبراهیم پاشا له هۆزی میللی، سمكۆ رێبه‌ری شكاك(124) دیاره شێخ سه‌عیدی پیران به‌رله‌وه‌ی بكرێت به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌بووه له نێوان خالید به‌گ و شێخ سه‌عید كه ئاوه‌ڵزاوا بوون، ئه‌گه‌ر چی ئازادی یه‌كه‌م رێكخراوی ناسیۆنالیستی كوردی نه‌بوو، به‌ڵام له رێكخراوه‌كانی به‌ر له خۆی رێكخراوتر بوو، ئه‌وان زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌فسه‌ری سوپا بوون یان شێخانی عه‌شیره‌ت بوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیتر كه مه‌به‌ست ئه‌و كۆمه‌ڵ و رێكخراوه كوردییانه بوون له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌م دامه‌زران كه ئه‌ندامیان ئه‌رستۆكراته شارنشینه‌كان بوون، ئیتر خالید به‌گ زۆر حه‌كیمانه ته‌واوی كۆمه‌ڵانی كوردی رێكخست(125)، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی موتكا كه حاجی مو‌سا بوو له خۆی نزیككرده‌وه، هه‌موو ئه‌مانه كه كاتی خۆی مسته‌فا كه‌مال خه‌ڵه‌تاندبوونی له خۆی نزیككردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانی كورد كه له سوپای عوسمانی مابوونه‌وه هه‌موویان راكێشرانهوه، ته‌نانه‌ت چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی باشووری كوردستانیشی هێنایه ریزه‌وه و له هاوینی 1923ز یوسف زیا به‌گ ناردرایه خنس تا شێخ سه‌عید بهێنێته‌وه ناوه‌وه، له‌وێدا بڕیاری سه‌رتاسه‌ری درا، هه‌رچه‌ند خالد به‌گ خۆی دوور خرابوویه‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی كورد له پالۆ كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه سه‌رتاسه‌ری بێت، ئه‌وه بوو یوسف زیا به‌گ به ناوی سه‌ردان په‌یوه‌ندیكرده‌وه به خالد به‌گ و هه‌ردووكیان رێككه‌وتن تا شێخ مه‌حمود له باشوور و له رۆژهه‌ڵاتیش سمكۆ بتوانن عه‌شیره‌ته‌كان پڕچه‌ك بكه‌ن ، هه‌روه‌ها بڕیاریشیاندا یاداشتێكیش بده‌نه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان، حه‌سره‌تیان باس له سه‌ردانی یوسف زیا به‌گ ده‌كات بۆ ئه‌سته‌مبوڵا كه ویستوویه‌تی چاوی به ئه‌ندامانی (حیزبی جمهوری ئه‌عزه‌می) بكه‌وێت كه ئه‌و كاته له‌گه‌ڵا تاقمی مسته‌فا كه‌مال ناڕێكبوون، له‌لایه‌كیتره‌وه ئیحسان نووری پاشا و ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس له به‌دلیس و سلێمانی ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی داواكانی حیزبیان له لقه‌كاندا پێدرا بوو(126)، یه‌كه‌مین كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه رێكخستنی ته‌واوی كۆمهڵهكانیتر بوو له كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی‌دا و كردنه‌وه‌ی لقهكانیتر بوو له ته‌واوی كوردستان، كاره‌كانیشیان زۆر نهێنی بوو، بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنیش خهلیهیهكیان دروستكردبوو، بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكیش ناوێكی نهێنی هه‌بوو، كه ته‌نها ئه‌ندامانی خه‌لیه‌كه ده‌یانزانی، دروشمهكانیشیان بریتی‌بوو له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رزگاری كورد له تورك، هه‌روه‌ها هه‌وڵی هاریكاری به‌ریتانیایان ده‌داو ره‌فزی هاریكاری سۆفیهتیان ده‌كرد، هه‌ربۆیه سهربازگهلێكیشیان راسپارد تا ئه‌م هاریكارییه مسۆگه‌ربكه‌ن، ئه‌م هێزه ته‌واوی پێكهێنه‌ره‌كانی حیزبێكی هاوچه‌رخی تیادا هه‌بوو(127)، سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه‌كانی ناوخۆی ئه‌م حیزبه‌ش، بریتیبوون له:
1ـ هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به وڵاتانی ئه‌وروپا و كردنه‌وه‌ی لقه‌كان له‌وێ
2ـ بڕیاری سیاسی لیژنه‌ی ناوه‌ندی ده‌ریده‌كات
3ـ كردنه‌وه‌ی لق له ته‌واوی كوردستان(128)
4ـ خۆئاماده‌كردن بۆ شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن سه‌ركرده‌ی كورد حیزبێكی سیاسی كوردی دامه‌زراندووه كه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان لقی هه‌یه، یوسف زیا به‌گ سه‌رۆكی دادگای سه‌ربه‌خۆیه له ئه‌نقه‌ره، مسته‌فا پاشای كوردی، مه‌لا سه‌عیدی كورد، ئیبراهیم به‌گ ئه‌ندامن كه ئیبراهیم وه‌زیری ئه‌وقافی عێراق بوو ساڵی 1924ز ، ئه‌م سه‌رچاوه ده‌ڵێ” شاری موسڵیش یه‌كێك بووه له نێوه‌نده گرنگه‌كانی چالاكی ئه‌م كۆمه‌ڵه له ساڵانی 1924ـ 1927ز، ته‌نانه‌ت شێخ محه‌ممه‌د مه‌هدی برای شێخ سه‌عیدی پیران له‌و شاره‌دا دانیشتووه‌و له‌وێدا لقی كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تورك شۆڕشی ساڵی 1925ز له نێودا ، ئه‌و له‌و شاره‌دا كاروچالاكی كردووه، هه‌یئه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و لقه له 11 كه‌س پێكهاتبوون كه مولازمی یه‌كه‌م ئه‌مین مه‌عروف حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی ره‌واندوزی سه‌رۆكی لقه‌كه بوو، ئه‌م لقه په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌وكات هه‌بوو، كوڕی گه‌وره‌ی شێخ سه‌عیدیش هاتووه‌ته موسڵا، ئه‌م كوڕه له‌گه‌ڵا ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس په‌یوه‌ندی هه‌بووه، كه به پێی سه‌رچاوه‌كان نییه‌تی یاخی بوونیان هه‌بووه(129)، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه دواتر كه یوسف زیا بهگۆو خالد به‌گ بوون گیران و درانه دادگا و له‌سێداره‌دران، ئیتر شێخ سه‌عید بوو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌كه، رۆبه‌رت ئۆڵسن ده‌ڵێ” خالید به‌گ به‌رله‌وه‌ی بگیرێ نامه‌یه‌كی نارد بوو بۆ شێخ سه‌عید بۆ ئه‌وه‌ی ده‌موده‌ست شۆڕش بكات، ئه‌وه بوو ئه‌ویش روویكرده پالو تا له‌وێ شۆڕشه‌كه راگه‌یه‌نێت، رۆژنامه‌ی وه‌قتی توركی له 3ی حوزه‌یرانی 1925ز ده‌ڵێ له ژێر سه‌ردێڕی چۆن شۆڕشه‌كه ساز كرا، ئه‌وه‌ی له وته‌كانی شێخ سه‌عید ههڵدهگۆزری ئه‌مه‌یه ساڵی پار له پارێزگاكانی خۆرههڵاتماندا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی دروستبوو، كه مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه و ئه‌ندامه‌كانی خه‌ڵك بوون، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به‌و هۆیه‌وه سه‌ركه‌وت كه به هۆی یوسف زیا به‌گه‌وه توانی بنه‌ماڵه‌ی شێخ سه‌عید بۆ لای خۆی رابكێشێ، به راشكاویش ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان شۆڕ‌شیان له ژێر په‌رده‌ی ئاییندا به‌رپاكردووه، تا بگه‌نه ئاواتی خۆیان كه سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵام پێش كاتی دیاریكراوی خۆی ته‌قییه‌وه(130)
په‌راوێزه‌كان
1ـ الدكتور عبدالفتاح علی یحیی البوتانی: وپائق عن الحركه القومیه الكردیه التحرریه، گ1، 2001، اربیل، لا270 .
2ـ الدكتور عبدالستار گاهر شریف: الجمعیات والمنڤمات واالاحزاب الكردیه، گ1، بغداد، 1989، لا11 .
3ـ جلیلی جلیل: كوردستان، سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه، گۆڤاری پێشكه‌وتن، ژماره (5)، سلێمانی، 1998، لا6 .
4ـ سه‌لام ناوخۆش: بزووتنه‌وه‌ی دهستوورخوازی توركیا‌و مه‌سه‌له‌ی كورد، گۆڤاری سه‌نته‌ری برایه‌تی، ژماره(9)، ساڵی دووه‌م، (كانوونی یه‌كه‌م 1998)، لا45 .
* عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت له 29ی ئه‌یلوولی 1896ز له‌دایكبووه‌و باوكی به ئه‌فه‌ندی كوردی ناسراوه، ئه‌و چووه‌ته خوێندنی روشدییه‌ی سه‌ربازی و زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و فه‌ڕه‌نسی باش زانیوه، ناوبراو تا ساڵی 1886ز له كوردستاندا ماوه‌ته‌وه و روشدییه‌ی سه‌ربازی ته‌واوكردووه، له ماوه‌ی ژیانیدا چوار كتێبی شیعری نووسیوه، عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كی لاده‌ر له دین و دژه سوڵتان ناسرا بوو، گرنگترین رووداوی ژیانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحادوته‌ره‌قی بوو، له ساڵی 1889زدا، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كاتێ دامه‌زراند كه له كۆلێژی پزیشكی له‌گه‌ڵا هاوڕێكانیدا بڕیاڕیان له‌سه‌ر دا، پاشان به تۆمه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه زیندانی ده‌كرێ، ئه‌مه پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 1894ز كۆلێژی پزیشكی ته‌واوده‌كات و ده‌بێته دكتۆری چاو، له پاش زیندان هه‌ڵدێت و ده‌چێته پاریس، له‌وێ له‌گه‌ڵا ئیسحاق سكوتی رۆژنامه‌ی عوسمانلی كه زمانحاڵی حیزبه ده‌ریده‌كات ئه‌م رۆژنامه‌یه به زمانه‌كانی ئینگلیزی و توركی ده‌ركراوه، دواتر به بڕیاری سوڵتان وه‌ك نوژدار له باڵوێزخانه‌ی ڤیه‌ننا داده‌مه‌زرێت، ساڵی 1904ز چووه‌ته میسر و رۆژنامه‌ی ئهلئیجتیهادی ده‌ركردووه .
* ئیسحاق سكوتی له شاری دیاربه‌كر ساڵی 1862ز له‌دایكبووه، ئه‌و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له جنیف به‌سه‌ربردووه، پاش ته‌واو كردنی كۆلێژی پزیشكی سه‌ربازی له ئه‌سته‌مبوڵا له‌گه‌ڵا عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت به تۆمه‌تی كاری سیاسی به‌ندكراوه له به‌ندینخانه‌ی (ترابلس)، به‌ڵام هه‌ڵدێت و ده‌چێته جنێف، ماوه‌یه‌كیش له سانڕیمۆ ژیاوه، چه‌نده‌ها بابه‌تی له رۆژنامه‌ی كوردستانی میقداد و عه‌بدولڕه‌حمانی برای بڵاوكردووه‌ته‌وه، له جنێف رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی عوسمانلی كه زمانحاڵی ئیتیحادوته‌ره‌قی بووه، ته‌رمه‌كه‌ی دوای كوده‌تا هێنراوه‌ته‌وه ئه‌سته‌مبوڵا .
5ـ م. ره‌سوڵ هاوار : كورد‌و باكوری كوردستان له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه هه‌تا شه‌ڕی دوهه‌می جیهان، به‌رگی یه‌كه‌م، چ1، سلێمانی، 2000، لا444 .
6ـ كه‌نداڵا و عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو چه‌ندانیتر: گه‌لێكی په‌ژمورده و نیشتیمانێكی په‌رت (كورد و كوردستان)، و : م.گۆمه‌یی، سوید، 1998ز، لا95 .
7ـ كریس كۆچیرا: مێژووی كورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا، و: محه‌ممه‌د ریالی، چ2، چاپخانه‌ی صرف، تهران، لا2 .
8ـ كریس كۆچیرا: كورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیست، لا52 .
9ـ أورخان محمد علی: السگان عبدالحمید الپانی حیاته وأحداپ عصره، گ1، 1987م، لا45 .
10ـ عبدالله محمد علی علیاوهیی: كردستان فی عهد الدوله العپمانیه فی منتصف القرن التاسع عشر الی بدایه الحرب العالمیه الاول، لا162 .
11ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا162 .
12ـ سه‌لام ناوخۆش: بزووتنه‌وه‌ی دهستوورخوازی توركیا، لا46 .
13ـ ارنست . أ . دامروز: تركیا الفتاه وپوره 1908، و: صالح احمد العلی، بیروت، 1960، لا70.
14ـ سه‌عد عه‌بدوڵڵا: ئه‌و هۆكارانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد پێكده‌هێنێت، 1986، لا37 .
15ـ مالیسانز: القومیه الكردیه، د. عبدالله جودت فی مگلع قرن العشرین، ت. شكر مصگفی، گ1، مگبعه وزاره التربیه، اربیل، 2000، لا30 .
16ـ سه‌لام ناوخۆش: بزووتنه‌وه‌ی …………،لا48 .
17ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا49 .
18ـ جلیلی جلیل: كوردستان ……، لا70 .
19ـ جلیلی جلیل واخرون: الحركه كردیه فی العصر الحدیپ، و: د. عبدی حاجی، گ1، بیروت، 1992، لا116 .
20ـ عبدالستار گاهر شریف: كۆمه‌ڵه و رێكخراو و حیزبه كوردییه‌كان، گۆڤاری كۆڕی زانیاری، لا277 .
21ـ جلیلی جلیل: الحركه، لا116 .
22ـ كریس كۆچیرا: كورد له سه‌ده‌ی …….، لا53 .
23ـ سه‌لام ناوخۆش: بزووتنه‌وه …..، لا49 .
24ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا49 .
25ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا49 .
26ـ جلیلی جلیل: الحركه…..، لا57 .
27ـ دكتور حامد محمود عیسی: القچیه الكردیه فی تركیا، گ1، 2002، قاهره، لا84 .
28ـ رۆبه‌رت ئۆلسن: راپه‌ڕینی شێخ سه‌عیدی پیران، و: ئه‌بوبه‌كر خۆشناو، چ2، سلێمانی، لا34 .
29ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، و: محمد باقی، چ3، 1991، لا69 .
30ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا49 .
31ـ رمزی قزاز: بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و رۆشنبیری كورد له كوده‌تای چه‌رخی نۆزده‌دا تا ناوه‌ڕاستی بیست، سلێمانی، چاپخانه‌ی ژین، 1971، لا69 .
32ـ رۆبه‌رت تۆڵسن: راپه‌ڕینی …..،لا37 .
33ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا51 .
34ـ گۆڤاری كاروان: ژماره32، لا9 .
35ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا9 .
36ـ عبدالستار گاهر شریف: الجمعیات ….، لا20 .
37ـ ره‌مزی قه‌زاز: بزووتنه‌وه ی ………، لا69 .
38ـ الدكتور عبدالفتاح علی یحی البوتانی: وپائق عن …..، لا470 .
39ـ م. رسول هاوار: كورد‌و كوردستان…..، لا494 .
40ـ دكتۆر حامد محمود عیسی: القچیه الكردیه فی تركیا، لا97 .
41ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا88 .
42ـ عبدالستار گاهر شریف: الجمعیات ….. لا357 .
43ـ رمزی قزاز: بزووتنه‌وه‌ی …، لا71 .
44ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد …، لا51 .
45ـ عبدالستار گاهر شریف : الاحزاب ….، لا38 .
46ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا51 .
47ـ عبدالستار گاهر شریف: الاحزاب….، لا38 .
48ـ رۆبه‌رت ئۆڵسن: راپه‌ڕینی ….، لا35 .
49ـ سه‌لام ناوخۆش: بزووتنه‌وه ….، لا91 .
50ـ عبدالفتاح علی یحی البوتانی: الوپائق …..، لا471 .
51ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لا471 .
52ـ هیوا ئه‌مین: دۆزی كورد له نێوان به‌رداشی ماركسیه‌ت و دیموكراسیه‌ت، لا26 .
53ـ فاتح ره‌سوڵ: بنچینه‌ی مێژووی بیرۆكه‌ی چه‌پ له كوردستان، لا51 .
54ـ دكتۆر حامد محمود عیسی: القچیه الكردیه، لا143 .
55ـ دیریك كینان: كورد و كوردستان له نێوان به‌رداشی داگیركه‌راندا، و: سلام ناوخۆش، لا17 .
56ـ له (المنجد فی الاعلام، لا34) وه‌رگیراوه .
57ـ م. محمد ره‌سوڵ هاوار: كورد و باكوری كوردستان، به‌شی دووه‌م، لا114 .
58ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا7 .
59ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد ….، لا7 .
60ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا8 .
61ـ د.ابراهیم الداقوق: اكراد تركیا، گ1، بیروت، 2003، لا230 .
62ـ فاتح ره‌سوڵ: بیرۆكه‌ی ….، لا53 .
63ـ الدكتور ابراهیم خلیل علی مراد والدكتور ابراهیم خلیل احمد : ایران و تركیا، موصل، 1992، لا232 .
64ـ د.ابراهیم الداقوق: اكراد ….، لا156 .
65ـ د. گوینته‌ر دێشنه‌ر: كورد، گه‌لی له خشته براوی غه‌درلێكراو، و: حه‌مه‌كه‌ریم عارف، 1999، لا72 .
66ـ د.گوینته‌ر دیشنه‌ر: كورد …..، لا73 .
67ـ رۆبه‌رت تۆڵسن: راپه‌ڕینی …….، لا54 .
68ـ د. ابراهیم داتومی: اكراد، لا106 .
69ـ به‌یاننامه‌و تێلگرافی ته‌عمیمی ئه‌تاتورك: گۆڤاری دۆسیه‌ی توركیا، ژ3، لا43 .
70ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا74ـ78 .
71ـ فاتح ره‌سوڵ: بیرۆكه‌ی چه‌پ، لا53 .
72ـ د. ابراهیم خلیل مراد: ایران و تركیا، لا233ـ234 .
73ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا235 .
74ـ محمد نوره‌دین: توركیا له سه‌رده‌می گۆڕاندا، و: ئازاد به‌رزنجی، سلێمانی، 2000، لا12 .
75ـ د.خلیل ابراهیم مراد: ایران و تركیا، لا236 .
76ـ د.ابراهیم الداقوقلی: اكراد تركیا، لا236 .
77ـ فاتح ره‌سوڵ: بیرۆكه‌ی….، لا60 .
78ـ د.گوینته‌ر دیشنه‌ر: كورد …. لا72 .
79ـ فه‌یرۆز ئه‌حمه‌د: ئایدیۆلۆژی كه‌مالیزم، توركیا له‌پێناوی مانه‌وه‌دا، سلێمانی، 2004، لا62 .
80ـ فه‌یرۆز ئه‌حمه‌د: ئایدیۆلۆژیای كه‌مالیزم، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا63 .
81ـ د.ابراهیم خلیل مراد: ایران و تركیا، لا243 .
82ـ د.ابراهیم خلیل مراد: ایران و تركیا، لا244 .
83ـ سه‌لام ناوخۆش: بزووتنه‌وه‌ی …، لا17 .
84ـ نادر انتصار: قومیت و قومیتگرایی، لا60 .
85ـ دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی كورد، به‌شی یه‌كه‌م، لا71 .
86ـ دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه…، لا74 .
87ـ د. ابراهیم خلیل مراد: ایرانو تركیا، لا245 .
88ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد‌و باكوری كوردستان، لا188 .
89ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا210 .
90ـ فاتح ره‌سوڵ: بنچینه‌ی ….، لا60 .
91ـ بئوار الیما: اخرین مستعمره، بحران كردستان تركیه، چ1، تهران، لا83 .
92ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا84 .
93ـ بئوار الیما: اخرین مستعمره، لا83 .
94ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا84 .
95ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا75 .
96ـ دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك….، لا76 .
97ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا79 .
98ـ دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك….لا79 .
99ـ د. گوینته‌ر دیشنه‌ر: كورد ….، لا73 .
100ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا62 .
101ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا63ـ 64 .
102ـ ره‌فیق حیلمی: یاداشت، به‌رگی یه‌كه‌م، لا202ـ203 .
103ـ د.حامد مه‌حمود عیسی: القچیه الكردیه، لا124 .
104ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا66 .
106ـ ره‌فیق حلمی: یاداشت، به‌رگی یه‌كه‌م، لا207 .
یه‌كه‌م : ئه‌مین عالی به‌درخان ـ جێگری كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد .
106ـ م.ره‌سوڵ هاوار: كورد‌و باكوری كوردستان، لا38 .
107ـ بئوار الیما: اخرین مستعمره، لا76 .
108ـ ره‌فیق حیلمی: یاداشت، به‌رگی یه‌كه‌م، لا75 .
109ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا75 .
110ـ بله‌ج شێركۆ: كێشه‌ی كورد، لا77 .
111ـ د.حامد عیسی: القچیه الكردیه، لا86ـ87 .
112ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد…، لا62 .
113ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد…، لا63 .
114ـ عبدالستار گاهر شریف: الاحزاب، لا40 .
115ـ د. علی یحی البوتانی: وپائق عن…، لا41 .
116ـ د. عبدالستار گاهر شریف: المنڤمات والجمعیات، لا41 .
117ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا44 .
118ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد، به‌رگی دووه‌م، لا68ـ67 .
119ـ عبدالستار گاهر شریف: الاحزاب، لا46 .
120ـ رۆبه‌رت ئۆڵسن: راپه‌ڕینی…، لا55 .
121ـ م.ره‌سوڵ هاوار: كورد، لا260 .
122ـ رۆبه‌رت ئۆڵسن: راپه‌ڕینی، لا59 .
123ـ رۆبه‌رت ئۆڵسن، راپه‌ڕین، لا59 .
124ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا72
125ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد، لا263 .
126ـ م. ره‌سوڵ هاوار: كورد، لا273ـ264 .
127ـ د. عبدالفتاح علی یحی البوتانی: الوپائق، لا488 .
128ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا502ـ501 .
129ـ د. عبدالفتاج علی یحیی البوتانی: الوپائق، لا505 .
130ـ بله‌ج شێركۆ، كێشه‌ی كورد، لا84 .