كورد‌و ئه‌رمه‌ن دۆست بوون نه‌ك دوژمن
ئا: هیرۆ كه‌مال
مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن، بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و زیندووه، له رابردوو و ئه‌مڕۆدا، لێره‌و له‌وێ زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و زۆری له‌سه‌ر وتراوه. ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن و به‌شداری كردنی كورد و ناوهێنانی له‌و كاره قێزه‌ونه‌دا، زۆر نووسه‌ر و مێژوونووس بێ ئاگایانه له رابردوو و له مێژوو، بێشه‌رمانه كوردیان خستووه‌ته بۆته‌ی ئه‌و تاوانه ره‌شه دژه مرۆڤایه‌تیه، بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری په‌یوه‌ندیی و هاوكاریی و دۆستایه‌تی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه بن، چونكه ئه‌وانه بهچاویلكهی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك و سه‌یری ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا رۆژئاوا خۆی ئاگاداری كێشه‌كه بووه كه‌چی له‌ئاستیدا بێده‌نگی نیشانداوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رژوه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان بووه، یان هه‌ندێك كه‌س له‌ژێر سێبه‌ری لایه‌نێكی توندڕه‌و و دژه كورد و به‌كرێگیراو ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و ده‌نووسن و هه‌ڵی ده‌واسن، چونكه قسه بێده‌سه‌ڵاته و هه‌موو كه‌س پێی ده‌وێرێت و ده‌توانێت باق و بریقی پێ بدات و بیڕازێنێته‌وه.
ئه‌وانه هه‌رگیز فێر نه‌بوون به‌چاوی واقیعی و مێژوویی ئاوڕ له ئاریشه و كێشه‌كان بده‌نه‌وه و راستییه‌كان وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نن و بینووسن، كه كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دۆست و هاوكاری ئه‌رمه‌ن بووه و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له‌پاراستن و رزگاركردنی ئه‌رمه‌نه‌كان و پاراستنیان له‌ده‌ست دووژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی هه‌ردوولا كه توركی ده‌مارگیر بووه. ئه‌وانه هه‌رگیز زمانیان راست ناڵێ و قه‌ڵه‌میان واقعی نانووسێت و چاویان به‌رایی نادات كورد ببینێت و دوژمنی سه‌رسه‌ختی كوردن و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی كورد به كه‌م سه‌یرده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر چاوێك به‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا بگێڕین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كورد چه‌ند به‌په‌رۆش بوون بۆ هاوكاری ئه‌رمه‌ن و پاراستنیان له‌و مه‌ترسییانه‌ی رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له‌وانه وه‌ك (به‌درخان پاشا) كه هانی كورده‌كانی ده‌دا بۆ ژن و ژنخوازی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی (جوهانس لیبسیۆن) له‌ساڵی 1848 باس له كورد و ئه‌رمه‌ن ده‌كات و ده‌ڵێت: دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیان هێنده خۆش بوو، گه‌یشتبووه ئاستی ژن و ژنخوازی، جگه له‌وه‌ش ئه‌رمه‌نه‌كان لای میر به‌در خان رێز و پایه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو ته‌نانه‌ت به‌چاوی كورد سه‌یری ده‌كردن، بۆیه هه‌ندێك له‌مێژوونوسان ده‌ڵێن: به‌درخان پێی وابوه كورد و ئه‌رمه‌ن یه‌ك رهچهڵهكن، به‌هۆی ئه‌و رێزه‌وه وایكرد هه‌مو ئه‌رمه‌نه‌كان بچنه پاڵیه‌وه ئه‌ویش پشتیان پێ ببه‌ستێ و ببنه جێی متمانه‌ی له‌هه‌موو كاروبارهكاندا، وه‌ك راوێژكار و فه‌رمانده‌ی سوپا. ئه‌مه له‌كاتێكدا بو توركه‌كان له‌هه‌موو ئه‌و مافانه بێبه‌شیان كردبوون، كاتێك عوسمانییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شۆڕشه‌كه‌ی به‌درخان، ئه‌رمه‌نه‌كان شانبه‌شانی به‌درخان رووبه‌ڕووی عوسمانییه‌كان وه‌ستان. هه‌روه‌ها له راپه‌ڕینه‌كه‌ی یه‌زدان شێریش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بوو. یان كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك (شێخ عوبه‌یدوڵا) كه له كۆنگره‌ی ساڵی 1880 دژی لێدانی ئه‌رمه‌نه‌كان بوو و نه‌یاره‌كانی ئه‌و فیكره‌ی ده‌مكوت كرد كه به‌كرێگیراوی عوسمانییه‌كان بوون، ئه‌مه‌یه راستی مه‌سه‌له‌كان، ئه‌رمه‌نه‌كان لهشۆڕشهكهی شێخ-یش دا به‌شداربوون و هێنده‌ی تر په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز و پته‌و بوو، شێخ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئێمه و ئه‌رمه‌ن براین و بۆیه ئه‌وانیش پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها مێژوونووسی رووسی (مینۆڕسكی) كه له‌و سه‌رده‌مه ژیاوه و ده‌ڵێت: هیچ كه‌س له ئه‌رمه‌نه‌كان له بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ، زیان و ئازاریان پێنه‌گه‌شتووه) ئه‌مه‌ش راستیه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته و وه‌ڵامێكی باشه بۆ ناحه‌زانی كورد و ئه‌رمه‌ن.
ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وامه تا سه‌رده‌می (سوڵتان عه‌بدولحه‌مید) و سواره‌ی حه‌میدیه كه له‌ساڵی 1891 به فه‌رمانی سوڵتان، پێكهێنرا له (ئه‌لبان و چه‌ركه‌س و كورد) نه‌ك به‌ته‌نیا كورد، و له باسكردنی ژماره‌ی سواره‌ی حه‌میدیدا زۆر نووسه‌ر كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌وه ده‌ڵێن: سواره‌ی حه‌میدی هه‌مووی كورد بوون، ئه‌مه‌ش به‌پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه توركیه‌كان بووه، به‌ڵام ئه‌مه دووره له‌ڕاستیه‌وه، راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه رۆبه‌رت ئۆڵسن باسی كردوه و ده‌ڵێت: ژماره‌ی سه‌ربازی سواره‌ی حه‌میدی بریتی بوو له (53) هه‌زار، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار له‌كتێبه‌كه‌یدا (كورد و باكووری كوردستان به‌رگی یه‌كه‌م) ناوی نووسه‌رێك به‌ناوی (مروان المدور) دێنێت و ده‌ڵێت: نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆی ژماره‌ی كورد له‌سواره‌ی حه‌میدی ته‌نها (10)هه‌زار كه‌س بووه، نه‌ك هه‌موویان كورد بووبن. ئه‌مه‌ش كه‌سانی به‌كرێگیراوی وه‌ك (ئاغا و ده‌ره‌به‌گی دژه كورد و ئه‌رمه‌ن) ئه‌مانه چه‌ند زیانیان به ئه‌رمه‌ن گه‌یاند، زۆر له‌وه زیاتر زیانیان به‌خودی كورده‌كان گه‌یاندووه. ئه‌وانه‌ی تێیدا به‌شدار بوون له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كاریان ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دروشمی خودی سوڵتان ئه‌وه بوو كه (تا ئه‌مه هۆكارێك بێت بۆ كۆتایی به كێشه‌ی ئه‌رمه‌ن و جینۆسایدكردنیان)، هه‌ر ئه‌و دروشمه‌ش بوو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دواتر درێژه‌یان پێدا و له‌سه‌ری رۆشتن و كردیان بهشاڕێگه له‌كوشتار و له‌ناوبردنی ئه‌رمه‌نه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سواره‌ی حه‌میدی به‌رهه‌می عه‌قڵ و هزری سوڵتان بوو، بۆ له‌ناوبردن و لێدانی ئه‌رمه‌ن و كورده‌كان، به‌ڵام كورد به گشتی دژی ئه‌رمه‌ن نه‌بوون و ئه‌و كارانه‌ی سواره‌ی حه‌میدی كردیان له ره‌شه‌كوژی ئه‌رمه‌ن هه‌موویان كورد نه‌بوون و نابێت ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر كوردی تۆمار بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كۆلكه نووسه‌ر كردوویانه، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌وه سوپایه‌كی سه‌ربه حكومه‌ت بووه و فه‌رمانی حكومه‌تی جێبه‌جێكردوه و نه‌یتوانیوه له‌بڕیاری حكومه‌ت ده‌رچێت،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌نێوان دوو به‌رداشدا بووه، به‌شی رۆژهه‌ڵات و به‌شی رۆژئاوا، له‌به‌شی رۆژئاواشدا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوو هه‌موویان به‌شدار نه‌بوون به‌شی باشووری هه‌ر ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بوون یه‌ك سه‌ربازی خۆیان بنێرن بۆ ئه‌و كوشتاره، ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه بوو ته‌نیا كورده‌كانی باكوور بوون، ئه‌وانیش وه‌ك دانیشتووان به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌ندێك ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و كه‌سانی به‌كرێگیراو هه‌بوون كه به‌شدار بوون، بۆیه ناكرێت ئه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێ تاوانبار بكرێت و تاوانی ئه‌و كوشتاره بخرێته ئه‌ستۆی، چونكه كورد له‌و رۆژگاره‌شدا خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و بڕیار نه‌بووه.
ته‌نانه‌ت ناوهێنانی وشه‌ی (كورد)یش له‌ڕوی زمانه‌وانییه‌وه راست نییه، چونكه كه‌ده‌ڵێن كورد واته هه‌مو كورد به‌شدار بووه، به‌ڵام له‌مێژوودا هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ژن و منداڵه‌وه، به‌گه‌وره و بچووكه‌وه دژی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بووه، نه‌خوازه ئه‌رمه‌نیش كه پێكه‌وه گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون و هاوئازار و هاوخه‌م بوون، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ناوی هه‌ندێك ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌وه ناوبنرێت نه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه‌هه‌موو سواره‌ی حه‌میدی له‌و كوشتاره به‌شدار نه‌بوون و هه‌ندێك ئاغای كورد دژی ئه‌و كێشه‌یه بوون، بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت به به‌ڵگه ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به‌رم كه كورد بوون له‌ناو سواره‌ی حه‌میدی و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سوپایه بوون دژی ئه‌و كێشه‌یه بوون، ته‌نانه‌ت ئهرمهنهكانیشیان پاراستووه و روبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت وه‌ستاون بۆ پاراستنیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو سواره‌ی حه‌میدی بوون و ئه‌رمه‌نه‌كانیان له‌كوشتن و له‌ناوبردن پاراست و دژی ئه‌رمه‌ن نه‌بوون وه‌ك ( مهتیعوڵا) كه له‌ناوچه‌ی مۆكس و (به‌درخان به‌گ) له مه‌رگه‌وه‌ڕ و قایمقام (حاجی خان)له نوردز، ئه‌مه و جگه له‌وه‌ش كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك (زوهێر ئاغا) یه‌كێك بووه له‌و ئاغایانه‌ی كه دژی سوپای عوسمانی وه‌ستاوه بۆ پاراستنی ئه‌رمه‌نه‌كان، كورده‌كانی ناوچه‌ی ده‌رسیمیش زیاتر له 50 هه‌زار ئه‌رمه‌نی ئاواره‌یان له‌كوشتن پاراست و رزگاریان كردن، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی وه‌ك (ئیبراهیم پاشای میلی) كه پله‌ی میری میرانی هه‌بوو زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له‌كوشتن پاراست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ڵویستی رۆژنامه‌ی (كوردستان)یش كه بۆ ئه‌و كات زمانحاڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، دڵسۆزانه هانی كوردانی ده‌دا كه‌دژی سوڵتان بن و دور بن له‌كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان، ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێست و رۆڵی جوامێرانه‌ی كورد و رۆژنامه‌كه‌ی.
له‌راستیدا ئه‌وه‌ی له‌مێشكی توركه‌كاندا بوو و پلانی بۆ دانرابوو، بۆ سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن بوو، له‌مێژوودا كورد نه‌خشه‌ی بۆ له‌ناوبردنی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی غه‌یره‌دین و غه‌یره خۆی دانه‌ناوه و هه‌رچی رویدابێت ده‌ستی ده‌ره‌كی بووه و توانیویانه به‌چه‌ند به‌كرێگیراوێك ئه‌و كارانه بكه‌ن وه‌ك جاشه‌كانی لای خۆمان كه‌ده‌ستیان له‌ئه‌نفالی كوردان دا هه‌بوو، دواتر وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچون. توركیش ئێستا ده‌یه‌وێ ده‌ستی تاوانی ره‌شی خۆی به‌سه‌ر كوردی بێتاواندا بسڕێ.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1903شدا توركه‌كان ویستیان ئه‌رمه‌نه‌كانی ناوچه‌ی ساسۆن ده‌ركه‌ن و ئه‌وانیش راپه‌ڕین، كورده‌كانیش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌رمه‌نه‌كانی دراوسێیان له‌و راپه‌ڕینه‌دا به‌نهێنی و به‌ئاشكرا یارمه‌تی ئه‌رمه‌نه راپهڕیوهكانیان دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای له كونسوڵی به‌ریتانیا كرد له ئه‌رزه‌رۆم كه له نامه‌یه‌كی رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 1903بنوسێت: «له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا دیارده‌یه‌ك سه‌رنج راده‌كێشێت ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌رمه‌نه و كورده‌كان یارمه‌تی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ده‌ن) ته‌نانه‌ت به‌ریتانییه‌كانیش چاویان به‌م دۆستایه‌تیه‌دا هه‌ڵنه‌ده‌هات، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌رده‌می هاتنه سه‌ركاری توركه لاوه‌كان له‌ساڵی 1908دا كورد و ئه‌رمه‌ن دۆست و هاوكاری یه‌ك بوون و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ریكخراوی (كورد تعاون ترقی جمعیتی) به سه‌رۆكایه‌تی شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری دامه‌زرا كه یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌رمه‌ن بوو، ئه‌مه هه‌ڵوێستی كورده نه‌ك كوشتاری ئه‌رمه‌ن، و خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری كورد و ئه‌رمه‌ن دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی سوڵتانه عوسمانییه‌كان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م رۆڵێكی باش و گرنگی گێڕا له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو گه‌له شۆڕشگێڕه به‌هۆی هاوبه‌شی و له‌یه‌ك چوونیان له‌ڕووی چه‌وساندنه‌وه و بێبه‌ش بوون له‌مافی نه‌ته‌وایه‌تی یان زۆر جار هه‌ماهه‌نگ بوون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆری، له‌و قوناغه‌دا كۆمه‌ڵانی كورد و ئه‌رمه‌نی بانگه‌وازی یه‌كڕیزییان بۆ یه‌ك ده‌كرد.
ته‌نانه‌ت كه توركه لاوه‌كان پێشتر به‌ڵێنیان به‌هه‌ردوو نه‌ته‌وه دابوو له‌و به‌ڵێنه‌ی خۆیان پاشگه‌زبوونه‌وه ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكه لای زۆر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كورد و ئه‌رمه‌نه‌كان درێژه‌ی هه‌بووه، بۆیه دژی هه‌ردوو نه‌ته‌وه بوونه‌وه و، لێره‌دا توركه‌كان ئه‌رمه‌نه‌كانیان به له‌مپه‌ر ده‌زانی بۆ جێبه‌جێكردنی فكره و هزری پانتورانیزمیان كه گه‌یشتن بوو به‌ناوچه‌كانی (ئازه‌ربایجان و توركمانستان)و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تورانی تورك، بۆیه ساڵی 1909 جارێكی تر ماڵوێرانیان هێنایه‌وه به‌سه‌ر ئه‌رمه‌نی زوڵملێكراودا.
هه‌ر له‌و قۆناغه به‌دواوه چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تری كورد وه‌ك (حه‌سه‌ن به‌درخان و عه‌بدولره‌زاق به‌درخان) رۆڵێكی به‌رچاویان بینی له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌رمه‌ن، له‌ڕاستیدا ئه‌مه هه‌ڵوێستی ناودارانی كورده كه‌چی ناحه‌زانی كورد، كورد به‌و مه‌سه‌له‌یه تاوانبار ده‌كه‌ن بێ به‌ڵگه، له‌ساڵی 1913، (مه‌لا سه‌لیم) داوای هاوكاری و كۆمه‌كی له ئه‌رمه‌نه‌كان كرد و پاشتر كه راپه‌ڕینێكی به‌رپاكرد كورد و ئه‌رمه‌ن جارێكی تر دۆست و هاوكاری یه‌ك بوون و بۆ پاراستنی یه‌كتر هه‌وڵیان ده‌دا، ههرلهبارهیهوه رۆژنامه‌ی ئه‌رمه‌نی به‌ناوی (هوریزۆن) ده‌نوسێت: (كورده‌كان به‌وپه‌ڕی رێز و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن)، ئه‌مه شایه‌تی دانی خودی ئهرمهنهكانه به به‌ڵگه‌وه، ئیتر ئه‌وانه‌ی باسی كورد ده‌كه‌ن له‌كوشتاری ئه‌رمه‌ن ته‌نیا فیشه‌ك بهتاریكیهوه ده‌نێن.
به‌ڵام ناحه‌زانی هه‌ردوولا حه‌زیان به‌ئاژاوه و قسه‌ی بێ به‌ڵگه‌یه و ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان كورد له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا تاوانبار بكه‌ن، ته‌نانه‌ت توركه‌كان پڕوپاگه‌نده‌یان له‌سه‌ر كورد و ئه‌رمه‌ن بڵاو ده‌كرده‌وه ده‌یان وت كورده‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆیان بكه‌ن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه به‌فیڕۆ چوون،.
كه‌چی خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ لای ئه‌رمه‌نیش ئه‌وه ساغ بووه‌ته‌وه كه كورد ده‌ستی له‌و كوشتار و كێشه‌یه‌دا نه‌بووه ته‌نانه‌ت مێژوونووسی ئه‌رمه‌نی (ئارشاك سافرستیان) له‌كتێبی كورد و كوردستانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه: (خودی توركه‌كان هه‌موو تاوانێكی لێككه‌وتنی هه‌ردوو گه‌لی برای كورد و ئه‌رمه‌نیان له‌ئه‌ستۆدایه نه‌ك كورده‌كان)، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تری خودی مێژونوسی ئهرمهنهكانه و دیرۆك نووسه‌كانیان شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، له‌ڕاستیدا پێم وایه هێنده‌ی نووسه‌ران و مێژوونوسان باسی ئه‌وه‌یان كردوه كه كورد به‌شداره له‌كوشتاری ئه‌رمه‌ن و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن و تاوانباركردنیان به‌كوشتاری ئه‌رمه‌ن، هه‌رگیز باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه كه كورد چه‌ندێك ئه‌رمه‌نی پاراستووه و له‌مردن رزگاری كردوون، خۆشبه‌ختانه ده‌توانین بڵێین نیوه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی ئه‌و ئهرمهنانهن كورده‌كان له‌مردن رزگاریان كردوون.
جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن
«بنه‌ماڵه‌كه‌مان زۆر گه‌وره بوو نزیكه‌ی 70 كه‌س ده‌بووین، به‌ڵام ته‌نیا 7 یان 8 كه‌سمان زیندوو ماینه‌وه، دایكم به‌ته‌نیا ده‌گریاو به‌هۆی ئه‌و گریانهشهوه ده‌گریا ئه‌و ئاگاداری مه‌رگی خوشكه‌كه‌م بوو براكه‌م له‌به‌ر برسێتی گیانی له‌ده‌ستدا جگه له‌وه ده‌یتوانی چی بكات دایكم ناچار بوو خوشك و براكانی ترم له‌سه‌ر رێگا به‌جێ بهێڵێ». ئهمهبهشێكه له‌قسه‌كانی پترۆس غه‌زه‌لیان، پیره‌مێردی نه‌وه‌د ساڵه‌ی ئه‌رمه‌ن كه یه‌كێكه له‌پاشماوه‌كانی قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كان له توركیا.
ئه‌رمه‌نه‌كان پێیانوایه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی و به‌ئامانجی پاكتاوی نه‌ژادی، ئه‌وانی له شوێنی باوباپیرانی خۆیان ده‌ركردووه و ره‌وانه‌ی سه‌حرای سوریای كردوون. ئه‌وان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه له میانه‌ی ئه‌و رووداوانه‌دا یه‌ك ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نی له خراپترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌شێكی زۆر له مێژوونوسانی غه‌یره تورك به‌رواری ئه‌و رووداوانه به‌ساڵی 1915 له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆكوشتاری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نه‌كان له ئارادا بووه.
به‌پێی ئیدیعای ده‌سته‌یه‌ك له‌مێژوونووسان به‌رنامه‌ی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ته‌لعه‌ت پاشا وه‌زیری ناوخۆ و ئیسماعیل ئه‌نوه‌رپاشا وه‌زیری جه‌نگ وئه‌حمه‌د جه‌مال پاشا وه‌زیری ده‌ریاوانی توركیاوه ئاماده‌كراوه، كه هه‌موویان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحادوته‌ره‌قی بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی ئه‌رمه‌نه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پیاوانی ئه‌رمه‌ن له‌ته‌مه‌نی 15 تا50 ساڵی به‌بیانووی بردنیان بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ كۆكراوهنهتهوهو دواتر بێگارییان پێكراوه‌و كوژراون.
هه‌روه‌ها له رۆژی24/4/1915دا نزیكه‌ی300 كه‌س له سه‌ركرده‌و بیرمه‌ند و رووناكبیرانی ئه‌رمه‌ن له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌سگیركراون ودواتر به‌شێوه‌یه‌كی زۆرخراپ كوژراون. به پێی ژماره‌یه‌ك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان هه‌رله‌و رۆژه‌دا نزیكه‌ی 5000 هاولاتی دیكه‌ی ئه‌رمه‌ن كوژراون.
جه‌مال وه‌لی، نوسه‌ری ئه‌رمه‌نی، له بابه‌تێكدا ده‌رباره‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له توركیا ده‌ڵێت:
«له قۆناغی یه‌كه‌مه‌دا توركه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه رووسه‌كان یارمه‌تی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ده‌ن و خیانه‌ت به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كه‌ن و به دووژمنانی ناوخۆیی وه‌سفیان ده‌كردن و ئه‌مه‌ش شتێك نه‌بوو جگه له‌ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی قه‌تڵوعام».
له قۆناغی دووه‌مدا نزیكه‌ی 300 هه‌زار لاوی ئه‌رمه‌نی به‌بیانووی سه‌ربازییه‌وه كۆكرانه‌وه‌و دواجاریش هه‌موویان له‌ناوبران. له قۆناغی سێیه‌میشدا كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی ژن و مناڵ و پیرانی ئه‌رمه‌نی ده‌ستیپێكرد و هه‌ركه‌سێك كه ئاوونانی بدایه‌ته ئهرمهنێك لهسێدارهدهدرا.
حكومه‌تی عوسمانی له رێی رێكخراوێكی تایبه‌ته‌وه به‌ناوی ته‌شكیلاتی مه‌خسوسه قۆناغی سێیه‌می جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی جێبه‌جێ كرد»
هێشتا به ته‌واوه‌تی ئامارێكی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ی كه له توركیا كوژراون، خودی ئه‌رمه‌نه‌كان و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی مێژوویی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نی له توركیا كوژراوه‌و یه‌ك ملیۆنی دیكه‌ش ئاواره‌ی وڵاتی ئێران و لوبنان و وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.
حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماره‌دا نییه و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان رووینه‌داوه، به‌ڵكو له‌روداوه‌كانی ساڵی 1915دا كه‌به‌هۆی هاوكاری ئه‌رمه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا روویانداوه نزیكه‌ی سێ سه‌د هه‌زاركه‌س كوژراون.
ئه‌رمه‌نه‌كان سواره‌كانی حه‌میدی و ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانیش به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا ده‌ستیان هه‌بووه لهپاكتاوی نه‌ژادی ئه‌رمه‌ندا.هێشتا به روونی دیارنییه كه‌به‌شداری سواره‌كانی حه‌میدیه كه كورد بوون به چ شێوه‌یه‌ك بووه له قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وه روونه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی وه بو كه رێكخراوێكی نه‌ژادپه‌رستی تورك بووه.
به‌گوێره‌ی نووسینه‌كانی جه‌مال وه‌لی، كورده‌كانی دێرسیم نزیكه‌ی سی هه‌زار ئه‌رمه‌نیان له‌ده‌ستی سه‌ربازانی عوسمانی رزگار كردوه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانیش باسی رزگاركردنی هه‌ندێك له ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه.
تا ئێستا زیاتر له 15 ولاتی جیهانی كه فه‌ره‌نسا و ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاشیان له‌نێودایه له‌گه‌ڵ ڤاتیكان و چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا، جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیان له توركیا به‌ره‌سمی ناسیوه‌و داوایان له‌و ولاته كردوه كه به‌رپرسیارییه مێژوویه‌كانی خۆی ده‌رهه‌ق به‌و رووداوه‌وه جێبه‌جێ بكات.
پترۆس غه‌زه‌لیان، پیره‌مێردێكی 90 ساڵه‌ی پاشماوه‌ی قه‌تڵ و عامی ئهرمهنهكانه له توركیا ئه‌و به زمانی توركی قسه‌ده‌كات ئه‌مه‌ش زمانی وڵاتێكه كه له‌كاتی مناڵیدا غهزهلیانی له زێدی خۆی ده‌ركردووه غه‌زه‌لیان ده‌ڵێت: بنه‌ماڵه‌كه‌مان زۆر گه‌وره بوو، نزیكه‌ی 70 كه‌س ده‌بووین به‌ڵام ته‌نیا 7 یان 8 كه‌سمان زیندوو ماینه‌وه دایكم به‌ته‌نیا ده‌گریاو به‌هۆی ئه‌و گریانهشهوه گیانی له‌ده‌ستدا ئه‌و ئاگاداری مه‌رگی خوشكه‌كه‌م بوو براكه‌م له‌به‌ر برسێتی گیانی له‌ده‌ستدا جگه له‌وه ده‌یتوانی چی بكات دایكم ناچار بوو له‌سه‌ر رێگا براكانی ترم جێ بهێڵێت چاوه‌روانی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌م كه حكومه‌ته‌كانی تر یارمه‌تیمان بده‌ن واته ده‌مرم به ئاواتی ئه‌و رۆژه ده‌مێنمه‌وه كه بڵێن به‌ڵێ ئێمه ئه‌م كاره‌مان كرد
ئه‌وه‌ی گوێبستی بون به‌شێكه له فیلمی به‌ڵگه‌یی جه‌یمز میلره، له‌سه‌ر قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كان كه تێیدا په‌ترۆس باسی ئاواتێكی خۆی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن به رهسیی بناسرێت.
له‌وانه‌یه پترۆس نه‌گاته ئاواته‌كه‌ی، چونكهحكومهتی توركیا تا ئێستا ئه‌وه قبوڵ ناكات كه كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌وڵاته‌كه‌یدا رویدابێت.
حكومه‌تی دادوگه‌شه پێدان له توركیا رایگه‌یاندوه كه ئاماده‌یه ئه‌رشیڤه مێژوویه‌كانی خۆی بكاته‌وه به‌رووی لێكۆڵیاراندا،به‌ڵام ئه‌مه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
وه‌جدی گونول، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: كه ئه‌گه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كان له‌خۆرهه‌ڵاتی توركیا بمایهنهوه هیچ كات ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دروست نه‌ده‌بوو. ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌وه وابوو كه ئه‌و بۆچونانه پشتڕاست بكاته‌وه كه جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌شێك بووه له‌پلانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی توركیا.
گونول، رۆژێك دوای ئه‌و لێدوانه له قسه‌كانی په‌شیمان بۆوه‌و وتی: به هه‌ڵه لێم تێگه‌یشتون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیرانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردوه بۆداوای لێبوردن كردن له ئه‌رمه‌نه‌كان له‌به‌ر ئه‌و كوشتاره‌ی كه لێیان كراوه. عه‌بدوڵا گویل رایگه‌یاندوه: كه‌پێویسته ئه‌م كاره‌ی رۆشنبیرانی توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئازادی ده‌ربڕین له قهڵهمبدرێت، به‌لام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ته‌واوه‌تی ره‌تیكردۆته‌وه‌و سوپای توركیاش ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار وه‌سفكردوه. ئه‌مه‌شه واده‌كات كه هیوای ئه‌رمه‌نه‌كان به‌وه‌ی كه رۆژێك له رۆژان توركیا داوای لێبوردنیان لێبكات جارێ وه‌ك خه‌یاڵێك بێته به‌رچاو.