له‌ده‌روازه‌ی ئیسلامه‌وه:رۆلی جاف له‌خزمه‌تكردنی كورد دا
د. خالید مالیزی
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته، وهپهیكهری پته‌وكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ن، كه‌س به‌قه‌ده‌ر كورد ژیانی پڕمه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری نه‌بوه،له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش كه‌خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی رامیاری توكمه نه‌بوه، توانیویه‌تی له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو هه‌ته‌ره رۆڵی خۆی بخاته‌گه‌ر له‌خزمه‌تكردن، وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له‌خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. ئه‌وی ئه‌م زه‌مینه‌ی بۆ ره‌خساندوه تیره‌و هۆزه‌كانی بووه، كه بتوانن ئه‌سپی خزمه‌تكردنیان تاو بده‌ن، له‌م هۆزانه هۆزی جاف به‌پله‌ی نایاب دێت، بۆیه پیویسته بزانرێ ئه‌م هۆزه كین و چۆن گرنگیه‌كیان بوه له‌ره‌وتی میژووی ناوچه‌كه؟
جاف یان جاوان؟
ره‌حمه‌تی دكتۆر مسته‌فا جواد له‌نامیلكه‌یه‌كی به‌نرخی بێ هاوتا باس له جاف ده‌كات زۆر به‌زانستیانه، بۆیه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م هۆزه ده‌كه‌ین كه ده‌فه‌رموێ: جاوان هۆزیكی كوردی كۆنه له ناودارترین و گه‌وره‌ترینیانه له‌میژودا، له‌هه‌موویان زیاتر تێوه‌گلانی رامیاری عیراق و ئیسلام بوه، له‌وێژه‌ی عه‌ربیدا ده‌ستیكی بالایان هه‌بوه.
گۆڕانی جاوان یان جابان بۆ جاف
بیروڕای رای جۆراو جۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ناوی جاف، هه‌ندیكیان ریك و به‌جێن، هه‌ندیكیان ناڕه‌واو نابه‌جێن، راسترینیان له‌لای من بریتی یه له بۆچونه جوانه‌كه‌ی مامۆستا رۆژبه‌یانی كهپوختهكهی ده‌فه‌رموێ: جاوون ناوی عێلهو ناوی جیگه‌یه، چه‌ند گوندیكی ده‌وروبه‌ری دهماوهندن، به‌زمانی كرمانجی ژورو ده‌ئاخڤن، فارسه‌كان به جاوان ده‌ڵین جابان. وه جاوانهكان له‌بنه‌ره‌تدا به‌خۆیان گوتوه جاڤان وه له‌فارسیدا پیتی (ڤ)ده‌بی به (ب) وه‌ك ئا‌ڤ ده‌بی به ئاب، تاڤ ده‌بی به تاب، به‌هۆی كۆچكردنیان بۆ ناوجه‌ی حیلله، رۆشنبیرانیان زانیویانه له‌عه‌ره‌بی پیتی ڤـ نی یه، بۆیه ناوی جاوانیان بهكارهیناوه، عهربهكانیش وایان زانیوه كه ناوی دووانهكی (مپنی) یه بۆ دوو عیل به‌كارهاتوه، پاشان كه زانیویانه دووهكی نییه، پیان گوتون جاف، جاڤانهكانیش به‌م ناوه راهاتوون.
مامۆستا جه‌میل رۆژبه‌یانی هه‌ڵه‌یه‌كی د. جواد راست ده‌كاته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: وای بۆدهچیت كه عیلی جاوان پاش شاڵاوی هۆلاكۆ و روخانی خه‌لافه‌ی عه‌باسی، بوون به‌عه‌ره‌ب وتیكهڵ به عه‌ره‌به‌كانی فوراتی ناوه‌ندبوون. مامۆستا رۆژبه‌یانی ده‌ڵی: من لام وایه جاوان به عه‌ره‌ب نه‌بوون و پاش شڵه‌ژانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ناو چیای قاییم، بۆههریمی جوانڕۆ، بۆیه ناویان له‌میژودا خۆی شاردۆته‌وه پاشان به‌ناوی جاف سه‌ریان هه‌لداوه‌ته‌وه.
پاش رووخانی خیلافه‌تی به‌غدا، ئایا به‌ره‌و كوی چوون؟
به‌بۆچوونی من تاكو گونجانیك بكه‌ین له‌نیوان بۆچونی دكتۆر مسته‌فا جواد و مامۆستا رۆژبه‌یانی،ده‌شێ بگوترێ به‌شیك له جاوانیهكان بووبن به عه‌ره‌ب، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش تاكو مانی شوینه‌واریان له ناوچه‌ی حیلله، وهبهشێكیان گه‌ڕابنه‌وه كوردستان كه‌ئیستا ناسراون به جاف، به‌ڵام به‌شیكی تریان سه‌ریان هه‌ڵگرتووه چوون بۆ ئه‌وپه‌ڕی باكوری ئه‌نده‌نوسیا كه‌ئه‌وكات مینایهكی بازرگانی جیهانی لی بوه كه ناسراوه به ئاچێ. هۆیه‌كه‌شی -به‌ڕای من- له‌به‌ر ئه‌وه‌یه جافه‌كان خاوه‌ن پایه‌و ده‌سه‌ڵات و پاره‌بوون، به‌شیك لهبهپرسانی خیلافه‌ت بوون وه له‌خۆیان ترساوون، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ست هۆلاكۆ وسه‌ربازانی رزگاریان بێت، وه‌ك هه‌ره سیاسهتمهداریك ره‌فتاریان كردووه، گه‌ڕاون به‌دوای شوینه دووره ده‌سته‌كانی هۆلاكۆ، بۆیه رویانكردۆته دورگه‌ی ئه‌رخه‌بیل كه ئه‌وه‌كات شانشینیكی باڵا ده‌ستی وسه‌ربه‌خۆ بووه به‌شێكی زۆری مالیزیای ئیستا‌و باشوری تایلاندو به‌شیكی زۆری دوورگه‌ی سومه‌تره‌ی له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتدا بووه، مینایهكی گرنكی جیهانی بازرگانیشی هه‌بووه ئه‌ویش وڵاتی ئاچی یه، كه‌ئیستا به‌شیكه له‌وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا. وه له‌گه‌ڵ چونیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان بڵاوكردۆته‌وه‌و پیتی عه‌ربیان به‌خه‌ڵكه‌كه ناساندوه ههلهر به‌ر ئه‌وه‌شه له‌ناوچه‌كانی مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا و برونای و باشوری تایلاند و فلپین و كه‌مبۆدیا به‌پیتی عه‌ربی ده‌ڵین “تولیسان جاوی”واتهنوسینی جاوی، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م راستی یه، چه‌ند بۆچونێكه:
1. مینورسكی له ئینساكلۆپیدیای ئیسلامی‌دا ده‌ڵی: جافی ئیستا له‌بنه‌ره‌تدا جاوان بوونه
2. میژوو نوسی مالیزی دكتۆر عمر ئه‌مین حوسێن، ده‌ڵی: هۆزی جاوانی كوردی له‌كاتی كۆچیان بۆ سۆمه‌تره، زاناكانیان ئایینی ئیسلامین بڵاوكرده‌وه، وه پیتی عه‌ربیان بهكارهیناوه، كه فارسه‌كان له‌وانه‌وه‌یه وه‌ریان گرت به‌كاریان هینا له باسای سۆمه‌تره، ناویان لێنا نوسینی جاوی “تولیسان جاوی”ئه‌م ناوه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هۆزی كوردی جاوی -ئه‌مه‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی مێژووی زۆر به‌نرخه-به‌پێی زانیاری من ئه‌م زانیارییه بۆیه‌كه‌م جاره باس ده‌كرێت ، ئه‌مه‌شیان له‌سالی 1999 بۆم ده‌ركه‌وت كاتیك سه‌ردانی ناوچه‌ی ئاچیم كرد.
3. بوونی ووشه‌ی كوردی ره‌سه‌ن له زمانی ئاچێ، وه‌ك: چه‌مچه واته كه‌وچك، ده‌وه‌ن، بانگ، بانگیل، پرینگك (پلینگ)، میجه واته مێز، بوكا واته بیكه‌وه، په‌نجه‌ره، بوونی پاشگری وان (منیر-وان) له‌ناوه‌كانیان كاتیك كهپرسیم گوتیان نازانیین، به‌رای من هه‌مان پاشگری وان كوردی یه وه‌ك ناوه‌كانی كاروان دیده‌وان، پاله‌وان، شیروان. به‌كارهینانی ده‌سته‌واژه‌ی كوردی وه‌ك پۆلیس و مۆلیس. سه‌ره‌ڕای بوونی ناوی خه‌ڵك به “كوردی” له‌ناوچه‌كانی جاڤا وه‌ك ڤان برۆیسن باس ده‌كات.
4. به بۆچونی ڤان برۆیسن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كورد ئیسلامی گهیاندبیته ئه‌نده‌نوسیا و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش سه‌ردێڕی وتاریكی به‌رنرخی بوه به‌زمانی ئهندونوسی بڵاوی كردۆته‌وه له‌ژیر ناونشانی “ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كورد ئسلامیان له ئه‌نده‌نوسیا بڵاو كردبیته‌وه”،
5. تاكوئیستا “جاوی” ماوون به‌ڵام خویان یان به- مالێ- كه‌دانیشتووی ره‌سه‌نی مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیان داده‌نێن، یان خویان به-هیندی- داده‌نین، به‌بۆچونی من كه هیچ زانیارهكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م لا نییه، ته‌نها ناویان نه‌بیت كه نوسه‌ریك ئاماژه‌ی پیكردوون ئه‌مانه هه‌ر جاوانن.
6. به‌شیكی به‌رچاوی خه‌ڵكی ئاچێ له‌شیوه‌ی كورد ده‌چن، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ره‌خسا تویژینه‌وه‌یه‌كی ئیسرۆپۆلۆجی كرا، له‌خزمه‌تی ئه‌م بۆچوونه‌یه.
له‌كۆتای ئه‌م ووتاره كورته دا كهرههچهنده مافی گرنگی هۆزی جاف به‌ته‌واوی ئاماژه پێناكات، به‌ڵام رووپهرێك له‌میژووی پرشنگداریان ئاشنا ده‌كات بهخوینهری كورد، بۆیه تاكو زیاتر مافی خویان پێ بدرێن، پیشنیار ده‌كه‌م كه توێژه‌رێك سه‌ردانی مالیزیا‌و ئه‌نده‌نوسیا بكات بۆزیاتر زانیاری كۆكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م راستی یه مێژووییه به‌نرخه كه‌ئه‌م هۆزه هه‌یه‌تی له خزمه‌تكردنی كورد، به‌تایبه‌تی په‌رتووكه به‌نرخه‌كه‌ی میژوونوسی مالیزی دكتۆر عمر علی ئه‌مین بكریت به‌كوردی ، كه‌به‌راستی بۆكورد و بۆ خه‌لكی ناوچه‌كه گرنگی یه‌كی مێژووی بێ وینه‌ی هه‌یه. وه‌هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كی به‌ڵگه‌داره به رۆڵی ئه‌م هۆزه له خزمه‌تكردنی گه‌ل ونیشتمانهكهیان.
سه‌رچاوه‌كان:
1. مصطفى جواد ، جاوان القبیله الكریه المنسیه ومشاهیر الجاوانیین، مطبعة المجمع العلمی الكوری ، بغداد، 1973.
2. جه‌میل رۆژبه‌یانی، جاوان، گۆڤاری رۆشنبیر نۆی، ژماره 111، 1986.
3. . حسام ا‌لدین علی غالب النقشبندی ، ملاحڤات حول “جاوان” القبیله الكردیه المنسیه ومشاهیر الجاوانیین للدكتور مصطفى جواد، گۆڤاری كۆری زانیاری كورد،ژماره 2، به‌رگی 2، به‌شی 2، 1974،
4. مارتن ڤان برویسن، علما‌و الكورد ودورهم فی نشر الاسلام فی اندنوسیا، ترجمه د. خالد مالیزی، 2007، مگبعه شهاب، اربیل، لا7.
5. Thulaja, N R. (1997). Jawi Peranakkan. National Library Board Singapore: retrieved on 7 Jan 2009:http://infopedia.nl.sg/articles/SIP_106_2005-02-02.html
6. Omer Amin Hussin: Sejara Bangsa dan Bahasa, Kula Lumpur: Pustaka Antara 1962, p180.
7. Encyclopedia of Islam: Art Annazids, Vol 1, p512