عارف ڕوشدی
بزووتنه‌وه‌كانی رزگاریخوازی باڵكان فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ بنكۆڵكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ش بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له لای گه‌لانی كریستیانی نیشته‌جێی ئه‌و نیمچه دوورگه‌یه ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه له ساڵی 1908دا هیوایه‌كیان هه‌بوو، كه رژێمی باشتر دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی توركیای گه‌نج كۆتایی به رژێمی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید هێنا و حكوومه‌تی تازه‌ی عوسمانی كۆمه‌ڵێك چاكسازیی ئازادانه‌ی دانا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد ئه‌و هیوایه خامۆش بوو، پیاوانی توركیای گه‌نجیش هاتنه‌وه سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وی سیاسه‌تی ئاوێته‌كردن و تواندنه‌وه و گوشاركردن، كه درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی نه‌ریتییانه‌ی عوسمانی بوو. هه‌ر بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و یاخیبوون له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ده‌بڕایه‌وه. (17، ل536).
ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ی باڵكان یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ به‌رده‌وام گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی یۆنان دژ به تورك، هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان ئیتالیا و توركیا له سێپته‌مبه‌ری 1911دا ده‌رفه‌تێكی گونجاوی پێ دان، به‌وه‌ی په‌شێوی كه‌وته نێو سوپای عوسمانییه‌وه، به‌م جۆره زلهێزه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون، كه یه‌كه‌مین رواڵه‌تی لاوازبوونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گه‌ڵاڵه ببێت. (18، ل 537).
له 17/ ئۆكتۆبه‌ر/ 1912 شه‌ڕی ده‌وڵه‌تانی باڵکان دژ به توركیا ده‌ستی پێ كرد، بۆیه حكوومه‌تی عوسمانی شه‌ڕی ته‌رابلوسی رۆژئاوای راگرت، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه تازه‌یه ببێته‌وه. له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا هاوپه‌یمانیی باڵكان توانییان مه‌كدۆنیا رزگار بكه‌ن. له 3/ سێپته‌مبه‌ردا حكوومه‌تی عوسمانی داوای ئاگربه‌ستی كرد، چونكه سوپای بولگاریا هه‌ڕه‌شه‌ی له كوستهنتینه (ئه‌سته‌نبووڵ) ده‌كرد. هه‌رچی دانوستاندنی ئاشتی بوو، كه له فبرایه‌ری ساڵی 1913دا وه‌ستا، ئه‌ویش له ئاكامی كوده‌تایه‌ك، كه كه‌سانی هه‌ره توندڕه‌وی عوسمانیی گه‌یانده سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌دوای كه‌وتنی ئه‌درنه، كه له لایه‌ن هێزی باڵکانه‌وه ئابڵووقه درابوو، ئه‌و دانوستاندنه ده‌ستی پێ كرده‌وه.
له 20/ مایۆی ساڵی 1913دا و به مه‌رجه‌كانی ئاشتی، كه له له‌نده‌ن واژۆ كران، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌ستی له هه‌موو توركیای به‌ری ئه‌ورووپا هه‌ڵگرت، به‌ده‌ر له به‌شێكی بچووكی تراكیا نه‌بێت. (19، ل539).
گومانی تێدا نییه، كه سیاسه‌تی رووسیا، به سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی باڵکانیان (باڵکانهكان) له پاییزی ساڵی 1912دا، بێ هیوا بوو، كاتێك له یۆنیۆی ساڵی 1912دا نه‌یتوانی خۆی له به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌دوور بگرێت، كه قبووڵیان بوو، یان داوایان كرد سه‌رپه‌رشتییان بكات. به گشتی وێڕای ئه‌وه، دۆخه‌كه دوو ئاكامی گرنگی به‌ده‌ست هێنا:
یه‌كه‌م: سڕب، هه‌وادار و لایه‌نگری هه‌ره دڵسۆزی رووسیا، ئیدی ئێستا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی له نیمچه دوورگه‌ی باڵکاندا هه‌یه.
دووه‌م: ئیدی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له لێواری رووخاندا بوو، نزیكه‌ی هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌ورووپای له‌ده‌ست دا، له هه‌مان كاتدا زلهێزان كه‌وتنه دابه‌شكردنی خاكی نێو ئاسیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی، وه‌ك ناوچه‌ی هه‌ژموونی ئابووری بۆ خۆیان، چاویان تێ بڕیبوو.
له سووریاش ده‌سه‌ڵاتی تورك رووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه‌یه‌كی قه‌ومیی عه‌ره‌ب بووه‌وه. (20، ل542).
لێره‌وه رۆڵی كاریگه‌ر و كرده‌ییانه‌ی رووداوه‌كانی باڵکانمان بۆ روون ده‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به چه‌سپاندنی حاڵه‌تی لاوازی و داههزان، كه به‌رۆكی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی گرتبووه‌وه، له كۆتاییشدا به‌ره‌و رووخان و نه‌مان راپێچی كرد.
جێی باسه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی له سه‌ده‌ی نۆزده‌م له وڵاتانی باڵکان، كاریگه‌ریی هه‌بوو له به‌رپابوونی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌نێو ره‌گه‌زه‌كانی سڵاڤ، كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژیان. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رووسیا، كه خۆی به براگه‌وره و پارێزه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی سڵاڤ له باڵکان ده‌زانی، هانی سڵاڤهكانی دا، كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رپا بكه‌ن، بۆ رزگاربوون له‌ژێر چنگی عوسمانی و نه‌مسایی. (21، ل35).
دوا جار، ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ساڵی 1894ـه‌وه گیرۆده‌ی قه‌یرانی ناوچه‌ی باڵکان بووبوو، خه‌ڵكی كریستیان له ئه‌رمینیا، كریت و مه‌كدۆنیا هه‌وڵیان دا له چنگ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام رزگاریان ببێت و داوای ئیداره‌ی خۆسه‌رییان ده‌كرد.
ئیدی ئه‌م قه‌یرانه‌ی عوسمانی رێی بۆ به‌ره‌و نه‌مان چوونی ده‌وڵه‌ته‌كه كرده‌وه، كه ده‌ره‌نجامی خێرای له ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی لێ بكه‌وێته‌وه، كوشتوبڕ و جینۆساید رای گشتیی ئه‌ورووپای بێزار و جاڕس كرد، سه‌رله‌نوێ خواستی چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی كارگێڕی به‌سه‌ر حكوومه‌تی عوسمانی‌دا هاته پێش، كه ئاسایش و ئارامی بۆ گه‌لانی كریستیان ده‌سته‌به‌ر بكات. حكوومه‌ته‌كانی ئه‌ورووپا توانایان هه‌بوو له‌م رووه‌وه كۆمه‌ك و ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م و ئه‌و، ده‌سكه‌وت بۆ خۆیان دابین بكه‌ن، یان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه ببنه هۆی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. (22، ل494، 495).
به‌ڵام به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی، هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی زلهێز، له‌و قۆناغه‌دا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی له داڕووخان رزگار كرد. (23، ل496).
هۆكاری ئابووری
نیشانه‌كانی داته‌پین له داڕووخانی سیسته‌می ئابووریی عوسمانی‌دا به‌ده‌ر كه‌وتن، خه‌لافه‌ت رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بووه‌وه، ئه‌مه‌ش ناچاری كرد داوای قه‌رزی دارایی له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بكات، ئه‌میش وای له سوڵتانانی عوسمانی كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ رازیكردنی هاوپه‌یمانانی خۆیان بده‌ن. (24، ل221).
له‌و كاته‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازی و دارایی ده‌وڵه‌تی ئالی عوسمان لەوپهڕی خراپیدا بوو، كورتهێنان له بودجه‌ی ده‌وڵه‌تدا گه‌یشته پتر له پێنج ملیۆن لیره‌ی زێڕ. قه‌رزی ده‌وڵه‌تیش گه‌یشته چوارده ملیۆن لیره‌ی زێڕ. (25، ل223).
ئینگلیز تا كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌م، بیبه‌ر و به‌هاراتیان له قاهیره ده‌كڕی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆمپانیای هیندیی رۆژهه‌ڵات له ساڵی 1600ز-دا، ئیدی ئینگلیز كه‌وتنه كڕینی به‌هارات به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كه‌ناره‌كانی هیندستانه‌وه، چونكه به‌هۆی باجی عوسمانییه‌وه نرخی به‌هارات له به‌نده‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیكدا ده‌گه‌یشته سێ قات.
-له‌و كاته‌شدا ئابووریی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروست بوو: گه‌ڕان به‌دوای رێیه‌كی دیكه‌دا بۆ هه‌نارده‌كردنی ئاوریشمی فارس (مافووری ئێران) بۆ ئه‌ورووپا. ئاسیای بچووك رێی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌كردنی ئاوریشمی فارس و هاورده‌كردنی چۆخه (كوتاڵ)ی ئه‌ورووپا بوو. تا كۆتایی سه‌ده‌ی شازده‌م كوتاڵی ئینگلیزی له رێی ئاسیای بچووكه‌وه ده‌گه‌یشته ئاسیای ناوه‌ڕاست. قەبڵاندن وابوو كه ته‌نیا بازرگانیی ترانزێتی ئه‌م كاڵایه له ساڵێكدا 300 هه‌زار هۆقه زێڕی بۆ گه‌نجینه‌ی عوسمانی دابین ده‌كرد.
-به‌م جۆره شا عه‌باس، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1603دا هێرشی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، فه‌رمانی دا رێ به هه‌نارده‌كردنی ئاوریشمی فارس له رێی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه نه‌درێت، هه‌وڵی دا له رێی زه‌ریای هینده‌وه راسته‌وخۆ ئاوریشم به ئه‌ورووپا بفرۆشێت. بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له هه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زێڕ و زیو بپارێزێت. (26، ل73، 74).
-به هه‌مان شێواز، دوای ئه‌وه‌ی بازرگانیی هیندستان گوازرایه‌وه زه‌ریای ئه‌تڵه‌س، كه له‌وێدا ئینگلیز و هۆڵه‌ندی باڵاده‌ست بوون، ئیدی ئه‌و بازرگانییه رێیه‌ی ئه‌ورووپای به ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌به‌سته‌وه، كه‌وته بن كۆنترۆڵی رووس. به‌م جۆره ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه له كورتیی دا، بوو به ئیمپراتۆریه‌تێكی هه‌رێمی، كه ئاسیای بچووك و باڵکان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گرته‌وه، ته‌نانه‌ت له پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا، ئه‌رك و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری ده‌بینی. (27، ل74).
-سه‌رباری ئه‌وانه، هۆكاری سه‌ره‌كیی رووخانه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به دۆخی ناوخۆیه‌وه. فه‌رمانده‌كان به‌رهه‌ڵستیی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانیان ده‌كرد، گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌تیان به‌تاڵان ده‌برد، سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لیان تاڵان ده‌كرد و گه‌لیشیان نه‌ده‌پاراست، ئیدی گه‌ل كه‌وته نێو په‌شێوی و بێ سهروبهرییهوه، خه‌ڵك گیرۆده‌ی په‌یداكردنی بژێوی بوون. له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی توندوتیژی و قۆرخ و به‌رتیل و چه‌ندین جۆره گه‌نده‌ڵیی دیكه، خه‌ڵكی رۆژ به رۆژ سه‌باره‌ت به ئایینده ترس و دڵه‌ڕاوكێی زیاتریان لێ ده‌نیشت، دوای ئه‌وه‌ی فاڵگران نوقڵانه‌ی رووخانی ده‌وڵه‌تیان دا. (28، ل75).
-ده‌بوو ده‌وڵه‌ت زۆرترین پاره و دارایی بۆ گه‌نجینه‌ی ناوه‌ندی په‌یدا بكات، تا بتوانێت مووچه‌ی مانگانه‌ی سوپای ئینكیشاری و رۆژانه‌ی یه‌كه‌كانی سهگڤانی بدا (سه‌گڤان هێزی چه‌كداری خۆجێیی بوو). له‌و پێناوه‌شدا هه‌ندێك زه‌وی و زاری تیمار (موڵكێكه ساڵانه كه‌متر له 20 هه‌زار ئهقچه داهاتیه‌تی، ئهقچهش پاره‌یه‌كی زیو بوو، كه یه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی دراوی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو) خرانه ژێر سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی حكوومه‌تی عوسمانییه‌وه، ئه‌ویش په‌نای برده به‌ر به‌كرێدانی، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پێ په‌یدا بكات، وێڕای ئه‌وه، هه‌ندێك له زه‌ویی تیمار به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و نایاسایی ده‌كه‌وته ده‌ستی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ربار و حكوومه‌ت، ئه‌وی دیكه‌شی ده‌كرایه وه‌قف. به‌م جۆره ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌و داهاته‌ی له‌ده‌ست دا، كه له‌و زه‌وی و زاره‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باجیش به‌شی نه‌ده‌كرد، ئیدی گه‌نجینه‌ی ناوه‌ندی هه‌میشه له كورتیی ده‌دا، ئه‌مه‌ش له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی شازده‌مدا بووه مایه‌ی دابه‌زینی به‌های دراوی زیو و ته‌زویركردنی دراو، دراوی به‌رده‌ستیش كه‌می كرد، هه‌موو ئه‌مانه بوونه مایه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی وڵاته‌كه.
-ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی دا رێ له زیادبوونی خه‌رجیی خۆی بگرێت، به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌نگی ئهقچه، به‌ڵام ئه‌م رێكاره توقێنهره وای كرد ره‌وشه‌كه پتر داته‌پێت. (29، ل80، 81).
ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ورووپا
ده‌ستتێوه‌ردانی به‌رده‌وامی ئه‌ورووپا له كاروباری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و رێز نه‌گرتنی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌و ده‌قه‌ی كه به‌گوێره‌ی په‌یمانی پاریس، كه له 30/ ئادار/ 1856دا واژۆ كرا و ئه‌وانی له‌دوای شه‌ڕی قه‌ره‌م (كریمیا) پێوه په‌یوه‌ست كرد، كه دووپاتی ده‌كرده‌وه، نابێ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا چ تاك تاك یان پێكه‌وه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ربده‌ن، ئه‌گه‌ر پاساو هه‌رچییه‌كیش بێت، ئه‌م پهیوهستنهبوونهی وڵاتانی ئه‌ورووپا به هۆیه‌كی گرنگی لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی داده‌ندرێت. ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی هه‌بوو بۆ سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه مێژوونووسان ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1839- 1876 به ماوه‌ی حوكمڕانیی باڵوێزان داده‌نێن، مه‌به‌ستیان باڵوێزانی ئه‌ورووپایه له ئه‌سته‌نبووڵ، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووانیش سێر (ستراتفۆرد كاننك) باڵوێزی به‌ریتانیا، كه ئه‌وكات به سوڵتانی بێ تاجی عوسمانی ناسرابوو.
پشتگیریكردنی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له شه‌ڕه‌كه‌ی دژ به رووسیا له جه‌نگی قه‌ره‌م (كریمیا) كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌هێزبوونی هه‌ژموونی بیانی له زۆر بواری ژیانی عوسمانی‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام گوشاریان ده‌خسته سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین چاكسازی بكات، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌ده‌وه‌ستان، به‌ڵكوو له‌م رووه‌وه میتۆد و پرۆگرامیان ده‌خسته روو، هه‌ر بۆ نموونه، ئاماژه به‌مه‌ی دادێ ده‌كه‌ین:
له ساڵی 1867دا سوڵتان عه‌بدولعه‌زیز ناچار بوو، كه رێكخستنێكی تازه بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخستنه‌كان ده‌ربكات، به جۆرێك، كه له دوو ده‌سته پێك ده‌هات:
یه‌كه‌م: دیوانی داد.
دووه‌م: دیوانی شوورای ده‌وڵه‌ت.
به گوشاری وڵاتانی ئه‌ورووپا، هاووڵاتییانی كریستیان و جوو له ئه‌نجوومه‌نی دووه‌میاندا له كۆی په‌نجا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سێزده ئه‌ندامیان هه‌بوو. (30، ل220، 221).
هه‌ژموونی وڵاتانی بیانی له‌نێو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ڵكشا، هه‌روه‌ها هه‌ژموونی جڤاتهیلی ماسۆنی، كه باڵوێزخانهگهلی بیانی، كه له ئه‌سته‌نبووڵی ئه‌وكاتدا خاوه‌ن هه‌ژموون و پێگه‌ی به‌هێز بوون، هه‌ژموونی هه‌ردوو لایان ده‌پاراستن. (31، ل223).
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: هەڵۆ ئورمزیار
ژێدەر/ Basnews