كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
مه‌حمود كه‌ریم ئه‌حمه‌د
پێشه‌كی:
مرۆڤ هه‌رگیز به ته‌نیا نه‌ژیاوه, هه‌میشه به كۆمه‌ڵ له خه‌باتی سه‌خت و پڕرٍهنج و خوێناویدا بووه له‌پێناوی ژیان و مان و ئازادی خۆی و گواستنه‌وه له قۆناغی یاسای دڕنده‌گه‌رێتی جه‌نگه‌ڵه‌وه بۆ یاسای مرۆڤی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دیاره مێژووش وه‌ك ئاوێنه‌ی دوێنێ وایه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێده‌بینرێ و به چاك و خراپیه‌وه سڕینه‌وه‌ی نییه, بۆیه بۆ خۆناسین و خهڵكناسین و سه‌ركه‌وتن له ژیاندا پێویسته هه‌موو تاك و كۆیه‌ك مێژووی راسته‌قینه‌ی خۆی بزانێت وسوود له هه‌ڵه و راستییه‌كانی رابردووی خۆی وه‌ربگرێت, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ ره‌وتی رۆژگاردا بگونجێت و ژیانێكی باشتر بۆ وه‌چه‌كانی داهاتووی دابینبكات و له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیشدا گۆشه‌گیر نه‌بێت.
ئاشكرایه كورد له نه‌ته‌وه كۆن و ره‌سه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.. كوردستان لانكه‌ی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تییه, كه‌چی تائێستا گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له جیهاندا كه چاره‌نوسی دیارنییه, ئه‌ویش زیاتر له‌به‌ر ههڵًكهوتهی جوگرافیایی و ده‌وڵه‌مه‌ندی نیشتمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ك و كه‌مته‌رخه‌می و نه‌زانی خۆی بووه له‌لایه‌كیتره‌وه, ئه‌وه‌تا تائێستاش چاوه‌ڕێ به‌زه‌یی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستی دوژمنه دێرینه‌كانی دهوروپشتیهتی و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به ململانێ و كێشه‌ی ناوخۆیی بێبایهخهوه خه‌ریكین.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له خوارهویهوه كه‌نداو و ئۆقیانوسی هیند، له‌لای رۆژئاوایه‌وه ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له‌لای سه‌روویه‌وه ده‌ریای ره‌شه، (3) كیشوه‌ره دێرینه ئاوه‌دانه‌كه‌ی جیهان (ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا) به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ و شاڕێگه‌ی جه‌نگی و بازرگانییهكانیانی پیا تێده‌په‌ڕێ.
شوێنی ژیانی كورد كه‌وتووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه كه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو قۆناغێكدا به جۆرێ گرنگی هه‌بووه, بۆیه هه‌میشه له داگیركردنێكهوه چووه بۆ داگیركردنێكیتر و بووه به مه‌یدانی شه‌ڕ و ململانێ و جه‌نگی خوێناوی و ئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌نها ماڵوێرانی و كوڕكوژراوی و كاره‌سات و مه‌ینه‌ت و قوڕبهسهرییهكهی بۆ كورد ماوه‌ته‌وه كه هیچ كاتێك ده‌ستی نه‌بووه له هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نگانه‌دا كه ده‌رماڵی پێگرتووه.
بۆیه به‌پێی سه‌رچاوه زانستی و مێژووییه‌كان هه‌ندێ له‌و چه‌رخ و قۆناغ و سه‌رده‌مانه به‌م شێوه‌یه بووه كه به كورتی باسیده‌كرێت له لاپه‌ڕه‌كانی داهاتوودا.
یه‌كه‌م:
چه‌رخ و قۆناغه‌كانی پێش مێژوو:
1- كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر دروستبوونی زه‌وی و ژیان:
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی زانستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (70 -100) ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ردوون بۆشاییه‌كی گه‌وره و فراوانبووه, زانایانی بواری جیۆلۆجی ته‌مه‌نی گۆی زه‌وی به (4,5) ملیار ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن, زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان لایانوایه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی (3-3,5) ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یدابووه.
له كۆتایی چه‌رخه جیۆلۆجییهكاندا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێكبووه له كیشوه‌ری كۆنی (ئهندیانالاند) كه (له شاخی هێمالایاوه تا چیاكانی زاگرۆس و تۆرۆس و باكوری ئه‌فریقا و باشوری ئه‌مه‌ریكای له‌خۆگرتووه). له هه‌مانكاتدا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ژێر ده‌ریای (تسس) دا بووه, به زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی (ئه‌لبی) به‌هێز چیاكانی (هێمالایا و زاگرۆس و تۆرۆس) ده‌ركه‌وتوون.
2- په‌یدابوونی مرۆڤ و چه‌رخی دڕنده‌گه‌رێتی (بالیولیتی):
سه‌رچاوه زانستییه‌كان جیاوازیان هه‌یه له دیاریكردنی مێژووی په‌یدابوونی مرۆڤ, هه‌ندێكیان پێیانوایه (60) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤ په‌یدابووه, جۆری (قنج) یان (راوه‌ستاو) یان (20) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقادا گه‌شه‌یكردووه و (3) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریایی سپی ناوه‌ڕاست و ده‌وروبه‌ری چیاكانی زاگرۆس و تۆرۆسدا بڵابوونه‌ته‌وه و ژماره‌یان زۆر بووه.
هه‌ندێ سه‌رچاوه ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رگۆی زه‌وی پێش( 1) ملیۆن و (750) هه‌زا ساڵ به (120) هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن, له‌م چه‌رخه‌دا (2) جۆر مرۆڤ ناسراون:
أ- مرۆڤی كۆماوه: كه (60) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقادا ژیاون.
ب- مرۆڤی قنج (راوه‌ستاو) : كه (20) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌مان شوێندا و نزیكه‌ی (2) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له (جاوا و چین) ژیاون.
3- چه‌رخی كۆچوڕهو (میزۆلیتی):
(1) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌وروبه‌ری چیاكانی زاگرۆسه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به كۆمه‌ڵی ( 20-30) كه‌س به هه‌رچوارلای جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌ڕاوكردنی ئاژه‌ڵی كێوی گه‌وره و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ر و ره‌گی دره‌خت و گژوگیا له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ژیاون و له‌م چه‌رخه‌دا كه تا (30) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خایاندووه (2) جۆر مرۆڤی تر ناسروان:
أ- مرۆڤی نیانده‌رتاڵ: (100 – 359) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاون و شوێنه‌واریان له ئه‌شكه‌وتی (هه‌زارمێرد) ی نزیكی سلێمانی و (شانیده‌ر) ی نزیكی برادۆست دۆزراوه‌ته‌وه.
ب- مرۆڤی عاقڵ (نوێ): ئه‌م جۆره (30) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركه‌وتوون و له ههمووبارێكهوه له مرۆڤی ئێستا چوون و توانیویانه ئه‌شكه‌وت بهجێبهێڵن و رووبكه‌نه كه‌ناری چه‌م و رووبار و نزیكی كانی و كارێزه‌كان و تیا جێگیربن و رووه‌ك بڕوێنن و ئاژه‌ڵ راگیربكهن.
4- چه‌رخی نیشته‌جێبوون:
مێژوونوسان ئه‌م چه‌رخه به چه‌رخی دروستبوونی گوند و شۆڕشی كشتوكاڵی ناو ده‌به‌ن كه مرۆڤ تیایدا فێری به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵ به شێوه‌یه‌كی ئابووریانه بووه, ماوه‌كه‌شی ده‌گێڕنه‌وه بۆ (10 – 30 ) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه تیایدا مرۆڤ ئه‌شكه‌وتی به‌جێهێشتووه و له نزیك چه‌م و رووبار و كانی و كارێزه‌كانه‌وه جێگیربووه و دواتر خانووه‌كانیان له قوڕ و به‌رد و زه‌ل و قامیش بۆ خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه دروستكردووه و له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ره‌تایی و ساده‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه‌دا ژیاون, شوێنه‌واریان له گوندی (جه‌رمۆ) ی نزیكی چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (7000) ساڵ پێش‌زایین.
ئه‌م چه‌رخه به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی گه‌وره ناسراوه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و سه‌ره‌تا بووه بۆ ده‌ركه‌وتنی شار و شارستانییه‌ته‌كان, هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی زانستی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رگۆی زه‌ویان (8) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به (5) ملیۆن كه‌س داناوه, ئه‌م ژیانی (گوندنشینی) یه دووباره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به هه‌رچوارلای جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
أ- (6 – 4 ) هه‌زار ساڵ پێشزاینن له كه‌ناره‌كانی فورات و ناوه‌ڕاستی دیجله‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و فێری (گهنمهاڕین و رستن و چنین و دروستكردنی قاپ‌و قاچاغ و كه‌ره‌سه‌ی كشتوكاڵی و ئایین بوون).
ب- (6) هه‌زار ساڵ پ.ز گه‌یشتووه‌ته باكوری ئه‌فریقا و میسر و كه‌نداوی به‌سره و ئه‌نادۆڵ و هۆیۆك.
جـ- (5) هه‌زار ساڵ پ. ز گه‌یشتووه‌ته باكوری ده‌ریای ره‌ش و قۆقاز و به‌لقان و باكوری رۆژههرڵاتی ئێران و هیند.
د- (4) هه‌زار ساڵ پ. ز گه‌یشتووه‌ته چین و ئه‌وروپا.
هـ- (39 هه‌زار ساڵ پ.ز گه‌یشتووه‌ته ئه‌مریكا.
به‌م شێوه‌یه مرۆڤ قۆناغه‌كانی پێشمێژووی به‌ڕێكردووه كه 98% ی ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه, شایانی باسه (خورییه‌كان) كه ره‌چه‌ڵه‌كی كوردن (6) ساڵ پێش‌زایین له ده‌وربه‌ری چیای زاگرۆس ژیاون.
دووه‌م: قۆناغه مێژووییه‌كانی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی:
1- سه‌ده كۆنه‌كان( قۆناغی كۆیلایه‌تی) (3000 پ.ز – 500 ز):
مێژوونوسان سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه ده‌گێڕنه‌وه بۆ (3) هه‌زار ساڵ پ.ز به قۆناغی دووه‌می گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی داده‌نێن و پێیده‌وترێ (قۆناغی دروستبوونی شار و گه‌شه‌كردنی كار و پیشه‌ی ده‌ستی تیادا شارستانییه‌ته كۆنه‌كان سه‌ریانهه‌ڵداوه و گه‌شه‌یانكردووه و داپووكاونهتهوه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
أ- شارستانیه‌تی سۆمه‌رییه‌كان له‌سه‌ر رووباری دیجله و فورات (4000 – 2000پ.ز).
ب- شارستانیه‌تی میسرییه‌كان له‌سه‌ر رووباری نیل له ماوه‌ی (3000 – 5000پ.ز).
ج- شارستانیه‌تی هیند له‌سه‌ر رووباری بهنجاب و هیندۆس (1000 پ.ز- 100 ز).
د- شارستانیه‌تی چین له‌سه‌ر رووباری زه‌رد (1500 پ.ز تــا 500پ.ز).
هـ-شارستانیه‌تی ئهستێك و ئهلانكی له ئه‌مه‌ریكای باشوور له (500 تـــا 1500ز).
جگه‌له چه‌ندین شارستانیه‌تی بچووكتر وه‌ك شارستانیه‌تی (ئه‌غریق و رۆمان و حیسی و میتانی و فینیقی و عیبری و كریت) له هه‌مانكاتدا مێژوونوسان ده‌ڵێن: ( لۆلۆبو و گوتی و سۆباری و میدی) كه ئاری و به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد بوون جگه له هورییهكان له‌و قۆناغه‌دا ژیاون و سنووریان باكوری رۆژهه‌ڵاتی دیجله بووه و هه‌میشه له شه‌ڕ و ململانێدا بوون له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه سامییهكانی باشوریاندا.
(سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و بابلی و ئاشوری و كلدانی)و( زیاتر له به‌رگریكردندا بوون ) تا له ساڵی (612پ.ز) میدییه‌كان توانیویانه به هاوكاری كلدانییه‌كان له باشوره‌وه كۆتایی به زوڵم و سته‌می ده‌وڵه‌تی ئاشوری بهێنن له موسڵ (نینوی), له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی ئایینی و فه‌یله‌سوف له دژی په‌یوه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی رژێمی كۆیلایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه كه بوو بووه كۆسپ له رێگه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگادا وه‌ك ئاینه‌كانی (نوح, ئه‌یوب, زه‌رده‌شت, بوزا, ئیبراهیم, مو‌سا, عیسا, محه‌ممه‌د(د.خ) .
جگه‌له فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌ك (كۆمفۆشیۆس, سوقرات, ئیفلاتون, ئه‌رستۆ) له چین و یۆنان كه هه‌موویان له‌نێوان (3000 پ.ز تــا 500 ز) له هه‌وڵی چاكسازی و له‌ناوبردنی رژێمی كۆیلایهتیدابوون كه له توانای مرۆڤدا نه‌مابوو, تا گۆڕا به رژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و له چاو رژێمی كۆیلایه‌تیدا پێشكه‌وتووتر بوو.
شایه‌نی وتنه كورد له هورییهكانهوه تا میدییه‌كان كونترین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه‌بوون, به‌ڵام شارستانیه‌تیان نه‌بووه, هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می سومهرییهكاندا (گه‌لگامش) توانیویه‌تی به هۆی ژنه‌وه كوردێك به ناوی (ئه‌نكیدۆ) له شاخه‌كانی زاگرۆس دابگرێت و دواتر بیكاته چاوساغی خۆی بۆ داگیركردنی وڵاتی كورد له شاخه‌كان, جگه‌له‌وه‌ی سیاسه‌تی راگواستنی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی (1244 – 1208پ.ز) له‌لایه‌ن ئاشورییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ئێستاش به‌رده‌وامه.
دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی (میدی) ( 550پ.ز) ئیتر (فرسی و هاخامه‌نشی) فه‌رمانڕه‌وا بوون له ناوچه‌كه‌دا تا له ساڵی (331پ.ز)دا یۆنانییه‌كان توانیان له ده‌شتی هه‌ولێردا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی (هاخامه‌نشی) بهێنن و سه‌رله‌نوێ ئیمپراتورییهتی ساسانی له ئێران دامه‌زرا.
2- سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست (قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی) (500 – 1500) ز:
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا كوردستان له رێگه‌ی (ئاغا و بهگهكانیهوه) له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ساسانی و رۆمدابوو, ساڵی (636ز) زكهوتهژێر ده‌ستی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه‌وه كه له شه‌ڕی (نه‌هاوه‌ند)دا كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی ساسانی هێنا له‌سه‌رخاكی كوردستان.
ساڵی (661ز) ئه‌مه‌وییه‌كان توانیان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بهێنن و ساڵی (750ز) عه‌باسییه‌كان توانیان له‌سه‌ر زێی بادینان كۆتایی به ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی بهێنن و تا ساڵی (1332) ز فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه‌یان كرد.
تا سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان دهنگوباسی (تورك) وه‌كو گه‌لێكی دانیشتووی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ژیانی كورد دا نییه (مه‌غۆل) له سه‌ده‌ی (13) هه‌می زایینی‌دا, له مێژوودا ده‌ركه‌وتن و توانیان ساڵی( 1432ز ) عیراق داگیربكه‌ن، دوای ئه‌وانیش (ئاققۆینلو) ساڵی (1701ز) هه‌موو وڵاتی كورد كهوتووهتهژێر ده‌ستی (سه‌لجوقییه‌كان) و میرنشینهكوردهكان له‌ناوچوون.
ساڵی (1501ز) ده‌وڵه‌تی ( سه‌فه‌وی) شیعه مه‌زه‌بی فارسی له ئێران, له‌لای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌تی عوسمانی تورك و سوننه‌مه‌زه‌ب له‌لای رۆژئاوایه‌وه له هه‌مان كاتدا كورد چه‌ندین میرنشینی هه‌بوو, بۆ یه‌كه‌مجار له شه‌ڕی چاڵدێراندا ساڵی (1514 ز) كوردستان بوو به دووپارچه له ئیمپراتۆرییه‌تی ساسانی و عوسمانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی سیاسه‌تی راگواستنی كوردیان په‌یڕه‌وكرد له كوردستانه‌وه بۆ خۆراسان و هه‌موو شاههكانی عه‌جه‌میش درێژه‌یان به هه‌مان سیاسه‌ت دا, ساڵی (1752 – 1759ز) (كه‌ریمخانی زه‌ند) بووه شای ئێران زیاتر خۆی به ئێرانی ده‌زانی نه‌ك كورد, وه‌ك (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) كه زیاتر بۆ ئیسلام تێده‌كۆشا نه‌ك كورد.. شه‌ڕی درێژخایه‌نی سه‌فه‌وی و عوسمانیش زۆربه‌ی له‌سه‌رخاكی كورد روویده‌دا, له‌شكری هه‌ردوولاش زۆری كورد تیا‌بوو.
عه‌جه‌م و رۆم هه‌میشه به فڕوفێڵ و ته‌فره‌دان كوردیان به‌لای خۆیاندا راكێشاوه له كاتی ته‌نگانه‌یاندا, به‌ڵام دوای ئه‌وه به توندوتیژی و كوشتن و بڕین له‌گه‌ڵیان جووڵاونه‌ته‌وه, هه‌میشه كوردیان به جه‌رده و پیاوكوژ له‌قه‌ڵه‌مداوه و كوردیش ئه‌وانی به فێڵبا ز و سپڵه ناوبردووه, میرنشینه‌كانی (ئه‌رده‌ڵان و بابان و سۆران و بۆتان و بادینان) له هه‌مان كاتدا بوون.
3- كورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا ( قۆناغی سه‌رمایه‌داری ):
أ- كوردستان پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م:
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (19) ه‌وه جگه له ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی, كوردستان بوو بووه جێی چاوتێبڕینی (به‌ریتانیا), چونكه هه‌م نزیك بوو له سنوری (ئێران و توركیا و روسیاوه) و هه‌م كه‌وتبووه سهرریَِگای (هیند), بۆیه له رێگه‌ی په‌رستگاكانی (ئه‌رمه‌نی و ئاشوری و كلدانییه‌وه) كه‌وته بڵاوكردنه‌وه‌ی نفوزی خۆی, له شه‌ڕی نێوان (روسیا) له‌گه‌ڵ (توركیا و ئێران) دا روسیا هه‌وڵیدا كه‌ڵك له كورد وه‌ربگرێت یان هیچ نه‌بێت بێلایه‌نیان بكات.. ساڵی (1828ز) ساڵی (1847ز) ئێران وازی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هێنا له (ناوچه‌ی سلێمانی) و عوسمانییه‌كانیش وازیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هێنا له (محهممهره و كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی شه‌تولعه‌ره‌ب).
روسیا و عوسمانی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كێشه‌ی ئایینی زه‌قبكه‌نه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان, ساڵی (1877) سوڵتانی عوسمانی فتوای (جیهادی) ده‌ركرد له دژی روسیای قه‌یسه‌ری.. كوردستان گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌لای عوسمانی و روسیا و به‌ریتانیا.
ساڵی (1880ز) راپه‌ڕینی شه‌مدینان (ئێران) به رابه‌رایه‌تی شێخ عه‌بدوڵڵای نه‌هری 9 ده‌ستیپێكرد, به‌ڵام شای ئێران و سوڵتانی عوسمانی به پاڵپشتی روسیا كووژاندیانهوه, هه‌رچه‌نده له‌ناو خۆیاندا ناكۆكبوون, به‌ڵام سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی كورد هه‌میشه و تائێستاش یه‌كن.
ساڵی 1891 سوڵتان عه‌بدولحه‌مید سواره‌ی حه‌میدی دروستكرد له دژی روسیا و ئه‌رمه‌ن به ناوی ئاینه‌وه قه‌تل و عامی ئه‌رمه‌نی كرد كه تائێستاش په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به ناوچاوانی توركیاوه, هه‌رچه‌نده له كاتی خۆیدا هه‌وڵیاندا بیكه‌نه ملی كورد.
له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا راپه‌ڕینی به‌درخان ده‌ستیپێكرد و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا ڕاپه‌ڕینی مه‌لا سه‌لیم له (تبلیس) ساڵی 1914 ده‌ستیپێكرد, له هه‌مانكاتدا شۆڕشی (شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی) له باشوری كوردستان, له‌م كاته‌دا ده‌وڵه‌تی عوسمانی راگواستنی كوردی بۆ رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ ده‌ستپێكرد, ساڵی 1915 روسیا و به‌ریتانیا به نهێنی نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان دانابوو.
ب- كوردستان له‌نێوان جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا: (1914 – 19469.
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كێشه‌ی كوردی زیاتر ئاڵۆز كرد (ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و روسیا و فه‌ره‌نسا) به هۆی نه‌وته‌وه چاویان بڕیبووه كوردستان, توركیای عوسمانیش به‌رده‌وامبوو له گواستنه‌وه‌ی كورد, به‌ڵام واش شۆڕشه‌كانی كورد دژی توركیا و ئێران به‌رده‌وامبوو كوردستان لهداگیركردنێكیتر له شۆڕش و راپهڕینێكهوه بۆ ئه‌ویتر ده‌چوو.
راپه‌ڕینی ده‌رسیم ساڵی (1915) ده‌ستیپێكرد, شێخ مه‌حمودی حه‌فید له سلێمانی ساڵی 1919 و خالۆ قوربانی له گه‌یلان و شێخ سه‌عیدی پیران 1925 و سمكۆ 1925 و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان 1927 كه هه‌موویان به هۆی هاوكاری عێراقی عه‌ره‌ب و توركیای كه‌مالی و ئێرانی حه‌مه‌ره‌زا شا و به پاڵپشتی روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا سهركووتدهكران.
ساڵی (1943) شۆڕشی (مه‌لا مسته‌فای بارزان) و ( شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی) به هاوكاری حیزبه‌كانی (هیوا, شۆڕش, رزگاری) ده‌ستیپێكرد ئه‌وه بوو دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كوردستان بوو به چوارپارچه‌وه ( عێراق و ئێران و توركیا و سوریا) و تائێستا و په‌یمانه‌كانی (سایكس بیكۆ و سیڤه‌ر و لۆزان) یش مافی كوردیان نه‌سه‌لماند.
ج- كوردستان دوای جه‌نگی دووه‌م (1945 – 2007):
ساڵی 1945 پارتی دیموكراتی كورد له ئێران دامه‌زرا و ساڵی 1946یش كۆماری مهاباد به سه‌رۆكایه‌تی (قازی محه‌ممه‌د), به‌ڵام دوای یه‌ك ساڵ قازی له سێداره‌درا و كۆماری مهاباد رووخا, ساڵی 1946 پاتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی (مسته‌فا بارزانی) دامه‌زرا,به‌ڵام به هۆی توند و تیژی شای ئێران و كه‌مالییه‌كانی توركیاوه بزووتنه‌وه‌كانی كورد له‌وێ لاواز بوون, ساڵی 1961 شۆڕشی ئه‌یلول له كوردستانی عێراق هه‌ڵگیرسا و ساڵی 1964 دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕی ناوخۆش ده‌ستیپێكرد تا ساڵی 1970 رێككه‌وتننامه‌ی 11 ی ئازار ئۆتۆنۆمی بۆ كورد سه‌لماند و به‌ڵام ساڵی 1974 رژێمی به‌عس پاشگه‌زبووه وه و دوای شه‌ڕێكی قورسی (1) ساڵه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ( شا – سه‌دام) له 6/3/1975 دا عێراق و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به شۆڕشی كورد به‌رامبه‌ر وازهێنانی عێراق له هه‌ندێ زه‌وی ئاوی خۆی له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق شهتولعهربدا كه له دواییدا بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی خوێناوی (8) ساڵی نێوان عێراق و ئێران.
ساڵی 1976 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دامه‌زرا و دوای ئه‌ویش پارتی له ئێرانه‌وه هاتنه‌وه كوردستان و سه‌ره‌تا شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسایه‌وه به فیتی ئێران و عێراق و توریكا ساڵی 1979 رژێمی شا رووخا و كۆماری ئیسلامی به رابه‌رایه‌تی (خومه‌ینی) جێیگرته‌وه و پارتی دیموكراتی كورد و كۆمه‌ڵه شۆڕ‌شیان له ئێران راگه‌یاند, به‌ڵام هه‌رزوو ئێران توانی كۆتایی به شۆڕشی چه‌كدارییان بهێنێت و ئاواره‌ی عێراقیان بكات, ساڵی 1981 شه‌ڕی عێراق – ئێران به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری 1975 ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه, ساڵی 1984 یه‌كێتی و رژێمی عێراق نزیكبوونه‌وه له رێككه‌وتن, به‌ڵام به فیتی توركیا سه‌رینه‌گرت.
شه‌ڕی كیمیاوی باران و ئه‌نفال تا 1991 ده‌ستیپێكرد و ته‌نانه‌ت دوای وه‌ستانی شه‌ڕی (عێراق – ئێران) یش له 8/8/1988 دا, هه‌ر به‌رده‌وامبوو, ساڵی 1990 عێراق كوه‌یتی داگیركرد, هاوپه‌یمانان سه‌ره‌تای ساڵی 1991 به‌ناوی رزگاركردنی كوه‌یته‌وه په‌لاماری عێراقیان دا و لاوازیانكرد و به‌هاری ساڵی 1991 راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری له عێراقدا ده‌ستیپێكرد و كورد توانی به هاوكاری هاوپه‌یمانان پارێزگاكانی (سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك) رزگاربكات و بیپارێزێت و به‌ره‌ی كوردستانی دابمه‌زرێنێت, به‌ڵام دیسانه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ ساڵێ 1995 هه‌ڵگیرسایه‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه دوو پاچه‌ی ژێرده‌ستی پارتی و یه‌كێتی و دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق یه‌كیانگرته‌وه و سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی به شه‌ڕ و كوژران و له سێداره‌دران هه‌ندێكیان له‌ناوچوون و هه‌ندێكیتریان چاوه‌ڕێی حوكمی دادگان و هه‌ندێكیان ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروپشت و ئه‌وروپا و جیهان بوون, ئێرانیش توانی (د. قاسملو و د. شه‌ره‌فكه‌ندی ) وه‌ك (سمكۆ و قازی) به فڕوفێڵ و له سه‌رمێزی گفتوگۆ بكوژێت, ئێستاش خه‌باتی حیزبه‌كه‌یان به‌رده‌وامه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا و له توركیاش پارتی كرێكارانی كوردستان هاده‌ب و هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ,ئه‌وه‌ی ئاشكرایه بۆ چوونی دهسهڵاًتدارانی ( عێراق و ئێران و توركیا و سوریا) ی ئه‌مڕۆ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ بۆ چوونی (سۆمه‌ری و هاخامه‌نشی وتورك و مه‌غۆله‌كانی ) كۆندا و هه‌ر رۆژه‌ی له‌لایه‌كه‌وه په‌لاماری كورد ده‌ده‌ن و تۆپبارانی سنووره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن و سیاسه‌تی (شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌ب و تۆرانییهتی تورك، پان ئێرانیزمی ئێران و ئیستبدادی شه‌رقی دێرین هه‌ر له كهللهیاندا ماوه و ده‌وڵه‌ته زلهێز و جیهانییه‌كانیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه بێگوێدانه مافی گه‌لانی (خه‌وخۆش) رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
د- كورد له نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا:
ساڵی 1915 روسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیا به نهێنی نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان داڕشتبوو.. له كۆتاییدا كوردستان دابه‌شكرا به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا, ئێستاش دهنگوباسی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌درێت به گوێی گه‌لانی جیهان و ناوچهكهدابهتایبتی دوای داگیركردنی ئه‌فغانستان و ئێران و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ئاینی له ناوچه‌كه‌دا و مقۆمقۆی ئێران بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌لایه‌ن كۆلۆنێڵێكی خانه‌نشینكراوی هه‌واڵگری ئه‌مریكاوه نووسراوه و له گۆڤاری چه‌كداری ئه‌مریكیدا له حوزه‌یرانی ساڵی 2006 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه, كۆلۆنێڵ ( رالف بێترز) باس له ناعه‌داله‌تی سنووره كۆنه‌كان و زوڵملێكراوی زۆر له نه‌توه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات و پێیوایه گۆڕینی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌كه و دادپه‌روه‌رییه و سه‌باره‌ت به كورد نووسیویه‌تی (ئه‌م نه‌خشه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی كه ژماره‌یان له‌نێوان ( 27 – 36 ) ملیۆن كه‌سدایه و به ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ده‌ژین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ن له جیهاندا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نییه, بۆیه پێویسته به‌شه‌كانی كوردستانی (عێراق و ئێران و توكریا و سوریا) بدرێنه دهمیهك و به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تێكی كوردی گه‌وره دادهمهزرێًت كه هاوپه‌یمانی رۆژئاوا ده‌بن له‌نێوان یابان و بلغاریادا).
له راستیدا ئه‌م بۆچوون و ده‌نگوباسه ئه‌گه‌ر ته‌كنیكیش بێت راست و مه‌نتقییه و دڵخۆشكه‌ره بۆ كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه كه ده‌یان ساڵه له‌ژێر زوڵم و سته‌م و دیكتاتۆرییه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیانهیانهدا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر بۆیان لوابێت به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵاتوون له ده‌ستی دواكه‌وتن و شه‌ڕی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و خێڵایه‌تی و خێزانی و شه‌خسی و نه‌فسی سه‌رۆكه‌كانیان له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا.
سێیه‌م: سه‌رئه‌نجام:
كورد له نه‌ته‌وه هه‌ره دێرینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له جیهاندا كه تائیسَتا نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت له‌به‌ر:
1- هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای كوردستان كه كه‌وتووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و (3) كیشوه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا پێكهوهدهبهستێت و رێگه‌ی بازرگانی و لهشكركێشیانه له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا و به‌پێچه‌وانه‌وه.
جگه‌له كورد به درێژایی مێژوو چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی له خۆی به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتری تیاژیاوه له رۆژهه‌ڵاته‌وه درواسێی فارس بووه له رۆژئاواوه دراوسێی تورك و له خواره‌وه دراوسێی عه‌ره‌ب و هه‌میشه له‌ژێر گوشاری توندیاندا بووه و هه‌موو تێكلچوونه مێژووییه گرنگه‌كان چاره‌نووسی ناوچه‌كه‌یان بڕیارداوه له‌سه‌ر ئه‌رزی كورد روویداوه, به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستان به سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی هه‌میشه مایه‌ی چاوتێبڕینی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و دهوڵهتهزلهێزهكانی جیهان بووه وه‌ك (به‌ریتانیا و روسیا و ئه‌مریكا) و له داگیركردنێكهوه بۆ داگیركردنێكیتر چووه و تائێستا گۆڕانێكی ئه‌وتۆ و له بیروبۆچوونی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروپشتدا به‌رامبه‌ر به مافی كوردنییه.
2- كورد خۆی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رامیاری و سه‌ربازی و فه‌رهه‌نگییه‌وه دواكه‌وتوو بووه, له‌ناو كورددا هه‌میشه دڵسۆزی بۆ (بنه‌ماڵه, خێڵ, ناوچه, دین, مه‌زه‌ب, ته‌ریقه‌ت) له‌سه‌روو دڵسۆزی بۆ (نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت) ه‌وه بووه.
زۆرجار به‌ناوی ئاینه‌وه هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندووه, په‌یوه‌ندی نێوان ( به‌گ و ئاغا و میره‌كان) یان بریتیبووه له شه‌ڕ و فڕوفێڵ و داونانه‌وه و ناكۆكی شه‌خسی و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر یه‌كدا, هه‌میشه په‌نایان بۆ له خۆیان گه‌وره‌تر بردووه و له‌شكركێشی بیانی و دوژمن هێنانه سهریهكتریان كردووه به‌پیشه, ئه‌مه‌ش بووه به مایه‌ی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی وخۆخۆری و گه‌نده‌ڵی, كه به گه‌وره‌ترین ده‌ردی بێده‌رمانی كورد ده‌ژمێررێ, بۆیه تائێستا مایه‌پووچه.
سه‌رچاوه‌كان
1- عه‌زیز جه‌لال عه‌زیز: بوون و گه‌ردوون – سلێمانی 2004.
2- نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین: كورد و عه‌جه‌م – چاپی سێ یه‌م – سلێمانی 2005.
3- دكتور شاكر خصباك: العراق الشمالی – بغداد 1973.
4- عبدالله أوج ئالان: من دوله الكهنه السومریه نحو الحضارة الديمقراطية 2003.
5- جه‌رمۆ: زانكۆی سلێمانی – كۆلیجی كشت‌وكال – ژماره 1- 2007.
6- دكتور شێركۆ فتح الله عمر:الحزب الدیمقراگی اكردستانی و حركه التحرر القومی الكردیه فی العراق – 1946– 1975–سلێمانی 2004.
7- دكتور كمال مڤهر: كركوك وتوابعها- حكم التأریخ و الچمیر – الجز‌و الاول.
8-ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی: محه‌ممه‌د پاشای ره‌واندوز – سلێمانی – 2004.
9-تقریر عن (خارطة الشرق الاوسط الجدید) 2006.
10- تكنولوجیا: گۆڤارێكی كوه‌یتی.