ن. مهدی مزفری
و. له‌فارسی یه‌وه : عه‌بدولڕه‌حیم سه‌عید
پێشه‌كی :
ئیمكانی نوێكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تێكی داڕوخاوو ئاوابوو باس و خواستێكی گه‌رموگوڕ و گرنگه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئێستادا كه جیهانیبوون، رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌كان و گفتوگۆی شارستانیه‌ته‌كان له‌ده‌ستوور و به‌رنامه‌ی كاری جیهانیدا جێگه‌و پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، به‌ڵام له‌مباره‌وه كه (نوێسازی) له‌واقیعدا ده‌گونجێت یان نا، وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه، وه‌ڵامه‌كه زیاتر په‌یوه‌سته به‌مه‌وه، داخۆ مه‌به‌ستمان له (شارستانیه‌ت، ئاوابوون، بوژانه‌وه) و تێگه‌یشتن و دیدوبۆچونمان بۆ (نوێسازی) چی یه؟
شارستانیه‌ت زۆرجار به‌زاراوه گه‌لێكی ناڕۆشن و دوولایه‌نه پێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت وه‌ك : (چاره‌نووسی هه‌ڵهاتنی ناچاری فه‌رهه‌نگی)، (hunting,1996:42)، (جۆرێك له كلتوری فۆرمهلهكراوی شاره‌كان) (bagby,1958,162:46)، (شارستانیه‌ته‌كان ئاڵۆز و نادیارن، رێكوڕاست هه‌روه‌ك بنه‌ماكان (Toynbee,1995:46) زۆرێكی تری له‌مجۆره پێناسه ده‌كرێت بۆ شارستانیه‌ت.
له‌واقیعدا ئه‌مجۆره پێناسانه شتێكی ئه‌وتۆی ئاشكرا‌و دیار ناخه‌نه‌ڕوو بۆ خیز و مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شارستانیه‌ته‌كان، كاتێك (فرناند براول) شارستانیه‌ته‌كان وه‌ك (ئه‌رزش و به‌هاگه‌لی “مادی” و ” مه‌عنه‌وی” پێناسه ده‌كات، پێناسه‌یه‌كی باشتر ده‌خاته پێش چاو (braudel,1995:5).
(ئیمانوئل والرشتاین) یش ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆ شارستانیه‌ته‌كان بهدیدوبۆچونێكی جیاوازه‌وه لێیان ده‌ڕوانێت، له‌نێوان (سیستمی مێژوویی) و (شارستانیه‌ت) دا جیاكاری ده‌كات، به‌دیدو بۆچوونی ئه‌و شارستانیه‌ت به‌پێی باشنگهشهی هاوچه‌رخ ده‌رباره به‌رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌ساتی ئێستاداو به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له (كو‌لتور، جیاوازی، ماف) ه كان، ( wallerstein,1992:235).
بێگومان پێناسه‌كه‌ی (والرشتاین) چاوپۆشیكردنه لهپێكهێنهری مادی شارستانیه‌ت (رامیاری، ئابوری و هێزی سه‌ربازی) به‌ڵكو ته‌نیا ئاماژه به‌ڕه‌هه‌نده كلتورییه‌كه‌ی ده‌دات، هه‌موومان ده‌زانین شاستانیهت هه‌م له (كلتور) فراوانتره و هه‌م له (سیستمی مێژوویی) یش، دڵنیاشین شارستانیه‌ت ته‌نیا وه‌ك كه‌له‌پوور و بانگه‌شه‌كردنی رابردووناگهڕێتهوه، بۆیه شارستانیه‌ت له‌هه‌مانكاتدا ده‌توارێت مه‌سه‌له‌ی (ئێستا) و (داهاتوو) بێت، له‌مڕوه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاره لایه‌نی كه‌م تێگه‌یشتن و دیدو بۆ چوونێكی سوودبه‌خشمان هه‌بێت، گونجاندنی (سیستمی مێژوویی) یان ره‌هه‌ندی (مادی) له‌چوارچێوه و بیروهۆشی فه‌رهه‌نگیدا به‌خۆ دزینهوهیهكی ناچاری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ده‌مه‌وێت بیروبۆچونێكی سوودبه‌خش پێشنیاربكهم له‌رووی ئه‌زمونیه‌وه كه‌شایه‌نی ئه‌زمونكردن بێت و له‌مڕوه‌شه‌وه ئاشكراده‌بێت كه شارستانیه‌ته گه‌وره‌كان له‌دووبه‌شی جیانه‌كراوه پێك دێن، به‌شی یه‌كه‌م جیهانبینی یه‌كی روون و ئاشكرای ده‌وێت كه ده‌توانێت كاربۆ چه‌ند سیستمێكی كلتوری، ئایدۆلۆژی یان مه‌زهه‌بی بكات، یان زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی دووه‌میان بێت، واته ته‌نیا ئایدۆلۆژی و مه‌زهه‌بی بێت، به‌شی دووه‌میشیان سیستمی ئابوری، سه‌ربازی، رامیارییه كه زۆرجار له‌چوارچێوه‌ی ئیمپراتۆری یان له‌سیستمی مێژووییه‌وه دیاریده‌كرێت.
من به‌ده‌ربڕینێكی تر شارستانیه‌ت گرێ ده‌ده‌مه‌وه له‌نێوان جیهانبینی و سیستمی مێژووییه‌وه، كاتێك جیهانبینی یه‌كی دیاریكراو له‌چوارچێوه‌ی سیستمی مێژوویدا خۆی ده‌ربخات، بێ گومان ئه‌مجۆره ئاوێته بوونه‌ش شارستانیه‌تی ناولێدهنرێ ته‌نیا سیستمی مێژووییه كه واقیعیه‌تی ئه‌زمونی هه‌یه‌و جیهانبینیش به‌ته‌نیا چه‌مكێكی ئاینداری ناڕۆشن و نامێژووی هه‌یه، كاتێكیش سیستمی مێژوویی له‌ئاماده‌نه‌بوونی جیهانبینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌رچاوده‌كه‌وێت، ئه‌م چوارچێوهبهندیهش نه‌ك به‌ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌ته‌كان، به‌ڵكو به‌ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵه و ئیمپراتۆری ده‌وڵه‌ته‌كان و چه‌ند گیروگرفتێكی سیاسیه‌وه دووچاردهبن.
ئیتر كه‌واته (جیهانبینی) كاتێك به‌بێ فۆرم و به‌بێ شێوازی (مادی) بمێنێته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌بێته ئایدۆلۆژی كلتور یان مه‌زهه‌ب، شارستانیه‌تێكی زۆ ئاوابوون و سه‌رئه‌نجام مردن و به‌بێ ئه‌وه‌ی دووباره نوێ بكرێنه‌وه، هه‌ندێكیش به‌زیندووی مانه‌وه و به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و ئه‌زمونه‌وه به‌هۆی خۆ به‌هێزكردن و گونجاندن و توانای په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته‌كانی تردا ژیانێكی درێژخایه‌نیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ركرد.
هیچ شارستانیه‌تێك تاسه‌ر به‌نه‌مری نامێنێته‌وه، شارستانیه‌ته‌كان ده‌ستمایه و پێكهاته‌ی جیاوازییهكانن، له‌كات و سه‌رده‌مێكدا كه زه‌بر و زۆری په‌یوه‌ندی كه‌مبێت، شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان ده‌توانن به‌پاراستنی ناسنامه و شوناسی تایبه‌تی خۆیان به‌جیا، له‌ته‌نیشت یه‌كتریدا درێژه به‌ژیان و دونیای خۆیان بده‌ن، به‌ڵام له‌كات و سه‌رده‌مێكدا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و گوشاری بهرفراواندابن، جیاوازی شارستانیه‌ته‌كان روولهكزی و كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان شارستانی به‌هێزبكرێن، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌ڕاده‌ی به‌هێزی و گه‌رموگوڕی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه، سه‌رئه‌نجام توانای پاراستنی تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی شارستانیه‌تێك به‌خێرایی روو لهكهمبوونهوهدهكات.
جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی و گونجاندنی نێوان شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی داده‌نرێت، هیچ شارستانیه‌تێك تاسه‌ر ناتوانێت به‌بێ كاریگه‌ری و ده‌ستكاری بمێنێته‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا كار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بكرێت، شارستانیه‌ته‌كان له‌رووی كلتورییه‌وه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كتری و زۆرجاریش ده‌بنه سه‌ره‌خۆره‌ی یه‌كتریش.
به‌هه‌بوونی گرنگی كێشه و ململانێ و دژایه‌تی ده‌ره‌كیی شارستانیه‌ته‌كان به‌گشتی گیرۆده‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن، هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئاوابوون و داڕوخان زۆرجار نێوخۆی و ده‌رونیه (ئاوابون) دیارده‌یه‌كی درێژخایه‌نه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی لهشارستانیهتێكی داڕوخاو ده‌كه‌ن له‌تێگه‌یشتن و باوهڕكردنیان بهئاوابوون و شكست به‌درێژایی ژیانیان گرفتیان هه‌یه، كاتێك شكست و ئاوابوون ده‌بێته باوه‌ڕێك و له‌هه‌ست و نه‌ستدا جێی خۆی ده‌كاته‌وه چیتر بۆ نوێكردنه‌وه كاتی ئه‌وتۆ نه‌ماوه كه ده‌ڵێن (نوێكردنه‌وه) به‌هیچ جۆرێك مه‌به‌ستمان له (به‌رهه‌م هێنانه‌وه، كۆپیكردنه‌وه) نییه، به‌ڵكو نوێكردنه‌وه تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین مانای گۆڕینی دراوێكی كۆنه بهدراوێكی نوێ، له‌كاتێكدا هێشتا ده‌رفه‌تێك لهبهردهمداماوه، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان نوێكردنه‌وه كاتێك شێوه وه‌رده‌گرێت كه خانوبه‌ره‌یه‌كی زیان لێكهوتو هێشتا به‌پێوه وه‌ستا بێت.
ده‌بێت له‌نێوان (نوێسازی) و (به‌رهه‌م هێنانه‌وه) دا بهجیابۆههریهكهیان بڕوانرێت، خانوبه‌ره‌یه‌كی وێرانبوو به بوومه‌له‌رزه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بیه‌وێت خۆی قوتاربكات له‌وماڵ وێرانیه، بێگومان ناتوانێت به‌هه‌مان شێواز و (ستایل) له‌هه‌مان شوێنداو به‌هه‌مان كه‌ره‌سته‌ی پێشووتره‌وه خانوه‌كه‌ی دروست بكاته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ش دروستكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی پێ ناڵێن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بونیادنانه‌وه بیروبۆچونێكی به‌هێز و سه‌قامگیری ده‌وێت، بیروبۆچوونی كه‌سانی وابهستوو به‌رابردووه‌وه له‌داخ و حه‌سره‌تی رابردوودا ده‌ژین، به‌ڵام ده‌توانین بڵێن نوێكردنه‌وه، تازه‌گه‌ری ده‌خوازێت و پێویستی به‌داهێنانه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م چاوی له‌رابردووه و ئه‌وه‌ی دووه‌میش چاوی لهئایندهیه، شارستانیه‌ته‌كان ناتوانن خودی خۆیان دروستبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو شارستانیه‌تی تر دروست ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئه‌ركه‌ی كه له‌به‌رده‌م خۆمدا دیاریم كردووه، بڕیاره ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به‌مجۆره ته‌واو بێت.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه و راڤهكارییه زیاتر پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌یه :
ئایاشارستانیهتێكی ئاوابوو وداڕوخاو ده‌توانرێت جارێكی تر وه‌ك شارستانیه‌تێكی نوێتر ده‌ربكه‌وێته‌وه؟ ئه‌م پرسیاره گشتی یه‌و جگه‌له‌وه‌ی گرنگی خۆی هه‌یه به‌هیچ جۆرێكیش په‌یوه‌ست ناكرێت بهشارستانیهتێكی تایبه‌ته‌وه، له‌هه‌ندێك كات و سه‌رده‌می جیاواز جیاوازدا هه‌موو شارستانیهتهكات به‌مه‌سه‌له‌ی هێز و تواناكانیانه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون رووبه‌رووده‌بنه‌وه، ئه‌م بنه‌مایه بۆشارستانیهتێكی ده‌سه‌ڵاتدار و بههێزگرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه، له‌راستیدا، ناوه‌ڕۆكی كتێبی (سامۆئیل هانتینگتۆن) قسهوبیروڕای زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه زیاتر بیر و بۆ چوونه ده‌رباره‌ی لایه‌نی خۆدزینه‌وه له‌ئاوابوونی شارستانیه‌تی رۆژئاواتابهریهككهوتنی شارستانیه‌ته‌كان بێت ( Huntington,1996:ch.12) ئامانج و مه‌به‌ستی من لهملێكۆڵینهوهیهدا ته‌نیا تایبه‌ته به‌شارستانیه‌تی ئیسلامییه‌وه.
له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه یه‌كه‌مین پرسیارگه‌لێك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌خه‌مه‌ڕوو ده‌رباره‌ی (ئاوابوون) و (بوژاندنه‌وه)، به‌هه‌ڵبژاردنی خاڵی هه‌ره‌گه‌وره لهشارستانیهتهكانی وه‌ك شاستانیهتی (یۆنانی) و (رۆمی) و پێش قسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه به‌چه‌ند بیروبۆچونێك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت په‌یوه‌ندییان هه‌یه بهئاوابوون و داڕوخانی شارستانیه‌تی ئیسلامیه‌وه، چه‌ند بیروڕایه‌كی جیاوازیش دهخهمهپێش چاو ده‌رباره‌ی (ئاوابوون و بوژاندنه‌وه) .
2. چه‌ند سه‌رنج و بیروبۆچونێك له‌مه‌ڕ (ئاوابوون ) و (بوژاندنه‌وه)
لهرووداوبهسهرهاتی مێژوودا هه‌ندێك له‌بیریاران له‌چه‌ند ناوه‌ندێكی جۆراوجۆری وه‌ك زانستی كه‌لام، مێژوو، رامیاری، فه‌لسه‌فه‌و كۆمه‌ڵناسیدا دیارده‌ی (ئاوابوون) یان راڤهكردووه، هه‌ندێك لههزرڤانان زیاتر خۆیان له‌قه‌ره‌ی راڤه‌كردنی (ئاوابوون) داوه تاسهرقاڵ ببن به‌خوێندنه‌وه دووبارهلێكدانهوهی سیستمێك كه ببێته هۆی پێشكه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتێك. (1) له‌چاخی كۆندا له (كتێبی خوڵقاندن) دا‌و له (كتێبی یه‌كه‌می ته‌ورات) و چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌كی خوڵقاندنی نێوان دووڕوباردا، دابه‌زین و (ئاوابوون) ی مرۆڤیش تاڕاده‌یه‌ك به‌راوردكراوه به‌خوڵقاندنی دونیاوه. (2) ( Fleischer,1970:1) له‌سوده‌كانی رابردوو، بیریارانی وه‌ك ئیبن خه‌لدون (1332 – 1406) ز (711 – 785ق)فلاویوبیوندو (1388 – 1463) مكیاڤیلی (1469 – 1527) ویكو (1668 – 1744) ومۆنتیسكۆ (1689 – 1755) ئه‌مانه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بوون به‌شێوازی جۆراوجۆر ئه‌م دیارده‌یان لێكداوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بیریارانی چاخی نوێش كه‌سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (ئاوابوون) بوون پێكهاتوون له (ئهشپنگلر)، (كوویگلی)، (توین بی)، (برادل) و پاش هه‌موویان (سامۆئیل هانتینگتۆن)ه، به‌هه‌بوونی ته‌واوی ئه‌و كاره قووڵ و پرشنگدارانه‌ی كه‌له‌م زه‌مینه‌یه‌دا ئه‌نجامدراون، له‌هه‌مانكاتدا بیروڕایه‌كی گشتی و یه‌كگرتوو ده‌رباره به (ئاوابوون) له‌واقیعدا بوونی نییه، بێگومان پێویستی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چه‌ند شارستانیه‌تێكی دیاریكراو به‌رچاو ده‌كه‌وێت بۆ نموونه : لێكۆڵینه‌وه‌ی (ئاوابوون) ی ئیمپراتۆریه‌تی رۆحمی له‌لایه‌ن مۆنتیسكۆ، یان ئاوابوونی ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی – عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن (ئیبلن خه‌لدون) یان تاڕاده‌یه‌ك ئاوابوونی شارستانیه‌تی رۆژئاوا به‌وجۆره‌ی كه (ئهشپنگلر) و (هانتینگتۆن) خستوویانه‌ته‌ڕوو.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت چاوببڕێته ئهوبیروڕاو رێبازانه‌ی كه ئه‌م بیریارانه‌ی دهربارهبه (ئاوابوون) هه‌یانبووه، پێموایه سێ بۆ چوون و رێبازی جیاواز به‌رچاوبكه‌وێت : ژیاری، گه‌ردوونی، پێكهاته‌یی و بونیادی، تێڕوانین و رێبازی یه‌كه‌م، شارستانیه‌ته‌كان وه‌ك ژیانی مرۆڤ لێكچواندنی بۆ ده‌كه‌ن وه‌ك قۆناغی : له‌دایك بوون، گه‌نجی، به‌ساڵاچوون، پیربوون و سه‌رئه‌نجام (ئاوابوون) و مردن، ئه‌م رێبازه تاڕاده‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان دیدگاوه داده‌نرێت بۆ نموونه (كوویگلی) شارستانیه‌ته‌كان به‌تێپه‌ڕینی حه‌وت قۆناخ‌دا ده‌بینێته‌وه.
1. له‌ئامێزگرتن
2. دووگیانی
3. گه‌شه‌كردن
4. سه‌رده‌می كێبه‌ركێ و ململانێ
5. ئیمپراتۆریه‌تی جیهانی
6. داڕوخان
7. په‌لامار و هێرشبردن
(Quigley,1961:146ff) لهدیوبۆچوونی گه‌ردونیه‌وه، نوێكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌ت له‌گه‌ڵ ریتم و شێوازی سروشتی ته‌كامولی ژیاریدا ناكۆك و نه‌گونجاوه، هه‌روه‌ها شارستانیه‌تێك به‌قۆناغی زێڕین و ئاوابووندا گوزه‌ری كردبێت له‌داهاتوودا مردن و رۆچونی مه‌حاڵ ده‌بێت (ئاڕنۆڵد توین بی) هه‌رچه‌نده بیروبۆچوونی تایبه‌ت و جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك لهبیروبۆ چونێكی له‌جۆری (كوویگلی) یه‌وه نزیكه (توین بی) پێیوایه شارستانیه‌تێكی ئاماده‌بوو له‌دژی داڕوخان و ئاوابوون، یان ئه‌گه‌ر شارستانیه‌تێك گیرۆده‌ی شكست و داڕوخان بێت، په‌یوه‌ندی بهتواناكانیهوه هه‌یه، بۆیه ده‌توانین بڵێین هێشتا ده‌توانێت به‌زیندووی بمێنێته‌وه و درێژه به‌ژیانی خۆی بدات یان (خۆی نوێ بكاته‌وه) رێباز و بۆ چوونی پێكهاته‌خوازی پشت به‌كاریگه‌ری شه‌ڕوشۆڕی ده‌ره‌كیی و هه‌وڵ و كۆششی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان و شارستانیه‌ته‌كان ده‌به‌ستێت، له‌كاتێكدا بونیادگه‌راكان به‌دوای بنهماوڕهگهزێكهوهن كه‌په‌یوه‌ندی به‌پێكهاته‌ی (جهستهورۆح) ی شارستانیه‌ته‌وه هه‌بێت بنهماوڕهگهزی وه‌ك : ئابوری، كێشه‌و ململانێی نێوخۆیی بێ كه‌ڵك و خراپ، كێشهوگفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، جیاكاری له‌بواری بازرگانی په‌یوه‌ست به‌ژێرخانی كۆمه‌ڵگه‌وه، ئه‌م كێشه‌و گرفتانه دهبنهنیشاندهری رواڵه‌تی ئه‌م شارستانیه‌ته بۆ نموونه (توین بی) هۆكاری شكست و ئاوابوونی شارستانیه‌تی یۆنانی ده‌به‌ستێته‌وه به‌هۆكاری كێشه‌ی نێوخۆی و ده‌ره‌كی یه‌وه. (3) له‌لایه‌كی تره‌وه، تایبه‌ت بهئاوابوون و داڕوخانی ئیمپراتۆریه‌تی رۆم، ناوبراو پشت به‌لایه‌ن و هۆكاری ئابوری ده‌به‌ستێت. (4) به‌پێی بیروڕای (مۆنتیسكۆ) ئه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م بووه هۆی ئاوابوونی ئیمپراتۆریه‌تی رۆم، سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی و بوونی بێ سه‌روبه‌ره‌یی نێوخۆی بوو كه‌له‌شاری (رۆم) دا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، مه‌زنی وگه‌وره‌ی رۆم هۆكارێكی تری دیاری خۆی هه‌بوو بۆ ئاوابوون و شكستخواردنی. (5)
(ئیبن خه‌لدون) ده‌رباره به‌ده‌ركه‌وتن و ئاوابوونی ته‌كنۆكرات و ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی ئیسلام پێیوایه داڕوخان و ئاوابوونی ئه‌مانه دووهۆكاری دیار و ئاشكرای خۆی هه‌یه، یه‌كه‌میان لاوازی و دیارنه‌مانی ده‌مارگیرییه. (6) چونكه شارستانیه‌تی (پێشكه‌وتوو) هه‌روه‌ك جێگیربوونی كه‌سی ده‌سه‌ڵاتداری تازهونوێ، پێویستی بهدهمارگیرییه كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وهێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی تاخۆی پێ بسه‌لمێنێت و تێڕوانین و ئه‌ندێشه‌ی خراپ و دواكه‌وتوو، خه‌سڵه‌تی ده‌مارگیرییه، كه‌واته ئه‌گه‌ر (دهسهڵاتدارلهدهستپێكردنی حكومه‌ته‌كه‌یدا خراپ و دواكه‌وتوو بوو، ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌نی زوهد و ئه‌ندێشه‌ی خراپ و دواكه‌وتووه، پاش ئهوهكاتێك بنهماوكۆڵهكهكانی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز و جێگیربوون، هه‌وڵده‌دات به‌ته‌واوی جێ پێی خۆی به‌هێزبكات و ده‌خوازێت تهنیاخۆی ده‌سه‌ڵاتداربێت. (ibnkhgldun,1968:103,ii).
دووهه‌مین هۆكاری شكست و ئاوابوون، زه‌بروزه‌نگه (كهداڕوخانی شارستانی خۆیدا ده‌هێنێت).(7) (ibn khaldun,1968:103) ده‌رباره به‌شارستانیه‌تی رۆژئاوا لهچاخ و سه‌رده‌می ئێمه‌دا، هانتینگتۆن مه‌ترسی له‌ناوچوونی شارستانیه‌تی ئێستای رۆژئاوا لهفرهكلتوری و نه‌ته‌وه خوازیدا ده‌بینێته‌وه، مه‌ترسی سێیه‌م، بهدوورلهرۆژئاواوهو له‌چوارچێوه‌ی (به‌ره‌به‌ره‌یه نوێیه‌كان) دا كه (سین) و جیهانی ئیسلام، پێكه‌وه دژی رۆژئاوان و نیشانه و خه‌سڵه‌تی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن.
له‌به‌دواداچوونی ئه‌م رێبازه بنهرهتیانهدا بۆ دیارده‌ی (ئاوابوون) بینیمان بیریاران وئهندێش مه‌ندان ده‌رباره به‌هۆكاری ئاوابوون بیروبۆچوونی جیاوازییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موویان له‌مه‌ڕ سروشتی ئاوابوون وه‌ك حاڵه‌تێكی نه‌رێتی هاوڕان چونكه زه‌ره‌ر و زیان ده‌گه‌یه‌نێت بۆ سهرپێكهاتهو فۆرمی شارستانی و هه‌ڕه‌شه و مهترسییهكیشه بۆناودهزگای به‌رگریكردنی و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ده‌خاته به‌رمه‌ترسییه‌وه و سه‌رئه‌نجام ده‌بێته‌هۆی مه‌رگ و تیاچوونی له‌مڕوه‌وه ئاوابوونی شارستانیه‌ت جیاواز له‌هۆكاره‌كانی ده‌توانێت به‌پچڕاندنی نێوان جیهانبینی و سیستمی مێژووی ناوببرێت.
له‌مه‌سه‌له‌ی (بوژاندنه‌وه)دا بیریاران تاڕاده‌یه‌ك هاوڕان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ڕاستی، لێكۆڵیاری به‌تواناو پڕلهسهرنج، چ دێرینه‌كان و چ ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه، نه‌مبینی و هه‌ستم پێنه‌كردن له‌دژی ئیمكانی بوژاندنه‌وه‌ی شارستانی به‌ڕاشكاوانه به‌ڵگه‌و پاساوی بێ بنه‌ما بخه‌نه‌به‌رچاو ته‌نانه‌ت لایه‌نگران و پێداگریكارانی تیۆری (گه‌ردوونی) بۆ نموونه وه‌ك (توین بی) بۆیه ده‌توانین بڵێین گریمانه‌ی (بوژاندنه‌وه) له‌دیدو بۆ چوونیانه‌وه رهدنهكراوهتهوه، به‌ڵكو جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان ئه‌م بیریارانه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ماناداركردنی مێژوه‌وه، ئه‌وانه‌ی كهلهخودی مێژووی مرۆڤدا باوه‌ڕیان به‌بوونی مانانییه، به‌ڵكو ته‌نیا باوه‌ڕیان به‌دوا بوژاندنه‌وه و چاكسازی لایه‌نه‌كانی شارستانیه‌تێكی ئاوابوو هه‌یه، بۆیه منیش ئه‌م رێبازه به‌چاكسازی – بوژاندنه‌وه ناوده‌به‌م و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌مێژوودا باوه‌ڕیان ته‌نیا به‌مانایه‌ك هه‌یه به (progressive-cumulative) پێشه‌نگی – كه‌ڵه‌كه‌بوون ناودههێنم.
(توین بی) به‌گروپی یه‌كه‌مه‌وه په‌یوه‌سته و باوه‌ڕی به‌جووڵه و بزاوتنی به‌رده‌وام هه‌یه، واته به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نیشاندانی هه‌ڵوێست و ململانێ. (8)
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خواستراو ده‌بێت ئه‌وه‌بێت نه‌ك ته‌نیا به‌ململانێ ناوببرێت، به‌ڵكو ده‌بێت تاڕاده‌یه‌ك ده‌ست راگه‌یشتن بێت بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێست و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی ئامانجدار، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و بخاته جموجوڵه‌وه تاههنگاوێك ئه‌و بۆ پێشه‌وه ببات بۆ گۆڕینی جووڵه‌و بزاوتنێكی به‌رده‌وام بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ریتمی جووڵه پێویسته هه‌ست و سۆز و خرۆشانێك ئاماده‌گی هه‌بێت (Toynbee,1995:137).
به‌بیروڕای (ئیبن خه‌لدون) نوێسازی و بوژانه‌وه شارستانیه‌تی ئاوابوو په‌یوه‌سته به : توانای تاكه كه‌سیه‌وه له‌قۆناغی ئاوابوون و بوژاندنه‌وه‌ی (ده‌مارگیری) له‌ژێرده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری نه‌زمی نوێی جیهانیدا (cox,1996:164) ئه‌م ووته‌یه زۆر نزیكه له‌قسه‌كه‌ی (بروكل ئادامز) وه كه خاوه‌نی شارستانیه‌تی شكستخواردو ته‌نیا ده‌توانرێت (به‌ده‌ست مایه‌و تفاقێكی پڕلهجووڵه و نوێوه له‌ڕێگه‌ی ئاوێته‌كردن به‌خوێنێكی به‌كارنه‌هاتوو به‌ده‌ست بهێنرێت). (9)
له‌لایه‌كی تره‌وه بیرمه‌ندێكی وه‌ك (میلكۆ) له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه كهشارستانیهتهكان له‌قۆناغی چڵه پۆپه‌و لووتكه‌دا، هه‌روه‌ك سیستهمهگهلێكی بچووكتر، رووبه‌رووی سێ ئه‌گه‌ری له‌مجۆره ده‌بنه‌وه : یان شكست ده‌خۆن و ئاواده‌بن، یان بههێزوپۆڵاین ده‌بن، یان خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه و خوێنی تازهدهكهنهوه بهبهرخۆیانداو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌كه‌موكورتی و لاوازی رزگاریان ببێت (melko,1995:42).
به‌مشێوه‌یه كاتێك رووبه‌روبونه‌وه و ململانێ سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌نێوان شارستانیه‌تی ئاوابوو له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تێكی به‌هێز و نوێ‌دا، كێشهگرفتی هه‌میشه‌یی شارستانیه‌ته نامۆ و بێگانه‌كان بۆ دیاریكردنی ئه‌م حاڵهتهگرفت ده‌خولقێنێ كه ئایا بوژاندنه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه یان له‌بری شارستانیه‌تێكی داڕوخاو ئاوابوو شارستانیه‌تێكی تر جێگه‌ی گرتوه‌ته‌وه (ibid:44).
(سامۆئیل هۆنتینگتۆن) به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه به‌هۆی بیروبۆچوون و نیگه‌رانی خۆیه‌وه بێت ده‌رباره چاره‌نوسی شارستانیه‌تی رۆژئاوا، بۆیه ئه‌گه‌ری (بوژاندنه‌وه) فه‌رامۆش ناكات، به‌بیروڕای ئه‌و داڕوخان و ئاوابونێكی بێ بنه‌ماو بهكاوهخۆی رۆژئاواپێ ده‌چێت تاسهدهیهكی تر به‌رده‌وام بێت، یان (رۆژئاوا ده‌توانێت پێ بخاته نێو قۆناغێكی بوژاندنه‌وه‌ی تازه‌تره‌وه و كاریگه‌ری ئاوابوونهكهی له‌كاروباری جیهاندا پێچه‌وانه بكاته‌وه و جارێكی تر هه‌لومه‌رج و ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ك رێبهرو سهرقافڵهیهك به‌هێزتربكات تا شارستانیهتهكانیتر شوێنكه‌وته‌و لاسایكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وبن (Huntington,1996:302).
بۆ چوون و رێبازی جێگر له‌به‌رامبه‌ر بۆ چوون و رێبازی گه‌ردوونیدا، ده‌توانین بڵێین رێبازی (progressive – cumulative) پێشه‌نگی – كهڵهكهكردنه، ئه‌م بۆچون و رێبازه به‌رپه‌رچی تیۆری گه‌ردوونی ده‌داته‌وه و پشت به‌بیروباوه‌ڕی (progressive – cumulative ) پێشه‌نگی – كه‌ڵه‌كه‌كردن دهبهستێتئهمانه له‌به‌رامبه‌ر تیۆری گه‌ردوونیدا به‌ڵگه‌و نموونه ده‌هێنێته‌وه كه:
مێژووی راسته‌قینه‌ی گه‌ردوونی، تهنیاكاتێك شایه‌نی پێشبینی یه كه ئه‌م ئیمكانه له‌ناوبچێت وبه‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر شارستانیه‌ته‌كانی دوای خۆی به‌جێ بهێڵێت، له‌واقیعدا ئه‌م ئه‌گه‌ره پێش سه‌رهه‌ڵدانی زانستی سروشتی نوێ بوونی هه‌بوو، ئه‌ڵبه‌ته زانستی سروشتی نوێ چ به‌باش و چ به‌خراپ، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كه دره‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت به‌ده‌ر له‌كاریگه‌ری و هه‌لومه‌رجی له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، ئه‌سڵه‌ن بتوانرێت ئه‌م حاڵه‌ته به‌گرنگ سه‌یرنه‌كرێت و له‌به‌رچاونه‌گیرێت یان به (داهێنراوێكی نوێ) له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زانستی سروشتی نوێخوازییه‌كی قبوڵ نه‌كراوبێت، كه‌واته مێژووی بابه‌تی و ته‌واوی دیارده‌كانی تری وه‌ك سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌مه‌جۆری كهلهوپێك دێن له‌بنه‌مادا به‌هیچ جۆرێك قه‌بوڵ نه‌ده‌كرا (Fukuyam,1992:88).
به‌بیرورای (كانت) كه‌یه‌كێكه لهبونیادنهرانی بنه‌مای تیۆری (progressive – cumulative ) پێشه‌نگی – كه‌ڵه‌كه‌بوون، داستان (داستان و حكایه‌تی داڕوخان و ئاوابوونی به‌رده‌وامی شارستانیه‌ته‌كان) ه به‌ڵام لهههركارهسات و لهنێوچونێكدا شتێكی سه‌رده‌می پێشووتری ده‌پاراست و به‌مجۆره رێگه‌یه‌كی له‌ئاستێكی باڵاتر و زه‌مینه‌یه‌كی باشتری ده‌خوڵقاند له‌ژیاندا. (10) به‌مجۆره ده‌وڵه‌تی رۆمی ده‌وڵه‌تی یۆنانی قوتتداو رۆمیه‌كان كاریگه‌ریان خسته‌سه‌ر به‌ربه‌ریه‌كان و ئه‌مانیش دووباره رۆمیان وێران‌كرد و ئه‌م داستانه تاقۆناغ و سه‌رده‌می ئێمه به‌رده‌وامبووه، هیگڵ (دامه‌زرێنه‌ری بونیادگه‌ری) به‌ئاماژه‌دانی ئه‌م بابه‌ته‌كه (مێژووی جیهان هیچ نییه جگه له‌پێشكه‌وتنی ئاگایی به‌ره‌و ئازادی) ناوبراو ئامانجی مێژوو به‌روونی و راشكاوانه باس ده‌كات، (گه‌لانی رۆژئاوا ده‌یانزانی یه‌كێك ئازاده، جیهانی رۆم و یۆنانی ده‌یانزانی هه‌ندێك ئازادن، له‌كاتێكدا ئێمه ده‌زانین ته‌واوی مرۆڤه‌كان ” مرۆڤ بهمانافراوانهكه”) بێ چه‌ن و چون ئازادن. (11) ئه‌ندێشه‌ی پێشكه‌وتن و ئاكار و خوڕه‌وشتی كه‌ڵه‌كه‌بووی مێژوویی، هه‌ندێك لهبیریارانی هاوچه‌رخی والێكردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه بڵێت:
ئه‌مڕۆ ته‌نیا شارستانیه‌تێك بوونی هه‌یه له‌جیهاندا، شارستانیه‌تێكی مه‌زن و جیهانی… ئه‌م شارستانیه‌ته تاق و ته‌نیاو جیهانییه نه‌وه‌یه‌كی بێ دایك و باوكه یان وردتر بڵێن، ده‌ركه‌وتنی ئێستای شارستانیه‌تێكه كاتێك شارستانیه‌ته‌كانی میسر و نێوان دووڕوبار سه‌ریان هه‌ڵداو پێكه‌وه ئاوێته بوون و نزیكه‌ی (1500ق.م) له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رچاوكه‌وتن، ئه‌م یه‌كگرتن و ئاوێته‌بوونه نوێیه له‌پاش ئه‌مه له‌سه‌راسه‌ری دونیا له‌بارودۆخێكی ناله‌بار و ئاڵۆزدا په‌لوپۆی هوایشت و ته‌واوی شارستانیه‌ته‌كانی پێشووتری راسته‌وخۆ خسته‌ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه (wilkenson,1995:46).
به‌كورتی، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی سهرهوهنیشانیاندا كه :
1. داڕوخان و ئاوابوون حاڵه‌ت و بارودۆخی ئاسایی شارستانیه‌ته.
2. نوێسازی و بوژاندنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی شكستخوارد و له‌ژێر هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا مه‌حاڵ و ئه‌سته‌م نییه.
3. له‌نێوان بیروڕای مرۆڤه‌كاندا، دهربارهبه ئاكاروخوڕهوشتی كه‌ڵه‌كه‌بووی مێژوویی یان لایه‌نگیری بۆ مێژوو، جیاوازی بنه‌ڕه‌تی ئاماده‌گی هه‌یه.
3. سه‌رنج و تێڕوانینی ئه‌زموونی : شارستانیه‌تی ئیسلامی
به‌پێی پله‌به‌ندی (توین بی) شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌بنه‌مادا شارستانیه‌تێكی جێگرتنهوهبوو لهگوتهزای دووه‌مدا.(12) له‌سوود و توانای تێڕامانه‌وه بوو كه (موحه‌ممه‌د) پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بهئاشكراخۆی به‌شوێنكه‌وته‌ی رهویه و ره‌وشتی ئایینی یه‌كتاپه‌رستی ئیبراهیمی ده‌زانی.
ئیسلام وه‌ك ئاینێك گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێكی نوێ و قووڵ بوونه‌وه‌یه‌كی ئایینی یه‌هودی و مه‌سیحی بوو، شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌واقیعدا به‌سوود وه‌رگرتن لهشارستانیهتهكانی (ناوین) و رۆژهه‌ڵاتی دێرین هێزوتوانای وه‌رگرت (braudel,1995:73) كاتێك (موحهممهدد.خ) بۆ (یپرب) شارێكی نادیار له‌باكووری (مه‌ككه) كۆچی كرد و هه‌رله‌وێشدا حكومه‌تێكی دروستكرد، چه‌ند یاسا‌و رێسایه‌كی دانا‌و ناوی (یپرب) ی گۆڕی بۆ (مه‌دینه).
دیاربوو ئه‌و له‌هه‌وڵ و كۆشش و په‌یداكردنی شتێكهوهبوو فراوانتر بوو له‌دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ كه‌له‌نێو حكومهتهكانیتردا ئاماده‌گی هه‌بوو، هه‌ڵبژاردنی ناوی (مه‌دینه) به‌مانای شار كه‌ووشه‌ی (شارستانیه‌ت) له‌وه‌وه داڕێژراوه خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی چاكه و چاكه‌خوازی یه‌كێك بوو له‌ئامانجه واقیعیه‌كانی ئه‌م ڕێبازه نوێیه.
خه‌سڵه‌تێكی گرنگتری سروشتی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی شوێنه‌كه‌وتووه‌كانی ئه‌م رێبازه بوو، ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌به‌كان به‌دڵنیاییه‌وه زۆرینه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ك و پشتگیری چاره‌نوسسازی (پارسیه‌كان) وه‌ك (سه‌لمان فارسی) وحهبهشیهكان وه‌ك (بیلالی حه‌به‌شی) دیار‌و ئاشكرابوو، مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌وه‌بوو له‌رێگه‌ی په‌یامێكی جیهانیه‌وه ده‌ستی رابگات به‌ئاینێكی جیهانی له‌پاش قۆناغی فۆرمهلهبوونهوه له‌لایه‌ن ئهوعهرهبانهی كه‌له‌بیر و هۆش و خۆشی ئه‌وه‌دابوون بۆسه‌رهه‌ڵدانی ئیمپراتۆریه‌تێك، (شارستانیه‌تی ئیسلامی تهنیاكاتێك ده‌ستی پێكرد كه‌زانست و زانیاری ئیسلام له‌ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه تاپانتیایی (پامیر) لهنێوگهلاندا په‌ره‌ی سه‌ندبوو) (braudel,1995:73) ئه‌مه‌ش به‌ده‌ست پێكردن و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌م و قۆناغی (فۆرمه‌له‌بوون) داده‌نرێت.
ئیسلام هه‌رله‌م سه‌رده‌مه‌دا گۆڕاو بووبهئایینێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز و پۆڵاین: یه‌كگرتوو به‌مانایه‌ك ته‌نیا نهژادێك و چه‌ند میلله‌تێك وچه‌ند ووڵاتێكی جیاواز جیاواز به‌ڵكو به‌تایبه‌تی ته‌واوی (ره‌وشی زانستی، فه‌لسه‌فی و كلتوری و به‌هۆی ئه‌وانه‌ی پۆل پۆل ده‌هاتنه سه‌رڕێگه‌ی تازه (مه‌به‌ست له‌تازه موسوڵمان بووه‌كان) ه په‌ره‌ی سه‌ند، به‌هێز و پۆڵاین مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو بیروبۆچون و سه‌رنجی بێگانه به‌لای خۆیدا رابكێشێت، چونكه ئه‌م تاڕاده‌یه‌ك هێزو توانای باشی هه‌بوو ئه‌م مه‌سه‌لانه به‌ده‌ربڕینێكی ئیسلامیه‌وه بخاته‌ڕوو.
شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رتاوه و له‌ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی نۆیه‌می (ز) سێ یه‌می كۆچی به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می (خه‌لافه‌تی مهئمون عه‌باس) (813 – 883ز / 192 – 212ق) بونیادنه‌ری (بیت الحكمه) گه‌یشته لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌ورۆژگاره‌دا تاسه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م (ز) به‌شێوه‌یه‌كی پرشنگدار گۆڕاو بووبه شارستانیه‌تێكی گشتگیر و جیهانی و له‌دونیاشدا بووه‌مایه‌ی سه‌رنج و تێڕوانینی زیاتر بۆ ئه‌و به‌رهه‌م و سوودی ئه‌و به‌جۆرێك بوو كه (كه‌مینه‌ی داهێنه‌ر – به‌تایبه‌تی زانایان و فه‌یله‌سوفه‌كان) هه‌روه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی ئاكاری و رێبازێكی به‌سوود بۆ كۆمه‌ڵگه و ئاكاری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێیان ده‌ڕوانی (kraemer,1986:19) له‌سه‌رده‌می (فارابی) (827 – 950ز / 206- 329) كه فه‌یله‌سوفی گه‌وره و فه‌لسه‌فه‌زانی سیاسی بوو.
فه‌یله‌سوفه‌كان ئاڵا‌و به‌یداخی ئایینیان وه‌ك ئه‌ركێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یرده‌كرد و حسابیان بۆ ده‌كرد، فه‌لسه‌فه‌ی به‌ربڵاوی سیاسی به‌تایبه‌تی فارابی، ئاینی بهدهرخستنهوهی حه‌قیقه‌ت داده‌نا راستی و چاكهنهك لهسهربونیادی ئایین كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دیاری ده‌كرا و پاشان ئه‌م پێوه‌رانه ده‌بوونه پێودانگێك بۆ ئایین فه‌لسه‌فه به‌شێك نه‌بوو له‌ئایین و زانستی خوداناسی به‌ڵكو راسته‌وخۆ وه‌رده‌گیراو حسابی بۆده‌كرا (kraemer,1986:15).
له‌م رۆژگار و سه‌رده‌مه‌دا، موسوڵمانه‌كان ئاماده‌بوون به‌بێ ترسان له‌سزاو تۆڵه سه‌ندنه‌وه، له‌مه‌سه‌له مهزههبیهكانداو له‌سه‌ربنه‌مای دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا گفتوگۆبكه‌ن (kraemer,1986:29) له‌واقیعدا به‌درێژای ئه‌و چاخ و سه‌رده‌مه زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی عه‌ره‌بی نووس، مه‌سیحی،یه‌هودی یان هه‌موویان موسوڵمان‌بوون، هه‌مووئه‌مانه ژیر و عاقڵهبێ ئایینه‌كانی یۆنان، به‌تایبه‌تی ئه‌فڵاتون و ئهرسۆیان ده‌ناسی (hodgson,1974:30i) (كرمر)سروشتی ئازادیخوازی شارستانیه‌تی ئیسلامی لهچاخ و سه‌رده‌می (فۆرمه‌له‌بوون) دا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی چینی ناوه‌ڕاستی خۆشگوزه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدار كه حه‌ز و ئاره‌زوویان گه‌لێك زۆر بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانست و زانیاری و به‌ده‌ست هێنانی پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاشان كۆمه‌ك وكارئاسانیان ده‌كرد بۆ په‌ره‌پێدانی كلتوری دێرین (kraemer,1986:4).
كارێك كه ته‌واوكه‌ری شارستانیه‌تی ئیسلامی بێت و رۆڵی گرنگی هه‌بێت لهدهروشانهوهی ئه‌و شارستانیه‌ته‌دا، ئاماژه‌دان و باسكردنی درز و كهلهبهرێكه كه ئه‌ندێشه‌ی ئێستای ئیسلامی له‌بۆچوون و ئه‌ندێشه‌ی رۆژئاوای جیاده‌كاته‌وه، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆلای (كرمر) كه‌له‌م زه‌مینه‌یه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامداوه (13) دهتواتنین بڵێین ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ره‌ستۆیی كاریگه‌ری به‌سه‌ر موسوڵمانه‌كانه‌وه هه‌بووه و تائێستاش هه‌ربه‌و شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه : (لێكۆڵینه‌وه مهنتیقیهكان، كاروكۆششكانیان له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی، بیركردنه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌خڵاق) به‌ڵام ئه‌م حهزوئارهزوه، نیشاندان و په‌یڕه‌وكردن و وهفادارییهكی بێ چه‌ند وچونێكی ئاشكرانیه بۆ سیستمێكی فه‌لسه‌فی دیاریكراو بۆ چوون و ئه‌ندێشه‌ی سیاسیان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌فلاتوونی بووتێكهڵ بوون به قوتابخانه‌ی ئه‌ره‌ستۆیی و ئه‌فلاتوونی نوێ، بۆیه ئه‌م تێكه‌ڵه بوونه‌ش كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه و ئاخاوتنی ئه‌ودیو سروشتیان (kraemer,1986:6).
ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه چۆن و له‌ژێركاریگه‌ری چ بارودۆخێكدا ئه‌م شارستانیه‌ته‌ی كه هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی هێز و توانای، یه‌گرتووی، حه‌ق و راستی، گشتگیری و جیهانیبوو، به‌وجۆره‌ش پرشنگداربوو كه‌چی دووچاری داڕوخان و ئاوابوون بوو؟ داڕوخانی شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌چ سه‌رده‌مێكدا سه‌ری هه‌ڵدا؟
هه‌موو بیریاران هاوڕان كه ئیسلام داهێنه‌ری شارستانیه‌تێكه، هه‌روه‌ها پێیانوایه شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌درێژایی سه‌ده‌ی نۆیه‌م تانیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ده‌یه‌می (ز) / دووهه‌م و سێ یه‌می (كۆچی)، به‌خاڵی سه‌ركه‌وتنی پله‌وپایه‌ی خۆی گه‌یشت و سێ سه‌ده‌ی تر به‌رده‌وامی به‌خۆی به‌خشی، ته‌نانه‌ت (فرناند برادل) دوولایه‌نی مێژوویی رون و ئاشكرا، ده‌ست نیشان ده‌كات : یه‌كێكیان بۆسهرهتاو ده‌ستپێكردن و ئه‌ویدیان بۆ كۆتایی هاتنی شارستانیه‌تی ئیسلامی.
به‌بیروڕای ئه‌و چاخی زێڕین له (813ز / 139ق) ساڵی خه‌لافه‌تی مهئمون عه‌باسی ده‌ستی پێكرد و به‌مردنی (ئیبن روشد) پزیشكی خه‌ڵكی (قورگب) ه و لێكده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م و نوسینه‌كانی ئه‌رستۆ لهمهراكیش و له‌ساڵی (1198ز) (577ق) كۆتایی پێ هات (braudel,1995:73).
به‌مجۆره (برادل) به‌راستی چاخی ئه‌ندلوسی – یان تاڕاده‌یه‌ك به‌شێك له‌و سه‌رده‌مه به‌قۆناغی زێڕینی ئیسلامی ناوده‌بات.(14) قۆناغی راسته‌قینه‌ی چاخی زێڕینی ئیسلامی هه‌ركاتێك بێت، پێویسته هۆكاری ئاوابوون و داڕوخانهكهی ده‌ست نیشان بكه‌ین، ئه‌م پرسیاره چه‌ندین وه‌ڵامی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ته‌كایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی درێژدانی ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه رێك ده‌خه‌ین:
1. فه‌لسه‌فه‌ی – فیكری.
2. جوگرافیایی – جموجوڵی سه‌ربازی.
3. پیشه‌سازی وزانستی.
4. تیۆری گشتگیری و جیهانی.
*رونكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی – فیكری: لایه‌نگر و شوێنكه‌وتوانی ئه‌م تیۆر و بۆچوونه دووبهڵگهی گشتیان هه‌یه، یه‌كه‌میان، مسه‌له‌ی تایبه‌تمه‌ندی و ئامانجی فیكری و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیه، موسوڵمانه‌كان به‌ته‌واوی شاره‌زای دیدوبۆچونی ئه‌فلاتون و ئهرستۆبوون، كه‌واته له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌رستۆیی كاریگه‌ری جیدی هه‌بوو لهسهرتوێژینهوهی مهنتیقیهكانیان و بیروبۆچوونی ئاكارییان، ئه‌ندێشه‌ی سیاسیان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه فۆرم و ناوه‌ڕۆكی ئه‌فلاتونی بوو (kraemer,1986:8).
جگه‌له‌مه‌ش حهزوئارهزوویان بۆ رێبازی فه‌لسه‌فه زیاتر سهرزاركی و وه‌ك ده‌قێكی بونیادی وابوو تاتوێژینهوه و مه‌عریفه‌یه‌ك بێت، زیاتر و زۆرتر له‌بواری هه‌ڵسوكه‌وت و دابونه‌ریته‌وه به‌كارده‌هێنرا تالهبواری پابه‌ندبوون به‌سیستمی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه (برادل) ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌كارێك ده‌زانی بۆ فشار هێنانی ئایینی له‌سه‌ر فه‌یله‌سوفان.
ناوبراو ده‌ڵێت : (فه‌یله‌سوفانی ئیسلامی وه‌ك شوێنكه‌وتوانی ئه‌رستۆ، به‌قسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بێ كۆتای نێوان (وه‌حی نبوی) قورئان و رونكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئینسانی ناچار ده‌بوون) (braudel,1995:83).
دووهه‌مین هۆكار، دواكه‌وتن و وه‌ستانی گشتی شارستانیه‌تی ئیسلامی، پێكهاتبوو له‌ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی دهمارگرییهكی به‌هێز له‌سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌مدا، ز / پێنجه‌می، ق)ی كهلهنێوبردنی فه‌لسه‌فه‌ی وه‌ك باس و خواستێك لهبهرچاوگرتبو، چونكه له‌گه‌ڵ ئاییندا بهناكۆك و نه‌گونجاوی ده‌زانی، ئه‌م بزووتنه‌وه و رێبازه‌ش له‌لایه‌ن موكلمانی وه‌ك (غه‌زالی). (15) (1085 – 1111ز / 437 – 49ق) و ئیبن تیمیه (1263 – 1328 ز / 642 – 707ق) رێنموونی ده‌كرا ده‌ركه‌وتنی ئه‌م یهقینهفكرییهش خاڵی كۆتایی هاتنی بیروبۆچوونی (هێز و توانایی گشتگیر و جیهانی، یه‌كگرتوو و رهوادار) كه به‌درێژایی چاخی زێڕین زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوو).
*رونكردنه‌وه‌ی جوگرافیای – جموجوڵی سه‌ربازی: به‌پێی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه داڕوخان و ئاوابوون كاتێك ده‌ستی پێكرد كه سه‌ربازه ژێرده‌سته به‌ربه‌ریه‌كان (سه‌لجوقیه‌كان) تاڕاده‌یه‌ك له (ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سه‌پاندبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌م رووداو قه‌یرانه وه‌ك شتێكی چاوه‌ڕوانكراو سه‌ری هه‌ڵداو به‌ده‌رئه‌نجامێكی بونیادی درێژخایه‌ن شكایه‌وه، له‌پاش سه‌ده‌ی دوزاده‌یه‌م ز / پێنجه‌می ك، شارستانیه‌تی ئیسلامی (هێز و ده‌سه‌ڵاتی له‌نێو ده‌ریادا له‌ده‌ست چوو) (braudel,1995:87).
كاتێك سه‌رباز و سوپای ئیسلام ده‌ریای ناوه‌ڕاستی نزیكه‌ی سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ز / یه‌كه‌می ك، رزگاركرد بێگومان ئه‌م رزگاركردنه زیانێكی كوشنده‌بوو بۆ ئیمپراتۆریه‌تی (بیزانتی) و به‌بۆچوونی (هنری پیرن) له‌و كات و سه‌رده‌مه‌دا به‌دروستكردنی به‌نداوێك، لهدهریاییهكی داخراودا یه‌كگرتووی ئه‌وروپای لێك ههڵوهشاندوجبای كرده‌وه. (16) شارستانیه‌تی ئیسلامی كاتێك ده‌سه‌ڵات و هێزی له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له‌كیس چوو، زۆربه‌خێرایی بۆ هه‌تا هه‌تایه خۆی لهكاروجووڵه خست، لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بینیه‌وه و پاشان له‌بواری گه‌شه‌پێدان و پێشكهوتنداو نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌و ئامێری پێویست بۆ ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی شكل نه‌ده‌برد (braudel,1995:87).
ته‌نیا به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا كهدهریای ناوه‌ڕاستی له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵكو به‌تێپه‌ڕینی كات دوچاری لاوازی و شكستی زیاتر پێوه ده‌ركه‌وت به‌پێی بیروڕای (توین بی) قۆناغێكی لێك هه‌ڵوه‌شان و جیابوونه‌وه له ساڵی (1498 ز / 877ق) ده‌ستی پێكرد كه چه‌ندین كه‌شتی فه‌ره‌نسی گه‌یشتنه هندستان و ئه‌م باركێشه ده‌ریاییانه ته‌نانه‌ت سه‌رنجی (بابر) ئیمپراتۆری هیندستانیان رانه‌كێشا به‌لای خۆیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، دۆزینه‌وه و سه‌فه‌ری ده‌ریایی ده‌ریاوانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وروپای رۆژئاوا رووداوگهلێكی مێژووی چاره‌نووسی سازبوون (Toynbee-1948:62).
له‌وسه‌رده‌مه به‌دواوه شارستانیه‌تی ئیسلامی راسته‌وخۆ بوو به‌هێزێكی لۆكاڵی بچووك و بچوكتر بوویه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و چه‌ند كه‌ره‌سته نوێیه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه گۆڕاو رووی لهپووكانهوه كرد، كه بۆ هێزو به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی كلتوری، ئاوبوری و سیاسی به‌كه‌ره‌سته گه‌لێكی پێویست و گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران له‌و رۆژگاره‌دا.
روونكردنه‌وه‌ی داهێنانی پیشه‌سازی زانستی : شۆڕشی گالیلۆ و پاش ئه‌ویش شۆڕشی كۆپرینگ/ سه‌رله‌به‌ری دیدوبۆچوونی مرۆڤی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌رباره به جیهان و خودی ئینسانی گۆڕی، ئه‌م شۆڕشانه بیروهۆشی مرۆڤی گۆڕی و گه‌یاندی به رێنیسانس وسه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌تی ئه‌وروپای: مه‌به‌ستمانه بڵێین شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌شوێنی خۆیدا و وه‌ستاو به‌بێ په‌یوه‌ندیكردن و نه‌زانیینه‌وه گیرۆده بوو، هه‌ر به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر ره‌وش و رێبازی له‌مێژینه‌ی خۆی له‌وسه‌رده‌مه‌دا، بۆیه سه‌رئه‌نجام ئاوابوون و داروخانی به‌خۆیه‌وه بینی، ده‌ركه‌وتنی عه‌قڵانیه‌تی ئامرازی په‌یوه‌ندی به‌سێ هۆكارو پاڵنه‌ره‌وه هه‌بووه:
1. سه‌ركه‌وتنی قۆناغ به‌قۆناغ له‌ته‌واوی زه‌مینه‌و پانتاییه‌كانی مه‌عریفه به‌هاوكاری زانستی شیكاری.
2. به‌كارهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی له‌رێگه‌ی شوناسی په‌یوه‌ندیداره‌وه.
3. داهێنان و دروستكردنی ده‌زگاو سیستمێكی به‌رێوه‌بردنی گشتی دوورلهتاكهكهسی یه‌وه (shayegan,1997:85).
هیچ یه‌كێك له‌م هۆكارانه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا بوونی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، شۆڕشی پیشه‌سازی له‌م جیهانه‌دا پێویستی بهعهقڵانیهتێكی زانستی هه‌یه، به‌ڵام ئیسلام له‌پاش ئه‌زمونكردنی كلتوری جیهانی، مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌قڵانیه‌ت. (17) به‌درێژایی سێ یان چوار سه‌ده له (9 تا 13ز / 2 تا 7 ك) گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردن لهدۆگماتیزمی فیكری و بوژاندنه‌وه‌ی زانستی (فقهوكلام) (18) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دواكه‌وتن له‌هونه‌ری پیشه‌سازی شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ دواكه‌وتنی شتێنهیی فیكری و عه‌قڵانی دا سه‌ختتر و دژوارتربوو، ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی ئاوابوون و داڕوخان بۆ ئه‌و.
* روونكردنه‌وه‌ی جیهانگیری : ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌توانرێت هه‌روه‌ك پێكهاته‌یه‌ك له‌هۆكاری جیاواز پێناسه‌ی بۆ بكرێت كه‌بووه هۆی داڕوخان و ئاوابوونی شارستانیه‌تی ئیسلامی، به‌ده‌ربڕینێكی تر، له‌ده‌ستدانی هێزی ده‌ریایی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆگماتیزمی فیكری، دواكه‌وتن له‌بواری هونه‌ری پیشه‌سازی، مانای ئه‌مه‌بوو شارستانیه‌تی ئیسلامی ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته پۆڵایینه جیهانیهیی له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر له‌مڕوه‌وه ده‌توانرێت گۆڕانكاری هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیر له‌مجۆره كێشه و گرفتانه‌وه بخرێته‌ڕوو وه‌ك تازهكهری له‌شۆڕشی رۆژئاوایدا، ئۆقیانوسهكانی وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی كرد بهوشكانی بۆ په‌ره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌جیهانه‌وه (toyanbee,1984:70).
جیهان له‌یه‌ككاتدا یه‌كگرتوو بوو له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ش به‌ش بوو، یه‌كگرتوو له‌رێگه‌ی دروستكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی نوێی جیهانی، پارچهولێكی ههڵوهشاوهش به‌هۆی كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندی نێوان شارستانیه‌ته رۆژهه‌ڵاتیه‌كان (داریوش شایگان) له‌قووڵایی ئه‌م درز و كه‌له‌به‌ره نوێ وه وێنه‌یه‌كی وردترمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو، ناوبراو ده‌نووسێت:
داڕووخان و ئاوابوونی شارستانیه‌ته ئاسیاوییه‌كان، به‌پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وام ئه‌مانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ئاوابوون برد، سه‌رده‌م و رۆژگاری گۆڕینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی گرنگ و به‌سوود له‌نێوان هیندستان و سین و، ئێران و هیندستان، سین و یابان ئه‌نجامدراو پاشان كۆتایی پێ هات، ئه‌م شارستانیه‌ته گه‌ورانه بهرووكردنیان له‌رۆژئاواوه و روو وه‌رگێڕانیان له‌یه‌كتری له‌ره‌وت و گه‌وره‌یی مێژووی چونه ده‌ره‌وه، چوونه نێو قۆناغی گۆشه‌گیری و چاوه‌ڕوانیه‌وه، له‌تازه‌كردنه‌وه‌ی خۆیان وه‌ستان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ درێژه‌دان به‌ژیانیان ته‌نیا سوودیان له‌خۆ خواردنه‌وه و گۆشه‌گیری وه‌ره‌گرت، بارودۆخی ئه‌مانه هه‌روه‌ك چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان و به‌ناوبانگ كه‌له‌ئاست رووداو بارودۆخێكدا تووشی زیان و شكستخواردن بووبن، شكستخواردو لهگۆڕانكاری واقیعیه‌تی ئابوری، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناچاریدا په‌نایان ده‌برده‌به‌ر فرۆشتنی كهلهپورهكهیان بۆ پاراستنی ناوبانگ و خانهدانییهكهیان، وه‌ك فرۆشتنی خشڵ و زێڕ، وێنه‌و تابلۆ ده‌گمه‌نه‌كان و هه‌موو شته‌كانیان، تاههرچۆنێك بووه ئه‌و رۆژگاره سه‌خت و دژواره تێپه‌ڕێ و رزگاریان بێت ( shayegan,1997:44).
په‌یوه‌ندی جیهانی ته‌نیا له‌رێگه‌ی ده‌ركه‌وتن و كه‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی نوێ وه رووی نه‌دا، به‌ڵكو بنه‌ڕه‌تترین گۆڕانكاری له‌زه‌مینه و بواری ئابوری‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، (له‌مێژووی مرۆڤدا بۆ یه‌كه‌مین جار، نموونه‌یه‌ك له‌ئابووری جیهانی لهشكستخواردن رزگاری بوو، پاشان خۆی وه‌ك سیستمێكی سه‌رمایه‌داری سه‌لماند (wallerstein,1992:223) به‌بێ درێژه‌دان به‌م باس و بابه‌ته ده‌رباره به‌ده‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داری، پێویسته ئاماژه بدرێت كه ئه‌م گۆڕانكارییه له‌مێژووی جیهاندا، گۆڕانكارییه‌كی چۆنایه‌تی بوو به‌سه‌ر ته‌واوی شارستانیه‌ته‌كاندا، به‌تایبه‌تی بۆشارستانیهتی ئیسلامی، كاریگه‌ریه‌كی قووڵ و به‌هێزی به‌سه‌ره‌وه به‌جێ هێشت (ئێستاش ئه‌م كاریگه‌رییه هه‌ربه‌رده‌وامه).
شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌درێژه‌دان بهئاوابوونی داهێنان و تازه‌گه‌ری ویست و توانای كه‌یه‌كێك بوون له‌خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی قۆناغی زێڕیینی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی له‌ده‌ست دا‌و ئه‌م ئاوابوونه ئه‌وه‌نده كوشنده‌بوو بۆ هه‌ندێك له‌بیریاران و ئه‌ندێش مه‌ندان ئه‌م پرسیاره له‌ئارایه ئایا به‌راستی شارستانیه‌تی ئیسلامی هێشتا بوون و ئاماده‌گی هه‌یه یان نا؟ (braudel,1995:111) هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه بینیمان، گومان و دوودڵی له‌بوونی شارستانیه‌تێكی ئالهوجۆرهدا ته‌نیا په‌یوه‌ست ناكرێت بهبیریاران ئه‌ندێشه‌مه‌ندانی رۆژئاواییه‌وه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت خودی موسوڵمانه (بونیادگه‌راكان) یش هه‌مان پرسیار ده‌خه‌نه‌ڕوو، ده‌رباره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی كه ئیسلامی بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك درێژه‌ی به‌ژیان و ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا، له‌م دوایانه‌دا له‌ساڵی (1923) دا بوو دوچاری داڕوخان و ئاوابوون بوو ده‌توانرێت چی له‌باره‌ی بگوترێت؟ به‌ڵێ راسته ئیمپراتۆری عوسمانی ئیسلامی بوو، به‌ڵام زیاتر له‌فۆرم ناودا تاله ناوه‌ڕۆكدا، له‌واقیعدا ئیمپراتۆری عوسمانی له‌رووی كلتورییه‌وه خاوه‌نی بونیاد و چوارچێوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ووشك و بێ ده‌نگ بوو كه نه‌یتوانی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوكاری ببه‌خشێت بهپهرهدان و پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تی ئیسلامی.
تائێره من ته‌نیا ئاماژه‌م به‌بیروڕای چه‌ند بیرمه‌ندێكی ناموسوڵمان دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، واته سه‌ده‌ی ده‌ستپێكردنی ئاوابوون و داڕوخانبوو، بیریار و ئه‌ندێشمه‌ندی موسوڵمان ئه‌وه‌نده زۆرنه‌بوون (جگه‌له ئیبن خه‌لدون) تابهخوێندنهوه و راڤه‌كردنی داڕوخانی شارستانیه‌تی ئیسلامییه‌وه شاره‌زاو به‌توانابن و كارێك له‌و مهیدانهدابكهن، له‌واقیعدا موسوڵمانه‌كان پاش هێرشی (ناپلیۆن) بسه‌ر (میسر) له‌ساڵی (1789) ی زایینی دابوو له‌بێ سه‌روبه‌ری و لاوازی خۆیان به‌ئاگاهاتنه‌وه.
به‌هۆی داگیركردنی (میسر) له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه بوو موسوڵمانه‌كان هه‌ستیانكرد به‌دواكه‌وتنیان له‌بواری فیكری، پیشه‌سازی، سیاسی و ئابوری‌دا، (جبرقی) رووداو به‌سه‌رهاتی ئه‌م په‌یوه‌ندی ورووبهروو بونه‌وه‌یه به‌وردی و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه باسی ده‌كات. (19) ئه‌و رووداوه له‌ئاگایی موسوڵمانه‌كاندا و له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌ستی پێكرد و تاسه‌ده‌ی بیسته‌م درێژه‌ی كێشا، بۆیه ده‌رئه‌نجامێكی گرنگی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بیریاران و رێبه‌رانی وه‌ك (جمال ا‌لدین ئه‌فغانی، اسد أبادی، ساڵی مردنی 1897) عه‌بده (ساڵی مردنی 1905) گنگاوی (ساڵی مردنی 1873 / 1216ق) و و زۆرێكی تر به‌بینین و هه‌ستكردن به‌پێشكه‌وتنی ئه‌وروپا هه‌وڵیاندا كه ئیسلام و ره‌وشی ژیانی موسوڵمانان لهوتهنگهژه و قه‌یرانه رزگاربكه‌ن، مه‌به‌ست و ئامانجی گرنگ ئه‌مه‌یه كه له‌م رۆژگاره به‌دواوه موسوڵمانان به‌گشتی ئاوابوون و داڕوخانی شارستانیه‌تی ئیسلامی و پێویستی چاكسازی و ریفۆرمیان قبوڵكرد، ئهندێشمهندێكی دیار و به‌ناوبانگی موسوڵمان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌م بابه‌ته به‌مجۆره باس ده‌كات : (هه‌رچۆنێك بێت له‌م سه‌دساڵه‌ی دوایدا هه‌موومان باوه‌ڕمان به‌وه‌هێنا كهئێمهی موسوڵمان پێویستمان بهریفۆرمێكی ریشه‌یی قووڵ و دروست و به‌جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی هه‌یه و دووباره پێویستمان به بوژاندنه‌وه‌ی ئیسلام و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه زوڵاڵ و بێ گه‌رده كه چواردهسهدهیهلێی دووركهوتینهتهوه) (shariati,1973:203) ئه‌م گووته‌یه گوتاری گشتی واقیعی ئیسلامی ده‌خاته‌ڕوو كه جه‌وهه‌ری ته‌واوی گووتاره‌كان به (ریفۆرمیست و بونیادگه‌راكانی ناو ئایینه جیاوازه‌كان) له‌سه‌ده‌ی رابردوودا تا ئێستا هه‌مویانی له‌خۆی كۆكردوه‌ته‌وه.
ئه‌م گووته‌یه به‌ڵگه‌یه لهسهرپێشكهوتنی رۆژئاوا‌و دواكه‌وتنی موسوڵمانان به‌گشتی، هه‌روه‌ك دیار و ئاشكرایه ئه‌م دووواقیعهته بێ چه‌ند و چوون بوون و ئاماده‌گییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و رێگه‌چاره‌ی كه پێشنیار ده‌كرێت سوود و ده‌رئه‌نجامێكی مه‌نتقی یان له‌واقیعدا به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی پێوهدهرنهكهوتووه.
ئه‌و گووتاره‌ی سه‌ره‌وه بهگۆڕیینی دیدوبۆچوون و هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه و هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌ئه‌ندێشه و رێبازی تازه‌گه‌ریه‌وه،به‌رسته و ده‌ربڕینێكی ئه‌ده‌بی وه‌ك (گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه زوڵاڵ و بێ گه‌رده‌ی كه چوارده سه‌ده‌یه لێی دووركه‌وتوینه‌ته‌وه) دیاره پێشنیاری دواكه‌وتن و دۆگماتیزم ده‌كات و ئاوڕدانه‌وه بۆ رابردوو ده‌خاته‌ڕوو.
به‌كورتی هه‌موو موسوڵمانان داڕوخانی شارستانیه‌تی ئیسلامیان قبوڵكردووه و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و راستیهشیان له‌ناخ و ده‌روونی خۆیاندا جێ كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا خۆیان ده‌بوێرن لهدیاریكردن و نوسینی ده‌رئه‌نجامی پێویست به‌پێی ئه‌و واقیعه‌ته‌ی كه قبوڵیانكردووه و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
4. تێبینی و سه‌رنجی تیۆری : نوێسازی به‌كام رێباز و تێز؟
موسوڵمانان هه‌رچه‌نده پێكه‌وه هاوڕان كه شارستانیه‌تی ئیسلامی تووشی داڕوخان و ئاوابوون بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێبازی نوێسازی بیروڕای جیاواز و دژبه‌یه‌ك و توندییان هه‌یه، ئایا نوێسازی شتێكی مه‌حاڵه یان نا؟ ئایا پێشبینی ئه‌زمونێكی له‌وجۆره ده‌كرێت؟ پێشتر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌وه ئاماژه‌م به‌وه‌كرد كه نوێسازی له‌گه‌ڵ دروستكردنهوهدا جیاوازی هه‌یه، مانای ئه‌وه‌یه ئامانجی یه‌كه‌م، دروستكردنه‌وه‌ی شتێك نییه، هه‌روه‌ك شتێكی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست و ئامانجی دروستكردنه‌وه به‌شێواز و رێگه‌ی په‌یكه‌رسازی و دووباره‌بوونه‌وه‌یه، ده‌توانین بڵێین ئامانجی یه‌كه‌م وه‌ك وێنهگرتنهوهیه و دووه‌میش وێنه‌كێشانه.
دروستكردنه‌وه ئامێر ئاسایه‌و نوێسازی زیاتر حاڵه‌ت و پرۆسیسێكی فیكرییه به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی نوێسازی لهدووقۆناغدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن : (له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، شارستانیه‌تێك كهلهحاڵهتی پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌دایه، ده‌بێت كاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆبكرێت به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه چه‌مكی شارستانیه‌ت به ناڕۆشن و نامێژوویی ده‌مێنێته‌وه، نموونه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه كه مه‌به‌ست و ئامانجی منه، له‌سه‌ر دیاریكردنی ماكه‌كانی شارستانیه‌ته‌وه په‌یوه‌سته، به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت، لهدووقۆناغی دووه‌م، قۆناغی نوێسازییه، بیخه‌ینه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه ده‌زانین شارستانیهتهكات زۆرجارژیانێكی درێژخایه‌نیان هه‌یه و چهندسهدهیهك درێژه ده‌كێشێ، كه قسه‌له‌سه‌ر نوێسازی شارستانیه‌تێكی دیاریكراو ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نیه ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی له‌به‌رچاومان وه‌ك شتێكی دیاریكراو ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نیه ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی له‌به‌رچاومان گرتووه پێویسته هه‌میشه له‌سه‌رانسه‌ری ژیانیدا نوێسازی بۆبكرێت، سه‌ره‌تا وه‌ك شتێكی له‌به‌رچاوگیراو بۆ بههاوتێگهیشتن، بیروبۆچوونه‌كان، بنه‌مایه‌كی دسپلینكراوی هه‌ڵبژێراو یان وه‌ك هه‌رشتێكی تر له‌به‌ر ده‌ستماندایه، كه هه‌موویان بۆ شارستانیه‌تێكی دیاریكراو، په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به‌تایبه‌تی بۆ شارستانیه‌تی ئیسلامی كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا، ئه‌مه‌ش زۆرجار به‌مانای چوارده سهدهنایهت، ره‌نگه به‌مانای سێ یان چوار سهدهبێت كهلهوكاتانهدا جیهانبینی ئیسلامی و سیستمی مێژووه‌كه‌ی ببوه یه‌ك و ئیتر به‌مجۆره سیستمێكی یه‌كپارچه و یه‌كگرتوو یان پێك هێنابێت.
ده‌ستكه‌وت و پله و پایه‌ی ئاریشه‌یه‌كی به‌مجۆره په‌یوه‌ندی به‌قبوڵكردنی ئه‌زمونگه‌رایی وپاشان ئه‌زمونه‌كانی خودی خۆیه‌وه هه‌یه، چونكه ده‌زانین له‌چ كات و له‌كام سه‌رده‌م و قۆناغگه‌لێكی دیاریكراودا ئه‌م گونجاندن و یه‌كگرتنه له‌واقیعدا سه‌ری هه‌ڵدابوو.
به‌تایبه‌تی له‌مباره‌وه رێنسانس باشترین و پێ ده‌چێت نموونه‌یه‌كی تایبه‌ت بێت بۆ نوێكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌بۆ شارستانیه‌تێكی داڕوخاو و ئاوابوو، ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه له‌رووی مێژوییه‌وه سه‌لمێنراوه، رێنسانس نوێكه‌ره‌وه‌ی كلتوری یۆنان و رۆم بوو (ئه‌سینا) سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئیلهامی نیشانده‌دا، واته (ئه‌ندێشه) و (رۆح) بوو، به‌ڵام رۆم نیشانده‌ری (جه‌سته) و هێزی دیسپلینكراو و په‌یوه‌ست به‌یاساو گه‌شاندنه‌وه و پێشكه‌وتن بوو، جگه‌له‌م دووهۆكاره كه وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیان لێ هات بۆ شارستانیه‌تی ئه‌وروپا، مه‌سیحیه‌ت یش هه‌روه‌ك هۆكار و لایه‌نێكی تری ئاماده‌بوو سه‌ریهه‌ڵداو سه‌رئه‌نجام ده‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داریش، به‌گشتی بووه هۆی ته‌واوكه‌ر بۆ ئه‌م ئامانجه و به‌رهه‌مه، نموونه‌ی رێنسانسی رێگه گه‌ل و كاروكۆششی تایبه‌ت و پێویست ده‌خاته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی نوێسازییكی سهركهوتوئامێز.
له‌پاش ئه‌و بابه‌ت و باسه‌ی پێشوومان، پێویسته ئیمكاناتی هه‌ل و ده‌رفه‌ت و دید و بۆ چوونه‌كانی خودی موسوڵمانان له‌مباره‌وه بخه‌ینه به‌رپرس و لێكۆڵینه‌وه:
* سێ شاڕێگه : بیریارانی جیاواز چهندپۆلین به‌ندییه‌كی یان خستهوتهڕوو ده‌رباره به‌دیدو بۆچوونی موسوڵمانان له‌باره‌ی بوژانه‌وه‌وه (فردهالیدی) له‌ده‌رون و ناوه‌ڕۆكی گووتاری ئیسلامی‌دا چوار وه‌ڵامی جیاوازمان پێ ده‌ناسێنێت ئه‌و رێباز و بۆ چوونانه‌ی كه‌شایه‌نی پهسهندكردنن پێكهاتوون له : تێكه‌ڵ بوون، گونجاندن، تایبه‌ت گه‌رایی، رووبه‌رووبونه‌وه، ده‌توانرێت رێباز و بۆ چوونی پێنج هه‌مین بخرێته پاڵیان كهلهكۆمهڵگهی ئیسلامی و نائیسلامی دا له‌ئارادایه و كه‌چی له‌ده‌ره‌وه‌ی گووتاری ئیسلامییه‌وه جێگه‌ی هه‌یه، ئه‌م رێباز و بۆچوونه‌ش ده‌توانرێت به‌تیۆری سازش و دانوستاندنهكار، پێناسه‌ی بۆبكرێت (holliday,1995:135-136).
پێش ئه‌مه له‌ساڵی 1948، ساڵانێكی زووتر له‌ده‌ركه‌وتنی بونیاگهرایی ئیسلامی و شۆڕشی ئیسلامی له‌ئێراندا (توین بی) پۆلین بهندیهكی فراوانتر و گشتگیرتری هه‌یه بۆ ئه‌مه، به‌مانایه‌ك له‌ماناكان پێشكه‌وتووه و قسه و بۆ چوونی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو ده‌رباره‌ی موسوڵمانان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر ده‌مارگیری (zealot) (20) و ههردویهكاندا (21) (herodiah) چهندكهسایهتییهكی رابوونی ئیسلامی پۆلێنبه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، كه‌سانی وه‌ك سید قوتب (1966 ساڵی له‌سێداره‌دانی) مه‌ودودی (1979 ساڵی مردنی)، شریعتی (1356 هه‌تاوی ساڵی مردنی) سروش(22) و خاته‌می، بێگومان تاڕاده‌یه‌ك به‌هه‌ندێك بیروبۆچوونی جیاوازه‌وه، له‌یه‌ك پۆلین بهندییا جێیان ده‌بێته‌وه، ئه‌مانه تێكڕایی موسوڵمانان به‌سه‌رسێ ده‌سته‌و گروپدا دابه‌ش ده‌كه‌ن : سوننه‌ت گه‌راكان – موحافیزهكان، شۆڕشگێڕانی واقیعی و زه‌ندیق و له‌ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی وه‌ك (شای ئێران، سه‌رۆكی كۆماری میسر، “سادات”، یان بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعوودی).
بێگومان دیدو بۆچوونی هه‌ریه‌ك له‌مانه ده‌رباره بهبوژانهوه جیاوازه، به‌مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، چهندشتێكی دیاریكراو كه‌له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌رباره‌ی بوژانه‌وه مایه‌ی په‌سه‌ندكردنه دابه‌ش ده‌كه‌م به‌سه‌رسێ رێباز و شاڕێگهدا. (23) به‌رهه‌م هێناوه گه‌رایی، هاوبه‌ش گه‌رایی، جیهان گه‌رایی.
1. به‌رهه‌م هێنانه‌وه گه‌رایی لهبیروبۆچوونێكی كۆنكرێتهوه سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت و حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی به‌هێزه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی رۆح بۆ جه‌سته، شتێك ده‌بێت دووباره گیانی به بهردابكرێتهوه نموونه‌كه‌ی وه‌ك (مه‌دینه).(24) ی قۆناغ و سه‌رده‌می خودی (پێغه‌مبه‌ر، د.خ) و تاڕاده‌یه‌كیش قۆناغی پاش ئه‌و (632 ز / 11ق) و سه‌رده‌می چاخی خوله‌فای راشیدین (632 – 661ز/ 11-40ق) ئه‌م رێباز و بیروبۆچوونه، لایه‌نی كه‌م ئه‌ومافه‌ی هه‌یه كهروون و ئاشكرایه‌و دووره له‌گرێ و گۆڵ و پاشان ئاماژه به‌بارودۆخ و سه‌رده‌مێكی دیاریكراو ده‌كات كه له‌ناواخنی ئه‌و گووتاره‌دا جیهانبینی یه‌كی دیار و دوورلهگومان و دڵه‌ڕاوكێ بوونی هه‌یه و بۆیه سیستمێكی مێژووی خوڵقاندوه به‌گشتی ئه‌م ره‌گه‌زانه له‌رووی ئه‌زمونیه‌وه شایه‌نی چهسپاندنن (كات) به‌ردێژای ئه‌و ساڵانه‌ی (622 تا 632) یان (661) داده‌نرێت، (شوێن) یش له‌رووی جوگرافیه‌وه، مه‌دینه‌و چه‌ند شوێنێكی وه‌ك دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه.
(جیهانبینی) به‌پێی ئه‌و په‌یامه‌ی كه قورئان هه‌ڵگریه‌تی ده‌خرێته‌ڕوو (سیستمی مێژوویی) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی (پێغه‌مبه‌ر- د.خ) و خه‌لیفه‌كانی پاش خۆی دیاری بكرێت و پاشان كاری پێ ده‌كرێت، مه‌دینه‌ش به‌كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی و (به‌هاگه‌لێكی هه‌میشه‌یی) هه‌وره‌ك شارێكی كامڵ و بێ كه‌موكورتی وێناده‌كرێت، وه‌ك شێوازێكی به‌رین و باڵابۆ كۆكردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و نموونه‌یه‌ك لهبههاوگرنگی بێ وێنه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان.
زانینی ئه‌م خاڵه گرنگه‌ی وه‌ك (مه‌دینه) نه‌ك ته‌نیا به‌خاڵێكی گه‌وره و مه‌زن سه‌یربكرێت و به‌ته‌نیاش به‌سه‌رچاوه‌ی ئیلهام دابنرێت، ئه‌م شاره، به‌راستی خاڵی كۆتایی و مه‌نزڵگای گه‌یشتنه به‌مه‌به‌ست، لهنگهرگهیهكه بۆ ئارامی و ئۆقره‌یی نه‌ك سه‌فه‌ر و گه‌ڕان بێت بۆ ناو قووڵایی ده‌ریا، سه‌رئه‌نجام ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی موسوڵمانان ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ك لهههرسات و سهردهمێكدابێت له‌مێژوودا كۆپیكردنه‌وه و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی شێواز و وێنه‌ی (مه‌دینه) یه له‌رواڵه‌تدا وتا هه‌رچۆنێك بووه نزیك بخرێته‌وه لهدهقهئهسڵیهكهی، رێبه‌ران و بیریارانی وه‌ك (خومه‌ینی) ، (سه‌ید قوتب) (مه‌ودودی) و زۆرێكی تریش كه‌له‌م بۆ چوونه‌وه نزیكن، له‌هه‌مانكاتدا زانست و پیشه‌سازی رهدناكهنهوه، بۆیه له‌مباره‌وه باشتروایه بزانین رێبه‌رێكی وه‌ك (خومه‌ینی) به چ جۆرێك ماف و تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتن و پیشه‌سازی ئه‌م رۆژگاره قبوڵده‌كات و ده‌رباره به‌شارستانیه‌تی رۆژئاوا دیدوبۆچوونی چونه ئه‌م كه‌سه لهوهسیهتنامه سیاسیه‌كه‌ی خۆیدا ده‌نووسێت :
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌سه‌رچاوه و ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌ت، داهێنان و تازه‌گه‌ری و پێشكه‌وتنی تهكنۆلۆژیابێت كه له‌پێشكه‌وتن و شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیدا، رۆڵی هه‌بێت، هیچ كاتێك نه ئیسلام و نه‌هیچ مه‌زهه‌ب و ئایینێكی یه‌كتاپه‌رستی دژایه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه بۆ هه‌تا هه‌تایه‌و به‌ره‌وای نازانێت دژایه‌تی ئه‌وه‌بكات، به‌ڵكو زانست و زانیاری بوار و بابه‌تێك ئیسلام و قورئانی پیرۆز پشتگیری و پێداگری له‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌تازه‌گه‌ری و شارستانیه‌ت ئه‌وه‌بێت كه هه‌ندێك له‌رۆشنبیرانی شاره‌زا له ئه‌زمونه مرۆییه‌كان ده‌ڵێن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه ئازادی له‌ته‌واوی هه‌ڵه‌وتاوان و خراپه‌كاری و ته‌نانه‌ت سێكسكردنی نێر له‌گه‌ڵ نێردا و مێ له‌گه‌ڵ مێ دا، و زۆرشتی تر، به‌گشتی ئایینه ئاسمانییه‌كان، ئه‌ندێش مه‌ندان، كه‌سانی عاقڵ، دژی ئهمجۆرهكارانهن (178: 8و13،1990،أیت الله خمینی) ، مودودی كه‌سێكی تره له‌لایه‌نگرانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی دووباره هۆكار و بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌بۆچی موسوڵمانان ده‌توانن به‌بێ دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیه‌وه زانستی نوێ فه‌رامۆش بكات و به‌گرنگ سه‌یری نه‌كات، ناوبراو زیاتر ئاماژه‌ی پێ ده‌دات و ده‌ڵێت، چونكه (زانستی نوێ به‌دیدگای فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه وابه‌سته‌نه‌بوو، نه‌هیچ یه‌كێك لهبههاو گرنگیه‌كانی بوژاندنه‌وه، نهداخوازییهكی ئه‌و تۆشی هه‌بوو له موسوڵمانان له‌سه‌ر تێڕوانینیان كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بێت زیان به‌گه‌یه‌نێت به‌بیر و باوه‌ڕه‌كه‌یان) (لهسید حسن نصرهوه وه‌رگیراوه، 53، 1996).
ئه‌مجۆره كه‌سانه ده‌زانن و باوه‌ڕیان وایه كه هونه‌رێكیان هه‌یه‌و كه (خود) ده‌توانن تاڕاده‌یه‌ك بیگۆڕنه‌وه و په‌ره‌ی زیاتری پێ بده‌ن، ئه‌وه‌ش رهدهكهنهوه كه راوبۆچوونێكی زانستی دیاریكراو بۆ جیهان تهنیاپهیوهندی بهتێگهشتنێكی دیاریكراوی واقیعهتهوه بێت، ئه‌مجۆره كه‌سانه هه‌رشتێكی تازه و نوێ، یان هه‌ربیر و بۆچوونێكی نوێ كه‌ده‌شێت له‌رووی پێوه‌ری قورئانیه‌وه ناكۆكی و جیاوازی بنێته‌وه، فه‌رامۆشی بكه‌ن و به‌گرنگ سه‌یری نه‌كه‌ن. (25) حسن تورابی، رێبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدار و بونیادگه‌رای ئیسلامی سودانی نوێنه‌ر و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌مجۆره بیر و بۆ چوونه‌یه، به‌دیدو بۆ چوونی ئه‌و، بوژانه‌وه پێویستی به بوژانه‌وه‌ی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه و كه‌واته مانای نوێبوونه‌وه بونه‌وه به‌شێواز و ستایلی رۆژئاوای شایه‌نی ئه‌وه‌نییه كار و كۆششی بۆبكرێت.
بوژانه‌وه پێویسته هه‌روه‌ك ئامڕاز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆلایه‌نی ئارامی و ئۆقره‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت كه شه‌ریعه‌ت تیایدا جێبه‌جێ بكرێت (تورابی) ئه‌مڕۆ بانگه‌شه بۆ شتێك ده‌كات كه له‌سه‌ده‌ی (11- 13ز / 5ك) دا غه‌زالی كاروكۆشش و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد : نوێسازی بنه‌ماكانی ئایین (abu khalil,1995:435) نموونه و به‌ڵگه‌كانی تورابی له‌واقیعدا تهوهریین : ئێمه ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت، ئیسلام له‌ته‌واوی لایه‌ن و بواره‌كانه‌وه ببوژێننه‌وه، ئه‌م بههاوگرنگیانهی كه بانگه‌شیان بۆ ده‌كرێت به‌رده‌وام له‌شوێنی خۆیان وه‌ستاون، چونكه به‌رهه‌م هێنانهوهگهراكان سه‌ربه‌خۆیی و مه‌رجه‌عیه‌تی مرۆڤه‌كان به‌فه‌رمی ناناسن، ره‌خنه‌گرێكی ورد و توێژهرهێكی ئاكادیمی، ده‌رباره به‌بۆچوون و رێبازی بونیادگه‌رایی ده‌نوسێت له‌ئیسلامدا، مرۆڤ (هه‌مووشتێكه، چونكه سه‌رداری هه‌موو گیاندارانه، له‌هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانی تر جیاوازه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه و نیشانده‌ری (كلمه الله)یه‌و، به‌ڵام ئه‌و هیچی هیچه، چونكه ئه‌و سه‌رچاوه‌ی بونیاد و دروستكردن نیه) ( shayegan,1997:34) ئیتر خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی ئه‌م بیر و بۆچوون و رێبازه باوه‌ڕكردنه به‌بڵندی و بێ وێنه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی و به‌بچووك سه‌یركردنی شارستانیه‌ته‌كانی تر، چ له‌رابردوداو چ له‌داهاتوودا، ئه‌مانه باوه‌ڕیان به‌بوونی یه‌ك شارستانی هه‌یه‌و بێگومان ئه‌ویش ته‌نیا ئیسلامیه، شارستانیه‌ته‌كانی تریان خراپن یا په‌یڕه‌وی له‌زوڵم و زۆر ده‌كه‌ن و له‌جه‌هل دا رۆچوون، ئیتر كه‌واته، ئێستا شارستانیه‌تی رۆژئاوا به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره، بۆیه ده‌بێت موسوڵمانان له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوا بیروبۆچوونێكی خهباتكرارانه بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ك قۆناغ و سه‌رده‌می فۆرمه‌له‌بوونی ئیسلام و دهربارهبه ئێران، بیزانتی و هه‌ندێك له‌شارستانی و شیمپراتۆریهتی تر ئه‌و رێگایه‌یان هه‌ڵبژاردوه ئه‌مانه، هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه تا رۆژئاوا خۆی تووشی شكست ده‌كات و ده‌ڕوخێت و پاشان له‌جێی رۆژئاوا ئه‌مان رێبهریكردنی جیهان بگرنه‌ده‌ست، ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی كه لهرووبهروو بوونه‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌و واقیعهتهیه كه به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت (ئه‌گه‌ر رۆژئاوا خۆی تووشی وێرانی و شكست بكات، چ له‌رووی مادییه‌وه چ له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه، به‌ته‌نیا دووچاری شكست و وێرانی نابێت (hogdson,1974:430:111) .
2. هاوبهشگهرایی : ئاماژه به‌كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و ئه‌ندێشمه‌ندی جۆراوجۆری ئیسلامی ده‌كات كه هێشتا گوتارێكی یه‌كگرتوویان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، له‌هه‌مانكاتدا هه‌موویان ئاگاداری هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانی بیر و بۆ چوونی (به‌رهه‌م هێنانه‌وه) ن و هه‌ربۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن چهوند بوار و لایه‌نێكی جیاواز له‌ئیسلامدا له‌گه‌ڵ چه‌ند بوار‌و لایه‌نێكی مۆدێرنه‌دا بگونجێنن، ده‌توانرێت ئه‌مجۆره كه‌سانه (نیوه به نیوه) ناوببرێن.
نیوه ده‌مارگیر، نیوه كراوه، نیوه كۆنه‌پارێز، نیوه، نیوهگهرا، نیوهخهڵكی سالار، نیوهدین سالار، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازی له‌نێوانیاندا، به‌ڵام هه‌موویان لهمهڕهێز و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سیاسی – ئایینی (ئیسلام) ته‌باو هاوڕان، سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی بنه‌ڕه‌تییان (مه‌دینه). (26) و سه‌رچاوه‌یه‌كی زوڵاڵ و رۆشنكهرهوهیه بۆیان، هاوكات نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك گۆڕان قبوڵ نه‌كات.
نه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه و وه‌ستان له‌رابردوودا كه دیاره دواكه‌وتن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، وه‌كو به‌مه‌به‌ستی گه‌وهه‌ری شوناسمان و ووردبونه‌وه ورۆچون له‌بیروبۆچوون و دابوونه‌ریت و لهبهررهخنهگرتنێكی عه‌قڵانی له‌رابردوو به‌مه‌به‌ستی ده‌ست راگه‌یشتن به په‌ناگه‌یه‌كی گونجاو سه‌رجه‌میانه بۆ ئه‌مڕۆ، پاشان بۆ ئاینده‌یه‌كی پرشكۆ و به‌سوودتر له‌رابردوودا (و137شkhatami,1997,).
ئه‌مانه بۆ جیاوازی زیاتر له‌نێوان (ئیسلام كه نه‌مرو هه‌میشه‌یی یه‌و گۆڕان قبوڵ ناكات له‌لایه‌كه‌وه (تێگه‌یشتنی مرۆڤ بۆئیسلام) به‌رده‌وام گۆڕان له‌خۆده‌گرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه (شه‌ریعه‌تی – سروش) له‌نێوان (ئایین) و (ئایدۆلۆژی) دا جیاوازی ده‌خه‌نه‌ڕوو، باوه‌ڕیان به (كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینی) یه‌كه حكومه‌تێكی ئایینی پێكی ده‌هێنێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له‌وجۆره به‌ئازادی ده‌مێنێته‌وه و تیایدا ره‌خنه‌گرتن به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی داده‌نرێت، بۆیه هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێ له‌ره‌خنه‌گرتن بگرێت.
كه‌سانی وه‌ك (ئه‌فغانی، عه‌بده) له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و شریعتی، بازرگان.(27) ئاراگۆن. (28) ، حه‌سن حه‌نه‌فی. (29) سروش و خاته‌می له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌مجۆره بیروبۆچوونه‌وه نزیك و به‌شدارن، له‌دیدگای ئه‌مانه‌وه مه‌دینه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ.
به‌گشتی بۆ چوونه‌كانیان وه‌ك یه‌كه لهسهرلێكدانهوه و راڤه‌كردنێكی نوێ له‌مه‌ڕ ئیسلام كه (عه‌قڵ) تیایدا پێویسته رۆڵی كلیلێك بگێڕێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان، ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه له‌خانه‌ی موعته‌زیله‌ی نوێی ئیسلامی‌دا داده‌نرێت، هه‌ندێكیان وه‌ك (ئاراگۆن، حه‌نه‌فی، بازرگان) له‌چاو ئه‌وانیتریاندا عه‌قلانی ترێكن، هه‌ست ده‌كرێت مه‌رجه‌عی خواست و ئامانجه‌كه‌یان ده‌رباره به‌شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژگار و چاخی (مأمون) كهئیسلامێكی راست و دروست، عهقڵبونیاد، جیهانی و به‌هێز بوو، ئه‌م گرووپه به‌ووردی لهداڕوخان و شكستخواردنی شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌ئاگان، به‌ڵام پێیانوایه شارستانیه‌تی نوێ ده‌بێت دووباره دروست بكرێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر راست بێت مه‌زنی وشكۆی (سیستمی مێژووی) ئیسلام په‌یوه‌ست بێت به‌رابردووه‌وه، ئیینی (جیهانبینی) هێشتا هه‌رزیندووه و (ئایین فراوانتر و گشتگیرترێكه له شارستانیه‌تێك به‌ته‌نیا)، ئه‌م كه‌سانه (بوار و لایه‌نه باشه‌كانی شارستانیه‌تی رۆژئاوا) قبوڵ ده‌كه‌ن و ته‌نیا (دیدو بۆچوونی رۆژئاوا دهرهباره به‌ئازادی و مرۆڤ كه نادروست و كورت بینی و تاك ره‌هه‌ندییه، به‌خراپ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
(خاته‌می،1376،ص 183 – 191) ئه‌و واقیعه‌ته‌ی كه‌ئه‌مان هه‌یانه هه‌روه‌ك به‌رهه‌م هێنانهوهگهراكان، شارستانیه‌تی رۆژئاوایی بێ چه‌ند و چوون رهدناكهنهوه و به‌ڵكو رێز و شكۆ دداهنێت بۆ (عه‌قڵ)(نه‌ك وه‌ك بڵێن عه‌قڵێكی هه‌ڵبژێراو وباڵا)، ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی دیار باوه‌ڕیان به‌زۆری و جیاوازی شارستانیه‌ته‌كان هه‌یه و چه‌ند شارستانیه‌تێكی جیاواز جیاواز ده‌توانن پێكه‌وه گفتوگۆبكه‌ن.
رێكخراوی كۆنفراسی ئیسلامی (oic) كه‌ته‌واوی وڵاته ئیسلامیه‌كان له‌خۆده‌گرێت و به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوی ئه‌م رێكخراوه له‌ئه‌ستۆی ئێراندایه له‌ساڵی (1997 – 2000) هه‌رله‌باره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌وه له‌م دواییانه‌دا پێنیاری رێكخستنی (گفتوگۆی جیهانی شارستانیه‌ته‌كان) ی خستهڕووبۆ رێكخستن و ئاماده‌كاری گفتوگۆیه‌كی له‌وجۆره، دانیشتنێكی تایبه‌ت (گفتوگۆی نێوان ئیسلامی) یه‌كان له (رێبه‌ندان)ی (1999) و زستانی (1377) رێكخرا.
به‌گووته‌ی لێپرسراوی گشتی رێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی، ئامانجی ئه‌م دانیشت و كۆبوونه‌وانه گه‌یشتن به (رێگه‌چاره‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی گووتارێك له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته‌كانی تردا، (ئێران – په‌یامنێری كۆماری ئیسلامی 10 تیرماه1377)، گووتار و ده‌ربڕینی له‌مجۆره و بیروبۆچوونی له‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن و چوارچێوه‌ی یه‌ك گروپه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی خۆی هه‌یه و وابهرچاو ده‌كه‌وێت كه رێگه چاره‌یه‌كی شیاو و گونجاو بێت بۆ بونیادنانه‌وه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام گرفت و قه‌یرانی تێنه‌گه‌یشتن و سروشتی ناسازگاری له‌مجۆره پلان و به‌رنامه‌وه نوێسازی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
روون و ئاشكرانییه بڕیاره كامهبهش له‌به‌شه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی نوێكراوهدا بگونجێت و كامهیهكێك لهوبهش و بوارانه‌ی تر فه‌رامۆش بكرێت، له‌مڕوه‌وه پێشبینی ده‌كرێت داخۆ تاچ راده‌یه‌ك له‌شارستانیه‌تی رۆژئاوای سوود و كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و ئاوێته‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته (نوێ) یه ده‌كرێت، ئایا ئه‌و به‌شه‌ی له‌شارستانیه‌تی رۆژئاوای وه‌رده‌گیرێت، ئایا هه‌روه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌قلانی ده‌مێنێته‌وه یان نا، له‌هه‌مانكاتدا پێ ده‌چێت تا بروبۆچوون و ئاوه‌زی زانستی، گیانی ره‌خنه‌گری، ئه‌ندێشه‌ی ئازادی و مافی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ پانتایی خۆی هه‌بێت و پهرههی پێ بدرێت؟ خه‌ڵك سالارییهیان دین سالارییه یان دین و خه‌ڵك سالارییه؟ ویژدانێكی یه‌كگرتووی فۆرمه‌له‌بوو لهناوكۆمهڵگهیهكی لادێی و جیهانبینیه‌كی پاش مۆدێرنه چۆن چۆنی ده‌توانرێت له‌قۆناغی و رۆژگاری نوێ‌دا بگۆڕێت و ببێت بهشارستانیهتێكی به‌هێز و به‌رفراوان؟
دیاریترین ره‌گه‌زی كلتوری ئیسلامی له‌ساتی ئێستادا خودی ئایین خۆیه‌تی، یان ویژدانی ئایینی یه، ئایا ده‌گونجێت و ته‌نانه‌ت ده‌شێت ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا شارستانیه‌تێكی نوێ له‌سه‌ربنه‌مای هه‌مان ئایین یان له‌سه‌ربنه‌مای ئایین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رهه‌ڵبدات؟ ئه‌م پرسیارانه پێویستیان به‌وه‌ڵام یان لایه‌نی كه‌م پێویستیان بهمشتوماڵكردن هه‌یه كه هێشتا له‌لایه‌ن هه‌وادارانی هاوبه‌ش گهراكانهوه بهرچاوناكهوێت.
بێگومان هه‌ندێكیان به نموونه وه‌ك : (خاته‌می) روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته‌ڕوو،به‌ڵام ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بنه‌مایه‌كی وه‌ك (ئازادی) پێ قبوڵ نییه كه به‌یه‌كێك لهبنهماگرنگهكانی شارستانیه‌تی رۆژئاوا داده‌نرێت، له‌مڕوه‌وه زیاده‌ڕۆی نییه ئه‌گه‌ر بگوترێت ئه‌مجۆره كه‌سانه بیروڕایه‌كی هاوبه‌ش گهراییهك دههێننهكایهوه كه له‌باشترین حاڵه‌تدا به‌سه‌رهه‌ڵدانی بوژانه‌وه‌ی هاوبه‌ش گه‌رایی شه‌ریعه‌تێكی نوێ كۆتایی پێ دێت.
3. جیهان گه‌رایی : له‌م دید و بۆ چوونه‌وه، نوێسازی شارستانیه‌تێكی ئاوابوو راسته‌وخۆ وه‌ك په‌یوه‌ندی به‌و (كات و سه‌رده‌مه‌وه) هه‌یه كه ئه‌و شارستانیه‌ته نوێیه‌ی تیایدا سه‌ری هه‌ڵداوه، شارستانیه‌ته‌كان له‌رۆژگار و سه‌رده‌می كۆندا له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا له‌ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندیدا بوون، بێگومان رادهوئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تائه‌و رادیهه بووه كه ئه‌و چاخ و رۆژگاره مۆڵه‌تی پێدابێت و به‌لایه‌وه وه‌ك حاڵه‌تێكی ئاسایی بووبێت، له‌دونیایه‌كی له‌وجۆره‌دا شارستانیه‌تی دیاریكراو له‌پاش تێپه‌ڕاندن و گوزه‌راندنی قۆناغی لاوازی و ئاوابوون ده‌یتوانی خۆی نوێ بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌نیشانه و به‌ڵگه‌كانی ئه‌م ئیمكانه ئه‌مه‌بوو وه‌رگرتنی زانیاری و فێربوونی به‌رده‌وام و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن بوو به‌په‌ند و ئه‌زموونه‌كان، له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی ههرشارستانیهتێكدا تاراده‌یه‌ك به‌شێوازێكی ده‌روونی به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرت، ئه‌م حاڵه‌ته بهههمانكاتدا ئهوئیمكانهی ده‌خوڵقاند بۆ شاستانیهته جۆراو جۆره‌كان بتوانن پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
له‌سه‌رده‌م و رۆژگاری ئێمه و له‌ژێر كاریگه‌ری سیستمی جیهانی كه به‌گوته‌ی (برادل) له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به ئابوری جیهانیه‌وه به‌رچاوده‌كه‌وێت و به‌بیروبۆچوون و فه‌زای به‌جیهانیبوونه‌وه ده‌ئاڵێن، به‌گشتی بوونی شارستانیه‌ته‌كان، هه‌ریه‌كێكیان به پارێزگاریكردن له‌كۆمه‌ڵه به‌ها، جیهانبینی، له‌بنه‌ماو ده‌ستوری رێكخراوه‌یی سیاسی و ئاكاری تایبه‌ت به‌خۆیان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و كاركردن به‌سیستمی ئابوری لۆكاڵی خۆیان (جیهانی ئابوری) به‌جیدی شایه‌نی باوه‌ڕ و په‌یڕه‌وكردنیه‌تی، شارستانیه‌ته جۆراوجۆره‌كان چۆن ده‌توانن له‌هه‌مان كاتدا له‌دونیایه‌كدا درێژه به‌ده‌سه‌ڵات و ژیانی خۆیان بده‌ن كه به‌هۆی سه‌رمایه‌داری جیهانبوون و شارستانیه‌تێكی هه‌رچی زیاتری باوه‌ڕپێكراو و قبوڵكهری مافی مرۆڤه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت؟ له‌دونیایه‌كی به‌مجۆره‌دا كلتوره جیاوازه‌كان به‌ئاسانی ده‌توانن پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ربه‌رن ببنه هۆی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و زیاتر هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن، به‌ڵام شارستانیه‌ت، به‌و جۆره‌ی كه‌من باسی ده‌كه‌م و پێناسه‌ی بۆ ده‌كه‌م، سه‌خت و مه‌حاڵه بتوانێت زیاتر و به‌رفراوانتر له شارستانیه‌تێك، هاوكات ئه‌گه‌ر قبوڵی بكه‌ین كه (پێداویستی و ته‌نانه‌ت پێویستی ئه‌دا خوازی جیهانی، هه‌رگیز هێنده‌ی سه‌رده‌م و رۆژگاری ئێمه په‌لوپۆی به‌و جۆره نه‌هاویشتووه) (bourricauld,1987:21) هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی ترمان نییه بۆ قبوڵكردنی داخوازییه‌كی له‌وشێوه‌یه، له‌م رۆژگار و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م (داخوازییه گشتی یه) ده‌بێت له‌كوێدا بتوانرێت بدۆزرێته‌وه؟ ره‌نگه كه‌سێك هه‌بێت و بڵێت له (ئه‌نترنێت)دا، له‌راستیدا ئه‌مه چوونێكی خراپ نییه، به‌ڵام روون و ئاشكرایه ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌م داخوازییه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی جدیتر له‌شارستانیه‌تی رۆژئاوا پهیمۆری لهبۆبكرێت، لێره‌دا پێویسته جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان شارستانیه‌تی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌م دووچه‌مكه زۆرجار پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێن.
له‌هه‌ندێك ووڵاتی ئیسلامیشدا، به‌هه‌بونی پهرنیشانی زیاتر و لێكدانه‌وه‌ی خراپ، بۆ فریودانی خه‌ڵكی و ئاراسته‌ی چه‌ند رژێمێكی سیاسی ده‌سه‌ڵاتخواز سوود لهههڵهتێگهیشتنی ئه‌م دووچه‌مكه وه‌رده‌گیرێت، جیاوازییه‌كه ئه‌مه تێگه‌شتنی یه‌كه‌م لهسهركۆمهڵه هاوبیر و بۆ چوونێك كارده‌كات كه له‌جیهانبینی یه‌كی دیاریكراودا كۆبووه‌ته‌وه و له‌چوارچێوه‌ی سیستمێكی مێژووییه‌وه كه به‌گشتی به‌شارستانیه‌تی رۆژئاوایی ناوده‌برێت و مادیه‌تی پێوه ده‌لكێنن.
ئه‌ندێشه و بیروبۆچوونی وه‌ك باوه‌ڕ به‌پێشكه‌وتن، ئازادی، یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری، خه‌ڵك سالاری، مه‌ده‌نیه‌ت ، ره‌خنه‌گرتن و گفتوگۆ، نوێنه‌ری ئه‌مجۆره شارستانیه‌ته‌یه، ئه‌مانه چه‌مك گه‌لێكی بنه‌ڕه‌تین كه له‌رۆژئاوا كاریان پێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێت كهبواری خراپه و به‌دی رۆژئاوا كه له‌داگیركاری، ده‌سه‌ڵاتخوازی، شه‌ڕوشۆڕی دیار و ئاشكرای فه‌رامۆش بكرێت.
نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه به‌گشتی باس و خواست و به‌سه‌رهاتی رۆژئاوا ئه‌م لایه‌نه خراپه نییه و به‌سووك سه‌یركردنی رۆژئاوا ته‌نیا بهوێناكردنێكی ناشارستانی و بۆ چوونێكی هه‌ڵه و نادروست ئه‌ژمارده‌كرێت، وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش ته‌نیا ناسه‌پێنرێت به‌سه‌ر رۆژئاوادا، چونكه ته‌واوی شارستانیه‌ته‌كان و ئیمپراتۆریهتهكانیش پێشكهوتوخوازبوون، ئه‌وانه سه‌رله‌نوێ،وه‌ك ئیمپراتۆریه‌ته ئیسلامیه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی وه‌ك (ئه‌مه‌ویه‌كان، عه‌باسییه‌كان، عوسمانییه‌كان) شه‌ڕ و شۆڕیان ده‌نایه‌وه و گیرۆده و ئاوێته‌ی هه‌ڵه و خراپه‌كاری بوون، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌مانه له‌مه‌ڕ ئه‌م سێ چه‌مكه ئازادی، یه‌كسانی، برایه‌تی و ته‌واوی بیروبۆچوونی په‌یوه‌ندیداری له‌مجۆره‌وه پشت ئه‌ستور نه‌بوون و هیچ یه‌كێكیان سیستمی ئابوری (سه‌رمایه‌داری) یان وانههێناوه كه باشتریان خراپتره، له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا شایه‌نی جێبه‌جێ كردن بووبێت.
رۆژئاوای بوون (به‌گووته‌ی هونه‌ری هۆنتینگتۆن، مۆدێرن بوونێكی درۆزنانه‌یه)، هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م هێنانه‌وه گه‌رایی و بیركردنه‌وه‌ی لابه‌لای بێ سوود و رواڵه‌تی وپهیڕهكردن له‌شێوازی ژیانكردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا‌و رێكخستنی كاروئهرك به‌جۆرێكه په‌یوه‌ندی بهواقیعهتهوهنییه، (رۆژئاوایی بوون) به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانێكی ئاگایانه بۆشتومهكی هاورده و مه‌به‌ست لێی دورخستنه‌وه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ره له‌ووڵات و كلتوره‌كه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌خۆبێگانه‌بوون، نه‌خۆشییه‌كی گشتگیره. (30)
دووباره ئه‌مه‌ش یه‌كێكه لهوبهڵگه و پاساوه گشتیانه‌ی كه‌بۆچی به‌گشتی به‌رده‌وام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا رۆژئاوا زۆر جار به‌خراپ و بێ سوود له‌رووی ئاكارییه‌وه به (به‌دڕه‌وشت، رواڵه‌ت په‌رست، ده‌سه‌ڵاتخواز و داگیركا‌ر ناوده‌برێت).
له‌م قسهوقسهڵۆكانهوه رۆژئاواییه‌كان هه‌روه‌ك كه‌سانێكی داهێنه‌ر له‌بواری بێ ره‌وشتی په‌لامارده‌درێن و تۆمه‌تباریش ده‌كرێن بهتاڵانكردن و دزینی سه‌رچاوه‌ی سامانی سروشتی وڵاته ئیسلامیه‌كان، به‌ئازادی ساته‌كانی ژیانیان به‌خواردنه‌وه و به‌دره‌وشتی و داوێنپیسی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
جیهان گه‌را موسوڵمانه‌كان له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی (رۆژئاوای بوون) دا ئه‌م وێنه رواڵه‌تی و ناشارستانیهتهی رۆژئاوا پهسهندناكهن، ئه‌مجۆره كه‌سانه شارستانیه‌تی رۆژئاوا، شارستانیه‌تێك كهتهنیا په‌یوه‌ست بێت به رۆژئاواوه له‌به‌رچاوناگرن یان به‌گووته‌ی (توین بی) (رۆژئاوا ته‌نیا سنورێكی به‌رته‌سك نیه تایبه‌ت بێت به‌ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خودی رۆژئاواوه، به‌ڵكو مێژووی رابردووی ئه‌مانه‌ش واته (جیهان گه‌را موسوڵمانه‌كانیش خۆیان به‌به‌شدار ده‌زانن) (toynbee,1948:83).
رۆژئاوا به‌كۆمه‌ڵه بونیاد و بههایهكهوه، وه‌ك بڵێی شارستانیه‌تێكه به‌تواناو به‌هێزه بۆ به (جیهانیبوون) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گشتی یش نه‌بێت به‌دڵنیایییه‌وه شایه‌نی به‌جیهانی بوونه(morin,1987) چونكه ئه‌و هه‌موو بونیاد و به‌هایه‌یی كه‌هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر به‌جیاجیا له‌به‌رچاوبگیرێن ده‌توانین بڵێن به‌رفراوانترن له‌هیی شارستانیهتهكانیتر و له‌واقیعدا ئاماده‌گی خۆیان هه‌به.
به‌رنامه و پلانی چاكسازی و بوژاندنه‌وه‌ی جیهانگه‌را موسوڵمانه‌كان پێكهاتووه له :
یه‌كه‌م : له‌به‌رچاوگرتنی شارستانیه‌تی ئاماده‌بووی ئێستای رۆژئاوا وه‌ك بنه‌مایه‌كی پێویست بۆ شارستانیه‌تی جیهانی
دووه‌م : گۆڕانی چۆنیه‌تی بۆ چوونی موسوڵمانان بۆ پلان داڕشتن و به‌خشینی هاوكاری بۆ بهجیهانیبوونلهبری ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئه‌وه‌بكرێت، ده‌بێت سه‌رئه‌نجام گونجاندن و خۆتێكهڵ كردبێت له‌گه‌ڵ جیهاندا.
سێیه‌م : پاراستنی شوناسی فه‌رهه‌نگی و شوناسی موسوڵمانان به‌گشتی، ئه‌م ئه‌ركه چۆن و به‌چ شێوازێك ده‌گونجێت؟ یهكهیمن ههنگاوپێك هاتووه له (وه‌رچه‌رخانی فیكری) له بیروبۆچونی هاوبه‌ش گه‌رایی و ناوچه‌ییه‌وه چونكه روانین و سه‌رنجی ته‌نیا بۆ دواوه‌یه، بۆبیر و بۆچوونی پێشكه‌وتوو په‌یوه‌ست بوون به‌سیستمێكی به‌هاداری گشتی كه یه‌كسانی ژنان و پیاوان، یه‌كسانی ئایینی، كلتورێكی گونجاو و شیاو، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها قوتاربوون لهبهدگومانی به‌رده‌وام و سڕینه‌وه‌ی باوه‌ڕ و بۆ چوون ده‌رباره به‌پیلانی خراپ و ئاڵۆزی جیهانی.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌قسه‌و گومانێكی ساده‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت جگه‌له بێ سه‌رو به‌ره‌یی و سه‌رئێشه‌ی ناپێویست و دواكه‌وتن له‌بواری سیاسی و كلتوری هیچی تر به‌دوای خۆیدا ناهێنێت، به‌هه‌مانشێوه كه پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا رۆیشتن به‌ره‌و جیهانگیری كه حاڵی حازر و دونیا به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، ئیسلامیش ته‌نیا به‌دژایه‌تیكردن ناتوانێت خۆی بسه‌لمێنێت، جیهانگیری، ههرئاین و ئایدۆلۆژی وكلتورێك، به‌تایبه‌تی ئایین، دژایه‌تی ئایدۆلۆژی و كلتوری رۆوژئاوای به‌كاری خۆی ده‌زانێت و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ری.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه ئیسلام نوێنه‌ری كلتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رفراوانه، ئیسلام په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، چه‌مكی (ئومه‌ت) باوه‌ڕ به‌برایه‌تی ئیسلامی، به‌فه‌رمی ناسینی ماف و جیاوازی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و هه‌ندێك بنه‌مای په‌یوه‌ندیداری ماددی و مه‌عنه‌وی مرۆڤ لهنێوههندێك لهبنهماكانیتر، نموونه‌گه‌لێكن كه ده‌توانن ببه‌هۆی ته‌واوكه‌ر و په‌لهاویشتنی زیاتر بۆ شارستانیه‌تێكی جیهانی، ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌رله‌نوێ راڤهكردنهوهی ئه‌و چه‌مكه‌یه، (ئومه‌ت) به‌ئاسانی شایه‌نی به‌جیهانیبوونه له‌سه‌رده‌مێكدا هه‌مووشت خه‌ریكه به‌جیهانی ده‌بێت، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ببنه دانیشتووی گوندێكی جیهانی چاره‌نووسی هه‌موویان ببێته یه‌ك شت به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ك (چینگه، ته‌ندروستی، ئه‌نترنێت، سی،ئێن، ئێن، كاره‌سات و لێقه‌ومانی سروشتی ……. هتد.). رووبه‌روون.
خه‌ڵكی به‌گشتی ئه‌ندام و ته‌واوكه‌ری ئومه‌تێكن، كه‌واته ئومه‌تی ئیسلام ده‌توانێت بگات به جۆرێك له‌ئومه‌تی جیهانی واقیعیه‌تی تر ئه‌مه‌یه ئیسلام به‌دور و نامۆیه بهنهژادپهرستی و كاروئامانجی بۆ جیهانگیری و یهكسانخوازییه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، به‌راستی ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێته كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئیسلام و كۆمه‌ك به‌خشیش ده‌بێت بۆ پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تی رۆژئاوا، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی تایبه‌تی ئیسلام بۆ دادپه‌روه‌ری، ده‌توانێت خوێنی تازه‌بكاته‌وه به‌به‌ر شارستانیه‌تێكدا كه‌دووچاری نادادپه‌روه‌ری بووه.
فه‌زیله‌تی خۆڕاگری و تایبه‌تمه‌ندی هاوكاری بۆ چاكسازی سیستمی ده‌سه‌ڵاتخوازی سه‌رمایه‌داری گه‌لێك گرنگ و پێویسته، ئه‌و ناوهڕۆك و بنه‌مایانه‌ی كه ئیسلام ده‌توانێت داهێنانیان تێدابكات تاڕاده‌یه‌ك درێژخایه‌نن، ره‌گ و رێشاڵیكی له‌مجۆره ده‌بێت كۆبكرێنه‌وه و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاربهێنرێن بۆ نوێسازی و بوژانه‌وه، به‌لێكدانه‌وه‌ی سیستمی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی جیهانی، ئه‌وه نییه فه‌رامۆشبكرێت و دانی پیادانهنرێت كه (رۆڵی گرنگی هه‌یه لهرێبهرایهتیكردن به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كاندا و تاڕاده‌یه‌كیش ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له‌رۆژئاوادا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
به‌ڵام بیروبۆچوونی مه‌عنه‌وی ناتوارنێت ته‌نیا به‌موڵكی رۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆیه ده‌بێت موسوڵمانان له‌م بواره‌دا رۆڵ و پشكی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، له‌كه‌له‌پوری ئه‌ماندا شتانێكی زۆر هه‌ن كه ده‌بێت لهمشتوماڵكردنی په‌یوه‌ست به‌و كه‌له‌پوره، كۆهك به‌خش بێت بۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه (hodgson,1974:436,111).
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی پێویست و گرنگه (كار و هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌یه) ره‌نگی بێ باكییه‌كی به‌هێزیشی پێویست بێت، ده‌شگونجێت خه‌بات و تێكۆشان بێت له‌دژی حه‌قیقه‌تگه‌لێكی باوی ده‌ستوری، به‌بێ دڵه راوكێ و گومان (shayegan,1997:43) گرفته‌كه لێره‌دایه ئه‌م جۆره گروپانه كه بۆبێ باكی و به‌رخودان و شۆڕشكردن بانگێشت ده‌كرێن، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا لهكهمینهدا پاڵاوتهن و بیریاران و رۆشنبیرانی موسوڵمان كه به‌راستی به‌شارستانیه‌تی گشتی بۆ هاوكاریكردن و به‌شداریكردنی ئیسلامی باوه‌ڕی ته‌واویان پێی هه‌یه، زۆرجار له‌ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچوونه‌كانیان تاڕاده‌یه‌ك خۆده‌پارێزن، ره‌نگه به‌مه‌به‌ستی خۆلادان بێت له‌هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه یان له‌به‌ر (هه‌ڵوێستی ئاكاری توندوتیژی) بێت، ئه‌مانه هه‌روه‌ها دهرهباره به‌تۆمه‌ت و ناوناتۆره لێنان ده‌ترسن.
به‌گشتی ئه‌مانه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می كلاسیكی بیریار‌و هزرڤانانی وه‌ك (جان لاك، ژان ژاك رۆسۆ، ڤۆلتێر، هۆبز و بیریارانی هاوچه‌رخ وه‌ك كارل پۆپه‌ر، برتراند، راسڵ، هابرماس) سه‌رنجی گشتی رابكێشن به‌لای بیر و بۆچوونه‌كانیاندا بۆ نموونه : به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای هه‌ندێك له‌ووڵاته ئیسلامیه‌كان، مایه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه كه‌له‌م دوایانه‌دا گروپێكی تایبه‌تی پێكهاتوو له‌ژنان و گه‌نجان كه به‌شێنه‌یی له‌نێو كه‌لتور و سیستمی بونیادگهراییهوه سه‌ریانهه‌ڵداوه یه‌كێك له‌مجۆره گروپانه ده‌سته‌یه‌كن كه رۆژنامه‌ی (جامعه) یان به‌چاپ ده‌گه‌یاند له‌ژماره (5) ی (تیرماه)ساڵی (1377) ی له‌م رۆژنامه‌یه‌دا ده‌خوێنینه‌وه :
لهگووتهزای مێژووی شارستانیه‌تدا، ئێمه‌ی (موسوڵمانان، ئێرانیه‌كان؟) رۆڵێكی ره‌خنه‌گرانه و توندڕه‌وی ده‌گێڕین، ره‌خنه‌گرتن (له‌شارستانیه‌تی رۆئاوا) بێگومان زۆر زۆر ئاسانتره له‌به‌شداریكردن بۆچاكسازی و به‌ره‌وپێش چوون له‌كار و ئه‌ركه‌كاندا.
5. ده‌رئه‌نجام : شارستانیه‌تی ئیسلامی یان ئیسلامی شارستانی؟
یه‌كه‌م :
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، پێناسه‌یه‌كی سوودبه‌خشم بۆ شارستانیه‌ت خسته‌ڕوو كه له‌رووی ئه‌زمونیه‌وه ئه‌گه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان وابێت كه شارستانیه‌ت پێكهاتووه لهموتوربهكردنی جیهانبینی و سیستمی مێژوویی، داڕوخان و ئاوابوونیش هه‌روه‌ك لێكترازانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت، بوژانه‌وه سه‌رئه‌نجام به‌هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م موتوربهكردنه هه‌ر به‌كه‌موكورتی به‌دیارده‌كه‌وێت، ده‌ست بردن بۆ موتوربه كردنێكی وشك و ره‌ق ناتوانرێت ته‌نیا وه‌ك ئامێر ئاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌لومه‌رجێكی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجێكی موتوربه‌كراوی شارستانیه‌تێكدا كه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه فۆرم و شێوه‌ی وه‌رگرتووه و پاشان په‌یوه‌ست بووه به‌واقیعه‌وه.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش ناولێ ده‌نێم (جیهانی هاوچه‌رخ) كه‌واته : ئه‌م موتوربهكردنه ده‌بێت زۆرجار په‌یڕه‌وی له‌چه‌ند پێویستیه‌ك بكات كه له شارستانیه‌تێكی داڕوخاو و سه‌ربه‌خۆ به‌دووربێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خوێندنه‌وه له‌هه‌ردوو بواری جیهانبینی و سیستمی مێژوویی پێویست و گرنگه، هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش من ئیمكانی دروستكردنه‌وه‌ی شارستانیهتێكم پێ قبوڵ نه‌بوو به‌ڵگه‌ی مێژوویی ئه‌زمونی بۆ پشتگیری و دانپیانانی (دروستكردنه‌وه) بوونی نییه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك نموونه‌یه‌ك شك ده‌به‌ین بۆ پرۆسه‌ی نوێسازی : رێنسانس ئه‌گه‌ر ئێمه راسته‌وخۆ هێڵی لێكچوونی نزیكی نێوان شارستانیه‌تی یۆنانی – رۆمی فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه شارستانیه‌تی ئه‌وروپا له‌بنه‌مادا رێنوس و زیند و كه‌ره‌وه و تازهكراوهی شارستانیه‌تی یۆنان و رۆم بووه.
ئه‌گه‌ر له‌مباره‌وه هاوڕابین، نوێسازی له‌كۆتایدا به‌له‌دایكبوونی شارستانیه‌تێكی نوێ كهلهسهربنهمای كه‌ره‌سته‌ی كۆنه و به‌سوود وه‌رگرتن له‌كه‌ره‌سته‌ی تازه‌ی (جیهانی، هاوچه‌رخ) به‌گشتی بونیاد ده‌نرێت، قۆناغی ژیان و به‌رده‌وامی ئه‌م شارستانیه‌ته نوێیه په‌یوه‌ندی بهتواناكانیهوه هه‌یه كه چۆن رووبه‌رووی شكست و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه لهرێنساس به‌دواوه، شارستانیه‌تی ئه‌وروپا شاره‌زای گه‌لێك له‌هه‌وراز و نشێوی بووه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له‌واقیعدا ئه‌وه‌ی نیشانداوه و ده‌خوازێت په‌ل بۆ ده‌رتان و بنه‌ماگه‌لێكی گشتگیر و گرنگتر بهاوێت، توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه به‌درێژای كات و سه‌رده‌مه‌كانی كار بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی كه‌م كورتیه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش بێگومان به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌كه بۆ به‌جیهانیبوون یان لایه‌نی كه‌م توانایی به‌جیهانیبوونی ئه‌م شارستانیه‌ته.
دووه‌م :
به‌ملیۆنان موسوڵمان حه‌زو خۆزگه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئیسلام ده‌خوازن، له‌كاتی ده‌ربڕین و ده‌ستپێكردنی ئه‌م حهزوخۆزگهیهدا یان هه‌ستیان بهئاوابوون و داڕوخانی شارستانیه‌تی ئیسلامی كرد و باوه‌ڕیان پێ هێنا، له‌به‌شی دووه‌مدا ئاماژه‌م به سه‌رهه‌ڵدان و داڕوخانی ئه‌م شارستانیهتهكرد، هه‌روه‌ها له‌به‌شی سێیه‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌كرا كهلهسهدهی نۆزده‌یه‌مدا ئه‌مجۆره بیروبۆچوونه‌ی موسوڵمانان به‌گشتی، به‌گرفتی جیاواز و ئاستی جۆراوجۆره‌وه ده‌ركه‌وتوه، كاروكۆششی راسته‌قینه له‌نێو ئه‌وجۆره كه‌سانه‌دا شێوه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت كه باوه‌ڕیان وایه (نوێسازی) شارستانیه‌تی ئیسلامی ته‌نیا ده‌توانرێت به‌هۆی نموونه‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ست بێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی نه‌گونجاو و نه‌شیاوی ئێستای ئیسلامی‌دا یه‌ك نایه‌ته‌وه.
له‌مڕوه‌وه ئه‌و بۆچوون و رێبازه‌ی كه خوازیاری هێنانهكایهو گه‌ڕانه‌وه‌ی نموونه‌ی دێرین و ره‌سه‌نن، چانسی ئه‌وتۆیان نییه بۆ سه‌ركه‌وتن، به‌وجۆره‌ی كه‌پێشتر ئه‌م حاڵه‌ته ئاماژه‌ی پێدرا، توانا‌و سه‌ركه‌وتنی نوێسازی به‌پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته بهواقیعیهتهوه، كه‌واته په‌یوه‌سته به‌جیهانی هاوچه‌رخه‌وه، واقیع و بارودۆخی ئێستای جیهان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه جیهان به‌ره‌و بنه‌مایه‌كی به‌رفراوانتر و زۆرینه‌خوازی په‌ل ده‌هاوێت نه‌ك به‌ره‌و بنه‌مایه‌كی به‌رته‌سك و سنووردار، شه‌پۆلی نوێی پێ‌درابوو نه‌وه‌ی ئایینی، له‌واقیعدا ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ن له‌به‌رامبه‌ر جیهانگیری و به‌جیهانیبوون، ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێست و كار‌و پرۆژه‌ی راسته‌قینه نییه وه‌ك كارێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وه‌م نیشاندا چاوه‌ڕێ ناكرێت ئیسلام وه‌ك شارستانیه‌تێك دووباره بونیادبنرێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا پێموایه ئیسلام له‌كۆمه‌ڵه به‌هاو بیروبۆچوونێكی بێ شوماری گرنگ پێكهاتووه كه زۆر پێشبینی ده‌كرێت له‌سیستمی نوێی جیهانیدا بگونجێت وه‌ك : چه‌مكی (ئومه‌ت) دادپه‌روه‌ری، ده‌مارگیریش بۆ پێشكه‌وتنی شارستانیه‌ت گه‌لێك پێویست و گرنگن.
(رابرت كاكس) (robert cox) به‌دانانی (ده‌مارگیری) له‌ناوه‌ڕۆكی سیستمی جیهانیدا، له‌مه‌وه دووباره پێناسه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو (ده‌مارگیری) هه‌روه‌ك، (سه‌رووی هزری پێ ده‌چێت وه‌ك رزگاركه‌رێكی نوێی جیهانی زیاتر له‌ناو ستراكتۆری گشتی دا ده‌ربكه‌وێت تا له نێو تاكه‌كه‌سدا، ئه‌م سه‌روو هزرییه ده‌بێت وه‌ك بنه‌مایه‌ك بێت بۆ پێكه‌وه ژیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویستیه‌ك بێت بۆ ئاشتی و كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان لهئامانجهكاندا و ماكێك ببه‌خشێت به‌واقیع و پله‌یه‌ك له‌هه‌ماهه‌نگی ره‌وته‌كانی فره كۆمه‌ڵگه‌یی جیاواز قبوڵبكات.
سێیه‌م :
له‌مباره‌وه ئهمهخاڵێكی گه‌لێك گرنگه كه ئیسلام ته‌نیا ئایینێك یان شارستانیه‌تێك نییه بانگێشت بكرێت و په‌یوه‌ست بكرێت به‌شارستانیه‌تی جیهانیه‌وه، پێش ئیسلامیش مه‌سیحیه‌ت و یابانییه‌كان و له‌كۆتایشدا ئایینی یه‌هودی بهمجۆریان كرد، بێگومان ئه‌م بیروڕایه‌ش رووبه‌رووی به‌رهه‌ڵستی و دژایه‌تی كردن بوویه‌وه.
هه‌ندێك له‌بیریاران پێیانوایه ئیسلام گه‌لێك جیاوازه، لایه‌نی كه‌م له‌فۆرمی بونیادگه‌رایی خۆیدا هه‌ندێك خواست و ئامانجی هه‌یه، ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، هه‌موو كۆمه‌ڵگه كۆنتڕۆڵ بكات، هه‌موو بیروبۆچوون و ئه‌ندێشه‌كان بخاته ژێر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌وه (shayegan,1997:23) یان ئایینی یابانی پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵه‌ی هه‌یه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌داب ونه‌ریتی ئایینی جۆراوجۆر كه گرنگترینیان (شان شینتو) و ئایینی (شمنی) یه (robertson,1993:94) داریوشی شایگان لهرهخنهیهكیدا، به‌هه‌مانشێوه كه خۆی باسی ده‌كات زیاتر و زۆرتر ئاماژه بهراڤهكردنی بونیاگهرایی ده‌دات له‌ئیسلامدا تابهشیكردنهوه و راڤه‌كردنی واقیعیه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه روون و ئاشكرایه بیروڕاكه‌ی (رابرتسۆن) وردتر و راسترێكه، زۆرجار ئه‌وه ده‌گوترێت سروشتی نه‌گونجاوی یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام خۆی رێگره له‌به‌رده‌م شارستانیه‌تی فره ئاییندا، به‌ڵام نابێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكرێت كه ئایینی یه‌هودیش به‌هه‌مانشێوه ئایینی یه‌كتاپه‌رستییه، كه‌چی ئه‌م ئایینه بووبهیهكێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی شارستانیه‌تی رۆژئاوا‌و لایه‌نی كه‌م له‌رووی تیۆرییه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ شك نابه‌ین كه ئیسلامیش نابێت ده‌ست بۆ پرۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره به‌رێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئیسلام سه‌رئه‌نجام هه‌روه‌ك مه‌سیحیه‌ت له‌هه‌ندێك له‌نێوه‌ند و بواردا داهێنه‌رترین جووڵه‌و چالاكی له‌شێوه و روخساری ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م (به‌جیهانیبوونه) نیشانبدات كه ئێستا له‌م بارودۆخ و خه‌بات و تێكۆشانهیدا هه‌ستی پێناكرێت و بوونی نییه، هه‌ربۆیه له‌نێوان شوێنه‌كه‌وتوانی خۆیدا هه‌روه‌ك نهێنی یه‌ك به‌فه‌رامۆشی سپێردرابێت، پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه شوێنكهوتوانهی فه‌رامۆشیان كردبێت كهلهبنچینهدا موسوڵمان بوون بخرێته‌وه جووڵه‌و چالاكی (hodgson,1974,iii) به‌هه‌بوونی ئه‌مه‌ش دهرهئنجام موسوڵمانه‌كان ده‌بێت خۆیان رێگه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام مه‌حاڵه بتوانرێت ئه‌م بارودۆخه باشتر له (برادل) ئاماژه‌ی پێ بدرێت كاتێك گووتی : (ههرئاینێك له‌راستیدا چه‌ند ده‌رگایه‌كی ده‌ره‌كی و ناچاری خۆی هه‌یه، پێ ده‌چێت ئیسلام گۆڕانكاری و نوێسازی دوابخات، یان له‌گه‌ڵ هه‌مووشتێكدا بكه‌وێته شه‌ڕ و ململانێی وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌وه و گیرۆده‌ش ببێت) (braudel,1995:100).
چواره‌م : ئیسلام له‌رواڵه‌تی ئێستایدا، بونێكی دابڕاو شێواو شپرزی هه‌یه و پێویسته لهگهَ دونیای هاوچه‌رخدا خۆی بگونجێنێت، ئه‌ندێشه‌ی شارستانیه‌تی نوێی ئیسلامی وه‌ك دیارده‌یه‌كی هه‌ڵبژێراو و لۆكاڵی، بهجیهانبینیهكی تایبه‌ت به‌سیستمی مێژووی دیار و ئاشكرا‌و دونیای ئابوری خۆیه‌وه، زیاتر حه‌زو ویستێكه تاواقیعیهتێك بێت، رێگه‌ی راست ره‌نگه به‌شداریكردن بێت بۆ (جوانكردنی میوانخانه) ی شارستانیه‌تی جیهانی، ده‌رگا ئاوه‌ڵایه به‌ڕووی ئیسلامی شارستانیدا، چ وه‌ك میوانێك و چ وه‌ك خاوه‌ن ماڵێك.
• دكتۆر مهدی مزفری/ دپارتمانی زانستی رامیاری زانكۆری ئارمۆسی دانیمارك / ئه‌م نوسینه‌ش له :
Can a declined civilizataion br re – canstructed? Isiamic civilization or civilized isiam?
وه‌رگێڕاوه له سه‌رماوه‌رزی ساڵی (1998) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
په‌راوێزه‌كان
1.douglas terrold the lies about the west (london,1954) in fleischer,1970:8
2.فیایشهر له‌به‌دواداچوونی كورت و پوختی خۆیدا له‌گۆڕانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تایبه‌ت به داڕوخان و ئاوابوون ده‌نووسێت : (له‌چاخی رێتیساندا، بیۆری ئاوابوون رێچكه‌یه‌كی جیهانی وه‌رگرت) پترارك (1304 – 1374ز) قۆناغی رۆمی پێش مه‌سیحیه‌تی دێرین، چاخی كنستانتینی نوێ و سه‌رده‌می خۆی بهیتاریكی ناودهبان (fleischer,1970:1).
3.پێكهاته‌ی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی شارستانیه‌تی هێلینی له‌پاش (ئاوابوون) ی رێبهریكردنی كه‌مینه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر و زۆرتر پشت به‌زوڵم وهێزی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ستێت تاقبوڵكردنی بیروباوه‌ڕێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه، مێژووی شارستانیه‌تی ئایینیش له‌هه‌مان قۆناغدا پرۆلیتاریهتی نێوخۆی ئایین و باوه‌ڕێكی باڵاتر ده‌خولقێنێت، مه‌سیحیه‌ت به‌هره و سوود لهشارستانیهتێكهوه وه‌رده‌گرێت دووره له‌شارستانیه‌تی هێلینی یه‌وه سوود و كاریگه‌ری به‌رچاو و له‌لایه‌ن (پرۆلیتاری نێوخۆی” به‌ربه‌ره‌كان”) وه‌رده‌گرێت به‌ربه‌ره‌كان له‌رێگه‌ی سیستم و یاسای ده‌وڵه‌تی جیهانی هێلینی یه‌وه و لهقهڵمیڕهوی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی جێگره‌وه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن (toyanbee,1995:56).
4.گرنگی رۆڵ و كاریگه‌ری ئابوری له‌دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌وڵه‌تی جیهانی ده‌بێت شكست بخوات و ئاوابێت یان به‌رده‌وام بێت ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆری سه‌ده‌ی پێنجه‌می مه‌سیحی دا كه‌تووشی داڕوخان بوون، بڵێین تاڕاده‌یه‌ك له‌رووی ئابوریه‌وه، دواكه‌وتبوون، ووڵات و فه‌رمانڕه‌واكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، له‌هه‌مان سه‌ده‌دا بۆ مانه‌وه‌ی ئیمراتۆریه‌تی خۆیان به‌رده‌وامبوون و نێوه‌ند و سه‌نته‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی جیهانیان هێلینی بوو به‌هۆی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئابورییه‌وه به‌گشتی ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی خۆیان له‌رووی سه‌ربازییه‌وه پێ پڕده‌كرده‌وه، وه‌ك بڵێی ناوه‌ند و رۆژهه‌ڵات زیاتر له‌رۆژئاوا، له‌به‌رده‌م هێرش و مه‌ترسی خێوه‌ت نشینانی (اوراسیایی) دابوون، كه له‌به‌شێكی به‌رفراوانی به‌رزاییه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌مانه‌ش له‌هێزی ساسانی ئێرانی و عێراقی پێكهاتبوون. (toyanbee,1995:63).
5. سه‌رده‌مێك كهرۆم ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رهه‌موو جیهاندا هه‌بوو، شه‌ڕێكی نادیار و شاراوه له‌ده‌روون و نێوخۆی سنووره‌كانیدا هه‌ستی پێ ده‌كرا، رێكوراست هه‌روه‌ك بڵێسه‌ی ئاگرێك وابوو رۆژ به‌رۆژ تاوی ده‌سه‌ند و خه‌ریك بوو ده‌وروپشتی خۆیشی بسووتێنێ (montesquieu,1951:111,ii) ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه شكۆ و مه‌زنی كۆمار بوو كه‌سه‌ر ئه‌نجام بوه مایه‌ی ئازار و زیان و له‌ده‌ست چوونی (رۆم) و پشێووی و ئاژاوه‌ی نێوخهڵكی گۆڕی بۆ شه‌ڕی نێوخۆی و پارچه‌پارچه‌كردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رۆمی كرد به‌كارێكی پێویست، شهڕوانانێكی یاخیبووی له‌مجۆره، چاونه‌ترس و مه‌ترسیدار، نه‌یان ده‌توانی له‌ناو (رۆم) دا رێگه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بگرنه‌به‌ر (montesquieu,1951:119,ii).
6.ده‌مارگیری به‌مانای په‌یوه‌ست بوون دێت بهگروپێكهوه، رابرت كاكس به‌مجۆره پێناسه‌ی ده‌كات (جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی بیر و بۆ چوونیه كه بۆ دروست كردن و دامه‌زراندنی حكومه‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت) ئه‌م پێناسه‌یه‌ش بۆ ده‌مارگیری مانایه‌كی ورد و دروستر ده‌خاته‌پێش چاوو له‌م چاخه پڕ له‌قه‌یران و گرفته‌ی مرۆڤایه‌تیدا، ده‌مارگیری شتێكی به‌سوود و باشه و له‌مڕوه‌وه (بۆ كه‌سێكی رۆژئاوای) تاڕاده‌یه‌ك به (فه‌زیلی) (vivrtu) مكیاڤیلیهوه په‌یوه‌سته (cox,1966:163).
7.ئیبن خه‌لدون لهپێناسهیهكی راشكاوانهتردا ئاماژه‌ی پێده‌دات كهزوڵم و سته‌مكاری نابێت تهنیاداگیركردن بهنهبژاردنی زه‌ره‌روزیان بههۆكاروپاساوی نه‌بوونی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی خاوه‌نه‌كانیان لێی بڕوانین، به‌گشتی زۆرجار به‌مجۆره لێكدانه‌وه و تێڕوانینی له‌بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام شتێكه فراوانتر له‌م حاڵهتیه : (p 106) كاتێك خه‌ڵكی بۆ دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانیان كار و كۆشش ناكه‌ن و له‌ته‌واوی كاروپرۆسهیهكی سوودبه‌خشدا كه‌متر خه‌می ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌ده‌نه‌وه، شارستانیه‌ت (پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی) له‌جوانی خۆی ده‌كه‌وێت و هه‌موو شتێك روو لهداڕوخان و ئاوابوون ده‌كات. (khaldon lbn,1968:108).
8. شارستانیه‌تێك به‌كێشه و قه‌یراناوی ناوببرێت، ده‌بێت ئه‌و هێز و توانایی هه‌بێت بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێست و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كێشه ده‌ره‌كییه‌كانی، چونكه به‌رده‌وامبوونی ئه‌و به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه په‌یوه‌سته (توین بی) مه‌به‌سته‌كه به‌مجۆره ده‌خاته‌ڕوو : (من باوه‌ڕم وایه شارستانیه‌ته‌كان به‌هۆی هه‌ڵوێست و ململانێی سه‌ركه‌وتو ئامێزه‌وه له به‌رامبه‌ر قه‌یران و گرفتی به‌رده‌وامه‌وه له‌دایك ده‌بن و پاشان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنیان، هه‌ركاتێك شارستانیه‌ته‌كان روبه‌رووی ململانێ و قه‌یرانێك ببنه‌وه و لهئاستیاچۆك دابده‌ن، بێگومان ئاواده‌بن و تووشی شكست و داڕوخان ده‌بن.(toyanbee,1948:59).
9.brook adams, the law of civilization and decay (n.y.1959:57-61) in fleischer,1970:61.
10. kaht,idea (1963:23-26) in fukuyama:1992:59.
11. the philosophy of histry trans J.sibree.new york, harper and ro.p.19.Also in fukuyama,1992:60.
12.توین بی باوه‌ڕی وایه كه شارستانیه‌ت پێ ده‌چێت له (1) جووڵه و بزاوتنی نێوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی پێش شارستانی (2) خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی پێش شارستانی بگۆڕێت بۆ شارستانی له‌رێگه‌ی كاریگه‌ری شارستانیه‌تێك كه پێشتر ئاماده‌گی و بوونی هه‌بووبێت، یان (3) ئاوابوون و داڕوخانی یه‌ك یان چه‌ند شارستانیه‌تیه‌كی له‌كۆن و دێرینه‌كان به‌گۆڕانی هه‌ندێك لهگهوههروماكی ئه‌مانه‌وه له پێكهاته‌یه‌كی نوێتردا ده‌ربكه‌وێته‌وه (toyenbee,1995:85).
13. له‌توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌مدا به‌هه‌مان ده‌رئه‌نجام گه‌یشتم و پێش منیش به‌هه‌مان شێوه زۆركه‌سی تر پێیوانییه كه : فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئیسلامی ئه‌فلاتونی بووه و وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا ئه‌رستۆییه.
mehdi mozaffari(fatwa,oxford,aorhus university press,1998”sura iv”)
14.ئه‌زموونی ئه‌نده‌لوسی لایه‌نی كه‌م كاری بۆ سه‌لماندنی دووئامانجی بنه‌ڕه‌تی كرد: یه‌كه‌میان كاری بۆ خوڵقاندنی چه‌ند زه‌مینه‌یه‌كی جیهانی كرد بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای توێژه‌ره‌وانی جیاوازجیاواز، دووه‌میش له‌واقیعدا له ده‌رئه‌نجامی خاڵی یه‌كه‌مه‌وه، مه‌عریفه‌ی هالنیسی گواسته‌وه بۆ ئه‌وروپای چاخی ناوه‌ڕاست (mozaffari, fatwa,1998:112-73.
15.ده‌رباره بهغهزالی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و تایبه‌ت سه‌رنجبده له :
(henri laoust, la politigwede Ghazali, partsi,paul Gauthner,1970).
16.ئه‌م رووداوه به‌مانایه‌ك دێت بۆ هاوكاریكردن و ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌تی ئه‌وروپایی كهورده ورده بوو به‌جیهانی به‌هه‌مانشێوه كه (هانری پیرن) ده‌ڵێت : (ئه‌وروپا لهتهنگاو ئاڵۆزیدا دووچار بوو تاوای لێ هات به‌ناچاری به‌خۆیدا بچێته‌وه، بۆیه‌كه‌مین جار له‌مێژوودا، ناوچه‌و سنوری ژیانی مێژووی ئه‌روپا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ره‌و باكور به‌رته‌سك بوویه‌وه و پاشه‌كشه‌ی پێكرا، داڕوخان و ئاوابوونێك به‌هۆی ئهمهوهیهخهی كۆمه‌ڵه (مرونژی) یه‌كی گرت، پاشان بووههۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند (كارولژی)یه‌كی نوێ كه ره‌گ و ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆناوچه‌ی ئهڵمانیانشینانی باكوری ئه‌روپا (pirenhe,1939,187).
17.عه‌قڵانیه‌ت له‌ئیسلامدا، له‌سه‌ره‌تای چاخی زێڕیندا به‌شێوه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو له‌لایه‌ن موعته‌زیله‌وه په‌ره‌ی پێدراو پاشان به‌رگری لێده‌كرا.
18.مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه غه‌زالی به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی (جزم اندیشی) یه‌كێك له‌نووسین و كاره گه‌وره‌كانی خۆی ناولێناوه (بوژانه‌وه) كهبهئاشكراو به‌رده‌وام به‌سه‌ر زمانیه‌وه ئه‌م ووشه‌یه هه‌ستی پێ ده‌كرێت، بوژانه‌وه به‌واقیعی رێنسانسی (جزم اندیشانه) دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیهت و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زانستی كه‌لام.
19.al – jabareti,s chronicle of the french occupation trns. Shmuel morch, princeton,markus wiener publising,1995.
20.ده‌مارگیر (zealot) به‌كه‌سێك ده‌وترێت یان كه‌سێكه به‌هۆی شتێكی نه‌ناسراوه‌وه په‌ناده‌باته‌وه به‌رئه‌و شته‌ی پێی ئاشنایه و كاتێكیش له‌دژی بێگانه‌یه‌ك ده‌چێته به‌ره‌ی شه‌ڕ و ململانێ وه سوود لهتاكتیك و پلانی به‌رفراوانتر وه‌رده‌گرێت و چه‌ك و چۆڵی تازهوگرنگ به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و به‌كاریان ده‌هێنێت و له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا هه‌ست بهبارودۆوخی مه‌ترسیدار و دژوار ده‌كات، هه‌ربۆیه به‌سوود وه‌رگرتن له‌هونه‌ری شه‌ڕكردنی سووننه‌تی، هه‌ڵوێستی له‌راده‌به‌ده‌ر و توندوتیژی و كهللهرهقیهوه وه‌ڵامی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌داته‌وه ( toyanbee,1948:188).سنوسیهكانی باكوری ئه‌فریقا (گروپێكن لهسۆفیانی موجاهید، شوێنكه‌وته‌ی موحه‌ممه‌د بن عه‌لی سنوسی) ن (1791 – 1859) و وه‌هابیه‌كانی سعودیش نموونه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی ئه‌مجۆره دهمارگیریهن.
21.هرودی (herodian) كه‌سێكه له‌به‌رئه‌وه‌ی لهنهڕهتهوه واههڵسوكهوت ده‌كات كه به‌كاریگه‌رترین شێوه‌ی خۆپاراستن و مانه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نه‌زانراودا خۆی بپارێزێت و پاشان هه‌وڵده‌دات به‌هه‌رجۆرێك بووه نهێنی ئه‌و مه‌ترسیه ئاشكرابكات. ئه‌م كه‌سه كاتێك خۆی له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا به‌ژێر ده‌سته و گرفتار ده‌زانێت و ده‌بینێت كه‌به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره و شاره‌زای ئه‌و بواره‌یه، به‌پشتگوێ خستنی هونه‌ری شه‌ڕكردنی سوننه‌تی خۆی و په‌نابردن بۆ هونه‌ری شه‌ڕكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، پاشان سوود لهتاكتیك و چه‌كه‌كانی ئه‌و وه‌رده‌گرێت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه (toynbee,1948:193-94).توین بی، مسته‌فا ئه‌تاتورك وه‌ك نموونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ناوده‌بات.
22. عه‌بدولكه‌ریم سروش له‌ئێراندا كۆلیژی ده‌رمانناسی و له‌به‌ریتانیا له‌مێژوو فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا خوێندوویه‌تی، پاش شۆڕشی (1979)ی ئێران ناوبراو بوو به‌یه‌كێك لهشوێنكهوتوان و لایه‌نگرانی ئایدۆلۆژی شۆڕشی ئیسلامی تاله‌ساڵی (1988) له‌ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری به‌فه‌رمی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ناوبراو یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، سروش گه‌لێك نوسین و كتێب و لێكۆڵینه‌وه و ووتاری هه‌یه، وه‌ك كتێبی (فربرتراز ایدئولوژی) 1372 و (قبچ وبسگ وتئوریك شریعت) 1369 بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌دیدو بۆچوونه‌كانی (سروش) ده‌توانیت سه‌رنجی ئه‌م نوسینه‌ی خواره‌وه بده‌یت :
Valla vakili debating relieon and politics in iran the political thought of abdolkarim saroush, new york: council of foreign relations, 1995.
23.لێره‌وه مه‌به‌ست له (موسوڵمانان) هه‌م موسوڵمانانی باوه‌ڕدار و هه‌م موسوڵمانانی عهلمانیهكی په‌تی یان رۆشنگهراو فه‌رهه‌نگیه.
24.ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی (مه‌دینه) له‌قۆناغ و سه‌رده‌می حه‌زره‌تی (موحه‌ممه‌د د.خ) بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر بڕوانه :
Mehdi mozaffari,authority in lslam,new york,sharpe,1987 (chapter20).
25.له‌مباره‌وه مهودووی رایده‌گه‌یه‌نێت (ئێمه رێنیساسی ئیسلام مان له‌سه‌ر رۆشنای قورئان ده‌وێت، سودوو كه‌ڵكی جه‌وهه‌ر و رۆحی قورئانی و بنه‌ماكانی ئیسلام به‌هیچ جۆرێك گۆڕانكاری قبوڵ ناكه‌ن، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م رۆح و جه‌وهه‌ره له‌زه‌مینه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به‌گۆڕانی بارودۆخ و سه‌رهه‌ڵدانی زانست و مه‌عریفه‌ت ئه‌ویش بگۆڕێت له (nasr,1996:51 وه‌رگیراوه).
26. بۆچوون و گووتاری (خاته‌می) تایبه‌تمه‌ندی مه‌دینه ناوبراو ده‌ڵێت (كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌دید و بۆچوونی ئێمه‌وه له‌رووی تیۆری و مێژووییه‌وه له (مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر) (د.خ) سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه به‌رده‌وام وه‌ك (مه‌نزڵگه‌یه‌كی) مه‌عنه‌وی بۆ ئێمه ده‌مێنێته‌وه (خاته‌می 1374).
27.مه‌هدی بازرگان، ئه‌ندازیارێكی ده‌رچووی یه‌كێك له‌زانكۆكانی فه‌ره‌نسابوو، ناوبراو مامۆستای زانكۆی تاران و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ئێران بوو، له‌پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران – 1979، بوو به‌یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م حكومه‌ته، به‌ڵام له‌پایزی ساڵی (1980) له‌پاش داگیركردنی سه‌فاره‌تی ئهمهریكاو (مه‌سه‌له‌ی بارمته‌كان) ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، بازرگان نووسه‌ری چه‌ندین كتێبه، جیهانبینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌وڵیداوه ئیسلام له‌گه‌ڵ زانستی نوێ‌دا بگونجێنێت، ناوبراو له‌ساڵی (1995) كۆچی دوایی كرد.
28. موحه‌ممه‌د ئا‌رگۆن، مامۆستای زانكۆی سۆربنی پاریس بوو، نووسه‌ری چه‌ندین كتێبه ده‌رباره به ئیسلام، یه‌كێك له‌باشترین كار و كۆششه‌كانی ئه‌و ئه‌مه‌یه :
Pour une crotigue ds la raison lslamigue, partis,maisaneur&lorose,1984.
29.حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی مامۆستای زانكۆی قاهیره و یه‌كێكه لهپێشڕهوانی (بوژانه‌وه گه‌رایی ئیسلامییه)، یه‌كێك له‌نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی حه‌نه‌فی به‌مجۆره‌یه : (مقدمه برغرب أئینی) كه به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه (قاهره 1991) كه وه‌ڵامێكه له‌مه‌ڕ (رۆژهه‌ڵاتناسی) هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌رنجبده له‌گوتاری :
Rabert cix (ed) the new raslism,tokyo macmillan,1997 ((an islamic approsch to multiloteralism)).
30. جه‌لال أل احمد نووسه‌ری ئێرانی، نووسینه‌كانی ناوبراو كاریگه‌ری خۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاوابوونی ده‌سه‌ڵاتی (شا)وكاریگه‌ری رۆژئاوایبوونه به‌بێ پیاهه‌ڵدان و زیاده‌ڕۆی له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی باس لێوه‌ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانیت سه‌رنج له‌كتێبی (غرب زدگی) ئه‌م نووسهرهبدهین.
سه‌رچاوه‌كان
Abu khalil, asd (1995) revial and renewal’ in John L esposito, the Oxford encyclopedia of the modern islamic word vol3.
Al –Jabarti (1995) , cbranicle of the frencb occupation trans. By shmuel moreh, orinceton markus wiener publishing.
Bagby, p. (1958) culture and history , london, longmans
Bourricauld,francois (1987) modernity, unversal references and the process of modernzation, in S.N. Eisenstadt (ed), pattems of modernity, vol. I, new york, new york university press.
Braudel, Fernand (1995), A history of civilizations, USA,Penguin Books.
Cox, robert W. with Sinclair Timothy J. (1996), Approacbes to Word Order, Cambridge,Cambrdge University press.
Fleischer,Manfred p. (ed) (1970), the decline of the West, New york,Holt.Rinehart and Winston, Inc.
Halliday, fred (1995), Islam &the Myth of Confrontation,London,I.B.Tauris
Hodgson, Marshall G.S. (1974), the Venture of islam, chicago,the University of chicago press, (I,II and III).
Huntington,samule p. (1996) the clash of civilization and the remaking word Order new york, simon &schuster.
Ibn khaldun, Abdelrahnhman (1968),the Muqaddimab, trans. Franz rosenthal, 3 vols. London, routledgr &kegan paul.
Khamenei, sayyed ali (Supreme Leader of Iran) (1998) today, the World needs the true Islam’ in Ettela’at July 9.
Khatami, sayyed Mohammad (1997), bim-e monj (Fear of the Weave),Tehran, Simây-e Javân.
Khatami, sayyed Mohammad (1997), starement to the eigth session of the islamic conference,Tehran (9.December).
Khomeini, Ayatollah, (1990) political testanent’, in sahifay-e nur (Light’s scriptures), tehran, sorush.
Kraener,Jole L (1986) humanism in the remaissance of islam, Leiden E.J.brill, melko,matthew (1995),the nature of civilization’,in stephen K. sanderson (see: sanderson).
Montesquieu, charles-Louis de (1951) consideration sur les causes de la grandeur des romains et leur decadence’ im oeuvres completes, paris, Gallimard,II.
Morin,edgar &nair, samir (1997), une politique de civilization. Paris,arlea.
Morin,edgar(1987), penser L Europe, paris, Gallimard.
Nasr, seyyed vali reza (1996), Mawardi and the making Islamic revalism, new york, Oxford University press.
Pirenne, henri (1937/1961), mabomet : charlemagne, paris,ulub du meilleur liver.
Robertson roland (1993), Glabalization: social theory and global culture, london, sage publication.
Quigley, carrol (1961), the Evolution of civilizations: an introduction to historical anatysis new york, macmillan.
Sanderson stephen K. (ed) (1995), civilizations qnd word systems: studying word – historical change, Walnut Greek, Altamira press.
Shayegan, Dariush (1997) cultural schizopbrenia: islamic socieites confronting the West USA, syracuse University prees.
Shariati, ali (1352/1973), Tamaddun va Tajaddud / civilization and modernization speech (10Dey 1352/ 31 Deccember 1973).
Toynbee, Amold (1995),Astudy of history , london, oxford University prees.
Toynbee, Amold (1995), civilization on trial new york oxford University prees.
Wallerstein immanule (1992),Geopolitics and Geoculture, Cambridge University prees.
Walzer, Richard (1985), (iranslation and commentary by) Al-Farabi on perfect state abu nasr al -farabi’s mabâdi’s mabâdi’ arâ ahl-al-madina al-Fâdila, oxford, clarendon prees.
Willkenson, David (1995), central civilization’ in Stephen K. sanderson (See:sanderson).
مجله نگاه ن‌و شماره 39، زمستان 1377