شه‌جه‌ره دوور.. شاژنی مرواری و فه‌رمانڕه‌وای میسڕ
په‌یام محه‌مه‌د
شه‌جه‌ره دوور یه‌كێكه له سوڵتانه‌كانی میسڕ، به دووه‌م ژنی مسوڵمان داده‌نرێت دوای ڕازیه‌ی سوڵتانه‌ی ده‌لهی كه فه‌رمانڕه‌وای گه‌لێكی كردبێت له مێژووی ئیسلام دا، ناوی ته‌واوی “مه‌لیكه عیسمه‌ت دین ئوم خه‌لیل شه‌جه‌ره دوور”ه، به ئوم خه‌لیل به‌ناوبانگ بوو.
ژیاننامه
شه‌جه‌ره دوور كه به‌كوردی مانای داری مرواری دێت، ژنی سوڵتانی میسڕ ساڵح ئه‌یووب بووه له خێزانی ئه‌یوبییه كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردن و سوننه مه‌زه‌و بوونه و له ساڵانی 1240 تا 1249 فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میسڕیان كردووه، كوڕێكی به‌ناوی خه‌لیل بووه بۆیه به ئوم خه‌لیل به‌ناوبانگه، دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت، شوو به عزه‌دین ئه‌یبه‌ك له خێزانی مه‌مالیكه‌كان كرد، كه خێزانێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركن و له ساڵانی 1250 تا 1382 ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی میسڕیان گرتووه‌ته ده‌ست.
له كاروباری سیاسی، شه‌جه‌ره دوور ڕۆڵێكی باڵای بینیوه له شه‌ڕی دژی خاچپه‌رسته‌كان و دوای مردنی مێرده‌كه‌ی، له دووی ئایاری ساڵی 1250 بووه‌ته سوڵتانه‌ی میسڕ ئه‌مه‌یش كۆتاییهاتنی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌یوبییه بوو و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می مه‌مالیك بوو، له‌باره‌ی ناسنامه‌ی خۆیه‌وه مێژوونووسان ناكۆكن، زۆر له مێژوونووسه مسوڵمانه‌كان ده‌ڵێن به ڕه‌گه‌ز تورك بووه، هه‌ندێكی تریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خه‌ڵكی ئه‌رمینیا بێت.
شه‌جه‌ره دوور ئه‌گه‌ر ئه‌رمه‌نی بێت یان تورك، به‌ڵام له‌لایه‌ن مێژوونووسانه‌وه به ژنێكی زیره‌ك و ژیر و زۆر جوان وه‌سف كراوه، له ساڵی 1239 له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك كۆیله له‌لایه‌ن ساڵح ئه‌یووب كڕاوه پێش ئه‌وه‌ی ببێته سوڵتان، له ساڵی 1240 دوای ئه‌وه ساڵح ئه‌یووب بووه‌ته سوڵتانی میسڕ به‌یه‌كه‌وه چوونه‌ته ئه‌وێ، كوڕێكیان بووه به ناوی خه‌لیل كه به “مه‌لیك مه‌نسووڕ” ناو ده‌برا، دوای ئه‌وه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
له نیسانی ساڵی 1249، كاتێك ساڵح ئه‌یووب نه‌خۆش ده‌كه‌وێت له سووریا، پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه سوپای خاچپه‌رستان به‌سه‌ركردایه‌تی پاشا لویسی فڕه‌نسا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه میسڕ و ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ دژی دوژمنانی ده‌كات، له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ هێزی دوژمن له‌وبه‌ر ڕووباری نیل وه‌ستاون و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ئاماده‌كارییان كردووه، به‌ر له دروستبوونی شه‌ڕه‌كه سوڵتان ساڵح ئه‌یووب دوای 10 ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی میسڕ كۆچی دوایی كرد، دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی له ده‌ستنه‌دانی وره‌ی گه‌له‌كه‌ی شه‌جه‌ره دوور مردنی سوڵتانی میسڕی به‌نهێنی هێشته‌وه و ته‌نیا به فه‌رمانده‌كانی سوپاكه‌ی گوت، ڕێگری له هه‌موو كه‌س و پزیشكان ده‌كرد به چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ ژووری سوڵتان به‌مه‌به‌ستی ئاشكرا نه‌بوونی نهێنی مردنی ته‌نیا خۆی خواردن و پێداویستییه‌كانی ئاماده ده‌كرد و بۆی ده‌برده ژووره‌كه‌ی، تا وایان لێ هات بڕوایان به‌وه كرد كه سوڵتان نه‌خۆشه نه‌وه‌ك مردبێت، دواجار ته‌رمی مێرده‌كه‌ی به كه‌شتییه‌ك به‌ڕووباری ڕوودا برده ئه‌وبه‌ری نیل و له كۆشكێك ناشتی.
دوای ماوه‌یه‌ك هه‌واڵی مردنی سوڵتان ساڵح ئه‌یووب به دوژمن و خاچپه‌رستان گه‌یشت، به هاوكاری سوپای ئالفۆنسۆی برای پاشا لویسی فڕه‌نسا خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له خه‌ڵكی میسڕ له قاهیره به‌سه‌ركردایه‌تی برایه‌كی تری پاشا لویس به‌ناوی ڕۆبێرت ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه و وه‌ستانه‌وه دژی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه‌یان، دواتر توانییان بگه‌نه مه‌نسووڕه و یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی نزیك له شه‌جه‌ره دوور بكوژن، سوپای فڕه‌نسا و میسڕ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و جه‌نگ ڕووی دا و سوپای میسڕ توانی ڕۆبێرت بكوژێت وه‌ك وه‌ڵامێك، شه‌جه‌ره دوور بڕیاری پاراستنی مه‌نسووڕه و وڵاته‌كه‌ی دا و پلانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شكانی دوژمن دانا، توانی سوپای فڕه‌نسا بشكێنێت و پاشا لویس بگرێت و ئه‌م شه‌ڕه‌یش به‌ناوی جه‌نگی فاریسكور ناسرا.
دوای سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕه‌كه شه‌جه‌ره دوور تووشی ئاسته‌نگێكی تر هات كه تورانشاه كوڕی سوڵتان ساڵح ئه‌یووبی هاوسه‌ری بوو، داوای زێڕ و پاره و ته‌ختی پاشایه‌تی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نه‌بوو و ته‌نیا سه‌رخۆشێك بوو، شه‌جه‌ره دوور سكاڵای له تورانشاه كرد له‌لای مه‌مالیكه‌كان كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك بوون، دواجار كوشتیان و كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سوڵتانه‌كانی ئه‌یووبییه‌كان هات.
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی میسڕ
دوای مردنی تورانشاه، شه‌جه‌ره دوور ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی میسڕی پێ درا و سوپایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له به‌رده‌ستدا بوو و به شاژنی ئیسلامه‌كان وه‌سف ده‌كرا و دراوی وڵاته‌كه‌یش به‌ناوی ئه‌وه كرا و ڕێزێكی زۆریان لێ نا، به‌ڵام دواتر كاره‌كان گۆڕان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن بوو ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێ ده‌گرت و ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگییان بكات ناچار بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عزه‌دین ئه‌یبه‌كی مه‌مالیكه‌كان بكات، تا وای لێ هات ده‌سه‌ڵاتی عزه‌دین ئه‌یبه‌ك زیاتر بوو له شه‌جه‌ره دوور و پشتگوێی خستبوو و دواتر خیانه‌تی لێ كرد و ژنێكی تری به‌سه‌ر هێنا، ئه‌مه‌یش زۆر تووڕه‌ی كرد و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك كوشتی.
مردنی
له ساڵی 1257، دوای كوشتنی عزه‌دین ئه‌یبه‌كی هاوسه‌ری، هۆزی مه‌مالیكه‌كان تووڕه‌یییه‌كی زۆریان به‌رانبه‌ر شه‌جه‌ره دوور هه‌بوو و ویستیان بیكوژن، به‌ڵام له‌لایه‌ن شازاده‌یه‌كی مه‌مالیكه‌كان پارێزگاری لێ كرا و دوور خرایه‌وه بۆ كۆشكێكی دوور، دوای دوورخستنه‌وه‌ی كوڕی عزه‌دین ئه‌یبه‌ك ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی عه‌لی مه‌نسووڕ كرایه سوڵتانی میسڕ، دواتر به به پلانێكی عه‌لی مه‌نسووڕ و دایكی شوێنی شه‌جه‌ره دووریان زانی و زیندانییان كرد و ئازاریان دا‌و تا مردن لێیان دا، دواتر له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له مێژوونووسه‌كانیش دوای ئه‌وه‌ی مردووه به قاچ ڕایانكێشاوه و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی بینێژن هێشتوویانه‌ته‌وه و هه‌ندێك كه‌س هاتوون جلوبه‌رگه‌كه‌یان لێ دزیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرواری پێوه بووه، دواتر له نزیك مزگه‌وتی تولون گۆڕێكیان بۆ دروست كردووه و نێژراوه.