دڵشاد مه‌حموود عه‌بدوڕه‌حمان
له‌گه‌ڵ به ده‌ستخستنی “سه‌ربه‌خۆیی سیاسی” (3ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1932) و كۆچی دوایی “شا فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م.(1) له (8ی ئه‌یلولی ساڵی 1933)دا، ململانێ له پێناو ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست، بووه گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین ڕووماكانی مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخی عیراق. ئه‌و دیارده ترسناك و كاریگه‌ره‌ی تراژیدیای كه‌م وێنه‌ی لێكهوتهوه، سه‌ره‌تا كوشتوبڕی ئاشوورییه‌كان له سمێڵ (1933)(2) و هۆزه عه‌ره‌به نیشته‌جێبووه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست (1935-1936) (3)، دواتریش به‌رپابوونی یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی (1936)، كه نه‌ك هه‌ر له مێژووی هاوچه‌رخی عیراق، به‌ڵكو له مێژووی سه‌رانسه‌ری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دیارده‌یه‌كی پێشه‌نگ بوو.
بێگومان، له ئه‌نجامی درێژه‌كێشانی ململانێیه‌كی وا توندوتیژ و خوێناویدا، شتێكی سروشتی بوو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی جۆشخواردووی خه‌ڵكانی عیراق، ڕۆژ به ڕۆژ، له په‌ره‌گرتندا بێت و هه‌موو نه‌هامه‌تی و دواكه‌وته‌یی و مهینهتییهكیش بۆ سه‌روه‌ربوونی ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا بگه‌ڕێننه‌وه(4). هه‌ر له‌و ڕووه‌وه، ڕۆڵی پرۆپاگه‌نده‌كانی ئه‌ڵمانیا، به تایبه‌تییش له ڕێی “دكتۆر فرێتز گرۆبا”ی باڵیۆزیان له عیراق، به كه‌م له قه‌ڵه‌م نادرێت. ئه‌وه‌ی له پایینی گیان له ده‌ستدانی “شا غازی” (1912-1939)دا، ڕۆڵه‌ی ئازیزی گه‌لی عه‌ره‌بی عیراق(5)، له (4ی نیسانی 1939)، ڕۆڵی به‌رچاوی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بێزاری و ڕقئهستووریی گه‌لانی عیراق، به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌رانبه‌ر به ئینگلیزه‌كان یاری كرد.(6)
هه‌موو ئه‌و ڕووداو و دیاردانه‌ش، ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تیان له هه‌ڵكشانی زۆرتری ناڕه‌زایی گه‌لانی عیراق به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا و دواتریش ئه‌نجامدانی جموجۆڵی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یییانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی عیراق بینی، كه لوتكه‌ی جموجۆڵه‌كان له “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″دا(7)، خۆ ده‌نوێنێ. لێره‌دا، ئه‌وه‌ی جێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه، به‌هێزترین هۆ و بزوێنه‌رترین ئامانج له به‌رپاكردنی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″، ئومێد و ئاره‌زووی ڕزگاربوونی عیراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا بوو.(8)
جێی سه‌رنجه، ئه‌و هۆكاره و هه‌م ئامانجه‌ش، واته دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا، له پشتگیریی و پشتیوانكردنی گه‌لی كورد بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی ڕاپه‌ڕین به هیچ كڵۆجێك ئاوڕیان له كێشه‌ی كورد نه‌دایه‌وه(!!) ڕۆڵی هه‌ره كاریگه‌ر و بنچینه‌یی هه‌بوو(9)، وه‌ك له دواتردا به تێروته‌سه‌لی ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری بێ، له ڕووداوه‌كانی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″دا، ئه‌وا وا به چاك ده‌زانرێ به‌ر له‌وه‌ی به تێروته‌سه‌لی ڕۆڵ و چالاكییه‌كانی جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری بخرێته ژێر ڕۆشنایی لێكۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی پێویست له‌مه‌ڕ گرنگی و ستراتیژیبوونی خودی شاری كه‌ركووك له ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینه‌كه بكرێ.
شاری كه‌ركووك، به‌و پێودانه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه بوو، كه پێویستییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر بایه‌خداری ئه‌و ڕۆژانه‌ی بزاوتی جه‌نگیی وڵاتانی شه‌ڕوان بوو، پێگه‌یه‌كی دیاری له پلان و نه‌خشه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پچڕیوه. به تایبه‌تییش ئه‌و كاته‌ی جموجۆڵه سیاسی و نهتهوهیییهكانی گه‌لانی عیراق، ئاستی به‌رچاوی خۆی بینی و له (نیسان- مایسی 1941)دا، به شێوه‌ی ڕاپه‌ڕین ته‌قییه‌وه.(10)
به گوێره‌ی زانیاریی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، هیچ كاتێك كه‌ركووك، لانیكه‌م له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا، هێنده‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941” باری ترسناك و شڵه‌ژاوی به‌خۆوه نه‌دیوه. كه‌ركووك كه دوای شاری به‌سرا، به دووه‌م پێگه‌ی گرنگ و ستراتیژیی بریتانیا له عیراق ده‌ژمێردرا، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ببووه مایه‌ی خستنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رئێشه بۆیان. ئه‌وه‌ی زۆر به سانایی له دووتوێی به‌ڵگه‌نامه بایه‌خداره‌كانی ئه‌رشیڤی هێزی ئاسمانییان ده‌ركی پێ ده‌كرێ.(11)
له سه‌رێكی دیكه‌وه، به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دانسقه‌ی ئه‌ڵمانی، له ڕۆژانی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″، ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتاڵیای فاشی په‌یماننامه‌یه‌كی نهێنییان له نێوان خۆیاندا مۆركرد، كه به گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، له ساتی سه‌رگرتنی ڕاپه‌ڕینی عیراق دژی بریتانیا، هه‌ر لایه‌ك سه‌دا په‌نجای داهاتی نه‌وتی عیراق بۆ خۆی به‌رێ(12)(!!) ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، هۆی هه‌ره گه‌وره‌ی ملهكردنهكانی “ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا”یه ڕووه‌و ناوچه‌كانی باكووری عیراق، به‌ڵام دره‌نگ ده‌ركه‌وتن و زوو به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ پشتیوانكردنی ڕاپه‌ڕیوان، بووه هۆی پووچه‌ڵبوون و به‌دی نه‌هاتنی ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یماننامه‌یه.(13)
له ڕاستییدا، بریتانیاییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پلانی وردیان بۆ له‌باربردنی ئه‌و ئامانجه‌ی وڵاتانی ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتاڵیای فاشی دانابوو، كه بریتی بوو له ته‌قاندنه‌وه و وێرانكردنی بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركووك،(14) به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆری سه‌باره‌ت به پلانه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی خۆیان لێ ده‌كه‌وته‌وه، دواتر پاش بیروڕا گۆڕینه‌وه، ئه‌و پلانه وه‌ك نه‌خشه‌یه‌كی ناچاری هه‌ڵپه‌سێردرا.(15)
واڵاس لیۆن، كه كاربه‌ده‌ستێكی ئینگلیزی ئه‌و ڕۆژگاره له ناوچه‌كه‌دا بوو، ده‌رباره‌ی ئاڵۆزبوونی هه‌لومه‌رجی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ركووك و ئه‌نجامی به‌لادا كه‌وتنی ڕووداوه‌كانی مایس، زۆر ڕاشكاوانه دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت، كه گه‌ر بهاتایه ماوه‌یه‌كی دیكه یا كه‌مێك هاوكاری دیكه له لایه‌ن وڵاتانی میحوه‌ره‌وه به‌و ناوچه‌یه بگه‌یشتایه، له‌وانه بوو بریتانییه‌كان ماڵئاواییان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك بكردایه.(16)
شاری كه‌ركووك، له پلانه سه‌ربازی و به‌ره‌نگارییه‌كانی “حكومه‌تی به‌رگریی نیشتمانیشدا(17)، پێگه‌ی دیاری هه‌بوو. به گوێره‌ی كتێبی “الاسرار الخفیە فی حركه السنه 1941 التحرریه”ی مێژوونووس “عهبدوڕهززاقی حه‌سه‌نی”، كه خۆیشی یه‌كێك له به‌شداربووه‌كانی ڕاپه‌ڕینه‌كه بوو، پاش تێكشكانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی سوپای به‌ره‌نگاریی عیراق له (19ی مایس)، “حكومه‌تی به‌رگریی نیشتمانی” بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی حكومه‌تی له به‌غداوه بۆ كه‌ركووك خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،(18) به‌و نیازه‌ی كه‌ركووك، ڕاستتر سنووری خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی كه ڕووباری دیاله‌یه بكه‌نه دوا سه‌نگه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی بریتانی،(19) به‌ڵام دواتر، به وردییش له (29ی مایس)، له سۆنگه‌ی پێشهاته نوێیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی كۆتای ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین، ئه‌و كاره به ئه‌نجام نه‌گه‌ییشت.(20)
كه‌واته كه‌ركووك، گه‌ر له ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی ستراتیژییه‌وه به‌و شێوه‌یه به‌شداری له “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″دا بووبێ، داخۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چ چه‌شنه ڕۆڵ و چالاكییه‌كیان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا نواندووه؟
بێگومان، جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌ر له هه‌ر شت، ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی خۆیان، له ڕۆژانی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″دا، به‌رانبه‌ر به باڵا ده‌ستیی ده‌سه‌ڵاتی بریتانیاییه‌كان له عیراق ده‌ربڕی.
هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌رپابوونی ڕاپه‌ڕینه‌وه، جه‌ماوه‌ری خرۆشاوی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، به گه‌رمی كه‌وتنه پاڵپشتیكردنی هه‌ڵسووڕاوانی ڕاپه‌ڕینه‌كه و خۆشحاڵیی بێ سنووریان به گۆڕانكارییه سیاسییه نوێیه‌كانی به‌غدا ده‌ربڕی.(21) بۆیه به‌و مه‌به‌سته، له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا، چه‌ندان برووسكه‌ی پشتگیریی له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ریه‌وه، ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران “ڕه‌شید عالی گه‌یلانی” (1893-1965) كران، كه له نێو ناسراوانی كه‌ركووكدا، ده‌كرێ ئاماژه به برووسكه به‌سۆزه‌كانی هه‌ر یه‌ك له “فایه‌ق تاڵه‌بانی” و “عارف تاڵه‌بانی” بكرێ، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وسای پایته‌خت بڵاوكرانه‌وه.(22)
به هه‌مان ئاست، سه‌رۆك هۆزی ناسراوی ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، له به‌رزكردنه‌وه و نیشاندانی پشتگیری‌یان بۆ “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941” به‌ده‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و برووسكه تایبه‌تییه‌ی سهرۆكهۆزی “شوان” داویه‌تییه “ڕه‌شید عالی گه‌یلانی”، له چوارچێوه‌ی ئه‌و برووسكه پشتگیرییانه ده‌ژمێردرێ، كه ئاراسته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی ڕاپه‌ڕین كراون.(23)
له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه، سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی لیوای كه‌ركووك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، واته ئه‌نجوومه‌نه‌كانی “پیران و نوێنه‌ران”، كه له (10ی نیسانی 1941)دا به‌سترا، به كۆی ده‌نگ، له پای لابردنی وه‌سیی ته‌خت “میر عه‌بدولئیلا” له وه‌سایه‌ت و دانانی “شه‌ریف شه‌ره‌ف” (1881-1954) له شوێنی ئه‌و، ڕه‌زامه‌ندیی بێ گرێ و گۆڵی خۆیان خسته ڕوو.(24) نوێنه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌روه‌ختی لیوای كه‌ركووك، بریتی له: “ئه‌مین ڕه‌شید هه‌مه‌وه‌ندی”، “جه‌میل قیردار”، “دارا به‌گی داووده”، “داوود به‌گی جاف”، “فایه‌ق تاڵه‌بانی” و “محه‌مه‌د حاجی نوعمانی وه‌نداوی” بوون.(25)
هه‌رچه‌نده ئه‌و توێژه‌رانه به هه‌ڵه‌دا نه‌چوون كاتێك نووسیویانه: “وا ده‌رده‌كه‌وێ هێندێك له‌و پیاوماقووڵ و سه‌رۆك و ئاغایانه‌ی كورد، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زۆربه‌یان، وابه‌سته‌یی به‌رژه‌وه‌ندی و دڵسۆزیی حكومیی فه‌رمی به‌و حكومه‌ته‌ی گه‌یلانی و حكومه‌ته عیراقییه‌كانی دیكه ده‌یبه‌ستنه‌وه، زێتر له‌وه‌ی دڵسۆزیی بنیاتنراو له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ڵوێستی چه‌سپاو.”(26)
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پشت به‌ستن به گه‌لێك ئاماژه و هۆ، ده‌توانرێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه، سه‌باره‌ت به هه‌مان ده‌سته، به ڕاست بزانرێ. چونكه هه‌ڵوێستی بایه‌خداری ئه‌وتۆ هه‌ن، كه هه‌م ئه‌میان هه‌م ئه‌ویان، ئاماڵڕوونانه، ده‌خه‌نه ڕوو. ئه‌وه‌ی شوێنی ته‌ته‌ڵه‌كردنی وردیان له سنووری دیاریكراوی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا نابێته‌وه، به‌ڵام له پای ڕوونكردنه‌وه‌دا، ده‌شێ له نێوان دێڕی زانیارییه‌كانی داهاتوودا، لاوه‌كییانه، گرنگی به‌و لایه‌نه‌ش بدرێ.
هه‌ڵبه‌ت، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا، گرنگترین و به پێزترین لێكۆڵینه‌وه، سه‌باره‌ت به “هه‌ڵوێستی كورد به‌رانبه‌ر ڕاپه‌ڕینی مایسی 1941″، تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامدرا بێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی مێژوونووس “كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د”ه،(27) به پێی زانیارییه‌كی ههڵبوواردراوی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، شاندی لیوای كه‌ركووك، كه پێكهاتبوو له ناسراوه‌كانی شار، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا، چوونه‌ته به‌غدا و “ڕه‌شید عالی گه‌یلانی” بۆ خۆی به گه‌رمی پێشوازیی لێ كردوون و به زمانی كوردی له‌گه‌ڵیاندا كه‌وتووه‌ته ئاخاوتن.(28) ئه‌و ئاماژه گرنگه‌ی، ڕاشكاوانه، هۆیه‌ك له هۆیه سهربارهكییهكانی پشتگیریی به سۆزی كورد بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه.
جێی ڕامانه، توركمانه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی پاشایه‌تی له عیراقدا، به‌و چه‌شنه جۆش و خرۆشانه‌وه، پێشوازییان له ڕووداوێكی نیشتمانی وا گه‌وره‌دا كرد.(29) توركمانه‌كانی كه‌ركووك، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زانراو، هه‌ر زوو كه‌وتنه خۆ بۆ پشتگیریكردنی هه‌ڵسووڕاوانی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941”. بۆیه له كاتی سه‌ردانی شاندی لیوای كه‌ركووك بۆ به‌غدای پایته‌خت، ناسراوانیان له‌گه‌ڵ ناسراوانی كوردی لیواكه، پێكڕا سه‌ردانی “ڕه‌شید عالی گه‌یلانی”یان كرد. ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ش بریتی له: “ڕه‌شید خادم سه‌ججاد”، “عه‌بدوڵڵا ئاوچی”، “عومه‌ر ئاغا”، “به‌هائه‌ددین ساری كه‌هیه” و “فایه‌ق تاڵه‌بانی” بوون.(30)
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، “كه‌مال مه‌زهه‌ر” درێژه به ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ناسراوانی كورد به‌رانبه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كه ده‌دات و ده‌نووسێت: “.. له ناو ده‌سته و توێژه به‌رزه‌كانی كوردهواری ئه‌و رۆژانه‌دا هی ئه‌وتۆ هه‌بوون، كه وه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به دڵ و به گیانه‌وه له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی مایسدا بوون. عه‌لی دۆغره‌مه‌چی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران (مجلس الاعیان) و فایق تاڵه‌بانی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (مجلس النواب) بوون، چه‌ند جارێك برووسكه‌ی پشتگیری‌یان داوه‌ته ره‌شید عالی گه‌یلانی و به‌شداری پیتاكییان كردووه و به كاری تریان هه‌وڵیان داوه هه‌ستی دانیشتوانی كوردستان بۆ پشتگیریی شۆڕشگێڕانی به‌غدا ببزوێن”.(31)
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش، هه‌ڵوێستی لیوای كه‌ركووك به‌رانبه‌ر “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″، له هه‌ر دوو كایه‌ی خه‌باتی ئه‌و ڕۆژانه‌دا، واته له نێو ڕیزه‌كانی له‌شكر و بزاوتی جه‌ماوه‌ردا، “زۆر ڕوون و ئاشكرا خۆ ده‌نوێنێ.” (لۆنگریگ) له هه‌مبه‌ر به‌شداریی له‌شكری عیراق له ڕووداوه‌كانی ڕاپه‌ڕینی مایسدا، ئاماژه‌یه‌كی كورت و خێرا به ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی تیپی دووه‌می سوپای عیراق ده‌كات، كه باره‌گای له كه‌ركووك بوو. ئه‌و تیپه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كانی له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد پێك ده‌هات.(32) “لۆنگریگ” ده‌نووسێت: “.. به شێوه‌یه‌كی گشتی، وا ده‌ركه‌وت هێزه‌كانی عیراقی له كه‌ركووك و مووسڵ، پشتیوانی‌یان له حكومه‌تی عیراقی (مه‌به‌ستی حكومه‌تی به‌رگریی نیشتمانییه/ توێژه‌ر) ده‌كرد…”(33)
وه‌ك دواتریش ڕاستیی ده‌خرێته ڕوو، ئه‌و هه‌ڵوێست و ڕۆڵه به‌رچاوانه‌ی ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانه‌ی لیوای كه‌ركووك، زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وستێت و دوچاری باجدانی قورس ده‌بنه‌وه.
شیاوی وتنه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ئاشكرا، ڕۆژانی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941” ڕۆڵی دانیشتووانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، “له خه‌باتی جه‌ماوه‌ردا زیاتر خۆی نواند وه‌ك له ناو لهشكردا”. كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، وه‌ك سه‌رتانسه‌ری ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به جارێك هاتبوونه هه‌ژان. ڕۆژێك پاش ئه‌وه له 2ی مایسدا، پێكدادان له نێوان له‌شكری عیراقی و هێزه‌كانی بریتانیا له حه‌بانییه ڕوویدا، واته له 3ی مایسدا،(34) دانیشتوانی كه‌ركووك به‌ر له هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان، خۆپیشاندان و ڕێپێوانی به‌رفراوانیان ئه‌نجام دا. خۆپیشانده‌ران به ناو شاردا گه‌ڕان و چوونه به‌ر ده‌ركی قشڵه و له‌وێ گوته‌بێژان گه‌لێك وتاری هه‌ستبزوێن و پشتگیری‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر خوێنده‌وه.(35) ڕۆژنامه‌كانی پایته‌خت، ئه‌و خۆپیشاندان و ڕێپێوانه‌یان به ناوی “خۆپیشاندانی نیشتمانیی گه‌وره‌ی كه‌ركووك”ه‌وه ناو برد و له‌سه‌ریان نووسی.(36)
له‌و خۆپیشاندان و ڕێپێوانانه‌ی له سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕین له كه‌ركووك هاتنه سازدان، گه‌لێك ڕۆشنبیرو ناسراوی شار و پیاوی ئایینی و سه‌رۆكهۆز و چینه‌كانی خوارووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی كه‌ركووك به‌شدار بوون،(37) كه له نێویاندا، ته‌نها توانراوه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌میان لێ بناسرێته‌وه(!!). “سه‌یید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا”، “كاكه حه‌مه‌ی خانه‌قا”، “مه‌لا قادری ئیمام”، “مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی”، “جه‌میل قیردار”، “شێخ عارفی تاڵه‌بانی”، “شێخ مارفی به‌رزه‌نجی”، “فایه‌ق تاڵه‌بانی”، “عه‌بدوڵڵا ئاوچی”، “به‌هائه‌ددین ساری كه‌هیه”، “ڕه‌شید خادم سه‌ججاد”، “عومه‌ر ئاغا” و “حوسێن ئاغای زه‌نگنه” له‌وانه‌ن.(38) هه‌ڵبه‌ت، “سه‌یید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا”، وه‌ك دواتر باس ده‌كرێ، ڕۆڵی گه‌وره‌ی له چاودێریكردنی ده‌ستبه‌سه‌ره بیانییه‌كاندا هه‌بووه و نان و پێخه‌ف و پێویستییه‌كانی ئه‌و به‌ندییانه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.(39)
هه‌مان كات، ده‌سته لاوی خوێنگه‌رم و قوتابیانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندییه‌كانی كه‌ركووك، له چه‌شنی (كتائب الشباب)ی به‌غدا،(40) كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵ و ته‌قه‌للای پارێزگاری و پاسه‌وانیكردنی شه‌وانه‌ی شار. به گوته‌ی قوتابییه‌كی به‌شدار بوو: “شه‌وان تا به‌یانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان” پاسه‌وانیان ده‌كرد.(41)
له كه‌ركووكدا، زۆر به‌سه‌ر هاتنه كایه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه نوێیانه‌ی به‌غدادا ڕانه‌برد، كاتێك هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق، 7ی مایس ده‌ستپێشخه‌رییان له ئابلۆقه‌دان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و وێستگه‌كانی ده‌رهێنانی كرد.(42) هاوههنگاویش، موتهسهڕڕفییهتی كه‌ركووك، هه‌ڵسا به ده‌ست به‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و بیانییانه‌ی له كه‌ركووكدا بوون، كه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 112 كه‌س، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا، 72 كه‌س خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی بریتانی بوون.(43)
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی ناونووسین له لیسته‌كانی خۆبه‌خشانیش،(44) به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی و پشتگیرییكردنی “حكومه‌تی به‌رگریی نیشتمانی”، دانیشتوانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، وه‌ك سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به گورجی و به په‌له، بۆ تۆماركردنی ناویان ڕوویان له بنكه سه‌ربازی و ده‌زگاكانی میری كرد.(45) وا پێده‌چێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه هۆزی گه‌وره‌ی شوان و كوڕگه‌لی هۆزانی دیكه‌ی كورد، شوێن په‌نجه‌یان دیار و به‌رچاو بووبێ، ئه‌گینا ڕۆژنامه‌كانی پایته‌خت وا به بڵاوی ده‌رباره‌یان نه‌ده‌دوان.(46)
له‌و ڕۆژانه‌دا، كارێكی نامۆ‌و ناسروشتی نه‌بوو كه سه‌ركردایه‌تی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″، گرنگییه‌كی گه‌وره بداته هه‌ڵوێستی پیاوانی ئایینی و شێخه بهوهجهكان، چونكه ئه‌و توێژه سه‌رباری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیار و ده‌ست ڕۆیشتوو له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بوون، بۆ جۆشدانی هه‌ستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق هێزێكی بزوێنه‌ری كاراش بوون. بۆیه له‌و بواره‌شدا، گرنگییه‌كی یه‌كجار زۆر درایه فه‌توای پیاوه ئایینییه‌كان و ڕۆژنامه‌كانیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی فراوانی ئه‌و فه‌توایانه له شوێنی دیاری لاپهڕهكانیاندا که‌مترخه‌مییان نه‌كرد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویست به گوتن ده‌كات، مه‌لا و شێخه‌كانی كوردستانیش، به مه‌لا و شێخه‌كانی لیوای كه‌ركووكه‌وه، كاریگه‌ر به‌و شه‌پۆله سهرتاپایهی عیراق، که‌مته‌رخه‌مییان له فه‌توا ده‌ركردن بۆ پشتگیریی سه‌ركردایه‌تی ڕاپه‌ڕین نه‌بوو.(47)
ئینگلیزه‌كان، بۆ چاوشكێنیی جه‌ماوه‌ری خرۆشاوی ناوچه‌كانی كوردستان و پێكانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزی ئاسمانیی ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی، كه ئه‌و ناوچانه ببوونه شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان، له 14ی مانگی مایس، به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان كه‌ركووك، هه‌ولێر و مووسڵ‌یان بۆمبارانكرد. سه‌باره‌ت به كه‌ركووك، ئه‌و كرده‌وه‌یه زیانێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وته‌وه.(48)
بێگومان، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی پێكداههڵپژانهكانی نێوان له‌شكری عیراقی‌و هێزه‌كانی ئینگلیز، تای ته‌رازووی هێز به لای هێزه‌كانی ئینگلیزدا شكایه‌وه. به‌ڵام كشانه‌وه‌ی فه‌للوجه، گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی گه‌وره بوو له هێزی به‌ره‌نگاریی سوپای عیراقی سرهوا. بۆیه به‌و ئاكامه، ڕووداوه گه‌رمه‌كانی ڕاپه‌ڕینی مایس خۆی له سی ڕۆژ نه‌دا، به‌ڵكو دووی مایس ده‌ستی پێكردو بیست‌و نۆی هه‌مان مانگیش به یه‌كجاری كۆتاییان پێهات.(49) به‌شداربوونه به‌رفراوانه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كهركووكو دهوروبهرییشی له “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″، ده‌بوو باجی قورسی ئه‌و كرده‌وانه‌یان بدایه، كه له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین، درشتو ورد، نوواندبوویان. هیچ جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو، كاتێك جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك “له كرداره ناهه‌مواره‌كانی كۆنه‌په‌رستی عیراق”، پشكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتانسه‌ری لیواكانی عیراق، له ڕووی هه‌ڵمه‌تی تۆقاندن‌و گرتنه‌وه، دوای به‌غدای پێتهختو شاری هه‌ولێر، پله‌ی سێیه‌می داگیركرد. ته‌نها گیراوه، دوور به دوور، زانراوه‌كانی كه‌ركووك له دوای دامركاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه، گه‌یشتووه‌ته سی‌و حه‌وت كه‌س.(50) كه “مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی”، “شێخ عارفی تاڵه‌بانی”، “شێخ مارفی به‌رزه‌نجی”، “حوسێن ئاغای زه‌نگنه”، “ئه‌حمه‌د ئاغای چایچی”، “سه‌یید یوونسی ساڵحی”، “شێخ حوسێنی به‌رزه‌نجی”و چه‌ندانی دیكه له‌و گیراوانه بوون.(51)
هه‌ڵبه‌ت ده‌بوو ئه‌فسه‌رانیش نرخی پشتگیرییه به‌رفراوانه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕین بده‌ن. ئه‌و نیازه‌ی چ كه‌سی (وصی) و چ ئینگلیزه‌كان ببووه مه‌راقی بێ سره‌وتیان. له‌و ڕووه‌وه‌ش، له ڕۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یه‌كجار بایه‌خداری ئینگلیزه‌كان، ئه‌م ڕاستییه ڕوون ده‌بێته‌وه. به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، كه نامه‌یه‌كی “سێر كینهان كۆرنوالیس”ی باڵیۆزی بریتانیا (1941-1945) له عیراقه بۆ “ئه‌نتۆنی ئیدن”ی وه‌زیری هه‌نده‌رانیان، پاش تێپه‌ڕبوونی پتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر داگیركردنه‌وه‌ی دووه‌می بریتانیاییه‌كان بۆ عیراق، به وردییش له (شه‌شی ته‌شرینی دووه‌می ساڵی 1941)، باس له قۆڵبه‌ستكردنی بیست ئه‌فسه‌ری عیراقی كراوه، كه له نێویاندا چوار ئه‌فسه‌ر هه‌ن له “یاخیبوونه‌كه‌ی كه‌ركووك”ی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی “ڕه‌شید عالی”، ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه.(52)
هه‌ڵمه‌تی ئه‌و ترس و تۆقاندن و گرتن و دوورخستنه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا (بریتانی- عیراقی)، دوای جڵه‌و گرتنه‌وه ده‌ستی عیراق په‌یڕه‌ویان كرد، ته‌نانه‌ت پیاوه ئایینییه‌كانیش به ساغڵه‌م لێی ده‌رباز نه‌بوون. له كه‌ركووكدا، دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له كه‌سایه‌تیی ناسراو “مه‌لا قادری ئیمام” و “سه‌یید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا”، دوو نموونه و به‌ڵگه‌ی دروستی سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه‌ن. كه‌سایه‌تی و زانای ئایینی “مه‌لا قادری ئیمام”، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستی له یارمه‌تیدانی “شێخ مه‌حموودی به‌رزه‌نجی”دا هه‌بووه، ڕووه‌و شاری مووسڵ په‌ڕاگه‌نده كراوه.(53) هه‌رچی كه‌سایه‌تی ناسراو و سه‌ربه‌ده‌ره‌وه “سه‌یید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا”یه، ئه‌وا به په‌ڵپ و بیانووییهكی ناڕه‌واوه، بۆ دووره شاری به‌سرا، دوورخراوه‌ته‌وه. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی ئینگلیزه‌كان، به‌رانبه‌ر به كه‌سایه‌تی دووه‌میان، سه‌رنجێكی پڕ مانا و وردی شایه‌تحاڵێك تۆمار بكرێ، كه وتویه‌تی: “له كوده‌تاكه‌ی 1941دا … كاتێك حوكمی پاشایی باڵا ده‌ست بووه‌وه به هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی كوده‌تاكه‌وه (میستر چاپمن) كه ڕابهرێكی سیاسی ئینگلیزه‌كان له كه‌ركووك بوو، ده‌نێرێت به شوێن (سه‌ید ئه‌حمه‌د)دا و له سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پێی ده‌ڵێت: پێشه‌كی من زۆر سوپاست ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌تهێشت ئه‌ڵمانییه‌كان ئێمه به دیلی له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن، به‌ڵام سیاسه‌ت وا پێویست ده‌كات كه ئێمه تۆ دوور بخه‌ینه‌وه بۆ (بصره) به‌و تاوانه‌ی كه تۆ سۆزت بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌بووه…”(54)
له ڕاستیدا، وێڕای ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و تێكۆشانه‌ی ناوچه كوردییه‌كان له چوارچێوه‌ی “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″دا نوواندیان،(55) كه‌چی مخابن كۆشش و به‌رخودانه به‌رچاوه‌كانیان، له لایه‌ن مێژوونووسه عه‌ره‌به‌كانه‌وه، هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌دراوه. ته‌نانه‌ت مێژوونووسێكی به ناوده‌نگ و ناسراوی به ویژدانی وه‌ك “عهبدوڕهززاقی حه‌سه‌نی”یش (1903-1997)، له مه‌ودای ئه‌و باسه ده‌رناچێ،(56) ته‌نانه‌ت نموونه‌ی وایان هه‌یه، وه‌ك “مه‌حموودی دوڕه”، زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رستانه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كان و به‌ره‌نجامه‌كانی ڕاپه‌ڕینی مایس ده‌ڵێت: “.. به‌ڵام له جه‌نگی عیراق له‌گه‌ڵ بریتانیا له شۆڕشی 1941دا، ناوچه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستی خراپیان نوواند… بۆیه له نێو قۆڵبهستكراو و به‌ندییه‌كانی قوربانیانی ئه‌و شۆڕشه، له هه‌زار سه‌ركرده و ئه‌فسه‌ر و ڕۆشنبیری عیراق، ته‌نیا چه‌ند برایه‌كی كوردیان تێدا بوو… له ململانێ سیاسییه‌كانی ڕاپه‌ڕین و قه‌ڵه‌مبازه گهلێرییهكان و به‌ره‌نگاریی ڕۆژگاری پاشایه‌تی، ته‌نیا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ڕۆڵه‌كانی عه‌ره‌بی عیراق و ژماره‌یه‌كی كه‌م له كورده عیراقییه‌كان، كه ئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیستی عیراقی بوون، زه‌ره‌رمه‌ند بوونه…”(57)
به هه‌ر حاڵ، به‌شداریی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری كورد له “ڕاپه‌ڕینی نیسان- مایسی 1941″دا، هه‌لومه‌رجێكی له‌باری بۆ هێنانه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی كێشه‌ی كورد تێدا بوو. “شێخ مه‌حموودی به‌رزه‌نجی” كه له پاش شكستی شه‌ڕی “ئاوباریك”ه‌وه بۆ باشووری عیراق دوورخرابووه‌وه، له جه‌نگه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕاپه‌ڕینی مایس هه‌ڵات و هاته‌وه كوردستان. ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسییانه‌ی گه‌وره‌ی له گۆڕه‌پانی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو.(58)
دیاره، هۆزانی “زه‌نگنه و تاڵه‌بانی و ده‌لۆ”، له ناوچه‌كانی كفری ڕۆڵی به‌رچاویان له هاوكاریكردن و هاتنه‌وه‌ی شێخ بۆ كوردستان هه‌بووه، که زۆر سه‌رچاوه ده‌رباره‌یان دواون.(59) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه كه جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، وه‌ك چۆن ڕۆڵی دیاریان له ڕاپه‌ڕین و ڕووداوه نیشتمانییه‌كاندا هه‌بووه، به هه‌مان شێوه، له جموجۆڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا شوێن په‌نجه‌یان كاریگه‌ر بووه. ئه‌وه زێتر له ڕووداوه‌كانی ڕاپه‌ڕینی (1943-1945)ی كورددا، به زه‌قی ڕوون ده‌بێته‌وه.
سەرچاوەكان:
یەكەم: بەڵگەنامەكان:
– بڵاونەكراوە:
– Public Record Office, Air, 23/ 5887, XM-6847.
– بڵاوكراوە:
– د.فاروق صالح العمر، پورە مایس 1941 ودول الجوار فی الوپائق البریگانیە، گ1، بغداد، 2002.
– محمود شبیب، أسرار عراقیە فی وپائق انكلیزیە وعربیە والمانیە (1918-1941)، بغداد، 1977.
– د.ولید حمدی، الكرد و كردستان فی الوپائق البریگانیە (دراسە تاریخیە وپائقیە)، لندن، 1991.
– د.ولید محمد سعید الاعڤمی، انتفاچە رشید عالی الكیلانی و الحرب العراقیە- البریگانیە 1941، دراسە موپقە فی المچامین السیاسیە و القومیە و الاستراتیجیە لپورە مایس 1941، بغداد، 1987.
دووەم: بڵاوكراوە حكومییەكان:
– محاچر مجلس النواب، الدورە الانتخابیە التاسعە، الاجتماع الاعتیادی لسنە 1941، الجلسە المشتركە فی (10 نیسان 1941).
سێیەم: دیمانەكان:
– دیمانەیەك لەگەڵا ئەحمەد ڕەمەزان مەولود زەنگنە، بە مێژووی (15ی حوزەیرانی 2005)، كەركووك.
– دیمانەیەك لەگەڵا فەخری سابیر، بە مێژووی (26ی نیسانی 2005)، كەركووك.
– دیمانەیەك لەگەڵا نەژاد عەبدوڵڵا عەزیز، بە مێژووی (3ی نیسانی 2005)، هەولێر.
– دیمانەیەك لەگەڵا نووری فەقێ، بە مێژووی (26ی مایسی 2005)، كەركووك.
چوارەم: نامەی زانكۆیی:
– نبیل عكید محمود المڤفری، دور النواب كركوك فی مجلس النواب العراقی خلال العهد الملكی (1925-1958). دراسە تاریخیە لدوره‌م الوگنی، مقدمە الی مجلس كلیە الاداب بجامعە الموصل، 2000.
پێنجەم: كتێب:
– بە زمانی كوردی:
– د.ئیسماعیل شكور ڕەسووڵا، كەركوك لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە لە ڕووی ڕامیاری‌و بیری (1939-1945).
– شێخ ڕەئووف خانەقا، یادگاری خانەقاهـ (یاداشت‌و شیعر)، (كۆكردنەوەو داڕشتن: كەمال رەئوف محمد)، سلێمانی، 2000.
– د.كەمال مەزهەر ، چەند لاپەڕەیەك لە مێژووی گەلی كورد، ب2، (ئامادەكردنی: عەبدوڵڵا زەنگەنە)، چ1، دەزگای چاپ‌و بڵاوكردنەوەی موكریانی، هەولێر، 2001.
– رەفیق پشدەری، كورد دوژمنی خۆت بناسە، بەرگی دووەم، كوردستان، 2000.
– كەریم زەند، گەشتی زەند تۆماری تەمەن، بەرگی یەكەم، ل140.
– مصگفی نەریمان، بیرەوەرییەكانی ژیانم، خانەی (الحریە) بۆ چاپ، بەغدا، 1994.
– بە زمانی عەرەبی:
– د.اسماعیل احمد یاغی، تگور الحركە الوگنیە العراقیە (1941-1952)، بغداد، 1979.
– د.اسماعیل شكر رسول، أربیل دراسە تاریخیە فی دورها الفكری والسیاسی (1939-1958)، گ2، مگبعە بینایی، السلیمانیە، 2005.
– أرشد الهرمزی، التركمان فی العراق (دراسە موجزە عن تاریخ التركمان فی العراق ومراحل استیگانهم واصلهم)، بغداد، دون سنە الگبع.
– حسن العلوی، التأپیرات التركیە فی المشروع القومی العربی فی العراق، گ1، دار الزوراو، لندن، 1988.
– گالب مشتاق، أوراق أیامی (بغداد والعراق والوگن العربی 1900-1958)، گ2، بغداد، 1989.
– عبدالرزاق الحسنی، تاریخ الوزارات العراقیە، ج4، گ7، دار الشۆون الپقافیە العامە، بغداد، 1988.
– عبدالرزاق الحسنی، تاریخ الوزارات العراقیە، ج5، گ7، دار الشۆون الپقافیە العامە، بغداد، 1988.
– عبدالرزاق الحسنی، الاسرار الخفیە فی حركە السنە 1941 التحرریە، گ3، لبنان، 1971.
– عپمان كمال حداد، حركە رشید عالی الكیلانی 1941، صیدا، 1950.
– عزیز حسن البارزانی، الحركە القومیە الكوردیە التحرریە فی كوردستان العراق (1939-1945)، گ1، دار سبیریز للگباعە والنشر، دهوك، 2002.
– علا‌و جاسم محمد، الملك فیصل الاول حیاته ودوره السیاسی فی الپورە العربیە وسوریە والعراق (1883-1933)، گ1، بغداد، 1990.
– د.غانم محمد الحفو ود.عبدالفتاح علی البوتانی، الكورد واڵاحداپ الوگنیە فی العراق خلال العهد الملكی (1921-1958)، گ1، دار سبیریز للگباعە والنشر، دهوك، 2005.
– د.لگفی جعفر فرج، الملك غازی و دوره فی سیاسە العراق فی المجالین الداخلی والخارجی (1933-1939)، گ1، بغداد، 1987.
– محمد حمدی الجعفری، بریگانیا والعراق حقبە من الصراع (1914-1958)، گ1، بغداد، 2000.
– محمود الدرّە، الحرب العراقیە البریگانیە 1941، بیروت، 1969.
– محمود الدرّە، القچیە الكردیە، گ2، بیروت، 1966.
– نجم ا‌لدین السهروردی، تأریخ لم یبدأ غداً (حقائق وأسرار عن پورتی رشید عالی الكیلانی 41 و58 فی العراق)، قگر، 1988.
– نجم ا‌لدین السهروردی، الكتاب الابیچ (التگورات التی سبقت الاعتداو البریگانی الغاشم علی العراق سنە 1941)، گ1، بغداد، 1966.
– یونس بحری، اسرار (2) مایس 1941م والحرب العراقیە الانگلیزیە، د.م، 1968.
– بە زمانی ئینگلیزی:
– R. S. Stafford, The Tragedy of the Assyrians, George Allen & Unwin ltd., London, 1935.
– S.H. Longrigg, Iraq: 1900 To 1950 (A Political, Social, And Economic History), Oxford University Press, Great Britain, 1953.
– Wallace Lyon, Kurds, Arabs, and Britons, The Memoir of Wallace Lyon in Iraq 1918-1944, (Edited and with an introduction by: D. K. Field house), Tauris Publishers, London, 2002.
شەشەم: لێكۆڵینەوەكان‌و وتارەكان:
– بورهان عبدالرحمن جاف، مەلا قادری ئیمام، “بانە ڕۆژ”(گۆڤار)، ژ(14)، كەركووك، كانوونی دووەمی 2005.
– نوری عبدالحمید خلیل، وقائع التنافس الدولی علی النفگ العراقی خلال الحرب العالمیە الپانیە، “ێفاق العربیە” (مجلە)، ع(10)، بغداد، حزیران 1984.