جاران ژیان چۆن بوو لە شارى سلێمانى ؟
تێبینى بۆ نوسینى ئەم بابەتە سوود وەرگیراوە لە چاوپێکەوتنى خوالێخۆشبوو نوسەر و خەمخۆرى شارى سلێمانى کاک ( ئەکرەمى محمودى سالحى رەشە )
کاروان خاوەنى پەیجى سلێمانى جارانم
سلێمانیى جاران شارێكى بچووك بوو، ئێستا په‌نجا ئه‌وه‌نده‌ى ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو گه‌وره بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاووهه‌واى ژینگه‌كه‌ى جاران پاك و بێگه‌رد بوو، به‌یانیان زوو خه‌ڵك هه‌واى پاكى ههڵئهمژى، ئێستا له‌به‌ر زۆریى ئۆتۆمبێل و كارگه و سپلێت، نه‌ك هه‌ر ناتوانى هه‌وا هه‌ڵمژى، به‌ڵكو ده‌رگاى ماڵ و په‌نجه‌ره‌كانیش دائهخهى، جاران خه‌ڵك ته‌مه‌ندرێژتر بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاووهه‌وا پاك و شاره‌كه‌ش ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵغ نه‌بوو، خه‌ڵكه‌كه به پێ هاتوچۆیان ئه‌كرد.
خانووه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى به گڵ و قوڕ سواخ درابوون له زستانا به مقهڵیهئاگر گه‌رم ئه‌بوو، له هاوینا به ئاوڕشێنێك فێنك ئه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى باوه‌شێن، له هاویندا له حه‌وشه ئه‌نووستن یان له سه‌ربان، له حه‌وشه كورسیى گه‌وره و به‌رز هه‌بوو به ته‌خته و دار دروست كرابوو، پهیژهیهكى بچووكیان بۆ دروست كردبوو، به‌ڕه‌ى ته‌نك و دۆشه‌ك و لێفه و سه‌رینیان ڕائه‌خست شه‌و له سه‌ربان ئه‌خه‌وتن، به‌یانیان زوو كه هه‌ڵئه‌سان هه‌ر له‌سه‌ر (تهختهبهن)هكه نوێنه‌كانیان ئهپێچایهوه. به‌یانى زوو كه پیاوى ماڵه‌كه هه‌ڵئه‌سا و نانى ئه‌خوارد و ئه‌ڕۆیشته ده‌ره‌وه، ده‌رگا له‌سه‌ر پشت بوو هه‌تا شه‌و كه ئاخر كه‌س ئه‌هاته‌وه ده‌رگاى جووت ئه‌كرد و به سوورگى دای ئه‌خست، بێ ئه‌وه‌ى قفڵى لێ بده‌ن.
جاران له ماڵان به دار و خه‌ڵووز چێشتیان به ڕۆن و برنجى خۆماڵى له‌ناو مه‌نجه‌ڵى مس لێ ئه‌نا، نه‌ك له‌سه‌ر ته‌باخى غاز و به كه‌ره‌سته‌ى بیانى، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وسا تام و چێژێكى تر‌ى هه‌بوو. كه به كۆڵانێكدا ئه‌ڕۆیشتیت به بۆندا ئه‌تزانى ئه‌م ماڵانه چی‌یان لێناوه، كه‌س خواردنى قوتووى نهئهكڕى و بشبوایه نه‌یان ئه‌خوارد. له به‌هاراندا خواردنه‌كه‌یان ئه‌برد بۆ سه‌ربان و له‌ناو سهوزهگیادا بهڕهیهكى ته‌نكیان رائه‌خست، له‌ولاشه‌وه گیزه‌گیزى سه‌ماوه‌ر ئه‌هات و چا به خه‌ڵوز لێ ئه‌نرا و شه‌ربه ئاو و كاسه‌ى ته‌خته یان دۆ و ماستاو به به‌فرى شاخى گۆیژه‌وه هه‌موو له ده‌ورى ئه‌و سفره‌یه كۆ ئه‌بوونه‌وه. جاران كاسه دراوسێتى هه‌بوو، ئه‌گه‌ر ماڵێك خواردنێكى تاسووقى لێبنایه به‌شی دراوسێكانى ئه‌نارد، شه‌ویش هاوینان له‌ژێر بهرچیغێكدا بهڕهیهكى ته‌نك رائهخرا، شه‌ربه ئاو و به‌فر له‌سه‌ر پڵاوپاڵاوێك سهرههویرێكیان ئه‌دا به‌سه‌ردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زوو نه‌توێته‌وه، كڵۆ به‌فر ئه‌خرایه دۆ و به كه‌وچكى دار ئهخورایهوه.
زۆربه‌ى ماڵان سهرتهنووریان هه‌بوو بۆ كردنى نانى تیرى، چونكه خه‌ڵكى كولێره و سه‌موونى بازاڕیان نه‌ئه‌خوارد، كاتێكیش ڕۆژێك دیارى ئه‌كرا له‌و ماڵه نان بكه‌ن، له گه‌ڕه‌كه‌كاندا نانكهرى ژنان هه‌بوو ئێواره‌كه‌ى ئه‌هات بۆ ئه‌و ماڵه‌ى به‌یانى نانی لێ ئه‌كرا له ته‌شتێكى گه‌وره‌دا هه‌ویرى ئه‌شێلا و سهرههویرێكى ته‌نكى ئه‌دا به‌سه‌ردا تا به‌یانى، كه هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه كچ و ژنى ماڵه‌وه كچه دراوسێشیان ئاگادار ئه‌كرده‌وه كه ئه‌وانیش بێن به خۆیان و پنه و تیرۆكهوه، به‌یانى زوو دواى نانخواردن ئه‌هاتن بۆ نان كردن، ئیتر به‌ده‌م نانكردنهوه قسه‌ى خۆش و سوعبه‌تیان ئه‌كرد تا نیوه‌ڕۆ بۆ نانخوادنى نیوه‌ڕۆ كولێره به‌ڕۆن و چا لێ ئه‌نرا، له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌یه‌ك ئاو و جامێك و شۆربایهكى سووكیان له‌گه‌ڵ لێ ئه‌نا و له ده‌ورى
سه‌ماوه‌ره‌كه كۆ ئه‌بوونه‌وه و به قسه‌ى خۆش نانه‌كه‌یان ئه‌خوارد و ده‌ست ئه‌كرایه‌وه به نان كردن و نانكهرهكهش نانه‌كه‌ى ئه‌ئاڵاند به (مایه)كه‌ى ده‌ستییه‌وه و ئه‌یدا به تهنوورهكهدا، تا دووان و سیان ئه‌برژان، ئینجا به دارێكى باریك كه سه‌رێكى تیژ بوو نانه‌كه‌ى پێ ده‌رئه‌هێنا و ئه‌یخسته سه‌ر پڵاوپاڵێوێك و سهفتهى ئه‌كرد و تۆزێك له‌و هه‌ویره‌یان جیا ئه‌كرده‌وه بۆ كولێره به‌ڕۆن بۆ ماڵه‌كه و بۆ نانكهرهكان، تا عهسرێكى دره‌نگ ده‌ست ئه‌كرایه‌وه به چا لێنان و كولێره خواردن و قسه‌ى خۆش، هه‌ر كچێكى نانكه‌ر چه‌ند كولێرهیهكى له‌گه‌ڵ خۆى ئه‌برده‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها نانكهرهكه پاره‌ى خۆى وه‌رئه‌گرت له‌گه‌ڵ چه‌ند كولێره‌یه‌ك و ده‌سته‌یه‌ك نان ئه‌یبرده‌وه بۆ ماڵه‌وه.
جاران به‌س پیاوى ماڵه‌كه ئیشی ئه‌كرد، به‌یانى زوو زستان بوایه یان هاوین، به گه‌رما و سه‌رما ئه‌چوون بۆ مزگه‌وت، ئه‌چوونه ناو ئه‌و حه‌وزه‌ى سه‌رى گیرابوو پێیان ئه‌وت (وسوڵخانه) وسڵى خۆیان ده‌رئه‌كرد، ئه‌وجا ئه‌چوون نوێژیان ئه‌كرد و پاشان ئه‌چوون بۆ بازاڕ، دوكانداره‌كانیش دوكانى خۆیان ئه‌كرده‌وه، ئیتر بۆ نیوه‌ڕۆ نهئهچوونهوه بۆ ماڵه‌وه بۆ نانخواردن، ئه‌گه‌ر هاوین بوایه لهواشهى گه‌رمیان ئهكڕى و به ماست و ماستاوه‌وه ئه‌یانخوارد و یه‌كى دوو سێ چایان ئه‌كرد به‌سه‌ردا و دواى نانخواردن و نوێژ، پهردهیهكى سپیى خامیان ئه‌دا به پێشی دوكانه‌كانیاندا تا نزیكى عه‌سر ئه‌چوون بۆ مزگه‌وت له‌وێ نوێژى خۆیان ئه‌كرد و هه‌ر یه‌كه‌ى له‌سه‌ر تلهبهردێك له ده‌وروپشتى ئه‌و حه‌وزه‌ى كه ده‌ستنوێژیان لێ ئه‌شوشت پاڵ ئه‌كه‌وتن و قاچیان لێ ڕائه‌كێشا تا عهسرێكى دره‌نگ، ئه‌وجا ئه‌چوونه‌وه سه‌ر دوكانه‌كانیان، ئێوارانیش كه دوكانیان دائه‌خست و ئه‌ڕۆیشتنه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌گه‌ر شتێكیان بكڕیایه بۆ ماڵه‌وه ئه‌یانخسته ناو فهقیانهكانیان، چونكه كیسه و زه‌رف نه‌بوو. كاتێكیش ساڵى 1954 كه كارگه‌ى چیمه‌نتۆ له سه‌رچنار كرایه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك چه‌ند كه‌سێك فێر بووبوون به كاغه‌زى چیمه‌نتۆى به‌تاڵ كیسه‌یان دروست ئه‌كرد، به‌ڵام تۆزاوى بوو، زۆر پیاویش بێجگه له فهقیانهكهى دهسهسڕى ئاوریشمى هه‌بوو، باوى بوو ئه‌و شته‌ى ئهیكڕى ئه‌یخسته ناو ئه‌و دهسهسڕهوه، هاوینانیش ئه‌گه‌ر شووتییهكیان بكڕیایه ئه‌یانخسته بن ههنگڵیانهوه. هه‌ر پیاوى ماڵه‌كه كاسبیی ئه‌كرد، زۆربه‌ى كچان له ماڵ ئه‌مانه‌وه و یارمه‌تیى دایكیان ئه‌دا بۆ چێشت لێنان و پاككردنه‌وه‌ى ماڵ و به‌خێوكردنى منداڵ.
ئه‌و باوكه‌ى تواناى هه‌بوو كوڕه‌كه‌ى خۆى ئه‌نارد بۆ قوتابخانه بۆ خوێندن، ئه‌گه‌ر تواناشی نه‌بوایه ئه‌یبرد بۆ لاى سهنعهتكارێكى دۆستى خۆى تا فێرى ئه‌و سه‌نعه‌ته بێت، به كابراى دۆستى ئه‌گوت گۆشتى بۆ تۆ، ئیسقانهكهى بۆ من. كاتێكیش سه‌ره‌تاى ساڵى 1926 كه قوتابخانه‌ى زانستیى شه‌و كرایه‌وه، زۆربه‌ى ئه‌و شاگردانه ئه‌چوون له‌وێ فێرى خوێنده‌وارى ئه‌بوون، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه و مامۆستاكان به‌خۆڕایی ده‌رسیان پێ ئهگوتنهوه و فێرى سروودى نیشتمانی‌یان ئه‌كردن و هه‌موو ساڵێكیش تهمسیلییهكیان ئه‌كرد، بۆ نموونه حاجى عه‌لى جاسووسی كه‌بابچى كه پیاوێكى نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، له تهمسلییهكهدا رۆڵى جاسووسی بینى ئه‌م جاسووسهى به‌سه‌ردا دابڕا، كه لاى خۆی و خه‌ڵكى ئاسایی بوو، زۆربه‌ى ئه‌و قوتابییانه‌ى زانستى بوون به‌شداریى (شه‌ڕى به‌رده‌ركى سه‌را)یان كرد، ئه‌و كوڕانه‌ى كه باوكیان ئهیانناردن بۆ مه‌كته‌ب بۆ ئه‌وه‌ى فێرى خوێنده‌وارى بن، زۆر له‌وانه كه ده‌رئه‌چوون له سه‌ره‌تایى یان له ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى ئهیانكردن به مهئموورى حكوومه‌ت و له دائیرهكاندا دایان ئه‌مه‌زراندن، تا پله‌ى هه‌ندێكیان ئه‌گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كان، له‌به‌ر ئهوهىئهوكاتهزانكۆنهبوولهعێراقدابهتایبهتى له شاره‌كانى كوردستاندا.
جاران شاره‌كه بچووك بوو، هه‌موو خه‌ڵكى ئه‌سڵى سلێمانى بوون و غه‌ریبه‌ى تیا نه‌بوو، ئه‌و قوتابییانه‌ى كه ده‌رئه‌چوون و ئه‌بوون به مه‌ئموور له دائیرهكاندا هه‌مووى ناسیاو و دۆست بوون، له‌به‌ر ئه‌وه ئیشێكت بكه‌وتایه دائیهرهیهك وه‌ك ئاو ئیشه‌كه‌ت بۆ ئه‌كرا و جێبه‌جێ ئه‌بوو، ڕێزیشت لێ ئه‌گیرا، شتێك نه‌بوو كه پێى بڵێن (ڕۆتین)، ئێستا ئه‌گه‌ر ئیشێكت بكه‌وێته فه‌رمانگه‌یه‌ك ئه‌ژنۆت ئه‌شكێت.
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى نه‌خوێنده‌واریش بوون یان نیمچه خوێندهوارییهكیان هه‌بوو ئه‌بوون به پۆلیس، تاك تاك ئه‌گه‌ر خوێندهوارییهكى باشى بزانیایه له پۆلیسخانه ئه‌یانكرد به كاتبی پۆلیسخانه، پۆلیسی پیاده له زه‌مانى ئینگلیز ساڵى 1920 قه‌ید كران، مانگى به 20 ڕوپیه واته دینارێك و 500 فلس، پۆلیسی سواره زه‌مانى ئینگلیز ساڵى1921 قه‌ید ئه‌كران و مانگى به 40 ڕوپیه واته به 3 دینارى سویسرى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بووبێ ئه‌سپی خۆى هه‌بێت 10 ڕوپیهى مه‌سره‌فى ئهسپهكهشیان ئه‌دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تواناى ئه‌سپ كڕینى نه‌بوو، ئه‌سپه‌كه‌ى له میرى وه‌رئه‌گرت له تاوڵه‌ى سوارى شوێنى مزگه‌وتى مه‌وله‌وى و پشتى قائیمقامیه‌ت و بهدالهى ته‌له‌فۆنات، پۆلیسی سواره بۆیه معاشه‌كه‌ى زۆرتر بوو، چونكه ئه‌چوون بۆ ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى شار، ئه‌رك و شهڕهشهقیان زیاتر بوو له پۆلیسى پیاده كه له‌ناو شار و ماڵ و منداڵى خوێان بوون، ئه‌م پۆلیسی سوارانه له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه مهخفهریان بۆ دروست كردبوون له دژى پیاوخراپ و پیاوكوژ و جه‌رده و دز و درۆزن، كوڕى ئازا نه‌بوایه نه‌یئه‌توانى ببێ به پۆلیسی سواره. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌وسا وا باو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره نه‌بوو، ئه‌و پۆلیسانه‌ى كه قه‌ید ئه‌كران و ئه‌بوون به مووچه‌خۆرى هه‌میشه‌یی، كچى جوانیان داوا ئه‌كرد و ئه‌بوو به نسیبیان، ئه‌وانه‌ش كه ئه‌بوون به پۆلیس ئه‌بوایه پیاوێكى موعته‌به‌ر ببووایه به كه‌فیلى.