هه‌ڵسه‌نگینه‌ر: شه‌ماڵ میرزا
کتیبی کورد و ده‌وڵه‌ت: گه‌شه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له عێراق، تورکیا و ئیران یه‌کیکه له کاره‌کانی دنیز ناتالی له مه‌ڕ لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئاکامی ئه‌م شێوه سیاسه‌تانه له سه‌ر فۆرم و دره‌وست بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی. گرێنگی ئه‌م کتیبه له‌وه‌دایه که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت تیشک ده‌خاته سه‌ر چونێتی په‌ره ستاندن و گه‌شه‌ی کوردایه‌تی یا خود ناسیونالیسمی کورد. پوخته‌ی گوتاری دنیز ناتالی له‌وه دایه که ناسیونالیسمی کورد، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ویکه ده‌گوتری و داوادهکری چه‌مکیکی یه‌ک ده‌ست نییه و به هه‌مان شێوه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی توکمه که به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه بوونیکی که‌م ڕه‌نگی هه‌یه ویا ئه‌گر بوونی هه‌بی ئاوا لاوازه وه له وڵاتیکه‌وه بۆ وڵاتیکی تر جیاوازه.ناتالی ده‌ڵی که ناسیونالیسمی کورد ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ئاڵوزتر له‌وه‌یه که ته‌نها له چوارچیوه‌ی ناکوکی نیوان کورد وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا لیکدانه‌وه و شروڤه بکری که کوردی تیدا ده‌ژین؛ به خاتری ئه‌ویکه باس کردنیکی له‌و چه‌شنه له ڕاستیدا هێمایه‌که بۆ په‌سه‌ند کردنی ئه‌م بێروکهیه که چه‌مکی ناسیونالیسمی کورد چه‌مکیکی یه‌کپارچه‌یه که به یه‌ک شۆناس دیته پێناسه کردن. به‌ڵکو ئه‌و پێوایه که ناسیونالیسمی کورد جا فه‌رق ناکات ئه‌گر له لایه‌ن سه‌روک عه‌شیره‌ت، شیخ، مه‌لا وه یا که‌سانی مهدهنییوه هاندرابیت، یا ئه‌ویکه سه‌رچاوه‌که‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی قومی، نه‌ته‌وه‌یه یا خۆد ئاینی بوبی؛ له هه‌ر یه‌ک له پارچه‌کانی کوردستان واتا ”کوردستانی ئیران” (روژهه‌ڵاتی کوردستان) و ”کوردستانی عێراق” (باشووری کوردستان) و ”کوردستانی تورکیا” (باکووری کوردستان) جیاوازه و جه‌وهه‌ری ئه‌م جیاوازیه بو کراوه‌یی یا خود داخراوه‌یی که‌شی و هه‌وای سیاسی له‌و وڵاتانه‌ی دهگهرینیتهوه. به‌و مانایه که ئه‌گر که‌ش و هه‌وای زاڵ به سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه‌دا که‌ش و هه‌وایه‌کی خه‌فه‌قان و داخراو بوبی ئاوا ده‌رفه‌ت بو ناسیونالیسمی کوردیش که‌متر ره‌خساوه وه ئه‌گر ده‌رفه‌ت بو ده‌ربڕێنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له هه‌ر شوێنیک زورتر بوبی ئاوا کراوه‌یه‌کی سیاسی له‌و شوێنه به‌دی کراوه و ناسیونالیسمی کورد گه‌شه‌ی کرد‌و . ناتالی وه‌کو زوربه‌ی هه‌ره زوری لیکۆڵهوهرانی بۆاری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیونالیسمی کورد وه‌کو یاڤز، میشل. م گونتر، تیزکیورم و عه‌باس وه‌لی بوون و سه‌ر هه‌ڵدانی ناسیونالیسمی کورد به له‌دایک بوونی ناسیونالیسمی تورک و فارس و عه‌ره‌ب له‌سه‌ره‌تای پیکهاتنی ده‌وله‌ت-نه‌ته‌وه له‌و وڵاتانه ده‌به‌ستنه‌وه و پیانوایه که ناسنامه‌ی کلتوری کورد له پروسه‌یه‌کی سیاسی دا له لایه‌ن هه‌ڵبژارده واتا الیتی کومهڵگاوه به سیاسی کراوه و بۆته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد یا ئه‌ویکه کۆی ناسیونالیسمی کورد وه‌کو دژکرده‌وه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر ناسیونالیسمی تورک و فارس و عه‌ره‌ب ده‌هیننه به‌ر باس. بۆ نمونه وه‌لی له چه‌مکی ”ناسنامه‌ی ده‌سه‌ڵات”(
(Sovereign Identity که ناسنامه‌ی هێزی سیاسی له ئیران بی وه‌کو چوارچێوه‌یه‌کی تێوری بۆ شروفهی ناسنامه‌ی کورد که‌ڵک وه‌رده‌گری (وه‌لی، لاپه‌ڕه‌ی xii). ده‌توانین بڵین که نیزیک بوونه‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه له پله‌ی یه‌که‌م دا لی نیزیک بوونه‌وه‌یه‌کی کانستراتڤیستانهیه (Constructivist) که له کاره‌کانی ارنیست گیلنیر(Ernest Gellner)، بنیدیکت اندرسون (Benedict Anderson)، هابس باوم (Hobsbawm) دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه وه له پله‌ی دووهه‌م دا نێزیک بونه‌وه‌یه‌کی په‌یوه‌ندار واتا (Relational) ه. په‌یوه‌ندار, به‌و واتایه که ناسنامه‌ی له پروسه‌یه‌کی خۆ بهراوهردکردندا سه‌ره‌تا وه‌کو تاک و دواییش وه‌کو کومه‌ڵ دروست ده‌بیت.
ناتالی بۆ ئه‌ویکه چوارچێوه‌یه‌کی تیوری دروست کات تاکو بانگه‌شه‌کانی خوی تیدا باس بکات ده‌ڵێ: به‌سته به هه‌لومه‌رجی له‌بار و ده‌رفه‌تی سیاسی له‌هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئیران، عێراق وه تورکیا ؛ ناسیونالیسته سهرسهختهکانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکو له سه‌ر بارودۆخی ئابوری-کومه‌ڵایه‌تی، ناسنامه‌ی مه‌ده‌نی و په‌یوه‌ندیه ئاینیکان بۆ نیشاندانی جیاوازی اتنو-ناسیونالیسمی خۆیان له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ورو به‌ر راوه‌سته بکه‌ن به جوریک که بتوانن له هه‌ناوی ئه‌و جیاوازیانه‌دا باشترین که‌ڵک بۆ پروژهی ناسیونالیسمی خویان وه‌رگرن.ئه‌ویی ناتالی باسی ده‌کات له راستیدا میتودیک یا خود کهرهسهیهکهی میتودولوژیانهیه بو هه‌ڵسه‌نگاندنیکی به‌راوه‌ردی بو لێکدانه‌وه له سه‌ر چونێتی وچه‌ندایه‌تی په‌ره ستاندنی ناسیونالیسمی کورد له نیوان وڵاتانی ئیران، عێراق وه تورکیا دا. دنیز ناتالی له دوا به‌شی سه‌رئه‌نجامی کتیبهکیدا ده‌یهه‌وی نێشانی بدات که چۆن پروسه نیودوڵهتیکان له ساڵی 1999 وه توانیویانه له سه‌ر گه‌شه‌ی ناسیونالیسمی کورد کارگه‌ری دروست بکه‌ن و هه‌روه‌ها قامک ده‌خاته سه‌ر گرفته‌کانی ناسیونالیسم کورد له دواروژدا. ناتالی له کاتیکدا ئه‌و سێ به‌شه‌ی کوردستان وه‌کو دۆخ (که‌یس) دینیته‌وه؛ له هه‌مان کاتێشدا ده‌خوازی ره‌هه‌نده جیاوازیکانی سیاسی، کومه‌ڵایه‌تی، و فه‌کته که‌لتوری و ئابوریکانش له هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه هه‌ر له ساته‌وه‌خته‌کانی حکومرانی ئیمپراتوری عوسمانی‌و قاجاریکان تاکو ئه‌و دوایانه به وردبینیوه بخاته به‌ر باس و لیکولینه‌وه وه باس له‌وه ده‌کات که چون له‌و کاتانه‌دا هیشتا کورد نه‌یتوانیوه پروژه‌یه‌کی ناسیونالیسمی به‌رچاو له سه‌ر بنه‌مای اتنیکی دابمه‌زرینی (لاپه‌ره‌ی 24).
له به‌شیکی تر کتیبه‌که‌یدا ناتالی ده‌لێ به پێچه‌وانه‌ی عێراق، له تورکیا؛ که‌ش و هه‌وای بهستروای سیاسی و سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵاواردن و سهنتڕالیسم به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له کوردان ستاندۆ وه هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بوته هوی ئه‌ویکه کوردایهتیکی ئاویته به توندوتیژی له‌ویدا دروست بکری. له ئیران به‌ربه‌ست کردن و له‌مپه‌ر دانان له به‌ر دم ناسنامه‌ی کوردان، به نه‌هیشتنی خویندن به زمانی کوردی له فیرگه‌کان و به‌رگرتن له هه‌ڵسوڕانی پارته سیاسیکان خوی زه‌ق ده‌کاته‌وه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش جۆریک له سازانی که‌لتوری له گه‌ڵ فارسه‌کاندا هاتوته ئاراوه که له جه‌وهه‌ردا جیوازه له گه‌ڵ ئه‌و اتنو-ناسیونالیسمهی که له عێراق و تورکیا ئاویته‌ی سوزو عاتیفه بوه و توندوتیژی پیوه‌دیاره.ناتالی ده‌یهه‌وی بڵی که له گه‌ڵ ئه‌ویکه کردوه‌وه و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت له ئیران و عێراق و تورکیا له هه‌مبه‌ر کوردا جیاوازیان هه‌بو به هه‌مان شیوه دژکردهوهکانیش له لایه‌ن کورده‌وه جیاوازیان هه‌بوه و له کوتایی دا ئه‌و جیاوازیه له دژکرده‌وه‌دا به جیاوازی ناسیونالیسمی کورده‌وه گری ده‌دا. ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ناتالی ئه‌گرچی تاکو ڕاده‌یه‌ک بنه‌مایه‌کی راستی هه‌یه به‌ڵام لوژیکیکی ساکاره بو ئه‌ویکه بتواندری جیاوازی ناسیونالیسمی کوردی له پارچه‌کانی کوردستانی پێ پێناسه بکری و ئه‌و جیاوازیه به حه‌سابی جیاوازی ناسنامه کورد دابندری . ئه‌گرچی ههڵکهوتویی کورد له نیوان چوار جوگرافی سیاسی کارتێکه‌ری که سه‌ر ناسیونالیسمی کورد هه‌بو به‌ڵام ئه‌و کارتیکهرییه له سه‌ر ناسنامه‌ی کوردی تا ڕاده‌یه‌ک زور که‌م بوه ؛به‌ڵام ناتالی نه‌یتوانیوه ئاماژه به هوکارگهلیکی گرینگ وه‌کو نه‌بونی زمانی ستاندارد و جیاوازی ئایینی له ناو کورد دا بکات که له راستیدا بونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌ر دم دروست بونی ناسنامه‌یه‌کی توکمه.
ناتالی پێوایه که له ساڵی 1999 وه په‌ره‌ستاندنی که‌ش و هه‌وای نیوده‌وڵه‌تی وه‌کو په‌ره‌ستاندنی توڕی تاراوگه‌نشینه‌کان، گه‌شه‌ی سازه نا حوکمی نیودهوڵهتیکان، سیستمی دیموکراتیکی وڵاتانی تاراوگه نشین و هه‌ر وه‌ها توڕه‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌لکترونی وه‌کو په‌ره‌ستاندنی میدیا، ئنترنهت ده‌رفه‌تی له‌باری بو گه‌شه و په‌ره‌ستاندنی پروژهی ناسیونالیسمی کورد خوش کرد‌و، دیاره د. جه‌عفه‌ر شیخ الاسلام له کتیبی ”ناسنامه‌ی کورد، دیسکورس، و میدیای نۆی” به ته‌سه‌لی له سه‌ر به هیز بونی ناسیونالیسمی کورد له ریگای میدیاوه ئاخافتنی کرد‌و، د.جهعفهرپێوایه ئه‌گر پیش پهرستاندنی میدیا به‌تایبه‌ت میدیای کوردی هه‌ستیکی هاوبه‌شی لاواز له نیوان کوردانی پارچه‌کانی کوردستان به‌دی ده‌کرا، له گه‌ڵ په‌ره‌ستاندنی میدیای کوردی زوریک له‌و بۆشایانه‌ی نیوانیان پڕ بونه‌ته‌وه. به‌ڵام ناتالی دیسان له کتیبه‌که‌یدا باسی له‌وه نه‌کردو که چون کوردایه‌تی پیش له دایک بونی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له روژهه‌ڵاتی ناوین له ناو ئه‌ده‌بیاتی ناسیونالسیتی بو نمونه تکستی ئه‌ده‌بیاتی ناسیونالیستی-رومانتیکی وه‌کو مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانی (1692) ره‌نگی داوه‌ته‌وه وه یا ئه‌ویکه چون شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فه‌دین بتلیسی (1597) به نوسینی مێژوی کورد و پادشاکانی هه‌ر له ئه‌رده‌ڵانه‌وه تا ده‌گاته بوتان ئه‌و بازنانه‌ی که پیویسته بو دروست بونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پیش له دایک بونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی تورک و فارس و عه‌رب پیکی هیناوه و سه‌رئه‌نجام چون شیخ عوبیدولله نه‌هری وه‌کو باوکی جوڵانه‌وه‌ی ناسیونالیسمی کود له سالی 1880 باس له جیاوازی کورد له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی وه‌کو تورک و فارس عه‌ره‌ب ده‌کات.
…
Natali, D. (2005) The Kurd and the State: Evolving National Identity in Iraq, Turkey and Iran. New York: Syracuse University Press.
Sheyholislami, J. (2011) Kurdish Identity, Discourse, and New Media. US: PalgraveMacMilan’s Press.
Tezcür, M.G, Kurdish Nationalism and Identity in Turkey: A Conceptual Reinterpretation (2009) European Journal of Turkish Studies [Internet]. Available from: http://ejts.revues.org/index4008.html. [Accessed 16 January 2012].
Vali, A. (2011) Kurds and the State in Iran: The Making of the Kurdish Identity. London: I.B. Tauris and Co Ltd