مامۆستا كه‌ریم زه‌ند له‌سینگی میژوودا مایه‌وه
بارزان محەمەد عەلی
کەریم زەند، کوڕی حەمەئاغای کوڕی ئەمین ئاغایەو لەساڵی 1925 لەسلێمانی لەدایک بووە و لەگەڕەکی مەڵکەندی لەشاری سلێمانی خوێندنی ئاینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و پاشان چووتە بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا.
لەساڵی 1940ەوە دەستی بەنووسین کردووەو بەگەڕیدەیی هەر چوار پارچەکەی کوردستان گەڕاوە و زانیاری تەواوی لەسەر هەموو شوێنەکان و هۆزو تیرەو ڕەگەز و زمان و مێژووی کوردستانی گەورە تۆمارکردووەو زۆربەی گەشتەکانیشی بەپێ بووە.
ئامۆژگای مامۆستایانی لەبەغدا – ئهعەزەمییە لەساڵی 1944 تەواوکردووە، ساڵێکی خوێندن مامۆستا بووە لەخوێندنگەی فەیسەڵییە لەسلێمانی، دوای ئەوە چووه‌تەوە بۆ خوێندنی باڵا، بەرەو ئازربایجان رۆیشتووە بۆ بەشداری لە کۆماری کوردستان لەمهاباد، وێڕای بەشداریبوونی شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی نەمر، هەروەها شۆرشی بارزان و شۆڕشی قازی محه‌مه‌د، دوای شکستی کۆمارەکە لەجەنگی پارتیزانیدا بەرەو روسیا چووە، دوو ساڵ بەندی قورس بووە لە زیندانی ئەبوغرێب، شەش ساڵ دەستبەسەر بووە لە زۆنگاوەکانی ناوچەی ناسرییە ، سیانزە ساڵ ئاوارە بوو ، لە 1938 وە تێکەڵ بە سیاسەت بووە لە کۆمەڵەی برایەتی، هیوا، ئازادی، ژێکاف، کاژ‌یک و پارتی دیموکرات.
لەگۆڤار و رۆژنامەکاندا زیاتر لە 600 وتاری هەیە، ئه‌ندامی دەستەی نوسەرانی کورد بووە، سەرپەرشتیاری نەهێشتنی نەخوێندەواری بووە بۆ ماوەی پانزە ساڵ، بریکاری سەندیکای مامۆستایان بووە، بەپێ زۆربەی کوردستان گەڕاوە، سەوداو مامەڵەی لە تەک تیپ و وشە و رستەدا لەگۆڤاری گەلاوێژەوە لەچلەکاندا هەیە، دەستەی گۆڤاری رۆژی نوێ و نوسەری کورد بووە، لە 1958 جوگرافیای کوردستانی بڵاوکردووه‌تەوە، جێگری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە بێ پاداشت بۆ ماوەی 15 ساڵ. لە ماوەی تەمەنیدا نزیکەی 30 تا 40 کتێبی ئامادە کراو و دەستنووسی هەیە و هەروەها 15 کتێبی جۆراوجۆری هەیە کە خۆی لە بوارەکانی جوغرافیا و مێژووی کوردستاندا نووسیوویە و پەڕتوخانەیی کوردستانی پێدەوڵەمەند کردوە
بڕوانامەکانی:
ئامۆژگای مامۆستایان لە بەغدا ، دبلۆمی باڵا لە قاهیرە، پایەی پرۆفیسۆری پێ بەخشراوە لە زانکۆی ماینز گۆتنبێرگ لە ئەڵمانیا ، لە 1968 خانەنشین بووە بە خواستی خۆی.
ئەو کلێتەی لە سەری مامۆستا کەریم زەند بووە و تا دوا هەناسە لە سەری نەکردەوە، یادگاری پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرکۆماری کوردستان بووە کە پێشەوا قازی سەردەمی کۆماری کوردستان وەک مامۆستایەکی دڵسۆز لە یەکەمین قوتابخانەی کوردیی گەلاوێژ پێشکەشی مامۆستا کریمی کردبوو.
کەریم زەند، قوتابخانەیەکی پڕ لە زانیاری زمان و ئەدەبی کوردی بووە، جگە لەوەش مێژوونوسێکی پڕۆفیشناڵ بووە، کەسایەتییەکی گەڕیدە بووە، تەواوی گوندەکانی کوردستانی باکوور و باشووری کوردستان گەڕاوە، بۆ ئەوەی بە زمان و بە جەستەی خۆی مێژووی کورستان و پێکھاتەی ژمارەی دانیشتوانی گوند و ناوچەکانی کوردستان بنوسێتەوە. کەریم زەند، لەگەڵ عوسمان دانش، پێکەوە ڕۆیشتون بۆ کۆماری کوردستان، ساڵانێکی زۆر لە خوێندنگەی تێکەڵاوی سەرەتایی مەھاباد مامۆستا بووە، ھەروەھا بە زمانێکی پاراوی کوردی وانەی زمان و ئەدەبیی کوردی بە خوێندکارانی ڕۆژھەڵات گوتوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گەڕیدە و مێژوونووسە دۆستێکی نزیکی پێشەوا قازی محەمەد بووە.»
مامۆستا 13 ساڵ وەک چاووگ و گەڕیدە بۆ ساخکردنەوەیی جوگرافەیی دزراوی کوردستان دێ بەدێ گەڕاوە و مێژوویی ڕاستەقینەو ڕەسەنی کوردبوونی لەژێر زەوی هێناوەتە سەر زەوی وە یەکەم خاوەنی زیندووکردنەوەیی تاپۆیی ڕەشی کوردستانە، ئەوە من نیم وادەنووسم ئەوە مێژووی مامۆستا کەریم زەندە کە گەواهیدیی ئەو ڕاستیەدەدەن، کەسێک هەموو ژیانی خۆی تەرخانكردووه بۆ دۆزیی ڕەوایی بەشمەینەتی گەلەکەی، قەت چاوەڕێی ئەوەیی نەکردوە ڕۆژێک لە ڕۆژان پاداشبکرێتەوە، تەنها هیوایی ئەوەبووە گەلەکەیی وەک گەلانی دنیا ئازاد بژی و دادپەروەری و شارستانی پێناسەیی سستەمی دەسەڵاتداریی بێت،
ساڵی 1960 كه‌ریم زه‌ند به‌عه‌ره‌بی كتیبی « بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و ئازه‌ربایجان»ی بڵاوكرده‌وه، بایه‌خی ئه‌م كتیبه له‌وه‌دایه كه خاوه‌نی به‌شیكی زۆری ئه‌و رووداوانه‌ی باسی كردوون بۆ خۆی بینیویه‌تی»، له‌سالی 1970 له‌گه‌ل قانیعی شاعیر پیكه‌وه كتیبی میژووی نهژادو په‌یوه‌ندی كوردیش ره‌شید یاسمی یان به‌كوردی بڵاوكرده‌وه كه باسی ره‌گه‌زو ریشه‌ی كورد‌و دانیشتوانی دیرینی زاگرۆس وگه‌له ئاریاییه‌كان ده‌كات كه نزیكه‌ی 112 لاپه‌ره‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستا كه‌ریم زه‌ند پۆخته‌ی قسه‌كانی زه‌ینه‌فۆنی له‌فارسییه‌وه وه‌رگیراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له‌گۆڤاری رۆژی نوی دا بڵاوی كردۆته‌وه له‌ژیر ناونیشانی كوردستان له‌یاداشتی سه‌رله‌شكری یۆنانی ئهگزینافۆن، هه‌رچه‌نده ته‌واوی قسه‌كانی زه‌ینه‌فۆن نییه و له‌شوینی ناسكدا ده‌ستكاری كراوه به‌ڵام یه‌كه‌م گیرانه‌وه‌ی ره‌وانی كوردیی ئه‌و به‌سه‌رهاته دیرینهیه كه شوینی له‌میژوی كۆنی كورددا تایبه‌تییه.
رۆژی سیشه‌ممه ریكه‌وتی 10-10-2017 مامۆستا كه‌ریم زه‌ندی خهباتكارو تیكۆشه‌ری ناوداری كورد‌و یه‌كیك له‌قه‌له‌م به‌ده‌ست و خامه ره‌نگینه‌كانی دیرینی كوردستان دوای سالانیك خزمه‌تكردنی جۆراوجۆری ئه‌ده‌بی و سیاسی و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ته‌مه‌نی 92 سالی كۆچی دوایی كرد.
*ماسته‌ر له‌میژووی هاوچه‌رخ
Check Also
شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری سەرکردەیەکی رووناکبیری
نووسینی هیواساعدیئایینی و مرۆڤایەتی بووە کە هەڵگری فەلسەفەی یەکسانی و ئازادی و سەربەخۆیی بووە بە …