“قسه‌كردن له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ى ئاین یا مه‌عریفه به‌خشینه یا مه‌عریفه جوینه”
ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه له زنجیره كتێبی فیكر و ئه‌ده‌ب قه‌سیده/كتێبێكی بۆ ئه‌حمه‌د مه‌لا به ناوى (گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌رده‌شت) بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌م كتێبه (353)ى زنجیره‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌یه و پێشه‌كی و ده‌قه شیعرییه‌كه 164 لاپه‌ڕه‌ى داگرتووه.
خۆم به نیازم كتێبێك له‌سه‌ر (خاچ و زه‌رده‌شتییه‌ت له شیعرى هاوچه‌رخی كوردی) بنووسم، ئه‌م كتێبه‌ى ئه‌حمه‌دی مه‌لا كاره‌كه‌ى بۆ ئاسانتر كردم، چونكه شیعره‌كانی ئه‌ویش ده‌بێته نموونه‌یه‌ك له نموونه‌كانی تر. لێره‌دا من به ته‌نیا قسه له‌سه‌ر پێشه‌كیى كتێبه‌كه‌ى ئه‌حمه‌دی مه‌لا ده‌كه‌م.
پێشه‌كی كتێبه‌كه لاپه‌ڕه (7) تا (12)ى داگیر كردووه. ئه‌حمه‌دی مه‌لا له چه‌ند دێڕی سه‌ره‌تاییدا ئامانجی خۆى له‌م كتێبه ده‌خاته ڕوو و ده‌نووسێت :”ئه‌م قه‌سیده/كتێبه به یه‌ك نه‌فه‌س نووسراوه‌ته‌وه له ده‌ورى یه‌ك “بابه‌ت” ده‌خولێته‌وه، ده‌بێت بابه‌ت له مانا هه‌ره فراوانه‌كه‌ى بخوێندرێته‌وه. په‌لوپۆ بۆ چهمكهگهلێك ده‌هاوێژێ له گاتهكانی زه‌رده‌شتدا وه‌رمگرتوون و كارى شیعریم له‌سه‌ریان كردووه…”، شاعیر له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵ ده‌دا جۆره رۆحانیهتییهكی ماركسی یا عه‌لمانی بۆ خۆى و خوێنه‌رى خۆى له جیهانبینی زه‌رده‌شتییه‌ت بدۆزێته‌وه، بۆیه كتێبه‌كه‌ى له شه‌ش “گزینگی” زه‌رده‌شتی فۆرمه‌ڵه كردووه: گزنگی ڕاستی -ل13-42، گزنگی بیری پاك 43 -68، زاڵبوون به‌سه‌ر خۆتدا 69-94، گزنگی ئارامیی -95-116، پێگه‌یشتن و به‌خته‌وه‌ربوون -117-142، دوا گزنگ، گزنگی نه‌مری -143-164.
دیارده‌ى ئاشته‌وایی له نێوان ڕۆحانیه‌ت و عه‌لمانییه‌ت له ئه‌وروپا مێژوویه‌كی هه‌یه، به‌ڵام له‌ناو كورددا تازه‌یه، به‌وه‌ى ئیسلام ئیسلامه و عه‌لمانیه‌ت عه‌لمانیه‌ت. له ئه‌وروپا شكستی عه‌لمانییه‌ت له وه‌رامدانه‌وه‌ى پرسیار و گومانه‌كانی مرۆڤ، وای كرد چه‌ندان بیرمه‌ند له منداڵدانی ماركسیه‌تی ڕۆژئاوا یا عه‌لمانییه‌تی ڕۆژئاوا سه‌رهه‌ڵ بده‌ن و داواى “جێكردنه‌وه”ی ئاین/رۆحانییه‌ت له‌م عه‌لمانییه‌ته بكه‌ن و فۆرمێك له كۆكردنه‌وه‌ى ئاینێكی نا-عه‌قیده‌یی و عه‌لمانییه‌ت له فه‌زاى عه‌لمانییه‌تی ئه‌وروپا دروست بكه‌ن. ئه‌و پۆستسیكیولارییه(پاش عه‌لمانییه‌ت)ه له دوو شه‌نگست سه‌رچاوه‌ى گرتووه:
1.شكستی سیكیولاریزم به‌رامبه‌رى حه‌زی مرۆڤ
2.هه‌ژموونی ڕۆح و ڕۆحانییه‌ت له‌سه‌ر فیتره‌ی مرۆڤ
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد چه‌ندان بیرمه‌ندی چه‌پی ئه‌وروپایی به دیدێكی تر شه‌نوكه‌وی سیكیولاریزمی رۆژئاوا بكه‌ن، له‌وانه (گارودی ) و (هربرت ماركیوز)… ئه‌فسووس چه‌پی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌و پرۆسه موراجهعاته هزرییه‌دا نه‌چوون.
دكتۆر قه‌یس هادی 1980 له ل33ى كتێبی ( الانسان المعاصر-مرۆڤی هاوچه‌رخ) نكۆڵی له‌وه ناكات كه (هێربت ماركیوز) نه‌ك هه‌ر سۆشیالیست، به‌ڵكو ماركسیش بوو، به‌ڵام ئه‌و سۆشیالیستی و ماركسییهى ئه‌و له (حوكمڕانی سۆڤییه‌ت) زایه‌ڵه‌ى خۆیان نه‌بوو، بۆیه له ل138 دكتۆر قه‌یس له ل59 (ماركسییهتی سۆڤییه‌ت) ده‌گوازێته‌وه كه هێربت ماركیوز له‌م كتێبه گوتوویه‌تی ئه‌و عه‌قڵانییه‌ته چهوسێنهرهى ستالین له قۆناغی ستالینییه‌ت یا حوكمڕانی ستالین گه‌یشته لووتكه!”.
ئه‌و به دهنگهاتنهى (ماركیوز) له پێناوى مرۆڤ بوو، چۆن به دهنگهاتنهكهى (گارودی) له پێناو ته‌لیسمی جادوویی جووله‌كه و ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوا بوو.
ماركسی كورد نه گوێی بۆ (گارودی) شل كرد نه بۆ (ماركیوز)، به‌ڵكو یا خه‌ریكی ڕه‌وتی ماركسی (ئیلحادی و ئه‌ده‌بیاتی ئیلحادی وه‌ك گرووپی دابڕان بوو) یا خه‌ریكی ته‌وزیفكردن و شیعراندنی ئاینێكی تر بوو له ده‌قدا.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا له به‌ره‌ى دووه‌مه، به واتاى خه‌ریكی ته‌وزیفكردنی پرانسیپه‌كانی ئاینێكی وه‌ك ئاینی زه‌رده‌شتیی. له پێشه‌كی كتێبی (گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌رده‌شت) و دیدارى رۆژنامه‌ى (چاو‌دێر) و (وشه) چه‌ند پرسێك ده‌ورووژێنێت كه له ئه‌ده‌بیاتی زه‌رده‌شتی جێگه‌ى نابێته‌وه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: چه‌مكی خودا
چه‌مكی دیتنی خودا نه‌ك هه‌ر لاى ئه‌حمه‌دی مه‌لا، به‌ڵكو زۆربه‌ى شاعیرانی دوور فه‌زاى ئیسلام گه‌مه له نێوان (تاك) و (كۆ) ده‌كات. ئه‌و تێكهڵكردنهى هه‌ردوو وشه‌ى (خوا) و (خواوه‌ند) له بیر و یاده‌وه‌رى شاعیر زۆر به ئاسانی ده‌ركی پێ ده‌كرێت، بۆ نموونه له (ڕه‌خنه‌ى چاو‌دێر، ژ.265) له‌باره‌ى به یه‌ك دیتنی ئه‌م دوو وشه‌یه ده‌ڵێت :”هه‌روه‌ها له لای فه‌یله‌سووفانی یۆنانی کۆن کاتێک باس له خودا له دیدی چه‌مکی فه‌یله‌سووفانه‌وه ده‌که‌ن، به نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه گه‌ردوون لێواولێوی خودایه، واته له هه‌موو کونوکه‌له‌به‌رێک خوداوه‌ندێک هه‌یه. لای ئهنیمسیته ئه‌فریقایییه‌کان، خودا تێکه‌ڵی سروشت بووه و له هه‌موو به‌رجه‌سته‌یه‌ک دا ته‌جه‌للی ده‌کات”.
هه‌ر له هه‌مان ژماره‌دا دیتنی شاعیر بۆ خودا و دیتنی عه‌وام بۆ خودا جیا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت : “خودای شاعیر مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ خودای یه‌کێکی دی هاوته‌ریب بێت. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر شاعیر راکێشێته‌وه نێو بواری عه‌قائیدییه‌وه، ئه‌وه زوڵم له خۆی و له شاعیر و له شیعره‌که ده‌کات، چونکه بواری شیعر ئه‌وه نییه. شاعیر له بواری کوفر و برواهێنان ئیش ناکات.”
خوداى ئه‌حمه‌دی مه‌لا نه خوداى ناو قورئانه نه ئاهورامهزداى ناو ئاڤێستایه، خودایه‌كه بووكه‌ڵه و هه‌ویری ده‌ست، مرۆڤ چۆن حه‌ز بكات ئه‌وها به‌رگی بۆ ده‌بڕێت. له سایتی (وشه-9-6-2015) له‌باره‌ى خوداى خۆى ده‌ڵێت :”زه‌رده‌شت به‌ها ئه‌زه‌لییه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌بێ هه‌ژموونی یه‌زدان. له‌م ده‌قه‌دا یه‌زدان و ئینسان ده‌بنه دوو رووی یه‌ك دراو. واته یه‌زدانێك نییه فه‌رمان ده‌ربكات و ئینسانێكیش ئه‌م فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه یارییه‌كی ته‌ندروست نییه نه بۆ یه‌زدان نه بۆ ئینسان، یه‌زدان ده‌بێ خۆی له‌ناو ئینسانهكاندا به‌رجه‌سته بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌كرد، واته ئافراندن تووشی چه‌واشه‌كاری دێت.”
له ل9ی پێشه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌رده‌شت هه‌مان ئه‌و دیدگا فیوبارخییه له‌باره‌ى خوداوه دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت :”یه‌زدان و ئینسان پێكه‌وه كار بكه‌ن، نه‌ك یه‌كێكیان له خزمه‌تی ئه‌وى تریان بێ، له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌وه ئه‌نجام بدرێ. یه‌زدان ئه‌و وێنه‌یه بێ كه ئینسانه‌كه خۆى دروستی ده‌كات”. ئه‌و دیتنه ماركسییه بۆ زاتی خودا حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى پێشووى گرته‌وه. ئه‌و نكۆڵی و ئیسپاته له هاوكێشه‌ى خودا و مرۆڤ به‌شێك له ئه‌جێنداى ماركسی كوردی گرتبووه‌وه”.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت: به ڕاستی زه‌رده‌شتییه‌ت ئاینێكی بێ خودا بوو؟ خودا له ده‌ره‌وه‌ى زه‌رده‌شتییه‌ت بوو؟
ئه‌و دیتنهى ئه‌حمه‌دی مه‌لا زۆر نامۆیه به زه‌رده‌شتییه‌ت. داریوش پاشا (550-486 پ.م) له نووسینه‌كانی شاخی بێستوون به جۆرێك باسی ده‌سه‌ڵاتی ئاهورامه‌زدا ده‌كات كه ئه‌و یارمه‌تی داوه به‌سه‌ر (گه‌وماته)ى سه‌ركوتكه‌رى خه‌ڵك زاڵ بێت:” “. كه‌س نه‌بوو بوێرێت دژی گهوماتهى موغ بجووڵێته‌وه تا من هاتم.
من له ئاهورامه‌زدا پاڕامه‌وه، ئاهورامه‌زدا به هانام هات. له (ده)ی مانگی باگهیادیش (29ی ئه‌یلوولی 522 پ.م) من له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكی كه‌م سه‌رى گه‌وماته و كاربه‌ده‌سته یاوه‌ره‌كانی بڕی. له قه‌ڵاى (سكهیهوڤاتیش له هه‌رێمی (نیسایه) له میدیا كوشتم.”
ده‌سه‌ڵاتی مه‌مله‌كه‌تم لێ سه‌نده‌وه. به به‌ره‌كه‌تی ئاهورامه‌زدا من بوومه پاشا و ئاهورامه‌زدا ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ى پێ خه‌ڵات كردم”. دكتۆر دڵشاد زاموا له نووسینێكی گۆڤارى (خاڵ)، ژماره 3دا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه باوه‌ڕی وایه زه‌رده‌شتییه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌خمینی سه‌ری هه‌ڵداوه و داریوش یه‌كه‌م ئاهورامه‌زدا په‌رسته”. كه‌واته ئه‌و پۆست سیكیولارییهى ئه‌حمه‌دی مه‌لا بۆ ئاهورامهزداى زه‌رده‌شتییه‌ت ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئاینی زه‌رده‌شتییه‌ته.
دووه‌م: پێگه‌ى ئافره‌ت له زه‌رده‌شتی
له به‌شێكی تری (پێشه‌كی)یه‌كه، وێنه‌یه‌كی دی ڕیالیستی ئه‌ویش وێنه‌ى ئافره‌ته ته‌واو ده‌شێوێنێت. له ل9دا ده‌نووسێت: “ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش بكرێ كه ژن له سه‌رده‌می زه‌رده‌شتی مێژوویی، له چاو ژنانی ناوچه‌كانی تر، خاوه‌ن سه‌ربه‌ستییه‌كی بێ هاوتا بووه”. ئه‌وه‌ى شاره‌زایى زه‌رده‌شتییه‌ت نه‌بێت به‌و قسه ههنگوینییانه ته‌واو فریو ده‌خوا.
چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌ت پێوه‌ست نه‌بووه به ڕه‌گه‌زه‌وه، به‌ڵكو به چینی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. ئه‌و ڕاستییه ماركسی كوردی نه‌یده‌ویست هه‌زمی بكات. ماوه‌یه‌ك ئه‌و ماركسییانه به‌و چاوه پڕ ململانێیه ده‌یانڕوانییه دۆزى ئافره‌ت. ئه‌و دیتنه‌ش له دیتنی ئینگلز سه‌رچاوه‌ى گرتووه له (اصل العائله)دا. ئه‌گینا ئێمه‌ى كورد كه‌سانی وه‌ك (خانزادی میری سۆران) و (عادیله خانم) و (حه‌پسه خانی نه‌قیب) هه‌موو ئافره‌تی ناو ماڵباتی ده‌سه‌ڵات بوون كه چه‌ندان پیاویان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات بوو، هه‌روه‌ها هه‌موو پیاوێكیش نه‌یانده‌وێرا قسه له قسه‌یان بكه‌ن، بۆ نموونه (شێخ ڕه‌زاى تاڵه‌بانی) هه‌جووى زۆر پیاوی ده‌سه‌ڵاتی رۆحی و سیاسی كردووه، به‌ڵام نه‌یوێراوه به ئاشكرا قسه له به‌رده‌م (عادیله خانم) بكات! له‌وه زیاتر (عادیله خانم) دژ به حوكمرانییهكهى شێخ مه‌حموود بوو! كه‌واته چه‌وساندنه‌وه واتاى چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌حمه‌دی مه‌لا ئه‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه له دوو ڕوانگه‌وه ده‌كات:
1.ڕه‌خنه له ڕه‌وشی ئافره‌ت ده‌گرێت
2.ئافره‌تی زه‌رده‌شتی به‌رز ده‌كاته‌وه!
چۆن ئه‌و ناوانه لاى كورد هه‌بوو، لاى عه‌ره‌بیش ئافره‌تی وه‌ك (هیند) هه‌بوو شه‌ڕی پێغه‌مبه‌رى ده‌كرد، چونكه ژنی ئه‌بو سفیان بوو. له‌باره‌ی پێگه‌ى ئافره‌ت له زه‌رده‌شتییه‌ت ئه‌حمه‌دی مه‌لا زۆر سه‌رچیغ چووه، ئه‌وانیش وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ى كورد و عه‌ره‌ب ته‌نیا ڕێزى ئافره‌تی چینی سه‌رووى ناو ده‌سه‌ڵات و ماڵبات ده‌گرن، جا نازانم چۆن (زه‌رده‌شت) تاقانه په‌یامبه‌ر بووه بیری له به‌خته‌وه‌ركردنی ژن و پیاو كردبێته‌وه، ل9. با له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به پێگه‌ى جۆره‌كانی ئافره‌ت بكه‌ینه‌وه:
له كۆمه‌ڵگه‌ى زه‌رده‌شتی جۆرى ئافره‌ت هه‌بوو، به واتاى ئافره‌ت به پێگه‌ى چین و ماڵباتی ده‌سه‌ڵات پێگه‌ى دیار ده‌كرا، نه‌ك ڕه‌گه‌زه‌كه‌ى.
له توێژینه‌وه‌ى (جێنده‌ر له مێژووى حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تى ساسانی‌دا 628ز -632ز)دا كهلسوومه جه‌میل به‌م جۆره پێگه‌ى ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ى زه‌رده‌شتی ده‌خاته ڕوو :
1. ماڵدارى ئافره‌ت: له الڤێندیداد هاتووه: “دووه‌م به‌خته‌وه‌رترین شوێن له زه‌ویدا ئه‌و ماڵه‌یه ئافره‌تى تێدا بێ. (الابستاه ,اربیل,201 ,ص50). ئه‌حمه‌دی مه‌لا دژی بیرۆكه‌ى ماڵدارى ئافره‌ته!
2.كه‌نیزه‌ك هه‌بوون یا ئافره‌ت به كه‌نیزه‌ك دیتن له‌گه‌ڵ دیتنی زه‌رده‌شتی ئه‌حمه‌دی مه‌لا تێك ناكاته‌وه، به‌ڵام له حوكمڕانی زه‌رده‌شتیدا كه‌نیزه‌ك جمه‌ى ده‌هات، پاشایه‌كی وه‌ك “(خوسره‌و په‌رویزی) شاى ساسانی كه 3000 ژنی هه‌بووه.. كریستنسن 2006 ، ل 572”.
3.نێرسالارى ئاتهشگهى موغانی زه‌رده‌شت هیچ ڕه‌گه‌زێكی مێی تێدا نه‌بوو. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و داخراوییهى زه‌رده‌شتی مۆغه‌كان وا ده‌ستوورى وڵاتیان داڕشتبوو كه چه‌ند مافێكی یاسایی له‌باره‌ى ژنى ناو ماڵباتی له خۆگرتبوو. نه‌شئه‌ت 2003، ل36 ).
4. له سیسته‌می حوكمرانی ساسانی‌دا سێ جۆری هاڤژین هه‌بوو، ئه‌و سێ جۆره ژنه‌ش پێوه‌ست بوون به ده‌ستوورى ئاته‌شگه (كه‌نیسه)ى زه‌رده‌شتی. (ڕۆز , 1998 , ل50) وه‌رگیراو له شههبازى 2005): ئاماژه به هه‌رسێ جۆری پێگه‌ى ئافره‌ت له هاوسه‌رگیری ده‌كات: پاتیخساهی، چاگار، خواسرای.” به‌ڵام له یاسای ساسانی‌دا ته‌نیا باسی دوو له‌و جۆره هاوسه‌رگیرانه كراوه (العابد ,1999 ,ص130 ). (نه‌شئه‌ت, 2003 , ل36 وه‌رگیراو له شههبازى 2005)، له پێناسه‌ى ئافره‌تی چینی سه‌ره‌وه یا ئافره‌تی خاوه‌ن ئیمتیاز (پاتیخساهی)دا ده‌ڵێت: “ئه‌و ئافره‌ته بوو كه بۆندی هه‌بوو، بۆیه به هاڤژینی پاتیخساهی داده‌نرا. ئه‌مه گه‌وره‌ترین پێگه بوو ژن هه‌یبوو، چونكه دامه‌زرابوو له‌سه‌ر پێویستی هاوكوفی و وردی نێوان ژن و مێرد، هه‌روه‌ها ئه‌م ژنه و منداڵه‌كانی مافی میراتیان هه‌بوو”. له لایه‌كی تر ژنی پاتیخساهی، خاوه‌ن ئیمتیاز بوو، چونكه به‌پێی پره‌نسیپ و فه‌رمایشته‌كانی زه‌رده‌شتی، پیاو بۆی هه‌بوو ته‌نیا یه‌ك ژنی پاتیخساهی بێنێت، ژنی دی به چاگار داده‌نرا، وه‌ك (ڕۆز 1998 ,ل44 ) ده‌ڵێت :”ده‌سه‌ڵاتی كامیلی هه‌بوو به‌سه‌ر كاروبارى ماڵه‌وه و په‌روه‌رده و ئۆرگانیزكردنی كارى دی ماڵه‌وه”. ژنی دووه‌م كه ناسراو بوو به ژنی چاگار (زن ئی چگاریا)، ئه‌و ژنه ژنی پاشكۆ بوو، به‌گوێره‌ى مافی یاسایی ئه‌م دوو ژنه جیاواز بوون وا دیاره كه‌نیزان و ژنانى به دیلگیراو له‌گه‌ڵ ئه‌م چینه هه‌ژمار كراوه. ئه‌م ژنانه‌ى له‌و چینه بوونه ته‌نیا منداڵانی نێرینه‌یان له بنه‌ماڵه‌ى باوكی‌دا وه‌رگیراوه. ( كریستنسن ,2006 ,ل409).
5. له نێوان ساڵانی 628ز-632ز ڕه‌وشه‌كه، ڕه‌وشی حوكمدارى بنه‌ماڵه به ئاراسته‌یه‌كدا چوو، ڕه‌گه‌زى نێر له بنه‌ماڵه‌دا نه‌ما، بۆیه كورسیی حوكمڕانی بۆ دوو كچی خوسره‌وى دووه‌م (په‌رویز) چۆڵ بوو، ئه‌و دوو كچه‌ش (بۆران و ئازه‌رمیدۆخت) بوون، كه‌واته ده‌ركه‌وتنی (بۆران شا) و (ئازه‌رمیدوخت شا) بۆ ڕه‌وشی باڵاده‌ستی تیرۆر له كۆشك و خراپی ره‌وشی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئاوێستا خۆی باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو ئافره‌تی چینی سه‌رووش بگاته پۆستی پاشاى وڵات، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ى هه‌ردوو كچ كچی خه‌سره‌و پاشا بوون، موغه‌كان ناچار بوون ده‌قی ئاوێستا له به‌رژه‌وه‌ندی كچه‌كانی ماڵباتی ده‌سه‌ڵات بگۆڕن!
6.هاوسه‌رگیری ئینسێست (محارم)
كریستنسن 2006 له ل410-411 شتێكی هه‌ند سه‌یر تۆمار ده‌كات مرۆڤ شه‌رم له خۆ ده‌كات: “جۆره هاوسه‌رگیرییه‌ك له نێوان ئافره‌تانی كۆشك یا ماڵباتی شاهانه هه‌بوو، ناسراو بوو به هاوسه‌رگیرى خویدوده یا (محارم) واتا هێنانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به یه‌كتر نه‌ده‌شیان (كه‌سه نزیكه‌كان وه‌ك خوشك و دایك و كچ). ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه له یاسای ساسانی‌دا هه‌بووه، دیاره مه‌به‌ستى لێی پاراستنى پاكى ڕه‌چه‌ڵه‌ك و خوێنی خانه‌واده بووه!
كریستنسن له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا نموونه بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه دێنێته‌وه وه‌ك وه‌هرام چووبین (گوردیه)ى خوشكی خۆى خواست و مێهران هه‌مان شتی پێ په‌سند بوو: پیاو بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و كیژی، ژن و مێردایه‌تی بكات”.
ئه‌مه پێگه‌ى ئافره‌ته؟! ئافره‌ت به‌مه به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ؟!
سێیه‌م: كۆڕش له ناوبه‌رى ده‌سه‌ڵاتی میدی
كۆڕش ڕووخێنهرى ئیمپراتۆریی ماد بوو. كوده‌تاى كۆڕش-هارپاك كۆتای به حوكمرانی میدی هێنا. له‌باربردنی خه‌ونی مید، كه مینۆرسكی به باوكی كوردیان ده‌زانێ، جارێكی تر له مێژوو دووباره نه‌بووه‌وه. قسه‌ى ئه‌حمه‌دی مه‌لا، شیعرى ئه‌ى ڕه‌قیب -ی دڵدار به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه! دڵدار له ئه‌ى ره‌قیب ده‌ڵێت:
ئێمه ڕۆڵه‌ى میدیا و كه‌یخه‌سره‌وین
له نه‌زه‌ر قسه‌كه‌ى ئه‌حمه‌دى مه‌لا پێویست ناكات كورد شانازى میدیبوون بیكات، به‌ڵكو ده‌بێت شانازى به رووخێنه‌رى ماد بكات.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا شانازى به ڕووخێنهرى میدیا، كۆڕش ده‌كات، ئه‌وه‌تا له ل10ى گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌رده‌شت ده‌نووسێت: “هه‌موو تاكێك ئازاده چ خودایه‌ك ده‌په‌رستێ و فه‌رمان ده‌ده‌م له‌م ڕووه‌وه نابێ كه‌س تووشی گێچه‌ڵ بێت…”.
زه‌رده‌شتی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی ئه‌خمینی و ساسانی‌دا باوه‌ڕی به ئاماده‌گی ئاینی تر نه‌بوو له ده‌وڵه‌ت … چه‌وساندنه‌وه‌ى 40 ساڵه‌ی مه‌سیحییه‌كان له سه‌رده‌می شاپوورى دووه‌م باشترین به‌ڵگه‌یه، كۆڕشیش هه‌ر به داگیركردنی میدیا نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو كۆتای به ده‌سه‌ڵاتی بابلی نوێش هێنا كه هاوپه‌یمانی میدی بوو له ساڵی 539 پ.م له سه‌رده‌می ئهبونائید (556-539 پ.م). ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته له‌سه‌ر ئاینی (سین) و (مه‌ردۆخ) بوو كه جیا بوون له ئاینی زه‌رده‌شتی!
له لایه‌كى تر ئه‌م قسانه‌ى كۆڕش بێ سه‌رچاوه‌ن، واقیعی سته‌م له میدیا و بابلی نوێ قسه‌كانی پووچ ده‌كه‌نه‌وه!
چواره‌م: كولتوورى زه‌رده‌شتی كاریگه‌رى له كولتوورى یۆنانی كردووه یا به پێچه‌وانه‌وه؟
ئه‌حمه‌دی مه‌لا له ل10 باس له شتێكی زۆر نامۆ ده‌كات و پارادۆكسێك له نێوان واقیع و زه‌رده‌شتییه‌ت هه‌یه، له ڕاستیدا كولتوورى یۆنانی زۆر كاریگه‌ریى له كولتوورى زه‌رده‌شتییه‌ت كردووه، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی مه‌لا پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌ڵێت و ده‌نووسێت: “هه‌موو فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانی دێرین ده‌رچووى قوتابخانه‌ى زه‌رده‌شتن”.
له ماوه‌ى حوكمڕانی هه‌ریه‌ك له كۆڕشی دووه‌م (558-529 به‌ر له میلاد) و خه‌سره‌و ئه‌نوشێروان ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی ئاشنا بوو به ماریفه‌یه‌كی نامۆ به وڵاتی ئاریان، ئه‌ویش شارستانی هیلێنی و فه‌لسه‌فه‌ى بتپه‌رستی یۆنانی بوو، بۆ نموونه پاش ئه‌وه‌ى كۆڕشی دووه‌م چه‌ند ویلایه‌تێكی له ئاسیاى بچووك وه‌ك (لۆنیا) ، (لیدیا) و چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی تر‌ى گرت، ئاشنا بوو به پێوه‌ندی نزیك له‌گه‌ڵ شارستانی دامه‌زراو له‌سه‌ر (هێلینی)، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می خه‌سره‌و ئه‌نوشێروان یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى فه‌لسه‌فی وه‌ك ئه‌وه‌ى جه‌ستینی یۆنانی كرده‌وه (ئیبن نه‌دیم ، ل300).
ئه‌و ده‌ستپێكه له دواى هه‌ره‌سی ئه‌خمینی به ده‌ست ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنی له 331 پ.م (ته‌ها باقر 1980،ل) زۆر زیاتر بوو. پلوتارك له ل329 مۆرالیا ده‌ڵێت: ئه‌سكه‌نده‌ر به پێچه‌وانه‌ى ئه‌رستۆى مامۆستاى بوو، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانی بوو، ده‌یویست دنیایه‌كی یه‌كگرتوو دروست بكات به له‌ناوبردنی نه‌یارانی و ده‌رگه كردنه‌وه بۆ خانه‌دانانی گوێڕایه‌ڵ غه‌یرى یۆنانی به‌شدار بن له ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش به:
1.ڕێكخستنی هاوسه‌رگیرى له نێوان یۆنانی و فارسه‌كان.
2.دروستكردنی شارى نوێ و نیشته‌جێكردنی دانیشتووانی هه‌مه‌لایه‌ن.
له دواى كه‌وتنی ئیمپراتۆریی ئه‌خمینی به ده‌ست ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنی، دوو جۆر له رۆشنبیری دنیایی و ئاینداریی تێكه‌ڵ یه‌ك بوون.
زانست و رۆشنبیرییه‌كه دواى ئه‌م داگیركردن و سه‌پاندنه، دوو جۆرى لێدروستكردن ئه‌ویش زانست و رۆشنبیری دنیایی و ئاسمانیی بوو. (تازۆلی ،ل1)، باوه‌ڕى خۆى ده‌رده‌بڕێ كه رۆشنبیرییه‌كه‌ى فارسه‌كان زیاتر زه‌رده‌شتی بوو، هه‌رچی ئه‌وه‌ى یۆنانییه‌كان بوو، رۆشنبیرییه‌كی دنیایی بوو.
تازۆلی و خرۆمۆف له ل82 ده‌نووسن: “نووسینی ئاینی تا سه‌رده‌می ساسانی نه‌نووسرابوونه‌وه، هه‌رچی نووسینی دنیایین ئه‌وه ته‌نیا لاى “گۆسان” (شایه‌ر) و خونیاگار” (حه‌كایه‌تبێژ) ته‌نیا له سینگ پارێزرابوون”.
جگه له‌مانه، هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به كاریگه‌رى كولتوورى یۆنانی به‌سه‌ر نووسینه‌كانی داریۆش له شاخی بێستوون ده‌كه‌ن وه‌ك رالف نۆرمان شارپ له كتێبی The inscriptions in old Persian cuneiform of the achaemenian empires، كه‌واته كولتوورى یۆنانی له دوو قۆناغه‌وه كاریگه‌رى به‌سه‌ر كولتوورى زه‌رده‌شتی هه‌بووه:
1.له كاتی حوكمڕانی كۆڕشی دووه‌مه‌وه تا ڕووخانی ئیمپراتۆرییه‌ت
2.له كاتی كه‌وتنی ئیمپراتۆریی ئه‌خمینییه‌وه به ده‌ست ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنییه‌وه.
له‌و دوو قۆناغه‌ش هه‌ردوو كولتوور به یه‌ك گه‌یشتن. ئه‌و چوار خاڵه ته‌نیا قسه‌كردنن له‌سه‌ر پێشه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌رده‌شت … ده‌پرسم زه‌رده‌شت ئه‌وها دێته‌وه؟؟!